C:\Users\Osmani Repairs\Desktop\Capture.PNG

گومانی ڕوو لە گۆڕانی خەتەنە / شێواندنی کۆئەندامی زاوزێی ژنان

ڕاپۆڕتێکی ناوخۆیی خەتەنەی ژنان لە ئێران – 1395

C:\Users\Osmani Repairs\Desktop\Capture.PNG

C:\Users\PCRAM.IR\Desktop\Capture.JPG

منداڵان لە دووڕگەی قیشم وێنە لە ف. فەرهەنگ

«لێرە ژنێک هەبوو کە لە تەمەنی 20 ساڵاندا هاوسەرگیری کرد کاتێک زانیان خەتەنە نەکراوە بە زۆری خەتەنەیان کرد، زۆر ئازاری بینی. خەڵک دەیانکوت کچێکی بێ‌شەرم و گڵاوە لەبەر ئەوەی خەتەنە نەکراوه. هەفتەیەک، لە ناو پێخەفدا ماوە هەتا حاڵی باشتر بوو.»

وڵامدەر ژنیو تەمەن 27 ساڵی گوندی هەورامان تەخت – مەریوان – پارێزگای کوردستان

پێڕست

هێما و پیتە کورتەکان

دەستخۆشی

پوخته

بەشی 1 – پێشەکی

بەشی 2 – خەتەنەی کچان / شێواندنی کۆئەندامی زاوزێی ژنان: پێش زەمینە و دەستکەوت

بەشی 3 – پێداچوونەوەیەک بە کاریگطرییطکانی بزووتنەوەی دژی خەتەنە

بەشی 4 – خەتەنەی پیاوان

بەشی 5 – ئەنجامگرتن و ڕێکارەکان

هێما و پیتە کورتەکان

دژی شێواندنی کۆئەندامی زاوزێی ژنان AFGM

کۆمپانیای هەواڵدەریی بریتانیا BBC

هاوسەرگیریی پێشوەختەی منداڵان ECM

شێواندنی کۆئەندامی زاوزێی ژنان FGM / C

شێواندنی کۆئەندامی زاوزێی پیاوان MGM

فێرخوازە پزیشکییەکان Mps

ڕێکخراوی نادەوڵەتی NGO

خزمەتگوزارییە تەندروستییە نیشتمانییەکان NHS

خولی بەڕێوەبردنی پڕۆژه PMA

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان UN

سندووقی پشتیوانی لە منداڵان UNICEF

دەستخۆشی

نووسین و ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆڕتە بەڕۆژکردنی سەر ئاستی ناوخۆییە، تووشی چالنجێکی زۆر هات. بەتایبەت کاتێک کە دەبا لە مەودایەکی کاتی کەمدا ئامادە و ئاراستە بکرێت. بە بێ یارمەتی دەروەستانەی کەسانی خاوەن‎ئەزموون کە بە خۆشحاڵییەوە توانیم یارمەتی و پێشنیاریان لێ وەربگرم، هەلی کۆکردنەوه، لێکۆڵینەوە و نووسینی ئەم ڕاپۆڕتەم بۆ نەدەڕەخسا.

ئەم لێکۆڵینەوە هێزێکی زۆری وەبەر بزاڤی خەتەنەی کچان / شێواندنی کۆئەندامی زاوزێی ژنان دا بۆ ئەوەی دەنگی قوربانیانی شێواندنی کۆئەندامی زاوزێی ژنان لە گوتارە خۆجێیی و جیهانییەکاندا ببیسترێت. ئەم توێژینەوە هانی داین لە ماوەی دوو ساڵی پەیتا پەیتا لە ئێراندا ئاهەنگ بۆ ڕۆژی نێونەتەوەیی شێواندنی کۆئەندامی زاوزێی ژنان بگێڕین. ئەم توێژینەوه، چوارچێوەیەکی بۆ دەستپێکی وتووێژ سەبارەت بەم پرسە بەدی هێناوە و ڕێگەی بۆ دیمانەیەکی کراوە خۆش کرد. لە شێوازی هەڵسوکەوتی ڕاگەیاندنەکان لەگەڵ هێنانە بەر باسی پرسی شێواندنی کۆئەندامی زاوزێی ژنان گۆڕانکارییەکی بەرچاو بەدی کرا. هەموو ئەمانە ئەنجامی هاوکاری و هەوڵی ئێمە بۆ لە لای یەک دانانی پاژەی ئیش لەگەڵ یەکترە.

من لەگەڵ کۆمەڵێکی دیکەی توێژەرە هاوبیرەکانم پێمان خۆشە دەستی هاوکاری درێژ بکەینەوە و لە پێناو هەوڵێکی نیشتمانی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی وشیاری، دابینکردنی هەلی دەستپێڕاگەیشتن و گیرۆدەبوونی کۆمەڵگەکان و دەستپێکی وتووێژ لە نێوان ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکان، بۆ سازگارکردنی پلانێکی کردەیی بە پابەندێتی مافەکانی هاووڵاتی و مرۆییمان، دیسان پێشنیاری هاوکاری بدەین بە دەوڵەتی ئێران. لە میانەی توێژینەوە لە سەر خەتەنەی مێینە لە ئێران، زۆر کەس و ڕێکخراو، لە کۆتایی هێنان بەم توێژینەوە هاوکاریان کردم. ئەنجامدانی ئەم توێژینەوه، بەتایبەت بەشەکانی ئیشی مەیدانی، تەنیا بە توێژینەوەی دەرخستن، ڕاهێنان لە سەر بنەمای مەیدان، پشتیوانی و یارمەتی و هاوکاری جێبەجێ بوو.

دەستخۆشی تایبەتم بۆ ئەم کەسانەیە کە بە کۆکردنەوە، شیکاری و دانانی چوارچێوه، هاریکارییان کردم کە ئەم کارە لە چوارچێوەی ڕاپۆڕتێکی گشتگیردا بخەمە ڕوو. پێم خۆشە ئەو پەڕی پێزانینەکانم ئاراستەی هەموو ئەو کەسانە بکەم کە هەلی تەواوکردنی ئەم ڕاپۆڕتەیان بۆ ڕەخساندم. سپاسێکی تایبەتی ڕاوێژکارەکەمان خاتوو حومێڕا ناز لە وڵاتی پاکستان دەکەم کە بە پشتیوانیکردن و پێشنیارە پاڵنەرەکانی و هەروەها هاندانەکانی لە هاوئاهەنگکردنی گەڵاڵەکانی پێشوو، بەتایبەت بۆ نوسینی ئەم ڕاپۆڕتە زۆری یارمەتی دام.

هەروەها پێم خۆشە دەستخۆشی لەو یاریدەدەرانە بکەم کە بە هۆی ئەوانەوە توانیمان جیازات و کەرەسە پێویستەکان بۆ کۆتایی‎هێنان بەم کارە بە کار بێنین. دەستخۆشی تایبەت لە فەریبا ئەڵماسی دەکەم بۆ ئەوپەڕی یارمەتییەکانی بۆ نووسینی ئەم ڕاپۆڕتە و هەروەها پێزانینی خۆم ئاراستەی ئەندامانی یانەی ئیشی مەیدانی لە پارێزگاکانی کرماشان، کوردستان و ئازەبایجانی ڕۆژاوا، واتە فەرخوندە خانەگاهـ، چیمەن ڕەحمانی، هایدە قوبادی، پەروین فەرهەنگ، عەلی باستانی و ئالالە ئیبراهیمی دەکەم. هەروەها نیک پێتال و سارا گانجێر کە لە کۆکردنەوەی ئەم بەشانەدا یارمەتییان دام و سەبارەت بە ڕەوتی کارەکە هەندێ پێشنیاریان هەبوو و بە هۆی هەوڵەکانیان بۆ پێداچوونەوە و بەشێک لە وەرگێڕان دەستخۆشیی تایبەتم هەیه. هەروەها بۆ ڕێکخستن و گەڵاڵەی ئەم ڕاپۆڕته دەستخۆشی تایبەتم بۆ پێدرام وەرشۆیی هەیە.

کامیل ئەحمەدی

6ـی فێبریوێری 2017، ڕۆژی نێونەتەوەیی بەرگەنەگرتن لە هەمبەر شێواندنی کۆئەندامی زاوزێی ژنان.

پوخته

خەتەنەی ژنان لە بناغەی پێکهاتەی کەلتووری ئێرانی و لە سەر ئاستی سێ پارێزگای ڕۆژاوایی و پارێزگایەکی باشووری ئێران خۆی حەشار داوە و بە هۆی هۆگرنەبوونی کارگێڕان، پرسی خەتەنەی ژنان بۆ زۆربەی خەڵک بە نەناسراوی ماوەتەوه. لە ساڵی 1386ـی هەتاوی و لە هەندێ حاڵەتی بەر لەو، توێژینەوە سەبارەت بە خەتەنەی ژنان بەشێک لە بەرناوەی هەڵکشانی ئاستی وشیاریی گشتی بوو. زۆر کەم وتار و تێزی زانکۆیی لەم بارەوە نووسراوە بەڵام ئەم داپەڕە خێرایانە لە پێشدا بە ئامادە کردنی فیلمێک لە ساڵی 1383ـی هەتاوی و دواتر لە توێژینەوەیەکی گشتگیر لە ساڵی 1394 ـی هەتاوی کە لە لایەن خەڵک‌ناس و توێژەر، واتە کامیل ئەحمەدی لەگەڵ تیمە مەیدانییەکەی ئەنجامی دراوه، لە خولێکی شەش ساڵەدا توێژینەوە لە سەر 3 هەزار ژن و هەزار پیاو لە ئێران ئەنجام دراوه.

C:\Users\PCRAM.IR\Desktop\Presentation1.jpg

ژنێکی خەڵکی بەندەری چارەک. پارێزگای هورمزگان.

وێنە: کامیل ئەحمەدی

ئەم توێژینەوە دەریدەخا کە خەتەنە / شێواندنی کۆئەندامی زاوزێی ژنان زیاتر لە لایەن کەمینەی سوننە مەزهەبەوە لە هەندێ لە گوندەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژا، کرماشان، کوردستان و هورمزگان ئەنجام دەدرێت. ئەندازەگرتنی پەیتاپەیتا بەردەوامیی زانیاریی کۆکراوە لە هەمان پارێزگاکاندا دەردەخا و ڕەوتی ڕوو لە دابەزینی ئەنجامدانی ئەم نەریتە پیشان دەدات. ئەوە لە حاڵێکدایە کە هێشتاش لە هەندێ لە ناوچەکاندا ئەم کارە باوه. لێکدانەوەکان لەو گوندانەی وا بۆ توێژینەوە دەستنیشان کرابوو ئەوەی پیشان دەدا کە دۆخەکە ڕووی لە باشتربوونە و ڕێژەی خەتەنەی کچان بە خەستی خەریکە کەم دەبێتەوە.

ئامانج لەم لێکدانەوە ڕاپۆڕتی بەڕۆژکردنی بارودۆخ و ئاماری خەتەنەی کچان و کاریگەریی هەڵکشانی ئاستی وشیاری بۆ بنەبڕکردن یان سنووردارکردنەوەی ڕێژەی خەتەنەی ئافرەتان لە پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژا، کرماشان، کوردستان و هورمزگان بوو و هەروەها بۆ ڕوونکردنەوەی گشتی دیاردەی خەتەنەی ژنانه. ئەم ڕاپۆڕتە زانیاریی بەڕۆژ سەبارەت بە خەتەنەی ژنان لە ئێران پاش دەستێوەردانی توێژینەوەی پایلۆت و لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە ژێر ناوی توێژینەوەیەکی گشتگیر لە سەر شێواندنی کۆئەندامی زاوزێی ژنان لە ئێران “بە ناوی نەریت” لە سەر دەستی کامیل ئەحمەدی لە چوار دەڤەری جوگرافیایی ئازەربایجانی ڕۆژا، کرماشان، کوردستان و هورمزگان دەخاتە ڕوو.

پێشەکی

خەتەنە / شێواندنی کۆئەندامی زاوزێی ژنان نەریتێکی کۆنە کە دژی لایەنەکانی مافە سێکسییەکانی ژنان و منداڵانه. ئەم نەریتە لە کۆمەڵگاکاندا بە هۆکاری تایبەتی ئایدۆلۆژیایی، کەلتووری، بەهایی و ڕووانگەیی و سیستەمە ئابووری – سیاسییەکان باوە. ڕەگی خەتەنەی ژنان لە داب و نەریتە کۆمەڵایەتییەکاندایە و شێوازەکەی لە کۆمەڵگا جیاوازەکان بە پێی باوەڕی ئایینی و عوڕفی لە پەیوەندیی ڕاستەوخۆ لەگەڵ سیستەمی ئابووری – سیاسیی ئەم کۆمەڵگایانەدایه. هەژاری، نەخوێندەواری، نایەکسانییە ڕەگەزییەکان و نەبوونی تەندروستی پێگەی ئەم نەریتەی پتەو کردووه. خەتەنەی ژنان بەدەر لە پێشێلکردنی مافە سێکسییەکانی منداڵان و ژنان، کاریگەری لە سەر پەیوەندییە سێکسییەکانی ژنان دادەنێ و دەبێتە هۆی ناڕەزامەندی لە ژیانی هاوسەرێتی هاوسەرەکان و هەروەها ئەوەی کە بەرزبوونەوەی ئاماری تەڵاق و هەروەها هەندێ جار مەترسیی تەندروستی و زاوزێی دژواری بە دواوە بووه.

ئامانج لەم ڕاپۆڕتە خستنە ڕووی زانیاریی ورد و بەڕۆژی مەیدانی لە کاریگەریی ئەو دەستێوەردانانەیە کە لە ساڵانی پێشوو بە مەبەستی وازهێنان لە خەتەنەی ژنان ئەنجام دراوە. سەرباری ئەوەی کۆمەڵێ زانیاری لە چەندایەتی و چۆنایەتی و ڕادەی خەتەنەی ژنان لە ئێران لە ڕێگەی ژمارەیەک تێزی خوێندکارانی زانکۆ و چەندین وتار لە بەر دەسته، بەڵام ئەم زانیارییانە لە سۆنگەی ڕێژە و ئەندازەی لێکۆڵینەوەوە لە ئاستێکی ئەوتۆدا نەبوون.

