ناهاوسانان

ڕەگەزێتی یەکێک لە گرنگترین ڕەهەندەکانی ژیانی مرۆڤە کە بریتییە لە شوناس و ڕۆڵی ڕەگەزی و هۆگرییە سێکسییەکان، شاوەت، چێژ، دۆستایەتی و زک و زا. ڕەگەزێتی لە بیر، خەیاڵپەروەری، خواست، باوەڕ، ڕوانگه، بەها، ڕفتار، شێواز، دەور و پەیوەندیی تاکەکاندا خۆی دەنوێنێت. بەڵام هەر هەموو ئەوانە هەمیشە بە ئەزموون ناکرێن یان دەرنابڕدرێن. ڕەگەزێتی لە ژێر کاریگەریی پەیوەندیی بایۆلۆجی، دەروونی، کۆمەڵایەتی، ئابووری، کەلتووری، ئەخلاقی، یاسایی، مێژوویی، ئایینی و فاکتەرە مەعنەوییەکاندایه.
هەتا ئێستا ڕاپۆڕت و ڕووماڵی میدیایی زۆر کەم سەبارەت به کۆمەڵگای ناهاوسانانی ئێرانی ئاماده کراوه که زۆربەی ئەم ڕاپۆڕتانه کۆمەڵە بەڵگەفیلم لەو کەسانەیه که له ئێران ڕۆشتوون و له وڵاتێکی دیکەدا دەژین. سەبارەت بە ناهاوسانانی کۆمەڵگای هاوچەرخی ئێران و ئەوەی کە ئەم کەسانە لە ناو ئەم کۆمەڵگایەدا چۆن سەیری خۆیان دەکەن، توێژینەوەی زۆر کەم ئەنجام دراوه. زانیارییەکی کەم لە مەڕ ئەزموون و ئەزموونەکانی کەسانی ناهاوسان بوونی هەیه. ئەم توێژینەوە بە نیازە ئەم بۆشاییە زانستییە سەبارەت بە بابەتێکی تا ئەم ڕادە گرنگە پڕ بکاتەوه و یەکەم توێژینەویەکه که سەبارەت به “ناهاوسانان له ئێران” ئەنجام دراوه و ڕەهەندێکی تایبەت و جیاوازی به ئەو دەقانه بەخشیوه که سەبارەت به ناهاوسانانه و فوکووسی کردۆته سەر جوگرافیای شوێنی نیشتەجێبوونی ئەم گرووپه.

چارتی بەرڵاویی هۆگریی سێکسیی ناهاوسانان

خوێندنەوەی خەڵک‌ناسانەی ناهاوسانان لەم توێژینەوه بواری نەبینراوی ڕەگەزێتی لە ئێران بە چاو‌کردن لە دیوە بێ ژوومار و ئاڵۆزەکانی شووناسی ڕەگەزی و وردەکارییەکانی لە جڤاکی ناهاوسانان، لە سەر بەستێنی ڕوو لە هەڵکشانی هۆگرییە سێکسییەکان تاوتوێ کردووه، باوەڕی باوی لە مەڕ ناهاوسانان و ڕەگەزێتی لە ئێراندا بە چالنج کێشا و ئەو ئەفسانە و گێڕانەوانەی کە زۆر جار ناسینی نادروست لە ڕەگەزێتی و ئامادە‌کردنی سیاسەت و شێوازی هەڵەیان لێ کەوتۆتەوه، دەخاتە بەر ڕەخنە بۆ ئەوەی ببێتە ڕێخۆشکەری ئاراستەیەکی هەمەگیرتر. ئەم لێکۆڵینەوە زۆر ئاڵۆزه؛ چوونکە ماوەڕای ڕوانگەیەکی گشتی و سادە بۆ هۆگریی سێکسی و بیر و خەیاڵی پەیوەست بە ڕەگەزێتی چۆته ناو بازنەی ژیانی تایبەتی و گشتیی تاکەکان.

