کامیل ئەحمەدی
ئەم ماڵپەڕە کتێب، وتار، توێژینەوەی مەیدانی و بەرهەمە وێنەیی و دەنگییەکانی کامیل ئەحمەدی و هاوکارەکانی پێشکەش دەکات. بابەتەکان پرسەکانی منداڵان، ڕەگەز، نەریتە زیانبەخشەکان، شوناس و مافی کەمینەکان دەگرنەوە. لە ڕێگەی بەشەکانی خوارەوە دەتوانن کتێبەکان و توێژینەوەکان، وتارەکان، فیلمە دۆکۆمێنتارییەکان و گەلەریی وێنەکان ببینن.
لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا، کامیل ئەحمەدی وەک توێژەرێکی کۆمەڵایەتی، لەگەڵ توێژەرانی دیکە و یاریدەدەرانی مەیدانی هاوکاریی بەردەوامی هەبووە بۆ ئەوەی ڕەهەندە فەرهەنگییەکان، مافەکانی منداڵان، ڕەگەز، پرس و چاڵنجەکانی کەمینەییەکان/نەتەوەکان و شوناسەکان، و ڕێکاری ئاشتیی بەردەوام تاوتوێ بکات. ئەنجامەکانی ئەم هەوڵانه لە زنجیرەیەک کتێب، وتار، و ڕاپۆرت و دۆکیۆمێنتاریدا خراوەتە ڕوو کە لێرەدا بە شێوەی بێبەرامبەر دەست دەکەون.
بایۆگرافی خەڵاتەکانئەم توێژینەوە مەیدانییە تیشک دەخاتە سەر دوو بوار: پرسە کۆمەڵایەتییە نوێکان و ئەو بابەتانەی کە بە هۆی قەدەغەکران و هەستیاریی زۆرەوه، به شێوەی پێویست ئاوڕیان لێ نەدراوەتەوه. باردۆخی گروپە کۆمەڵایەتییە بێبەشەکانی وەکوو کاری منداڵان، ژنان و کەمینە سێکسی و ئێتنیکییەکان لەو بابەتانەن که تیشک خراوەتە سەریان.
گروپەکانی کۆکردنەوەی دەستکەوتی توێژینەوەکان به کەڵکوەرگرتن له ئاراستەی جیاجیا، چەمکە زانستییەکان سادە و ساکار دەکەنەوە و سەبارەت به ڕەهەندەکانی ژیانی خەڵک له ناو کۆمەڵگا جۆراوجۆرەکاندا ئاستێکی بەرزی زانیاری ئامادە دەکەن و دەیخەنە ڕوو که هەم دەخرێته بەر دەم جەماوەر و هەمیش دەتوانرێ له لایەن کەسانی پسپۆڕەوە سوودی لێ وەربگیرێت.










