ڕوانینێکی دیکە بۆ ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیە

Another look at east and southeast Turkey

زمانی کتێب: ئینگلیزی و تورکی و کوردی کرمانجی

چاپخانە: GABB

ساڵی چاپ: 2009

  لینکی بەرگی PDF تورکی توێژینەوه   لینکی بەرگی PDF ئینگلیزی توێژینەوه

ئەم کتێبە جۆرێ ڕێنوێنی سەفەر بۆ ڕۆژهەڵاتی تورکیەیە کە بە ڕوانینێکی ئێتنۆگڕافانە بۆ سەر پازدە پارێزگای زۆرینە کوردنشینی کوردستانی تورکیە لە ساڵی 2009 بە زمانەکانی ئینگلیزی، تورکی و کوردی کرمانجی لە ئەستەنبوڵ چاپ کراوە. کتێبێک کە لە ڕەواڵەتدا ڕێنوێنی سەفەر بۆ ئەم ناوچەیە بەڵام زۆر زیاتر لە ڕێنوێنی سەفەرە و زەینی خوێنەر لە وێنای دواکەوتوویی ئەم ناوچە دوور دەکاتەوە و بە خوێنەر پیشان دەدا کە ئێرە تەنیا بە گرژی و تێکهەڵچوونی سەربازی نەناسێ چوونکە ئەم ناوچە مێژووییەکی دوور و درێژ و شکۆمەندی هەیە.

“ڕوانینێکی دیکە بۆ ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیە” وەک کتێبێکی گەشتیاری هەڵگری زانیاری ئێتنۆگڕافانەیه و زانیاری نوێ و ناوازەی له مەڕ بۆنه، ڕێوڕەسم، ئوستوورەکان، بۆنه ئایینییەکان، زمان، پۆشاک، خۆراک، جوانکاریی بیناسازی و نژیارڤانی و شوێنەواره کۆنینەکان دەخاته ڕوو و تێدەکۆشێ ناوچه نەناسراوەکانی ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیە که زۆرر له مێژه گیرۆدەی شەڕی ناوخۆیی دژ بە حکومەتی ناوەندی بووه به خوێنەران بناسێنێت. حەشیمتێکی زۆری دانیشتووانی ئەم ناوچانه بەر له ساڵی 1920ـی زایینی ئەرمەنی بوون بەڵام له پاش هێرشی حکومەتی عوسمانی و هاندانی هەندێ له خانه کوردەکان زۆریان ناچار کران ماڵەکانیان بە جێ بێڵن و ئیتر هەرگیز نەیانتوانی بگەڕێنەوه. ئەم جێگۆڕکێ زەبەلاحه حەشیمەتییه که تەنانەت پێشی دەڵێن کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان، لەم کتێبەدا خراوەتە بەر تیشکی لێکۆڵینەوه. ڕووداوێک که بووه هۆی گۆڕینی ناوی گوندەکان، ڕووخاندنی کلیسا و ناوەندەکانی پەیوەست به ئەرمەنییەکان. له زۆرێک له حاڵەتەکاندا ناوی گوندەکان له ناوی ئەرمەنییەوه گۆڕدران بۆ ناوی تورکی و تەنانەت دواتر ناوه کوردییەکانیش گۆڕدران بۆ ناوی تورکی به جۆرێک که زۆر به باشی باڵادەستبوونی دروشمی به ناوبانگی ناسیۆنالیستی تورکیە که “یەک نەتەوه، یەک زمان و یەک ئاڵا”ـیه لەم ناوچەدا دەتوانین بەدی بکەین.

ئەم ناوچه له سی ساڵ بەر له ئێستا هەتا ئێستا شایەدی زەبوونی و تێکهەڵچوونی خەستی ناوخۆیی نێوان کورد و حکومەتی ناوەندی بووه و له قۆناغێکدا واته دەیەی نەوەدی زایینی که ئەم گرژی و تێکهەڵچوونانه گەیشته ئەو پەڕی خۆی؛ زیان و خەسارەتێکی زۆر له ناوەنده کەلتووریی، مێژوویی و کۆمەڵگه مرۆییەکان درا. خەسارەتگەلێک که بووه هۆی دەرکران و ئاوارەبوونی کوردەکان له گوندەکانیان و تەنانەت کۆچکردنیانی بەرەو دەرەوەی تورکیەی لێ کەوتەوە. نەبوونی گەشەی ئابووری و هەڵاواردنی سیستماتیک وای کردووە کە ناوچه کوردنشینەکان وەک بەشخوراوترین پارێزگاکان له تورکیە بمێننەوە. ئەگەرچی لەم ساڵانەی دواییدا باشتربوونی بارودۆخی بژێوی و کەمبوونەوەی تێکهەڵچوونی سەربازی و ئاشتیی سست و لەرزۆک ئاسەواری ئەرێنی له سەر پەرەسەندن و گەشەی ئەم ناوچانه به جێهێشت بەڵام کوردستانی تورکیە هەمیشه چاوەڕێی کرانەوەی سیاسی و گەشەی ئابوورییه.

 

لینکی کڕینی ئەنتەرنێتیی کتێب:

ڕوانینێکی دیکە بۆ ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیە، کامیل ئەحمەدی، تورکی و ئینگلیزی

ڕوانینێکی دیکە بۆ ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیە، کامیل ئەحمەدی، بەرگی PDF ئینگلیزی له گوگل بووک

ڕوانینێکی دیکە بۆ ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیە، کامیل ئەحمەدی، لینکی بەرگی PDF ئینگلیزی و تورکی

 

میدیاکان:

مرۆڤ‌ناسی و کەلتوور: ناساندنی کتێبی “ڕوانینێکی دیکە بۆ ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیە”

گۆڤاری ڤیستا: : ناساندنی کتێبی “ڕوانینێکی دیکە بۆ ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیە”