چیرۆکی هەڵهاتن لەڕۆژهەڵاتەوە بۆ باشورو دواتر گەیشتنەوە بەلەندەن

ئا: کاوە رەش، بەریتانیا

‎ئەکادیمیستێکی کورد بەناوی کامیل ئەحمەدی، کەخەڵکی نەغەدەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەو هەڵگری ڕەگەزناوەی بەریتانییە،دوای سزا دانی بە 9ساڵ و سێ مانگ زیندانی، بەرێگای قاچاغ خۆی دەگەیەنێتە هەرێم و دواتر دەگەڕێتەوە لەندەن.

کامیل ئەحمەدی 

ئەنپرۆپۆلۆجیستێکی کۆمەڵایەتیە و توێژینەوەیەکی لەسەر ڕادەی لەکارخستنی ئەندامی زاوزێی مێینە لە ئێران ئاێنجامداوە، واتە (خەتەنەکردن)  بەوبهۆیەشەوە چەندین تۆمەتی خراوەتە پاڵ، یەکێک لەتۆمەتەکانی کەلە مانگی 11ی ساڵی 2020 دا لەسەری دەستگیرکراوە، بە تاوانی پیلانگێڕان لەگەڵ هێزە دوژمنکارییە بیانییەکاندایە، بەڵام بە کەفالەت و بە هەڵپەسێردراوی، تاڕۆژی  پێداچونەوە بەتۆمەتەکانی و کاتی دادگایی کردنی، ئازاد کراوە. هەروەها لەگەڵ ئەوەش بەبڕی زیاتر لە 500 هەزار پاوەند، سزای پێژماردنی بۆ بڕاوەتەوە.

‎ئەو بۆ یەکەم جار لە 11/8/2019 دەستگیرکراوە، دوای گەڕانەوەی لەکۆنفرانسی UNمافەکانی مرۆڤی لەسەرFGM خەتەنەکردن و بەشودانی منداڵان لەئێران، کەلە ووڵاتی لە ئەسیوپیا، سازکرابو.ئەویش وەک ئەکادیمیستێکی کوردو شارەزایەکی ئەو بوارە بەشداری کردبوو.
‎کامیل ئەحمەدی کەبەتۆمەتی هاوکاری بیانیەکان و دەسەڵاتی دژ بەڕژێمی ئێران سزا دراوە، بەڕۆژناوەی گاردیانی بەریتانی ڕایگەیاندوە: پاش بەسەر بردنی100ڕۆژ لەزیندانیکردنی لەئێران، هیچ بژاردەیەکی دیکەی نەبوە، جگەلەوەی هەڵبێت لەو ووڵاتە، دوای ئەوەی سزاکەی بۆ بڕاوەتەوە.

‎ئەحمەدی دەڵێ، دوو بژاردە هەبوو یان خێزان و منداڵەچوارساڵەکەم نەبینم تادەبێە 14 ساڵ، یان هەڵهاتن بەڕێگای قاچاغ بۆ دەرچون لەئێران.
‎منیش بەهۆی ئەوەی بەنەژاد لەخێزانێکی کوردی شارۆچکەی نەغەدەی، خۆرئاوای پارێزگای ئازەربایجانم، شارەزای ڕێگا شاخاوییەکانی سەر سنور بوم، دوای چەندین جار هەوڵدان بەشوێن

‎پێی کۆڵبەرەکانی سەر سنورداو، بەناو ڕێگایەکی بەفرو سەختدا، تەنها خۆم و لاپتۆپ و چەند کتێب و کۆپی ووتارەکانم، بەزەحمەتێەکی زۆرو، ڕێگایەکی پڕ مەترسیدار، توانیم لەسنوری ئێران بپەڕمەوە.

‎بەگوتەی ئەو ئەکادیمستە کوردە،لەو کاتەوەی لەساڵی ڕابردودا زانای ناوەکی ئێران موحسین فەخریزادا، تیرۆرکراوە، ئێران سنورەکانی توندوتۆڵترکردوەو هێزی زیاتری لێ جێگیرکردون.

‎کامیل ئەحمەدی دەڵێ، هێشتا دڵنیا نیە کەئایە کاربەدەستانی ئێران. درکیان بەوە کردوە کەئەو خۆی لەئێران دەرباز کردوە یان نا.
‎ئەحمەدی دەڵێ،ترسی زۆرم هەبوو لەکاتی پەڕینەوە بەسنوردا ئەگەر بگیرابام سزای زیندانی زیاتریان بەسەدا دەسەپاندم، منیش لەبێ هیوای ئەو ڕێگایەم هەڵبژارد، چونکە گەشتی یاسای دەرەوەی ئێرانم لەلایەن دەوڵەتەوە، لێ قەدەغە کرابوو.
‎ئەحمەدی، لەتەمەننی  18ساڵیدا، ڕۆژهەڵاتی کوردستانی بەجێ هێشتوەو هاتۆتە بەریتانیا، بەڵام ساڵی 2010 گەڕاوەتەوە  بۆ چاودێریکردنی باوکە بەتەمەنەکەی، لەشارۆچکەی نەغەدەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
‎ئەو بەشێوەیەکی فەرمی تۆمەتبارکرابوو، بەگۆڕانکاریی و زیان گەیاندن بەداب و نەریت و کولتوری ووڵاتی ئێران، لەوەی هەوڵی داوە لۆبی بکات لەدەرە، بۆ بەرزکردنەوەی تەمەنی هاوسەرگیری و ڕێ خۆشکردن بۆ homosexuality.


‎پەیوەندی گرتن لەگەڵ هێزە بیانییەکان
‎کامیل ئەحمەدی، بڕوای وایە یەکێکی دیکە لەهۆکارەکانی گرتنی پەیوەندی بەئاڵۆزییەکانی نێوان بەریتانیاو کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هەبوە، ئەویش دوای دەست بەسەرکردنی کەشتییەکی نەوت هەڵگری ئێرانی لەلایەن هێزی دەریایی بەریتانیاوە، لەئاوەکانی ناوچەی جەبەلتاریق لە4.72019
‎کەپێشەلی سزاکانی یەکییەتی ئەوروپای کردبوو، لەگواستنەوەی نەوتی سوریا.
‎بەمەش سوپای پاسداران، کەسانێکیان دەستگیر دەکرد، کەهەڵگری ڕەگەزناوەی بەریتانیا بوون، وەک بارمتەیەکی بەنرخ و تۆڵەکردنەوە لەبەرامبەر کردەوەکانی بەریتانیا.

‎کامیل دەڵێ، «لە هەفتەی یەکەمی لێپرسینەوەدا، کەشتیی بەریتانیا ئازاد کرا، بەڵام هیچ دەستگەیشتنم بە ڕاگەیاندن نەبوو، من لە زیندانی تاکەکەسیدا بووم، کەواتە تاکە سەرچاوەی زانیاری کە من هەمبوو، پرسیارکردن بوو لەپاسەوانەکانی ناو زیندان. ڕۆژێکیان پیاوێک هات و زۆر دڵخۆش بوو وتی: “سوپاس زۆر سوپاس بۆ تۆ. کەشتیەکەمان گەڕایەوە، وابزانم تۆ لێرە جیاوازیت دروست کردووە بۆیە سوپاس بۆ ئەمە، بەڵام هێشتا بەڕاستی ئێمە رێگایەکی درێژمان ماوە لەگەڵتاندا پێدابچین، بۆ لێپرسینەوە.
‎منیش گوتم، جا ئەمە چی پەیوەندی بەمنەوە هەیە؟

‎ئەویش گوتی، ئەی چۆن تۆ بەریتانیت، بێگومان تۆ زۆر بەبەهای، بەریتانیا، لانکەی مافی مرۆڤە، کەواتە تۆ بەبەهای بۆ ئەوان.
‎ بەگوتەی کامیل ئەحمەدی، ئەو پێش دەستگیرکردنی ماوەیەکی زۆربوو هەڕەشەو هەرەسان کراوە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە، کاتێک ویستویەتی کار لەسەر کێشە کۆمەڵایەتیەکانی خەتەنەکردن و هاوسەرگری منداڵان و دیاردەی هاوڕەگەزبازی و هاوسەرگیری کاتی لەئێراندا بکات. تەنانەت هەموو ئەکاونت و ئیمەیڵ و تەلەفۆنەکانی هاکک کراون.

‎ ئەو دەڵێ، مافی کۆڕو کۆبونەوەو قسەکردنی بۆ مێدیاکان لێ قەدەغەکرابوو. هەموو ئەوانەش دوای پێشکەش کردنی پێشنیارێک بۆ بەرزکردنەوەی تەمەنی هاوسەرگیری لە13وە بۆ15ساڵ کەدرابوە پەرلەمانتاران و پرۆژەکە لەپارلەمانیش پەسەند کرا، بەڵام دواتر لەلایەن ئەنجومەنی باڵای یاسا دانانەوە، بەربەستی بۆ دانرا، بۆیەتەمەنی هاوسەرگیری لەناو دادگا بەڕەزامەندی دایک و باوک لەئێران، ئێستا تەنها 9ساڵە.

