شوێن‌پێی چەوساندنەوه له جیهانی منداڵی

“توێژینەویەکی گشتگیر له سەر جۆرەکانی کاری منداڵان له ئێران”

Traces of Exploitation in Childhood “A Comprehensive Research on Forms, Causes and Consequences of Child Labour in Iran”

لایەن: ئاوای بووف 2021

لینکی بەرگی PDF فارسی توێژینەوه

به پێی پێناسەی پێوەرەکانی پرسی کۆمەڵایەتی و به پێی کۆنوانسیۆنی مافەکانی منداڵ، کاری منداڵان یەکێک لەو پرسه کۆمەڵایەتییانەیه که له دێرزەمانەوه له ڕێگەی جۆراوجۆرەوه بوونی هەبووه، پرسێک که به پێی دوو ئێلێمان به شێوەی فەرمی له وڵاته جیا جیاکاندا پێناسه دەکرێ: یەکەم جۆری کار و ئینجا لانیکەمی تەمەنی گونجاو بۆ ئەو کاره؛ جۆری کار واته ئەوەی که منداڵ کارێک دەکا که پرۆسەی گەشە سرووشتییەکەی تێک دەدا و تەمەنی گونجاو له کار واته منداڵ ئیشێک دەکا که به گوێرەی بەڵگه نێودەوڵەتییەکان شیاوی تەمەنی ئەو نییه و به زیانبەخش دێته هەژمار. ئەگەر منداڵێک یەکێک لەم دوو ئێلێمانه بیگرێتەوه پێی دەوترێ منداڵی کار و کاری منداڵ له کۆمەڵگا ئەوڕۆییەکاندا بابەتێکی سیستماتیک به هۆکار و ڕیشەی جۆراوجۆرەوەیه که له بەش و کەلتووره جۆراوجۆرەکاندا کردوویەتی به پرسێکی جیهانی. هەژاری و ناسەقامگیریی کۆمەڵایەتی، ئاستی خوێندەواریی کەم و کەمیی وشیاری، بەرناوەی لاوازی کۆمەڵایەتی و هەلی ناتەواو بۆ پیشەی گونجاو وەک هەندێ له هۆکارەکانی منداڵانی کار له سەرتاسەری جیهان له قەڵەم دەدرێت.

وێنەیەک له منداڵی کار عارەبانەیەک له بازاڕی گەورەی تاران

ڕاپۆڕتی ساڵی 2018ـی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کار پیشان دەدا نزیکەی 218 میلیۆن منداڵی کار له جیهاندا بوونیان هەیه که لە ناویاندا 150 میلیۆن منداڵی قوربانیی کار له هەڕەتی منداڵیدان و نزیکەی 73 میلیۆن کەسیان سەرقاڵی ئیشی مەترسیدار و زیانبەخشن. ئەم ئاماره ئەوه دەردەخا که له کۆی هەر 10 منداڵ له جیهان یەکیان منداڵی کاره.
ئەم ئاماره به ڕوونی پیشان دەدا که سەرەڕای ئەوەی ئەو وڵاتانەی که داهاتێکی کەمیان هەیه پێویستیان به سەرنجی تایبەته، بەرەنگاربوونەوەی کاری منداڵان تەنیا به فوکووسکردنه سەر وڵاتانی هەژار نالوێت. پرسی هاوبەشی نێوان وڵاتانی هەژار و خاوەن داهاتی مامناوەند و دەوڵەمەند هەمان هەژاریی بنەماڵه و کۆمەڵگایه.
ئەم توێژینەوه له سەر تەوەری بێچمه جۆراوجۆرەکانی کاری منداڵان وەکوو ئیشی سەر شەقام و دەست‌فرۆشی، کار له کارگەی بەرهەمهێنان، کار له کارواش، شاگردیی له دووکان، زبڵگەڕی، کار له کارگه ژێرزەوینییەکان، کاری ناوماڵ، کار له ماڵ، کار له کوورەخانه، و …، به شێوازی تیۆری داتابنیات (GT) ئەنجام دراوه.
ئەوەی لەم توێژینەوەدا له چاو توێژینەوە ئەنجامدراوەکانی دیکە له بواری کاری منداڵان تۆخ و پڕڕەنگه له پلەی یەکەم جۆر و کوالێتیی و چۆنایەتیی توێژینەوەیە که وەک شێوازێکی چۆنایەکی و هەڵقووڵاو له دڵ و لە ناو مەیدان دێته هەژمار؛ واته کۆمەڵگای ئامانج، به ڕوانینێکی دیاردەناسانه و چەندلایەنە وتەزای کار، جۆرەکانی کار و مەترسی و ڕێکارەکانیان تاوتوێ کردووه که لەم نێوەندەدا تێگەیشتن و ناسینیان له کار و ئەزموونە دەرووناسییەکان له شوێنی کار سەرنجڕاکێش و گرنگه.
لەم توێژینەوەدا هۆکاره جۆراوجۆرەکانی کاری منداڵان له هەر کام له پێشه تاوتوێکراو و بگۆڕەکانی ڕەگەزێتی، ئێتنیک و تەمەن به شێوەی جیا له 22 جۆری کاری منداڵ شیکاری و تاوتوێ کراوە. مەترسییەکانی کاری منداڵان یەکێک له بابەتە بەرچاوەکانی ئەم توێژینەوەیه که به پێی جۆری کار و بارودۆخی تەمەن و فاکتەرە جۆراوجۆرەکانی تر، زەختیی زەرەر و زیانی هەمەجۆری لێ دەکەوێتەوه.
چەوساندنەوه له کاری منداڵان و بازاڕی کاری نافەرمی دوو وتەزای تەوەریی ئەم توێژینەوەن و کەلێنی پێشکەوتن، گرژی و شەڕ له وڵاتی ئەڤغانستان، هەژاری و بێکاریی خانەواده، بەدسەرپەرشتی و بێ‌سەرپەرشتی، و هۆگربوون به کار هۆکارەکانی کاری منداڵان لەم لێکۆڵینەوەن. له شێوازی جێبەجێکردنی یاساکان و چاودێریکردنی، تۆڕی کۆچبەران، هەڵاواردنه ئێتنیکی و ڕەگەزێتییەکان، پەیوەندییەکانی دەسەڵات، نیشتەجێبوون (شوێنی نیشتەجێبون)، بەها و ڕوانگەکان دەتوانێ له هۆکارە دەستێوەردەرەکان بێ و تەمەن، ڕەگەزێتی، ئێتنیکایەتی، بارودۆخی خێزانی وەک فاکتەرە زەمینییەکانی ئەم توێژینەوه دەتوانین ئاماژەیان پێ بکەین.
کۆنتڕۆڵ و چاودێریی منداڵ، شیاوکردن (به نۆڕمکردن)، ناوبژیوانێتی، خاوەن بەرژەوەندییەکان، کردەوەی چالاکانه و ناچالاکانه له ڕێکارەکانی مۆدێلی زەمینەیی لێکۆڵینەوەن. بێبەشبوون له خوێندن، ئاسوودەیی و خۆراکی بەسوود، کێشەکانی تەندروستی، به ئەزموونکردنی توندوتیژی و جۆرەکانی مەترسی (وەک دەرهاویشته نەرێنی و نەخوازراوەکان)، دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی خانەواده، فێری پیشەبوون و بەرزبوونەوەی ئاستی پیشه (وەک دەرهاویشتەی ئەرێنی و خوازراو) دەرهاویشتەکانی کاری منداڵان و مۆدێلی زەمینەیی لێکۆڵینەوەن.
خاڵێکی دیکەی ئەم توێژینەوه ئەوەیه که هەوڵ دراوه وتەزای کاری منداڵان له گۆشەی نیگای ئەکتیڤه کلیلییەکان، واته منداڵان خۆیان و دایک و باوکەکانیان، خاوەنکارەکان، چالاکڤانان و شارەزایانی بواری منداڵی، و بەرپرسانی حکومەتی له ڕێکخراو و ناوەندەکانی پەیوەندیدار به بواری کاری منداڵان (وەکوو شارەوانی و بێهزیستی (چاکژیانەوه) و هێزەکانی ئاسایش) تاوتوێ بکرێت. کەواته ڕوانینێکی چەندلایەنەی بۆ دیاردەی کاری منداڵان هەیه.
له ڕاستیدا ئەم خوێندنەوه به نیاز بووه به ناسینی شێواز و بێچمه جۆراوجۆرەکانی کاری منداڵان، هۆکارەکانی کاری منداڵان، میکانیزمە بێچمدەرەکانی کاری منداڵ و پرس و دەرهاویشتەکانی کار بۆ سەر منداڵان، له پێناو نەهێشتنی کۆسپ و کەمکردنەوەی زیانەکان، تاکەکان و ڕێکخراوه پەیوەندیدارەکان سەبارەت بەم دیارده وشیار بکاتەوه.
و خاڵێکی تر ئەم توێژینەوه به تاوتوێی بێچمه جۆراوجۆرەکان و دیوه شاراوەکانی کار و شوێنی کار و پێناسه کردنی شوێنی کاری منداڵان وێنەیەکی ڕوون لەو پانتایه پیشان دەدا که منداڵان تێدا خەریکی کارکردنن و دەبێته هۆی ئەوەی بێچمه جۆراوجۆرە نەناسراوەکانی کاری منداڵان له تاران بۆ بەردەنگ بەرهەست بکاتەوه و بتوانێ تێگەیشتنێکی دروستی له مەترسییەکانی کاری منداڵان دەست بخا و هەروەها ئاسۆیەک بەرەو ڕووی سیاسەتدانەران و بەرپرسانی ئەم بابەته بکاتەوه بۆ ئەوەی به ناسینێکی ڕاستەقینەوه بتوانێ له پێناو نەهێشتن و سڕینەوەی کاری منداڵان هەنگاو بنێت.

