زینا لەگەڵ مەحارم و دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر منداڵان
ئێمە پێشنیارتان پێ دەدەین ئەم جوڵەگڕافییەی سەرەوە کە سەبارەت بە زینای موحارم ببینن. ئینجا بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی ئامارەکانی زینای موحارم لە ئێران و کوردستان دەتوانن ئەم دەقە و دیکەی وتارەکانی ئەم لاپەڕە بخوێننەوە.
بە پێی تیۆریی پێکهاتەخوازی لە بواری خەڵکناسیدا، سیستەمی کۆمەڵایەتیی خێزان تەکووزییەکی ناوەکی هەیە کە بناغەکەی لە سەر بنەمای یاسای سێکسیی “زینای موحارم” دامەزراوە، بەڵام لە پرۆسەی گووران و گۆڕانکاریدا ئەم تەکوزییە فەرهەنگییە دەبێ بە دژبەری خۆی، و لە هەندێ حاڵەتدا، هەڵسوکەوت لەگەڵ نامووس و مەحارم دەبێتە هۆی سەرکوتکردنی تونداژۆیانەی تاکایەتی، تاراندن و گۆشەگیری، ئازاردان و دەستدرێژیی سێکسی، قەتڵی نامووسی و هتد. له مێژووشدا بنەماڵه وەک یەکێک له ناوەنده کۆمەڵایەتییە سەرەکییەکان، به هەموو جۆر و بیچمه جۆراوجۆرەکانیەوه، پەناگەیەک بۆ ئەندامەکانی خێزان بەتایبەت منداڵەکان بووه، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا له ناو هەندێ له خێزانەکاندا هەندێ ڕووداوی نەخوازراو دەکەوێتەوه که باوترینیان توندوتیژی له دژی منداڵان به هەموو جۆره جیاوازەکانیەتی. نموونەکانی توندوتیژی دژ بە منداڵان بریتییە لە: دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر کەسانی مەحرەم، کەڵکاوەژۆیی له دەسەڵات و توانا و توندوتیژی نواندن بەرامبەر به کەسانی بێدەسەڵات و ناچارکردنیان بە سێکس له چوارچێوەی دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر جەسته و یەکپارچەیی وجوودیی ئەو کەسە له ناو خانەوادەدا. به پێی فەرهەنگ و بیر و باوەڕە باوەکانی ناو هەر کۆمەڵگایەک، دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر مەحارم لێکەوتەی جەستەیی و دەروونی و تڕۆمایەکی قووڵ له سەر جەستە و دەروونی منداڵ بە جێ دێڵێ بەتایبەت له قۆناغەکانی دواتری گەشەدا. قووڵایی ئەم خەسارەتە به پێی جۆری دەستدرێژییه سێکسییەکە، جۆری پەیوەندیی خێزانی و خزمایەتیی خوێنی و هەروەها تەمەن و ڕەگەزی لایەنەکان جیاوازه. لە وڵاتی ئێراندا بە هۆکاری وەکوو تابۆ و بڤەبوونی دەستدرێژیی سێکسی لە لایەن کەسانی مەحرەم و ئەو ناوناتۆرە کۆمەڵایەتییەی کە بە دوایدا دێ و ترس لە سزادان و تاراندنی کەسی قوربانی، تۆمارنەکران و ڕانەگەیاندنی ئەو توندوتیژییه سێکسییەی که کراوەتە سەر منداڵان هیچ ئامار و بەڵگەیەکی متمانەپێکراومان سەبارەت بەم دیارده بەتایبەت لە ناو ژینگەی خانەوادە لە بەردەستدا نییە، ناچارکردنی منداڵ به بێدەنگی و دوورخستنەوە و تاراندنی، ئەو منداڵه له داپەڕ و ڕێوشوێنی پشتیوانیی