سەرەتای دەستگیرکردنم 

‎لە ژوورێکی زۆر بچووکدا دەست بەسەریان کردم،  کەوەک  گۆڕ وابوو.  سێ بەتانی سەربازی تێدابوو، یەکێکیان وەک بەرگێک، یەکەکەی دیکەش  لەسەری بخەوێت و دانەیەکیش وەک سەرینێک،  24 کاتژمێر ڕوناکیەکی درەوشاوەی بێزار کەر لەسەر سەرت هەیە، قورئانێک و مۆهرێک کە شیعەکان نوێژی لەسەر دەکەن و تەلەفۆنێک، بۆ پەیوەندی کردن بە پاسەوانەکان، تا بتانبەن بۆ تەوالێت هەبوو.
‎لەوێدا ڕووناکی سروشتی نییە، پەنجەرەیەک لە دەرگای زینداندەکرێتەوە کە خواردنەکانی لێوە  وەردەگری. ئەوە تاکە پەیوەندیتە لەگەڵ جیهانی دەرەوەدا، ئەوێ زۆر بێدەنگە،  تۆ وەک شێت خۆت دەبینی، نازانیت کات چەندەو  و نازانیت دواتر چی ڕوودەدات.
‎کاتێک دەبردریت بۆ تەوالێت، یان نیو کاتژمێر تا هەوای تازەی دەروە هەڵمژی،  یاندەبردرێت بۆ لێپرسینەوە، چاوبەستراویت.
‎تەنها ئەوکاتانە دەتوانی کەسێکی دیکە بیبینی و بیدوێنی.
‎کامیل دەڵێ،

‎دوای مانگێک لەگیرانی  گواستراوەتەوە ژورێکی گەورەتر کەتوانیویەتی کەمێک هاتوچۆی تێدا بکات، بەبڕوای ێەحمەدی، ئەو ژوورە لەچاو شوێنی پێشوتر وەک کۆشکی بوکینگهام پاڵاس وابووە.

دوای مانگێک لەگیرانی

‎کامیل ئەحمەدی دەڵێ، ‎دەسەڵاتدارانی ئێران زۆر هەوڵیان دەدا کەوەها وێنای بکەن کەمن. لەلایەن بەریتانیاو هێزە دەرەکیەکانەوە نێردوام. تا کار بۆ ئەوان بکەم.

‎ئەحمەدی یەکێک بووە لەو ژمارە بەبارمتە گیراوانەی کەهەڵگری ڕەگەزناوەی بەریتانیین لەئێران، کەلەنێویاندا نازەنین زەغاری و ژنە ڕۆژنەمەوان و چەند کەسێکی تر هەن، تا فشارو سەودای سیاسیان پێ بکرێت لەبەرامبەر داخوازییەکانی ئێران، لەسەر بەریتانیا، کەبەشێکی دەگەڕێتەوە بۆ قەرەزەکانی سەر بەریتانیا، بەڕلەبەرپابونی شۆڕشی کۆماری ئیسلامی لەساڵی ١٩٧۵ کەدەسەڵاتی شا، گرێبەستی کڕینی تانک و کەل و پەلی سەربازی لەگەڵ بەریتانیا واژوو کردبوو.

‎دەسەڵاتی ئەوسای شا، بەبەهای 650 ملێۆن پاوەند مامەڵەی کڕینی چەکی کردوەو پێشەکی پارەکەی داوە بەبەریتانیا، بۆ دابین کردنی کەل و پەلی سەربازی  بۆ ووڵاتەکەی.

‎بەڵام بەر لەگەیشتنی تەواوی پێداویستیە سەربازییەکان بە شا، شۆڕشی ئیسلامی هاتە سەر دەسەڵات و تا ئێستاش بەریتانیا 450 ملیۆن پاوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران قەرزدارە.

‎بەشێک لەدۆسییەو دانیشتنەکانی  تۆمەت و دادگایی کردنی ئەحمەدی بەهۆی بڵاوبونەوەی پەتای کۆڤید١٩  دواخراوە

‎بەو هۆیەوەش ئەەو بەکافالەت ئازاد کراوە. لەگەڵ سەپاندنی قەدەغەی سەفەرکردن بەسەریدا.

ئەمەش بۆتە دەرفەتێک، کەبتوانێت بەڕێگایەکی پڕمەترسیدا خۆی لەئێران دەرباز بکات و بگاتەوە بەریتانیا.

