کۆچ و ڕەگەزێتی له ناو ناهاوسانانی سێکسی (هاوڕەگەزخوازی) لە وڵاتی ئێران

 دابەزاندن PDFی وتار

کامیل ئەحمەدی

پێڕستی ناوەڕۆک

  • پوختەی کۆچ و ڕەگەزێتی له ناو کەسانی ناهاوسان / هاوڕەگەزخواز (+LGBTQ)
  • پێشەکیی کۆچ و ڕەگەزێتی له ناو کەسانی ناهاوسان/ هاوڕەگەزخواز (+LGBTQ)
  • تڕەنسجێندەری
  • یاساکانی ئێران، کۆچ و ڕەگەزێتی له ناو کەسانی ناهاوسان/ هاوڕەگەزخواز (+LGBTQ)
  • بوونی کۆچ و ڕەگەزێتی له ناو کەسانی ناهاوسان/ هاوڕەگەزخواز (+LGBTQ) له وڵاتی ئێراندا
  • پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ له وڵاتی ئێران
  • کۆچ و ڕەگەزێتی له ناو کەسانی ناهاوسان/ هاوڕەگەزخواز (+LGBTQ)
  • تورکیا
  • کانادا
  • ویلایەته یەکگرتووەکان
  • لەبەرچاوبوون
  • ئەنجامگیریی کۆچ و ڕەگەزێتی له ناو کەسانی ناهاوسان/ هاوڕەگەزخواز (+LGBTQ)
  • سەرچاوەی کۆچ و ڕەگەزێتی له ناو کەسانی ناهاوسان/ هاوڕەگەزخواز (+LGBTQ)

ئەم وتاره له وەرگێڕانی وتاریMigration and Gender for Iranian LGBTQ+ وەرگیراوه که له لایەن جورنال arcadia له ساڵی ۲۰۱۸ بڵاو بۆتەوه.

پوختەی کۆچ و ڕەگەزێتی له ناو کەسانی ناهاوسان / هاوڕەگەزخواز (+LGBTQ)

ئەم وتاره بە شێوەی تایبەت باس لە وڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران و پرسە گرینگەکانی پەیوەست بە کەسانی ناهاوسان (+LGBTQ) لە وڵاتی ئێران و پرۆسەی کۆچکردنیان دەکات. کەسانی ناهاوسان (هاوڕەگەزخواز) بە هۆی پێشێلکردنی مافە مرۆییەکانیانەوە دەناڵێنن و بە هۆی هۆگریی سێکسی یان شوناسی ڕەگەزێتییانەوه لە ژیانیاندا له ئازادیی سەرەتایی بێبەشن.

زۆرێک لە ناهاوسانەکان دوای ئەوەی ڕووبەڕووی سەختگیری و شێلگیریی سیاسەتی فەرمی دەبنەوە، بۆ پاراستنی خۆیان ناچار دەبن وڵاتەکەیان بە جێ بهێڵن و پەنا بۆ ئەو وڵاتانە ببەن کە زیاتر پشتگیریان لێ دەکەن. لە کاتی داواکردنی مافی پەنابەریدا، هۆگرییه سێکسییەکەیان کێشەیان بۆ دەنێتەوه.

ئەم وتاره پەیوەندیی نێوان پرسی ڕەگەزێتی و پرۆسەی کۆچکردن شی دەکاتەوه. ئەم وتاره ڕاپۆرتێک لە سەر کێشەکانی پەناخوازه ناهاوسانەکان (هاوڕەگەزخوازەکان) لە قۆناغەکانی ڕاگواستن و هەڕەشه و مەترسی و خەسارهەڵگربوون دەخاتە ڕوو.

پێشەکیی کۆچ و ڕەگەزێتی لە ناو کەسانی ناهاوسان (+LGBTQ)

کۆچی ناهاوسان/ هاوڕەگەزخواز ئاماژە به جێگۆڕکێی لزباینەکان، ژن و پیاوه هاوڕەگەزخوازەکان، دووڕەگەزخوازەکان، تڕەنسجێندەرەکان (LGBTQ+) لە سەرانسەری جیهان و وڵاتی ئێران دەکا، کۆچکردنێک که زیاتر به نیازی ڕاکردن له هەڵاواردن یان بەدڕەفتاریی ڕەگەزێتی و هۆگریی سێکسیی ئەم ناهاوسانانه ئەنجام دەدرێت. لە ڕاستیدا ڕێگەی کۆچکردن و پەنابەریی ئەم کەسانه نموونەی ئەزموونێکی دراماتیک و زۆر جار چەتوون و سەختە.

پرۆسەی کۆچکردن خۆی هەلی دەرکەوتنی هەموو جۆرە جیاکارییەک و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ که به هۆی ترس له هاوڕەگەزخوازانه، خۆش دەکات. لە ڕاستیدا زۆر جار ئەزموونی کۆچکردن خۆی هەمان ئەو فاکتەرانه دووباره دەکاتەوه که لە قۆناغی یەکەمدا کەسانی ناهاوسانی (هاوڕەگەزخواز) ناچار به کۆچکردن کردووه که ئەم فاکتەرانه بریتین له:

هەڵسوکەوتی دڵڕەقانه، سووکایەتیی ڕاشکاوانه به بوونیان، دەستدرێژیی سێکسی و هەروەها دڵەڕاوکێ و ترسی درێژخایەن. پەیوەندیی نێوان ڕەگەزێتی و هۆگریی سێکسی یەکێک له لایەنەکانی کۆچە کە ئەم پرسه لێکۆڵینەوه و لێکدانەوەی کەمی لە سەر کراوە؛ ئەم جۆرە کۆچکردنە تەنها بە هۆی کەلێنی نێوان داهاتی وڵاتی یەکەم و وڵاتی مەبەسته که ئەمەش خەسارهەڵگری و دەرکەوتنی چالنجی تایبەت بۆ کۆچبەرە ناهاوسانەکانی لێ دەکەوێتەوه، ئەو چالنجانەی که دەبێه هۆی قبوڵنەکردنیان.

لەم وتارەدا، ئەنجامه مەیدانییەکان و ئەو ڕێکارانەی که له لێکۆڵینەوەی نووسەری ئەم وتارە بڵاو بۆتەوه (چیرۆکی شاری قەدەغەکراو) بە کار هێنراون.

تڕەنسجێندەری

سەلماندنی ئەوەی که هەر هەموو پەناخوازان ڕووبەڕووی هەموو جۆرە ئازار و ئەشکەنجەیەک دەبنەوه دژوار و چالنج‌بزوێنه، بەڵام ئەم چالنجانه تەنانەت بۆ ئەو کەسانەشی که خۆبەخشانه خۆیان وەک تڕەنسجێندەر ناساندووه، ترسناکتره. تڕەنسجێندەرەکان له دوو پۆلی سەرەکیی شوناسی ڕەگەزێتی ڕیزبەندی دەکرێن:

“نۆڕم” ئەو خاڵەی که تێیدا ڕەگەزی بایۆلۆژی و هەستی ڕەگەزێتیی کەسەکە هاوتەبان و “تڕەنسجێندەر” حاڵەتێکه که هۆگریی سێکسیی کەسەکه لەگەڵ ڕەگەزه بایۆلۆژییەکەی جیاوازه. له تڕەنسجێندەردا چەمکی دووانەیی ڕەگەز به چالنج دەکێشرێت.

لە فەرهەنگی هاوڕەگەزخوازتۆقێنیدا، جۆره ترسێکی نالۆژیکانه له هاوڕەگەزخوازان، لزباینەکان، دووڕەگەزخوازان و تڕەنسجێندەرەکان هەیە. تڕەنس‌تۆقێنی وەکوو هاوڕەگەزەخوازتۆقێنی لە زۆر شوێنی جیهاندا باو و ئاساییە، تەنانەت لەو وڵاتانەی کە تڕەنسجێندەربوون یاساییە.

زۆر جار شوناسی تڕەنسجێندەریی تاکەکان ئەوان له پشتیوانیی هاووڵاتیبوون یان شارۆمەندیی وڵاتی ڕەسەن بێبەش دەکا و دەیانخاتە بەردەم مەترسیگەلی وەکوو نەزۆککردنی زۆرەملێ، ئەختەکردن، دەستدرێژیی چاکسازانە، توندوتیژیی خێزانی، کاری سێکسیی زۆرەملێ، توندوتیژیی دامەزراوەیی و تەنانەت لەسێدارەدان. لە زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپیدا، مرۆڤەکان پێش ئەوەی بە شێوەیەکی یاسایی ڕەگەزی خۆیان بگۆڕن، به شێوەی ناچاری خۆیان نەزۆک دەکەن.

یەکێک لە چالنجه گەورەکانی ئەم بابەتە، ئەوەیە کە خەڵک و دەسەڵاتدارەکان لەوە ئاگادار نین کە ڕەگەزێتی و ڕەگەزی بایۆلۆژی لێک جیاوازن. “قۆناغی گۆڕین” بریتییە لە پرۆسەی دەربڕینی گریمانەی گشتیی هەستی ڕەگەزێتیی تاک له ڕێگەی جلوبەرگ، ڕفتار، بەکارهێنانی هۆرمۆن یان نەشتەرگەرییه. لە وڵاتی ئەندەنوسیا، حکومەتی نیشتمانیی ئەو وڵاته دوای نەشتەرگەریی گۆڕینی ڕەگەز، شوناسی کەسی تڕەنسجێندەر به فەرمی دەناسێ؛ بەڵام ئەو کەسانەی که له قۆناغه سەرەتاییەکانی گۆڕانکاریدان، یان ئەو کەسانەی کە نیازی نەشتەرگەرییان نییه، پاڵپشتییان لێ ناکات. زۆرێک له تڕەنسجێندەرەکان به ترسی هەمیشەیی ئاشکرابوونی شوناسیان ژیان به سەر دەبەن.

پەناخوازە ناهاوسانەکان/ هاوڕەگەزخوازان تەنانەت دوای گەیشتنیان بە وڵاتی مەبەستیش هەر وا لە مەترسیدا دەمێننەوە. لە توێژینەوەکاندا، کەسانی تڕەنسجێندەر بەو کەسانه ناسراون که “بە شێوەی تایبەت لە ناو کەمپی پەنابەران و شوێنی نیشتەجێبوونی هاوبەشی تاک‌ڕەگەزی، له ڕووی کەڵکاوەژۆیی جەستەیی، سێکسی و سۆزدارییەوه خەسارهەڵگرن” و هەر بۆیە لە کاتی پرۆسەی پەنابەریدا “مەترسیی خۆئازاری یان خۆکوژی”ـیان له سەره.

سەرباری ئەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی ناهاوسانانی سێکسی (+LGBTQ) لە ڕووی یاسایی و کۆمەڵایەتییەوە لە سەر ئاستی جیهانیدا تا دێ زیاتر دەناسرێن، بەڵام هێشتا دۆخی کۆمەڵگەی ناهاوسانان (هاوڕەگەزخوازان) لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین ناجێگیرە و هیچ نیشانەیەک له باشتربوونی بارودۆخیان بەدی ناکرێت.

کۆمەڵگەی ناهاوسانان/ هاوڕەگەزخوازان (+LGBTQ یان هاوڕەگەزخوازان) لە زۆربەی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا بە هۆی ئەو یاسایانەی کە بە ڕوونی لە دژیان دەرکراوە و هەروەها بە هۆی ناوناتۆرەی کۆمەڵایەتی تێکەڵ به بێزاری، سووکایەتی و ڕق و نفرەتەوە ڕووبەڕووی هەموو جۆره جیاجیاکانی سەرکوت دەبنەوه.

بەڵام سەرەڕای ئەمەش تێلاڤیڤ که بە یەکێک لە شارە دڵخوازەکانی هاوڕەگەزخوازان لە جیهان ناسراوە، بە هۆی نمایشی ئاهەنگی ڕێژەی ساڵانەی شانازی و کەناراوی هاوڕەگەزخوازان بەناوبانگە. بەڵام جگە لە ئیسرائیل زۆربەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین ڕاشکاوانه کۆمەڵگەی ناهاوسانان (هاوڕەگەزخوازەکان) ئیدانە دەکەن. لە ئەنجامدا کۆمەڵگەی ناهاوسانان بە شێوەی نهێنی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین چالاکی دەکەن و زۆرێک لە ئەندامانی ئەو کۆمەڵگه هەمیشە مەترسیی لەقاودرانی شوناسیان لە سەرە.

جگە لە چەند حاڵەتێک نەبێ، داهاتووی کەسانی ناهاوسان (+LGBTQ یان هاوڕەگەزخواز) لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین زۆر ڕوون و ئومێدبەخش نییە و تەنانەت مەترسیداریشە. زۆربەی کەسانی ناهاوسان (هاوڕەگەزخواز) لە ژیانی ڕۆژانەیاندا ڕووبەڕووی چەندین چالنج و کێشەی بنەڕەتی و بێژومار دەبنەوه و سەرچاوەی زۆرێک له کێشەکانیان کۆمەڵایەتییه، وەکوو لێدان و ئازاردان له قوتابخانه، تارێنران، دەستدرێژی، لێدان لە لایەن ئەندامانی خێزانەکان یان هەستی ناچاری بۆ ڕاکردن له ماڵەوه، دیاردەیەک که له زۆرێک له ناوچەکانی جیهاندا لەوانەش ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەدی دەکرێت. زۆر جار بە هۆی هەڕەشەی توندوتیژیی زیاتر لە لایەن خودی دەسەڵاتەوە ئەم کەڵکاوەژۆییانه به بەرپرسانی حکومەت ڕاناگەیێنرێن.

دێڕی “مافەکانی +LGBTQ” خۆی ئامرازی ستەمکردن له کۆمەڵگەی ناهاوسانەکانه. ئەو تاوانانەی که به هۆی سزا و دوژمنایەتییەوە بەرامبەر به کۆمەڵگەی ناهاوسانان دەکرێ ئەوه دەردەخا که ئەوان له ناو کۆمەڵگادا بوونیان هەیه. تەنانەت دەستەواژەی بە ڕواڵەت گشتگیر و هەمەکیی ناهاوسانەکان (+LGBTQ) که نوێنەرایەتیی ڕەگەزێتییەکانی لزباین، هاوڕەگەزخوازانی پیاو، دووڕەگەزییەکان و تڕەنسجێندەرەکان دەکا، دەستەواژەیەکە که زۆر کەم به کار دەهێنرێت.

ئەم دەستەواژه له ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا وەک ئایدۆلۆژیایەکی ڕۆژاوایی لێی دەڕوانرێ، کە ڕەنگدانەوەی ئەو مێژووەیە کە لە ڕۆژاوادا دروست بووە و پڕە لە خەبات و دەستکەوت و ئەزموون و ئەو شوناسانەی که تایبەت به کۆمەڵگه ڕۆژاواییەکانه، و له کۆمەڵگەی ئێراندا هیچ کەڵکێکی نییه. هەر لەبەر ئەمەش تەنانەت دەستەواژەی “پێشکەوتنخوازانە”ش دەتوانن نامۆ بن، چونکە توانای ئەوەیان نییه که خەباتەکانی هۆگریی سێکسی و شوناسی ڕەگەزێتی له ئێراندا به تەواوی وەسف بکەن.

لە وڵاتانی یەمەن، مۆریتانیا، نەیجیرەیا، قەتەر، عەرەبستانی سعوودی، ئەڤغانستان، سۆماڵی، (لە هەندێک له ناوچە باشوورییەکان)، سوودان، ئیماراته یەکگرتووه عەرەبییەکان و ئێران، ڕەنگە سزای هاوڕەگەزخوازی لەسێدارەدان بێت. هاوڕەگەزخوازی لە وڵاتانی جەزاییر، بەنگلادیش، چاد، مالیزیا، ماڵدیڤ، پاکستان، قەتەر، سۆماڵی و سوریا نایاساییە.

زۆرێک لە کۆمەڵگا ئیسلامییەکان هاوڕەگەزخوازی قەدەغە دەکەن و لە زۆرێک لەم وڵاتانەدا سزاکەی مەرگە. لە کۆمەڵگا ئیسلامییەکاندا داپەڕی دادوەری و ئەوپەڕدادوەری دژ بە هاوڕەگەزخوازی پەیامێکی ڕوونیان هەیه له سەر ئەو بنەمایەی که هاوڕەگەزخوازی هەڵە، نائەخلاقی، نایاساییە و لە ئەنجامدا سزای لە سەرە.

لە وڵاتانی ئیسلامیدا کەسانی ناهاوسان (+LGBTQ) له لایەن یاساوه پشتیوانییان لێ ناکرێ و لەو وڵاتانەی کە بەها کۆنەپەرست و ئایینییەکان زۆر بالادەستن، ئەمانه ڕووبەڕووی ناوناتۆرەی کۆمەڵایەتیی بەربڵاو دەبنەوە. شوناسی ناهاوسان (هاوڕەگەزخوازان) لە خودی یاسادا ڕەت کراوەتەوە.

بۆ نموونه چەندین حاڵەتی باوەڕپێکراو هەیه که گوزارشت له بوونی ئازار و ئەشکەنجەی یاسایی و دەستدرێژی و کوشتنی پیاوانی هاوڕەگەزخواز له عێراقدا دەکات. یاسای سزادانی ئێران کە لە سەر بنەمای یاسا توندەکانی شەریعەت دامەزراوە، سزای توند و خەستی بۆ ئەو کەسانە دیاری کردووە کە بە تاوانی کردەوەی هاوڕەگەزخوازی سزا دراون.