خۆبەخشانە و چارەسەر و هەروەها خزمەتگوزاریی پەروەراندنەوەی حکومی و ناحکومی بێبەش دەکات. لە هەمان کاتدا حکومەتی ئێران بە هۆی سروشتی ئایدۆلۆژییەوە ئامادە نییە لە قوتابخانەکان و دامودەزگا پەروەردەییەکانی دیکە ڕاهێنانی سێکسی پێشکەش بکات. ئەمەش پێچەوانەی ئەو شێوازەیە کە لە زۆرێک لە وڵاتاندا بوونی هەیە و لە لایەن بەڵگەنامە نێودەوڵەتییەکانەوە دانیان پێدا نراوه. ڕاهێنانی سێکسی، وێڕای بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی منداڵان سەبارەت بە بابەتی سێکس، فێری شێواز و تەکنیکەکانی خۆپارێزیشیان دەکات؛ بەڵام منداڵان بە هۆی ئەوەی لە ئێراندا بە شێوەی سیستماتیک دەستیان بەو ڕاهێنانانە ناگا و لە ئەنجامی ئەمەدا شارەزایی و ئاگاییان (بەتایبەت منداڵانی ناوچە دوورەدەستەکان و منداڵانی هەژاری ئێران) دەست ناکەوێ، زیاتر تووشی دەستدرێژیی سێکسی و توندوتیژی دەبنەوە. زەمینە، فاکتەر و لێکەوتەکانی دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر منداڵان لە تۆڕێکی ئاڵۆزی پرۆسەی ئابووری و کۆمەڵایەتی و یاساییدا و … کار دەکات. زەمینە دەستێوەردەرەکان، فاکتەرەکانی ئەم دیاردە بەرساز دەکەن و بوار بۆ ڕوودانی منداڵئازاریی سێکسی دەڕەخەسێنن و پاش ڕوودانی دەستدرێژیی سێکسی، میکانیزمەکانی بەردەوامی و توندتربوون و دووبارە بەرهەمهێنانەوەی ئەم دیاردە و لێکەوتەکانی دەبینرێن. بێبەشی، بەستێن بۆ توندوتیژی خۆش دەکا و توندوتیژیش دەبێتە هۆکاری دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر منداڵان، لە دوای دەستدرێژیی سێکسی و لە سەر بنەمای پێکهاتە فەرهەنگی و کۆمەڵایەتییەکان، میکانیزمگەلی وەکوو ترس، تارێنران، تاوانبارکردنی قوربانی و هتد دەبێتە هۆی ئەوەی کەسی قوربانی نکۆڵی لەوە بکا کە دەستدرێژیی سێکسی کراوەتە سەری کە لێکەوتەی ئاشکرای نکۆڵیکردن و نەدرکاندنی دەستدرێژیی سێکسی هەڵدەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە کەسانی قوربانی هیچ سیاسەت و پشتیوانییەکی کۆمەڵایەتی و ئابووری، دەروونی و یاسایی نایانگرێتەوە کە ئەمە بۆتە هۆی توندتربوون و بەرهەمهێنانەوەی پرۆسەی دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر منداڵان. ئەم پەیوەندییە دیالکتیکییەی کە لە سەر ئاستی کەڵان، مامناوەند و وردی کۆمەڵگا لە نێوان پانتای دامودەزگا کۆمەڵایەتییەکاندا هەیە بە کاریگەریی دوولایەنە لە سەر یەکتر قەیرانە جۆراوجۆرەکان لە ناو خۆیاندا بەرهەم دەهێننەوە و بۆ یەکتری دەگوازنەوە.