‎هەرچەندە ئەو ئەکادیمستە کوردە، زۆر بەوردی نەخشەی پەڕینەوەی لەڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بۆ باشوری کوردستان ئاشکرا نەکردوە بەڵام دەڵێ، وەک کوردێک شارەزای سنوری ناوچەکە بوەو سودی لەجێ پێی کۆڵبەرەکانی سەر سنور بینوە، بۆ پەڕینەوەو دەربازبون لەدیوی ڕۆژهەڵاتەوە.

‎کامیل ئەحمەدی دەڵێ، لەبەشێکی دادگایکردنیدا لەلایەن دادوەر ئەبوقاسم سەڵاواتی، لەپرسیارەکانیەوە دیار بوو، کەئەو سەرەتا بڕیاری خۆی داوەو هیچ ڕێزێک لەبڕگەکانی مافی مرۆڤ نادات.    هەرچەندە ئەو هەموو کتێب و توێژینەوەکانی منی لابوو، بەڵام هیچ بایەخێکی بەوان نەدەدا. لە ڕاستیدا هیچ شارەزاییەکی لە زانستی کۆمەڵایەتیدا نەبوو، بەهیچ شێوەکیش ئامادە نەبوو یان ڕێگەی پێنەدەدام،  ڕای پیشەیی پێشکەش بکەم . تەنها ئەو شتانەی کە نیگەرانیان دەکرد، ئەوەبوو کەمن خاوەن دوو ڕەگەزناوەم و هەرەها من کوردم و ئیسلامی سونەم،  یان ژمارەی ئەو چەند ساڵەی کەلە بەریتانیا بووم، ئەو زانکۆیانەی کەمن تێیاندا خوێندومە، تەواوی مەبەستی پرسیارکردن ئەو، ئەوە بوو کە من ببەستێتەوە  بەڕۆژێاواییەکان و نەیارانی دژ بەئێران و تۆمەتی هەوڵدانی من بە دزەکردنم وەک لەکەسێک بۆ گۆڕینی شێوازو کولتوری ژیان لەناو کۆماری ئیسلامی ئێران.

‎  کاتێک لە زیندان بووم بەڕێوەبەرەکە لەڕاڕەوەکە هاتە خوارەوە، دەمزانی ئەوە لە دەنگی هەنگاوەکانیەوە دیار بوو، ئەویش لێوەکانی گەست و  گوتی:  کامیل بەڕاستی تۆ نێچیرێکی باشی چونکە،  یەکەم تۆ کوردیت، دووەم شت کە لە پاشخانێکی سوننەتییەوە دێیت، لە هەمووشی گرنگتر بەریتانیت و توێژینەوە لەسەر بابەتە هەستیارەکان دەکەیت، دەتوانین سەودات لەگەڵ بکەین و دەزانین چۆن کارت لەسەر دەکەین.

‎بەڵام گوتی،  هێشتا وا بیری لێدەکەینەوە کە بە ئاگادارکردنەوەیەک یان جۆرێک لە زیندانیکردن لە کارەکانت دوور بخەینەوە.
‎ دادوەر ئەبوقاسم  سەڵاواتی، بەتاوانی کاکردنی ئەحمەدی لەسەر کەیسی خەتەنەو هاوسەرگیری پێشوەخت، سزای، ئەحمەدی دەرکردو وەبۆ تۆمەتەکانی دیکەش بەکەفالەت ئازادی کردوە. تاوای نیشانی بدات، کەڕژێم چەندە لە ڕووی ئایدۆلۆژییەوە دژایەتی کارەکانی و هاوسەرگیری پێشوەختی منداڵان دەکات. بەڵام هێشتا دادوەر گوتویەتی، ئەوان قەناعەتیان بەوە هێناوە کەئەو کار بۆ دەسەڵاتی دوژمنکار دەکات.

‎سەڵاواتی،  وتیشیەتی; ئەحمەدی لەو زانکۆیانەی بێگانە کە”پەیمانگا و ناوەندی ژێردەست و پەیوەندیدارن بە کاری سیخوڕیی ئەم خولانەی بۆ ڕێکخراوە” تابێتەوە لەناوخۆی ئێران کاری سیخوڕییانەیان بۆ بکات. بەگوتەی ئەو دادوەرە، کامیل ئەحمەدی کەسێکە دەیەوێ لەڕێی  ئەو دەرسانەوە، دوای چەندین ساڵ خەڵکی ئێران  وا پەروەردەو ڕابهێنێ، کەکولتورو داب و نەریتی خۆیان؟بگۆڕن و ژیان لەناو کۆماری ئیسلامیی ئێراندا بشێوێنن

منبع: ئاوێنە