کوردستان لە ڕۆژاوای ئێران شوێنی نیشتەجێ بوونی ١٠ لە سەدی کۆی حەشیمەتی وڵاتە. کوردەکان لە سووریە، تورکیە و ئێران و عێراق ژیان بە سەر دەبەن، لەم ساڵانەی دواییدا گوشاری بێکاری گەنجان زۆرێک لە بنەماڵەکانی ناچار بە کار و کۆچ کردن بەرەو شارە گەورەکانی ئێران بۆ وێنە تاران کردووە. لە کوردستان هێشتاش ڕێژەیەکی کەم هەوارچی هەن…

ئێتنۆگڕافی وێنەیی “زیارەتکاران” ڕاپۆڕتێکی وێنەیی لە سەر زیارەت لە کوردستانی ئێران (2005  BBC) کامیل ئەحمەدی، ئێتنۆگڕافی وێنەیی، که لەم ماوەی دواییدا سەردانی ناوچه جیاجیاکانی ئێرانی کردووه، بابەت و وێنەگەلێک له پارێزگای کوردستان، جادەکان و هەروەها ماتۆڕتاکسییەکانی شاری تارانی بۆ ئێمه ناردووه. بابەت و وێنەکانی ژێرەوه سەبارەت به زیارەتگەکانی کوردستان و هەندێ له داب و نەریتی…

لە جادەکاندا چ باسە؟ یەکێک لە باشترین ڕێگەکانی بینینی هەر وڵاتێک سەفەر و هاتوچۆ بە مەکینەی گواستنەوەی گشتییە. جیا لە بینینی دیمەنەکانی دەورووبەر، دەتوانین لەگەڵ خەڵکی ئاسایی پەیوەندیی مرۆیی ساز بکەین و گوێ بۆ وتەکانیان  بگرین. بە وتەیەک ئێران لە سەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست زیاترین ڕووداوەکانی هاتووچۆی لە خۆ گرتووە. زۆربەی ئەم ڕووداوانەی هاتووچۆ بە…

ئێتنۆگڕافی وێنەیی ماتۆڕ تەکسییەکانی تاران (1383)  BBC لە ئاسمانەوە کە دەگەیە سەر عەرز قرچەی گەرمای هاوین دەموچاو دەبرژێنێتەوە، فڕۆکەخانە وەک هەمیشە قەرەباڵغ، کوڵاو ، پڕ لە دەموچاوی شاد و غەمگینە. لە وەها کەش و هەوایەکی گەرمدا بۆ خۆپارێزی لە قەرەباڵغی جادەکان و تڕافیکی تاران چی لە “ماتۆڕ تاکسی” باشترە. لە دەور مەیدانی ئازادی زۆر بە…

دیکۆمێنتاری هەژاری و نان بەرهەمی کامیل ئەحمەدی – به زمانی کوردی، ژێرنووسی ئینگلیزی بە جەسارەتەوە دەتوانین بڵێین ئەم دیکۆمێنتارییە یەکەمین فیلمی دیکۆمێنتاری سەبارەت بە ژیان و بارودۆخی کۆڵبەران لە ئێران بەتایبەت لە کوردستان و ناوچەی سنووریی پیرانشارە کە بۆچییەتی بەدیهاتنی دیاردەی کۆڵبەری تاوتوێ دەکا و هەروەها بە پێداگری نواندن لە سەر مافەکانی منداڵان بارودۆخی منداڵانی…

گۆرانی یەک لە هەزاران، بە دەنگی چیمەن ڕەحمانی لە بارەی خەتەنە و هاوسەرگیریی منداڵان. ڕاوێژکار: کامیل ئەحمەدی بۆ بینینی تەواوی ڤیدیۆیکە ئێرە کلیک بکە.

کورتە دیکۆمێنتاری سەربەخۆیی لە ئاسمان لە چوارچێوەی گەڵاڵەیەک بۆ کۆڕسی خەڵکناسی وێنەیی لە زانکۆی کێنت، کورتە دیکۆمێنتاری سەربەخۆیی لە ئاسمان کە بابەتی پاڕازیت خستنە سەر کەناڵە کوردییەکان لە تورکیا تاوتوێ دەکات. ساڵی 2006

ئێتنۆگرافی کۆچبەرانی کورد لە وڵاتانی جیاوازی کوردنشین لە ئینگلتەرا گێڕانەوە و ئەزموونی ئەو کەسانەی کە لە ئێستادا لە لە ئینگلتەرا دەژین. ئەم پڕۆژە لە ژێر ناوی مێژووی بێژەر لە مۆزەخانەی ڕۆژهەڵاتی لەندەن لە ساڵی 2005 ئەنجام درا.

دیکۆمێنتاری “بە ناوی نەریت”، لە دەرهێنانی کامیل ئەحمەدی و بەرهەمی کاری توێژینەوەیی کتێبی “بە ناوی نەریت” لە بارەی خەتەنەی ژنان لە ئێرانە. ئەم فیلمە لە دەرەوەی ئێران چەندین جار لە تەلەڤیزیۆنە جۆراوجۆرەکان و لە چەندین فێستیڤاڵدا بڵاو بۆتەوە. نموونەی درێژ و کۆنتری ئەم فیلمە کە بە ژێرنووسی ئینگلیزی ئامادە کراوە بە زمانەکانی کوردی و فارسی…