بابەتگەلی وەکوو نایەکسانی و هەژاریی دووقات، ناجێگیریی کۆمەڵایەتی، گومانه فەرهەنگییەکان و بوونی حکومەتێکی ئایدۆلۆژیایی و ناکارامه وای کردووه که له ماوەی چەند دەیەی ڕابردوودا گۆڕانکاریی کۆمەڵایەتیی یەکجار زۆر ڕوو بدات. پرۆسەی لۆژیکیی ئەنجامه سەرەکییەکانی توێژینەوەی تابۆ و نهێنیپارێزی پیشان دەدا که گرینگترین هۆکاری منداڵئازاریی سێکسی بریتییە لە: هەژاری و بێبەشی، بنەماڵەی نالەبار، ناکارامەیی دامودەزگاکان له بواری فێرکاری و ڕاهێنانی سێکسی و پاڵپشتی، نەبوونی یاسایەکی دیاریکراو و شەفاف و لێکدژی و دژوازیی یاساکان. چارتی ژماره 2: گۆڕانکارییه دەروونی و ڕفتارییەکانی دوای بەئەزموونکردنی دەستدرێژیی سێکسیچارتی ژمارە 3: لێکبڵاویی وەڵامدەرەکان بە پێی ژمارە و کێیەتیی دەستدرێژیکار ئەوەی لەم زەمینەدا زەروورەتی ئۆبژەیی و کردەیی هەیه ڕەخساندنی هەلی پەروەرده و وشیاری و ڕۆشنگەڕی له ناو منداڵانه که به شێوەی پەنگراو (هێزەکی) له ناو کۆمەڵگا و خانەوادەدا ئامادەی بەقوربانیبوونن. ئەم ڕاهێنانه به جۆرێک له جۆرەکان واکسینەکردنی ئێستا و داهاتووی منداڵ و کۆمەڵگایه. به هۆی ئەوەی دەستڕاگەیشتن به دەستدرێژیکارانی ئەگەری دژوار و تا ڕادەیەک نامومکینه؛ ڕاهێنانی گشتیی کۆمەڵگا و خودی منداڵەکە وەک کەمتێچووترین و کارامەترین میکانیزم له ماوەیەکی کورتخایەن له قەڵەم دەدرێت.ئەنجامی داتاکانی دیمانه، پرسه جیدییەکانی ناو یاسامان وەبیر دێنێتەوه، مژارگەلی وەکوو پشتیوانینەکردن له کەسی دەستدرێژیکراو، هاوسەرگیریی منداڵان که جۆرێک توندوتیژیی سێکسییه، باڵادەستیی ئاراستەی پیاوسالارانه له ناو یاسادا و … ، دەبێ له یاسادا ئەم چەشنه مژارانه هەموار بکرێنەوه.سیاسەتدانانی خۆشبژێوی – پەروەردەیی به فوکووسخستنه سەر خانەوادەی ئێرانی له پەیوەندیی نێوان دەوڵەت و ڕێکخراوه جەماوەرییەکان (NGO) و دامودەزگا پشتیوانییەکان، بۆ ئەوەی بێبەشییه فرەڕەهەندەکان کەم ببنەوه.له ڕێگەی فشاری کۆمەڵگەی مەدەنی له سەر یاسادانەران و جێبەجێکاران هەوڵ بدرێ که مەودای نێوان یاسا فیقهی و ئیسلامییەکان لەگەڵ یاساکانی کۆنوانسیۆنی مافەکانی منداڵ کەم بکرێتەوه.هاواهەنگیی ئۆڕگانیکیی کاریگەر له نێوان ناوەندی قوتابخانه، یاسا، کەرتی پزشیکی و یاریدەدەریی کۆمەڵایەتی و ئامادەکردنی بەرنامە پەروەردەییەکان.له ڕێگەی میدیا کۆمەڵایەتییەکان و ناوەندەکانی ئاگادارکردنەوه ئاستی وشیاریی منداڵان و دایک و باوکەکان سەبارەت به مافەکانی منداڵ بەرز بکرێتەوه و بەردەوام ئەم دایک و باوکانه وریا بکرێنەوه.وشیاریی سەبارەت به ناکارامەیی و زیانبەخشبوونی حاشاکردن له دەستدرێژیی سێکسی و شەرعێتیسڕینەوه له بەرسازەی شەرم، حەیا، ئابڕوو.