بۆ نموونە بە پێی مادەی 124 سزای پیاوێک کە “بە مەبەستی هەوەس و شەهوەتەوە” پیاوێکی دیکەی ماچ کردووە و به تاوانبار ناسراوه “به لایەنی زۆرەوه 60 قەمچییه”. هەروەها به پێی مادەی 123، یاسای سزادان پێشبینی کردووه که “ئەگەر دوو پیاو که هیچ پەیوەندیەکیان پێکەوه نییه، به بێ هیچ پێویستییەک ڕووت و قووت ببنەوه هەر کامیان یەکی به 99 قامچی سزا دەدرێن”.

لەو توێژینەوانەی کە کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی لزباین، هاوڕەگەزخوازانی پیاو، دووڕەگەزخوازان، تڕانس و نێوان‌ڕەگەزەکان (ILGA) بڵاوی کردووەتەوە ئەم جۆرە تاوانە بە تەواوی باس کراون. بە گشتی پەیوەندیی سێکسیی هاوڕەگەزخوازان له سەر ئاستی ٧٤ وڵاتدا بە تاوان لە قەڵەم دەدرێت.

سزای هاوڕەگەزخوازی یان دووڕەگەزخوازی لە کۆی ١٣ وڵات لەوانه سوودان، ئێران، عەرەبستانی سعوودی، یەمەن، مۆریتانیا، ئەڤغانستان، پاکستان، قەتەر، ئیمارات، بەشێک لە نەیجیریا، بەشێک لە سۆماڵی، بەشێک لە سوریا و بەشێک لە عێراق، مەرگه. ١٧ وڵات لەوانه جەزاییر، میسر، لیبیا، مەغریب، نەیجیریا، سۆماڵی، توونس، عێراق، ئێران، ئوردن، کوێت، لوبنان، قەتەر، عەرەبستانی سعوودی، سوریا، لیتوانیا و ڕووسیا هەندێ کۆسپ و تەگەرەیان له بەر دەم پەرەپێدانی کۆمەڵگەی ناهاوسانان یان شوناسی ناهاوسانی جێبەجێ کردووه.

بڕگەی “ترس لە هاوڕەگەزخوازان” لە یاسای ٤٠ وڵاتدا جێبەجێ کراوە؛ بە بەکارهێنانی ئەم بڕگە مرۆڤەکان دەتوانن له هەمبەر تاوانگەلی وەکوو دەستدرێژیکردن یان کوشتن کە لە لایەن هاوڕەگەزخوازان، لزباینەکان یان دووڕەگەزەکانەوه ئەنجام دەدرێ، بەرگری لە خۆیان بکەن. لانیکەم لە ئێستادا دەتوانین بڵێین هیچ کام لە وڵاتە ئیسلامییەکان بەستێنێکی کۆمەڵایەتی یان یاسایی گونجاویان بۆ پشتیوانی لە کۆمەڵگەی ناهاوسانان (+LGBTQ) دابین نەکردووە.

پەیوەندیی هاوڕەگەزخوازان لە ڕابردووشدا بوونی هەبووە و تەنانەت لە ژینگەی ژەهراویی ئەمڕۆشدا بەردەوامە، هەرچەندە له بێدەنگی و بە بێ هیچ شوناسێکی فەرمی قبوڵ کراوه. لە ئێراندا ژیانی کەسانی ناهاوسان (هاوڕەگەزخواز) زۆر بە ئاسانی دەشاردرێتەوه یان سەنسۆڕ دەکرێ، به جۆرێک که دەڵێی هەرگیز بوونیان نەبووە.

هیچ میکانیزمێکی پاڵپشتیی کۆمەڵایەتی یان ڕێکخراوێکی ئیسلامیی قبووڵکراو نییە کە پشتیوانی لە ناهاوسانانی سێکسی (+LGBTQ) بکا بە جۆرێ کە بتوانن ئاسایشی کۆمەڵایەتی و دەروونیی ئەم کەسانە که زۆر پێویستیان بە ئاسایشی کۆمەڵایەتی و دەروونییە، دابین بکات. لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، نمایشی گشتیی داعش (ISIS) و ئازار و ئەشکەنجەدانی ناهاوسانان لە سووریا له سەر ئاستی نێودەوڵەتیدا سەرنجی پێدراوه، بەڵام دیار بوو که بارودۆخی هاناوسانەکان (هاوڕەگەزخوازان) له وڵاتی سوریا بەر له هاتنه سەر کاری داعش تۆقێنەر و ناجێگیر بوو. لە ڕاستیدا له پاش ڕووخانی سەدام حسێن لە ساڵی 2003 هەلومەرجەکە بۆ کۆمەڵگای ناهاوسانانی عێراقی ئەوەندەی دیکە خراپتر بوو.

گرووپە ئیسلامییەکان که تووشی پشێویی سیاسی هاتبوون خۆیان ڕێک خستەوە و گەیەکانیان کرده ئامانج و تەنیا لە ساڵی 2012، 200 ناهاوسانی سێکسیان کوشت. ئەوڕۆکه، ئەم گرووپانە لە دژی داعش هاوکاری دەوڵەتی عێراق دەکەن و ئازادییان پێ دراوه بۆ ئەوەی ئازاری و ئەشکەنجەی ناهاوسانەکان (+LGBTQ) بدەن.

یاساکانی ئێران، کۆچ و ڕەگەزێتی لە ناو کەسانی ناهاوسانی سێکسی (+LGBTQ)

سەبارەت به کەسانی ناهاوسانی سێکسی، سیستەمی یاسای ئێران ڕاشکاوانه هاوڕەگەزخوازی قبووڵ ناکا و به فەرمییان ناناسێت. به پەسەندکردن و قبووڵکردنی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران و شۆڕای ناگابان له مادەکانی 108 و 140، یاسای مەدەنیی ئێران ڕاشکاوانه دژی چالاکیی سێکسیی هاوڕەگەزخوازان دەوەسێتێتەوه و سزای بەرفراوانی بۆ دیاری کردوون.

کاریگەریی نەرێنی و بەردەوامی ئەم یاسایانه و سزای بەتاوانزانینی ڕفتاری هاوڕەگەزخوازانەی ڕێککەوتنی (ئیجماعی) و نهێنی نێوان دوو کەسی گەورەساڵ به پێی ئەم لێکدانەوه دروسته که پەیوەندیی هاوڕەگەزخوازی تەواو هەڵەیە. مۆحسین یەحیەڤی، ئەندامی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران، بە ڕوونی ڕایگەیاند کە حکومەتی ئێران لەو باوەڕەدایه کە هاوڕەگەزخوازەکان دەبێ لە سێدارە بدرێن یان ئەشکەنجە بدرێن و پێدەچێ هەر دوو سزاکە بیانگرێتەوه.

دەزگای دادوەری جگه له دیترڕەگەزخوازی هیچ چەمکێکی هۆگریی سێکسیی دیکەی قبووڵ نییه و هەر بۆیە لە ڕوانگەی یاساییەوە هاوڕەگەزخواز یان دووڕەگەزخواز بوونی نییە، تەنها ئەو کەسانە نەبێ کە کردەوەی هاوڕەگەزخوازییان لێ دەوەشێتەوه. بەو پێیەی که ئێران بە پێی یاسای شەریعەت بەڕێوە دەچێ، هەڵوێستی یاسای ئێران بەرامبەر به دیاردەی هاوڕەگەزخوازی توندوتیژ بووە و سزای قورسی وەکوو قەمچی و سێدارەی بۆ دیاری کراوه. سزای جووتبوونی هاوڕەگەزخوازی بە بێ چوونە ناو کۆم 100 قامچییە و سزای جووتبوونی کۆمیش سێدارەیه.

بە پێی یاسای شەریعەت، مرۆڤەکان له حاڵەتێکدا سزای هاوڕەگەزخوازییان به سەردا دەسەپێ که چوار جار دانیان پێدا بنێن یان چوار پیاوی موسڵمانی “پیاوچاک” شایەتحاڵی کردەوەی هاوڕەگەخوازییەکە بن.

لە ڕاستیدا هەڵوێستی سەرەکیی ڕەوتی ئیسلام سەبارەت بە هاوڕەگەزخوازی لە بنەڕەتەوه نەرێنییه.

یاسای سزادانی ئیسلامیی نوێ ئەو کەسانە دەکاتە ئامانج کە وادەزانرێ هۆگرییه سێکسییەکەیان جۆره لادانێک لە نۆڕمه کۆمەڵایەتییەکانه و ئەمە دەبێته پاساوێک بۆ ئەوەی دەوڵەت “تاوانبار”ەکان له کۆمەڵگا بسڕێتەوه.

پێکهاتەی زۆرێک لە یاسای تاوانەکان و هەڵبەت نەک له بیری گشتیی خەڵکدا یاسای نێربازی تێکەڵ بە تاوانگەلی ئەخلاقی وەکوو دەستدرێژیی سێکسی، مەحاربه و دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر منداڵان کراوه. ئەمه وای کردووه خەڵک باوەڕ بەوە بکەن که هاوڕەگەزخوازی لەگەڵ تاوانی گەندەڵانه و بێ‌ئەخلاقانەی وەکوو کەڵکاوەژۆیی سێکسی و توندوتیژیی سێکسی و دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر منداڵانی بێ‌دەرەتان و بێ‌تاوان یەکسانە.

کەڵکاوەژۆیی سێکسی و دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر منداڵان تاوانێکی سەرزەنشتکراو و قێزەونە. ناهاوسانی (+LGBTQ) بەم شێوە نییە. وەک کۆمەڵەی پزیشکی دەروونپزیشکیی ئەمریکی پشتڕاستی کردووەتەوه، منداڵبازی (ئارەزووی سێکسکردن لەگەڵ منداڵان) هۆگریی سێکسیی نییه، بەڵام هاوڕەگەزخوازی هۆگریی سێکسییە.

بە هۆی ئەو ناوناتۆرانەی که له ڕوانگەی هاوڕەگەزخوازتۆقێنیدا هەیە، هاوڕەگەزخوازی لە ئێراندا هەمیشە بابەتێکی مشتومڕبزوێن بووە. ئێران کۆمەڵگایەکی نەریتخوازە کە له سەر ئەم گریمانه بنەڕەتییه بەڕێوه دەبرێ که هاوڕەگەزخوازی کارێکی دژەنۆڕمه.

مەشرەق نیوز – ماڵپەڕێکی هەواڵدەری “کە نزیک لە ڕێکخراوە ئەمنییەتی و هەواڵگرییەکانە بەم شێوەیە وەسفی هاوڕەگەزخوازانی کردووە” کەسانێک کە لە ڕووی دەروونییەوە لە هۆگریی سروشتیی مرۆییاندا تووشی کێشه هاتوون، هاوسەنگییان لەدەست داوە و پێویستیان بە پاڵپشتی و چارەسەری دەروونییه.

هەڵسوکەوتی کۆمەڵگای نەریتی لەگەڵ نانۆڕمییه گریمانەییەکانی وەکوو دیترڕەگەزخوازی و هەروەها بەرەنگاربوونەوەی ئەم نانۆڕمییە له وڵاتی ئێراندا بەسەرهاتێکی نوێ نییه، بەڵام شێوازی مامەڵەکردنی ئێران لەگەڵ “نانۆڕمییه” هەستپێکراوەکان به مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی کەمینه سێکسییەکان هێشتا پرسێکی گۆڵمەزییە.

لە ئەنجامگرتنی ئەو لێکۆڵینەوەی کە مێهرەنگیز کار ئەنجامی داوە و لە بڵاوکراوەی کۆمیسیۆنی نێودەوڵەتیی مافە مرۆییەکانی هاوڕەگەزخوازان و لزباینەکاندا هاتووه که “بلیمەتە سیاسییە باڵادەستەکانی ئێران بە پشتبەستن بە هەڵوێستی فەرمیی ئایینی، ئاماده نین ڕفتاری سێکسی یان نەرمی‌نوێنیی سێکسی یان ڕەگەزێتی قبووڵ بکەن.

پۆلیس هەندێ جار هەڵدەکوتێته سەر میوانی و کۆبوونەوەی ناهاوسانەکان لە ئێران، کە ئەمه هەندێک جار دەبێتە هۆی دەستگیرکردن و دەستبەسەرکردنی چالاکانی مافەکانی ناهاوسانان (هاوڕەگەزخوازەکان)؛ کەسانێک کە هەوڵ دەدەن بە سڕینەوەی بەربەستی زیادە شوناسی خۆیان لەگەڵ بارودۆخی ئێستای کۆمەڵگای ئێران بگونجێنن. هەرچەند دەکرێ بڵێین دەوڵەتی ئێران بە جۆرێک لە جۆرەکان به ئەنقەست تابشتی زیادبوون و بوونی ڕۆژانەی ناهاوسانان له شارە گەورەکانی وەکوو تاران، مەشهەد، شیراز و ئیسفەهانی کردووە و سەرەڕای ئەوەی کە به شوێنی کۆبوونەوەیان له هەندێ له پارکەکانی شار دەزانێ بەڵام ئەوەنده کاری بە سەریانەوە نییە و ڕەنگه ترس و نیگەرانیی دەوڵەتی ئێران له بەمیدیایی‌بوونی تێکهەڵچوون لەگەڵ ناهاوسانان (+LGBTQ) به قازانجی کۆمەڵگەی ناهاوسانان بێت.

لە وڵاتی ئێراندا نەک هەر یاسایەکی ڕاشکاوانە بۆ قەدەغەکردنی هاوڕەگەزخوازی بوونی هەیە، بەڵکوو حکومەت بە گرتنەبەری سیاسەتی نافەرمی بەرامبەر بە کەسانی ناهاوسان (+LGBTQ) هەڵوێستی خۆی بەرامبەر بەم ناهاوسانانە (+LGBTQ) ڕوون کردووەتەوە. ئەم سیاسەتانە زۆر جار وا لە کەمینە سێکسییەکان دەکا کە لە ڕاپۆرتکردنی ئەو تاوانە توندوتیژانەی کە بەرامبەریان ئەنجام دەدرێ، خۆ بپارێزن، که ئەمه دەیانخاته بەر دەم مەترسیی زیاتری کەڵکاوەژۆیی و ناوناتۆرەی (+LGBTQ) وەک نەخۆشییەکی دەروونی.

کۆچ و ڕەگەزێتی لە ناو کەسانی ناهاوسانەکان، بوونی ناهاوسانان (+LGBTQ) لە وڵاتی ئێران

ئێران وڵاتێکی پیاوسالاره و بە شێوەی سروشتی ستایشی پیاو دەکا و شانازی پێوه دەکات. دووانەیی ڕەگەزێتی جۆرێک پۆلێنبەندیی ڕەگەز و ڕەگەزێتی به دوو جۆری جیاواز، لێکدژ و لێکپساوی پیاوانه و ژنانەیه. لە ئێراندا هیچ پێوەرێکی ستاندارد بۆ دووانەی ڕەگەزێتی بوونی نییە.

هۆگرییه سێکسییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو وابەستە به پێناسە ئاڵۆزه کۆمەڵایەتییەکانن، کە هەندێک جار دەستنیشانکردن، تێگەیشتن و قبووڵکردنی هۆگرییه سێکسییەکانیان بۆ خودی هاوڕەگەزخوازەکانیش ئەستەمە. کاتێک لە وڵاتی ئێران پرسیار لە ڕەگەزێتیی کەسێک دەکرێ، هیچ وەڵامێک نییە کە بتوانێ وێنای ڕەگەزی سێیەمیان بۆ بکات. مرۆڤ یان ژنه یان پیاو. ئەمە ڕاستییەکی لێبڕاوانەیه که ئیتر هیچ جێگایەک بۆ شک و دڕدۆنگی ناهێڵێتەوە.

له ئێراندا دەرچوون لەم سیستەمە پۆلێنبەندییه ڕەگەزییه له ژێر ناوی تێکچوونی دەروونی و ڕەفتاری پۆلێنبەندی دەکرێت. لە ئێراندا جەخت لە سەر تەواوکەری و یەکگرتنی ئەو دوو ڕەگەزە دەکرێتەوە کە هەر یەکەیان ڕۆڵێکی جێندەریی جیاوازیان هەیه.

توخمی کۆنترۆڵکردنی کۆمەڵایەتی هەمیشە باڵادەست بووە. ئێران بە شێواز و ئاراستەکەی خۆی بە نیازە کەمینە سێکسییەکان کۆنترۆڵ بکات. یاسای سزادانی ئێستای ئێران له ئاست کەسانی ناهاوسان (+LGBTQ) لێبوردەیی و مدارانوێنی دەنوێنێ و پاڵپشتیش لەم لێبوردن و مداراکردنه دەکا بەڵام ئەم یاسا و ڕێسایانە هەر لە یاسادا بوونیان هەیە.

