داخوازییه ئێتنیکییەکان له ئێران لە سەر ڕەوتی دادپەروەری و گەشە نووسەر: کامیل ئەحمەدی پوخته فرەڕەنگی شوناسی / ئێتنیکییەکانی ئێرانی هاوچەرخ لەگەڵ پەرەسەندنی پرۆسەکانی به جیهانیبوون هاوکات بوو و گەنگەشەی نێوان‌ ئێتنیکەکانی هێناوەتە کایەوه که بە مەبەستی نەهێشتنی هەڵاواردن و نایەکسانییەکان بۆ گەیشتن به گەشەی کۆمەڵایەتی به لای شوناس‌خوازی و دادپەروەرخوازیدا دەشکێتەوه، بابەتێک که بۆته زەمینەی…

وتووێژ لەگەڵ تەلەڤیزیۆنی سکای نیووز سەبارەت به ناکۆکییه ئێتنیکییەکان و گرنگی لێ تێگەیشتنی له جەنگی عێڕاق له دوای هێرشی خوێناوی بۆ سەر گونده ئێزدی نشینەکانی مووسڵی عێڕاق. ساڵی ۲۰۰۵ـی زایینی

دیمانە لەگەڵ تەلەڤیزیۆنی کوردی ڕۆژ / ساڵی ۲۰۰۷ تاوتوێ و وتووێژ سەبارەت بە کتێبی خەڵکناسی بەڕێز چالانکۆ و وێنە ئێتنۆگڕافییەکانی لە ناوچەی موکریان لە کوردستانی ئێران لە ساڵانی دەمەو جەنگی جیهانی یەکەم.