ئەم توێژینەوه هەروەها تێدەکۆشێ بەڕۆژترین بارودۆخی کاری منداڵ له ئێران و بەتایبەت کەلانشارەکان پیشان بدات. ڕاسته بواری مەیدانیی ئەم توێژینەوه کەلانشاری تاران و دەوروبەری بوو، بەڵام دەتوانێ ئەم مۆدێله بۆ دیکەی کەلانشارەکان و تەنانەت سەرتاسەری ئێران بگشتێنین. خاڵێکی گرنگ و سەرنجڕاکێشی دیکه سەبارەت بەم توێژینەوه ئەوەیه که وێنەیەکی دروستتری له کۆمەڵگەی منداڵانی کار له شاری تاران پیشان دەدات. هەروەها پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆیه که خوێنەر دەتوانێ له ڕێگەی گێڕانەوه و وردەکاریی ئێتنۆگڕافییانەوه پەیوەندیی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ ساز بکا و له ڕاستیدا ئاوێنەیەکی تەواو له منداڵانی کار و بارودۆخ و هەلومەرجی ئەوانه. به هۆی خوێندنەوەی خەڵکناسی و ئەو باوەڕەی که بەرامبەر به گرنگیی کاری مەیدانی هەمه، له هەموو کاره لێکۆڵینەوەییەکانمدا تێکۆشاوم کۆمەڵگای ئامانج پەیامهێنەری بێ‌ناوبژیوان بۆ خوێنەر بێ و قسە خۆیان بیکەن. لەم توێژینەوەشدا گێڕانەوەکان ئەم ئەرکەیان دەنوێنن و به هۆی جۆرەکانی کاری منداڵ که لەم توێژینەوەدا ناسێنراون به هۆی شوناسی شاراوەیانەوه پشتگوێ خراون، بەڵام له ناو گێڕانەوەکانی کۆمەڵگای ئامانج و منداڵانی کار دیوه شاراوەکانی ئەم کارانه و ئەو خەسارەتانەی که بۆ منداڵانی هەیه پیشان دراوه.
له کتێبی شوێن‌پێی چەوساندنەوه له جیهانی منداڵی “توێژینەویەکی گشتگیر له سەر جۆرەکانی کاری منداڵان له ئێران” وێڕای ناساندنی 23 جۆری کاری منداڵ، هۆکارەکانی بەردەوامیی کاری منداڵ و ئەو مەترسییانەی که کاری پێشوەخته بەرۆکی منداڵان دەگرێ تاوتوێ کراوه.

