خەتەنەی ئافرەتان لە ئێران

خەتەنەی ژنان نەریتێکی کۆنە کە سەرەڕای ئەوەی دژی لایەنەکانی مافە سێکسییەکانی ژنانه بەڵام هێشتا باوه. دیاردەیەک که هەندێ چەمکی “شێواندنی کۆئەندامی زاوزێی ژنان”ـی بۆ به کار دەبەن و ئەوە له “خەتەنەی ژنان” به دروستتر دەزانن که هەڵگری شەرعییەتی نەریتیشه. هەندێ باوەڕ و نۆڕم و ڕوانگه و سیستەمی سیاسی و ئابووری بوونەتە هۆی مانەوەی ئەم نەریته. پێشتر سەبارەت به خەتەنە له ئێران هەندێ زانیاری کۆ کرابۆوه بەڵام سنووردار بوو. بەرهەمی توێژینەوەیی به ناوی نەریت به شێوەی گشتگیر کردەوەی خەتەنەی ژنان و کچانی له ئێران تاوتوێ کردووه و پیشانی داوه که ئەم کردەوه له سەر ئاستی هەر چوار پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، کوردستان، کرماشان و هورمزگان باوه. هەروەها بەکردنه ئامانجی دابینکردنی داتاگەلی توێژینەوەیی و ورد سەبارەت به ژنان و کچان له ئێران هەوڵی داوه بناغەیەکی بەرناوەیی گشتگیر بۆ بەرەنگاربوونەوەی خەتەنەی کچان و ژنان له ئێران دابڕێژێ و ئەم بابەتە بخاته ناو چوارچێوەی کاری جیهانییەوه.
ئەم توێژینە گشتگیرە دەڕوانێتە لێکدانەوه، شرۆڤە و تاوتوێکردنی خەتەنەی کچان لە سەر ئاستی ئێران و دەریدەخا کە ئەم کردەوە لە سەر ئاستی هەر چوار پارێزگای هورمزگان، کرمانشان، کوردستان و ئازەربایجان ڕۆژاوا باوه. خەتەنەی کچان نەریتێکی زۆر دێرینە کە سەرەڕای پێشێلکردنی دیوە جیاوازەکانی مافە سێکسییەکانی منداڵان و ژنان ئێستاش هەر باوه. هەندێ باوەڕ، نۆڕم، ڕوانگە و سیستەمی سیاسی و ئابووریی لە بەردەوام بوونی ئەم نەریتە دەوریان هەیه. پێشتر سەبارەت بە پەرەسەندنی خەتەنەی کچان لە ئێران کۆمەڵێ زانیاری کۆ کرابوونەوه، بەڵام لە ئاستێکی سنوورداردا بوو. ئامانج لەم توێژینەوە دابینکردنی داتاگەلێکی ورد و گشتگیر سەبارەت بە خەتەنەی کچان لە ئێران و بەم شێوە دابینکردنی بناغەی بەرناوەیەکی هەمەلایەنە بۆ بنەبڕکردنی خەتەنەی کچان لە ئێران بوو، بڕیار وا بوو ئەم بزووتنەوە لە بەرناوەی کاری جیهانیشدا بگوونجێنرێت. کۆمەڵگا خۆجێییەکانیش دەتوانن لە پێشنیارەکانی ئەم توێژینەوە سوودمەند بن و لە هەمان کاتدا دەوڵەت، ڕێکخراوە نادەوڵەتییەکان و کەسانی دیکەش بۆ یەکەم جار دەتوانن سەبارەت بە خەتەنەی کچان لە ئێران داتای متمانەپێکراو و بەڕۆژیان لە بەر دەست بێت.

