بەشوودانی کچانی ژێر ١٨ ساڵ دیاردەیەکی باو لە ئێراندا

کوردستان میدیا: بەپێی لێکۆڵینەوە نوێیەکانی لێکۆڵەرێکی کۆمەڵناسی، ١٧%ی هاوسەرگیرییەکان لە ئێراندا لەگەڵ کچانی ژێر تەمەن ١٨ساڵ ئەنجام دەدرێت و  ١۴ هەزار بێوەژنی ژێر تەمەن ١٨ ساڵیش لە ئێراندا هەیە.

بە وتەی کامیل ئەحمەدی، لە کۆڕی گەشەی منداڵاندا، لە ساڵی٩٠دا، ٣٩هەزار و ۶٠٩ کەس (۴.۵ لەسەد) لە منداڵگەلێک کە هاوسەرگیرییان کردووە، لە نێوان تەمەنی١٠ تا١۴ ساڵیدا بوون، ئەم ئامارە لە ساڵی ٩١ بە زیاتر لە۴٠ هەزارکەس (۴.٩ لەسەد) گەیشتووە و لە ساڵی ٩٢گەیشتووەتە (٣.۵ لەسەد) و لە ساڵی ٩۵دا (۵.۵ لەسەد)، کە ئەم ئامارە ڕووی لە زیادبوونە.

ئەم ئامارانە لە کاتێکدا بڵاو کراونەتەوە، کە هاوسەرگیریی منداڵانی ژێر ١٣ساڵی بەتەواوەتی قەدەغە دەکرد، کە لە کۆمسیۆنی حقووقی و دادوەریی مەجلیسی ڕێژیمدا ڕەت کرایەوە، لەم گەڵاڵەیەدا ئەوپەڕی تەمەنی هاوسەرگیری بۆ کچان ١۶ ساڵ و بۆ کوڕان ١٨ ساڵ خەڵمێندراوە.

ئاماری تەڵاق و لەدایکبوونی منداڵ لەم چەشنە دایکانە لە سەرەوەیە، بە شێوەیێک کە لە ساڵی ٩۴دا ٩٧هەزار و ٨۶٢ منداڵ لە دایکانی ژێر ١٩ ساڵ لە دایک بوون، کە ١۵١١ کەسیان ژێر١۵ ساڵ بوون و بەپێی دوایین سەرژمێرییەکان لە ساڵی ٩٠ تا ٩۴ ئاماری تەڵاقی منداڵانی ژێر١٩ ساڵ ٩۵ هەزار کەس بووە کە لە ساڵی ٩۴دا ئاماری تەڵاقی منداڵانی ژێر١۴ساڵ گەیشتووەتە ١٢٠٠ کەس.

ئەم ئامارانە، لە کاتێکدایە کە تەمەنی یاسایی بۆ بڕیاردانی تاکەکان لە کۆمەڵگا جیهانییەکان ١٨ساڵە، بەڵام لە ئێراندا ئەم تەمەنە ڕەچاو ناکرێت و حکوومەتیش هیچ هەوڵێک لە پێناوی چارەسەریی ئەم کێشە کۆمەڵایەتییانەدا نادات و تەنانەت پڕوپاگاندەشیان بۆ دەکات.

منبع: کوردستان میدیا