بڕیاری مەحرەمێتی و هاوسەرگیریی کاتی

لە ئێراندا، سەبارەت بە هاوسەرگیریی کاتی ڕوانگەی لێکدژ هەیه. لایەنگرانی ئەم چەشنه هاوسەرگیرییه هاوسەرگیریی کاتی بە هۆکارێک بۆ ڕێگری لە داوێنپیسی و داڕمانی ئەخلاقیی کۆمەڵگا دەزانن لە حاڵێکدا دژبەران، هاوسەرگیریی کاتی وەک ڕێگەیەک بۆ هەوەسبازی و ڕابواردنخوازی پیاوان و پێشێلکردنی مافەکانی ژنان و منداڵان سەیر دەکەن. ڕێژەیەکی بەرچاوی ژنان لە وڵاتدا سیغەیان قبووڵ نییە و هەمیشە بە لایانەوە ناشیرین و قێزەونه و پێیان پەسندکراو نییه. بەڵام یاساداڕێژان شەرعییەتێکی نیمچە یاسایی بۆ سیغە ڕەچاو دەکەن و بەشی ئایین‌پەروەری کۆمەڵگای ئێران، لە چوارچێوەی بڕیاری مەحرەمێتی نیکاحی کاتییان قبووڵ کردووە و لە سەری پابەندن.
کاپڵ له وشەدا به مانای جووت و له هەمبەر وشە تاکه و به مانای نزیک و هاونشینه. له پێناسەی وشەدا، به دوو کەس دەوترێ که پێکەوه دەژین و به گوێرەی بەرناوەیەکی دیاریکراو ئامانجێکی تایبەتیان هەبێ، پێیان دەوترێ کاپڵ. واته کاپڵی یان هاوسەرێتی پەیوەندیی نێوان دو شته؛ به جۆرێک که بوونی یەکیان به بێ ئەوەی تر کارکردی سەرەکی و چاوەڕوانکراو تێک دەدات. یەکێک که نموونه باوەکانی هاوسەرێتی، پەیەوندیی هاوسەرێتیی نێوان ژن و مێرده. هەندێ له توێژەران، بەها هاوسەرێتییەکانی نێوان ژن و مێرد به هۆگریی سێکسی، ڕێز، چێژ، قبووڵکردن، متمانه و هاودڵی دەزانن. له گرنگترین بەهاکانی نێوان دوو هاوسەر، هۆگریی سێکسی یان خواستی سێکسییه. هاوسەرگیری جۆرێ پەیوەندی و گرێبەسته که به پێی ڕفتار و هۆگریی سێکسی له چوارچێوەی یاسایی و کۆمەڵایەتیی دیاریکراو، له نێوان ژن و مێردێکدا پەیوەندیی هاو وسەرێتی ساز دەکات. کەواته بەو پێیەی له کۆمەڵگا جۆراوجۆرەکان، ئازادی و سنووردارێتیی ئەنجامدانی ڕفتاری سێکسی له ژێر کاریگەریی فاکتەرە کەلتووری، ئایینی و کۆمەڵایەتیی هەمان کۆمەڵگایه، به سیستماتیککردنی پەیوەندییە سێکسییەکان و دیاریکردنی سنوورەکان و قەڵەمڕەوەکانی ئەم ئەم بواره هەمیشه جێی مشتومڕ و لێکدانەوه بووه.

چارتی لێکبڵاویی ڕێژەی فرەیی خواستی وڵامدەران لە ڕوونکردنەوەی هاوسەرگیریی کاتی

لە فیقهـ و یاسای فەرمیی وڵاتدا، هاوسەرگیریی کاتی و بریاری مەحرەمێتی سەرەڕای ناوەڕۆکی جیاوازیان وەک یەک سەیر دەکرێن و هەتا ئەوڕۆکە وەک بابەتێکی جیا و سەربەخۆ سەیری ئەم پرسە نەکراوه. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ناڕوونیی یاسایی و ئایینی لە مەڕ هاوسەرگیریی کاتی / بڕیاری مەحرەمێتی، بە بێ ڕەچاوکردنی هەلومەرجی کۆمەڵایەتیی ئێران لێکەوتەگەلی نەخوازراوی وەکوو منداڵهاوسەری، وازهێنانی منداڵان و مێرمنداڵان لە خوێندن، پێشێلکردنی مافەکانی ژنان و خەسارەتە جەستەیی و دەروونییەکان بەتایبەت بۆ سەر کچان و ژنانی لێ کەوتۆتەوه.

چارتی لێکبڵاویی ڕێژەی فرەیی پابەندیی ئایینیی وڵامدەران لە ڕوونکردنەوەی هاوسەرگیریی کاتی

ئەنگێزەی سەرەکیی لێکۆڵینەوە لە سەر ئەم بابەته، واته هاوسەرگیریی کاتی و بڕیاری مەحرەمێتی لە درێژەی پڕۆژەی توێژینەوەیی زایەڵەی بێدەنگی، لە مەڕ “هاوسەرگیریی پێشوەختەی منداڵان” بۆ نووسەر دروست بوو؛ چوونکه زۆر منداڵ لە ئێران هەن کە لە چوارچێوەی بڕیاری مەحرەمێتی بە بێ دەستێوەردانی یاساداڕێژ لێک مارە دەکرێن و ئەم بڕیاری مەحرەمێتییه سەرەڕای بوونی بۆشایی یاسایی و هەندێ لە نۆڕمە کۆمەڵایەتییەکان زەمینەخۆشکەر و ئاسانکەرەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختەی منداڵانن. لەم بوارەدا بابەتگەلێکی وەکوو شێوازە نوێکانی سیغه، لاوازیی یاسایی لەم زەمینەدا و کاریگەری و زیانەکانی سیغەی مەحرەمێتی له سەر تاکەکان، بەتایبەت ژنان، جێی تێڕامانه.

