شوناس و ئێتنیکایەتی

له ماوەی یەک سەدەی ڕابردوودا، بابەتی گرنگی شوناس و ئێتنیکایەتی و هۆگرییه ئێتنیکییەکان له ناو ئێتنیکه ئێرانییەکاندا به زۆری و کەمی جیاوازەوە بەدی کراوه، سەرەڕای ئەوەی هەندێ له ئێتنیکەکان له ئێران خۆیان له پێگەی نەتەوەیەکی سەربەخۆ دەزانن. له ساڵانی سەرەتایی حکوومەتی محەمەدڕەزا شا و له ئازەربایجان تاقمی دیموکڕات توانی نزیکەی ساڵێک سەربەخۆیی ڕابگەیێنێ و ئیدارەی هەندێ له ناوچەکانی ئازەربایجانی بگرێته دەست. له هەمان کات و له کوردستانیش حیزبی دیموکڕاتی کوردستان توانی کۆنتڕۆڵی هەندێ له شارە کوردنشینەکان بگرێته دەست. له ساڵانی پاش شۆڕشیش زۆربەی ناوچه کوردنشینەکان گیرۆدەی جەنگگەلێکی هاوپەیوەست به شوناسخوازیی ئێتنیکی بوون. ناوچه بەلووچنشینەکانیش له سەردەمی ڕەزاشا و محەمەدڕەزاشادا شایەتی ڕووداوگەلێک لەم بوارەدا بوون که به داپەڕی بەرەنگارانەی حکومەتی ناوەندی پاش کەمێک کپ کران. له ناو عەرەب‌زمانەکانیشدا هۆگریی شوناسخوازانەی ئێتنیکی له ماوەی یەک سەدەی ڕابردوودا هەمیشه بوونی هەبووه و وەک دوایین چالاکیان لەم بوارەدا دەتوانین ئاماژه به چالاکییەکانی گروپی ئەلئەهوازییه بکەین. هەستی نایەکسانیی سیاسی، ئابووری، کەلتووری، زمانی، ئاینزایی و … له ناو ئێتنیکەکان ، له کاتی بەراوردکردنی خۆیان لەگەڵ دیکەی گرووپه ئێتنیکییەکان و بەتایبەت فارس‌زمانەکان دەتوانێ هۆکاری سەرەکی و ڕیشەی بنەمایی ئەم ناڕەزایەتییانه بێت. له بواری سیاسیدا ئێتنیکەکانی کورد، تورک، عەرەب، بەلووچ لەو باوەڕەدان که له پێکهاتەی سیاسیی وڵاتدا پێگەیەکی ئەوتۆیان نییه و له پۆسته سەرەکییەکانی وەزارەتخانه، پارێزگایی، باڵوێزخانه و … له گرووپه ئێتنیکییەکانی ئەوان بەرپرسی تێدا نییه.
بابەتە باسکراوەکانی سەبارەت به شوناس و ئێتنیکایەتی تەنیا بەشێک له داخوازیی گرووپه ئێتنیکییەکان له ماوەی یەک سەدەی ڕابردوو و بەتایبەت له ساڵانی پاش سەرکەوتنی کۆماری ئیسلامییه.

چارتی ژماره 5: سنووردارێتی له ڕێوڕەسم - بلیمەتەکان

ئەو داخوازییانەی که هەمیشەی به ڕوانگەی ئاسایشییەوە بەرهەڵستی کراون و به تێکدەری یەکپارچەیی و سازگاریی نیشتمانی زانراون و به شێوەی دژایەتی، زەبر و زەنگ و تونداژۆیانه ڕفتاریان لەگەڵ کراوه. له ئەنجامدا بۆتە هۆی ڕفتاری تونداژۆیانەی نێوان ناوەند و گرووپه ئێتنیکییەکان که پاش ماوەیەک و لەگەڵ لاوازبوونی گرووپه ئێتنیکییەکان، بێدەنگیی نەخوازراو باڵی به سەر خەڵکی ئەو ناوچانەدا کێشاوه.
تاوتوێی پێشینەی مێژوویی ئێتنیکەکان لە ئێران پیشان دەدا کە گرووپە ئێتنیکییەکان لە یاسا جیاکارییەکان بەتایبەت لە بواری زمان. ئایین و مافە مەدەنییەکانیان بێزار بوون. لە شۆڕشی مەشرووته، مافی ئەم گرووپانە ڕەچاو نەکرا و لە سەردەمی پەهلەویش چاپ و بڵاوکردنەوەی ڕۆژناوه، گۆڤار و کتێبی زمانە ئێتنیکییەکان بە توندی قەدەغە دەکرا. لە ئێستادا دەتوانین هۆکاری سەرەکی و ڕیشەیی ئەم ناڕەزایەتییانە ببەینەوە بۆ هەستی نایەکسانییە سیاسی، ئابووری، کەلتووری، زمانی، ئایینییەکان و … ـی ئێتنیکەکان و لە کاتی هەڵسەنگاندنی خۆیان گرووپە ئێتنیکییەکانی دیکە و بەتایبەت فارس‌زمانەکان. لە بواری سیاسیدا، کورد، تورک، عەرەب و بەلووچەکان لەو باوەڕەدان کە لە پێکهاتەی سیاسیی وڵات پێگەیەکی ئەوتۆیان نییە و لە پۆستە سەرەکییە پلە باڵاکانی وڵات، هیچ بەرپرسێک سەر بە گرووپی ئێتنیکیی ئەوانی تێدا نییه. لە بواری ئابووری، ناوچە پەراوێزەکان ئێمکانیاتی پێویستیان نییە و ئەم باوەڕە هەیە کە بەشی سەرەکیی ئیمکانیاتی وڵات لە ناوچە ناوەندنشینەکاندا چڕ بۆتەوه. لە بەشی کەلتووری، ئێتنیکە توێژینەوە لە سەرکراوەکان لەو بۆچوونەدان کە لە بەڕێوەبردنی مێهرەجان و کۆڕبەندە ناوچەییەکان، ڕێوڕەسم و داب و نەریتە خۆجێییەکانیان ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبنەوە و میدیا نیشتمانی و خۆجێییەکان بە شێوەی ئەوتۆ کەلتووری ئەوان پیشان نادا و لە خزمەت کەلتووری خۆماڵیدا نین و لە بەشی پەروەردە و ڕاهێنان، هیچ کتێبێکی وانەیی بە زمانی دایکی بوونی نییە و منداڵانی کورد، تورک، عەرەب، بەلووچ و هتد ناچارن بە زمانی دووهەم لە قوتابخانەکانی وڵاتدا بخوێنن. لە ڕووی ئایینزاییەوە زۆربەی بەلووچەکان و هەروەها بەشێک لە کوردەکان، هۆگری ئایینزایەکی جیاواز لە ئایینزای فەرمیی وڵاتن و لەو بۆچوونەدان کە ڕوانینی ئایدۆلۆژییانەی بەرپرسان وای کردووە کە لە ڕەهەندە سیاسی، کەلتووری، کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانەوە ستەمیان لێ بکرێت.