ساتی وا هەیه که یاساکانیش به هۆی ستەمکارەکانیانەوە جاڕز دەبن. لە لایەکی دیکەوە سەبارەت به سزادانی کەسانی ناهاوسان (هاوڕەگەزخوازەکان) دەبێ بڵێین، هەرچەندە لە کۆمەڵگەی ئێراندا گوشار و توندوتیژییەکی زۆر بەرامبەر بەم کەسانە دەکرێ – یەکێک لەوانه ئەو ڕاستییەیه که کەسانی ناهاوسان بەردەوام لەبەر دەم مەترسیی گرتن و قۆڵبەستکردنن – بەڵام هەندێک جار شێلگیری و بێبەزەیی‌بوونی سزاکان تەنیا ڕووتینن و ئیتر وەکوو جاران به توندییەوه جێبەجێ ناکرێن. بەڵام ترس لە سەرکوتکردن هەمیشە هەڕەشەیەکی نادیار و بەهێزە. لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠١٧ لە ئاهەنگێکدا لە باخچەی بەهادران لە ئیسفەهان ٣٠ هاوڕەگەزخواز دەستگیر کران.

گرووپی پشتیوانیی ئێرانیان بۆ پەنابەرانی کویر (IRQR) لە ڕاپۆرتێکدا ڕاگەیاند ئەم کەسانە بە نێربازی، خواردنەوەی کحۆل و بەکارهێنانی مادە هۆشبەرە دەروونییەکان تۆمەتبار کراون. هەروەها، IRQR ڕایگەیاندووە کە ئەم کەسانە بۆ پێشکەشکردنی بەڵگەی هاوڕەگەزخوازی به دادگا ڕەوانەی بەشی فیقهی پزیشکیی ئیسفەهان دەکرێن بۆ ئەوەی کۆمیان بپشکێنرێت.”

بە گشتی کەسانی ناهاوسانی سێکسی”+LGBTQ” “پیشاندان” و ڕاگەیاندنی هۆگرییه سێکسییەکەیان به تۆقێنەر و ترسناک وەسف دەکەن. ئەم کێشە تەنیا تایبەت بە ئێران نییە، بەڵکوو ئەمە لەو وڵاتانەدا شتێکی باو و ئاساییە کە جڤاکی دیترڕەگەزخوازان تاکە پێکهاتەی ناسراون و ناسنامەی ناهاوسانەکان ڕووبەڕووی شەپۆلێ لە دڵڕەقی و بێ‌مێهری دەبێتەوه.

لەم جۆرە کۆمەڵگایانەدا پیاو هاوسەرگیری دەکا و هەتا ئەو کاتەی کە ئەرکی زاوزێی خۆی جێبەجێ دەکا، کۆمەڵگا بەدواداچوون بۆ ڕەفتاری دەرەوەی هاوسەرگیرییەکەی ناکات.

هەندێک لە پیاوە هاوڕەگەزخوازە ئێرانییەکان بۆ ئەنجامدانی کاروباری هاوڕەگەزخوازانەیان لەشفرۆشی وەک ڕێگەیەکی باشتر هەڵدەبژێرن. لە ڕوانگەی هاوڕەگەزخوازانی ترەوە ئاشکرانەکردنی هۆگریی سێکسی و شوناسی ڕەگەزێتی تاکە بژاردەی گونجاوە.

ژیانی کەسانی تڕەنسجێندەر به شێوەیەکی زمانلووسانە سەیر و سەمەرە و هەڵبەت زۆریش بێ‌کەم‌وکۆڕی نییه، بەڵام له ژیانی هاوڕەگەزخوازان ئاسوودەتره. ڕاگەیاندنی هۆگریی سێکسی بە لای هاوڕەگەزخوازانی ئێرانییەوە ترسناکه. هەروەها ئێران تاکە وڵاتێکی موسڵمانە کە مافی ئەوەی به هاووڵاتیانی تڕەنسجێندەر داوه که له ڕێگەی یاساوە شوناسی ڕەگەزێتیی خۆیان بگۆڕن.

بە پێچەوانەی هاوڕەگەزخوازان، ئێران بەرامبەر به کەسانی تڕەنسجێندەر یاساکانی لیبڕاڵترن و حکومەتیش بە تەرخانکردنی بوودجه بۆ نەشتەرگەرییەکانی گۆڕینی ڕەگەز پشتگیرییان لێ دەکات. لە فتوای ئایەتوڵا خومەینی ڕێبەری کۆچکردووی ئێران لە ساڵی ١٩٨٠دا ڕاگەیەندرا کە نەشتەرگەریی گۆڕینی ڕەگەز “چارەسەرێک” بۆ تێکچوونی شوناسی ڕەگەزێتییه. ناوبراو لە ڕێگەی ئەم حوکمه شەرعییەوە ڕێگەی بە حکومەت دا که چاودێریی ئەو نەشتەرگەرییانه بکا که پێیان دەوترێ گۆڕینی ڕەگەز (GCS).

بەڵام لێکۆڵینەوە و شرۆڤەی قووڵتری هەڵوێستی دەوڵەتە یەک له دوای یەکەکانی ئێران لەمەڕ مۆڵەتی ئەنجامدانی GCS دەریدەخا کە ئەم نەشتەرگەرییە ئامرازێکی دیکە بۆ ئازار و ئەشکەنجەی هاوڕەگەزخوازانی ژن و پیاو لە ئێرانه، چونکە هەتا هەنووکەش ئەو کەسانە قبوڵ ناکرێن و دەتارێنرێن. تڕەنسجێندەرە ئێرانییەکان سەرەڕای ئەوەی نەشتەرگەریی بۆ گۆڕینی ڕەگەزیش دەکەن له ناو کۆمەڵگادا ئەو جێگه و پێگه شیاوەیان نییه.

بیر و باوەڕێک هەیە کە لە لایەن پیاوانی ئایینیی ئێرانەوە بانگەشەی بۆ دەکرێ و حکومەتیش پاڵپشتی لێ دەکا: کەسێک کە لە ناو جەستەیەکدا گیری خواردووە کە ڕەگەزەکەی هەڵەیە، هەمان ئەو کەسەیە کە کێشەی دەروون‌ڕەگەزی هەیە.

هاوڕەگەزخوازانی ئێرانی بەوه هان دەدرێن کە بۆ بەرژەوەندیی خۆیان نەشتەرگەریی گۆڕینی ڕەگەزی ئەنجام بدەن و بەم شێوەش کەسانی ناهاوسان (هاوڕەگەزخوازەکان) لە ژیانێکی ئازاد و ئارام بێبەش و بێهیوا دەکەن.

هەرچەندە GCS سیاسەتێکی فەرمیی حکومەتی نییە کە ژن و پیاوی هاوڕەگەزخواز بەوه ناچار بکا که ڕەگەزی خۆیان بگۆڕن، بەڵام دەتوانێ فشارێکی زۆر بخاتە سەر ئەم ناهاوسانانە. ئەنجامی کۆتایی ئەوەیە کە ئەم کەسانە ئێستا ناچار کراون لەگەڵ ڕەنج و مەینەتی ئەم جۆره زەخت و گوشاره هەڵ بکەن.

حاڵەتگەلی بەدڕفتاری بەدی کراوه که نەخۆشەکە پاش نەشتەرگەری پێویستی بەوەیه که له نەخۆشخانه بخەوێنرێت. دەتوانین له کۆتایی پێشنیاره پزیشکییەکان بۆ ئەنجاندانی نەشتەرگەریی ڕەگەز و چارەسەری هۆرمۆنی ئەم چەشنه هەڵسوکەوته نەشیاوانه بەدی بکەین. لە نێوان ساڵانی 2006 بۆ 2010 زیاتر لە هەزار و 360 نەشتەرگەریی گۆڕینی ڕەگەز لە ئێراندا ئەنجام دراوە، ئەم نەشتەرگەرییانە هەمیشە زیانی جەستەیی جددی و خەمۆکی و لە هەندێک حاڵەتدا خۆکوشتنی لێ دەکەوێتەوه. سەرەڕای ئەوەی ژمارەی نەشتەرگەرییەکانی گۆڕینی ڕەگەز لە ئێران، چۆنایەتیی کار لە ئاستێکی نزمدایە.

بە شێوەیەکی سروشتی ئەم ژمارە زۆرە پرسیارێک دێنێته ئاراوه: چەند کەس له ناهاوسان به ڕاستی ئارەزووی نەشتەرگەریی گۆڕینی ڕەگەزیان نەبووە؟

جگە لەوەش زۆرێک لە خاوەنکارەکان بە ئاشکرا جیاکاری لە دژی ئەو کەسانە دەنوێنن کە پێیان وایە هاوڕەگەزخوازن و دەرفەتی دارایی کەم بۆ ئەو کەسانە دەڕەخسێنن کە سروشتی تڕەنسیان هەیە و لە ئەنجامدا وایان لێ دەکا که له ناو هەلومەرجێکی نالەبار و پڕمشەخەتی ئابووریدا درێژه به ژیانیان بدەن.

بەو پێیەی که بە پێی ڕوانگەی شێعە بۆ هاوسەرگیریی کاتی یان سیغه ئەنجامدانی کاری سێکسی لە ئێراندا یاساییه، بەشداریکردن لە کاری سێکسیدا باوه و پشتیوانی لێ دەکرێت. بۆ ئەو کەسەی که شوناسی تڕەنسی هەیه و نەشتەرگەریی GCSی بۆ کراوە، هاوسەرگیریی کاتی بۆ ماوەی یەک کاتژمێر یان کەمتر یاساییە چونکە ئەگەری دووگیانی تێدا نییە و هەر بۆیە داواکارەکان بەرپرسیارێتیی دایک و باوکایەتییان له کۆڵ دەبێتەوه.

سیستمی ئیداریی ئێران زۆر جار لە ئازاردان و ئەشکەنجەی تڕەنسجێندەرەکان کە پەیتا پەیتا لە ئاستی جیاجیای خێزانی، کۆمەڵایەتی و دەوڵەتیدا ڕوو دەدا، ڕۆڵی هەیە. ئەم حاڵەتە لە زۆرێک لە لێکۆڵینەوە ئێتنۆگرافییەکانی وەکوو ئەو لێکۆڵینەوەی کە نەجمابادی (2013) ئەنجام داوە، ئاماژەی پێ کراوە.

ئەم لێکۆڵینەوە نیشان دەدا کە چۆن کەمایەتییە ڕەگەزێتی و ڕەگەزییەکان لە ئێران بڕیاریان داوە لە ڕێگەی گوتاری “خواستەکان”ـەوە و نەک گوتاری “ماف” له سیستەمی بیڕۆکڕاسیی ئێران نزیک ببنەوه. کەسانی تڕەنسجێندەر بیرۆکراسیی سەربزێوانەی ئێرانی بە قازانجی خۆیان دەقۆزنەوه بۆ ئەوەی بیچم به یاسا و ڕێسا جۆراوجۆرەکان بدەن کە نەک هەر هەلی دەستڕاگەیشتن به سەرچاوە پزیشکییەکانیان پێدەدا، بەڵکوو کەشێک ساز دەکەن که بتوانن مانۆڕی ڕێژەیی تێدا بکەن به جۆرێک که بتوانن ژیانێکی گونجاو بۆ خۆیان دابین بکەن.

لە ساڵی ٢٠١٠ نووسینگەی قوربانیانی کۆمەڵایەتی لە ڕێکخراوی خۆشبژێوی (بێهزیستی) ئێران به پۆلێنبەندیی دوبارەی لێخۆشبوونی سەربازی له “بڕگەی تێکچوونی دەروونی”ـیەوە بۆ “بڕگەی تێکچوونی ڕژێنەکان” (بەشی 8،33)، کاردانەوەی بەرامبەر به لۆبیکردن (سەپاندنی هێز) ستراتیژی و ناڕەزایەتیی کەسانی خاوەن شوناسی تڕانس هەبوو. بەو پێیەی که له ئێستادا “بڕگەی تێکچوونی ڕژێنەکان” بە ئاشکرا له سەر کارتی نیشتمانییەکەیان دیاره، ئەم کێشە، لانیکەم لە ڕووی تیۆرییەوە، دەبێته هۆی ئەوەی که کاتێک که تڕەنسەکان به شوێن کاردا دەگەڕن کەمتر ڕووبەڕووی هەڵاواردن ببنەوه.

بڕگەی تێکچوونی ڕژێنەکان وەک لێخۆشبوونێکی کۆمەڵایەتیی ڕێگەپێدراو ڕەچاو دەکرێت. نەجمابادی ڕوونی دەکاتەوە کە “لە ڕوانگەی سەرچاوه یاسایی و پزیشکییەکانەوە، نەشتەرگەریی گۆڕینی ڕەگەز ڕاشکاوانه وەک چارەسەری نەخۆشییەکی نائاسایی دادەنرێ و هەندێک جاریش وەک بژاردەیەکی ڕێگەپێدراوی یاسایی و ئایینی بۆ نائاساییکردن و ناسروشتی‌زانینی ئەو کەسانه پێشنیار دەکرێ کە هۆگری یان ڕفتاری هاوڕەگەزخوازانەیان هەیە.

پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران

ئەو یاسا تاوانکارییانەی ئێران کە دژی هاوڕەگەزخوازییە زۆرێک لە مافە بنەڕەتییە گەردوونییە مرۆییەکان پێشێل دەکات. لە ئۆکتۆبەری ٢٠١٧، دوکتور ئەحمەد شاهید، هەواڵنێری تایبەتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، ڕایگەیاند کە سیستەمی تاوانەکانی ئێران لەگەڵ پێوەرە نێودەوڵەتییەکانی مافەکانی مرۆڤ ناگونجێ، چونکە بۆ نموونە هاوڕەگەزخوازی وەک تاوانێک پۆلێنبەندی دەکا کە سزاکەی لەسێدارەدانە.

چاودێری مافەکانی مرۆڤ لە ساڵی ٢٠١٠ لێکۆڵینەوەیەکی لەسەر بارودۆخی هاوڕەگەزخوازان و کەمایەتییە سێکسییەکانی دیکە لە ئێران بڵاو کردەوە. چاودێری مافەکانی مرۆڤ هەواڵی دا که بەو پێیەی که لێکۆڵینەوەکانی دادگا سەبارەت بە “پرسە ئەخلاقییەکان” ئاسکرا و شەفاف نین، دیاریکردنی ڕێژەی وردی ئەو کەسانەی کە بە هۆی پەیوەندیی هاوڕەگەزخوازانەوە لە سێدارە دراون کارێکی هەر وا ئاسان نییه. لێبوردنی نێودەوڵەتی مەزەندەی کردووە کە لە ساڵی ١٩٧٩ەوە نزیکەی پێنج هەزار کەس بە هۆی پەیوەندیی هاوڕەگەزخوازانەوە لە سێدارە دراون.

هەواڵنێری تایبەتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان، ئەسما جەهانگیر، لە ڕاپۆڕتی دووهەمی خۆیدا سەبارەت بە بارودۆخی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران لە مەودای زەمەنیی یەکەمی مانگی ژانڤییە هەتا سی و یەکی مانگی جوونی ٢٠١٧ هەندێ زانیاری لە کۆمەڵێ لە کارناسان و سەرچاوەی کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ وێنە بنیاتی عەبدولڕەحمانی بروومەند کۆ کردەوە بۆ ئەوەی «چالنجه جیدییەکانی مافەکانی مرۆڤ» لە ئێران شرۆڤە بکات.

ناوبراو ڕوونی کردەوه که یاساکانی ئێران سزای سێدار بۆ کەسانی ناهاوسان (+LGBTQ، هاوڕەگەزخوازان) به ڕێگەپێدراو دەزانێت. خاتوو جەهانگیر لە ڕاپۆڕتی خۆیدا ڕەخنەی لە دەزگای دادی ئێران گرت و سزای لەسێدارەدانی بە تاوانی هاوڕەگەزخوازی کە له وڵاتی ئێراندا بە نایاسایی لە قەڵەم دەدرێ، ئیدانە کرد.

بۆچوونە کاریگەرەکانی ناوبراو دۆخی نالەبار و دژواری ناهاوسانانی لە ئێراندا پیشان دا. هەڵوێستی ئەو لە هەمبەر ئەم بابەتە ترووسکاییەکی خستە ناو دڵی ئەو هەوڵ و کۆششانەی کە بۆ ئاشتی و ئارامی بۆ ناو ژیانی پەراوێزخراوی ناهاوسانان ئەنجام دەدرێت.

ئێران یەکێک لەو حەوت وڵاتەی جیهانه کە هەتا ئێستاش سزای لەسێدارەدان بۆ کردەوەی هاوڕەگەزخوازی جێبەجێ دەکات. بە شێوەیەکی گشتی ئێران بە پێی ژمارەی دانیشتوانەکەی، زۆرترین ڕێژەی لەسێدارەدان له خۆ دەگرێت. لە نێو وڵاتانی جیهاندا تەنیا وڵاتی چینه که ڕێژەی لەسێدارەدانی هاوڕەگەزخوازانی لە ئێران زیاترە. بە گشتی ئێران لە ساڵی ٢٠٠٩دا ٣٨٨ کەسی لە سێدارە داوە.

لە نێوان ساڵانی 2010 و 2014، ڕێژەی لەسێدارەکان هەڵکشانی بە خۆوە بینیوە و بە گشتی ڕێژەکەی گەیشتووەتە سێ هەزار و 242 حاڵەت.