بۆ یەکەم جار لێکۆڵینەوەیەک لە ژێر ناوی “بە ناو نەریت”، پێداچوونەوەیەکی گشتی بە باوبوونی خەتەنەی ژنان لە سەر ئاستی وڵات، بە فوکووس خستنە سەر ئەو ناوچانەی وا ئەم نەریتە زیاترین کاریگەری لە سەریان داناوە لە سەر ئاستی هەر سێ پارێزگای ڕۆژاوایی و پارێزگایەکی باشووری دەخاتە ڕوو. ئەم توێژینەوە نەک پڕۆژەیەکی چەند مانگە بەڵکوو لێکۆڵینەوەیەکی چەندین ساڵە بوو کە پەرەداربوونی خەتەنەی ژنانی لێکداوە و بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم دیاردە ڕێگەچارەی خستە ڕوو.

C:\Users\PCRAM.IR\Desktop\Presentation1.jpg

ژنانی خەڵکی هەوارامان.

وێنە: هاییدە قوبادی

ئەم ڕاپۆڕتە بەڕۆژترین بارودۆخی دیاردەی خەتەنەی ژنان پاش دوالێکۆڵینەوە لە ساڵی 4-1393 دەخاتە ڕوو و بەرهەمی کۆمەڵێ کار، خەریتەهەڵگری، لێکۆڵینەوه، لێدوانی مەیدانی بە سەرچاوەی زۆرەوە (کەسانی خۆجێیی، ئاگادارانی خۆجێیی و کەسایەتییە ناسراوە گشتییەکان) لە خوولێکی چوار مانگە لە ساڵی 1395ـی هەتاوییه. لە توێژینەوەی ڕابردوو هەندێ لە بەرناوەکان بە شێوەی پایلۆت بۆ هەڵسەنگاندنی کاریگەریی ڕاهێنانی خەڵکی خۆجێیی سەبارەت بە لایەنە نەرێنییەکانی شێواندنی کۆئەندامی زاوزێی ژنان ئەنجام درا. لەم لێکدانەوەدا لە هەر کام لە چوار پارێزگاکەدا کۆمەڵێ گوند دەستنیشان کراون و بۆ ئەندازەگرتنی ڕێژەی پێشکەوتنی دەستێوەردانە پێشووەکان، دیسان سەردانمان کردنەوه.

ئامانج لە «بەرەنگاربوونەوەی خەتەنەی ژنان» ئەوە بوو کە بۆ وەدیهێنانی مافەکانی ژنان جڤاکە خۆجێییەکان چالاک بکرێنەوە و بۆ ڕێگری لەم نەریتە زیاتر چڕ ببنەوه. دانووستان لەگەڵ بەرپرسان لە سەر ئاستی نیشتمانی و خۆجێیی بۆ قەدەغەکردنی یاساییانەی خەتەنەی ژنان و لەخۆگرتنی پەسندکراوە یاساییە نوێکان لە یاسای بەرناوەی بنەماڵەدا ئەنجام دراوه.

ئامانجێکی دیکەی ئەم لێکۆڵینەوه، ئەندازەگرتنی ڕێژەی خەتەنەی ژنان لە بەشگەلێک لە ئێران، بەتایبەت دەڤەرەکانی ئازەربایجانی ڕۆژا، کرماشان، کوردستان و هورمزگان بوو. لەم ناوچانه، هاوشێوەی دیکەی ناوچەکانی دیکه، پیاوان ئەنجامدەرانی دەسەڵاتداری کۆمەڵگان و ژنان بندەست و وابەستەیانن. ئەم دەسەڵاتە دەروونیکراو و سیستماتیک و خۆجێییه، لە بەهاکان، نۆڕم و نەریتەکاندا ڕەنگ دەداتەوە و لە لایەن ڕێکخراوە خاوەن بەرژەوەندییەکانەوە بەرهەم دەهێنرێتەوه. لە وەها هەلومەرجێکدا دۆخی ژنان زیاتر چەتوون دەبێتەوه.

C:\Users\PCRAM.IR\Desktop\Presentation1.jpg

چوار جۆر خەتەنە: وەرگیراو لە کتێبی “بە ناوی نەریت”.

چاپخانەی شیرازە. کامیل ئەحمەدی. 1394

خەتەنە / شێواندنی کۆئەندامی زاوزێی زنان لە ئێران: پێش زەمینە و دەستکەوتەکان

لێکۆڵینەوەی خەتەنەی ژنان و کەمپەینی پەیوەست بەو، بە پشتیوانیی خەڵک‌ناس (ئێتنۆگڕاف)، کامیل ئەحمەدی لە ساڵی 1384ـی هەتاوی دەست بە کار بوو. ئەحمەدی لەدایکبوو و گەورەبووی کوردستانی ئێرانە کە ساڵانێک بەر لە ئێستا چووەتە بریتانیا و لەوێ لە بواری خەڵکناسی خوێندوویەتی. ناوبراو لە گەڕانەوەیدا بۆ ئێران بۆی دەرکەوت کە خەتەنەی ژنان لە ئێران و تەنانەت لە ناو خزم و کەسی پلە یەکی خۆیدا بەدی دەکرێت. کامیل ئەحمەد بەر لە گەڕانەوە بۆ ئێران لەگەڵ ڕێکخراوە نادەوڵەتییە مرۆڤدۆستەکان لە ئەفریقا ئیشی کردووە و لەوێ هەوڵی ڕێکخراوەکانی وەکوو ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و یوونیسێف بۆ بەرەنگاربوونەوەی شێواندنی کۆئەندامی زاوزێی ژنانی بینیبوو. ئەم هەواڵە پەشۆکێنەر بوو چوونکە ئێران هەتا هەنووکە لە لیستی ئەو وڵاتانەدا نەبوو کە خەتەنە ئەنجام دەدەن و نە لە لایەن دەوڵەتی ئێران و نە لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و یوونیسێف بە فەرمی نەناسراوە. لە پێشدا زۆرێک لە ژنانی گەنجی خوێندکار و چالاک هاتنە پاڵ ئەم چەشنە لێکۆڵینەوە و لە ماوەیەکی کورتدا چەندین ڕێکخراوی نادەوڵەتیی ژنان لە ناوچە جیاوازەکان هاتنە پاڵ ئەم گرووپە گەورە و یارمەتیان نواند. لە فیلمە دێکۆمێنتارییەکان، وتار و نووسراوەکانی دیکە بە مەبەستی زیاتر بڵاوکردنەوەی زانست لە مەڕ خەتەنەی ژنان لە سەر ئاستی نیشتمانی و هەندێ جار نێونەتەوەیی ئەم بابەتەیان تاوتوێ کرا. لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو کۆبوونەوەی بەسوود و پشتیوان‌خوازی لەگەڵ ڕێکخراوی چاکژیانەوەی (بێهزیستی) وڵات و هەروەها وەزارەتی تەندروستی، دەرمان و ڕاهێنانی پزیشکی ئەنجام درا.

C:\Users\PCRAM.IR\Desktop\Presentation1.jpg

ئاهەنگی هاوسەرگیری لە دووڕگەی قیشم. پارێزگای هورمزگان

وێنە: ش. تەلندە

لە پێناو ئەم ئامانجەدا توێژینەوەیەک بۆ هەڵسەنگاندنی ڕێژەی باوبوونی خەتەنەی ژنان لە ئێران ئەنجام درا و دەوری فاکتەرە کاریگەرەکانی ڕوون کرانەوه. لە ساڵی 1384 هاوکات لەگەڵ دەستپێکی توێژینەوەی مەیدانیی سەرەتایی و چوون بۆ ناوچەکان بە نیازی کۆکردنەوەی داتا، فیلمێکی دێکۆمێنتاری لە دیمانەکان ئامادە بوو و یەکەمین و تەنها فیلمی دێکومێنتاریی “بە ناوی نەریت”ـە کە لە لایەن کامیل ئەحمەدی لە کاتی ئیشی مەیدانی لە ناوچە کوردنشینەکانی مەهاباد، هەندێ لە گوندەکانی دەوروبەری کوردستان و ناوچەکانی هەورامان لە پارێزگای کرماشان و هەروەها پارێزگای هورمزگان لە باشووری ئێران چێ کرا. ئەم فیلمە دواتر لە لایەن هەواڵدەریی BBC بڵاو کراوە و لە فێستیڤاڵی فیلمی لەندەن نمایش درا. ئەم دێکومێنتارییە خەڵکناسییە بریتییە لە لێدوانی تۆمارکراو لە ناوچە و گوندەکانی دەوروبەری پارێزگاکانی کرماشان، هورمزگان و دوڕگەکانی دەوروبەری (وەک قیشم، هورمزگان و کیش). ئەم دێکومێنتارییە بەدەر لە دواندنی ژنانی خۆجێیی و ژنە خەتەنەچییەکان، ڕەنگدانەوەی بیر و باوەڕی پیاوانی خۆجێیی، کارمەندانی ناوەندە تەندروستی و پزیشکییەکان و زانایانی ئایینی.

لێکۆڵینەوەیەکی گشتگیر لە سەر خەتەنەی کچان لە ئێران لە ساڵی 1384 دەستی پێکرد و لە ساڵی 1394 کۆتایی پێ هات. ئامانج لەم لێکۆڵینەوە دابینکردنی داتای قووڵ‌بین سەبارەت بە خەتەنەی ژنان لە ئێران و ئاماژە کردن بە هاوکاتی بەربەستە پێکهاتەییەکانی بەرەنگاربوونەوەی خەتەنەی ژنان و خستنە ڕووی ئەم بابەتانە لە بەرناوەی کاریدایه. لە پاڵ سەغڵەتی و گیر و گرفتێک کە ئەم توێژینەوە لە کاتی چالاکی و ئیشی توێژینەوەدا (لە ساڵی 1384 هەتا 1394) لە خۆی گرتبوو، چەخماخەی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ لە سەر هاوسەرگیریی پێشوەختەی منداڵان لە ئێران لێدرا. لێکۆڵینەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختەی منداڵان دەستبەجێ پاش لێکۆڵینەوەی خەتەنەی ژنان ئەنجام درا کە سەرچاوەکەشی کار و ئیشی مەیدانی توێژینەوەی خەتەنەی ژنان بوو و لە سەر ئاستی هەوت پارێزگای وڵات ئەنجام درا. لە هەندێ لە ناوچە تاوتوێکراوەکاندا، خەتەنەی ژنان بە جۆرێک ڕێگەی بۆ هاوسەرگیریی منداڵان خۆش دەکرد و ئەم دوو کارە ڕووخێنەرە پێکەوە هاوپەیوەندن.

ئاراستەی شێوازناسیی بەکارهێنراو لە توێژینەوەی شێواندنی کۆئەندامی زاو زێی ژنان لە دەستپێکدا بە ئاوڕدانەوە لە هەستیاریی بابەتەکە شێوازێکی هاوبەشانە بوو. سەرباری بەربەستی زۆر و ئاشکرای ئەم لێکۆڵینەوه، یەک دەیە توێژینەوە ئەنجام و دەستکەوتێکی زۆری لێ کەوتەوه. ئیشی مەیدانی بریتییە لە سەفەری چەندین کیلۆمەتر دوورتر و دواندنی زیاتری ژنان و پیاوانی ناوچە و چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگا وەک کەسانی کلیلی، ڕێبەرانی کۆمەڵایەتی، زانایانی ئایینی و پێشڕەوانی ئایینی بوو.

ئەنجامەکان ئەوەیان خستە ڕوو کە خەتەنەی ژنان لە هەندێ لە گوندە دەستنیشان کراوەکان زۆر باو بوو (لە هەندێ لە گوندەکانی دووڕگەی قیشم کە دەکەوێتە پارێزگای هورمزگان، ڕێژەی خەتەنە دەگاتە 60 لە سەد و لە سەر ئاستی هەر سێ پارێزگا ڕۆژاواییەکەی دیکه، ئەم ڕێژە کەمێک کەمتر بوو). سەرباری ئەمەش لەم پارێزگایانەدا نەریتی خەتەنەی کچان لە سەرتاسەری پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا کە خەڵکەکەی تورکی ئازەری و کوردی کرمانجن، هەروەها لە بەشگەلێکی باشووری پارێزگای کرماشان و باکووری هورمزگان برەوێکی ئەوتۆی نەبوو. ئەم توێژینەوە بە زمانەکانی ئینگلیزی و فارسیش نووسراوە. پاش ڕوونوێنی و بە میدیایی‎بوونی، سەرنجی هەموو جیهانی بەرەو لای خۆی ڕاکێشا و لە 14ـی جۆزەردانی ساڵی 1394 لە لایەن هەواڵدەرییەکانی گاردییەن و BBC پیشان درا.

ڕاگەیاندنە نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ وشیارکردنەوەی بەشێک لە ئەنجومەنەکانی کۆمەڵگە نێودەوڵەتییەکان ئاوڕیان لەم توێژینەوە داوەتەوە و ڕێکخراوی نەتەوەکان سەبارەت بە خەتەنەی ژنان و پەیمانناوە پێویستەکان بە شێوەی فەرمی داوای ڕوونکردنەوەی لە دەوڵەتی کۆماری ئیسلام کرد. دەستبەجێ پاش ڕوونوێنی کردنی ئەم بەرهەمه، ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ قسەکردن و وتاردان لە ژنێڤ لە بەرواری 29 جۆزەردانی 1394 لە دانیشتنی سنوردارکردنەوەی خەتەنەی ژنان کورسییەکی بە کامیل ئەحمەدی بەخشی.

پڕۆژە لە سەر ئەم گریمانەیە بوو کە دەستێوەردانە تایبەتە کەم پانتاکان دەتوانن لە لایەن خودی کۆمەڵگاوە بوار بۆ وازهێنان لەم دیاردە خۆش بکا و نە بە شێوەی سەپاندنی زۆرەملێتی لە دەرەوەی کۆمەڵگا. توێژینەوە بەم ئاراستە کە ڕەگی ئەم دیاردە دەچێتەوە سەر نەریت و کەلتوور و هەندێ جار پاساوی ئایینی، درێژەی بە ئیشەکەی خۆی دا. تیمی توێژینەوەیی ئاراستەیەکی هاوبەشانە، هەستیار بە کەلتوور و عوڕفێکی گرتە بەر کە ژێرخانێکی تۆکمەی لە مافەکانی منداڵ و مرۆڤی لە خۆ گرتبوو.

دەستێوەردانەکانی ئەم پڕۆژە بۆ سەر دوو بەش دابەش کران: بەشێک سەرنج دەخاتە سەر کۆمەڵگا. دەستێوەردانەکان بە شێوەی تایبەت بە جۆرێک گەڵاڵە کرابوون کە ئاسانکاری بۆ ڕێگەکانی بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی خەتەنەی ژنان بکەن. لە پێناو وەدیهێنانی ئەم ئامانجە وا پێویست بوو کە ئاراستەگەلی ناڕاستەوخۆ بگیرێتە بەر. چوونکە خەتەنەی ژنان نەریتێک بوو کە لە سەر ڕۆحی خەڵکی خۆجێیی هەڵکۆڵرا و هەر چەشنە هەوڵێکی ڕاستەوخۆ بۆ پاکتاوکردنی ئەم نەریتە دەیتوانی بۆ بەڕێوەبردنی ئەم پڕۆژە و کاربەدەستانیشی کێشەساز بێت. دووهەمین بەش بە گوێرەی تۆڕسازی و پشتیوانی بوو کە زیاتر سەرچاوە خۆجێییەکانی بۆ ئیش لەگەڵ یەکترکردن و بە ئامانجێکی تایبەت، لە دەور یەکتر کۆ دەکردەوه.