چارتی بڵاوێتی تەمەنی ناهاوسانان

بۆ یەکەمین جار، ئەم توێژینەوە سەرنجی خستە سەر دیمانەی قووڵ لەگەڵ 300 کەس له ناهاوسانان له ئێران، که 60 لە سەد پیاو و 40 لە سەد ئافرەت بوون، فوکووسی خستە سەر سێ کەڵانشاری ئێران تاران، مەشهەد و ئیسفەهان. لەم کارەدا چالنجەکانی پەیوەست بە گۆڕانەکارییەکانی ئەم سەردەمە لە پەیوەندییە ڕەگەزێتییەکان و چۆنیەتی ئەم پەیوەندییانە لە وڵاتی ئێران تاوتوێ کرا و لە هەمان کاتدا، چوارچێوەیەکی تیۆری و شێوازمەند بۆ خوێنەران، ناهاوسانان، زانکۆکان و ناوەندە توێژینەوەییەکان، چالاکڤانانی بواری گشتی و کۆمەڵایەتی و خوێندکارانی زانکۆ خرایە ڕوو بۆ ئەوەی بە گوێرەی ئەوان ناهاوسانان تاوتوێ و توێژینەوەیان لە سەر بکرێت.
ئامانجە سەرەکییەکانی ئەم پڕۆژە توێژینەوییه، تێگەیشتن لە هەست و باوەڕی سەبارەت بە ناهاوسانان لە وڵاتی ئێران لە ڕێگەی شرۆڤەی ڕەخنەییانە لە ڕوانگەی ئەم کەسانە خۆیان و هەروەها لێکدانەوەی ئەو چالنجانەیە کە ئەوان بە هۆی ژیان لە کۆمەڵگایەکی ئایینی، چین‌تەوەر، نەریتخواز و باوک‌سالار، کە ناهاوسانی وەک شووناسێک ڕەت دەکاتەوە، بە ئەزموونی دەکەن. پرسیاری ئەم توێژینەوە لێرەوە دەستی پێکرد. له ڕاستیدا پێویستیی ئاوڕدانەوە لە جڤاکی ناهاوسانان و خەسارهەڵگری ئەم کەسە سەرکوتکراو و ناچار بە بێدەنگیکراوانە بوو بە ئەنگێزەیەک بۆ ڕوونکردنەوەی بارودۆخی ئەم کەسانە کە بە ئەنقەست پشتگوێ خراون و لە لایەن کۆمەڵگاوە خراونەتە پەراوێزەوە.
ئەم توێژینەوە زۆر ئاڵۆزه، چوونکە ماوەڕای ڕوانگەی گشتی و سادە بۆ هۆگریی سێکسی و بیر و ڕای پەیوەست بە ڕەگەزێتی لە بواری ژیانی تایبەتی و گشتی تاکه. بۆ یەکەمین جار، ئەم توێژینەوە سەرنجی خستە سەر دیمانەی قووڵ لەگەڵ 300 کەس (60 لە سەد پیاو و 40 لە سەد ئافرەت) لە سەر ئاستی سێ کەڵانشاری ئێران (تاران، مەشهەد و ئیسفەهان). لەم کارەدا کێشەکانی پەیوەست بە گۆڕانەکارییەکانی ئەم سەردەمە لە پەیوەندییە ڕەگەزێتییەکان و چۆنیەتی ئەم پەیوەندییانە لە وڵاتی ئێران تاوتوێ کرا و لە هەمان کاتدا، چوارچێوەیەکی تیۆریی و شێوازمەند بۆ خوێنەران، ناهاوسانان، زانکۆکان و ناوەندە توێژینەوەییەکان، چالاکڤانانی بواری گشتی و کۆمەڵایەتی و خوێندکارانی زانکۆ خرایە ڕوو بۆ ئەوەی بە گوێرەی ئەوان ناهاوسانان تاوتوێ و توێژینەوەیان لە سەر بکرێت. ئامانجە سەرەکییەکانی ئەم پڕۆژە توێژینەوییه، تێگەیشتن لە هەست و باوەڕی سەبارەت بە ناهاوسانان لە وڵاتی ئێران لە ڕێگەی شرۆڤەی ڕەخنەییانە لە ڕوانگەی ئەم کەسانە خۆیان و هەروەها لێکدانەوەی ئەو کێشانەیە کە ئەوان بە هۆی ژیان لە کۆمەڵگایەکی ئایینیی، چین‌تەوەر، نەریتخواز و باوک‌سالار، کە ناهاوسانی وەک شووناسێک ڕەت دەکەنەوه، بە ئەزموونی دەکەن. پرسیاری ئەم توێژینەوە لێرەوە دەست پێدەکات. پێویستیی ئاوڕدانەوە لە جڤاکی ناهاوسانان و خەسارهەڵگری ئەم کەسە سەرکوت کراو و ناچار بە بێدەنگی کراوانە بوو بە ئەنگێزەیەک بۆ ڕوونکردنەوەی بارودۆخی ئەم کەسانە کە بە ئەنقەست پشتگوێ دەخرێن و لە لایەن کۆمەڵگاوە پەراوێز خراون.
