ئێتنۆگڕافی وێنەیی ماتۆڕ تەکسییەکانی تاران (1383) BBC
لە ئاسمانەوە کە دەگەیە سەر عەرز قرچەی گەرمای هاوین دەموچاو دەبرژێنێتەوە، فڕۆکەخانە وەک هەمیشە قەرەباڵغ، کوڵاو ، پڕ لە دەموچاوی شاد و غەمگینە. لە وەها کەش و هەوایەکی گەرمدا بۆ خۆپارێزی لە قەرەباڵغی جادەکان و تڕافیکی تاران چی لە “ماتۆڕ تاکسی” باشترە. لە دەور مەیدانی ئازادی زۆر بە ئاسانی دەتوانین لە سەر نرخ لەگەڵ “مۆحسین تەوەکولی” ڕێک بکەوین.
مۆحسین بە بێ کڵاوی ماتۆڕ و بیمەی سەرنشین دەڵێ: “من خوێندکاری زانکۆم، دوو منداڵم هەیە. لە بەر بێکاری لە باکووری ئێرانەوە لە ڕەشتەوە هاتووم بۆ تاران. ڕۆژی 10 کاتژمێر مسافرکێشی دەکەم. ئەگەر بەخت یارم بێ و تووشی ڕوودای هاتووچۆ نەیەم و بڕە پارەی سزا نەدەم بە هاوکاری خزم و کەس دەتوانم هەتا سەری مانگ خەرجی بنەماڵە و خوێندنم دابین بکەم.”
چەند وێنە لە ماتۆڕسوارانی شەقامەکانی تاران لە ژێرەوە ببینن: