توێژەر: کامیل ئەحمەدی[1]
پوخته
ڕەگەزێتی یەکێک لە گرنگترین ڕەهەندەکانی ژیانی مرۆڤە کە بریتییە لە شوناس و ڕۆڵی ڕەگەزی و هۆگرییە سێکسییەکان، شاوەت، چێژ، دۆستایەتی و زک و زا. ڕەگەزێتی لە بیر، خەیاڵپەروەری، خواست، باوەڕ، ڕوانگه، بەها، ڕفتار، شێواز، دەور و پەیوەندیی تاکەکاندا خۆی دەنوێنێت. بەڵام هەر هەموو ئەوانە هەمیشە بە ئەزموون ناکرێن یان دەرنابڕدرێن. ڕەگەزێتی لە ژێر کاریگەریی پەیوەندیی بایۆلۆجی، دەروونی، کۆمەڵایەتی، ئابووری، کەلتووری، ئەخلاقی، یاسایی، مێژوویی، ئایینی و فاکتەرە مەعنەوییەکاندایه.
ئەمە یەکەم توێژینەوەیە ی میدانیه که که سەبارەت به “ناهاوسانان هاوڕەگەزخوازان له ئێران” ئەنجام دراوه و ڕەهەندێکی تایبەت و جیاوازی به ئەو دەقانه بەخشیوه که سەبارەت به ناهاوسانانه و فوکووسی کردۆته سەر جوگرافیای شوێنی نیشتەجێبوونی ئەم گرووپه.
ئەم توێژینەوە له کتێبی شاری قەدەغەکراو وەرگیراوه و کەڵکی لە ئاوێتەیەک لە ئاراستەی دیاردەناسانه، هێرمۆنۆتیکی، پاشمۆدێڕن و دەروونناسی وەرگرتووه بۆ ئەوەی شێوازێکی تیۆری دروست بکا کە بۆ هەموو توێژینەوەیەک لە مەڕ ئەزموونی ناهاوسانی شیاو بێ و لە هەمان کاتدا، بینین و هەستی توێژەریش لە دیاریکردنی پێوەری داکۆکی لێکۆڵینەوه بۆ پاراستنی “ئۆبژەیی” له خۆ بگرێت.
ئەم لێکۆڵینەوە زۆر ئاڵۆزه؛ چوونکە ماوەڕای ڕوانگەیەکی گشتی و سادە بۆ هۆگریی سێکسی و بیر و خەیاڵی پەیوەست بە ڕەگەزێتی چۆته ناو بازنەی ژیانی تایبەتی و گشتیی تاکەکان.
بۆ یەکەمین جار، ئەم توێژینەوە سەرنجی خستە سەر دیمانەی قووڵ لەگەڵ 300 کەس له هاوڕەگەزخوازان له ئێران، که 60 لە سەد پیاو و 40 لە سەد ئافرەت بوون، فوکووسی خستە سەر سێ کەڵانشاری ئێران تاران، مەشهەد و ئیسفەهان. لەم کارەدا چالنجەکانی پەیوەست بە گۆڕانەکارییەکانی ئەم سەردەمە لە پەیوەندییە ڕەگەزێتییەکان و چۆنیەتی ئەم پەیوەندییانە لە وڵاتی ئێران تاوتوێ کرا و لە هەمان کاتدا، چوارچێوەیەکی تیۆری و شێوازمەند بۆ خوێنەران، ناهاوسانان، زانکۆکان و ناوەندە توێژینەوەییەکان، چالاکڤانانی بواری گشتی و کۆمەڵایەتی و خوێندکارانی زانکۆ خرایە ڕوو بۆ ئەوەی بە گوێرەی ئەوان ناهاوسانان تاوتوێ و توێژینەوەیان لە سەر بکرێت.
ئامانجی سەرەکیی ئەم پڕۆژە توێژینەوەییه، تێگەیشتن لە هەست و باوەڕی سەبارەت بە هاوڕەگەزخوازان لە وڵاتی ئێران لە ڕێگەی شرۆڤەی ڕەخنەییانە لە ڕوانگەی ئەم کەسانە خۆیان و هەروەها لێکدانەوەی ئەو چالنجانەیە کە ئەوان بە هۆی ژیان لە کۆمەڵگایەکی ئایینی، چینتەوەر، نەریتخواز و باوکسالار، کە ناهاوسانی وەک شووناسێک ڕەت دەکاتەوە، بە ئەزموونی دەکەن.
وشە کلیلییەکان: ناهاوسان، ئایین، یاسایی، هاوڕەگەزخواز، هۆگریی سێکسی، گەی، لزباین
پێشەکی
ڕەگەزێتی، ڕەگەز و هۆگریی سێکسی چەمکگەلێکی مەلەوەر و بەردەوام لە گۆڕاندان کە بناغە و سرووشتی پەیوەندییە مرۆییەکان پێناسە دەکەن. ڕەگەز وەک تایبەتمەندییەکی بایۆلۆژی هەمیشە یەکەم پرسیارێکە کە ئاراستەی ژنێک دەکرێ کە چاوەڕێی منداڵە.
بە وتنێکی سادەتر، ڕەگەز ئاماژە بە جیاوازیی فیزیایی یان بایۆلۆژیکیی نێوان پیاوان، ژنان و کەسانی نێوانڕەگەز دەکا کە هەم تایبەتمەندیی سەرەتایی ڕەگەزێک (سیستەمی زا و زێ) و هەم تایبەتمەندیی دووهەم (مەمک و مووی دەموچاو) لە خۆ دەگرێت. سەرباری ئەمه، ڕەگەزێتی بە شێوەی کۆمەڵایەتی بە گوێرەی ئەو تایبەتمەندییانە دیاری دەکرێ کە لە پۆلێنبەندی ڕەگەزیی سەرچاوە دەگرن و بەش بە حاڵی خۆیان ڕەنگدانەوەی ئەو جیاوازییە کۆمەڵایەتی یان کەلتوورییەن کە لەگەڵ ڕەگەزێکی تایبەتن. کۆمەڵگای ڕۆژاوایی و زۆر کۆمەڵگای دیکە هەمیشە تەنیا دوو ڕەگەزیان بە فەرمی ناسیوه. بەو پێیەی کۆمەڵگای ئێمە هەتا ئەو جێی پەیوەستە بە ڕەگەزەوه، لە سیستەمێکی دوو جەمسەریدا ئیش دەکا، دوو هەڵبژاردەی زیاتر بەدی ناکرێ: پیاو یان ئافرەت. ڕەگەز (ئافرەت یان پیاو) و ڕەگەزێتی (ژنانە و پیاوانه) نازناوی ڕەپاڵ خراون کە زیاتر دەبنە هۆی سەرلێشێواوی کە بە هەڵە بە کار دەهێنرێن. ڕەگەز جۆرێک پۆلێنبەندیی بایۆلۆژییە. بیمین و ڕانکین دەڵێن ڕەگەزێتی لە ڕەگەز جیایە بەڵام گرێدراویەتی. ئەوان ڕەگەزێتی وەک گوزارشتی ڕاستییە زیندەوەرناسییەکان لە چاوەڕوانیی کۆمەڵایەتی لە «ئافرەتان[2]» و «پیاوان»[3] ڕەچاو دەکەن. بەڵام ئێستا بۆمان دەردەکەوێ کە ڕەگەزی کەسێک – بەو جۆرەی کە بە پێی بایۆلۆژیی ئەو دیاری دەکرێ – هەمیشە لەگەڵ ڕەگەزێتیی ئەو هاوئاهەنگ نییه. کەواتە ناتوانین وشەکانی «ڕەگەز» و «ڕەگەزێتی» لە بری یەکتر بە کار بهێنین. پەیوەندیی زۆر قووڵی نێوان ژنێک و پیاوێک بابەتێکی پیرۆزه. بە پێی ئەم سیستەمه، ئەم بابەتە پیرۆزە بە هاوکاری مێژوو، داب و نەریتەکان، نۆڕمە لە باو کەوتووەکان و هێزی هەمیشە ئامادەی ئایین لە بابەتی کفراویی جیا دەبێتەوه. ئەوەی کفرایی دێتە بەر چاو، هەر چەشنە پەیوەندیی یان هۆگرییەکی سێکسییە کە لە دەرەوەی ئەم بەها پێناسە کراوە کۆمەڵایەتییانە (بوونی پیاوان و ژنان لەگەڵ یەکتر) بێت. ئێستا پۆلێنبەندیی ناهاوسانان هەموو ئەم نۆڕم و سیستەمە دوو جەمسەرییانە بە چالنج دەکێشێت.
زۆربەی لێکۆڵەرانی ڕەگەزێتی لەو باوەڕەدان کە بۆ هاوڕەگەزخوازی گەڕانەوەی کەمتر بۆ ئینجیل (پێگەی ئەخلاقی سەرەکی لەم بابەته) کراوه، دەمارگرژییە مۆدێڕنەکان هاوڕەگەزخوازتۆقێنییان بنیات نا.[4] سۆلیوان و ڤودارسکی (2002) دەڵێن «گەڕانەوەکانی ئینجیل بۆ هاوڕەگەزخوازی بووەتە بناغەی دەمارگرژیی مۆدێڕن بۆ هاوڕەگەزخوازتۆقێنی؛ چوونکە زۆربەی بەرهەڵستکارانی هاوڕەگەزخوازی و ڕفتاری هاوڕەگەزخوازدژانە پشت بەم بەڵگە دەبەستن کە ئینجیل هاوڕەگەزخوازی بە ناپیرۆز یان قەدەغە دەزانێ.»[5] هەندێ جار ئەمە تەنیا بوارێکە کە ڕێبەرانی هەموو ئایینە گەورەکان تێیدا یەکیان گرتووە و ئەم ڕفتارە بە بەڕەڵایی و نالەباری سێکسی لە قەڵەم دەدەن. بۆ زۆرێک لەم ئایینانه، هاوڕەگەزخوازی بنیاتی هاوسەرگیری و لە ئەنجامدا بنەماڵە و کۆمەڵگا دەخاتە ژێر کاریگەرییەوه.[6] کلاسۆن، ویلیام و لۆڤیت (1989) دەنووسن کە ئایین تێگەیشتنی خۆی هەیە کە جۆرەکانی ترس لە هاوڕەگەزخوازی یان هەر چەشنە هۆگرییەکی سێکسی لێ دەبێتەوە کە بە پێی باوەڕە ئایینییەکان بە ناسرووشتی دادەنرێت.
بە گوێرەی ئەم باوەڕه، بینراوە کە ئەو بنەماڵانەی کە ئایینپەروەرن بۆ منداڵانی دیترڕەگەزخواز سەختگیرترن؛ تاراندن، بێبەشکردن لە میرات و ناچارکردن بە چارەسەری پزیشکی بۆ ئەوەی کەسی ناهاوسان لەگەڵ بەهاکانی هۆگریی سێکسی هاوئاهەنگ بێ، تەنیا چەند نموونە بوو کە وڵامدەران ئاماژەیان پێکرد.
هاوڕەگەزخوازی لە درێژایی مێژوودا و لە سەرتاسەری جیهاندا هەبووه. ئەم دیاردە لە هەموو کەلتوورەکان هەمیشە بەشێک لە کۆمەڵگا بووه. لە درێژایی زەمەن و لە شوێنە جۆراوجۆرەکاندا، ئاراستەی کۆمەڵایەتیی جیاواز سەبارەت بە پەیوەندییە هاوڕەگەزخوازییەکان بەدی کراوە. لەم ڕووانگە جیاوازانەدا، هەندێ بە قبووڵکردنی ئەم ڕفتارە لە پیاوان، چاوەڕوانیی پەیوەندیی سێکسی لەگەڵ هاوڕەگەز و پەیوەندییەکی کەمخایەنیان لەوان هەیە و هەندێکی تر بە سەرکوتکردن لە ڕێگەی میکانیزمی پۆلیسی و یاسایی، هاوڕەگەزخوازی بە تاوانێکی گەورە دەزانن. لە حاڵەتەکانی دیکەدا، کەسانی هاوڕەگەزخواز سزای مەرگیان بۆ دەبڕدرێتەوه. جیاوازیی بەرچاوی نێوان کەلتوورەکان گرێدراو بە ڕادەی کراوەبوونی ئەو کەلتوورانە بۆ قسەکردن لە مەڕ ئەم گوتارە و شێوازی کاردەکەیەتی.
لە وڵاتانی ڕۆژاوایی و لەو وڵاتانەی وا کە خەڵکەکەی شوێنکەوتەی دەمارگرژی مەسیحییەت و ئیسلامن، پەیوەندیی هاوڕەگەزان ڕەت دەکرێتەوه.[7]
وشەی هاوڕەگەزخواز لە ساڵی 1869 دەرکەوت. هەتا ئەو کات، هاوڕەگەزخوازی بە هۆگرییەکی جیا نەدەزانرا. ئەم هۆگرییە سێکسییە کە تازە قبووڵ کرا بوو، وردە وردە دەرکەوت و لە سەر ئەوە بوو کە ڕاکێشانی سێکسیی تاک بۆ تاکی هاوڕەگەزی خۆی دیوێکی سرووشتی و نەگۆڕی کەسایەتی ئەوه.
وەک پێشتریش وترا، ئینجیل ئاماژەگەلێکی سنوورداری بۆ هاوڕەگەزخوازی هەیه. یەکەمین گەڕانەوە بۆ هاوڕەگەزخوازی لە ئینجیل لە دەرکەوتنی 9: 2- 24ـە و زۆرێک لە بیرمەندانی مەسیحی لەو باوەڕەدان کە هام، چکۆلەترین کوڕی نووح، بە هۆی کاریگەریی شەرابەوە لەگەڵ باوکی خۆی کە خەوتبوو، کردەوەی هاوڕەگەزخوازی لێ وەشاوه، ئینجیل بە چیرۆکەکانی بەڵێنی کۆن ئێمە لەگەڵ هەندێ لە یەکەمین تابۆکان لەم بوارە ئاشنا دەکات. نموونەی ئەم چیرۆک هۆشدارییانە لە سەفەری لاڤیان هاتووه: «ئەگەر پیاوێک لەگەڵ پیاوێکی دیکه، بەو چەشنەی کە لەگەڵ ئافرەتێک هاوجێیەتی دەکا، هاوجێیەتی بکا، هەر دووکیان تاوانێکی دزێویان لێ وەشاوەتەوه: بێگومان ئەوان دەبێ بە مەرگ سزا بدرێن؛ ئۆباڵی خۆینیان دەبێ لە گەردنی خۆیان بێت.» و «هەر بەم شێوه، پیاوانیش پەیوەندیی سرووشتی لەگەڵ ژنانیان وەلا نا و بە هەوسەوە بۆ ئەوی تر حەشەری بوون. پیاوان لەگەڵ پیاوان تووشی کردەوەی تاوانبارانە دەبوون و بۆ هەڵەکانیان سزای تایبەت دەدران.» لە کتێبی دوویەتی (تثنیە) 22:5، هاوشێوەی ڕەگەزی بەرامبەر جل و بەرگ لە بەرکردن وەک کردەوەیەکی «بێزراو» ئیدانە دەکرێت.
ئایین لایەنێکی دیکە بە زەختەکان زیاد دەکا و لە دژی پەسند کرانی کۆمەڵایەتی هاوڕەگەزخوازی و هاوسەرگیریی هاوڕەگەزان هەمیشە فاکتەرێکی گرنگه. ئەوەی جۆری هۆگریی سێکسی دیاری دەکا تەنیا هۆگرییەکی پەتی بۆ کەسەکە نییه، بەڵکوو تێگەیشتنی هەڵە لە ئایینە کە هەمیشە لە ژێر کاریگەریی سەرچاوەی بەهێزی ئایینی / کۆمەڵایەتیدایه. دەبێ سەرنج بدەین کە ئەگەرچی پابەندێتییە ئایینییەکانی بنەماڵە پەیوەندییەکی زۆری لەگەڵ قبووڵ کرانی هەیه، پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی لەگەڵ پشتیوانیی کۆمەڵایەتی لە ناهاوسانانی مێرمنداڵ هەیه.
لە درێژایی مێژوو و لە هەموو شوێنە جیاجیاکاندا، ڕوانگەکان بۆ پەیوەندیی ئایین و جۆرە جیاوازەکانی هۆگریی سێکسی جیاواز بووه. ڕوانگەی پەیوەست بە هاوڕەگەزخوازی نە تەنیا لە ڕێگەی باوەڕی ئایینی تاکایەتی بەڵکوو لە پەیوەندیی ئەم باوەڕانە لەگەڵ داڕشتەی نیشتمانیی ئایینی باڵادەست (تەنانەت لە ناو کەسانێ کە کەمتر ئایینپەروەرن یان شوێنکەوتەی داڕشتەی ئایینزای باڵادەست نین) دیاری دەکرێت. ئامۆژە ئایینییەکانی ئەوڕۆ لە ئایینە سەرەکییەکانی جیهان ئاراستەی جۆراوجۆریان سەبارەت بە ناهاوسانی هەیه.
لە ئایینی ئیسلام، تەنیا یەک خودا واتە خودایەکی تاقانە (اللّه) بوونی هەیە و موحەمەد (د.خ) پێغەمبەریەتی.[8] ئیسلام دووهەمین ئایینی گەورەی جیهان و ڕوو لە هەڵکشانترین ئایینی گەورە لە جیهانە کە پتر لە یەک ملیاڕد و 800 ملیۆن شوێنکەوتوو لە خۆ دەگرێ کە 24.1 لە سەدی کۆی حەشیمەتی جیهان پێک دێنێ و پێیان دەوترێ موسڵمان. موسڵمانان لە 49 وڵاتی جیهان زۆرینەی کۆی حەشیمەت پێک دێنن.[9] هەموو قوتابخانە گەورە ئیسلامییەکان هاوڕەگەزخوازی ڕەت دەکەنەوە و هۆگریی بۆ هاوڕەگەز بە سۆسەیەکی ناسرووشتی لە قەڵەم دەدەن. ئەم پەیوەندییە سێکسییە وەک کردەوەیەکی پێچەوانەی ڕۆڵی سرووشتی و ئامانجی چالاکیی سێکسی بەدی دەکەن. لە ئایینی جوولەکەدا، تەوڕات (پێنج کتێبی یەکەمی ئینجیل) دەڵێ: «[پیاو] بۆی نییە لەگەڵ پیاوێکی دیکە سەرجێیی بکا وەک ئەوەی لەگەڵ ئافرەتێک دەخەوێ، ئەمە سەرشۆڕییه.»
قوتابخانە مەسیحییەکان ڕا و بۆچوونی جیاوازیان سەبارەت بە بابەتی هاوڕەگەزخوازی هەیه، لە مەحکوومکردنی ڕاستەوخۆوە بگرە تا دەگاتە قبووڵکردنی تەواو. زۆربەی قوتابخانە مەسیحییەکان پێشوازیی لەو کەسانە دەکەن کە هۆگرییان بۆ هاوڕەگەزی خۆیان هەیه؛ بەڵام هێشتا دەڵێن کردەوەی سێکسی لەگەڵ هاوڕەگەز گوناحه. کلیسای کاسۆلیک، کلیساتی ئۆرتۆدۆکس و لقە سەرەکییەکانی وەک کلیسای چاکسازی لە ئەمریکا و کلیسای باپتیستی ئەمریکا هاوڕەگەزخوازی بە تاوان دەزانن.
هەر سێ ئایینی سەرەکی، ئاراستەی جیاوازیان بەرامبەر بە هاوڕەگەزخوازی هەیە لە قەدەغەکردنی ئەم کردەوە بریتییە لە بێدەنگی هەتا قەدەغەی ڕاشکاو، بەرهەڵستیی چالاکانە و لەبزی و پەسندکردنی کۆمەڵایەتیی هاوڕەگەزخوازی هەتا دەگاتە سزای سێدارە.
لەوانەیە باوەڕە ئایینییەکان بۆ هۆگریی سێکسی فاکتەرێکی گرنگ بن. توێژینەوەیەک لە ناو ئەو کەسانەی کە بە شێوەی هەفتانە یان زیاتر لە ڕێوڕەسمی ئایینی بەشداری دەکەن، پیشانی دا کە بەرهەڵستی نواندن لە دژی پەسندکرانی کۆمەڵایەتی هاوڕەگەزخوازی لە ناویاندا کەمێک زیاتره، کاتێک نزیکەی یەک لە سەر سێی ئەو ئەمریکییانەی کە پێیان وایە هاوڕەگەزخوازی دەبێ قەدەغە بکرێ ڕووبەڕووی ئەم پرسیارە دەبنەوە کە بۆچی ئەم تێگەیشتنەیان هەیە، زیاترین هۆکارێک (52%) کە ئاماژەی پێ کرا ئەوەیە کە هاوڕەگەزخوازی دژی باوەڕی ئایینی و ئەخلاقیی ئەوانه. ئەم بابەتە بە هاوکاری داتاکانی دیکەش پیشان دەدرێ کە دەڵێن کەسانی ئایینی زیاترین بۆچوونی هاوڕەگەزخوازدژییان دەربڕیوه.[10]
بەڵام هەندێ لە مەسیحیانی لیبڕال پشتیوانی لە هاوڕەگەزخوازی دەکەن. کلیسای مێترۆپلێتین، بە شێوەی تایبەت، لقێک لە مەسیحییەت بە 40 هەزار شوێنکەوتووەوه، تەنیا بۆ خزمەتگەیاندن بە کۆمەڵگای مەسیحییانی ناهاوسان بنیات نرا و بە ئامێزێکی ئاوەڵاوە خزمەت بە ناهاوسانان دەکات. لە کۆمەڵگای کلیسای ئینگلتەرا، کۆمەڵێ زانای ئایینی هەن کە ڕاشکاوانە گەیین: جێین ڕابینسۆن و ماری گۆلس پۆل ئۆسقۆفگەلێکی هاوڕەگەزخوازن لە ئەمریکا و ئێڤا بڕۆن هاوڕەگەزخواز لە وڵاتی سووییده.
لە ساڵی 2005 بەڕێز ڕاب شناک، ڕێبەری ناسراوی پڕۆتستان لە واشیگنتۆن، بە گرووپێکی گەورەی گەنجانی وت کە پێی وایە هاوڕەگەزخوازی جۆرێک «بژارده» نییه، بەڵکوو جۆرێک «هۆگریی»ـه، شتێک بە «ڕیشەی قووڵ» لە خەڵکدا. ئەگەرچی ئەو پشتیوانی لە دژایەتیکردنی هاوڕەگەزخوازی دەکرد، ئەم خاڵەشی وەبیر هێنایەوە کە «ئەگەر دەرکەوتنی ئەم بەڵگە زانستییانە حاشاهەڵنەگره، دەبێ ئامادەی وڵامێکی مێهرەبانانە بین.»
بەڵام بارودۆخەکە لە حاڵی گۆڕاندایە و گۆڕانی سەرچەشنێکی دیاریکراو بەدی دەکرێ کە هاوکاری کەسانی ناهاوسان دەکا لە ئاشتیدا بژین. ڕێژەی ئەو ئایینزایانەی وا پشتیوانی هاوڕەگەزخوازیین هەمیشە لە سەر ئاستی هەموو جیهان ڕوویان لە زیاد بوونە و دنیای پێشکەوتوو خەریکی پەسندکردنی یاساگەلێک بۆ پشتیوانی لە مافی ناهاوسانانه. کلیسای کاسۆلیکیش بە ڕێبەرایەتی پۆپ فڕانسیس هەندێ گۆڕانکاری لە پەیوەندیی لەگەڵ ناهاوسانان بە ئەزموون دەکاتەوه. لە هاوینی ساڵی 2014، پۆپ فڕانسیس وتی: «تەنانەت ئەگەر کەسێک گەی بێ و خولیای خودا و تامەزرۆی ئیشی چاکه، من کێم کە بمهەوێ هەڵیبسەنگێنم؟» ئەم وتە لە سەرتاسەری کلیسای کاسۆلیک و جیهان سەرسامییەکی شەپۆلاسای دروست کرد؛ چوونکە هەڵوێستی ئەو لەگەڵ جێگرەوەی خۆی واتە پۆپ بەندیکتی شانزەهەم جیاواز بوو کە هاوسەرگیریی گەیەکانی بە حەڕەشەیەک بۆ سەر ئاشتیی جیهانی دەزانی. ڕادەربڕینی ئەو سەرەتای قۆناغێکی گرنگ بوو کە تێیدا چەندین کاسۆلیکی پلە باڵا بە ئەنگێزە وەرگرتن لە هەڵوێستی کراوەی پۆپ، ڕا و بۆچوونی هاوشێوەیان دەربڕی. لە مانگی مەی، ئۆسقۆفی پلە باڵای ئیتالی وتی کلیسا گوێ بۆ باسی پەیوەست بە هاوسەرگیریی هاوڕەگەزان ڕادەگرێت. پاش چەند هەفته، کاردینالی بڕازیلی، کلادیۆ هامس، وتی نازانێ مەسیح دژایەتی هاوسەرگیریی هاوڕەگەزانی دەکرد یان نا. لە سەرەتاکانی مانگی سێپتێمبەر، کاردینالێک لە نیۆیۆڕک بە ناوی تیماتی دالێن بڕیاری کومیتەی ڕۆژی ڕێژەی سێنت پاتریک لە سەر ڕێگەدان بە گرووپێکی گەی بۆ ڕێژە لە ساڵی 2015 بە بەنێری خۆیانی پشتڕاست کردەوه. بیست و یەک ساڵ پاش ئەوه، کاردینال جۆن ئۆکانێر کە یەکێک لە جێگرەوەکانی دالێن بوو، وتی: ڕێگە دان بە گرووپێکی گەی بۆ ڕێژە بێڕێزیکردن بە بڕوانامەی پێغەمبەرانە.