وێنەیەک له منداڵانی کاری له چوارڕییانی وەلیعەسر

ئەوەی ئەم توێژینەوه له دیکەی توێژینەوه ئەنجامدراوەکانی بواری منداڵانی کار جیا دەکاتەوه، تایبەتمەندیی و جیاوازیی شێوازی چۆنایەتییەکەیەتی که دەیخاته ڕیزی توێژینەوە نوێکانی بواری منداڵییەوه. له لێکۆڵینەوه و دەقە نوێکاندا له بری «لێکۆڵینەوه سەبارەت به منداڵان» (Research about Children) «لێکۆڵینەوه به یان له ڕێگەی منداڵانەوه» (Research with or by Children) به کار هێنراوه و کۆمەڵگای ئامانج واته منداڵان، گێڕەوەرانی ڕاستەوخۆی منداڵیی و ژیانی خۆیانن. له ڕاستیدا کۆمەڵگای ئامانج، خۆی به ڕوانگەیەکی دیاردەناسانه و چەند لایەنه وتەزای کار، جۆرەکان، مەترسییەکان و ڕێکارەکان تاوتوێ دەکات.
لەو ڕووەوەی که توێژینەوەی شوێن‌پێی چەوساندنەوە له جیهانی منداڵی زۆربەی جۆرەکانی کاری له کەلانشاری تاران و دەوروبەر به تێرو تەسەلی شی کردۆتەوه، ئەنجامەکانی ئەم توێژینەوه سەبارەت به منداڵانی کار هەر هەموو وڵاتی ئێران بەتایبەت شارە گەورەکانی دیکه دەگرێتەوه.

وێنەیەک له منداڵانی کار له کێڵگەی سەوزە

وێنەیەک له منداڵانی کار له کێڵگەی سەوزە

ئەم توێژینەوه به شێوەی فایلێکی ئەلیکتڕۆنی له لایەن ئاوای بووف هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی کاری منداڵ کەوته بەردەستی هۆگرانی و فایله تەواوەکەی له ماڵپەڕی تایبەتیی نووسەردا بەدی دەکرێت.

 

بڵاوکەرەوەی فارسی، کوردی و ئینگلیزی: چاپەمەنیی آوای بوف، دانیمارک 2022 

گووگل پلەی:

 دابەزاندن/خوێندنەوەی فایلی فارسیی کتێب لە گووگل پلەی

 گووگل بووک:

دابەزاندن/خوێندنەوەی فایلی فارسیی کتێب لە گووگل بووک

 

وتارە پەیوەندیدارەکان:

Exploitation and Exclusion A Socio-Cultural Analysis of Child Labour in Iran

Violation: Child Labour Rights in Iran – Analysis and Solutions

 

لینکی فارسی توێژینەوه:

Traces_of_exploitation_in_childhood_ : لینکی فارسی توێژینەوه

رد پای کودکی |کامیل احمدی

لینک تلگرام:

لینک کتاب در تلگرام

 

دیمانه وێنەییەکان:

ئاماره سەرنج‌بزوێنەکانی زبڵگەڕی له ئێران

بەرناوەی تاڵی منداڵی – 21ـی جۆزەردانی 98

دێکۆمێنتاری تاڵانی منداڵی

شوێن‌پێی چەوساندنەوه له جیهانی منداڵی توێژینەویەکی گشتگیر له سەر جۆرەکانی کاری منداڵان له ئێران

تاڵانی منداڵی

توێژینەویەکی گشتگیر له سەر جۆرەکانی کاری منداڵان له ئێران

 

میدیاکان:

ایرنا: داهاتی ملیاڕدیی شارەوانی، پەیمانکاران و ئەربابەکانیان له ئیشی منداڵانی زبڵگەڕ

ایسنا: بوونی 14 هەزار “زبڵگەڕ”ـی نافەرمی له وڵات / 89 له سەدی زبڵگەڕەکان کۆچبەری نایاسایین

ایسنا: پشکی ملیاڕدیی شارەوانی له سووڕی دارایی “زبڵ” / قازانجی پەیمانکاران له سەرپێچییه زبڵگەڕییەکان

ڕۆژناوەی شرق: ڕانتی ملیاڕدیی زبڵەکان

خبر آنلاین: هەژاریی منداڵان له ناو زێڕی پیس

ڕادیۆ زمانه: چەوساندنەوەی منداڵانی کۆچبەر له لایەن “مافیای زبڵ”

ڕۆژناوەی ئێران: ڕۆڵی نکۆڵی هەڵنەگری سلێبریتییەکان له ئامادەکردنی بیری گشتی

اعتماد آنلاین: داهاتی ملیاڕدیی له کۆکردنەوەی زبڵەکانی تاران / بوونی 14 هەزار زبڵگەڕی نافەرمی له وڵات

دەنگی ئەمریکا: پتر له 4 هەزار منداڵ له تاران زبڵگەڕن

همشهری آنلاین: ئەو منداڵیانەی که به تاڵان دەبرێت!