ئەنجامەکانی ئەم توێژینەوە له دوو ڕووەوه گرنگن: یەکەم ئەوەی کە بۆ لێکۆڵینەوە و توێژینەوەکانی داهاتوو لە ئێران کە زۆر پێویستیشن بناغەیەک دابین دەکا و دووهەم ئەوەی کە بۆ هەڵکشانی ئاستی وشیاری سەبارەت بە بەردەوامیی خەتەنەی کچان لە ئێران کاریگەرە. هەروەها لە پێوەرێکی بەربڵاوتردا، ئەم توێژینەوە ئەم باوەڕە کۆنە ڕەت دەکاتەوە کە ئەم دیاردە تەنیا لە کیشوەری ئەفریقا باوە و بەڵگەی تەواو ئامادە دەکا کە ناتوانرێ چیتر نکۆڵی لە بوونی خەتەنە لە ئێران بکرێت، چوونکه خەتەنەی ژنان، بەدەر له ئەفریقا، له خۆرهەڵاتی ناڤین، هەندێ ناوچەی ئاسیا، هەندێ له پارێزگاکانی ئێرانیشدا باوه. ئاشکرابوونی ئەم ڕاستییه یارمەتیی چالاکڤانانی کۆمەڵگای ئێران و کومیتەکانی بەرگریکاری مافەکانی منداڵان و ڕێکخراوه نێودەوڵەتییەکان دەدا بۆ ئەوەی لەگەڵ خاوەن بەرژەوەندەکان و دەستێوەردەدرانی ئەم کردەوه له ئێراندا گفتوگۆ بکەن و وێڕای به فەرمیناسینی ئەنجامدانی ئەم کردەوه، دژی بووەستنەوه.

خەتەنەی ژنان

وێنەیەک له هەورامان تەخت له پارێزگای کوردستان

ئەو پێشنیارانەی که لەم لێکۆڵینەوەدا هاتووه و به هەر دوو زمانی فارسی و ئینگلیزی بڵاو بۆتەوه، بۆ کۆمەڵگای ناوچەیی دەتوانێ سوودمەند بێ و له هەمان کاتدا، بۆ یەکەم جار هەلی دەستڕاگەیشتن به زۆرێک له داتا متمانەپێکراو و بەڕۆژەکان سەبارەت به بەردەوامیی کردەوەی خەتەنی ژنان له ئێران بۆ دەوڵەوت، ڕێکخراوه نادەوڵەتییەکان، و زۆر کەس ئاماده دەکات. هەروەها ئەوەی که ئەنجام و دەرهاویشتە وەدەستهاتووەکانی ئەم لێکۆڵینەوه پرسی خەتەنەی ژنانی له ئێران وەک بابەتێکی گرنگ له کۆمەڵگه جیهانییەکانی وەکوو ڕێکخراوی نەتەوەکان و یوونیسێف خسته ڕوو و تەنانەت بووه هۆی ئەوەی ڕێکخراوه نێودەوڵەتییەکان هەندێ پێشنیار به ئێران بدەن بۆ ئەوەی زیاتر ئەم بابەته بخاتە بەر تیشکی لێکدانەوه.