C:\Users\PCRAM.IR\Desktop\Presentation1.jpg

ڕوونوێنی لە کتێبی «بە ناوی نەریت» و کۆنفڕانسی FGM / C لە ڕێکخراوی نەتەوەکان

وێنە: تۆیی لێڤین

بە هۆی کەم و کۆڕی سەرچاوەکان لە دواساڵەکاندا لێکۆڵینەوە، هەر دوو تیمی گەڕۆکی پێکهاتوو لە یاریدەدەرێکی کۆمەڵایەتی، دەروونناسێک و پەرستارێک کۆ بوونەوه. تیمە گەڕۆکەکان بە جۆرێک ڕاهێنرا بوون کە دەیانتوانی بە کەڵکوەرگرتن لە هێزە خۆجێییەکان لە پێناو ڕووماڵکردنی باشتر بە شێوەی ڕاستەوخۆ ئەو پەڕی ئیشی مەیدانی ئەنجام بدەن. ئەندامانی تیمەکە خەریتەی ناوچەی ژێرتوێژینەوەیان هەڵدەگرتەوە و دواتر بە کەڵک وەرگرتن لە ڕووداوە کۆمەڵایەتییەکانی وەک بارودۆخی پەنگراو (وەکوو ئاهەنگی هاوسەرگیری و پرسە و سەرەخۆشی) بە شێوەی ڕاستەوخۆ دەست بە کار بوون.

ئامانجی یەکەمی ئەم ڕێبازە ئەوە بوو کە باشتر لە ژنانی کۆمەڵگا نزیک ببنەوه. ئیشی گرووپی گەڕۆک ڕوونی کردەوە کە خەتەنەی ژنان لە هەندێ لە گوندەکاندا لە ناو چوار پارێزگا ئاماژە پێکراوەکە برەوی پتره.

ڕۆڵی دەوڵەت

چوار پارێزگا ئاماژە پێکراوەکە کە خەتەنەی کچانیان تێدا باوه، کورتە مێژوویەکیان سەبارەت بە جۆرەکانی دیکەی توندوتیژی دژ بە ژنان بەدی کردووه؛ حاڵەتی وەک خۆسووتاندنی ژنان (یا دیکەی شێوازەکانی خۆکووژی)، هاوسەرگیریی منداڵان، هاوسەرگیریی زۆرەملێ، فرەژنی و لە هەندێ حاڵەتدا قەتڵی ناوووسی.

بە بۆچوونی دەوڵەت خەتەنەی ژنان پرسێکی تایبەت بە ئەهلی سوننەیە و لەبەر ئەمەش دەوڵەتی شێعەتەوەری ناوەندی بۆ کۆتایی هێنان بە خەتەنەی ژنان هیچ هەوڵێکی فەرمی و نافەرمی نادا و ڕەنگە نیگەران بێ کە لە ئەنجامی دەستێوەردان لەم بابەتە متمانەی لەرزۆک و سستی جەماوەری سوننە مەزهەب لە دەست بدات.

بەدەر لەمە پرسی خەتەنەی ژنان هەتا ئێستا نەیتوانیوە سەرنجی وەزارەتخانە ناسراوە دەوڵەتییەکان و ڕێکخراوەکان بەرەو لای خۆی بگوازێتەوه. خەتەنەی ژنان بۆ ڕێکخراوە گشتییەکانی وەکوو خزمەتگوزاریی تەندروستی، خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان، زانکۆکان و بە شێوەی گشتی کۆمەڵگا، دیاردەیەکی ناوۆیه. سەرباری ئەمەش دەوڵەتی سەرۆک کۆمار حەسەن ڕۆحانی سەرنجێکی زیاتری بە کاروباری کۆمەڵایەتی، مافەکانی هاووڵاتی و پرسە بنەماڵەتەوەرەکان داوە و لە دەوڵەتەکەی ئەودا هەندێ لە کێشە کۆمەڵایەتییەکان زیاتر لە جاران بە فەرمی ناسراون بە جۆرێک کە ناوبراو تەنانەت گوێی بۆ هاواری ناڕەزایەتی توێژەران و چالاکڤانانی کۆمەڵایەتی شل کرد.

لە ساڵانی ڕاپەڕاندنی ئەم توێژینەوەدا و بەتایبەت لەم ساڵانەی دواییدا ئەم دیاردە و دەستکەوتەکانی بە ئامادەبوونی بەرپرسانی تەندروستیی نیشتمانی، خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان و هەندێ لە نوێنەران و کۆمیسیۆنە تەندروستی و کۆمەڵایەتییەکانی ناو پاڕلەمان، جێگرایەتی سەرۆک کۆماری لە بەشی ژنان و کاروباری بنەماڵە و دەزگای داد، خرایە ڕوو. لە چاوپێکەوتنی هاوبەش لە نێوان بەرپرسانی دەوڵەتی لە وەزارەتی تەندروستی، دەرمان و ڕاهێنانی پزیشکی، خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتی و دەزگای داد کۆمەڵێ بەڵێن درا بەڵام هەتا ئێستا نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوه.

نەبوونی پشتیوانی لە لایەن دەوڵەت و تەنانەت نیگەرانییە ئاسایشییەکان وای کردووە کە جگە لە ژمارەیەک تێزی ماستەر کە دواتر بە شێوەی کتێب چاپ کران و یان کۆمەڵێ وتار، هیچ لێکۆڵینەوەیەکی گشتگیر و ناوخۆیی بۆ هەڵسەنگاندنی بابەتی خەتەنەی ژنان لە ئێراندا ئەنجام نەدرێت. هەر بۆیە هیچ چەشنە پڕۆژەیەکی پەیوەست لە ناوچە گیرۆدەکانی خەتەنە پشتیوانی دارایی نەکراون و یان مۆڵەتی ئیشکردنیان نەبووه. هەر بۆیە بواری ئەنجامدانی بەرناوەی توێژینەوەیی پایلۆت بۆ تێگەیشتنی باوبوونی وردی خەتەنەی ژنان لە ئێران بوونی نییە و ناتوانین ڕاهێنان و خوێندکاری و دیکەی فاکتەرەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی خەتەنەی ژنان بە وردی ئەندازە بگرین.

C:\Users\PCRAM.IR\Desktop\Capture.JPG

وێنه: ستیفانی سینکلێر

«ئەگەر ئێمە بزانین خەتەنە بۆ کچەکانمان زیانی هەیه، بێگومان ئەم کارە ناکەین. ئەوان بە ئێمەیان وت ئەم کارە مەکەن بەڵام نەیانوت بۆچی. هیچ کەس سەبارەت بە زیانەکانی قسەی نەکرد و ئێمە هێشتاش ئەم کارە دەکەین. ئێمە ئێستا دەیڕووشێنین، پێشتر زۆریان دەبڕی، بەڵام ئێمە تەنیا تیغێکی لێ دەدەین.»

وڵامدەری ژن. گوندی گۆری هورمزگان

پێداچوونەوەیەک بە کاریگەریی بزووتنەوەی دژە خەتەنە

C:\Users\PCRAM.IR\Desktop\Capture.JPG

نومایەک لە هەورامان تەخت. مەریوان پارێزگای کوردستان

وێنه: کامیل ئەحمەدی

ئەنجی چەندین ساڵ لێکۆڵینەوە لە سەر خەتەنەی ژنان لە ئێران بوو بە هۆی ئامادەبوونی فیلمێک لەم بارەوە و ڕاپۆڕتی گشتگیر و دیکەی بابەتەکان بڵاوکراوەکان، ئینتمای بەهێزی گرووپی ئامانج بۆ وازهێنان لە خەتەنەی کچان پیشان دەدات. توێژینەوە ئەنجامدراوەکانی نووسەر و دیکەی چالاکڤانان و خوێندکاران سەبارەت بە خەتەنەی ژنان، ڕاگەیاندنەکانی ورووژاند و بۆ نەهێشتنی ئەم نەریتە بزاڤێکی هاوپەیوەستی بەهێزی هان دا و ئاسانکاریی بۆ چالاکیی چین و توێژە دژبەرەکانی خەتەنە لە ناو پسپۆڕانی پزیشکی، کەسایەتییە ئایینییەکان، کاربەدەستانی یاسایی و میدیایی، گرووپی گەنجان و کۆمەڵگای مەدەنی کرد.

لە میانەی توێژینەوە بڵاوکراوەکانی “بە ناوی نەریت” لەم قۆناغەدا پێکهاتەیەکی تایبەت بە کار هێنرا بۆ ئەوەی توانای هەموو هەڵسووڕاوە چالاکەکان لە بواری نەهێشتنی دیاردەی خەتەنەی ژنان بە ئاراستەیەکی گشت‌بینانەوە باشتر بکات. پەرەپێدانی زانست و بەهێزکردنی پتانسییەلەکان بە ڕەچاوکردنی زیانەکانی شێواندنی کۆئەندامی زاوزێی ژنان بە شێوەی بەردەوام کەڵکیان لێ وەرگیرا.

C:\Users\PCRAM.IR\Desktop\Capture.JPG

چارتی کەڵکوەرگرتن لە توێژینەوە بە پێی ڕەگەزی وڵامدەران.

کتێبی بە ناوی نەریت. چاپخانەی شیرازه. کامیل ئەحمەدی

ئەم کارە لە سەر دوو ئاست ئەنجام دراوه؛ ڕاهێنانی کاربەدەستان و هەڵکشاندنی ئاستی زانیاری لە کۆمەڵگای ئامانج و هەروەها لە زانکۆکاندا. دەرکەوت کە بە پێی ئەم چالاکییە پتانسێڵ‎سازییە، ڕێژەیەکی بەرچاوی ئەندامانی کۆمەڵگای ئامانج سەبارەت بە حەڕەشە و مەترسییەکانی خەتەنەی ژنان / شێواندنی کۆئەندامی زاوزێی ژنان هەستیار بوون.

توێژینەوە لە دروستکردنی زانیاری بەسوود سەرکەوتوو بوو و توانی پشتیوانیی کۆمەڵێکی زۆری خوێندکارانی زانکۆ، کەسانی مەدەنی و هەروەها بەرپرسانی ڕێکخراوی چاکژیانەوە و وەزارەتی تەندروستی، دەرمان و ڕاهێنانی پزیشکی بەرەو لای خۆی ڕابکێشێت.

هەر هەموو پارێزگاکان ڕێژەیەکی زۆری سوننە مەزهەبی قوتابخانەی ئیمام شافێعی و ئەهلی شێعە لە خۆ دەگرن. شایەنی ئاماژەیە کە هەندێ لەم پارێزگایانە هەڵگری حەشیمەتی تورک زمانی ئازەری شێعە (وەک باکووری ئازەبایجانی ڕۆژاوا) و کوردە یارسانەکان (لە چەند دەڤەری ئیلام و کرماشان)ـن کە هیچیان خەتەنەیان تێدا نییه. سەرەڕای ئەمە هەندێ لە کچۆڵە شێعەکانی پارێزگای هورمزگان هێشتاش خەتەنە دەکرێن و چەند ناوچەی کرماشان و ئیلامیش خەتەنەیان ئەنجام دەدا بەڵام ئێستا خەتەنەی کچانیان وەستاندووه. ئەو گرووپە ئامانجانەی کە بە شێوەی ناڕاستەوخۆ هەستیار بوون، زانایانی ئایینی پیاو، خەتەنەچییەکان و دانیشتووانی خۆجێی دووڕگەی قیشم لە باشووری ئێران و خوێندکارانی پەرەستاری بوون. هەروەها گرووپە قەرەج و چەرچییەکان کە لە بنەڕەتدا لە هەرێمی کوردستانەوە دێن و هەموو بەهارانێک لە سنوورەکانی کوردستانی ئێرانەوە تێپەڕ دەبن و وەک خەتەنەچی منداڵان خەتەنە دەکەن و لەم ماوەدا لە دەرەوەی شارەکانی وەک سەردەشت، مەهاباد، پیرانشار و گوندەکانی دەوروبەری نیشتەجێ دەبن ئەمانەش وەک گرووپی ئامانجی دەستێوەردەر دەهاتنە هەژمار.

Mutilation Rate According To Age

C:\Users\PCRAM.IR\Desktop\Capture..JPG

ڕێژە گشتییەکانی خەتەنەی ژنان لەو دەڤەرانەی وا توێژینەوەی تێدا ئەنجام دەدرا

وێنه: کتێبی بە ناوی نەریت. چاپخانەی شیرازه. کامیل ئەحمەدی (1394).

ئامانجە دەستێوەردەرەکانی پایلۆت

بەرناوەی ئاگادارکردنەوەی دژی خەتەنە بەتایبەت بۆ ناوچە گوندییەکان ئامادە بوو. ئەم بەرناوە لە سەر هەڵکشاندنی ئاستی وشیاری چڕ ببووەوە و ئامانجەکانی بریتی بوون له:

  • هاندان و بەتواناکردنی ژنان و کچان لە ڕێگەی ڕاهێنان و پشتیوانیی دەروونناسی و کۆمەڵایەتی
  • بەرزکردنەوەی ئاستی وشیاری سەبارەت بە لێکەوتە دەروونناسی و فیزیاییەکانی خەتەنەی ژنان، تەندروستی و ڕاهێنانی سێکسی لە ناو کۆمەڵگەی خۆجێیی بەتایبەت خەتەنەچی و گرووپە عەشایرەکان.
  • ڕاهێنانی ژنان بە قسە کردن سەبارەت بە ئەزموونەکانی خۆیان، دەرد و ئازارەکانیان بە شێوەی دواندنی تاکەکەسی و بە کۆمەڵ لەگەڵ دەروونناسان.
  • بەرزکردنەوەی ئاستی وشیاری لە مەڕ تەندروستیی سێسکی لە ناو پیاوان لە لایەن ئەندامە پیاوەکانەوە تیمەوە.
  • سازدانی توڕی پەیوەندی لەگەڵ زانایانی ئایینیی خۆجێیی و ناوچەیی بۆ وەدەستهێنانی پشتیوانی.
  • لۆبیگەری و بەرگری لە سیاسەتە دژەخەتەنەکان لە سەر ئاستی دەوڵەتی / نیشتمانی، پارێزگاکان و کۆمەڵگەی ناوچەیی.
  • بەتواناکردن و یارمەتیدانی بواری زانکۆیی بۆ پشتیوانی لە توێژینەوە و چاپەمەنییە زانستییەکان، بەڕێوە بردنی دەیان کارگەی فێرکاری و کۆمەڵێ سیمیناری زانکۆیی لە تاران و شارە گیرۆدەکان و ئێن‎جی‎ئۆ کان و کەمپەینە میدیاییەکان.