سنووردارێتی لە ڕێوڕەسم - بلیمەتەکان

ئەم بابەتانەی کە باس کرا تەنیا پیشاندەری بەشێک لە داخوازیی گرووپە ئێتنیکییەکان لە ماوەی یەک سەدەی ڕابردوو بەتایبەت لە ساڵانی پاش سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامییە. داخوازیگەلێک کە هەمیشە ڕووبەڕووی ڕوانینی ئەمنییەتی بۆتەوە و بە تێکدەری یەکپارچەیی و سازانی نیشتمانی زانراوە و ئەم داخوازییانە بە شێوەی بەرەنگارانە، زەبر و تونداژۆیانە بەرپەرچی دراوەتەوە. لە ئەنجامدا ئەمە بۆتە هۆی ڕفتاری تونداژۆیانەی نێوان ناوەند و گرووپە ئێتنیکییەکان کە زەبرێکی قەرەبوونەکراوی لە یەکێتی و یەکپارچەیی نەتەوەیی داوە.
بە ئاوڕدانەوە لەوەی کە ئێتنیکایەتی و نەتەوایەتی وەک یەکێک لە جۆرەکانی شوناسی کۆمەڵایەتیی مۆدێڕن دێنە هەژمار و لە لایەکی دیکەشەوە لە سەدەی نۆزدەهەم، ئێتنیک بەو گرووپی کەسانە دەوترا کە لە دەرەوەی پۆلیسی سەرمایەداریدا دەژین و لە سەدەی بیستەمدا ئەم چەمکە بۆ ئەو گرووپی خەڵکانە بە کار دەهێنرا کە زمان و وڵات و مێژووی هاوبەشیان هەبوو کە یەکەم لە ژێر وشەی نەتەوە پێناسە دەکران و دووهەم لانیکەم زمان یان تەنانەت قەڵەمڕەوێکی جیایان لە نەتەوە هەبوو و لە دژایەتی و ڕکابەری لەگەڵ نەتەوە هەستان بە دروستکردنی مێژووی خۆیان، لێکچوواندنی فرەڕەنگیی زمانیی خۆیان و دیاریکردنی قەڵەمڕەوی خۆیان و لە لایەکی دیکەشەوە نەتەوایەتی دەرخەری شوناسێکە کە درێژە و پێشینەی مێژوویەکە کە گوزارشت لە کۆمەڵێ ئینتما و ئەرکی کۆمەڵێ خەڵکە کە سەر بە شوێنێکی جوگرافیایی تایبەتن، خەڵکانێک کە پێکەوە بڕیار دەدەن، کار دەکەن و دەگەنە ئەنجامێک، کەواتە لە ئێستادا، سەبارەت بەم بابەتە لە ناو حیزبە سیاسییەکان، ئەکتیڤەکان و چالاکڤانانی مەدەنیدا دوو ڕوانگە و شیکاریی جیاواز بەدی دەکرێت. هەروەها بە پێی ئەو ئاڵۆزییانەی کە هەڵگری بە کارهێنانی شوناسی ئێتنیکی و شوناسی نەتەوەییە و ئاگاداربوون لەوەی کە لە ناو هەندێ لە کەمینەکانی دانیشتووی وڵاتی ئێران، پێداگرییەکی زۆر لە سەر بە کارهێنانی وشەی “نەتەوه” لە بری “ئێتنیک” دەکرێ، ئەم لێکۆڵینەوە لە بە کارهێنانی وشەی “ئێتنیک” مەبەستی نزمکردنەوەی مانا و چەمک نییە و بەو پێیەی کە ئەم لێکۆڵینەوە ڕۆحی زانست ڕەچاو دەکا و بە نیاز نییە لە ڕەوتی لێکۆڵینەوەدا بەها تاکایەتییەکانی خۆی ئاوێتە بکا، نووسەر بە تاوتوێی ئەم ڕوانگانە لە بەشی تیۆریی توێژینەوه، بە ئاستێک لە ناسینی پێویست و ورد گەیشتووە و وێڕای ڕێز بۆ هەر دوو ڕوانگە باوەکە، ئەم توێژینەوە لە سەر ڕوانگەیەکی خەڵکناسانە و ئێتنۆگڕافانە بێچمی گرتووە و توێژەر لە هەموو بەشەکانی ئەم توێژینەوەدا، کەڵکی لە هەر دوو وشەی ئێتنیک و نەتەوە گرتووە و ڕوانگەی بێ‌لایەنانەی خۆی پاراستووە و بە دوور لە دەمارگرژی پرسی شوناس و ئێتنیکایەتی تاوتوێ کردووه.