ئەم توێژینەوە لە مەودای ساڵانی 1396 و 1397 ئەنجام درا. داتا مەیدانییەکانی ئەم توێژینەوە لە مانگی سێپتێمبێر هەتا مانگی دیسەمبەری ساڵی 1397 کۆ کرانەوه. زۆربەی ئەو پڕۆژانەی وا ئەم ناوەڕۆکەیان لە خۆ هەڵگرتووه، شێوازناسییەکی دروستیان نییە و زۆر جار تووشی کەمایەسی حاشاهەڵنەگری نموونەگیری دەبنەوە. ناهاوسانان لە وڵاتی ئێراندا کەمینەیەکی ناچار بە بێدەنگی کراون کە زۆر جار ناچار دەبن شووناس یان هۆگریی سێکسی خۆیان لە بنەماڵە و هاوڕێکانیان بشارنەوە و ئەمە ترسی جێکەوتوو لە سەرکۆنە و تاراندنی کۆمەڵایەتی لێ دەکەوێتەوه. سەرەڕای ئەمه، ئەم توێژینەوە بەم ئاگادارییەوە دەستی پێکرد کە 300 کەس ناتوانن نوێنەری حەشیمەتی گشتی ناهاوسانان لە ئێران بن؛ بەڵام بێگومان ئەنجامدانی 500 دیمانە تەاوە بۆ گەیشتن بە ستانداڕدێکی قبووڵ کراو و شێوازی توێژینەوەی پڕبایەخ. بێ‌گومان ئەم خوێندنەوە لێکۆڵینەوەییە دەلاقەیەکە بەرەو ڕووی ژیانی ناهاوسانانی ئێران کە ژیانی شاراوەیان هەڵبژاردووە. هیوامان وایە ئەنجام و ئاکام گرتنەکانی ئەم توێژینەوە ببێتە هۆی سیاسەت و دەستێوەردانی نوێ. توێژینەوەی نوێ دەبێ ئەم کارە لە حەشیمەتێکی بەربڵاوتر و ئەگەر کرا سەرتاسەری وڵات بگرێتەوه، دووپات بکەنەوە و ڕادەیەک دیاری بکەن کە ئەنجامەکان بتوانن بە پێی کەسێک کە بە ناهاوسان دەناسرێ، جیاواز بن.
ئەم توێژینەوە خوێندنەوەیەکی ڕابردووبینه؛ گەورەساڵان لە مەڕ کۆمەڵێ ئەزموون هەندێ زانیارییان خستۆتە ڕوو کە لە ساڵانی مێرمنداڵیدا ڕوویان داوه. لەوانەیە ئەم مەسەلە بۆتە هۆی ئەوەی کە لە پێناسە‌کردنی هەندێ لە کاردانەوەکانی بنەماڵە بۆ شووناسی ناهاوسانی ئەوان خراپ تێگەیشتنیک ڕوو بدات. بۆ هەرچی کەمتر کردنەوەی ئەم نیگەرانییه، خوێندنەوەی پێوەرەکانمان ئامادە کرد کە هەتا ئەو جێ دەکرێ بە شێوەی ئۆبژەیی وڵامی ئەم پرسیارانە بدرێتەوە کە ئایا بە ڕاستی ڕفتار یان وڵامێکی تایبەت لە لایەن بنەماڵە سەبارەت بە شووناسی ناهاوسان ڕووی داوە یان نا. نیگەرانییەکی تر بە هۆی ئەوە بوو کە وڵامدەران یان وڵامی پرسیارە هەستیارەکانی پەیوەست بە هۆگرییە سێکسییەکان نادەنەوە یان وڵامێکی دروست نادەنەوه. ئەم توێژینەوە بە شێوەی تایبەت، بۆ هەڵکشاندنی ئاستی نهێنی‌بوونی ژینگەی توێژینەوە زۆر وریا بوو بۆ ئەوەی وڵامدەران هان بدا کە بە بێ شەرم یان ناڕەحەتی وڵامی پرسیارە هەستیارەکان بدەنەوه.
یەکێک لە پڕەنسیپە تایبەتەکانی پانتای ئەم توێژینەوە ئەوەیە کە تەنیا سەرنجی خستۆتە سەر ناهاوسانانی هۆگریی سێکسی و ئاوڕی لە کەسانی تڕەنس (کە هەر دوو لایەنی ژنانە و پیاوانەی سێکسی لە خۆ دەگرن و هەر دوو لایەنەکان بە شێوەی هاوکات چالاکن) نەداوەتەوە. تڕەنس‌بوون بەشێکە لە ناوی کورتکراوەی LGBT (ناهاوسانان). کەسانی تڕەنس بە ئەنقەست نەهێنراونەتە ناو ئەم توێژینەوه؛ چوونکە لە وڵاتی ئێراندا لە ڕووی یاساییەوە تا ڕادەیەک داکۆکی لە سەر پێگەیان کردووه. ئەگەرچی ئەوان لە ئێران بە فەرمی ناسراون و بە پاساودار دەناسرێن، بارودۆخی ئەوان بە فتوایەکی فیقهی بەستراوەتەوە کە ئیزنیان پێ بدا بۆ ئەوەی نەشتەرگەری گۆڕینی ڕەگەز ئەنجام بدەن.
ڕەگەزێتی، ڕەگەز و هۆگریی سێکسی چەمکگەلێکی مەلەوەر و بەردەوام لە گۆڕاندان کە بناغە و سرووشتی پەیوەندییە مرۆییەکان پێناسە دەکەن. لەم بەشەدا شێوازە جۆراوجۆرەکانی ئەم پەیوەندییانە، کە لە چوارچێوەی ئەم چەمکانەدا پێکەوە لە پەیوەندیدان، تاوتوێ دەکرێن. ئەم بوارەیە کە تێیدا ئەوەی لە کەلتوور یان کۆمەڵگایەکدا تابۆیه، لە کۆمەڵگایەکی دیکەدا زۆر بە ئاسانی گفتگۆی لە سەر دەکرێت. ئەوەی کۆمەڵگا و نۆڕمە کۆمەڵایەتییەکان بە شیاو و پڕبایەخی دادەنن، لە بێچمدانی مانای ڕەگەزێتی دەورێکی تۆخ دەبینێت. وەک دیارە بە هۆی گۆڕانی ئاراستە کۆمەڵایەتییەکان، بایەخی ئەم چەمکانەش بە خێرایی گۆڕانیان بە سەردا دێت. سەرباری ئەمه، ئەگەرچی ئێمە لە وتووێژ لە سەر ڕفتاری سێکسی کراوەترین، لە زۆر دیوەوه، ئەم بابەتە هێشتا لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهاندا بابەتێکی نهێنییە.