شێوازناسی و تەکنیکەکانی توێژینەوه

لە ساڵی 1395ـی هەتاوی سەبارەت بە کاریگەرییەکانی دەستێوەردانی پایلۆت لە لایەن گەڕیدە ڕاهێنراو و پڕۆفیشناڵەکان، هاوکاریی یاریدەدەرانی کۆمەڵایەتی، تۆڕی چالاکڤانانی ناسراوی کۆمەڵایەتی، هەڵسووڕاوانی ڕێکخراوە نادەوڵەتییەکان و هەموو ئەو کەسانەی وا تامەزرۆیانە لە پێناو ئامانجێکی هاوبەشدا هەوڵەکانیان خستبووە گەڕ، ئەم لێکۆڵینەوە مەیدانییە ئەنجام درا. ئەم توێژینەوە ئامانجی درێژماوەی خۆی نەدەپێکا مەگەر بە هاوکاریی بێ‌درێغی کەسانێک کە پیشاندانی ڕاستییەکانی کۆمەڵگای خۆیان کرد بە یەکەمایەتی ئامانجەکانیان. لە پێشدا تیمی توێژەرانی کۆمەڵایەتی چوار پارێزگای ئێران بەرزترین ڕێژەی خەتەنەی ژنانیان لە درێژەی چوار مانگی نیوەی دووهەمی ساڵی 1395 تاوتوێ کرد. لە لێکۆڵینەوەی گشتگیری پێشوو “بە ناوی نەریت” لە هەر پارێزگایەکدا بە گشتی 32 گوند بۆ ئەندازەگرتنی ڕێژەی کاریگەریی ڕاهێنان هەڵبژێردران کە تێیاندا 16 گوند کەوتنە بەر ڕاهێنانە دەستێوەردانەکانی پایلۆت و لە سەر ئاستی 16 گوندی دیکە وەها دەستێوەردانێک ئەنجام نەدرا.

بۆ ئامادە کردنی ئەم ڕاپۆڕتە سەردانی هەمان ئەو گوندانە کرا. ئەم توێژینەوە لە پارێزگاگەلێک بە پلە و ڕێژەی جیاوازی خەتەنەی کچانەوە بەڵام بە پلە و ڕێژەی هاوشێوەی منداڵهاوسەری و زاوزێی پێشوەختە ئەنجام درابوو بۆ ئەوەی ڕێژەی خەسارهەڵگریی منداڵان و لێکەوتە نەخوازراوەکانی بۆ سەر تەندروستیی زک‎وزا و سێکس و هەروەها توانایان لە ڕاپەڕاندنی ڕفتاری دژایەتییانە و پشتیوانییانە بەراورد بکرێت. توێژینەوەیەکی بڕگەیی، پێکهاتوو لە قۆناغی کوالێتی پێش‎ئەندازەگرتن و ئەندازەگرتن لە کاتی بەڕۆژبوونەوەی دۆخی خەتەنەی ژنان ئەنجام درا کە بە گوێرەی ئەو دەستکەوتانە ئەم ڕاپۆڕتە هاتە دی.

C:\Users\PCRAM.IR\Desktop\Capture.JPG

سیمینار و ڕاهێنان بە ئامادە بوونی خوێندکارانی زانکۆکانی تاران

وێنه: کامیل ئەحمەدی.

ئەنجامەکانی ڕاپۆڕت

توێژینەوەکانی ئەم دواییە ئەوە دەردەخا کە لە هەندێ حاڵەتدا هۆکارەکانی بزوێنەری خەتەنەی ژنان زۆر ئاشکران و لە هەندێ حاڵەتی دیکەدا تەنانەت لە گوندەکانی دەوروبەر بە خۆشحاڵییەوە ڕێژەی خەتەنەی ژنان ڕووی لە دابەزینه. کۆمەڵگای ئێران وێڕای نەریت‌خوازبوونی، ئەگەر گۆڕان بە دەروونی بکرێ و لە لایەن ئەنجامدەران و گرووپە هۆگرەکانی گۆڕان بە کار بهێنرێ، دەتوانێ خۆی بگۆڕێت. پێداچوونەوە بە ئەنجامەکانی ئەم ڕاپۆڕتە ئەوە دەسەلمێنێ، ئەگەر هەڵسەنگاندن، ڕاهێنان و وشیاریی بەشێک بە پێکاتە و هاوڕێژەیی کەلتووریی گونجاو بدرێتە دەست خەڵک، ئەنجامدانی ئەم نەریتە دەگۆڕدرێت.

C:\Users\PCRAM.IR\Desktop\Capture.JPG

دانیشتنی پسپۆڕی و ڕوونوێنی لە کتێبی “بە ناوی نەریت”، چاپخانەی شیرازه

و لێکۆڵینەوەی خەتەنەی ژنان لە ئێران لە کتێبخانەی نیشتمانیی تاران. وێنە لە پدرام وەرشۆیی

تێپەڕینی کات، شێوازی ژیانی مۆدێڕن، مەرگی خەتەنەچییەکان و نەبوونی بەدیلێک بۆیان، کاڵبوونەوەی هۆگریی نەوەی گەنجتر بۆ قبووڵکردنی خەتەنەی ژنان، کۆچ کردن بەرەو شارەکان، ئاستی بەرزی خوێندن، کاریگەریی ڕاگەیاندنەکان و هەروەها پشتیوانیی هەندێ لە کەسایەتییە ئایینییەکان لە فاکتەرە دەستێوەردەکانی دابەزینی ڕێژەی خەتەنەی ژنان بوون. نەریتی خەتەنەی ژنان هێشتاش لە ئێراندا بوونی هەیە بەڵام مزگێنی خۆش ئەوەیە کە ئەم دیاردە ساڵ لە دوای ساڵ ڕوو لە دابەزین دەکات. هەر سێ پارێزگای ڕۆژاوایی ئێران باشتر بوون بەڵام هەندێ ناوچەی هەورامان (دەڤەرێکی گەورە لە نێوان سنوورەکانی کوردستان و کرماشان) و هەروەها هەندێ لە گوندەکانی کامیاران، ڕەوانسەر و پاوە لە پارێزگای کرماشان لەم بارەوە بەرهەڵستی دەنوێنن.

ڕێژەی ڕوو لە دابەزینی خەتەنە لە پارێزگا تاوتوێ کراوەکان

C:\Users\PCRAM.IR\Desktop\Presentation3333.jpg

وێنه: کتێبی بە ناوی نەریت. چاپخانەی شیرازه. کامیل ئەحمەدی. (1394)

پارێزگای هورمزگان هێشتاش یەکەمین پارێزگا لە لیست و پەسندکراوی خەتەنەی ژنان لە ئێرانە و دووڕگەکانی بەتایبەت قیشم سەرەڕای ڕێژەی ڕوو لە دابەزینی گشتی هێشتاش ئەم نەریتە لەوێ باوه. گوندە دەستنیشانکراوەکان بۆ پڕۆژەی پایلۆت لە هەر چوار پارێزگا ڕاهێنراوەکاندا باشتربوون و دابەزینی ڕێژەی خەتەنەی ژنانی پیشان دەدات. ئەمە خۆی لە خۆیدا کاریگەریی ڕاهێنان و وشیاربوونەوەی خەڵکانی خۆجێیی دەردەخات.

پارێزگای کرماشان لە ڕووی باوبوونی خەتەنەی ژنانەوە لە پلەی دووهەمدایە و ئەم ڕێژە لە هەندێ لە گوندەکاندا خۆی لە 31 لە سەددا دەبینێتەوه. سەرباری ئەمەش، ڕێژەکانی خەتەنەی ژنان لە پارێزگای کوردستان و پارێزگای سنە کەمترن و لە پارێزگای ئازەربایجانیش لە چاو ناوچەکانی دیکە ڕێژەکەی کەمتره.

شرۆڤەکان لە سەر ئەم بنەمایە بوون کە ڕێژەی خەتەنەی ژنانی 30 بۆ 49 ساڵ لە ڕێژەی خەتەنەی ژنان و کچانی 15 بۆ 29 ساڵ زیاتره. لە هەندێ لە گوندەکانی دووڕگەی هورمزگان و قیشم باوبوونی خەتەنە لە ناو ژنانی گرووپی تەمەنی 29 بۆ 49 ساڵ گەیشتە 61 لە سەد. لە لایەکی تریشەوە لە دەڤەرەکانی وەک لەکستانی کرماشان، لە نێوان گرووپی تەمەنی 15 بۆ 29 ساڵ خەتەنەی ژنانمان بەدی نەکرد. ئەنجامەکان پیشاندەری ڕەوتی ڕوو لە دابەزینی خەتەنە لە سەر ئاستی هەر چوار پارێزگاکەن. بۆ وێنە لە پیرانشار و سەردەشت و شنۆ کە دەکەونە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، ڕێژەی خەتەنەی ژنان لە ناو نەوە گەنجەکاندا کەمتر لە 10 لە سەده. لە جوانڕۆ کە دەکەوێتە پارێزگای کرماشان دابەزینێکی یەکجار زۆری ژنان 31 لە سەدەوە بۆ 9 لە سەد لە ناو کچان و ژناندا بەدی دەکرێت. هەروەها لە هەندێ لە گوندەکانی ڕەوانسەر لە هەمان پارێزگا، ڕێژەی خەتەنە لە 43 لە سەدەوە گەیشتووەتە 17 لە سەد.

توێژینەوەی گشتگیری خەتەنەی ژنان ئەوە پیشان دەدا کە ئەم کارە لە هەندێ لە ناوچە گوندییەکانی هەر چوار پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا (ناوچە کوردنشینەکانی باشووری ئازەربایجانی ڕۆژائاوا)، کوردستان، کرماشان و پارێزگای هورمزگا و دووڕگەکانی دەوروبەری بەدی دەکرێت. پارێزگای کوردستان لە زۆرینەی سوننە مەزهەبی ئیمام شافێعی و کەمینەیەکی شێعە پێک هاتووه.

پارێزگاکانی دیکە پێکهاتەیەکن لە ئەهلی سوننه، شیعە و دیکەی مەزهەبەکانی وەک کەمینەی یارسان (لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە شارەکانی مەهاباد و میاندواویش کەمینەیەکی تورک زمانی یارسان دەژین)، هەروەها کۆمەڵگەی بچووکی مەسیحییە ئەرمەنییەکانی ورمێ و کوردە کەلهووڕە شێعەکان و کوردە یارسانەکان لە بەشگەلێک لە پارێزگای کرماشانن کە خەتەنە ژنان ئەنجام نادەن. سەرباری ئەمەش هەندێ لە ژنانی شێعە کە لە نزیک ناوچە سوننە مەزهەبەکانی هورمزگان دەژین ئەم کارە دەکەن و لە ڕووی مێژووییەوە ژنانی دانیشتووی کۆمەڵێ گوندی پارێزگاکانی کرماشان و ئیلام کە شێعەن خەتەنە کراون.

هۆگریی بۆ نوێگەرێتی و گەشەکردنی وشیاری گۆڕانکارییەکی زۆری لە سەر ڕوانگەی خەڵک سەبارەت بە شێواندنی کۆئەندامی زاوزێی ژنان بەدی هێناوە و ڕەوشتی ڕفتاری گشتی گۆڕیوه. ڕفتاری گرووپە گوندییەکان لەوانەیە دژی ڕفتاری کەسانی خۆجێیی بێ، واتە ئەو جێگایەی کە خەتەنەی ژنان وەک هێمای جیاکردنەوە لە حەشیمەتی وەرگر سەیر دەکرێت.

لەم ماوەی ڕابردوودا لە سەر ئاستی جیهانی و ناوچەیی هەوڵێکی زۆر دراوه. ڕێژەیەکی زۆری بکەرانی خەتەنە ئێستا بە توندی لە دژی ئەم دیاردە بەرهەڵستی دەنوێنن هەر بۆیە زۆرێک لە وڵاتان لە ئێستاوە نەریتی خەتەنەیان تێدا کەم بۆتەوه. هۆکاری کاریگەری تر کراوەبوونی ئەم کۆمەڵگایانە بەرەو ڕووی باسی سەبارەت بە خەتەنە بە شێوەی میدیایی، چاپی بابەت و ڕاگەیاندنە ئەلیکتڕۆنییەکانە کە وای کردووە لە هەموو ناوچەکانی ژێر لێکۆڵینەوە خەتەنەی ژنان ڕوو لە دابەزین بکات. سەرباری ئەمەش، گۆڕانی سەرەکی لە ناو ئەم کۆمەڵگایانە بە دەستێوەردانی دەوڵەتی و پشتیوانیی ڕێکخراوە نادەوڵەتییەکان بە هاوکاریکردنی ئەم ئاژانسانە ئەنجام دراوه. ئەم ڕاپۆڕتە لە بەشەکانی دواتردا شرۆڤەی چوار پارێزگاکە لە بواری کاریگەریی دەستێوەردانی چالاکییەکانی دژی خەتەنەی ژنان لە ئێران دەخاتە ڕوو.

پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا

نوێترین پێوەری دیاردەی خەتەنە

پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا بە پێکهاتەیەک لە کورد و تورکە ئازەری‎زمانەوە یەکێکە لە ناوچە توێژینەوە لە سەرەکان کە خەتەنەی ژنانی تێدا بەدی دەکرێت. ڕێژەکانی سەپاندنی خەتەنەی ژنان لەم ناوچە لە درێژەی بەڕۆژکردنی ساڵانە و کارگەی فێرکاریی کۆمەڵایەتی بۆتە هۆی هەڵکشاندنی ئاستی خوێندەواری سەبارەت بە تەندروستیی گشتی و ئەمە ڕەوتی دابەزین پیشان دەدات. حەشیمەتی گشتی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا

C:\Users\PCRAM.IR\Desktop\Capture.JPG

سێ ملیۆن کەسن و کوردە سۆرانییەکان زیاتر لە باشووری ئەم پارێزگایەدا دەژین و لە لایەکی ترەوە کەمینەی کوردانی کرمانج لە نزیک سنووری تورکیا و لە شاری ورمێ هەتا ماکۆ نیشتەجێن. یەکەمین نموونەگیری لە هەندێ گوندی شارە ناسراوەکانی ئەم پارێزگایە کە خەتەنەی تێدا باوه، دەستنیشان کران، کە بریتییە لە سەردەشت، مەهاباد، ورمێ، پیرانشار، بۆکان و میاندواو. لە ناویاندا هێشووی دووهەمی نموونەگیری لە ناوچەی گوندی دەستنیشان کرا: وەک زەنگۆڵان، ڕەبەت، بناوێڵەی بچووک، لەیلان، مزەفەراوا، کیتکە و هتد. ئیشی مەیدانی بەرزبوونی ڕێژەی خەتەنەی ژنانی بەتەمەنی پیشان دا و لە بەرامبەردا ڕێژەی ساڵانەی خەتەنە لە ناو کچۆڵەکاندا زۆر کەم و ڕووی لە دابەزین بوو. لە هەندێ لە گوندەکانی دەڤەری موکریان (ناوچەکانی نێوان شارەکانی سەردەشت، پیرانشار، مەهاباد، ورمێ و بۆکان) ڕێژەی زۆر کەم لە تەمەنی ژوور دە ساڵان خەتەنە کرابوون. یەکێک لە هۆکارەکانی دابەزینی ئەم ڕەوتە لە باشووری پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا دەگەڕێتەوە بۆ هاتووچۆ نەکردنی نایاسایی عەشایرەکانە (بە زمانی ئەو ناوچە دۆم یان قەرەچی) لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ کوردستانی ئێران. ئەم گرووپانە بە خەتەنەکردنی ژنان لەم ناوچانە داهاتێکی باش دەست دەخەن.

­­ C:\Users\PCRAM.IR\Desktop\Capture.JPG

لۆبیگەری لەگەڵ ڕێبەرانی ئایینی لە کاتی توێژینەوەی مەیدانی وێنه: کامیل ئەحمەدی

وەک دیکەی خەتەنەچییەکان زۆربەی ئەم کەسانە لە خەتەنە کردندا شێوازی پارێزراو و تەندروست بە کار نابەن و زۆر جار بۆ بڕینی بەلۆکە تیغی ڕیش تاشین بە کار دەبەن و مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشی فرەچەشن و تەنانەت کەمئەندامبوون بەهێز دەکەن. چەندین ساڵ هەڵسەنگاندن و ئەندازە گرتنی برەوی خەتەنەی لە درێژایی سنووری عێراق، ئەم ئەنجامە دەخاتە دەست کە زۆربەی گوندەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا و گوندەکانی دەوروبەری سنووری عێراق وابەستە بەم گرووپە گەڕیدە کوردانەن کە بۆ ئەوەی کچەکانیان خەتەنە بکەن. توندکردنەوەی هەڵمەتی ئاسایشی و سیاسەتی قەدەغەی هاتوچۆ لە ناوچە سنوورییەکان کە لەم ساڵانەی دوایدا لە لایەن دەوڵەتی ئێرانەوە ئەنجام دراوە ئەوە دەگەیێنێ کە ڕێژەیەکی کەمی ئەم کەسانە توانیویانە بە شێوەی نایاسایی سنوورەکان ببەزێنن و هەر ئەمەش لە درێژماوەدا بۆتە هۆی دابەزینی ڕێژەی خەتەنەی ژنان. سەرەڕای ئەمە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، خەڵکی پارێزگاکانی کوردستان و کرماشان (بڕوانە درێژەی ڕاپۆڕت) پشت بە خەتەنەچییە ڕاهێنراوەکانی خۆیان دەبەستن بۆ ئەوەی لە کۆمەڵگاکەیاندا نەریتی خەتەنە کردن بەردەوام بێت.

لەم گوندەدا بەر لە تەمەنی 16 ساڵا کچان نادەن بە شوو. لێرە کچانی تەمەن شازدە هەن کە خەتەنە نەکراون. زیاتر ئەم کارەیان بۆ حەیا و ئابڕوو دەکرد بەڵام ئێستا خوێندەوارەکان ڕێگە بە خەتەنە کردن نادەن.

وڵامدەری ژن – پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا

یەکێک لە کچەکانم تازە کچیکی بووە. پێنج مانگانە. بڕیارە ژنێک بێ و خەتەنەی بکات.

وڵامدەری ژنی تەمەن 38 ساڵە – پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا

پارێزگای کرماشان

نوێترین پێوەری دیاردەی خەتەنە

کۆی حەشیمەتی پارێزگای کرماشان 8/1 ملیۆن کەسە. ئەم پارێزگایە بۆ سەر چین و توێژەکانی ئەهلی شێعە و ئەهلی سوننەی شافێعی مەزهەب دابەش بووه، بەڵام لە ناویاندا کەمینەکانی یارسان و بەهاییش بەدی دەکرێن. زاراوە سەرەکییەکانی پارێزگای کرماشان بریتین لە کوردی (جاف، فەیلی و کەلهوڕی)، هەورامی (هەندێ لە هەورامییەکان لەو بڕوایەدان کە زمان و ئێتنیکێکی جیایان لە زمان و ئێتنیکی کوردی هەیه)، زمانی فارسی و لەکی.

C:\Users\PCRAM.IR\Desktop\Capture.JPG

خەتەنەی ژنان لە کوردستانی ئێران لە ناوچەگەلی تایبەتی ئەهلی سوننەی کوردستان بریتییە لە گوندەکانی نزیک سنووری هەرێمی کوردستان و هەندێ جار لە قووڵایی پارێزگاکاندا ئەنجام دەدرێت. سەرباری ئەمە، برەوی خەتەنەی ژنان لەم ناوچانەدا وەک یەک نییە و لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی دیکە جیاوازە و لە هەندێ حاڵەتدا لە نێوان گوندە هاوکەوشەنەکاندا جیاوازییەکی زۆر هەیه. خەتەنەی ژنان بە گشتی لە ناوچەیەک بە ناوی هەورامان (بەشێک لە ناوچەی هەورامان لە بەشێک لە پارێزگای کوردستانه) و لە ناوچە جاف‌نشینەکان بەدی کراوه. گوندە جۆراوجۆرەکانی دەورووبەری کامیاران، ڕەوانسەر، جوانڕۆ، پاوە لەو ناوچانەن کە لە پارێزگای کرماشاندا زیاترین ڕێژەی خەتەنەی کچان لە خۆ دەگرن. بۆ یەکەمین نموونەهەڵگرتنەوه، پێڕستێک لە گوندی شارەکان و شارە گەورەکان لە ئەنجامدانی خەتەنەی ژنان بەراورد کراوە (وەکوو جوانڕۆ، ڕەوانسەر، پاوه، هەرسین و سەنقور) کە لە ناویاندا هێشووی دووهەمی گوندە پەیوەستەکان دەستنیشان کران (وەکوو مەنسوور ئاقایی، دازاور، میوان، سپیاوه، کۆسەی هەجیج، باباعەزیز، گڵتماوا، سپی بەرگ و هتد.)

بەم حاڵەوە ئەنجامدانی خەتەنەی ژنان لە ناو ژنانی گەنج تا ڕادەیەکی زۆر کەم بۆتەوە و ئەمە کامیاران و پاوەش دەگرێتەوە بەڵام لە هەموو ناوچەکاندا وا نییه. لانیکەم دەبینین کە لە هەندێ لە ناوچە ناوبردە کراوەکانی سەرەوە خەڵک دەیان دەیەیە وازیان لەم نەریتە هێناوه. ئەگەری خەتەنە کردن بۆ منداڵان و مێرمنداڵان زۆر کەمتر بووەتەوە بەڵام لە ناو ژنانی بەتەمەنی 30 بۆ 35 ساڵ ڕێژەی خەتەنەی کچان بەرز دەبێتەوه. ئەم ڕێژە لە ناو ژنانی تەمەن ژوور 50 ساڵ تا دێ پتر دەبێت. سەرباری ئەمەش لێکدانەوەی ئەوەی کە ئایا ڕێژەی کەمی خەتەنە لە ناو منداڵان بە هۆی کاریگەریی نەریتی خەتەنەی درەنگە یان نا گرنگه. لە شوێنەکانی دیکەدا خەتەنەی درەنگ زۆر کەم ڕوو دەدات.

تیمی لێکۆڵینەوە بۆیان دەرکەوت کە ئەو ناوچانەی وا خەتەنەی ژنان بە پێی بەڕۆژکردنە ساڵانەکان پێویستی بە هۆشدارییەکی زۆرە، لە ڕووی کەلتووری و نەریتییەوە زۆر هۆگری گۆڕان نین. پێکهاتەی زنجیرە پلەی گواستنەوەی نەریتە کۆنەکان بۆ نەوەی نوێ لە ماوەی چەندین ساڵ بەردەوام بووە و گرتنەبەری شێوازی ژیانی ئەوڕۆیی بە شێوەی تیژتێپەڕ دزەی کەکردۆتە ناو دیواری نەریتەوە و بەرهەڵستی بەرناوەی دژی خەتەنەکردنی ژنان لە کوردستان و کرماشان و لە گوندی شارەکانی وەک ڕەوانسەر، کامیاران، جوانڕۆ و پاوە زیاتر لە هەموویان بینراوه. ڕەوتی ڕوو لە دابەزین و چاوەڕوانکراو لە ناوچانەدا کە لێکۆڵینەوەیان لە سەر کراوە سست‌تر و کاڵتر بوو.

من خۆم خەتەنە کراوم. بەڵام نەمهێشت کچەکانم خەتەنە بکرێن. پێشتر خاتوونێک بە ناوی کیشوەر بۆ ئەم مەبەستە لە پاوەوە دەهات. بەڵام ئێستا مردووە و تەنیا بۆ ڕێزگرتن لەم نەریتە خەڵک تەنیا تیغ دەبەنە ژێر داوێنی کچان (بە بێ بڕین) و دەڵێن خەتەنە کرا. تیغی محەمەدیشی پێ دەڵێن. دراوسێکەمان کچێکە کە دایکی 3 جار کۆئەندامی زاوزێی بڕی (چوونکە دروست خەتەنە نەکرابوو) دەڵێ هەستی عەشق یان ئارەزووی سێکسی نییه. لێم پرسی کێشەی نییه؟ وتی: هەتا بەیانی دەستم لێ بدەن، هیچ هەستێکم نییه.»

وڵامدەر ژنی تەمەن 33 ساڵه. گوندی هەجیج پارێزگای کرماشان.

«من خەتەنە کراوم. نازانم چ کاتێک بوو بەڵام کچەکەمم خەتەنە نەکرد هەرچی مەلای گوندەکەمان وتی ئەمە نەریتە و دەبێ بکرێت. کچەکەم تەمەنی 2 ساڵانە و مێردەکەم لەگەڵ زانایانی ئایینی پەیوەندی گرت. وتی بە ڕای من دەبێ ئەم کارە بکرێ بەڵام ئیتر خۆتان دەزانن. چەند ساڵ بەر لە ئێستا گرووپێک هاتنە گوندەکەمان و سەبارەت بە مەترسیی خەتەنەی ژنان بۆ سەر ڕۆڵەکانمان هەندێ بابەتیان فێر کردین.»

وڵامدەر ژنی تەمەن 32 ساڵە گوندی مەنسوور ئاقایی

C:\Users\PCRAM.IR\Desktop\Capture.JPG

کاری مەیدانی لە کوردستان وێنه: کامیل ئەحمەدی

پارێزگای کوردستان

نوێترین پێوەری دیاردەی خەتەنه

کۆی حەشیمەتی پارێزگای کوردستان 1/3 ملیۆن کەسە. مەزهەبی پارێزگای کوردستان ئیسلامی مەزهەبی سوننەیه؛ کەمینەیەکی کوردە شێعەکان و هەندێ تورک لە شارەکای قوروە و بیجاڕ دەژین. زمانی سەرەکی لەم پارێزگایە کوردییە کە بە چەندین زاراوەی جۆراوجۆر قسە دەکرێت. زاراوەی سەرەکی سۆرانی / ئەردەڵانییە و زاراوە باوەکانی دیکە بریتین لە کەلهوڕی و هەورامی.

C:\Users\PCRAM.IR\Desktop\Capture.JPG

بۆ یەکەمین هێشوو لە نموونەهەڵگرتنەوه، پێڕستێک لە چەند گوند لە شار و شارۆچکە گەورانە هێنراوە کە دیاردەی خەتەنەی ژنانیان تێدایە. (وەکوو بانه، دیواندەرە، کامیاران، سەقز و مەریوان) کە لە ناویاندا هێشووی دووهەم لە ناو ئەم گوندانەدا دەستنیشان کران (وەکوو کانی دینار، هەورامان تەخت، کەماڵه، بڵبەر، باڵن، درەکاجی، حسێناوای خواروو و هتد.)

کوردستان و کرماشان لە ڕۆژاوای ئێراندا زیاترین کاریگەریی خەتەنەی ژنانیان لە سەره. هەندێ لە گوندەکانی ناوچەی مەریوان و بەتایبەت هەورامان تەخت (بەشێک لە ناوچەی هەورامانی سەروو) زیاترین ڕێژە لە خۆ دەگرن. گوندەکانی هەورامان تەخت (کە لەم دواییەدا ئاماژەیان پێدرا) لە هەر دوو ناوچەی هەورامان زیاترین ڕێژەی خەتەنەی ژنانی هەیه.

بەم حاڵەوە گوندەکانی دیکەی وەک کەماڵه، بڵبەر و کۆمەڵێکی دیکەی گوندەکانی سنه، سەقز و بانە لە ژێر کاریگەریی خەتەنەی ژنان نین و ڕێژەکەیان بۆ نزیک سیفر دابەزیوه؛ تیمی توێژینەوەیی هەندێ بەڵگەی مژدەبەخش لە هەندێ لە گوندەکانی سنە و نزیک کامیاران وەک ناوچەکانی سەربناو، سرچی، کوسارە و ماسان بەدی کراوە کە لەوێ خەتەنەی ژنان بنەبڕ بووه. دانیشتووانی خۆجێیی ئەم ناوچانە پشتڕاستیان کردووەتەوە کە ئەم کارە ماوەیەکی زۆرە نەماوە و بە گوێرەی بۆچوونی دانیشتووان و وڵامدەران هۆی ئەم نەمانە دەگەڕێتەوە بۆ ڕاهێنانی چەند ساڵ لەمەوبەر لە لایەن تیمە توێژینەوەییەکان، کاریگەریی بانگەشەی میدیاکان لەم ماوەی دواییدا سەبارەت بە مەترسییەکانی خەتەنەی ژنان و کاناڵە سەتەلایتییەکانی هەرێمی کوردستان، کۆچ کردن بەرەو شارەکانی دەوروبەر، خوێندەواربوونی ئەندامانی کۆمەڵگا کە وای کردووە ئاستی زانستییان بەرز ببێتەوه، مردنی خەتەنەچییە قەرەجەکان کە کچانیان خەتەنە دەکرد و نەبوونی جێگرەوە بۆ ئەم خەتەنەچییانە کە درێژەپێدەری کارەکەیان بێت.

