به ناوی نەریت

توێژینەوەیەکی گشتگیر سەبارەت به خەتەنەی ژنان له ئێران

In The Name of Tradition A Comprehensive research study on female genital mutilation/ cutting (FGM/C) in Iran

ساڵی بڵاوبوونەوه: 1394ـی هەتاوی

چاپخانەی فارسی: چاپخانەی شیرازه

چاپخانەی ئینگلیزی: Un Cut Voice, UK 2015

بڵاوکەرەوەی فارسی، کوردی و ئینگلیزی: چاپەمەنیی آوای بوف، دانیمارک 2022 

  لینکی به رگی تازه یی توێژینەوه به کوردی له سه ر خه ته نه ی ژنان و پیاوان   لینکی بەرگی PDF کوردی توێژینەوه

  لینکی بەرگی PDF فارسی توێژینەوه    لینکی بەرگی PDF ئینگلیزی توێژینەوه 

 

خەتەنەی ژنان نەریتێکی کۆنەوه که سەرەڕای پێشێلکردنی لایەنە جۆراوجۆرەکانی مافه سێکسییەکانی ژنان، له ئێستاشدا بوونی هەیه. دیاردەیەک که هەندێ چەمکی “شێواندن و نووقسانکردنی کۆئەندامی زایەندیی ژنان”ی بۆ به کاری دەبەن و بۆ “خەتەنەی ژنان” ئەمه به دروستتر دەزانن که له ڕووی نەریتییەوه شەرعییەتی هەیه. هەندێ باوەڕ، نۆڕم، ڕوانگه و سیستەمە سیاسی و ئابوورییەکان هۆکاری بەردەوامبوونی ئەم نەریتەن. پێشتر، سەبارەت به پەرەسەندنی خەتەنە له ئێران کۆمەڵێ توێژینەوه کۆ کراوەتەوه بەڵام به پانتایەکی سنووردارەوە. ئەم توێژینەوه بەربڵاوه هەستا به تاوتوێ، شیکاریی و شرۆڤەی کردەوەی خەتەنەی ژنان و کچان له ئێران و پیشانی دا که ئەم کردەوه له سەر ئاستی هەر چوار پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، کوردستان، کرماشان و هورمزگان باوه هەروەها به مەبەستی دابینکردنی داتای توێژینەوەیی و ورد له مەڕ خەتەنەی ژنان و کچان له ئێران، هەوڵی دا ژێربنەمای بەرناوەیەکی گشتگیر بۆ بەرەنگاربوونەوەی خەتەنەی ژنان و کچان له ئێراندا دابڕێژێ و ئەم بابەتە له بەرناوەی کاری جیهانیدا بگونجێنێت.

ئەنجامەکانی ئەم لێکۆڵینەوه له دوو ڕووەوە گرنگن: یەکەم ئەوەی که بۆ توێژینەوه و لێکۆڵینەوەکانی داهاتوو له ئێران که زۆر پێویسته، ژێربنەمایەک دابین دەکا و هەروەها بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی وشیاری و ئاگاداری له بەردەوامبوونی کردەوەی خەتەنەی ژنان له ئێراندا کاریگەره. هەروەها له پێوەرێکی بەربڵاوتردا، ئەم لێکۆڵینەوه ئەم باوەڕە دێرینەی هەڵوەشاندەوه که باوبوونی ئەم کردەوەی تەنیا له ئەفریقادا سنووردار دەکردەوە و بەڵگەی تەواو ئاماده دەکا که چیتر نەتوانرێ نکۆڵی له باوبوونی خەتەنەی ژنان و کچان بکرێ، چوونکه خەتەنەی ژنان و کچان بەدەر له ئەفریقا، له خۆرهەڵاتی نێوەڕاست و هەندێ له ناوچەکانی ئاسیا و هەندێ له پارێزگاکانی ئێرانیشدا باوه. دیاره ئەم ڕاستییه هاریکاری کۆمەڵگای ئێران و کۆمەیتەکانی بەرگریکاری مافەکانی منداڵان و ڕێکخراوه نێودەوڵەتییەکان دەکا بۆ ئەوەی لەگەڵ قازانجبەران و کار بەدەستەکانی ئەم کردەوه له ئێران بێنه ناو گفتوگۆوه و وێڕای به فەرمی ناسینی ئەنجامدانی ئەم کردەوه له دژی خەبات بکەن و بەرەنگار ببنەوە.

پێشنیاره ئاراسته کراوەکانی ئەم توێژینەوه کە به هەر دوو زمانی فارسی و ئینگلیزی بڵاو بۆتەوه، دەتوانێ بۆ کۆمەڵگا خۆجێییەکان سوودبەخش بێ و له هەمان کاتدا بۆ یەکەم جار هەلی دەستگەیشتن به داتای متمانه پێکراو و بەڕۆژ  سەبارەت بە بەردەوامبوونی خەتەنەی ژنان له ئێران بۆ دەوڵەت و ڕێکخراوە نادەوڵەتییەکان و کەسانی دیکە دابین دەکات. هەروەها ئەوەی که ئەنجامەکانی ئەم توێژینەوه، له کۆمەڵگه جیهانییەکانی وەکوو ڕێکخراوی نەتەوەه یەکگرتووەکان و یوونیسێف، پرسی خەتەنەی ژنان له ئێرانی وەک بابەتێکی گرنگ خستە ڕوو، تەنانەت بووه هۆی ئەوەی له لایەن ڕێکخراوه نێونەتەوەییەکان هەندێ پێشنیار به ئێران بدرێ که ئەم بابەته بخاته ژێر تیشکی لێکدانەوه.

نووسەر که بۆ خۆشی سەر به ئێتنیک و ناوچەیەکه که خەتەنەی ژنانی تێدا باوه له کاتی خوێندن و له سەروبەندی هەندێ کاری خێرخوازی له ئەفریقا ڕووبەڕووی پرسی خەتەنەی ژنان بوویەوه، هەر ئەم بابەته بوو به ئەنگێزەی سەرەکی نووسەر بۆ ئەوەی پاش کۆتایی هاتنی خوێندن و گەڕانەوه بۆ ئێران توێژینەوەیەک له سەر خەتەنەی ژنان دەست پێ بکات. توێژینەوەیەک که چەندین ساڵی خایاند هەتا کۆتایی پێ هات.

نووسەر دوو ساڵ پاش بڵاوبوونەوەی یەکەمین توێژینەوەی خۆی له مەڕ خەتەنەی ژنان گەڕاوه بۆ ئەو ناوچانەی که تیمە لێکۆڵینەوەییەکەی تێیدا توێژینەوەیان ئەنجام دا بوو و ئەم جارەیان له پاڵ لێکۆڵینەوه، سەبارەت به خەتەنەی ژنان ڕوونکردنەوە و ڕاهێنانی چاو به چاوی ئەنجام دا. ناوبراو دەیویست کاریگەریی ڕاهێنان له سەر کەمکردنەوەی ئاماری خەتەنەی ژنان له ناوچه تاوتوێکراوەکان هەڵبسەنگێنێت. ڕاپۆڕتێکی نوێ که له ساڵی 1395ـی هەتاوی بڵاو بۆوە، پیشاندەری دابەزینی بەرچاوی ڕێژەی ئاماری خەتەنەی ژنان لەو ناوچانه بوو که به شێوەی پایلۆت راهێنرا بوون.

ئەم ڕاپۆڕته له ژێر ناوی “گومانی له حاڵی گۆڕانی خەتەنە / شێواندنی کۆئەندامی زایەندیی ژنان” وەک گرێدراوی کتێبی به ناوی نەریت بڵاو بۆتەوه.

کامیل ئەحمەدی هەر لەم بوارەدا فیلمێکی دیکۆمێنتاری له ژێر ناوی “به ناوی نەریت” بەرهەمی کاری مەیدانیی خەتەنەی ژنان ئاماده کرد که له دەرەوەی وڵاتی ئێران چەندین جار له تەلەڤیزیۆنه جۆراوجۆرەکان و له مێهرەجانه جیاجیاکاندا بڵاو بۆتەوه.

له هۆکارەکانی دابەزینی ڕێژەی خەتەنەی ژنان لەم ساڵانەی دواییدا دەتوانین ئاماژە بە گۆڕانی ڕوانگەی کۆمەڵگا، بەرزبوونەوەی ئاستی وشیاری سەبارەت بە زیانه جەستەیی، سێکسی و دەروونییەکانی خەتەنەی ژنان، کۆچی گوندنشینان بەرەو شارەکان، مردنی خەتەنەچییەکان و ناهۆگریی نەوەی نوێ بۆ درێژەدان بەم کاره و هەروەها کاریگەریی تۆڕه کۆمەڵایەتییەکان و ڕاگەیاندنەکان.

 

بڵاوکەرەوەی فارسی، کوردی و ئینگلیزی: چاپەمەنیی آوای بوف، دانیمارک 2022 

گووگل پلەی:

دابەزاندن/خوێندنەوەی فایلی فارسیی کتێب لە گووگل پلەی

گووگل بووک:

دابەزاندن/خوێندنەوەی فایلی فارسیی کتێب لە گووگل بووک

 

وتارە پەیوەندیدارەکان:

گومانی ڕوو لە گۆڕانی خەتەنە شێواندنی کۆئەندامی زاوزێی ژنان

لێکدانەوەی بەراورردانەی ڕوانگەی پەیوەست به خەتەنەی کچان له سەر بنەمای مافەکانی ژنان

باو بوونی خەتەنەی کچان لە ئێران

روونکردنەوەی کۆمەڵایەتی هۆکار و لێکەوتەکانی خەتەنەی ژنان له ئێران

Female Genital Mutilation In Iran (A Research Report)

Abstract The Politics of Culture – FGM for Journal

The Politics of Culture-FGM for Journal

Historical perspective & global prevalence

Harmful Traditions Practice – FGM Article

Social Context – FGM in iran

 

لینکی کڕینی ئەنتەرنێتی کتێب:

به ناوی نەریت: کامیل ئەحمەدی، چاپخانەی شیرازه

به ناوی نەریت: کامیل ئەحمەدی، شهر کتاب آنلاین

به ناوی نەریت: کامیل ئەحمەدی، بەرگی ئینگلیزی چاپخانەی Un Cut Voice

به ناوی نەریت: کامیل ئەحمەدی، بەرگی ئینگلیزی، ئامازۆن

لینکی کورتکراوی PDF بەرگی فارسی توێژینەوه

لینکی PDF بەرگی ئینگلیزی توێژینەوه

 

دیمانه وێنەییەکان:

دیمانه لەگەڵ کەناڵی ڕووداو (به کوردی) له کتێبخانەی نیشتمانیی ئێران له تاران و له پەراوێزی ڕوونوێنی له کتێبی به ناوی نەریت سەبارەت به خەتەنەی ژنان له کوردستانی ئێران

وتووێژ لەگەڵ بەرناوەی به عبارت دیگر بی بی سی فارسی

ڕوانینێک بۆ فیلمی “به ناوی نەریت” له ئاپاڕات، بی بی سی فارسی

خەتەنەی ژنان و هاوسەرگیریی منداڵان له ئێران: دیمانه لەگەڵ بی بی سی فارسی

ڕوانینێک بۆ فیلمی “به ناوی نەریت” له ئاپاڕات، بی بی سی فارسی

وتووێژی ئاپاڕات لەگەڵ کامیل ئەحمەدی دەرهێنەر و دیانا ناوی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی مافەکانی ژنانی ئێرانی و کورد له بارەی فیلمی “به ناوی نەریت”

وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی ئیرنا؛ کەمبوونەوەی ئاماری خەتەنەی ژنان

گۆرانی: گۆرانی یەک له هەزاران به دەنگی چیمەن ڕەحمانی، ڕاوێژکار و سپۆنسەر: کامیل ئەحمەدی

دیمانه لەگەڵ کەناڵی تەلەڤیزیۆنی ڕووداو سەبارەت به خەتەنەی ژنان

کەناڵی من و تو: ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی “خەتەنەی ژنان”: 200 ملیۆن ئافرەت له جیهان بوونەته قوربانی.

ئێران اینترنشنال: ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی نووقسانکردنی کۆئەندامی زایەندیی ژنان

گفتوگۆی ڕاستەوخۆی ماچۆلەند: کامیل ئەحمەدی

کۆمەڵەی هزری سێکسی / خەتەنەی کچان له ئێران! کامیل ئەحمەدی

 

میدیاکان:

خبرآنلاین: خەتەنەی ژنان و کچان له ژێر سەقفی ناوشیاری / ژنان خۆیان تاوانباری نووقسانکردنی کۆئەندامی سێکسی ژنانن

دەنگی ئەمریکا: نووقسان کردنی کۆئەندامی سێکسی کچان و ژنان له ئێران

دوویچه وله: ڕێژەی قوربانیانی شێواندنی کۆئەندامی زایەندیی ژنان زیاتر له مەزەندەکانه

رادیو فردا: دابەزینی ئاماری خەتەنەی ژنان و بەرپرسایەتی دوڵەت

رادیو زمانه: خەتەنە: ئەو تیغەی که 200 ملوێن ئافرەتی جیهانی بریندار کردووه.

کیهان لندن: توێژینەوەیەکی نوێ سەبارەت به خەتەنەی ژنان و هاوسەرگیرییه ژێر تەمەنەکان له ئێران

دویچه وله: له ئێراندا سیاسەتێک بۆ کۆتایی هێنان به خەتەنەی ژنان بوونی نییه

بی بی سی: ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەک: خەتەنەی ژنان و کچان له سەر ئاستی چوار پارێزگای ئێران ئەنجام دەدرێت.

اینترنشنال: کەمبوونەوەی 50 له سەدیی خەتەنەی کچان له هورمزگان

خانه امن: توندوتیژییەک به ناوی نەریت

کلید ملی: خوێندنەوەی کتێبی “ژنان و نەریت” له نووسینی کامیل ئەحمەدی

کوردپرێس: خەتەنەی ژنان له یاساکانی ئێراندا به فەرمی نەناسراوه

رکنا: هورمزگان زیاترین ئاماری خەتەنەی کچانی له ئێراندا له خۆ گرتووه / باوەڕیان وایه خواردنەوەی ئاوی دەستی کچی خەتەنەنەکراو، حەرامه.

رویداد 24: خەتەنەی ژنان؛ نەریتێک که هێشتا له ئێران قوربانی دەگرێ / گێڕانەوەیەکی تاڵ له کچێک که له هەڕەتی منداڵیدا خەتەنە کراوه

فرهنگ امروز: به ناوی نەریت توێژینەویەکی گشتگیر سەبارەت به خەتەنەی ژنان له ئێران

زیتون: کولبوونی “تیغی خەتەنە” له سەر جەستەی ژنان

مانگناوەی زنان امروز: به ناوی نەریت (توێژینەوەیەک له سەر نووقسانکردنی کۆئەندامی زایەندیی ژنان)

برنا: کەمبوونەوەی 50 له سەدیی خەتەنەی ژنان له ئێران / پەیوەندیی ڕاستەوخۆی نێوان ئەم دیارده لەگەڵ منداڵهاوسەری

رویکرد امروز: خەتەنەی ژنان، توندوتیژییەک به ناوی نەریت

سلامت نیوز: وەزارەتی تەندروستی بۆ پرسی خەتەنەی ژنان و کچان بێته سەر خەت

بیدار زنی: خەتەنەی ژنان له ئێران: تراژێدیایەکی بێدەنگ

رویداد 24: باوبوونی خەتەنەی ژنان له ناوچه باشوورییەکانی هورمزگان

فرارو: کەمبوونەوەی ڕێژەی خەتەنەی ژنان له ئێران

دیدار نیوز: خەتەنەی ژنان، توندوتیژییەک به ناوی نەریت

هەواڵدەریی زنان افغانستان: ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەک: خەتەنەی ژنان له ئێران ڕووی له کەمبوونەوەیه

انصاف نیوز: “خەڵک دەیانوت کچێکی بێ‌ئابڕوو و ناپاکه!”

ئێران خبر: نووقسانکردنی ئافرەتان له ژێر ناوی نەریت؛ خەتەنەی ژنان و کچان، له ئەفریقاوه هەتا هورمزگانی ئێران

ئێرانیان انگلستان: به ناوی نەریت (ڕوانینێک بۆ خەتەنەی ژنان له ئێران – فیلمێک له کامیل ئەحمەدی)

 

فیلمی به ناوی نەریت:

به ناوی نەریت: خەتەنەی ژنان له ئێران – فیلمێک له کامیل ئەحمەدی

به ناوی نەریت یەکەمین فیلمی دێکۆمێنتاری خەتەنەی ژنان له ئێران

فیلمی ڕوونوێنی کتێبی به ناوی نەریت

 

فایله دەنگییەکان:

فایلی دەنگیی به ناوی نەریت

به بۆنەی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوە خەتەنەی ژنان 2017

وەزارەتی تەندروستی، بەرپرسی بەدواداچوون بۆ خەتەنەی ژنان له ئێران

کاهش آمار ختنه زنان و مسئولیت دولت