ئێران بە پێچەوانەی ئەوەی که پەیماننامە و بەڵگەنامە جیاوازەکانی مافەکانی مرۆڤی واژۆ کردووه، هێشتا درێژە بە لەسێدارەدانی مێرمنداڵان دەدات. لە ساڵی 2007، ئێران هەشت مێرمنداڵی لە سێدارە دا. لە ساڵەکانی 2008 و 2009، ئێران تاکە وڵاتێک بوو کە هێشتا بە پێچەوانەی پابەندییەکانی بڕیارنامەی مافەکانی مرۆڤ درێژەی بە لە سێدارەدانی منداڵان داوه. لە ساڵانی 2013 و 2014 ئێران لانیکەم یانزە حاڵەتی لەسێدارەدانی منداڵانی جێبەجێ کردووه و ئەمانە هەر ئەو لەسێدارەدانانە بوون که ئێمه زانیاریمان له سەریان هەیه.

لە ساڵی 2014 و له 6ی مانگی ئاگێست دوو پیاو بە ناوەکانی عەبدوڵا قەوامی چاهـ ئەنجیروو و سەلمان قەنبەری چاهـ ئەنجیروو ڕەنگە به هۆی کردەوەی نێربازییەوه لە باشووری ئێران لە سێدارە دران.

ڕوون نییە کە ئایا ئەوان بە هۆی هاوڕەگەزخوازی لە سێدارە دراون یان تەنیا بۆ شەرمەزارکردنی کردەوەی هاوڕەگەزخوازی؛ چونکە گێڕانەوەی لێکدژ و لێکنەچوو لە بارەیانەوە هەیه: سەرچاوەیەک لە ئێران ئەم ئیدعایەی پشتڕاست کردەوه و سەرچاویەکی دیکە لەمەڕ ناڕوونیی «تاوان»ـەکە دواوه بەڵام ئەوانی به «مرۆڤگەلێکی بەدفەڕ و بێڕەوشت» ناوزەد کرد.

لە ساڵی 2011، سێ پیاوی ئێرانی پاش مەحکووم‌بوون بە تاوانی هاوڕەگەزخوازی لە سێدارە دران. ئەم سێ پیاوه که تەنیا بە پیتی یەکەمی ناویان ناسران، لە باشووری ئێران لە شاری ئەهواز، ناوەندی پارێزگای خووزستان لە سێدارە دران. بەرپرسێکی دەزگای داد ڕاشکاوانه وتی کە ئەم سێ تۆمەتبارە بە هۆی ئاکاری دژ بە شەریعەتی ئیسلام و «کردەوەی گڵاو» حوکمی سێدارەیان بۆ بڕاوەتەوه.

به وتەی ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران که له وڵاتی نەرویژه ئەم پیاوانه به تاوانی نێربازی، پەیوەندیی سێکسیی نێوان دوو پیاو له سێداره دران.

لە ساڵی 2007 ڕایگەیێنرا کە بیست تاوانبار بە تاوانی جۆراوجۆری وەکوو دەستدرێژی و نێربازی لە تاران لە سێدارە دران. وردەکاریی زیاتری دۆسییەکە ئاشکرا بوو.

لە ساڵی 2005، لەسێدارەدانی دوو کوڕی مێرمنداڵ بە ناوەکانی مەحموود عەسگەری و ئەیاز مەرهوونی که به تاوانی نێربازی و دەستدرێژیی سێکسی لە ناو ئاپۆڕەی خەڵکدا لە سێدارە دران و ئەمە پێشبینینەکراوی و دڵڕەقیی سیاسەتی ئێرانی بەرامبەر بە بابەتی هاوڕەگەزخوازی پیشان دا.

وێنەی دڵتەزێن و هەژێنەری لەسێدارەدانی ئەوان بە شێوەی بەربڵاو لە ئەنتەرنێتدا بڵاو کراوه. هەر دوو مێرمنداڵەکە لە کاتی تاواندا، ناباڵق و منداڵ بوون و یەکیان تەنانەت لە کاتی جێبەجێ‌کردنی فەرمانی سێدارەدا هێشتا منداڵ بووه. هێشتا ڕوون نییە کە ئایا ئەم دوو لەسێدارەدانە بە شێوەی تایبەت بە هۆی هاوڕەگەزخوازبوونیانەوه بوو یان نا.

ئەو بەڵگانەی کە بە پێی ئەوانە ئەم کەسانە وەک تاوان ناسران هەتا ئەوڕۆ هێشتا بە ناڕوونی ماونەتەوە.

هەر بەم شێوه، کوڕێکی مێرمنداڵ بە ناوی ماکوان مولوودزادە بە تاوانی نێربازی و دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر سێ کوڕی مێرمنداڵ لە تەمەنی سیانزە ساڵاندا لە سێدارە درا. ئەوە لە حاڵێکدا بوو کە هەموو شایەتحاڵەکان لە سکاڵاکانی خۆیان پاشگەز ببوونەوە و مولەوودزادەش دانپێدانانی خۆی وەرگرتەوه. سزای سێدارە منداڵان ناگرێتەوه.

کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دژ بەم لەسێدارەدانه ناڕەزایەتی نواند و حوکمی لەسێدارەدانەکە له لایەن سەرۆکی دەزگای دادی ئێرانەوه هەڵوەشێنراوه.

ئێران بەم لەسێدارەدانە ڕاشکاوانه پێشێل‌کردنی دوو پەیماننامەی نێودەوڵەتییە واژۆکراوەکەی ڕاگەیاند؛ به گوێرەی ئەم دوو پەیماننامه سزای سێداره بۆ ئەو تاوانەی که له لایەن منداڵانەوه ئەنجام دەدرێ ناساییه و هەروەها وەک پێشێلکردنی پەیماننامەی نێودەوڵەتیی مافە مەدەنی و سیاسییەکان و پەیماننامەی مافەکانی منداڵ له قەڵەم دەدرێت. سەرەڕای ئەمانه، مەولوودزادە بە بێ ئاگاداریی بنەماڵە یان پارێزەرەکەی هەتا بەر له ئاشکرابوونی ڕاستییەکه لە سێدارە درا.

لە ساڵی ٢٠١٦ ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند کە ئێران حەسەن ئەفشاری گەنجێکی تەمەن ١٩ ساڵە کە لە مانگی دیسەمبەری ٢٠١٤ لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا دەستگیر کرابوو، لە سێدارە داوە. هەروەها ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاندووە کە ناوبراو لە ماوەی دوو مانگی دادگاییکردنەکەدا پارێزەری نەبووە.

هەرچەندە ئەفشار بە پەیوەندیی سێکسیی زۆرەملێی هاوڕەگەزخوازی لەگەڵ هەرزەکارێکی دیکە تۆمەتبار کرابوو، بەڵام ڕایگەیاند کە سێکسەکە بە ڕەزامەندیی هەر دوو لا بووە و قوربانییەکە به خواستی خۆی بەشداری پەیوەندییە سێکسییە هاوڕەگەزخوازانەکەی کردووە. ماگدالینا مەغربی، جێگری بەڕێوەبەری پرۆگرامی خۆرهەڵاتی ناڤین و باکووری ئەفریقا لە ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند کە خولیای شێتانەی ئێران بۆ لەسێدارەدانی مێرمنداڵان لای هەمووان سەلمێنراوە و ئەم کارەی بە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانه و هیچ سنوورێکیان نییە.

هەر باسێک سەبارەت بە کەمینە سێکسییەکانی ئێران و بارودۆخی خراپی کۆمەڵایەتی و ئەزموونی ڕۆژانەیان پێویستی بە تێڕوانینێکی هەمەلایەنە لەمەڕ ژینگەی دووانەی کۆمەڵگا ئایین و یاسایه، کە زۆر جار پەل بەرەو ئەم کۆمەڵگا کپ و تۆقاوه دەکێشێت. هەروەها ئەو پڕەنسیپه کۆمەڵایەتی و فەرهەنگییە پیاوسالارییەی ئێران که کاریگەرییەکی زۆر له سەر ئایین و یاساکان دادەنێ، دەبێ تاوتوێ بکرێت.

پرسی هۆگریی سێکسی له ئێران بابەتێکی ئاڵۆز و نەناسراوه که ژیانی کۆمەڵایەتیی زۆرێک له کەمینه سێکسییەکانی ئێرانی بە توندی تووشی قەیران کردووه. هەرچەندە زۆرێک لە کۆمەڵگا نێودەوڵەتییەکان زۆر لایەنی هۆگرییه سێکسییەکانیان ماوەڕای پێناسە بایۆلۆژییەکان پەسەند کردووە، بەڵام هۆگریی سێکسی لە کۆمەڵگەی ئێراندا وەک لادان سەیر دەکرێت. وەک بە شێوەیەکی دروست هاتووە: “هیچ گفتوگۆ و باسێک لەمەڕ ئێمه یان ژیانی ئێمه بوونی نییه، ناهاوسانی (هاوڕەگەزخوازی) ئێرانی لە پشت دەرگا داخراوەکان و دیوارە بەرزەکانەوە دەژین.


ئەم دانپێدانەنانە به هۆی قبوڵنەکردنی کەمایەتییە سێکسییەکان لە ئێرانه کە ڕەگ و ڕیشەی دەچێتەوە سەر نۆرمە بەردەوامەکان، نەریتە چەقبەستووەکان و لە هەمووی گرینگتر ڕۆڵی بەهێزی ئایین. بێگومان ئەمەش وای کردووە که هەوڵدان بۆ ڕوونکردنەوەی بابەتەکە قورستر بێت.

کۆچ و ڕەگەزێتی لە ناو کەسانی +LGBTQ

سیاسەتەکانی ڕۆژاوا و ئاماژە توندوتیژەکانی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ دژ به کۆچبەران، برێگزیت کە بە بێ ئەو ڕوو نادا و ئەو ناسیۆنالیستە سەرسەختانەی کە لە ئیتاڵیا، هەنگاریا، پۆڵەندا و نەمسا بوونەتە دەسەڵاتدار وای کردووە کە لە سەر ئاستی جیهاندا ترس لە کۆچبەری زیاد بکات.

لە هەموو وڵاتانی جیهان نیگەرانی سەبارەت بە کۆچبەری هەیە و ئێرانیش لەوە بێبەری نییە. لە ئێراندا کۆچکردن “بۆتە هۆی دروستبوونی چەندین لێشاوی کۆچی نێودەوڵەتی، ڕۆشتنێکی هەمیشەیی کە زیاتر بە هۆکاری سیاسیی گرنگ ڕوو دەدات.

“بۆ نموونە بێگومان هەڵوێستی توندی ئێران بەرامبەر بە هاوڕەگەزخوازی وا دەکا که ترسی هەوڵدان بۆ جێهێشتنی (ئێران) زیاتر پەرە بستێنێت. زۆرێک لە وڵاتان بە هۆکاری جۆراوجۆری وەکوو حەشیمەتناسی، بەرژەوەندیی ئابووری و ترس لە بازاڕ، نژادپەرستیی ئاشکرا، ئامادەیی ئاشکرایان بۆ وەرگرتنی پەنابەران دەربڕیوە. بێگومان ئەمە دەبێتە هۆی سیاسەتی سنووردارکردنی کۆچبەری و پەیوەستە بە بەرزبوونەوەی ئاستی ناسیۆنالیزمەوە.

پەنابەر بە هۆکاری جۆراوجۆر ڕا دەکا: پەنابەر بۆ پارێزراوی له هەمبەر ڕووداوه سرووشتییەکان که ژیانی ئەوی له نیشتمانی خۆی دژوار و چەتوون کردووه و بان بۆ خۆدوورکردنەوه له جەنگی ناوخۆیی و گرژییەکان ڕا دەکات. ناهاوسانان (+LGBTQ) بە هۆی سروشتی ناهاوسانیی سێکسییانەوه ڕا دەکەن. ئەوان وەک پەنابەر و کەسێکی ناهاوسان زەخت و گوشارێکی دووقاتیان له سەره. ئەم دوو بوونە وای کردووه که ناهاوسانەکان به هۆی ئەو کەلێنە قووڵەی کە لە نێوان ئەوان و حکومەت و سەرچاوەی پشتیوانیی نەریتی هەیە، پەیوەستبوون به تاقمێکی کۆمەڵایەتیی قبووڵنەکراو و پەراوێزخراو بەئەزموون بکەن.

بۆ زۆرێک لە ناهاوسانان (+LGBTQ یان هاوڕەگەزخوازەکان)ی ئێرانی، ئەم پەراوێزخستنه بەربەستێکی دیکە به بەربەستە تۆقێنەرەکانی پێشوو و ڕەوتی ترسناکی پەنابەری زیاد دەکات.

پەناخوازانی ناهاوسان زۆر جار ڕووبەڕووی ئاستەنگگەلێک دەبنەوە کە بۆ کەسانی دیکە ڕوو نادات. ناهاوسانانی ئێرانی ڕووبەڕووی سزا و شێلگیریی زۆر پتر دەبنەوه چونکه ناوناتۆرەی کۆمەڵایەتی تەنگی به هەموو شتێک هەڵچنیوه و سزای هاوڕەگەزخوازی سێدارەیه. سزای پەیوەندیی لەگەڵ هاوڕەگەز لە ئێران تاوانێکی شیاوی سزا و تەنانەت مەرگه و ڕوانگەی نەرێنیی کۆمەڵگا، ئەشکەنجە و ئازاردانی ناهاوسانان (+LGBTQ) لە لایەن دەوڵەت و زەختی بنەماڵە گیر و گرفتگەلێکی لێ دەبێتەوە کە دەبێتە هۆی ئەوەی زۆرێک لە ناهاوسانان پەنا ببەنە بەر ئەو وڵاتانەی کە بارودۆخی ژیان لەوێ باشتره. داوای مافی پەنابەرێتی دژواره چونکه زۆرێک له ناهاوسانان (هاوڕەگەزخوازەکان) هاوڕێ، خانەواده و فەرهەنگ و پیشەی خۆیان له پێناو دەستخستنی ئازادی به جێ دێڵن.

توانای ڕاکردن بۆ وڵاتێکی ئارام و پارێزراو پێویستی به پاره و زانسته. پەناخوازه ناهاوسانەکان پاش چوونه ناو وڵاتێکی بیانی تووشی پێکهاتەی ژیانێکی نوێ له ناو کەشێکی نامۆ و نائاشنا و دوژمنکارانه دەبنەوه. وەدەستهێنانی مافی پەنابەری کۆتایی بەسەرهاتەکە نییه. ئەمە دەستپێکی پرۆسەی خۆگونجاندن لەگەڵ ژیانێکی نوێیه. به بێ ئەوەی کەسەکه له تاراندنی یاسایی بترسێت. وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی ڕەنگه پرۆسەیەکی پڕئازار و قێزەون بێت.

پەنابەرە ناهاوسانەکان زیاتر بەرەو وڵاتانی کانادا، ئینگلتەرا و ویلایەتە یەکگرتووەکان کۆچ دەکەن. ڕێک لە ساڵی 2013 بوو که دادگای دادپەروەریی ئەوڕووپا، به گوێرەی “ڕوونکاریی ڕێوشوێنی یەکێتیی ئەوڕووپا بۆ ئیدعای پەنابەرەکان بۆ هۆگریی سێکسی و شوناسی ڕەگەزی” که له لایەن کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی ڕێکخراوی نەتەوەکان (UNHCR) له ساڵی 2008 دەرکراوه، ڕاگەیاند که هۆگریی سێکسی هۆکار و ئەنگێزەی پەنابەری بووه.

هەروەها هاتووە کە: “حکومەت ناتوانێ چاوەڕێی ئەوە بکا یان داوا لە کەسێک بکا کە بۆ ئەوەی ئازار و ئەشکەنجە نەدرێ شوناسی [ڕەگەزی]ی خۆی بگۆڕێ یان بیشارێتەوه.”

هەروەها “وریابوون” یان ڕێوشوێنی تایبەت بۆ ڕێگریکردن لە هەراسانکردن و ئازاردان، وەکوو ژیانێکی گۆشەگیرانە یان خۆبواردن له پەیوەندیی دۆستایەتی و نزیک” بە ئەرک نازانرێت.

بەگشتی پەنابەره ناهاوسانە (+LGBTQ) ئێرانییەکان دەچنه تورکیا و وڵاتانی دراوسێ بۆ ئەوەی به وەرگرتنی مەرجی پەنابەری UNHCR له وڵاتانی ئوسترالیا، کانادا، یان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نیشتەجێ ببنەوە. ساڵانە بە سەدان کەس لە ڕۆژهەڵاتی ناڤینەوە بە هۆی زیادبوونی ئاستی هەڵاواردن لە دژی ڕەگەزێتی یان شوناسی ڕەگەزی داوای نیشتەجێبوون لە دەرەوەی وڵات دەکەن. ئەوان چاوەڕێن بۆ ئەوەی کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دۆسیەکانیان تاوتوێ بکا، و یان بەرەو وڵاتی سێیەم کۆچ دەکەن. پەنابەرانی ناهاوسانی (+LGBTQ یان هاورەگەزخوازەکان) ئێرانی پێش ئەوەی لە ئەوروپا یان ئەمریکای باکووری نیشتەجێ بکرێنەوە نزیکەی دوو ساڵ لە ئەنادۆڵی ناوەندیی تورکیا بەسەر دەبەن بۆ ئەوەی دۆسیەکانیان تاوتوێ بکرێت.

تورکیا

کۆماریی تورکیا لەگەڵ هەشت وڵاتدا هاوسنوورە کە بریتین لە وڵاتانی یۆنان، بولگاریا، جۆرجیا، ئەرمینیا، ئێران، عێراق، سوریا، هەروەها ئازەربایجان، نەخچیڤان، دەریای ئێژە، دەریای ڕەش و دەریای مەدیتەرانه.

تورکیا تاکە وڵاتی ئەندامی ناتۆیە کە سنوورەکانی لەگەڵ ئێران، عێراق، سوریا و هەر سێ کۆماری سۆڤیەتی پێشووی هاوکەوشەنه: ئەرمینیا، ئازەربایجان و جۆرجیا. هەروەها تورکیا ڕووبەڕووی لێشاوی پەنابەرانی جەنگی سووریا بووەتەوە. به وتەی چاودێری مافەکانی مرۆڤ بۆ نموونە لە ساڵی ٢٠١٥دا دوو ملیۆن و 200 هەزار سووریایی بەرەو وڵاتی تورکیا ڕایان کردووه. پەنابەرانی ئەڤغانی و عێراقیش لە تورکیا دەمێننەوە.

تورکیا بۆتە وڵاتێکی ترانزێتی بۆ کۆچبەران، وڵاتێکی ترانزێتی بۆ کۆچبەری و پەنابەری بۆ یەکێتیی ئەوروپا و وڵاتێک بۆ کۆچی ئاوێتەیی ئاسیایی و ئەفریقایی بۆ ئەوروپا. ئەم وڵاتە لە ساڵانی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆری پەناخوازانی ناهاوسانی (+LGBTQ) به خۆوه بینیوه. ئەمەش کاریگەرییەکی زۆری لە سەر گۆڕینی سەرچەشنی کۆچکردن بۆ تورکیا داناوه چونکە لە ئەوروپا ئەوه نیگەرانییه زۆر له ئارادا بوو کە ئەگەر تورکیا ببێتە ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا شەپۆلێکی گەورەی کۆچکردن لە تورکیاوە بۆ وڵاته خۆشبژێوترەکانی یەکێتیی ئەوروپا دروست دەبێت.

هەرچەندە تورکیا یەکێکه لە واژۆکارە سەرەکییەکانی ڕێککەوتننامەی ساڵی 1951 کە تایبەتە بە دۆخی پەنابەران، بەڵام ئەم وڵاتەش یەکێک لەو وڵاتانە کەمانەیه کە بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە بە پێی پێناسەی مادەی 1. ب (1) (ئەلف) پەیماننامەکە “سنووردارکردنی جوگرافیایی” داناوه.

“بنچینەی سنووردارکردنی جوگرافی دەگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتننامەی سەرەکیی ساڵی 1951ی ژنێڤ، و تەنیا ئەو کەسانەی دەگرتەوە کە بە هۆی ڕووداوەکانی پێش 1ی ژانویەی 1951 ببوونە پەنابەر. ئەمەش بەو مانایە دێ کە کۆنوانسیۆنەکە ئەم هەلەی به واژۆکارەکان داوه که پشتیوانیی سنووردار لەو کەسانه بکەن که به هۆی ڕووداوەوه پەنا بۆ ئەوڕووپا دەبەن.” بەم پێیە تورکیا پێگەی پەنابەری بەو پەناخوازانە نادا کە لە دەرەوەی ئەوروپاوە دێن، و سیاسەتی پەنابەریی دوولایەنە دەپارێزێت.

سەرەڕای ئەم سنووردارکردنە جوگرافییەی ڕێککەوتننامەی پەنابەران لە ساڵی ١٩٥١، تورکیا لە ساڵی ٢٠١٣ یاسایەکی گشتگیری پەسەند کرد کە لە سەر بنەمای یاسای یەکێتیی ئەوروپا سەبارەت بە هاووڵاتیانی بیانی و پاڵپشتیی نێودەوڵەتی (LFIP) بوو، کە چوارچێوەیەکی یاسایی دیاریکراوی بۆ مافی پەنابەری لە تورکیا بەدی دێنێ و بە بێ گوێدانە وڵاتی ڕەسەن و لە ئاستی یاسا پێویسته ناوخۆییەکانی، جەخت له سەر پابەندییەکانی تورکیا بەرامبەر بە هەموو پەناخوازەکان دەکاتەوه.

هەروەها بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەڕێوەبردنی کۆچ (DGMM) بە پێی ئەم یاسایە پێک هێنرا بۆ ئەوەی ئەرکی کۆچ و پەنابەری وەستۆ بگرێت.

پەنابەرە ناهاوسانه ئێرانییەکان کە ڕووبەڕووی ئازار و ئەشکەنجه و توندوتیژی و تەنانەت مردنیش دەبنەوە، زۆربەیان دەچنه تورکیا و لەوێ داوای مافی پەنابەری لە ڕێکخراوی UNHCR دەکەن. ڕەنگە ئێران سزای توندی بۆ ڕەفتاری هاوڕەگەزخوازیی ڕەزامەندانه جێبەجێ بکا و بە پێی هەندێک له خەمڵاندنەکان ژمارەیەک هاوڕەگەزخوازی لەسێدارە داوە.

بەڵام ڕاکردن بۆ تورکیا دەروازەیەک بۆ چوونه مەملەکەتی ئەفسوناوی قبوڵکردن نییه. هەروەها ڕەنگە ڕاکردن بۆ تورکیا چەندین کێشە و چالنجی لەگەڵدا بێ چونکە تورکیا کە وڵاتی دراوسێی ئێرانە، ڕەنگە زۆر باش پشتگیری لە مافەکانی ناهاوسانانی سێکسی نەکات.

هەندێک لە کەسانی ناهاوسانی سێکسی که ئازار و ئەشکەنجه دەدرێن، کاتێک ڕاکردن به پێویست دەزانن دەچنه ئەو وڵاته دراوسێیەی که هاوڕەگەزخوازتۆقێنی لەوێ باوه و ئاستی دەمارگرژی بەرامبەر به کەمینەیەکی سێکسی لەوێ تۆخه هەر بۆیه هەندێ له ناهاوسانەکان (+LGBTQ یان هاوڕەگەزخوازەکان) وا هەست دەکەن که ئاسایش و سەقامگیریی یاساییان لەم وڵاتانەدا نزمە. زۆرێک لە ناهاوسانەکان (+LGBTQ) بۆ دژایەتیکردنی لایەنێکی دیکەی توندوتیژی و ئازار و ئەشکەنجەی پێکهاتەکانی ناوچەکە و پەنابەرانی دیکە دەچنە وڵاتی تورکیا.

“ئەمڕۆکه کەسانی ناهاوسانی سێکسی لە پەراوێزخراوترین و خەسارهەڵگرترین پەناخوازان و پەنابەرانی تورکیان. ئەو پاڵپشتییە سنووردارەی کە لە لایەن حکومەتی تورکیا و کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی ڕێکخراوی نەتەوەکانەوە هەیە ڕێگە بەم کەسانە دەدا بۆ خۆپاراستن لە ڕفتاری خراپ و ئەشکەنجە و مەرگ وڵاتی خۆیان بەرەو وڵاتێکی دیکه بە جێ بێڵن.

بەداخەوە تەندروستی و جەستەی ئەم کەسانە لە تورکیا بەرەوڕووی مەترسی و بێبەشیی نوێ دەبێتەوە. ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەک PEW له مانگی نیسانی ٢٠١٥ی پیشانی دا کە تەنها ٤ له سەدی وڵامدەرانی تورکیا هاوڕەگەزخوازییان لە ڕووی ئەخلاقییەوە قبوڵ کردووە، ١٢ له سەدیان بە پرسێکی ئەخلاقییان زانیوە و ٧٨ له سەدیان لە ڕووی ئەخلاقییەوە به نەشیاویان له قەڵەم داوه.

لە حاڵێکدا زۆرێک لە ناهاوسانە سێکسییەکان (+LGBTQ) چاوەڕێی ئەوەن کە دۆخی پەنابەرییان لە تورکیا یەکلایی بکرێتەوه، ئەوان خۆیان لە ڕووبەڕووبوونەوە و تێکهەڵچوون لەگەڵ پۆلیس بەدوور دەگرن و ناوێرن لە ماڵەکانیان بێنه دەرەوه و دەستڕاگەیشتنیان بە پشتیوانیی کۆمەڵایەتی و پیشه و چاودێریی پزیشکی زۆر کەمە.

هەروەها لە ڕاپۆرتی ڕێکخراوی پەنابەری و کۆچدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە بەشێک لە پەنابەرانی ناهاوسان (هاوڕەگەزخوازەکان) لە تورکیا بە هۆی توندوتیژییە ئامانجدارەکانی خەڵکی ناوچەکە و پەنابەرانی دیکەوە ناوێرن شوقەکانیان بە جێ بهێڵن. هەندێ له هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە دوورخراوه ناهاوسانه ئێرانییەکان لە تورکیا زۆر تونداژۆیانه پەلاماریان دراون یان کوژراون.

بە پێی ڕاپۆرتی ساڵی 2012 کۆمیسیۆنی نێودەوڵەتیی مافەکانی مرۆڤ بۆ هاوڕەگەزخوازان و لزباینەکان، زۆر جار تاوانی دژ به کەسانی ناهاوسان (+LGBTQ) بێ سزا دەمێنێتەوە، چونکە تورکیا یاسایەکی دیاریکراوی بۆ پاراستنی ناهاوسانە سێکسییەکان نییه. بە پێی یاسای 187ی تورکیا، لەو ماوەی کە داوای مافی پەنابەرییان لە تورکیا کردووە، کەسانی ناهاوسان (+LGBTQ) نەک هەر ناتوانن بژێویی خۆیان دابین بکەن، بەڵکوو توانای ئەوتۆی دەستڕاگەیشتن به هەندێ مافی وەکوو کار و خزمەتگوزاریی تەندروستییە گشتیەکان نییە.

دۆخی پەناخوازان هەتا ئەو کاتەی که بەڵگەی فەرمییان نەبێ، ناڕوون و نادیارە: ئەوان هەمیشه ڕووبەڕووی ترسی دەستبەسەرکردن یان دیپۆرتکردنەوە دەبنەوە. بەو پێیەی که زۆرێک لە کەسانی ناهاوسانی سێکسی به بێ پاره یان سەرچاوەی دارایی کەم ڕا دەکەن، بۆیه زۆریان پارەیان کەمە یان هەر پارەیان نییه. ئەوان دەبێ به بێ بوونی سیستەمی پاڵپشتیی کۆمەڵایەتی به شوێن کار و خانوبەرەدا بگەڕن و درێژه به ژیانی خۆیان بدەن.

ڕاپۆرتەکان گوزارشت لەوە دەکەن کە دەربەدەره ناهاوسانه (+LGBTQ) ئێرانییەکان لە تورکیا بە توندوتیژییەوه هێرشیان کراوەتە سەریان و یان سووکایەتییان پێ کراوە و مامەڵەی خراپیان لەگەڵ کراوە، ئەو ڕەفتارانەی کە لە تورکیا بەرامبەر بە کەسانی ناهاوسان (+LGBTQ یان هاوڕەگەخواز) و لایەنگرانیان دەکرێ شتێکی زۆر باوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ساڵی 2012 کۆمیسیۆنی نێودەوڵەتی مافەکانی مرۆڤ بۆ هاوڕەگەزخوازان، حکومەتی تورکیا وەک کێشەیەکی کورتخایەن سەیری پەنابەرانی ئێرانی دەکا، چونکە ئەوان هەرگیز ناتوانن بۆ هەمیشە لە تورکیا بژین.

مانەوەی ئەو پەناخوازانە لە تورکیا هەتا ئەو کاتەی لە ئەمریکا، کانادا یان ئوسترالیا نیشتەجێ دەکرێن، کەمه. هەر وەک پێشتریش ئاماژەمان پێدا، هەرچەندە تورکیا یەکێکە لە واژۆکارە سەرەکییەکانی ڕێککەوتننامەی پەنابەران لە ساڵی ١٩٥١ و خاوەنی بنەڕەتیترین سیستەمی پەنابەریی نێودەوڵەتییە، بەڵام ئەم وڵاتە پەنابەری هەمیشەیی لە ئێران یان هیچ شوێنێکی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین، ئەفریقا و ئاسیا وەرناگرێت.

تورکیا سنوورێکی جوگرافیایی له ڕێککەوتننامەی پەنابەراندا سەپاندووە، واتە تورکیا مافی پەنابەری بە زۆرینەی ئەو کۆچبەرە ناچارییانه نادا که هاتوونەتە ناو سنوورەکانیەوه واته پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و ئاسیا و ئەفریقا. لە بەرامبەردا بەرپرسیارێتیی پاراستنیان لە پلەی یەکەمدا لە ئەستۆی کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانه که بەرپرسیارە لەوەی که چارەسەرێکی هەمیشەییان بۆ بدۆزێتەوه که ئەم چارەسەرە زیاتر نیشتەجێکردنەوەی دووبارەیانه.

پەناخوازە ناهاوسانەکان (هاوڕەگەزخواز) دەبێ لە تورکیادا بە ڕێکاری ئاڵۆزی پەنابەریدا تێپەڕن، پرۆسەیەک کە زۆر سترێس و ماندووکەره و زۆر جار شیاوی تێگەیشتن نییه و ناڕێک و بگۆڕە. خودی پرۆسەی نیشتەجێکردنەوه لەوەش ترسناکترە.

پرۆسەی نیشتەجێکردنەوه پرۆسەیەکی ورد و شێلگیرانەیه کە ڕوونی دەکاتەوه کە ئایا ئەو ئیدعایانەی کە پەناخوازان دەیکەن نایاسایین یان نا و هەروەها هەموو کەسێک ناتوانێ ئەو قەناعەتە بە کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHCR) یان ئەو وڵاتە بێنێ کە چوونەتە ناوی که ئەم پەناخوازانە ناهاوسانن و گەڕانەوه بۆ وڵاتی ڕەسەنی خۆیان، به لایانەوه شتێکی مەحاڵه. پێشتر لە تورکیا ماوەی چاوەڕوانی لە نێوان ١٠-١٤ مانگدا بووە. ئێستا ڕەنگە ئەم ماوه هەتا ٣ ساڵ بخایەنێت. لەم ماوەی چاوەڕوانییەدا، پەناخوازه ناهاوسانەکان دەبێ تێچووی ئابووریی خۆیان دابین بکەن.

زۆرێک لە پەناخوازه ناهاوسانەکان (+LGBTQ) ڕایانگەیاندووە کە لە کاتی دیمانەی پەنابەریی کاتیدا، سەبارەت به پێشینەی سێکسی و ئەزموونە سێکسییەکانیان و هەروەها پۆزەیشنی سێکسیی دڵخواز و ڕێژەی هاوبەشە سێکسییەکانیان پرسیاری ناخۆشیان لێ کردوون. زۆرێک لە دیمانەکان له ژوورێکی تایبەتی لەگەڵ ئەفسەرانی پۆلیسدا ئەنجام نەدراون و ئەوان لە کاتی دیمانەدا لە لایەن پۆلیسەکانەوە گاڵتەیان پێ کراوه یان پێیان پێکەنیون.

هەرچەندە ڕێساکانی پەنابەریی له وڵاتی تورکیا هانی پەناخوازان دەدا بۆ ئەوەی داوای مۆڵەتی کارکردن بکەن، بەڵام هەتا ئێستا ڕێژەی زۆر کەمی پەنابەر یان پەناخوازەکان وەها مۆڵەتێکیان وەرگرتووە.

پرۆسەی مۆڵەتی کارکردنیش سەختە و لە ڕووی کارگێڕییەوە ئاڵۆزە. زۆرێکیان هەڵوەدای هەلی کاری نایاسایین.

کەسانی ناهاوسان (+LGBTQ یان هاوڕەگەزخواز) لە پەراوێزخراوترین و خەسارهەڵگرترین پەناخوازان و پەنابەرانی ئەمڕۆی تورکیان. ئەو پاڵپشتییەی کە لە لایەن حکومەتی تورکیا و کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پێشکەشی ئەم کەسانه دەکرێ، ڕێگە بەم کەسانە دەدا که خۆیان لەو بەدڕفتاری و ئەشکەنجه و مەرگەی که له وڵاتی خۆیاندا هەیه ڕزگار بکەن.

بەداخەوە بەردەوامی ژیانی جەستەیی کەسانی ناهاوسان (+LGBTQ) زۆر جار پڕە لە مەترسی و بەشخوراوی. بەشێک لەم مەترسی و هەڕەشە و مەترسییانە دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی ئیمکانات لە سەر ئاستی ناوچەیی و نیشتمانی و نێودەوڵەتی، و هەندێکیشیان به هۆی ترس و نەزانین و دەمارگرژییه ڕەگداکوتاوەکانی کۆمەڵگایه. ئەم مرۆڤانە ئاوێنەی ئەو ژیانە تاریک و شپرزەن کە لە وڵاتەکەیاندا هەیانبووه.

کانادا

یەک لە سەر پێنجی دانیشتوانی وڵاتی کانادا لەدایکبووی وڵاتانی دەرەوەن. کانادا وەک وڵاتێکی خاوەن دیموکراسیی فرەنەتەوەیی چالاک و بەهێز دادەنرێ کە لەبەر بەرگریکاری مافەکانی مرۆڤ ناوبانگێکی جیهانی هەیە. حکومەتی ئەم وڵاته له پێناو بەرەو پێشبردنی مافەکانی ناهاوسانان هەنگاوی باشی ناوە، لەوانە دەرکردنی یاسا بۆ پاراستنی کەسانی ناهاوسان لە هەمبەر هەڵاواردن، و هەروەها بژاردەیەکی ڕەگەزیی نادووانەیی لە سەر پاسپۆرتەکان داناوه.

لە کانادا، چالاکیی سێکسیی هاوڕەگەزخوازان لە ٢٧ی حوزەیرانی ١٩٦٩ەوە بەیاسایی کراوە واته له کاتی جێبەجێبوونی یاسای هەموارکردنەوەی یاسای تاوانەکان (کە بە پڕۆژە یاسای C-150 Bill ناسراوە) و بە ڕەزامەندیی شاهانە دەرچووە.

کانادا دەیان جار بە یەکێک لە وڵاتانی دۆستی هاوڕەگەزخوازان لە جیهاندا ناسراوە که گەورەترین شارەکانی یەکێک له ناوچە تایبەتەکانی هاوڕەگەزخوازانەکانه و بە یەکێک لە شارە خۆشەویستەکانی جیهان ناو دەبرێت.

بەو پێیەی که لە ماوەی ٤٠ ساڵی ڕابردوودا سیاسەتەکانی ئێران گۆڕانکارییەکی گەورەی بە خۆوە بینیوە، سروشتی کۆچی ئێرانییەکانیش بۆ کانادا گۆڕانکاری بە سەردا هاتووە. وا دیارە لەگەڵ خراپتربوونی قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە سوریا و وڵاتانی دەوروبەری، پەنابەره ناهاوسانە (+LGBTQ) ئێرانییەکان و ئەو خۆبەخشانەی که مەرجەکان دەیانگرێتەوه و ئارەزووی کۆچکردنیان بۆ کانادا هەیە، دەبێ پرۆسەیەکی زۆر وردی پشکنینی خوێنیان بۆ بکرێ کە هاوڵاتیانی زۆرێک لە وڵاتانی دیکە ناچار نین ئەم پشکنینه ئەنجام بدەن. شێوازی دروستکردنی هاوسەنگی لە نێوان نیگەرانیی ئاسایشی نیشتمانی و مافەکانی کۆچبەران لەگەڵ پرۆسەیەکی دادپەروەرانە بۆ دەوڵەتی ئێستا داپەڕێکی چەتوونه.

پێشتر کانادا بە شێوەی فەرمی داوای کردبوو کە پرۆسەی نیشتەجێکردنی پەناخوازه ئێرانییەکان که به ناهاوسانان (+LGBTQ) ناسراون بە خێرایی ئەنجام بدرێ و له نیشتەجێکردن له کانادا بخرێنی ڕیزی یەکەمەکانەوه. بەڵام لە ساڵی ٢٠١٥ و لە سەر داوای سەرۆکوەزیرانی کانادا واته جاستن تڕۆدۆ، لەبەر یەکەمایەتیدان به پەنابەرە ڕاکردووەکانی قەیرانی سوریا، ئەم داوایه بەدی نەهات.

ساقی قارەمان، سەرۆکی ڕێکخراوی کوییری ئێرانی نیشتەجێ له کانادا، وتی: “ئێمه پێمان خۆش نییە وا بیر بکەینەوە، بەڵام پێدەچێ بەڵێنی هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران جاستین تڕۆدۆ بۆ هێنانی 25 هەزار پەنابەری سووری کاریگەری لە سەر هاتنی پەنابەرانی ناهاوسان دانابێ، هەرچەندە ئەوان پێشتر وتیان که ئەم کارەیان هیچ کاریگەرییەکی له سەر وەرگرتنی ناهاوسانەکان نەبووه، بەڵام له کردەوەدا وەها شتێک ڕوو نادات. سەرباری ئەوەی ڕێگە بە پەنابەره ناهاوسانە (+LGBTQ یان هاوڕەگەزخواز) ئێرانییەکان دەدرێ که بچنە ئەمریکا، بەڵام قارەمان دەڵێ سەبارەت بەوەی کە دەچن یان ناچن دوودڵه.

“قارەمان” ڕایگەیاند که هەتا ساڵی ٢٠١٣، ماوەی چاوەڕوانی بۆ دەستنیشانکردن و نیشتەجێکردنی ناهاوسانەکان (+LGBTQ) لە لایەن کۆمیساریای باڵای پەنابەرانەوە لە تورکیا نزیکەی ساڵ و نیو بووێک کە کۆنتڕۆڵکردنی ئەستەمە بوو. جەنگی سوریا هەندێ گۆڕانکاریی هێنا ئاراوه چونکە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کانادا ژمارەیەکی زۆریان لە پەنابەره سوریاییەکان نیشتەجێ کرد. ماوەی چاوەڕوانیی ناهاوسانەکان پێش نیشتەجێکردن بۆ سێ ساڵ زیادی کرد. دیارە شەڕی ناوخۆی سوریا کاریگەری لە سەر ئەم پرۆسە داناوە.

لە ساڵی ٢٠١٧ کانادا بۆ نیشتەجێکردنەوەی دووبارەیان دەستی کرد بە ڕەوانەکردنی ئێرانییە ناهاوسانە سێکسییەکان (+LGBTQ) بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. لە حکومەتی پێشووی هارپەردا، پارتی پارێزگاران بە هۆی جێبەجێکردنی بەرنامەیەک بۆ هێنانی سەدان پەنابەری ناهاوسان (هاوڕەگەزخوازەکان) لە تورکیاوە بۆ کانادا ستایشی نێودەوڵەتییان بە دەست هێنا. بە ڕوونی باس لەوە کرا کە کانادا لەگەڵ ئەوەی ژمارەی وەرگرتنی سورییەکانی بۆ ناو کانادا زیاد کردووه هەر بەو ڕێژەش هێنانی ژمارەی ئێرانییەکانی بۆ ناو کانادا کەم کردەوە. ئیدارەی کۆچبەریی فیدراڵیی کانادا دانی بەوە داناوە کە ژمارەیەکی کەمتری لە ئێرانییە ناهاوسانەکانی (+LGBTQ) تورکیای نیشتەجێ کردووە بۆ ئەوەی لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٥دا شوێنێک بۆ گواستنەوەی ئاسمانیی سوریا ئاواڵا بکات.

دەیڤید مانیکۆم، جێگری یاریدەدەری کانادا بۆ کاروباری ستراتیژی و سیاسەت دەڵێ: ئێمە هەرگیز لە هێنانی ئێرانییه ناهاوسانەکان (+LGBTQ) پاشگەز نەبووینەتەوه. ئێمه داواکاری زۆرمان هەبوو، کە ناهاوسانە (+LGBTQ یان هاوڕەگەخواز) ئێرانییەکان بەشێک لەو داواکارییانە بوون. لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی پەنابەرانی سووری، ژمارەی گەڕاندنەوه بۆ ئێرانمان کەم کردەوه.

لەگەڵ ئەوەی وەدەستهێنانی زانیاری لە سەر ژمارەی پەنابەرانی کەمینە ڕەگەزی و سێکسییەکان ئەستەمە، ئامارە ناوخۆییەکانی وەزارەتی کۆچبەران نیشان دەدەن کە که ڕێژەی ئەو ئێرانییانەی که له ڕێگەی کۆمیساریای باڵای پەنابەران له کانادا نیشتەجێ کراون، بە ڕێژەی ٨٥ له سەد دابەزینی به خۆوه بینیوه. ئێرانییە ناهاوسانەکان (+LGBTQ) لە تورکیا و گرووپە داکۆکیکارەکانیان دەڵێن لەگەڵ دەستپێکی بەرنامەی سوریا له مانگی نۆڤەمبەری ٢٠١٥ گەڕاندنەوەکان زۆر کەمی کردووه. بەر لەوەی گەڕاندەوەی پەنابەران بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان دەست پێ بکا، دواکەوتنه شەش مانگەکان له لایەن NHCR هەتا مانگی ئاکتەوبەری (تشرینی یەکەم) ٢٠١٦ زۆر بوو.

داتاکانی ئەم وەزارەتە دەریدەخەن کە کانادا لە ساڵی ٢٠١٥دا به هەزار و ٢٢ ئێرانی و لە ساڵی ٢٠١٥دا به ٣٧٤ ئێرانی و لە ساڵی ٢٠١٦دا تەنیا به ١٥٢ ئێرانی مافەی پەنابەری بەخشیوە. قارەمان لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ئەگەر کانادا شێوازی مامەڵەی خۆی بەرامبەر بە پەناخوازه ناهاوسانه (+LGBTQ) ئێرانییەکان نەگۆڕێ، ئەوا هەر وا له تورکیا گیر دەخۆن، تورکیا وڵاتێکه که دژی هاوڕەگەزخوازتۆقێنی خەبات دەکات. قارەمان دەڵێ: ئەم هاوڕەگەزخوازانه ژن و پیاو و تڕەنسن کە لە تورکیا و ئێراندا هەست بە پارێزراوی ناکەن. ناتوانن کارێک بدۆزنەوە. کاتێک کارێکیشیان دەست دەکەوێ هێرش دەکرێتە سەریان و داوای سێکسیان لێ دەکرێت”.

حکومەتی کانادا له ژێر زەخت و فشارێکی زۆردا بوو، هۆکاری گواستنەوەی ئاسمانیی ئاواره سوریاییەکان و گەڕاندنەوەی پەناخوازه ناهاوسانە ئێرانییەکانی ڕوون کردەوه و هەروەها کۆتایی بە بەرنامەی نیشتەجێکردنی سەدان ئێرانیی ژێر ئەشکەنجە و ئازار له لایەن کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان هێنا. جاستین تڕۆدۆ سەرۆکوەزیرانی کانادا لەبەر ئەم بابەته بە گریانەوە داوای لێبوردنی لە ناهاوسانەکان (+LGBTQ) کرد. ناوبراو وتی: بۆ ئەو ڕەنج و ئێشەی که تووشی کۆمەڵگەی لزباین، هاوڕەگەزخوازان، دووڕەگەزخوازان، تڕەنسجێندەرەکان و کوییرەکانمان کرد، داوای لێبوردن دەکەین. ناوبراو لە کاتێکدا که بە دەستماڵێک فرمێسکەکانی چاوی دەسڕی، درێژەی به قسەکانی دا: ئێمە حکومەت و پەرلەمان و خەڵکی کانادا هەڵەمان کرد، ئێمه داخدارین و هەرگیز ڕێگە نادەین ئەمە دووبارە ببێتەوە.

ویلایەتە یەکگرتووەکان

میکانیزمی یاسایی مافی پەنابەری لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پاڵپشتیی لەو کۆچبەرانەیە کە لە وڵاتی خۆیاندا ئازار دەدرێن و ستەم دەکرێن و یان پێیان وایە ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی ڕەسەنی خۆیان زیانیان پێدەگات. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زۆرترین ژمارەی پەنابەرانی نیشتەجێکراوی تورکیا قبوڵ دەکات.

دوای پێدانی پێگەی پەنابەری، تاکەکان دەتوانن لە ئەمریکا بمێننەوە و مۆڵەتی کارکردن وەربگرن و له هەندێک یارمەتیی گشتی سوودمەند بن و لە کۆتاییدا داوای گرین‌کارت و ڕەگەزنامەی ئەمریکی بکەن. ئەوە خزمەتگوزاریی ڕەگەزنامە و کۆچبەریی ئەمریکایە (لقێک لە وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا) که له سەر پێدان یان پێنەدانی پێگەی پەنابەری بڕیار دەدەن. کۆچبەری و پەنابەری لە سەر بنەمای هۆگریی سێکسییە.

شێوازی ئاسان و ئاسوودەی پەنابەری لە ئەمریکا (هەروەها لە ئاستی نێودەوڵەتی) به گوێرەی پێناسەی دەستەواژەی “پەنابەر”ه کە بە واتای کەسێکه کە بە هۆی ترسێکی قووڵ له ئازار و ئەشکەنجە و به هۆکاری نیژادی، ئایینی، نەتەوەیی، بۆچوونی سیاسی یان ئەندامێتی له گروپێکی کۆمەڵایەتیی تایبەت، له وڵاتی دایکیی خۆیان ڕایان کردووه و ترسی ئەوەیان هەیه که له داهاتوودا ئازار و ئەشکەنجه بدرێن.

پەناخوازانی ئەمریکا دەبێ ئەوه بیسەلمێنن کە لە وڵاتی خۆیاندا هەڕەشەی ئازار و ئەشکەنجەیان له سەره و ترسێکی لۆژیکیان له ئازار و ئەشکەنجە لە داهاتوودا هەیه.

زۆرێک لە کەسانی ناهاوسان (هاوڕەگەزخواز) بە پێی پۆلێنبەندیی گروپی کۆمەڵایەتیی تایبەت مافی پەنابەرییان پێ دەدرێت. بۆ ئەوەی گروپێک وەک گروپێکی کۆمەڵایەتیی تایبەت مەرجی پێویستی بۆ وەرگرتنی پەنابەری هەبێ، دەبێ تایبەتمەندییەکی سروشتیی هاوبەشی هەبێ: ئەوان ناتوانن یان نابێ بگۆڕدرێن، چونکە گۆڕانکاری لە ناسنامە یان ویژدان بۆ ئەوان گرینگە. کەسانی ناهاوسان (+LGBTQ یان هاوڕەگەزخواز) لەم پۆلانەدا جێیان دەبێتەوه، چونکە سیفەتێکی هاوبەشیان هەیە و تەنانەت ئەگەر کەسێک ئیدعای ئەوە بکا کە دەتوانن بگۆڕدرێن، ئەوا هۆگرییەکەیان بۆ شوناسەکەیان زۆر گرنگە و بۆیە نابێ بگۆڕدرێت.

بە واتایەکی تر، هاوڕەگەزخوازی دەبێ تایبەتمەندییەکی هەمیشەیی و سروشتی بێ بۆ ئەوەی سەرنجی بەرپرسانی کۆچی ویلایەتە یەکگرتووەکان بەرەو لای خۆیان ڕابکێشێت.

یەکەم شت کە گرینگە ئەوەیە کە کەسی ناهاوسانی سێکسی دەبێ به شێوەی جەستەیی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا بوونی هەبێت. لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وەرگرتنی مافی پەنابەری دوو پرۆسە له خۆ دەگرێ، کە بە شێوەیەکی دروست بە پرۆسەی پەنابەری “قبوڵکردن” و “بەرگری” ناو دەبرێن.

کەسەکه دەبێ لە ماوەی یەک ساڵدا لە دوایین هاتنی بۆ ئەمریکا داوای مافی پەنابەری بکات. لە ماوەی یەک ساڵدا دوای چوونە ناو ئەمریکا ئەرکی سەلماندنی داوای مافی پەنابەری له سەر شانی پەناخوازه و دەبێ به بەڵگەی ڕوون و قنیاتکەرەوە ئەمه بسەلمێنێت. ئەم یاسایە سەرەڕای دوو ئاوارتەکەی به توندی جێبەجێ دەکرێت. یەکەم ئەوەی که کەسەکە ئەگەر بیسەلمێنێ کە بارودۆخەکە گۆڕاوە دەتوانێ زیاتر لە ماوەی یەک ساڵ داوای مافی پەنابەری بکات.

هەندێک جار ڕەنگه کاتی چوونه ناو وڵاتی ئەمریکا چیتر ترسێکی لۆژیکی لە ئازار و ئەشکەنجەی له داهاتوودا له ئارادا نەبێ، بەڵام گۆڕانکاری لە بارودۆخی ئێستای وڵاتی یەکەم (بۆ وێنه گۆڕانکاری له ناو حکومەت) بۆته هۆی ئەوەی که کەسەکه تووشی ترسێکی لۆژیکی بێ یان بارودۆخی کەسەکە گۆڕانی به سەردا هاتبێ (وەکوو گۆڕینی ئایین). ئاوارتەی دووهەم له حاڵەتێکدا بوونی هەیه که دۆخی نائاسایی ناهێڵێ داوای مافی پەنابەری له ماوەی یەک ساڵی بکرێت. ئەم ئاوارتانه دەگمەنن و تەنها کاتێک ڕوو دەدەن که کەسەکە هەموو مەرجە خوازراوەکانی هەبێت.

داخوازییەکی ئەرێنی به تۆمارکردنی داخوازیی مافی پەنابەری بۆ I-589 به دەوڵەت دەست پێدەکات. دوای چەند مانگێک، نووسینگەی پەنابەری دیمانەیەک لەگەڵ خوازیاری مافی پەنابەری ساز دەکات. پەناخواز دەبێ وەرگێڕێکی هەبێ و هەروەها پارێزەری پەناخوازیش بۆی هەیە لە شوێنی دیمانەدا ئاماده بێت.

پەناخوازی ناهاوسانی (+LGBTQ) ئێرانی دەبێ بیسەلمێنێ که فەرهەنگی کۆمەڵگەی ناهاوسان (+LGBTQ) لە وڵاتەکەیدا زۆر قبوڵکراو نییە و ئازار و ئەشکەنجەکردنی ئەو لەبەر شوناسی ناهاوسانی (هاوڕەگەزخوازی) یان هۆگرییه سێکسییەیەتی. زۆرێک لە ناهاوسانه ئێرانییەکان بەڵگەی یاسایی توندوتۆڵ بۆ ئیدعای پەناخوازییەکەیان دەخەنە ڕوو:

پێشێلکردنی مافەکانی ناهاوسانان (+LGBTQ) پێشێلکردنی مافی مرۆڤە؛ هاوڕەگەزخوازان و دووڕەگەزخوازان لە ئێران هەمیشه لەبەر دەم هەڕەشەی ئازار و ئەشکەنجەدانن و لە ئەنجامدا مەترسیی گرتن و سزادانیان لە سەرە. کەواته زۆر لۆژیکییه که دۆخی ناهاوسانێکی ئێرانی لەگەڵ پێناسەی یاسایی ترس لە ئازار و ئەشکەنجە یەک دەگرێتەوه. چەند مانگ دوای دیمانەکە، ئەفسەری پەنابەری، بڕیارەکەی دەردەکات.

لە کاتێکدا کە کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێ له کاتی سازکردنی دیمانە بۆ دیاریکردنی دۆخی پەنابەران (RSD) کەشێکی ڕێزدارانه و متمانەبەخش ساز بکا، زۆرێک لە کەسانی ناهاوسانی سێکسی شێوازی دیمانەیان به هێرشبەرانه، نەشیاو یان حەشەرییانه وەسف کردووه.

بۆ نموونە کاتێک که پەناخوازێکی تڕەسنجێندەر خەریک بوو باسی دەستدرێژیی سێکسیی دوازده کاتژمێرەی بەکۆمەڵی هەندێ له هێزەکانی پۆلیسی دەوڵەتی ئێرانی دەگێڕاوه، داوایان لێ کردووە که وردەکاریی سێکسیی ئەم دەستدرێژییە بگێڕێتەوه. یان به دەیان جار داوا لە پیاوێکی هاوڕەگەزخواز کراوە که باس لەوە بکا کە ئایا هاوبەشەکەی لە یەکەم ئەزموونی سێکسیدا “شلەمەنی، ئامێر یان مادەی هۆشبەری” بەکار هێناوە یان نا.

پیاوێکی دیکە وەبیری دێنێتەوه که کەسی دیمانەکار له کۆمیساریای باڵای ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران پێی وتووه لەوه ناچێ ئەو پیاوێکی هاوڕەگەزخواز بێ چونکه ئەو له وڵاتەکەی خۆیدا لەگەڵ ژنێکدا هاوسەرگیری کردووە. به هەمان شێوه ئەو کەسانەی که جلوبەرگی پیاوانەیان لەبەر کردبوو و ڕەفتاری پیاوانەیان هەبوو پرسیاریان لێکرا که بۆچی جلوبەرگی ژنانەتریان لەبەر نەکردووه. کەسانی دیمانەلەگەڵکراو ڕایانگەیاند که لانیکەم یەکێک له وەرگێڕە فارسەکانی کۆمیساریای باڵای ڕێکخراوی نەتەوه یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەره پیاوه هاوڕەگەزخوازەکان، پیاوانی هاوڕەگەزخوازی به ناوی سووکانەی ڕووسێپیگەر (مانای فارسیی لەشفرۆش و سۆزانی) ناوزەد کردووه.

پێداچوونەوە بە داواکارییەکە دەکرێ و پرسیارەکان دەخرێنە ڕوو.

لە زۆربەی زۆری حاڵەتەکاندا لە ماوەی دوو هەفتەدا بڕیار له سەر پەسەندکردن یان ڕەتکردنەوەی داخوازیی پەنابەری دەدرێت. نکۆڵی واته کەسەکه له قۆناغه یاساییەکاندا ڕێوشوێنی دوورخستنەوەی بە سەردا دەسەپێ و دۆسیەکە ڕەوانەی دادوەری کۆچبەری دەکرێ کە یان مافی پەنابەری دەدا یان ڕەتی دەکاتەوە. ڕەتکردنەوەکە شیاوی تانەلێدانه و کەسەکە لە کاتێکدا که چاوەڕێی بڕیاری کۆتاییه دەتوانێ بە شێوەی یاسایی مافی پەنابەری هەبێت.

ئەو ڕاپۆرتانەی که سەبارەت بە ڕفتار و هەڵسوکەوت لەگەڵ زیندانییە ناهاوسانە سێکسییەکانە لە ڕێگەی یاسای ئازادیی زانیارییەکان یان FOIA و لە ڕێگەی سکاڵاکانی گروپەکانی مافی کۆچبەرانەوە بەدەست هاتوون، دەریدەخەن کە زیندانییه ناهاوسانەکان (+LGBTQ) له چاو دانیشتوانی گشتیی زیندانەکان ١٥ هێندە زیاتر دەستدرێژیی سێکسی دەکرێته سەریان.

کۆچ و ڕەگەزێتی لە ناو کەسانی ناهاوسان (+LGBTQ)

لە مانگی نۆڤەمبەری ٢٠١٣، ناوەندێکی لێکۆڵینەوەی پێشکەوتنی ئەمریکا (CAP) ڕایگەیاند کە دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر ناهاوسان (هاوڕەگەزخواز) لە زیندانی کۆچبەران ١٥ هێندە زیاتر بووە.

هەواڵنێری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەشکەنجە، ڕایگەیاند که ڕفتار لەگەڵ کۆچبەرە هاوڕەگەزخوازەکان لە ناو زیندانەکانی ئەمریکا پێشێلکردنی ڕێککەوتننامەی دژەئەشکەنجەیە.

بەرچاوبوون

لە گوتاری ڕەگەزێتیی پەنابەرێتیدا، لەبەرچاوبوون مانایەکی تایبەتی هەیە. لەبەرچاوبوون بەو مانا نییه که ئایا ئەوکەسە له ڕوواڵەتدا ناهاوسانێکی سێکسی هەیە یان نا، بەڵکوو ئەوەیە کە ئایا فەرهەنگ ئەوان بە شێوەی پێویست به تاقمێکی جیاواز له دیتران دەزانێ یان نا. له ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دادوەران و بەرپرسانی کۆچبەری پێداگری لە سەر ئەم خاڵه دەکەنەوه کە دەبێ هاوڕەگەزخوازی لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە ببینرێ بۆ ئەوەی ئیدعای ئازار و گێچەڵە سێکسییەکەیان قبووڵ بکرێت.

لە بنەڕەتەوه بەرچاوبوون بەو مانایه دێ کە فەرهەنگەکەیان ئەوان وەک گروپێک جیاواز لە مرۆڤەکانی دیکە ڕەچاو دەکات. ئەوەی که ئەم لەبەرچاوبوونه بە شێوەیەکی پێویست بوونی هەیه یان نا بەستراوەتەوه به ڕاستییەکانی کەسەکه یان دۆسییەکەوه؛

بەڵام بە گشتی ئەگەر حکومەت هەر چەشنه هەڵوێستێک یان ڕوانگەیەکی جیاکارانەی بەرامبەر به هەر کەسێکی ناهاوسان (+LGBTQ) هەبێ، ئەوا ئەم ئاستەنگە جێبەجێ دەکرێت. لە لایەکەوە دادگاکان ئیدعای پەیوەست به باردۆخی ناهاوسانانی سێکسیی وڵاتانی ئەلبانیا، ئەرژەنتین، گویانا، ئەندەنوسیا، جاماییکا، لوبنان، مەغریب و ئۆگاندایان قبووڵ کرد و هی مەکسیک، پیرۆ، نەیجیریا و زیمبابۆیان ڕەت کردەوە.

مەرجێکی دیکە ئەوەیە کە پەناخوازی ناهاوسان (+LGBTQ یان هاوڕەگەزخواز) دەبێ لە ئەمریکاش بە هۆی هۆگرییه سێکسییەکەی یان شوناسەکەیەوە هەراسان بکرێت. هەر وەک پێشتر باسمان کرد، کۆمەڵگای ئێران بەو یاسایانەی که ڕاشکاوانه له دژی هاوڕەگەزخوازی دەیگرێتە بەر و ئەو ناوناتۆره کۆمەڵایەتییه بەربڵاوەی که ئاوێتەی بێزاری و ڕق و نفرەتە، هەڵسوکەوتێکی شێلگیرانه و تونداژۆیانەی بەرامبەر به هاوڕەگەزخوازی هەیه. هاوڕەگەزخوازی لە ئێران بە تاوان دادەنرێت. ئەگەر وڵاتێک پەیوەندیی سێکسی بۆ ناهاوسانێکی سێکسی به تاوان لە قەڵەم بدا، کەواته بەدواداچوونی یاسایی بۆ ئەو تاوانه لەوانەیه بۆ ئازار و ئەشکەنجەدانی تەواو بێت.

ئەنجامگیریی کۆچ و ڕەگەزێتی له ناو ناهاواسانانی سێکسی (+LGBTQ)

ئێران بە هۆکاری جۆراوجۆری وەکوو ڕەگەزێتی، بۆته چەقی ڕەوته فراوانەکانی کۆچی دەرەکی و کۆچی نێودەوڵەتی. ناهاوسانانی ئێرانی به دەست پێشێلبوونی مافەکانیانەوە دەناڵێنن و لە ئازادییە سەرەتاییەکان بێبەشن. ئەم کەڵکاوەژۆیی و هەڵسوکەوتە خراپانە لە لایەن حکومەتی ئێران و سیستەمی دادوەری و فاکتەرە ناحکومییەکانی وەکوو قوتابخانە و ئەنجومەن و بنەماڵەکانەوە ئەنجام دەدرێن. کەس لەم پێشێلکاریی مافە بنەڕەتییەکان بەرپرسیار نییه و زۆرێک لە ناهاوسانەکان کە لە ترس و دڵەڕاوکێدا دەژین هیچ بژاردەیەکیان نییە جگە لەوەی هەوڵی کۆچکردن بدەن. ڕەگەزێتییان هۆکاری ڕاکردنیانه.

پەنابەره ناهاوسانەکان ڕووبەڕووی چالنجی یاسایی دەبنەوە کە پەنابەرانی دیکه ئەم چالنجانه بەئەزموون ناکەن. سەرەڕای ئەمەش زۆر گرینگە کە چوارچێوەیەک هەبێ که ناهاوسانەکان لە هەمبەر چالنجی دووفاقه بیانپارێزێ و پاڵپشتیان لێ بکا:

چالنجی پەیوەست بە پەنابەرێتی و چالنجی پەیوەست بە هۆگریی سێکسی یان شوناسی ڕەگەزی. ئەم چالنجانه پێویستیان بە هەستیارییە و دەبێ شوناسە لە حاڵی گوورانەکانی ناو لایەنێکی سێکسی بەراورد بکرێن. کاتێک ناهاوسانەکان هێشتا له وڵاتانی ترانزێتی وەکوو تورکیان، پێویسته هاریکاری بکرێن؛

بۆ نموونە دەتوانین کۆمەک و هاوکارییان بکەین بۆ ئەوەی له ناو گێژاوی بیرۆکڕاسی و ڕێکارە ئیدارییەکاندا ڕێگەی خۆیان بدۆزنەوه و بتوانن ببنە پەنابەر. یان بۆ نیشتەجێبوون و ڕاهاتن لەگەڵ ژیانی نوێی وڵاتانی دۆستی ناهاوسانان (+LGBTQ یان هاوڕەگەزخوازان) پشتگیرییان لێ بکرێت. ئەمڕۆکه ناهاوسانانی سێکسی لە پەراوێزخراوترین و خەسارهەڵگرترین پەناخوازان و پەنابەرانی تورکیان، بەو پێیەی که مانەوە و بەردەوامییان لە تورکیا ڕووبەڕووی مەترسی و بێبەشیی نوێ دەبێتەوە.

لە دنیای ئەوڕۆدا که زۆر دەمارگرژه و بیر و باوەڕی نامرۆڤانه و شێلگیرانه دنیای داگرتووه، ناهاوسانانی ئێرانی لە بارودۆخێکی ناسەقامگیردان، بەتایبەت ئەو کاتەی که دەبێ له ترسی ئازار و ئەشکەنجه وڵاتی خۆیان به جێ بێڵن و له پێناو گەیشتن به ئاسایش ڕووبەڕووی ئازار و ئەشکەنجەی زۆر ببنەوه. ڕەگەزێتیی کەسانی ناهاوسان نابێ ببێته هۆکارێک بۆ ئەوەی تابشتی دەرد و مەینەت بێنن و ڕووبەڕووی ژیان پڕ له مەترسی ببنەوە.

ئەم بابەتە وەرگێڕانی وتاریMigration and Gender for Iranian +LGBTQ که له لایەن جورنالarcadia له ساڵی ۲۰۱۸ بڵاو بۆتەوه.

سەرچاوەکانی کۆچبەری و ڕەگەزێتی لە ناو ناهاوسانان/ هاوڕەگەزخوازان (+LGBTQ)

  • 1Forced Migration Review, Issue 42, (April 2013) , Ensuring protection for LGBTI Persons of Concern, fmreview.org/sogi
  • 2 Ahmady, Kameel. Et al (2019) Forbitten City ( Comperhansive research on LGBT in Iran), London, Mehri publishing
  • 2 Fagan, J., and Houdart, F. (July 2014) The World Bank, Pink Migration – Rising Tide of LGBT Migrants?
  • 3 Edited Adams,M., and Bell, A. (2007). Teaching for Diversity and Social Justice. 3rd edition, Routledge.
  • 4 Edited Renzetti, C., and Edleson, J. (2008). Encyclopedia of Interpersonal Violence, SAGE Publications.
  • 5 Potok, M. February 2011) , Intelligence Report, Issue 140, Anti-Gay Hate Crimes
  • 6 Bach, J. Forced Migration Review, Assessing Transgender Asylum Claims | www.fmreview.org/technology
  • 7 Cowen, T., Stella, F., Magahy, K., Strauss, K., and Morton, J. (March 2011) Equality Network BEMIS and GRAMnet, ‘Sanctuary, Safety and Solidarity: Lesbian, Gay, Bisexual, Transgender Asylum Seekers and Refugees in Scotland
  • 8 Whitaker, B., and Wilson, A. (June 2011), Unspeakable Love: Gay and Lesbian Life in the Middle East, University of California Press
  • 9 Calgary Herald, (June 2011) The World’s Most Gay Friendly Places Retrieved from http://www.nytimes.com
  • 10 Grant, A., (July 2010). “Dispatch | Gay Tel Aviv”. The New York Times.
  • 11 The Independent, (September 2008). The Five Most Improved Places For Gay Tolerance, Retrieved independent.co.uk/life-style/lovesex/ taboo
  • 12 LGBT Rights in Iran | Middle East Research and Information, Retrieved www.merip.org/lgbt-rights-iran …
  • 13 Bearak, M., and Cameron, D. (June 2016) The Washington Post, Here are the 10 Countries Where Homosexuality May Be Punished by Death
  • 14 Maldives Penal Code, s411; Pakistan Penal Code (Act XLV of 1860), See also, Whipple, S. (May 2012 ) Political Science 14, Homosexuality in Africa: The Causes of State discrimination Based on Race
  • Jaspal, R., (2018) Islam and Homosexuality: Identity, Threat and Sexual Health among Muslim Gay. In: J.M. Ryan and H. Rizzo, eds. Sexualities in the Contemporary Middle East
  • 16 Jaspal, R., (2018) Islam and Homosexuality: Identity, Threat and Sexual Health among Muslim Gay. In: J.M. Ryan and H. Rizzo, eds. Sexualities in the Contemporary Middle East
  • 17 Ottosson, D. (May 2010) ILGA,, The International Lesbian, Gay, Bisexual, Trans and Intersex Association, State-sponsored Homophobia: A World Survey of Laws Prohibiting Same sex Activity Between Consenting Adults
  • 18 Global justice Project Iraq (May 2009), Homosexuality and the Criminal Law in Iraq, Retrieved at org/…/21/homosexuality-and-the-criminal-lawin-iraq
  • 19 Parsi, A. (January 2015) , Harvard International Review, Iranian Queers and Laws Fighting for Freedom of Expression
  • 20 Fenton, S. (May 2016) The Independent, LGBT Relationships Are Illegal in 74 Countries.
  • 21 LGBT Activism in the Middle East and North Africa (April 2018) Audacity in Adversity, Retrieved at hrw.org/report/2018/04/16/audacity -adversity
  • 22 LGBT Activism in the Middle East and North Africa (April 2018) Audacity in Adversity, Retrieved at hrw.org/report/2018/04/16/audacity – adversity
  • 23 McDonald, J., (September 2015), Iraq’s Queer Community to Receive Support & Protection From New Organization, Retrieved at www.out.com/news-opinion/2015/9/29/iraqs-queer.
  • 24 McDonald, J., (September 2015), Iraq’s Queer Community to Receive Support & Protection From New Organization, Retrieved at www.out.com/news-opinion/2015/9/29/iraqs-queer
  • 25 The Daily Mail Online, (November 2007), Gays should be tortured and hanged. Retrieved at www.dailymail.co.uk/news/article.
  • 26 Parsi, A., (January 2015) Harvard International Review, Iranian Queers and Laws Fighting for Freedom of Expression, See also, Jaspal, R. (2018) Islam and Homosexuality: Identity, Threat and Sexual Health among Muslim Gay. In: J.M. Ryan and H. Rizzo, eds. Sexualities in the Contemporary Middle East
  • 27 Jaspal, R. (2018) Islam and Homosexuality: Identity, Threat and Sexual Health among Muslim Gay in: J.M. Ryan and H. Rizzo, eds. Sexualities in the Contemporary Middle East,
  • 28 Jaspal, Rusi . (2018) Islam and Homosexuality: Identity, Threat and Sexual Health among Muslim In: J.M. Ryan and H. Rizzo, eds. Sexualities in the Contemporary Middle East.
  • 29 Wetzstein, C. (October 2013), The Washington Times, APA to correct manual: Pedophilia is not a sexual orientation
  • 30 Schlatter, E. and Steinback, R. (December 2010) Alternet Media , 10 Hateful Anti-Gay Myths Debunked
  • 31 Afshari, R. (September 2016), Human Rights Quarterly, Vol. 38 No. 3, pp. 814-834. Project MUSE, LGBTs in the Islamic Republic of Iran.
  • 32 Mashregh News. Understanding the Evident and Hidden Dimensions of the Promotion of Homophilia in the World
  • 33 Mehrangiz K, (July 2015) Lesbian, Gay, Bisexual and Transgender Rights in Iran, Analysis from Religious, Social, Religious, Social, Legal and Cultural Perspectives, IGLHRC,
  • 34 Parsi, A. (January 2015) , Harvard International Review Iranian Queers and Laws Fighting for Freedom of Expression
  • 35 O’Flaherty, M., and Fisher, J. ( January 2008) Sexual Orientation, Gender Identity and International Human Rights Law: Contextualising the Yogyakarta Principles, Human Rights Law Review : Volume 8, Issue 2, pages 207–248,
  • 36 Card, C, (1994). Adventures in Lesbian Philosophy. Indiana University Press. p. 127.
  • 37 Whitaker, B.( June 2016) The Guardian International Edition Newspaper, LGB Rights , Everything you need to know about being Gay in Muslim Countries
  • 38 Yip, A.K.T., (2004). Embracing Allah and sexuality? South Asian non-heterosexual Muslims in Britain. In: P. Kuman and K. Jacobsen, eds., South Asians in the Diaspora: Histories and Religious Traditions.
  • 39 Jaspal, R. (February 2014). Homosexuality in Islam. Paper presented at the European Society for Sexual Medicine and European Federation of Sexology Joint Annual Conference, Istanbul, Turkey
  • Human Rights Violations on the Basis of Sexual Orientation, Gender Identity, and Homosexuality in the Islamic Republic of Iran, IGLHRC
  • 41 Spencer, R,( April 2017) , Jihad Watch blog affiliated with the David Horowitz Freedom Center, Islamic Republic of Iran Arrests Over 30 Gay Men, Will Subject Them to Sodomy Tests.
  • 42 Bancroft, J. D. and June Machover Reinisch, (October 1990) Adolescence and Puberty, Oxford University Press, USA
  • 43 Labi, N. (May 2007) The Atlantic Magazines , The Kingdom in the Closet
  • 44 Rasmussen, S. (December 2014) The Vocativ Newsletter, Living Dangerously: What It’s Like To Be Gay In Iran
  • 45 Bagri N. T. (April 2017) Quartz News, Iran’s Policies about Transgender Rights Are Unique
  • 46 Alipour, M.( 2016) , Islamic Shari’a Law, Neotraditionalist Muslim Sholars and Transgender Sex-Reassignment Surgery: A Case Study of Ayatollah Khomeini’s and Sheikh al-Tantawi’s fatwas, International Journal of Transgenderism, Volume 18, Issue 1, pages 91-103
  • 47 Gender Confirmation Surgeries, American Society of Plastic Surgeons. Retrieved at www.plasticsurgery.org/reconstructive-procedures,
  • 48 Dehghan, K. ( May 2012) The Guardian International Edition, Iran Persecution of Gay Community Revealed
  • 49 Hamedani, A. (November 2014), BBC Persia Magazine, The Gay People Pushed to Change Their Gender
  • 50 Hamedani, A. (November 2014), BBC Persia Magazine, The Gay People Pushed to Change Their Gender
  • 51 Hamedani, A. (November 2014), BBC Persia Magazine, The Gay People Pushed to Change Their Gender
  • 52 Bagri N.T, (April 2017) , Quartz News, Iran’s Policies about Transgender Rights Are Unique
  • 53 Najmabadi, A.( December 2013) Professing Selves: Transsexuality and Same-Sex Desire in Contemporary Iran ,
  • 54 Najmabadi, A., (Fall/Winter 2008), The Feminist Press, Women’s Studies Quarterly 36(3-4): 23-42. Transing and Transpassing Across Sex Gender Walls in Iran.
  • 55 Iran: Still Hostile to Gays | Retrieved at www.defenddemocracy.org/media-hit/iran-still-hostile-to-gays
  • 56 Iran: UK Grants Asylum to Victim Of Tehran Persecution Of Gays, (February 2011) The Daily Telegraph. See also, Encarnación, O. G. (May 2017). Foreign Affairs .The Global Backlash Against Gay Rights Movement.
  • 57 United Nations, General Assembly, Situation of Human Rights in the Islamic Republic of Iran report of the Secretary-General, A/72 /332 (14 August 2017 ) available from undocs.org A/72 /332
  • 58 Carroll, A., and Itaborahy, P., (May 2015) 10th edition, ILGA, State Sponsored HomopHobia; A World Survey of Laws: Criminalisation, Protection and Recognition of Same-Sex Love
  • 59 Hall, J. (January 2016), The Independent, Which Country Executes the Most People?
  • 60 Ghaemi, H., (October 2010) Iran Primer: The Islamic Judiciary
  • 61 Ghaemi, H, (October 2010) Iran Primer: The Islamic Judiciary
  • 62 Amnesty International Press Release, (July 2014,) Iran: Youth at Risk of Hanging Amid Disturbing Rise in Juvenile Executions
  • 63 Michaelson, J., ( August 2014) The Daily Beast, Iran’s New Gay Executions
  • 64 Dehghan, K., (September 2011) The Guardian International Edition, Iran Executes Three men on Homosexuality Charges
  • 65 Dehghan, K., (September 2011) The Guardian International Edition, Iran Executes Three men on Homosexuality Charges
  • 66 Out Right International, (July 2007) Iran: IGLHRC Condemns Continued Use of Sodomy Laws To Justify Executions and Arbitrary Arrests
  • Kim, R., (August 2005) The Nation, Witnesses to an Execution.
  • 68 Kim, R., (August 2005) The Nation, Witnesses to an Execution.
  • 69 Amnesty International Press Release, (December 2007), Iran: Execution of Child Offender Makwan Moloudazdeh, Retrieved at www.amnesty.org/en/press-releases/2007/12/.
  • 70 Statement of the International Gay and Lesbian Human Rights Commission. 18. See, also Dahl F., Iran Seen Hanging Man for Raping Boys, (December 2007) . Reuters via the International Herald Tribune
  • 71 BBC NEWS | Middle East, (December, 2007) Iranian Hanged After Verdict Stay BBC News.
  • 72 Press Release, Amnesty International, (August 2016) , Iran: Hanging of Teenager Shows Authorities’ Brazen Disregard for International Law
  • 73 Told to a Tehran Bureau correspondent, The Guardian International Edition, (January 2013)
  • The Economist, (August 2018) The Way Forward on Immigration to the West
  • 75 Financial Tribune, Economy Business And Markets (December 2016) , A Look at Iran’s Migration Profile
  • 76 La Fountain-Stokes, Lawrence M. (2007) Queer Migrations: Sexuality, U.S. Citizenship, and Border Crossings, The Americas, vol. 63 no. 4, pp. 671-
  • Project MUSE,
  • 77 La Fountain-Stokes, Lawrence M. (2007) Queer Migrations: Sexuality, U.S. Citizenship, and Border Crossings, The Americas, vol. 63 no. 4, pp. 671-672. Project MUSE,
  • 78 National LGBTQ Task Force, Stronger Together, (October 2015) A Guide to Supporting LGBT Asylum Seekers
  • 79 National LGBTQ Task Force, Stronger Together, (October 2015), A Guide to Supporting LGBT Asylum Seekers
  • 80 Baetz, J, (November 2013) , The Associated Press ,EU Court: Homosexuality Can Be Grounds for Asylum,
  • 81 UNHCR Guidance Note on Refugee Claims Relating to Sexual Orientation and Gender Identity, 21 November 2008 para 26.
  • 82 Crowder, N., (March 2015) , The Washington Post, Seeking Home: The lives of Gay and Transgender Asylum Seekers of the Middle East
  • 83 National Geographic Family Reference Atlas of the World, (7th Ed.)
  • 84 Banani, D., (December 2003), Reforming History: Turkey’s Legal Regime and Its Potential Accession to the European Union. Boston College International Comparative Law Review, Vol 6. Issue 1,
  • 85 Jafar, A., and Shahtakhtinski, I. ( August 2016) Asylum Seekers from Turkey , Retrieved at www.islawfirm.com/asylum-seekers-from-turkey.
  • 86 Kirisci, K., (November 2003) Migration Policy Institute, A Transformation from Emigration to Immigration.
  • 87 United Nations General Assembly Resolution 4 29(V) of 14 December 1950, at http: //www.unhcr.org/refworld/docid/3b00f08a27.htm
  • 88 UN High Commissioner for Refugees, “States Parties to the 1951 Convention Relating to the Status of Refugees and the 1967 Protocol.
  • 89 Kirisci, K., (November 2003) Migration Policy Institute, A Transformation from Emigration to Immigration
  • 90 Author Independent, Asylum Information Database, Introduction to the Asylum Context in Turkey, Retrieved at www.asylumineurope.org/reports/country/turkey Turkey
  • 91 Author Independent, Asylum Information Database, Introduction to the Asylum Context in Turkey , Retrieved www.asylumineurope.org/reports/country/turkey Turkey
  • 92 Grungras,N., Levitan R., Slotek A. ( 2009) The Fletcher Journal of Human Security, 41 VOLUME XXIV
  • 93 IRQR, ( June 2016) World Refugee Day and Plight of LGBT Refugees, Retrieved at irqr.ca/2016/?p=410
  • 94 Grungras,N., Levitan R., and Slotek, A. 2009 The Fletcher Journal of Human Security, 41 VOLUME XXIV Unsafe Haven: Security Challenges Facing LGBT Asylum Seekers and Refugees in Turkey
  • 95 LGBTI Equal Rights Association for Western Balkans and Turkey, 8 March 2017 www.lgbti-era.org/content/turkey
  • 96 Grungras,N., Levitan R., and Slotek, A. 2009 The Fletcher Journal of Human Security, 41 VOLUME XXIV Unsafe Haven: Security Challenges Facing LGBT Asylum Seekers and Refugees in Turkey
  • 97 Dehghan, S. (February 2017) The Guardian International Edition, US Travel Ban Leaves Iranian LGBT Refugees in Limbo
  • 98 Grungras,N., Levitan R., and Slotek, A. 2009 The Fletcher Journal of Human Security, 41 VOLUME XXIV Unsafe Haven: Security Challenges Facing LGBT Asylum Seekers and Refugees in Turkey
  • 99 Iranian Queer Watch Report The Iranian Railroad for Queer Refugees, Retrieved at irqr.net/2016/wp-content/uploads/2016/01/IQW-Report.pdf
  • 100 Dehghan, S., (February 2017) The Guardian International Edition, US Travel Ban Leaves Iranian LGBT Refugees in Limbo
  • 101 Dehghan, S., (February 2017) , The Guardian International Edition, US Travel Ban Leaves Iranian LGBT refugees in Limbo
  • 102 Kalantari, S., (April 2015) Vice News, Transgender Iranian Refugees Are Struggling to Outrun Prostitution and Violence
  • 103 Russel, S., (November 2002) Refugees: Risks and Challenges Worldwide, Retrieved at www.migrationpolicy.org/programs/migration-informationsource
  • 104 Grungras,N., Levitan R., and Slotek, A.(2009) The Fletcher Journal of Human Security, 41 VOLUME XXIV Unsafe Haven: Security Challenges Facing LGBT Asylum Seekers and Refugees in Turkey
  • 105 Grungras,N, Levitan R. and Slotek, A. 2009 The Fletcher Journal of Human Security, 41 VOLUME XXIV Unsafe Haven: Security Challenges Facing LGBT Asylum Seekers and Refugees in Turkey
  • 106 Grungras,N, Levitan R. and Slotek, A.( 2009) The Fletcher Journal of Human Security, 41 VOLUME XXIV Unsafe Haven: Security Challenges Facing LGBT Asylum Seekers and Refugees in Turkey
  • 107 Turkish Labour Law for Foreigners, Feb 2 2003, Law No. 4817, Art. 12,
  • 108 Kalantari, S., (April 2015) Vice News, Transgender Iranian Refugees Are Struggling to Outrun Prostitution and Violence
  • 109 Grungras,N, Levitan R. and Slotek, A. (2009) , The Fletcher Journal of Human Security, 41 VOLUME XXIV Unsafe Haven: Security Challenges Facing LGBT Asylum Seekers and Refugees in Turkey
  • 110 Peñaloza, M., (January 2017) KPBS News, For A Stark Contrast To U.S. Immigration Policy, Try Canada
  • 111 Government of Canada. September 9, 2010, Rights of LGBTI persons, www.canada.ca/…/services/rights-lgbti-persons.html.
  • 112 CBC News, (November 2011), Ottawa Introduces First ‘Gay Village’“.
  • 113 Allard, J., (September 2015), Immigration News, Has Canada Turned Back the Clock with Iranian Immigration?
  • 114 CBC Radio, (February 2017) LGBT refugees From Iran Are Asking Why It’s Become Harder For Them To Come to Canada
  • 115 Dehghan, S., (February 2017) , The Guardian International Edition, US Travel Ban Leaves Iranian LGBT Refugees in Limbo
  • 116 Robertson, D.,( March 2017) , Xtra News, Canada’s Immigration Department Acknowledges Drop in LGBT Refugees from Iran, Retrieved at dailyxtra.com/canadas-immigration-department
  • 117 Robertson, D., (March 2017) , Xtra News, Canada’s Immigration Department Acknowledges Drop in LGBT Refugees from Iran, Retrieved at www.dailyxtra.com/canadas-immigration-department
  • 118 Robertson, D., (March 2017) , Xtra News, Canada’s Immigration Department Acknowledges Drop in LGBT Refugees from Iran, Retrieved at dailyxtra.com/canadas-immigration-department
  • 119 CBC Radio, (February 2017) LGBT Refugees From Iran Are Asking Why It’s Become Harder For Them To Come to Canada
  • 120 Beeitbart News(Nov 2017) , Trudeau Cries During Apology to ‘LGBTQ2’
  • 121 8 C.F.R. § 208.13(b)(1), 1208.13(b)(1))
  • 122 Political Asylum USA.com, Retrieved at www.politicalasylumusa.com
  • 123 Political Asylum USA.com, Retrieved at politicalasylumusa.com
  • 124 Grungras,N, Levitan R. and Slotek, A. ( 2009), The Fletcher Journal of Human Security, 41 VOLUME XXIV Unsafe Haven: Security Challenges Facing LGBT Asylum Seekers and Refugees in Turkey
  • 125 Asylum Fact Sheet | Transgender Law Center,
  • 126 Gruberg, S., (November 2013) ,Center for American Progress, Dignity Denied: LGBT Immigrants in U.S. Immigration Detention
  • 127 Mullins, D., (November 2013) America Aljazeera, Report: LGBT Immigrant Detainees Face Higher Risk of Sexual Assault,Abuse
  • 128 Houdart, F., and Fagan J., The World Bank, (July 2014), Pink Migration – Rising Tide of LGBT Migrants?
  • 129 Marouf, F., ( 2008) The Emerging Importance of Social Visibility” in Defining a Particular Social Group and Its Potential Impact on Asylum Claims Related to Sexual Orientation and Gender, Scholarly Works. Paper 419. http://scholars.law.unlv.edu/facpub/419
  • 130 Political Asylum USA.com, Retrieved at www.politicalasylumusa.com
  • 131Hakimzadeh S., ( September 2006,) A Vast Diaspora Abroad and Millions of Refugees, Retrieved at migrationpolicy.org/programs/migrationinformation-source)
  • 132 Grungras,N, Levitan R. and Slotek, A., (2009) The Fletcher Journal of Human Security, 41 VOLUME XXIV Unsafe Haven: Security Challenges Facing LGBT Asylum Seekers and Refugees in Turkey
  • چیرۆکی شاری قەدەغەکراو (توێژینەوەیەک سەبارەت به ناهاوسانان له وڵاتی ئێران)، کامیل ئەحمەدی و هاوکاران، چاپخانەی مێهری 2019، لەندەن.