
نوسەرێکی ناسراوی کورد دەستگیرکرا
دەسەڵاتدارانی ئێران نووسەر و توێژەرێکی کورد کە هاوکات هاووڵاتیی ئێران و به‌ریتانیایە، لە ماڵەکەی خۆی لە (تاران)ی پایته‌ختی ئێران ده‌ستگیر کرا.
ماڵپه‌ڕی (هه‌نگاو) بۆ مافه‌کانی مرۆڤ کە تایبەتە بە هەواڵەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بڵاوی کرده‌وه “کامیل ئەحمەدی، نووسەر و توێژه‌ری کورد، لەلایەن هێزە ئەمنییه‌کانی حکوومەتی ئێرانەوە لە تاران دەستگیر کراوه و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووه‌ته‌وه”.
شەفیق ڕەحمانی، هاوسه‌ری کامیل ئەحمەدی لە هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)، ئەو هەواڵەی پشتڕاست کردووەتەوە و ڕای گەیاندووە: “دادگای ئه‌منیی به‌ندینخانه‌ی ئه‌وین بۆ ماوەی یەک مانگ بڕیاری دەستگیرکردنی کامیل ئەحمەدی دەرکردووە و هیچ زانیارییەکمان لەسەر هۆکاری دەستگیرکردنهکهی پێ نەدراوە”.
کامیل ئەحمەدی، توێژەرێکه کورده و خەڵکی شاری (نه‌غه‌ده)ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه، هاوکات هاووڵاتیی به‌ریتانیایە کە ئێستا لە چوارچێوەی چالاکیی مرۆڤناسی و بواری کۆمەڵایەتی و بوارەکانی پەیوەندیدار بە فەرهەنگی ناوچەیی، کۆچبەری، منداڵان و ژنان، مافی کەمینە نەتەوەییەکان پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کار دەکات و لە بواری ڕاگەیاندنیشدا ئەزموونی زۆری هەیە.
ئه‌و توێژه‌ره ساڵی 2017 توانی خەڵاتی (IKWRO) به‌ده‌ست بهێنێت، که هەر ساڵە بە یەکێک لە توێژەر و نووسەرانی بوارەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ڕەگەزی دەدرێت.
کامیل ئەحمەدی ساڵی رابردوو بەهۆی لێکۆڵینەوە و چالاکییە پەروەردەییەکانی لە بواری منداڵان و کەمینەکان، خەڵاتی ئەدەبیات و زانستی مرۆیی ڕێکخراوی جیهانیی ئاشتی لە زانکۆی جۆرج واشنتۆن پێ بەخشرا
منبع: نتیجه