وەک ئاماژەی پێدرا، ئەم توێژینەوە هەڵوەدای وڵامدانەوەی ئەم پرسیارانەیه:
– ئێتنیکەکان چ تێگەیشتنێکیان لە خۆیان و لە شوناسەکانی دیکە هەیە کە لەگەڵیان دووفاقیسازی دەکات؟
– لە پێکهاتەی سیاسی، ئابووری، و کۆمەڵگای ئێستای ئێراندا خۆیان لە کوێدا دەبیننەوه؟
– بۆچوونیان سەبارەت بە یەکگرتوویی، بەشداریی سیاسی، زمانی دایکی و ناوەند – پەراوێز چییه؟
– ئایا پانتای هزری و کردەیی بۆ وەدەستهێنانی سەربەخۆیی زێدەتر لە ناو ئێتنیکەکاندا بوونی هەیه؟
و بۆچییەتی ئەم بابەتانەی لێکداوەتەوە و بۆ گەیشتن بە وڵام، شێوازی زانستی و ئەنجامدانی دیمانەی لەگەڵ کەسانی هەڵکەوتە و بلیمەت و لە سەر ئاستی جەماوەری و خەڵکانی ئاسایی بۆ ئەم توێژینەوە بە کار هێنا کە ئەنجامە وەدەستهاتووەکان وێڕای پیشاندانی داخوازییە هەنووکەییەکانی هەر کام لە گرووپە ئێتنیکییە توێژینەوە لە سەر کراوەکان دەتوانێ بە شێوازێکی ئاشتییانە لە پێناو چارەسەری ئاشتییانەی کێشەکان هاوکاریی بڕیاردەران بکا و هەروەها یارمەتی تەبایی و یەکپارچەیی نیشتمانی و نەتەوەیی بدات.
توێژینەوەی له سنوورەوه هەتا سنوور که کاره لێکۆڵینەوەییەکەی سەبارەت به شوناس و ئێتنیکایەتی به شێوەی سەرەکی له سەر کەسانی چینی پسپۆڕ و بلیمەتی ئەم ئێتنیکانه و به ڕێژەیەکی کەمتر کەسانی ئاسایی و خەڵکی کووچه و کۆڵان و بازاڕ دەستی پێکرد، له پلەی یەکەمدا به نیازی وڵامدانەوەی ئەم پرسیارانەیه که ئێتنیکەکان چ تێگەیشتنێکیان له خۆیان و له دیکەی ئەو شووناسانە هەیه که لەگەڵ ئەوان دووفاقێتی‌سازی دەکەن و له پێکهاتەی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵگای ئەوڕۆیی ئێراندا خۆیان له کوێدا دەبیننەوە و بۆچوونیان سەبارەت به یەکێتی، بەشداریی سیاسی، زمانی دایکی و ناوەند – دەورووبەر چییه. بێگومان دەربڕینی ئەم بابەتانه له ڕێگەی شێوازه زانستییەکان و به ئەنجامدانی دیمانەی پەیتا پەیتا لەگەڵ بلیمەتەکان و هەروەها له سەر ئاستی جەماوەری، وێڕای پیشاندانی داخوازییه هەنووکەییەکانی هەر کام له گرووپه ئێتنیکییه ڕووماڵکراوەکان به شێوەی ئاشتییانه، دەتوانێ یارمەتیبەخشی بڕیاردەرانی دەوڵەتی بۆ چارەسەری ئاشتییانەیان بێ و هەروەها هاوکاری تەبایی و یەکپارچەیی نیشتمانی بکات. فایلی تەواوی ئەم کتێبه له ماڵپەڕی نووسەردا بەدێی دەکرێت.

چارتی کەلێن و هەڵاواردنی ئاینی – بلیمەتەکان

خویندنه وی زیاتر خویندنه وی که متر