کوردستان لە ڕۆژاوای ئێران شوێنی نیشتەجێ بوونی ١٠ لە سەدی کۆی حەشیمەتی وڵاتە. کوردەکان لە سووریە، تورکیە و ئێران و عێراق ژیان بە سەر دەبەن، لەم ساڵانەی دواییدا گوشاری بێکاری گەنجان زۆرێک لە بنەماڵەکانی ناچار بە کار و کۆچ کردن بەرەو شارە گەورەکانی ئێران بۆ وێنە تاران کردووە.

لە کوردستان هێشتاش ڕێژەیەکی کەم هەوارچی هەن کە گەرمێن و کوێستان دەکەن. بنەماڵەی کاک حوسێن، ئاژەڵدار، ١٢ ئەندامی لە خۆ گرتووە. کاک فەتاحی برای کاک حوسێن لەگەڵ هەر سێ کوڕەکەی، کشتوکاڵیان لە ئاژەڵداری پێ باشترە.

هەر سێ خوشکی کاک حوسێن کاری سەرەکی ئاژەڵداری، شیردۆشی، دروست کردنی کەرە و ماست و شیو و کوڵ ئەنجام دەدەن. سەرەڕای ئەوەی دوو خوشک لە کۆی سێ خوشکەکە هاوسەرگیرییان کردووە و منداڵیان هەیە، هەر هەموو ئەندامانی بنەمالە هێشتا لە ماڵی باوکیان دەژین. هەر خوشک و برایەک بەشی خۆی هەیە و لە کۆی ئەو مەڕانە هەر کەس بە ڕێژەی دیاریکراو کە بە ڕەنگ لێک جیا دەکرێنەوە  پشکی پێ دەدرێت.

دادە گەوهەر، سەرەڕای تەمەنی زۆری، هێشتا هاوسەرگیری نەکردووە، شان بە شانی دوو خوشکەکەی دیکەی کاروباری ناو ماڵ بەڕێوە دەبات. گەوهەر دەڵێ: “من خوازبێنم زۆر بوو. حەزم لە پیاوێک دەکرد کە براکەم نەیهێشت. لەو کاتە بە دواوە من و براکەم لەم بارەوە قسەمان نەکردووە و منیش بیری شوو کردنم لە مێشکم سڕیوەتەوە.” کۆتاییەکانی هاوین خوری مەڕەکان دەبڕنەوە. لە تەمەنی کەمەوە بڕینەوەی خوری مەڕەکان فێری کوڕان دەکەن و کچانیش فێری چۆنیەتی شیردۆشین دەکرێن.

وێنەگەلێک لەم بنەماڵانە لە ژێرەوە دەبینن:

سەرچاوە : BBC