داوا بکرێ که سەبارەت به مافەکانی منداڵان هۆشداری بدرێ و له ڕێگەی سووڕیی ئازادانەی زانیارییەکانەوه ژینگەی ئەم منداڵانه واته ماڵ و قوتابخانه و کۆمەڵگا له توندوتیژی و دەستدرێژیی سێکسی بێبەری بێت. مەحارم ئەو کەسانەن کە بە شێوەی سەبەبی و نەسەبی نزیکایەتییان لەگەڵ تاک هەیە. نەسەبی یان هاوخوێن بریتییە لە دایک، باوک، برا، خوشک، خاڵۆ، مامە، پوور و سەبەبییەکان ئەوانەن کە لە ڕێگەی نەسەبییەکانەوە بوونەتە مەحرەم وەکوو براژن، زاوا، بووک، مێردی پوور، خاڵۆژن، ئامۆژن، زەڕدایک، زەڕباوک کە پەیوندیی سێکسی لەگەڵ ئەمانە پێی دەوترێ زینا لەگەڵ مەحارم.خەڵکناسانێکی وەکوو برانیسلاڤ مالینۆڤسکی و لۆی شتراوس پێیان وایە تابۆی هاوسەرگیری لەگەڵ مەحارم بۆ بەرفراوانکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و ڕێگریکردن لە ململانێی ناو خێزان و داڕمانی بنیاتی بنەماڵە بووە. باوەڕی زۆر کەس قەدەغەکردنی زینا لەگەڵ مەحارم بۆ پاراستنی خێزان پێویستە. چونکە سێکس لەگەڵ دایک و خوشک بە شێوەیەکی زۆر جددی هەڕەشە لە پێکهاتەی بنەماڵە دەکات.بە پێچەوانەی ڕای گشتی تاک (بەتایبەت کچ/ژن) زیاتر لە ناو ژینگەی ماڵەوە دەستدرێژیی سێکسی دەکرێتە سەریان و منداڵانی کوڕیش لە شوێنە گشتییەکان و لە دەرەوەی ماڵەوە دەستدرێژیی سێکسی دەکرێتە سەریان. بەڵام بە هۆی ئەوەی لە ناو خانەوادە و کۆمەڵگا و یاسا قوربانیانی دەستدرێژیی سێسکی چ لە لایەن مەحارم و چ لە لایەن نامەحارمەوە پشتیوانی ناکرێن دەبێ ئەمانە لەبەر چاو بگیرێن:سەبارەت بە پاڵپشتیی حکوومەت، دامودەزگا پاڵپشتییەکانی وەکوو ڕێکخراوی بێهزیستی، وەزارەتی تەندروستی – چارەسەر، وەزارەتی پەروەردە و ڕاهێنان، وشیارکردنەوە و بەخۆماڵیکردنی هەندێ لە بڕگەکانی بەڵگەی ٢٠٣٠ و ڕاهێنانی سێکسی لە ناو قوتابخانەکان … پشتیوانیی ڕێکخراوە جەماوەرییەکان و کاری جەماوەری لە چوارچێوەی دانیشتنە کۆمەڵایەتی و ئایینییەکان … مەحارم ئەو کەسانەن کە بە شێوەی سەبەبی و نەسەبی نزیکایەتییان لەگەڵ تاک هەیە. نەسەبی یان هاوخوێن بریتییە لە دایک، باوک، برا، خوشک، خاڵۆ، مامە، پوور و سەبەبییەکان ئەوانەن کە لە ڕێگەی نەسەبییەکانەوە بوونەتە مەحرەم وەکوو براژن، زاوا، بووک، مێردی پوور، خاڵۆژن، ئامۆژن، زەڕدایک، زەڕباوک کە پەیوندیی سێکسی لەگەڵ ئەمانە پێی دەوترێ زینا لەگەڵ مەحارم.هەرچی یاسا ناشەفافتر بێ، کۆمەڵگا و ژینگەی ناو خانەوادە داخراوتر بێ ئەگەری زینا لەگەڵ مەحارم زیاترە چونکە دەستدرێژکار ئەم نەشەفافیەتەی یاسا و ژینگەی توندوتیژ و داخراوی ناو بنەماڵە دەقۆزێتەوە بۆ دەستدرێژیکردنە سەر نێچیرەکەی. دیارە زینا لەگەڵ مەحارم دیاردەیەکی جیهانییە کە لە هەندێ وڵاتدا بەیاسایی بووە.