«4 یان 5 ساڵ بەر لە ئێستا، کچۆڵەکان لە کووچە و کۆڵان یارییان دەکرد، ژنێک بە چووکلێت یان بووکەڵەیەک هەڵیفریواندن و خەتەنەی کردن. خەتەنەچی بۆ ئەم کارە هیچ بڕە پارەیەکی وەرنەدەگرت چوونکە ئەم کارەی بۆ ڕەزابوونی خودا دەکرد. ئەوان تەنیا ئەمەیان بیستبوو کە ئەمە نەریتێکە لە سەردەمی پێغەمبەرەوە ماوەتەوە بۆ ئەوەی هەتا ئەو کاتەی پیاوان لە جەنگن ژنەکانیان هەتا کاتی گەڕانەوەیان هیچ تامەزرۆیی و ئارەزوویەکی سێکسیان نەبێت.

سەرەڕای ئەوەی چەند ساڵ بەر لە ئێستا کۆمەڵێ توێژەر وەکوو ئێوە هاتنە ئێرە و سەبارەت بە کێشەی خەتەنەی کچان هەندێ ڕوونکردنەوەیان پێداین و وتیان چیتر ئەم کارە مەکەن.»

وڵامدەری ژنی تەمەن 40 ساڵه، گوندی بڵبەر – مەریوان، پارێزگای کوردستان.

من خۆم نەک هەر بۆ کچەکانی خۆم بەڵکوو بۆ هەموو کچانی گوندەکەمان ئەم کارەم دەکرد. من کارێکی شیاوم دەکرد بەڵام لە ئێستادا خەڵک زۆر کچەکانیان خەتەنە ناکەن. دوایین جارێک کە کچێکم خەتەنە کرد 20 ساڵ بەر لە ئێستا بوو. کاتێک کە تەمەنی یەک ساڵان بوو بە تیغ هێندەی نیسکێکم لێ بڕی. لەو کارەی کە دەمکرد پێ ڕازی بووم چوونکە نەریتێکی کۆن بوو.»

وڵامدەر 56 ساڵه، مەریوان، پارێزگای کوردستان

پارێزگای هورمزگان

نوێترین پێوەری خەتەنە

C:\Users\PCRAM.IR\Desktop\Capture.JPG

کۆی حەشیمەتی هورمزگان 5/1 ملیۆن کەسە. داتاکان دەرخەری ئەوەن کە ڕێژەیەکی زۆری کچان لە زۆربەی گوندەکانی ئەهلی سوننەی شافێعی لە پارێزگای هورمزگان ئەنجام خەتەنە دەکرێن. هەندێ لە گوندەکانی شاری میناب (هەندێ لە بنەماڵە شێعەکانیش ژنان خەتەنە دەکەن.) گوند و شارەدێکانی شاری بچووکی وەک بەندەری پێهێل، بەندەری کەنگ، لەنگه، گاوبەندی (پارسیان) و خەمیریش کەوتوونەتە بەر کاریگەری. خەتەنەی ژنان لە دووڕگەی بچووکی هورمزیش باوه. قیشم، کە گەورەترین دووڕگەی ئەم پارێزگایەیه، ڕێژەیەکی زۆری خەتەنەی ژنانی لە خۆ هەڵگرتووه. دووڕگەی قیشم پەناگەی گرووپە مەزنە کۆچبەرە موسڵمانە شێعەکانی میناب، بەندەر عەباس و دیکەی شارە گەورەکانی ئێرانە کە تێیاندا خەتەنەی ئافرەتان ئەنجام نادرێت. تەنانەت لە دووڕگەی کیش، کە ناوچەیەکی گەشتیارییە و یەکێکە لە دەوڵەمەندترین شوێنەکانی ئێران، کچانی خۆجێیی خەتەنە دەکرێن. توێژینەوەکان ئەوە دەردەخەن کە جۆری 1ـی ئەم خەتەنە لەم پارێزگایە و دیکەی پارێزگاکان باوه. بۆ یەکەمین هێشوو لە نموونە هەڵگرتنەوە پێڕستێک لە گوندی شارەکان و شارە گەورەکان کە خەتەنەی ژنانی تێدا ئەنجام دەدرێ بەراورد کراوە (سیرەک، قیشم، جاسک، گاوبەندی، بەستەک و میناب) کە تێیاندا هێشووی دووهەم لە گوندەکانی ئەم پارێزگا و دووڕگەی قیشم دەستنیشان کران (وەکوو گووری، دۆستکۆ، گۆرۆن، ڕۆدان، شیب دراز، میرهاشم و هتد).

هاوشێوەی پارێزگا ڕۆژاواییەکان کە پێشتر باسمان کردن، توێژینەوە سەرەتاییەکان پێویستی بە 32 پارێزگای تاتوێکراو و تاوتوێنەکراو هەبوو کە تیمەکە ڕاهێنانیان بە دانیشتوانی 16 گوند کرد و لە 16 گوندی دیکە هیچ دەستێوەردانێک ئەنجام نەدرا.

«تەمەنم 15 ساڵان بوو کە خەتەنەیان کردم، ئەوان ژیانی منیان فەوتاند و ئارەزووەکانی ئێمەیان کوشت، تازە بۆیان دەرکەوتووە کە خەتەنە هۆکاری تەڵاقه.»

وڵامدەر ژنێکی تەمەن 27 ساڵه، زیرەی قیشم، پارێزگای هورمزگان

ئەنجامەکان دەرخەری پەیوەندیی ڕاستەوخۆی نێوان ڕاهێنان و ئەنجامی خەتەنەی ژنان لە ماوەی ئەم چەند ساڵەی ڕابردووه. ئەگەر دانیشتووانی خۆجێیی کە زۆرینەیان نەخوێندەوارن و هەروەها نەوە گەنجترەکان ڕاهێنانیان پێ بدرێ، ڕێژەی خەتەنەی ژنان بە شێوەی بەرچاو دادەبەزێ و بە پێچەوانەوه. بە گشتی، پارێزگای هورمزگان لە ڕووی خەتەنەی ژنانەوە لە پلەی یەکەمدایە و هاوکارن بۆ مانەوەی ئەم نەریته. ئەم پارێزگایە و ناوچە باشوورییەکانی کە لە دەریا و دووڕگەی قیشمەوە نزیکن لە ساڵانی توێژینەوەی بەڕۆژکردنەوەی زانیارییە پارێزگاییەکان ڕێژەیەکی زۆری خەتەنەی ژنان لە خۆ دەگرت کە خێرایی کەمبوونەوەیان زۆر کەمە و ئەمە هۆگریی نەریتی و ڕوانگەی ئایینی، هۆگر نەبوونی خەڵکی ناوچەکە بە خۆڕێک خستن لەگەڵ زانست و شێوازەکانی ژیانی نوێ دەردەخات. بەم حاڵەشەوە نەوەی نوێتر هۆگری هەڵبژاردنی ئاراستەیەکی جیاواز لە نەوەی بەر لە خۆیانن و بۆ وەرگرتنی شێوازی نوێی ژیان نەرمی نوێن‌ترن.

«من لە شوێنێکدا خوێندوومەتەوە کە دەڵێ ئارەزووی سێکسی لە ژناندا 7 قات لە هی پیاوان بەهێزتره. هەر لەبەر ئەمەش شێخێک لەم ناوچەدا پێی وایە لەبەر ئەوە دەبێ ژنان خەتەنە بکرێن. وەک ملکەجی نواندن بۆ ئەم شێخە هەر هەموو کچەکانم خەتەنە کراون. ئەگەر ئافرەتێ کۆئەندامی زاوزێی نەبڕدرێت چۆن ئارەزووی سێکسییەکەی کە 7 ئەوەندەی پیاوە کۆنتڕۆڵ بکا و پێی ڕابگات؟ بە بێ خەتەنە کردن لەم ناوچە گەرمەدا کە ئارەزووی سێکسی بەهێز دەکا، کۆی کۆمەڵگا بە لاڕێدا دەچن و گەندەڵ دەبن.

شۆفێرێکی تاکسی پیاو – گوندی حەسەناوا پارێزگای هورمزگان»

«چەندین ساڵە کە لێرە کچان خەتەنە ناکرێن. ئەمە ئیشی کەسانی بێ‌مێشکه. هیچ قەرەجێک نەماوە کە ئەم کارە بکات. چەند ساڵ بەر لە ئێستا ڕێبەرێکی تەقلیدی ڕایگەیاند لە ڕوانگەی ئایینییەوە خەتەنەی کچان پێویست نییە و پاش ئەوە ئیتر کەس کچی خۆی خەتەنە نەکرد».

وڵامدەر ژن – لێدوانی بە کۆمەڵ گوندی ڕۆدان، پارێزگای هورمزگان

C:\Users\PCRAM.IR\Desktop\Capture.JPG

کاری مەیدانی لە هورمزگان وێنه: کامیل ئەحمەدی

C:\Users\PCRAM.IR\Desktop\Capture.JPG

کوڕانی قووتابی هەر هەموویان لە هەڕەتی منداڵیدا خەتەنە کراون. وێنە ش. تەلنده.

خەتەنەی پیاوان

خەتەنە بە پێچەوانەی زۆرێک لە بزووتنەوە ئەوڕۆییەکان کە لە سەر ئاستی جیهانیدا دژایەتی دەکرێ ئەنجام دەدرێت. ئەم کارە باوە و بە شێوەی بەربڵاو لە ناو کۆمەڵگا ئیسلامی و جوولەکەکاندا ئەنجام دەدرێت. بەو حاڵەوه، لە هەندێ هۆزی کۆن لە ئەفریقا و هەندێ هۆزی خۆجێیی ئوستڕالیا، چەند بەشی ئەوڕووپا و لە سەدەی 19 ناوە ناوە لە ناو کۆمەڵگا کۆچبەرەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەنجام دراوه. چاوەڕوانی ئەوە دەکرێ کە خەتەنە بە تەندروست ڕاگرتنی کۆئەندامی زاوزێی پیاو و کەمبوونەوەی ئارەزووی سێکسیی ژن کارێکی بەسوود بێت.

لابردنی کەلانی کۆئەندامی زاوزێی پیاوان بەشێکە لە خەتەنەی پیاوان. لۆژیکی ئەم کارە خاوێنبوونەوەی کۆئەندامی زاوزێی پیاوان و ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییه. ئەم کارە زیاتر بە بێ بێ‌هۆش‎کردن یان بە بێ سڕکردنی شوێنەکە ئەنجام دەدرێت. لەم حاڵەتەدا، زۆر جار خزم و کەس و میوانەکان بەم بۆنەوە بانگهێشت دەکرێن (نان خەتەنه). بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە کوڕە دادەنیشێ و هەر دوو قاچی دەکاتەوە و سومبەیەک کە کاتێرێکە لە جۆری چێو لەگەڵ تیغێک بۆ خەتەنە کردنی پێستی پێشەوە بەکار دەهێنرێن (لەم ساڵانەی دوایدا بە شێوەی لەیزیش ئەنجام دەدرێ). خەتەنەی بە بێ بێ‌هۆشکردن تەقەڵ و بە جیازاتی ناستریل ئەنجام دەدرێ و کارێکی زۆر پڕئیسرێس و ئازار‌بەخشە کە کوڕان بیرەوەرییەکەیان لە یاددا بۆ هەمیشە دەمێنێتەوه. پێشتر خۆڵەمێش و پێکهاتەی وەک کەرەی شله، پشکەڵ یا میزیان بۆ وەستاندنی خوێنبەربوون بە کار دەهێنا بەڵام ئێستا مادەی دژە هەوکەرەوە بە کار دەهێنرێت.

ئایینیی فەرمی لە ئێران ئیسلامه. بەم پێیه، لە کۆمەڵگای ئێراندا خەتەنەی پیاوان یەکێک لە پێویستییەکانی پیاوانە. لە شەرعدا خەتەنە ڕێسایەکە بۆ بڕینی پێستێک کە کۆئەندامی زاوزێی پیاوان دادەپۆشێت. لە ڕاستیدا جوولەکەکان یەکەمین کەسانێک بوون کە بە پاساوی ئایینییەوە ئەم کارەیان دەکرد.

سەرەڕای ئەمە ئەم کارە لە خۆرهەڵاتی ناڤینی کۆندا مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە و پەیوەندییەکی زۆر نزیکی لەگەڵ داب و نەریتی پەیوەست بە خودایانی کۆن و خواژنی زک‎وزا هەیه. بۆ جووەکان فەرمانی ئایینیی ڕاشکاو هەیە و ئەمان ئەم کارە گرێ دەدەنەوە بە پەیمانی نێوان خودا و ئیبراهیم. هەندێ لە عەرەبەکانی بەر لە ئیسلام و کۆمەڵگا ئەفریقییەکانیش لە چاخە سەرەتاییەکانەوە بە ئەنجامدەری ئەم کارە ناوبانگیان بووه. ئەفریقاییەکان خەتەنەیان بە تێپەڕین لە منداڵییەوە بۆ گەورەساڵی لە قەڵەم دەدا.

جووەکان سەبارەت بە فەرمانی خەتەنەی پیاوان زۆر ڕاشکاون بەڵام ئەنگێزەی ئیسلام ناڕوونه. ئەمە خاڵی جیاکەرەوەی خەڵکی جوو بە پێی تەوڕاته. سەبارەت بە موسڵمانان لە قوڕئاندا وەها شتێک نەهاتووه. بەڵام وەک نەریتێک لە لایەن پێغەمبەرەوە سەیر کراوە و بۆتە ناچاری. هاوشێوەی قوڕئان، لە دەقی فەرموودە سەبارەت بە هۆکاری خەتەنە لە ناو پیاواندا زانیارییەکی کەم هاتووه. لە لایەکی تریشەوە ڕاپۆڕتەکانی خەتەنە وەک هێمایەک لە حاڵەتی کەسێک وەک موسڵمان، ئاماژە بە بڕوادارێک لە پێناو خودا دەکات. بە هەمان شێوە داب نەریتەکانی دیکە ئەوە فێر دەکەن کە کاروبارە ئیسلامییە تایبەتەکان پێویستی بەوەیە کە ئەنجامدەرەکەی موسڵمانێکی خەتەنەکراو بێت. لەوانە دەتوانین ئاماژە بکەین بە گۆڕینی مەزهەب، زیارەتی مەککه، میراتگری و تەنانەت نوێژ. نەریتی شێعە ئەم کارەی بە لاوە ناچارییە و بۆ ئەم بابەتە هۆگری ئاراستەیەکی سەختگیرانەیه.