چارتی لێکبڵاویی ڕێژەی فرەیی لێک ماره بڕانی کاتیی هاوسەرەکان

ئەم توێژینەوە لە چوارچێوەی ڕوانگەی شرۆڤەخوازی و ئاراستەی شێوازناسیی چۆنایەتی بە کەڵکوەرگرتن لە شێوازی تیۆریی زەمینەیی لە سەر ئاستی هەر سێ کەلانشاری تاران، ئیسفەهان و مەشهەد ئەنجام دراوه.
له شێوازی زەمینەیی هەر وەک چۆن ناتوانرێ له سەرەتاوه به وردی پرسیارەکانی لێکۆڵینەوه دیاری بکرێ پێشبینیی ڕێژەی بەشداربووان لەم لێکۆڵینەوەدا ناووومیکنه و قەبارەی نموونه له ڕێگەی داتا کۆکراوەکان و شێکارییان دیاری دەبێت. شایەنی ئاماژەیه که نموونه‌گیری به بێ هیچ سنووردارییەک له بەشداربووان بەردەوام دەبێ هەتا دڵنیابوونی تیۆری وەدەست دێت (سرور، 1393: 146).
بە هۆی هەستیاریی کەلتووری و ئایینیی بابەتی لێکۆڵینەوە و دژواریی دەستگەیشتن بە نموونەکان، شێوازی نموونەگیریی ئامانجدار بە کار هێنرا. دڵنیابوونی تیۆریک پاش ئەنجام دانی 100 لێدوان وەدەست هات و بۆ متمانەی زێدەتر، دیمانەی زیاتر ئەنجام درا. پاش ئەنجامدانی دیمانە لەگەڵ 216 کەس، لە دڵنیابوونی تیۆریی گشتگیری توێژینەوە ڕازی بووین. هەڵبەت لێرەدا چاودێری و ڕێنوێنی پسپۆڕانی شێوازی چۆنایەتیشمان بە کار هێنا. لە کۆی 216 کەس توێژینەوە لە سەر کراو، 35 لە سەد پیاو و 65 لە سەد ئافرەت بوون. هەروەها بە مەبەستی دەوڵەمەندتر کردنی توێژینەوه، کارناسانی ئایینی و فەقێکان، کارناسانی یاسایی و پارێزەران و نووسینگەی تۆمارکردنی هاوسەرگیری و تڵاقیشمان دواند.
زانیاری و داتاکانی ئەم توێژینەوه به کەڵک وەرگرتن له تەکنیکی دیمانەی ئازاد و قووڵ کۆ کراوەتەوه. یەکەم ئەوەی که دیمانەکان کۆ کرانەوه و ئینجا به کەڵکوەرگرتن له کۆددانانی تیۆری (کراوه، تەوەری و بژاردەیی) تاوتوێمان کردنەوه. به مەبەستی کۆکردنەوەی داتاکان، له پێشدا بۆ دەستخستنی چەمک و وتەزا گرنگەکانی بەشداربووەکان، شێوازی گفت‌وگۆی نافەرمیمان به کار هێنا. له قۆناغی دووهەمدا، وتەزا و چەمکه وەدەستهاتووەکان له پرۆسەی دیمانەدا لە پێناو نموونە‌گیریی تیۆری به دوادچوونیان بۆ کرا و پاش ئەم قۆناغه لەم قۆناغەدا هێڵە گشتییەکانی دیمانه له ڕێگەی چەمک و وتەزاکانەوه بێچمیان گرت. پرسیارەکانی دیمانه به سوودمەند بوون له شێوازی دیمانەی نیوەپێکهاتوو ستاندارد کرا ئەم پرۆسه هەتا دڵنیابوونی تیۆریک بەردەوام بوو. له درێژەدا به جێبەجێکردنی کۆدینگی کراوه، هاوکات لەگەڵ کۆکردنەوەی داتاکان، وتەزا سەرەکییەکان، ژێر وتەزا و چەمکەکان وەدەست هاتن. به ئەنجامدانی کۆدینگی تەوەری، ژێروتەزاکان گرێ دران به وتەزا سەرەکییەکان و جۆری وتەزاکان له ڕووی هۆکاری و پرۆسەیی و دەرهاویشتەبوونەوه دیاری کران.
کتێبی ماڵێک له سەر ئاو، بەدەر له لێکدانەوەی لێکەوتەکانی سیغەی مەحرەمێتی (بڕیاری مەحرەمێتی) له سەر هاوسەرگیریی منداڵان، سەرهەڵدان و پەرسەندنی شێوازه نوێکانی سیغەی گەورەساڵان، لاوازییه یاساییەکان و کاریگەرییەکانی له سەر تاکەکان، بەتایبەت ژنان، له بابەتەکانی مارەیی، نەفەقە، سەرپەرشتیاریی منداڵان و دووگیانبوونی نەخوازراو و بۆ یەکەم جار بابەتی سیغەی مەحرەمێتیی (بڕیاری مەحرەمێتی) له ئێراندا تاوتوێ کردووه و هاوسەرگیریی کاتی و شێوازه نوێکان و گۆڕینی ڕوانگەی سەبارەت بەو له کۆمەڵگای شاریی کەلانشارەکانی تاران، مەشهەد و ئیسفەهانی به ئامارێکی زۆرەوه لێکداوەتەوه.
کتێبی ماڵێکی له سەر ئاو “توێژینەوەیەکی گشتگیر سەبارەت به بڕیاری مەحرەمێتی و هاوسەرگیریی کاتی” له لایەن چاپخانەی مێهرییەوه چاپ کراوه و فایلی تەواوەکەی له ماڵپەڕی تایبەتیی نووسەر بەدی دەکرێت.
دیمانه وێنەییەکان:

 

خویندنه وی زیاتر خویندنه وی که متر
ئەرشیڤ اخبار قدیم