سەبارەت بە ڕێژەی دیاردەی زینا لەگەڵ مەحارم و دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر منداڵان لە کوردستان بە گشتی هیچ ئامارێکمان لەبەر دەستدا نییە. بەڵام زینا لەگەڵ مەحارم زیاتر لە هەلومەرجێکدا دروست دەبێ کە ئەم هەلومەرجانە بریتین لە: ژیان لە ناو شوقە (ژینگەیەکی داخراوی هەیە و دەستدرێژیکراو ناتوانێ ڕا بکا یان بشقیژێنێ کەس نایبیستێ)، ماڵی کەمحەشیمەت (چادێری کەمترە)، کەمیی ڕووبەری خانووبەرە (ئەندامانی بنەماڵە هەموو پێکەوە لە ژوورێکدا دەخەون و سێکسکردنی دایک و باوک و دەنگیان دەبیستن)، ئالوودەبوون بە مادەی هۆشبەر (لەوانەیە کەسی ئالوودە بۆ دابینکردنی مادە هۆشبەرەکەی منداڵەکەی بفرۆشێ یان بۆ سێکس بیدا بە کرێ و یان لە ژێر کاریگەریی مادە هۆشبەرەکە سێکس لەگەڵ مەحارم و کەسانی نزیکی خۆی بکات.)، خواردنەوەی کحۆل (دەستدرێژکار مەستە و ئاگای لە خۆی نییە کە خەریکە چی دەکا) کوڕان لە شوێنە گشتییەکان لەوانەیە پەلاماریان بدرێ و دەستدرێژیی سێکسی بکرێتە سەریان، هەژاری و قەراغ شارنشینی (قەراغ شارەکان هیچ چاودێریی ناکرێن).ئەمانە ئەگەری ڕوودانی زینا لەگەڵ مەحارم و دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر منداڵان زیاد دەکەن بەڵام بە گشتی زینا لەگەڵ مەحارم و دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر منداڵان لە هەموو جێیەک و لە لایەن هەم کەسێک دەتوانێ ڕوودا بدا چونکە مەسەلە سێکسە کە ئارەزوویەکی سروشتییە و ناتوانین بە چین یان جوگرافیایەکی تایبەتی سنووردار بکەینەوە.تابۆی زینای موحارم
زەمینە، هۆکار و فاکتەرەکان زینای موحارم
لێکەوتەکان زینای موحارم
هەندێ له ڕێکارەکان زینای موحارم
خۆپاراستن لە زینای مەحارم
زینا لەگەڵ مەحارم و دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر منداڵان لە کوردستان
ناساندنێکی کورت
کامیل ئەحمەدی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە. خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە بواری مرۆڤناسیی کۆمەڵایەتی و ئێتنۆگرافیای وێنەیی لە زانکۆی کێنت لە وڵاتی ئینگلتەرا، و هەروەها خولە پسپپۆڕییەکانی سیاسەت لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و شێوازی توێژینەوەی لە زانکۆکانی تری بەریتانیا وەرگرتووە و بە توێژەری بواری نەریتە زیانبەخشەکان ناسراوە . ئەحمەدی سەرپەرشتیار و سەرنووسەری کتێب و کۆمەڵە وتارە توێژینەوەییەکان بە هەر سێ زمانی فارسی و کوردی و ئینگلیزییە. ناوبرا و لە ساڵی ٢٠١٧ خەڵاتی “نامووس / شانازیی ڕاستەقینە”ـی لە ڕێکخراوی IKWRO لە زانکۆی یاسای لەندەن بە دەست هێناوە و لە ساڵی ٢٠١٨شدا خەڵاتی “ئەدەب و زانستە مرۆییەکان”ـی زانکۆی جۆرج واشینگتۆن بۆ کۆمەڵە بەرهەمەکانی بەشی ئەدەب و زانستە مرۆییەکان بەخشرایە کامیل ئەحمەدی. بەشێک لە بەرهەمەکانی بریتین لە: سازگاری و خۆڕاگری لە مەهاباد، ڕوانینێکی دیکە بۆ ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا (باکوری کوردستان)، بە ناوی نەریت، ماڵێک لەسەر ئاو، زایەڵەی بێدەنگی، تاڵانی منداڵی و….