C:\Users\PCRAM.IR\Desktop\Presentation1.jpg

ئاهەنگی هاوسەرگیری لە پارێزگای هورمزگان وێنه: ش. تەلنده

بە گوێرەی تەوڕات، خودا فەرمانی بە ئیبراهیم دا: «وەک پەیمانێک لە نێوان خۆم و خۆت پێستی پێشەوەی خۆت خەتەنە بکە. لە هەشت ڕۆژەیی منداڵ، دەبێ هەموو منداڵێک کە لە تۆ دەبێ لە درێژەی نەوەکاندا خەتەنە بکەی.» هەتا ئێستا خەڵکی جوولەکە ئەم پەیمانە نوێ دەکەنەوە و پاش لە دایکبوون لە ڕۆژی هەشتەمدا منداڵ خەتەنە دەکەن. ڕۆژی هەشتەم لە بەر ئەوە هەڵبژێردراوە کە هەوت ڕۆژی یەکەم هێمای خولقاندنی دنیای فیزیاییه. وەک دەڵێن ڕۆژی هەشتەم منداڵ دەگوازرێتەوە بۆ دنیای فیزیایی و ئامادەیە بۆ پەیمانی نێوان مرۆڤ و خودا.

ئەم باوەڕە هەیە کە خەتەنە لە پیاواندا ئەگەری پەرەسەندنی ئایدز، تیمیسک، ڤایرۆسی سیمپلێکسی جۆری 2 و ڤایرۆسی وەرهەمی پێستی مرۆیی کەم دەکاتەوه. بە بێ‎ڕەچاوکردنی سوودە تەندروستییەکانی، سەبارەت بە خەتەنەی پیاوان کۆمەڵێ مەترسی لە ئارادایه. چەندین توێژینەوەی پڕبایەخ لە سەر ئاستی جیهان و لەم ماوەشدا توێژینەوەیەک لە ئێران پیشانی دەدا کە بە هۆی خەتەنەوە لەوانەیە زیانی پێشوەخت یان درەنگ‎وەخت ڕوو بدات. ئەم توێژینەوە دەریدەخا کە ئەگەر لە لایەن کەسانی ڕاهێنراو و خاوەن ئەزموون و بە سەرچاوەی تێر و تەسەل و لە دۆخێکی تەندروستدا ئەنجام بدرێ، زیانەکانی خەتەنە دەگمەنه. بەم حاڵەوە بۆ ئەنجامدەرانی ڕاهێنراوی پزیشکی و ڕانەهێنراو پێویستمان بە بەرناوەی فێرکاریی گشتگیر و بەردەوامە کە دەبێ بتوانێ هەموو لایەنەکانی کار و پاش کار لە خۆ بگرێ بۆ ئەوەی لە دۆخی جیاوازدا ڕێگری لەو نەخۆشیانە بکا کە پەیوەستە بە خەتەنە.

لێکدانەوەیەک لە ساڵی 1381 لە لایەن بۆیل و هاوکارەکان ئەنجام درا و دەرخەری ئەم بابەتە بوو که: «ئەندامی زاوزێی پیاو کە دەستی لێ نەدراوە و تەندروستە هەڵگری هەزاران وەرگری هەستیی زۆر هەستیار و هەروەها تێرمیناڵی عەسەبی زۆر ورووژێنەر (تێرکەر)ـە کە زۆریان لە ئەنجامی خەتەنەدا دەفەوتن، کە ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزینی حاشاهەڵنەگری هەست و ورووژانی سێکس لە پیاواندا. بە پێی ئەم لێکدانەوە دەتوانین ئەم ئەنجامە دەست بخەین کە تێکەڵبوونی سێکسیی پیاوێکی خەتەنەکراو، کەمتر هەر دوو لایەنی سێکسی تێر دەکات.» توێژینەوەیەکی دیکە لە ساڵی 1386 لە لایەن سوورێلز و هاوکارانی ئەوەی دەرخست کە هەستیاریی کۆئەندامی زاوزێ لە پیاوانی خەتەنەکراو بە ڕێژەیەکی زۆر بەرچاو لە هی پیاوانی خەتەنەنەکراو کەمتره. لەم توێژینەوەدا لۆگۆگڕامی (نەخشەی کۆئەندامی زاوزێ) تاقیکردنەوەی ساوین بە پەتێکی نایلۆنی ئەم ئەنجامەی خستە ڕوو کە هەستیارترین شوێنی کۆئەندامی زاوزێی پیاوانی خەتەنەکراو، شوێنی برینی بەجێماوی خەتەنەیە (بڕینی شوێنی خەتەنە). هەروەها پیاوانی خەتەنەنەکراو، 5 شوێنیان لە پێست (پێستێک کە لە خەتەنەدا هەڵدەگیرێتەوه) هەیه، کە لە شوێنی بڕینی خەتەنە لە پیاوانی خەتەنەکراو هەستیارترە و بە لێککەوتنێکی بچووک دەبزوێت. لە خەتەنەدا ئەم 5 شوێنە لا دەبرێن. ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە توێژینەوەیەکی کۆنتر کە لە ساڵی 1345 ئەنجام درا لە نێوان ئاستی هەستیی گرێکانی کۆئەندامی زاوزێ لە نێوان پیاوانی خەتەنەکراو و خەتەنەنەکراو هیچ جیاوازییەک بەدی نەکرا.

بە پێی کۆمەڵەی پزیشکانی پسپۆڕی منداڵانی کەنەدا خەتەنە شێوازی چارەسەر نییه. واتە ئەنجامدانی ئەم کارە لە ڕووی پزیشکییەوە پێویست نییه. ئەو دایک و باوکانەی وا منداڵەکانی خۆیان خەتەنە دەکەن لەبەر هۆکاری ئایینی – کۆمەڵایەتی و یان کەلتووری ئەم کارە دەکەن. پاش خوێندنەوەی ئەنجامە زانستییەکان لە بواری بەرگری و ڕەتکردنەوەی خەتەنە کۆمەڵەی پزیشکانی پسپۆڕی کەنەدا بە شێوەی ڕۆتین (واتە کارێک کە هەمووان دەبێ بیکەن) پێشنیاری ئەم کارە نادەن و زۆرێک لە پزیشکان خەتەنە ئەنجام نادەن.

ئەندامی خەتەنەنەکراو لە کاتی سێکس باشتر میتکەی هاوڕێ سێکسییەکەی دەبزوێنێ و کارکردی کۆئەندامی خەتەنەنەکراو لە چاو کۆئەندامی زاوزێی خەتەنەکراو بۆ ورووژاندنی هاوبەشی سێکسی زۆر باشتره.

زۆر کەس لە دنیا لەو باوەڕەدان کە خەتەنەی پیاوان دەبێتە هۆی دروستبوونی پەیوەندییەکی سێکسیی ناتەندروست و ناخۆش لە نێوان ژن و مێرددا. بابەتی زانستی و زانکۆیی زۆر باش تاوتوێکراو سەبارەت بە زیانەکانی خەتەنەی پیاوان و ئاسەوارە ئەگەرییەکەی لە سەر نەبوونی پەیوەندیی سێکسیی تەندروست خراوەتە ڕوو. بە گێڕانەوە لەم وتارانه، خەتەنە ماوەی سێکس‎کردن بە شێوەی بەرچاو کورت دەکاتەوە و بە خێراکردنی ئۆڕگاسم (تێربوونی پیاو) دەبێتە هۆی کۆتایی هاتنی ماوەی سێکس و تێرنەبوون ژن. لە کۆمەڵەی زانستی و سیمیناری پەیوەست کۆمەڵێ پرسیار گەڵاڵە دەکرێن و هەروەها چالاکڤانانی دیکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ئەم ئایدیایەیان کە خەتەنەی پیاوان زیانبەخشە ڕوون کردووەتەوە و هاوشێوەی ژنان بۆ پیاوانیش بە نائاسایی سەیری دەکەن.

هاوئاراستە لەگەڵ کاری مێژوویی کە خەتەنەی پیاوانی کردووە بە نەریتی هاوبەشی کۆمەڵگا، لە جیهاندا زۆر وڵات و کۆمەڵگا هەن کە خەتەنە ئەنجام نادەن. ئێستا لە ئێرانیش گەنجان و خوێندەوارەکان، خوێندکارانی زانکۆ و دیکەی خەڵک بۆ ئەم بابەتە هۆگرییان پیشان داوە و لەو بۆچوونەدان کە ئەم حەقیقەتە کە خەتەنەی پیاوان ڕاشکاوانە سوودی نەریتی و ناچارییە خستوویانەتە ژێر پرسیار و پیاوان دەبێ لەوەی کە خەتەنە بکرێن یان نەکرێن دەبێ مافی هەڵبژاردنیان هەبێت نەک وەکوو کە بە ناچاری خەتەنە دەکرێن. ناوە گۆڕینەوە و پرسیار لە کۆڕە زانکۆییەکان و کۆنفڕانسی پەیوەست لە نووسەری ئەم لێکۆڵینەوە خراوەتە ڕوو و هەروەها هەندێ لە چالاکڤانانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستیان داوەتە پەرەپێدانی ئەم ئایدیایە کە بڕین / خەتەنەی کۆئەندامی زاوزێ بۆ ژنان و پیاوان سوودی نییه. هەندێ لە خەڵک کە نەوەی گەنجتر و بەتایبەت لە شارە گەورەکانی ئێران حەزیان لە خەتەنەکردنی ڕۆڵەکانی خۆیان نییە و هەتا گەیشتن بە تەمەنی 18 ساڵان ئەم بڕیارەیان خستۆتە ئەستۆی خۆیان. ئەگەر جەوی ڕۆنکەرەوانەی زانکۆیی و کۆمەڵایەتی بۆ لێکۆڵینەوەی ئامانجداری ئەم بابەتە کەلتووری – زانستییە ئامادە بێ، ئەوە ڕێگە بۆ توێژینەوەی زۆر سەبارەت بەم بابەتە دەکاتەوه.

ئەنجام گرتن و پێشنیار

ئەم ڕاپۆڕتە بە جێبەجێکردنی پڕۆژە سەرەتاییەکان سەبارەت بە خەتەنەی ژنان کۆمەڵێ گۆڕانکاری شیاو بڵاو دەکاتەوه. سەرباری ئەوەی بەشێک لەم گۆڕانکارییە لەوانەیە ئەنجامی هەلومەرجی کۆمەڵایەتی و ئابووریی ناپەیوەست بەم توێژینەوە و پڕۆژە ڕاستەوخۆیەی پێشوو دژی خەتەنەی ژنان هاوشێوەی کۆچ کردن بەرەو شار، ڕاهێنانی ژنان سەبارەت بە زیانەکانی خەتەنە بێ، پێوەری گۆڕان لە خولی کورت‎ماوە ئەوە دەردەخا کە لانیکەم هەندێ سەرمایەگوزاریی پڕۆژەیی سوودی باشیان بووه. هەروەها پیشان دەدا کە ئەم هەوڵانە لە ئێستادا لە پێگەیەکی گرنگی مێژووی خۆیاندان و دەبێ خێرا ڕوون بکرێنەوە کە کاریگەرترین شێواز و ئاراستەکان چین.

C:\Users\PCRAM.IR\Desktop\Capture.JPG

وێنه: مەعسوومە مەعاف وەند

کۆتاییهاتنی خەتەنەی ژنان پێویستی بە هەوڵی هاوبەشی ڕزگاریبەخشان و قوربانیانه. لەم پەیوەندییەدا پێویستە هەڵسووڕاوانی سەرەکیی ئەم بابەتە بناسێنین. بەم بەڵگانە کە خەتەنەی ژنان زیاتر لە بواری پێکهاتەی کۆمەڵایەتی و پەیوەندییەکانی دەسەڵاتی ڕەگەزێتی پەیوەست بە پەیوەندیی سێکسی و زک‎وزایه، چیتر بۆ بەرهەمهێنانی زانیاری پتر سەبارەت بە زیانەکانی دەرمان و سێکسی جۆرە جیاوازەکانی خەتەنەی ژنان پێویست بە سەرمایەگوزاری بەربڵاو ناکات. وەها توێژینەوەیەک زانیاریگەلێک لە خۆ دەگرێ کە لە بەشێکی بچووکی پەیام و کارکردە پێویستەکان بۆ وەستاندنی ئەم کارە بە کار دەهێنرێت. بۆ گەشەپێدانی پەیامی بەرگێڕەوەی شیاو پێویستمان بە سەرمایەگوزاری زیاتره. گرنگیدان بە ڕێبەرانی ئایینی و نەریت‌خواز و هەروەها خەتەنەچییەکان بە شێوەی هەڵبژاردنی گرووپگەلێک بە ئامانجی گۆڕان، بەشێکی دیکەی سەرمایەگوزاری ئێستایە کە پێویستە شی بکرێتەوه. ژنان و کچان چین و توێژە کۆمەڵایەتییە سەرەکییەکانن کە ڕاستەوڕاست بە هۆی ئەم کارە دەناڵێنن و بە شێوەی پەنگراو هۆکارگەلێکن کە کۆتایی بە خەتەنەی کچان دێنن.

C:\Users\PCRAM.IR\Desktop\Capture.JPG

لۆبیگەری لەگەڵ کەساییەتییە ئایینییەکان لە کاتی کاری مەیدانی وێنه: کامیل ئەحمەدی

بۆ بەرەنگاربوونەوەی دژی خەتەنەی ژنان، زۆر پێویستە هاوکاریکردنی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، ڕێبەرانی سیاسی و نەریت‌خواز، ڕاگەیاندن، کۆمەڵگای مەدەنی و کۆمەڵگای پزیشکی تێهەڵکێش بکرێ بۆ ئەوەی نەوەی داهاتوو واز لە خەتەنەی ئافرەتان بێنێت.