وێنەیەک له ڕێوڕەسمی کۆمەڵایەتی

وێنەیەک له ڕێوڕەسمی کۆمەڵایەتی

نووسەر دوو ساڵ پاش بڵاوبوونەوەی یەکەمین توێژینەوەی خۆی سەبارەت به خەتەنەی ژنان گەڕاوه بۆ ئەو ناوچانەی وا که لەگەڵ گرووپه توێژینەوەییەکەی لەوێ کاری مەیدانییان ئەنجام دابوو و ئەمجارەیان لە پاڵ توێژینەوه، دەستیان دایه ڕوونکردنەوه و ڕاهێنانی چاو به چاو سەبارەت به خەتەنەی ژنانیش. ناوبراو به نیاز بوو کاریگەریی ڕاهێنان له سەر دابەزاندنی ئاماری خەتەنەی ژنان له ناوچه ڕووماڵکراوەکان هەڵبسەنگێنێت؛ ئەو ڕاپۆڕته نوێیەی که ئەو له ساڵی ۱۳۹۵ـی هەتاوی بڵاوی کردبۆوه دابەزینی بەرچاوی خەتەنەی ژنانی لەو ناوچانە پیشان دا که به شێوەی پایلۆت ڕاهێنرا بوون.
1- 2- بەرناوەی ڕاهێنانی نیشتمانی و پارێزگایی کە لە پاڵ دیکەی پرسەکان هەڵکشاندنی ئاستی وشیاری سەبارەت بە مەترسییەکانی خەتەنەی کچان لە خۆ بگرێ و هەروەها 3- جێبەجێکردنی یاسای نوێ بۆ بە تاوانزانینی خەتەنەی کچان.
دەوڵەتی ئێران یەکێک له واژۆکارانی هەندێ بەڵێنە نێودەوڵەتییەکانی مافەکانی منداڵانه. دەوڵەت نه تەنیا دەبێ له چوارچێوەی یاسا ئەم بەڵێنه گرنگانه پەسند بکا بەڵکوو پێویسته بەرناوەیەکی کردەیی هەمەگیر بۆ بەرەنگاربوونەوەی خەتەنەی ژنان بخاته بەرناوەی کاریی خۆیەوه و بەڵێنه جیهانییەکانی دیکه واژۆ بکات. وەها بەرناوەیەک دەبێ بابەته گرنگەکانی ژێرەوه ڕەچاو بکا (بۆ مژاری زیاتر بڕوانه بەشی چوارەم): 1- هاوکاری و بەشداریی دەستڕۆیشتووان و کەسانی خۆجێیی دەستێوەردەر (بە هۆی ناوەڕۆکی هەستیاری ئەم بابەتە لە سۆنگەی کەلتوورییەوه). 2- بوودجەدانان، ناسین و بەرناوەی ڕاهێنان له ئاستی نیشتمانی و پارێزگایی که له پاڵ دیکەی پرسەکانی بەرزکردنەوەی ئاستی وشیاری و تەندروستیی سێکسی بە نیسبەتی مەترسییەکانی خەتەنەی ژنان له خۆیدا بگونجێنێت. 3- سەرەڕای هەوڵی بێوچان له لایەن بەنده و دەوڵەتەکانی نۆیەم، دەیەم و یازدەیەم ئاماده نەبوون دان به بوونی خەتەنی ژناندا بێنن و یاسای نوێ بۆ ڕێگری له خەتەنەی ژنان ڕەچاو بکا و به تاوانی بزانێ و یان ئیزن بۆ لێکدانەوه و لێکۆڵینەوه دەربکەن. دەوڵەتی ئێستا (دەوڵەوتی تەگبیر و ئومێد) دەتوانێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی خەتەنەی کچان له ئێران و بەرەو پێشبردنی ئامانجەکانی خۆی لەم بوارەدا، کەڵک له ئەنجامەکانی ئەم لێکۆڵینەوه، ئەزموون و سەرکەوتنی دیکەی وڵاتان له بەرەنگاربوونەوەی خەتەنەی کچان وەربگرێ، بۆ وێنه بەرناوەکانی یوونیسێف و هەروەها توانا پەنگراوەکان و ئاشکرانەبووی کەسانی خۆجێیی، دامەرزاندن و سوودوبەینین له ڕێکخراوه نادەوڵەتییەکان (NGO) له ناوچەکە و ڕێکخراوی کۆمەڵگا خۆجێییەکان (CBO).
ئەم ڕاپۆڕته له ژێر ناوی «گومانی ڕوو له گۆڕانی خەتەنه/ شێواندنی کۆئەندامی زاوزێی ژنان» له بەشی پەیوەستکراوی کتێبی به ناوی نەریت بڵاو بوویەوه.

ڕەوتی ڕوو له داکشانی خەتەنەی کچان له ماوەی شەش ساڵی ڕابردوو

کامیل ئەحمەدی توێژەری ئەم بەرهەمه هەر لەم بوارەدا فیلمێکی دیکۆمێنتاری له ژێر ناوی “بە ناوی نەریت” ئاماده کردووه که بەرهەمی کاری مەیدانیی توێژینەوەی خەتەنەی ژنانە. ئەم فیلمە چەندین جار لە دەرەوەی ئێران لە تەلەڤیزیۆنە جۆراوجۆرەکان و لە چەندین فێستیڤاڵدا بڵاو بۆتەوە.

خەتەنەی ئافرەتان لە ئێران

گۆڕانی ڕوانگەی کۆمەڵگا، بەرزبوونەوەی ئاستی وشیاریی سەبارەت به زیانه جەستەیی، سێکسی و دەروونیی خەتەنەی ژنان، کۆچکردنی گوندنشینان بەرەو شارەکان، مردنی خەتەنەچییەکان، هۆگرنەبوونی نەوەی گەنج به درێژەدان بەم نەریته و هەروەها کاریگەریی توڕه کۆمەڵایەتییەکان و ڕاگەیاندن له هۆکارەکانی دابەزینی ڕێژەی خەتەنەی ژنان لەم ساڵانەی دواییدا بووه.

دیمانه وێنەییەکان:

خەتەنەی ئافرەتان لە ئێران
https://www.bbc.com/persian/tv-and-radio-38850314

خویندنه وی زیاتر خویندنه وی که متر