پرسیارە باوەکان
- ڕفتارگەلێک وەک توندوتیژیی سێکسی له دژی منداڵان له قەڵەم دەدرێ؟ توندوتیژیی سێکسی لە دژی منداڵان لایەنێکی بەربڵاو لە کردەوەگەلی وەکوو لێککەوتنی جەستەیی/فیزیکی وەکوو تێخزاندن (دەستدرێژیی سێکسی یان سێکسی دەمی) یان کردەوەی ناتێخزاندنانەی وەکوو خۆڕەحەتکردن، ماچکردن، ماڵین و دەستدان لە جەستەی منداڵ لە خۆ دەگرێت. هەروەها توندوتیژی لە دژی منداڵان چالاکیگەلی نالێککەوتنانەی وەکوو بەشداریپێکردنی منداڵ لە بەرهەمهێنان یان بینینی وێنەی سێکسی، تەماشاکردنی چالاکیی سێکسی، دنەدانی منداڵ بۆ ئەنجامدانی ڕەفتاری نەشیاوی سێکسی و ڕازاندنەوەی منداڵان بۆ دەستدرێژیپێکردن لە خۆ دەگرێت.
- ئایا دەستدرێژیکاران ڕفتاری تایبەتیان هەیه؟ هەندێ له تایبەتمەندییە تاکەکەسییەکانی دەستدرێژیکاران و قوربانیان دەبێته هۆی ئەوەی ڕەوتی توندوتیژی خێرا ببێتەوە. له تایبەتمەندییەکانی کەسی دەستدرێژیکار دەتوانین ئاماژە بەم مژارانەی خوارەوە بکەین: بەرگەگرتنی کەم لە ئاست شکست، نەتوانین لە کۆنترۆڵکردنی تووڕەیی، لاوازیی لە سازکردنی هاودڵی لەگەڵ ئەندامانی خێزان، شەڕەنگێزیی زارەکی و جەستەیی، بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان و خواردنەوەی کحۆل، هەستکردن بە دڵەڕاوکێ لە کاتی سێکسکردن لەگەڵ گەورەساڵان، پێدۆفێلیا (منداڵبازی)، پێشینەی دەستدرێژیی سێکسی لە تافی منداڵی، بەدگومانییەکی زۆر بەرامبەر بە ئەندامانی خێزان، دژەکۆمەڵایەتیبوون (ASPD) و کێشەی کەسایەتیی سنووری (BPD)، دەرووننەخۆشی و پارانۆییدی، ئیمپاڵسیڤی سێکسی، تەنیایی و کلیشەسازیی ڕۆڵە ڕەگەزییەکان، کەمیی متمانە بە خۆیی، تێکەڵبوونی سۆزداری، کێشەی خۆڕێکخستن، کێشەی تەندروستی … ؛ هەندێک تایبەتمەندیی کۆمەڵایەتی و تاکەکەسیی قوربانییان ئەگەری بەئەزموونکردنی دەستدرێژیی سێکسی زیاتر دەکەن وەکوو: کۆچبەربوون، تەمەنی تایبەت (تافی منداڵی و گەنجێتی)، ژنانی خاوەن ئەزموونی دووگیانیی نەخوازراو، کەسانی بیرکۆڵ، منداڵانی زەینکوێر، ژنانی نەخوێندەوار و ناوشیار. ئەم تاقمه کەسانه له پێشدا ئەگەری ئەوەی که بتارێنرێن زۆر زیاتره و دووهەم ئەوەی که ناتوانن بەرگری له خۆیان بکەن و هەر بۆیه ئەگەری بەئەزموونکردنی توندوتیژیی سێکسی له ناویاندا زۆره.