ایلنا: ناوەی کامبیز دیرباز بۆ شارەوانی تاران له بارەی منداڵانی زبڵگەڕ

ایرنا: وڵامی “حەناچی” به “دیرباز” له بارەی منداڵانی زبڵگەڕ

ایلنا: ناڕەزایەتی پەریناز ئیزەدیار له سەر بارودۆخی منداڵانی زبڵگەڕ

خبر آنلاین: ناڕەزایەتی پەریناز ئیزەدیار دژ به ئەندامانی ئەنجومەنی شاری تاران سەبارەت به منداڵانی زبڵگەڕ

یانا: ئازاده سەمەدی: ئێمه به بینینی ڕەنجی منداڵانی زبڵگەڕ ڕانەهاتووین

آپاڕات: تاڵانی منداڵی، منداڵێتی به تاڵانچووی منداڵانی زبڵ به کۆڵ

هەواڵدەری آنا: بەرەنگاربوونەوەی باندەکانی کۆکردنەوەی زبڵ؛ ئیدعایەک که هیچ کات نەسەلمێنرا

ڕۆژناوەی جام جم: هاتنی منداڵان بۆ ناو پرۆسەی کۆکردنەوەی زبڵ

سلامت نیوز: ئاماری تاڵی زبڵگەڕیی منداڵان

اقتصاد آنلاین: 14 هەزار منداڵی زبڵگەڕیی هەڵوەدای زێڕی ڕەش!

ڕۆژناوەی تعادل: منداڵان ئامرازی دەستی مافیای زبڵگەڕی

ڕۆژناوەی مردم سالاری: 89 له سەدی زبڵگەڕان کۆچبەرانی نایاسایین

ڕۆژناوەی مردم سالاری: بڕی داهاتی پەیمانکارانی شارەوانی له منداڵانی زبڵگەڕ چەندەیه؟

ڕۆژناوەی خراسان: هۆشداری سەبارەت به هەڵکشانی ئاماری زبڵگەڕان

میدان: داهاتی پەیمانکارانی شارەوانی له کاری منداڵانی زبڵگەڕ چەندەیە؟

توسعه ئێرانی: پشکی 2/4 له سەدی منداڵان له داهاتی 766 ملیاڕد تمەنی زبڵگەڕی

رکنا: به فەرمانێک، بازرگانی گەوره و پڕداهاتی “زبڵگەڕی” ناوەستێنرێت

رکنا: گواستنەوەی منداڵانی زبڵگەڕ بۆ ناو چاڵ و گاراژەکان / منداڵان له پرۆسەی زبڵگەڕی ناسڕدرێنەوه

دیدار نیوز: منداڵیم له ناو زبڵەکاندا به تاڵان دەچێت

توانمندسازی حاکمیت و جامعه: دەسەڵات و دەستڕۆیشتوویی پەیمانکاران و خاوەن بەرژەوەندییەکان له بەڕێوەبردنی پاشماوەی وشک

رویداد 24: داهاتی زۆری زبڵ / ئایا شارەوانییەکان له بوونی منداڵانی زبڵگەڕ بێ ئاگان؟

شرق نیوز: ڕۆژی جیهانیی کاری منداڵ، دیمانه لەگەڵ ڕۆژناوەی شەڕق: تڕاژێدیای کپی منداڵانی زبڵگەڕ

ڕۆژناوەی شرق: تاڵانی منداڵی له بازاڕی 3 هەزار ملیاڕدیی زبڵ

ئازاده سەمەدی: ئێمه به بینینی ڕەنجی منداڵانی زبڵگەڕ ڕانەهاتووین

ایرناپلاس: داهاتی ملیاڕدیی شارەوانی، پەیمانکاران و ئەربابەکانیان له ئیشی منداڵانی زبڵگەڕ