sazeghari

سازگاری و خۆڕاگری له مەهاباد

ئێتنۆگڕافی وێنەیی له کوردستانی ئێران: کاریگەری میدیاکان، جیاوازییه ڕەگەزێتییەکان و خۆڕاگری له ناو مێرمنداڵان

Conformity and Resistance in Mahabad Media Consumption, Conformity and Resistance: A Visual Ethnography of Youth in Iranian Kurdistan

چاپخانەی فارسی: چاپخانەی مێهری ساڵی 1399

چاپخانەی ئینگلیزی: Mehri Publication, London-UK 2020

  لینکی بەرگی PDF کوردی توێژینەوه   لینکی بەرگی PDF فارسی توێژینەوه   لینکی بەرگی PDF ئینگلیزی توێژینەوه

 

ئەم توێژینەوه له نموونه بینارییه پیشان دراوەکانە کە ئایدیالی ڕفتاری شیاو و له هەمان کاتدا، لێ لادانە جۆراوجۆرەکانی پیشان دەدا که ڕەنگه بتوانین ناوی بنێین “ڕوونووسی شاراوه”ـی گرووپێک له مێرمنداڵی مەهابادی که خواست و دەنگیان له ناو بنەماڵە و پێکهاته ڕەگەزێتییەکان، عوڕفی کۆمەڵایەتی له شوێنه گشتییەکان و کۆت و بەندی حکوومەتی سڕ کراوه.

توێژینەوەی مەیدانی ئەم لێکۆڵینەوه له مانگی گوڵانی ساڵی 1385ـی هەتاوی له باشووری ئازەربایجانی ڕۆژاوا کە دەکەوێتە باکووری ڕۆژاوای ئێران و له شاری کوردنشینی مەهاباد (که له ڕووی جوگرافیایی، ناوچه باشوورییەکانی ئەم پارێزگایه و پارێزگا کوردنشینەکانی دەوروبەر پێیان دەوترێ “کوردستان یان کوردستانات”) دەستی پێکرد. ئەم پرۆسه به هاوکاریی کانوونی پەروەردە کردنی فیکریی منداڵان و مێرمنداڵان ئەنجام درا و له ماوەی سێ مانگ ئیشکردن لەگەڵ منداڵان و مێرمنداڵان و هەروەها ئەندامانی کادری ئەم ناوەنده و دایک و باوک و بەرپرسانی خۆجێیی، داتا وێنەیی و دەقی و دیمانەییەکان کۆ کرانەوه.

ئامانجی سەرەکی ئەم توێژینەوه لێکدانەوەی ئەو فاکتەرانە بوو کە له ناو حەشیمەتی مێرمنداڵان / گەنجانی مەهاباد هەستی دەروەستبوون به شوێن بەدی دێنێت. یەکێ له ئامانجەکانی توێژینەوه ئەوه بوو که ڕوانینێکی بۆ به کارهێنانی هەموو جۆرە میدیاییە خۆجێیی، نیشتمانی و ئەوپەڕ نیشتمانییەکان له ناوگرووپی ئامانجدا هەبێ و شێوازی کاریگەریی ئەم پرسه له سەر ڕوانگەی کۆمەڵگای ئامانج سەبارەت بە ڕووداو و پانتای خۆجێیی و هەروەها ئەو شێوازەی که بۆ گێڕانەوەی ئەم دوو بابەته هەڵیدەبژێرن تاوتوێ بکات. به به کارهێنانی شێوازی وێنەگریی ڕەنگداوانه، داوا له گرووپی ئامانج کرا که بە پێی ئەو ناوەڕۆکە کۆمەڵێ وێنه بگرن که به ڕای خۆیان گرێدراوە بە ڕەوتی ڕووداوه خۆجێییەکان و پێگەی خۆیان لەم ڕەوتانەدا. ئینجا بۆ ماوەی هەفتەیەک بەرهەمی کارەکانیان له پیشانگای گشتی له مەهاباد پیشان درا و لەم شوێنەدا بە هۆی نووسراوەی دیدەنکارانی پیشانگا له دەفتەری یاد و یادداشتەکانی بەشداربووان خۆیان کە له ساتەوەختی سووژەی وێنەگری نووسرا بوو، داتایەکی زۆر کۆ کراوه.

کاره بەرهەمهاتووەکان له لایەن کچان و کوڕانی مێرمنداڵەوە ئەو هێزه کاریگەره فرەچەشن و هەندێ جار لێکدژانەی پیشان دەدا که له ژیانی چینی گەنجدا بوونی هەیه، ئەو شوێنەی که وێنەی ئایدیالانە له “ڕۆژاوا” دەتوانێ هەستی تایبەتی ئەوان سەبارەت بە شوێن به چالنج بکێشێ یان پتەوی بکات. بنەمای میدیایی و “چیرۆک‌بێژیی” کەلتووری گشتی، واته ئەو گوتارانەی که بۆ پێناسەی ئەم بابەتانە و هەلومەرجی کۆمەڵایەتی له تەلەڤیزیۆنه سەتەلایتییەکانی ئاسیا و ئەوڕووپا، فیلمەکان، میدیای مەجازی و چاپەمەنی وەکوو ڕۆژناوه و گۆڤار و هەروەها شێوازه خۆجێییەکان به کار دەهێنرێن، نه تەنیا کاریگەرییان له سەر هەڵبژاردنی ناوەڕۆکی بەرزتر لە لایەن چینی گەنجان دانابوو، بەڵکوو پێچمی بەخشیبوو بە شێوازی ڕوانینیان بۆ ئەم ناوەڕۆکانه و پەیوەندیی ئەوانە لەگەڵ ژیانیان. بەتایبەت به پێی پرسی ڕەگەزێتی، ڕەنگه هۆگرییەکی زۆر بۆ بابەتە گشتیترەکان و له هەمان کاتدا گومانکردن له دەوری ئەرێنی یان نەرێنی کاریگەرە ئاوێتەکان (فرەڕەنگ) بوونی هەبێت. هەروەها له هەندێ له حاڵەتەکاندا بێچمه خۆجێییەکانی شوناس، که له سەر بنەمای خۆڕاگریی کوردەکان له هەمبەر نەتەوەخوازیی دەسەڵاته، و هەروەها داڕشتەی باڵادەستی هاوپەیوەند لەگەڵ ڕووداوەکانی ئەم دواییەی جیهان که ئێرانی کردووه به دژبەری سیاسیی ڕاستەوخۆ دژ بە هێزه ڕۆژاواییەکان، بەدی دەکرێت.

 

بڵاوکەرەوەی فارسی، کوردی و ئینگلیزی: چاپەمەنیی آوای بوف، دانیمارک 2022 

گووگل پلەی:

دابەزاندن/خوێندنەوەی فایلی فارسیی کتێب لە گووگل پلەی

گووگل بووک:

دابەزاندن/خوێندنەوەی فایلی فارسیی کتێب لە گووگل بووک

 

وتارە پەیوەندیدارەکان:

پوختەی لە سنوورەوە هەتا سنوور

تاوتوێی ئاشتییانەی چالنجی شوناسی ئێتنیکی له ئێران

داخوازییه ئێتنیکییەکان له سەر ڕەوتی دادپەروەری و گەشە