- ئایا ئەو قوربانیانەی که له لایەن مەحارمەکانیانەوه دەستدرێژیی سێکسیی کراوەتە سەریان تایبەتمەندیی جیاوازیان هەیه؟ زۆرێک لەو منداڵانەی که له لایەن مەحرەمەکانیانەوه دەستدرێژیی سێکسی کراوەتە سەریان تایبەتمەندییەکی جیاوازیان نییه و زۆر جار ئەوه ئازاره سێکسییەکانه که وای کردووه ئەم منداڵانه تایبەتمەندیی جیاوازی وەکوو گۆشەگیری و دوورەپەرێزییان هەبێت. لاوازیی تواناگەلی وەکوو “وتنی نا” و بیرکردنەوەی ڕخنەگرانه، تایبەتمەندیی کەسایەتیی ناکارامه وەکوو کەمیی متمانەبەخۆیی، دژەکۆمەڵایەتیبوون و دوورەپەرێزی و … و هەروەها هەستی نەرێنی وەکوو تووڕەیی، ترس، گوناح، شەرم و … زەمینە خۆشکەری دەستدرێژیی سێکسییه که له پاڵ تایبەتمەندییەکانی دەستدرێژیکار دەتوانێ پەرە به دەستدرێژی بدا و هەلی بەردەوامیی دەستدرێژیی سێکسی بڕەخسێنێ که ڕیشەی ئەم تایبەتمەندییانه و نەبوونی توانا و بوونی هەسته نەرێنییانه دەگەڕێتەوه بۆ ژیانی کۆمەڵایەتی و بنیاتەکانی کۆمەڵگا.
- قوربانیانی توندوتیژیی سێکسیی ناو بنەماڵه تووشی چ کێشەگەلێکی ئەگەری دەبنەوه؟ لێکەوتەگەلی وەکوو: تانه و توانجی کۆمەڵایەتی و تارێنران، بەئەزموونکردنی کێشەی دەروونی وەکوو سترێس، دەروونپەشێوی، دڵەڕاوکێ، خەمۆکی، فووبیا، شەڕەنگێزی و کێشه عەسەبییەکان، تێکچوونی باری کەسایەتی، بەدڕفتاریی بەردەوامی دەستدرێژیکراو لەگەڵ منداڵەکانی خۆی، ڕق له مێرد، هۆگری تەڵاق، بێزاری له پیاوان، شەرم و ترس له بڕواپێنەکردن، ملهوڕی یان حەڕەشە، زیانگەیشتن به منداڵ و بێمتمانەبوونی منداڵ به دایک و باوک و بنەماڵەکەی، بیر و خەیاڵی خۆکوژی و هەوڵدان بۆ خوکوژی، بەکارهێنانی ماده هۆشبەرەکان، ڕاکردن، کێشەی خەو، کێشەی خواردن و ڕفتاری وەسواسی، هەستکردن به شەرم و ترس، هەستکردن به بێهێزی و بێدەسەڵاتی، هەستکردن بەوەی که دایک و باوک لێک جیا دەبنەوه، پێویستیی زۆر بۆ گەڕانەوە بۆ دایک بۆ داکۆکیی وجوودی، خۆئازاری یان دیترئازاری له ئەزموونی ژیانی منداڵانی قوربانیی توندوتیژیی سێکسی له لایەن کەسانی مەحرەمەوە.
دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر منداڵان لەوانەیە کاریگەریی زۆر قووڵ لە سەر ژیانی داهاتوویان دابنێت. دەبێ داکۆکیان لێ بکەین بۆ ئەوەی لەو ئەزموونە ناخۆشانە تێپەڕن.
دەبێ لە کوردستان خەڵک ڕابهێنرێن کە ئەگەر منداڵ لای ئەوان باسی بابەتێکی سێکسی کرد کۆمەکی ئەو منداڵە بکەن. نابێ بە هیچ چەشنێک دەستدرێژیی سێکسی بە شاراوەیی بمێنێتەوە.