چارتی پەیوەندیی ناهاوسانان

ئەم توێژینەوە کەڵکی لە ئاوێتەیەک لە ئاراستەی دیاردەناسانه، هێرمۆنۆتیکی، پاشمۆدێڕن و دەروونناسی وەرگرتووه بۆ ئەوەی شێوازێکی تیۆریی دروست بکا کە بۆ هەموو توێژینەوەیەک لە مەڕ ئەزموونی ناهاوسانی شیاو بێ و لە هەمان کاتدا، بینین و هەستی توێژەریش لە خۆ بگرێت.

ئەم توێژینەوە لە مەودای ساڵانی 1396 و 1397ـی هەتاوی ئەنجام درا. داتا مەیدانییەکانی ئەم توێژینەوە لە هاوین و پاییزی ساڵی 1396ـی هەتاوی کۆ کرانەوه.

زۆربەی ئەو پڕۆژانەی وا ئەم ناوەڕۆکەیان لە خۆ هەڵگرتووه، شێوازناسییەکی دروستیان نییە و زۆر جار تووشی کەمایەسیس حاشاهەڵنەگری نموونەگیری دەبنەوە.

یەکێک لە پڕەنسیپە تایبەتەکانی پانتای ئەم توێژینەوە ئەوەیە کە تەنیا سەرنجی خستۆتە سەر ناهاوسانانی هۆگریی سێکسی (LGB) و ئاوڕی لە کەسانی تڕەنس (Tran Sex) کە هەر دوو لایەنی ژنانە و پیاوانەی ڕەگەزێتی لە خۆ دەگرن و هەر دوو لایەنەکان بە شێوەی هاوکات چالاکن، نەداوەتەوە.

له توێژینەوەی شاری قەدەغەکراو هەتا ئێستا سێ وتاری فارسی له گۆڤاره جۆراوجۆرەکاندا چاپ کراوه که فایلێکی له ماڵپەڕی وتارەکان و فایلی تەواوی کتێبەکه له ماڵپەڕی تایبەتیی نووسەر بەدی دەکرێت.

https://iranwire.com/fa/features/33241

خویندنه وی زیاتر خویندنه وی که متر