هاوشێوەی هەموو نەوە گەنجەکانی دیکە لە سەر ئاستی هەر چوار پارێزگاکە کە حەشیمەتی ئامانجی ئەم لێکۆڵینەوەیە، خەڵک بۆیان هەیە ڕاهێنان ببینن و بۆ وازهێنان لەم نەریتە مەترسیدارە زانست دەست بخەن. ئەگەر هەر چەشنە بزووتنەوەیەکی کارکردی بە نیازی چارەسەرکردنی ئەم دیاردە لە باشووری ئێرانەوە واتە پارێزگای هورمزگان و یان لە پارێزگای کرماشانەوە (کە هێشتا زیاترین ڕێژەی خەتەنەی ژنانیان لە خۆ گرتووە) دەست پێ بکا ئەوە دەستکەوتی شیاوتر وەدەست دێنێت. بەرپرسایەتی دابینکردنی ڕاهێنان و زانیاریبەخشین بە دانیشتووانی خۆجێیی لە ئەستۆی دەوڵەت و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکانه. هەروەها وەک لەم توێژینەوەشدا هاتووه، ئەگەر ڕاهێنانی ساکار بتوانێ وەها گۆڕانێکی مەزن بەدی بێنێ، بەرناوەداڕشتنی گشتگیر لە لایەن دەوڵەت دەتوانێ زۆر سوومەند بێت. خەتەنەی ژنان و هاوسەرگیریی منداڵان هەندێ جار هاوتەریب بەرەو پێشەوە دەچن. بێگومان هەموو کەس دەتوانێ ڕۆڵێکی گرنگی هەبێ بەڵام ڕۆڵی سەرەکی دەبێ لە لایەن دەوڵەتەکان بێت. دەبێ بە هاوکاری ڕێکخراوە نادەوڵەتییەکان و کەڵکوەرگرتن لە توانا خۆجێییەکان جێبەجێ ببێ و دەبێ یاسادانەر یاساگەلێکی شیاو و قەدەغەی ئەم بابەتە پەسند بکا، دەوڵەت جێبەجێی بکا و لە لایەن پاڕلەمانەوە چاودێری بکرێت.

هیوابەخشی سیاسەتڤانان، پسپۆڕان، قۆستنەوەی ئەزموونە جیهانییەکان، ڕێبەرانی ئایینی و کۆمەڵایەتی لە سەر هەموو ئاستەکان لە ڕاگەیاندنە هاوکاریبەخشەکان لە کاریگەریدانان لە سەر ئەو ڕەوتانەی وا بەرەو نەهێشتنی خەتەنەی ژنانە بابەتێکی گرنگه. بە هەمان شێوه، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە کێشەی خەتەنەی ژنان دەبێ لە چوارچێوەی سیمینار و کارگەدا ئاراستە بکرێت.

لەو وڵاتانەی وا خەڵک بە هۆی باوەڕی ئایینییەوە ژنان خەتەنە دەکەن، پاساوی خەتەنەی ژنان ئەمەیە کە خەتەنە بەشێکە لە ئایین. جێبەجێکردنی یاسا پێویستی بە ئیرادەیەکی ڕاشکاو لە ناوچە کوردنشینەکان و باشووری ئێرانە کە تێیاندا زانایانی ئایینی و ژنانی دەستڕۆیشتوو بە ناوی ئایین و کەلتوورەوە دەتوانن دەورێکی کاریگەریان هەبێت. لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا ڕۆڵی ڕێبەرانی ئایینی لە سۆنگەی دەسەڵاتەوه، کاریگەرترین ڕۆڵ بۆ نەهێشتنی خەتەنەی ژنانە.

کەواتە پێویستە ئەوان بۆ ئاراستەکردنی ڕاگەیاندناوەیەک (هاوشێوەی زۆر وڵاتی دیکەی وەکوو میسر) لە دژی خەتەنەی ژنان ڕازی بکرێن کە بە نیازی کۆتاییهێنان بەم نەریتە توانای قسەکردن بە کۆمەڵگاکەیان بدەن. دەستێوەردانە سەرەتاییەکان ئەم هەلەی بۆ ڕێبەرانی ئایینی ڕەخساندووە بۆ ئەوەی لە دژی ئەم داب و نەریتە زیانبەخشە قسە بکەن. ئەم دەستێوەردانانە دەبێ بەردەوام بن کە بە پشتیوانی لە ڕێگەی لۆبیگەری لەگەڵ زانایانی ئایینی ڕازییان بکەن کە لە ئاییندا هیچ بنەمایەک بۆ خەتەنەی ژنانی بوونی نییه. ئەم داپەڕانە دەبێ ببنە کەمپەینێکی فەرمی بۆ ئەوەی هەوڵەکەیان بە شێوەی شیاو جێبەجێ ببێ و شیاوی دەستخۆشی بێت.

C:\Users\PCRAM.IR\Desktop\Presentation1.jpg

ژنان لە کۆمەڵگا – بازاڕی میناب وێنه: کامیل ئەحمەدی

ئەگەرچی لە ئێراندا کۆمەڵێ بزاڤی بچووک لە دژی خەتەنەی ژنان پێشکەوتنێکی باشیان وەدەست هێناوە بەڵام لە قۆناغی سەرەتایی خۆیاندان. ئەم نوێگەرێتییانە ئەگەر پەیوەندیی نێوان هەوڵەکان و دەوڵەت بە شێوەی گشتی‌تر و بە هاوکاری زیاتر لە سەر ئاستی پڕۆژەدا بێ، کاریگەرتره. یەکدەستێتی لە هەمبەر خەتەنەی ژنان ئەگەر لۆبیگەری لەگەڵ بێ، بەهێزترە و لە گەیشتن بە ئەنجامی بەردوام و سەرخستنی بەرناوەدا کاریگەرتره.

ستراتیژی شیاو دەبێ ئاوێتەی سیاسەتە تەندروستییە گشتییەکان بێ بۆ ئەوەی خەتەنەی ژنان وەک بابەتێکی تەندروستیی گشتی وەلا بنرێت. دەتوانرێ ستراتیژە وشیارکەرەوەکان لە ئەرکی کاربەدەستانی ناوەندەکانی تەندروستی و دەرماندا بگوونجێندرێت. بۆ وێنە دەتوانین ئاماژە بکەین بە کاریگەریی زیانبەخشی خەتەنەی ژنان لە سەر زک‎وزای سرووشتی و کەمبوونەوەی ئارەزووی سێکسی بۆ ژنان و ناڕەزایەتی ژن و مێرد لە پەیوەندیی سێکسی.

ڕاهێنان بابەتی سەرەکیی نەهێشتنی خەتەنەی کچانه. نەبوونی ڕاهێنانی سەرەتایی، هۆکارێکی ڕیشەیی بۆ بەردەوامبوونی کۆمەڵایەتی سەبارەت بە بابەتە دەروونناسییەکان وەک کاردانەوەیەک بۆ خەتەنەی ژنانە کە لێهاتوویی کچان بۆ فوکووس خستنە سەر ڕاهێنان وەدوا دەخا کە ئەمەش دەبێتە پێگەی ئابوورییان نزمتر دەکات. نەبوونی ڕاهێنانی ڕاستەوخۆ گرێدراو بە بابەتەکانی هاوسەرگیریی منداڵانە. بەرناوەکانی دژە خەتەنەی ژنان پێویستی بە پشتیوانیکردن لە پەروەردەی کچانە و هەروەها ئەوەندە ڕاهێنانی پیاوان و کوڕانیش سەبارەت بە بابەتی خەتەنەی ژنان و پیاوان گرنگه.

ئەمە بابەتێکی زۆر ڕوونە کە بەرناوە و خوێندنەوەی توێژینەوەیی سەبارەت بە نەهێشتنی خەتەنەی ژنان لە ئێران بۆ کاریگەریدانان دەبێ بوودجەیەکی بەردەوامی بۆ تەرخان بکرێت. ڕاپۆڕتی بارودۆخی ئێستای ژنان لە سەر ئاستی جیهان، بەتایبەت لە ڕێکخراوی نەتەوەکان و ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، بۆ دەستەبەریی ئەوەیکە ڕێکخراوە نادەوڵەتی و خێرخوازییەکان لە درێژماوەدا پشتیوانی دەکرێن، پێویسته. هەروەها دەستپێکی جیهانی سەرنجێکی زۆر دەپرژێنێتە سەر کۆتایی هاتنی بابەتە تەندروستی و هەژارییەکان لە جیهان و هەروەها نەهێشتنی کاری ڕەگەزێتی‎تەوەر. سەرباری ئەمەش، خەتەنەی ژنان بابەتێکی تەوەرییە کە پەیوەستە بەم قەیرانانەوە و ڕاستەوخۆ گرێدراو بە گەشەی ئامانجەکان لە درێژەی چەندین هەزار ساڵەیە.

سەبارەت به نووسەر

کامیل ئەحمەدی، خەڵکناسی کۆمەڵایەتی و توێژەر، براوەی خەڵاتی «ناوووس» له زانکۆی یاسای لەندەن له بنیاتی مافەکانی ژنان (IKWR) و براوەی خەڵاتی «ئاشتی» بنیاتی جیهانی ئاشتی بەشی ئەدەبیات و زانسته مرۆییەکان له زانکۆی جۆرج واشینگتۆنه. توێژینەوەکانی کامیل ئەحمەدی سەبارەت به گەشەی کۆمەڵایەتی و نێودەوڵەتی، ئێتنیکەکان و پرسەکانی پەیوەست به ڕەگەزێتی (جێندەر) و منداڵان بووه. وتار و توێژینەوەکانی پێشووی ناوبراو به زمانەکانی ئینگلیزی، تورکی ئەستەنبۆڵی، فارسی و کوردی له ژێر ئەم ناوانه چاپ کراون:

ڕوانینێکی دیکه بۆ ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا (ڕوانینێکی خەڵکناسانە بۆ داب و نەریتی مزۆپۆتامیا)؛ Etkim press (Istanbul, Turkey 2009)

– به ناوی نەریت (توێژینەوەیەکی گشتگیر سەبارەت به خەتەنەی ژنان له ئێران) که له لایەن Uncut Voices Press-Frankfurt و وەشانخانەی شیرازه چاپ کراوه؛

زایەڵەی بێدەنگی (توێژینەوەیەکی گشتگیر سەبارەت به هاوسەرگیری پێشوەختەی منداڵان له ئێران) بڵاو بۆتەوه له Nova Science Publisher, Inc., New York 2017 ؛

ماڵێک له سەر ئاو (توێژینەوەیەکی گشتگیر سەبارەت بە سیغە / هاوسەرگیری کاتی له ئێران) که دەقە فارسییەکەی له لایەن وەشانخانەی شیرازه بڵاو بۆتەوه و وەشانخانەی مێهری لە لەندەنیش دەقە ئینگلیزییەکەی چاپ کراوە؛

ماڵێک بە درگای ئاوەڵاوە (توێژینەوەیەکی گشتگیر سەبارەت به هاوسەرگیری سپی له ئێران) بە ئینگلیزی و فارسی کە وەشانخانەی مێهری لە لەندەن چاپ کراوە؛

– توێژینەوەیەکی دیکه به ناوی تاڵانی منداڵی بۆ ئەنجوومەنی پشتیوانی له مافەکانی منداڵان ئەنجام درا که بابەتی زبڵگەڕی منداڵانی له تاران تاوتوێ کردووە و له ساڵی 1398ـی هەتاوی ڕوونوێنی کرا؛

– دەقی ئینگلیزی و فارسی دەقی شاری قەدەغەکراو (توێژینەوەیەک سەبارەت بە ناهاوسانان له ئێران) که هەندێ وتاریشی به زمانەکانی فارسی و ئینگلیزی لێ دەرکێشراوه و چاپ کراوه و لەم ماوەی دواییدا له لایەن وەشانخانەی مێهری له لەندەن چاپ کرا؛

– و توێژینەوەیەکی ناوبراو له ژێر ناوی له سنوورەوه هەتا سنوور (توێژینەوەیەکی گشتگیر سەبارەت به شوناس و ئێتنیکایەتی له ئێران) که 5 ئێتنیکی عەرەب، بەلووچ، کورد، فارس و تورکی تاوتوێ کردووە که هەندێ وتاریشی به زمانەکانی فارسی و ئینگلیزی لێ دەرکێشراوه و چاپ کراوه و لەم ماوەی دواییدا له لایەن وەشانخانەی مێهری له لەندەن چاپ کرا؛

-دوایین توێژینەوەکانی نووسەر سەبارەت بە خەتەنەی پیاوان و جۆرەکانی کاری مندالان لە ئێران خەریکە چاپ دەکرێت.

توێژینەوەکانی لە ماڵپەڕی خۆیان دەست دەکەوێت: www.kameelahmady.com

ڕاپۆڕتی بەڕۆژبووی ئێستا شرۆڤەیەک لە نوێترین پێوەری هەلومەرجی خەتەنەی ژنان لە وڵاتی ئێرانە. خەتەنەی ژنان، کارێکی ڕیشەیی درێژ ماوەیە کە بە شێوەی ئایینی، کەلتووری و مەزهەبی لە هەندێ لە گوندەکانی سەر ئاستی چوار پارێزگای ئێران باوه؛ ئازەربایجانی ڕۆژاوا، کوردستان، کرماشان و هورمزگان. ئاراستەی داب و نەریت ڕووی لە کەمبوونەوەی بنەڕەتی لە سەر ئاستی هەر چوار پارێزگاکەیە کە ڕادەی خێراییەکەیان جیاوازە و شان بە شان لەگەڵ یەک دەیە توێژینەوەی مەیدانی بووه. توێژینەوەی سەرەتایی گرنگیی ڕاهێنانی دژە خەتەنەی ژنانی بۆ نەهێشتنی ئەم کارە لە سەر ئاستی چوار پارێزگا کە زیاترین ڕێژەی خەتەنەی ژنانیان لە خۆ گرتووە تاوتوێ کرد. سەرباری جیاکردنەوەی ڕیشە کۆنەکانی نەریتە زیانبەخشەکان لە کۆمەڵگای نەریتخوازی ڕوو لە مۆدێڕنیتەی وەک ئێران کە هیچ هۆگرییەکی بۆ گۆڕانکاری بونیادی و خێرای باوەڕە کەلتوورییەکاندا نییە ئەستەمترین کاره، ئەنجامەکانی پڕۆژەی ڕاهێنانی پلان بۆ داڕێژراو بۆ ئەنجامدەرانی خۆجێیی و خۆماڵی لە وڵاتی ئێراندا ڕێژەی خەتەنەی کچانی بە شێوەی بەرچاوی دابەزاندووە کە دەتوانێ ببێتە بەستێنێک بۆ گرووپە ئامانجەکانی سەر ئاستی ئەم چوار پارێزگایه لە پێناو دەستپێکردنی بزاڤ و بەرناوەیەکی یەکدەست و پشتیوانی‎لێکراو لە لایەن دەوڵەتەوە بۆ ڕاهێنان و دەستێوەردانی ورد بە ڕەچاوکردنی هەموو لایەنە کەلتووری، نەریتی و ئایینییەکان.

C:\Users\PCRAM.IR\Desktop\Presentation1.jpg

کاری مەیدانی لە کرماشان وێنه: کامیل ئەحمەدی

 

 دابەزاندن PDFی وتار