ڕا و بۆچوونەکانی ئایینییەکانی دنیای مۆدێڕن لەگەڵ جاڕنامەی کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ هاوڕاستان کە دەڵێ ستانداڕدە نێودەوڵەتییەکان پێویستی بە سیاسەتێکی یەکدەستی دەسەڵات بۆ بنەبڕکردنی ئاراستەکانە، تەنانەت ئەگەر بەرگریکاران بڵێن ئاراستەکان ڕیشەیان لە باوەڕ و ڕێوڕەسمە ئایینییەکاندایه.[11]
ئاراستە مۆدێڕنەکان بۆ هاوڕەگەزخوازی بنیاتی ئایینی، یاسایی و پزیشکیان هەیه. وێدەچێ هەتا بەر لە سەدە ناوەڕاستەکانی مامناوەند، کردەوە هاوڕەگەزخوازانەکان لە لایەن کلیساکانی مەسیحییەت لە سەرتاسەری ئەورووپا یان پشتگوێ دەخران یان مودارایان لەگەڵ دەکرا؛ بەڵام لە نیوەی دووهەمی سەدەی بیستەم دژایەتیکردنی هاوڕەگەزخوازان دەستی پێکرد و لە کۆتاییدا پەلی بۆ ڕێکخراوە ئایینی و سکۆلارەکانی سەرتاسەری ئەورووپا هاویشت. ئیدانەکردنی هاوڕەگەزخوازی و دیکەی ئەو ڕفتارە سێکسییانەی کە بە «ناسرووشتی» دەزانران پەرەی سەند و هەتا ئەوڕۆش درێژەی کێشاوه.
بە ئاوڕدانەوە لە دەمارگرژییە ئایینییەکان، هیچ سەیر نییە کە هاوڕەگەزخوازان هەمیشە لە سەر ئاستی کۆمەڵایەتی لە کۆمەڵگا موسڵمانەکاندا وەک کەیسێکی نەرێنی لێیان دەڕوانرێت. بەرهەڵستیی ئایینی دژ بەم پرسە دەتوانین لە دەقی پیرۆزی ئیسلام (قوڕئان)، یاسای ئیسلام (شەریعەت) و گێڕانەوەی ڕەپاڵ دراوی حەزرەتی محەمەد (فەرمووده) و ئیمامان بەدی بکەین کە هەر هەموویان ڕوانگەیەکی زۆر نەرێنییان بەرامبەر بە هاوڕەگەزخوازی هەیه.
ئایین زۆر جار لە تاراندنی ناهاوسانانی کۆمەڵگای ئیسلامی دەوری سەرەکی دەبینێ و ئاراستەی بیرکردنەوە و ئاکاری ملیۆنان کەسی ئایینپەروەرە. ئایین زۆر جار لەگەڵ «ناوکی» شووناسی موسڵمانان لە هاوئاهەنگیدایە کەواتە هەڵوێستی ئیسلامی لە هەمبەر هاوڕەگەزخوازی زۆر گرنگه. ئەم هەڵوێست و کردەوە پتر لە ڕێنوێنی ئایینییه، بەڵکوو ئایین گەوهەری سەرەکی لە بنەمایەکی سیاسییه؛ چوونکە ئەم دەسەڵاتە ئەخلاقییەی هەیە کە کاریگەری لە سەر ڕای کۆمەڵایەتی و ڕفتارەکان بەتایبەت لە هاوسەرگیری، ژیانی خێزانی و پەروەردە دابنێت. ئەم بابەتە لە هیچ شوێنێک هێندەی ڕوانگەی کۆمەڵگا بۆ هاوڕەگەزخوازی خۆی بە باشی نەنواندووه. بە واتایەکی سادەتر، لە چاوی ئایین، هاوڕەگەزخوازی کردەوەیەکی قێزەونه.
باوەڕی ئایینی لە ئاستەنگ دروستکردن بۆ قبووڵکردنی کۆمەڵایەتیی هاوڕەگەزخوازی و هاوسەرگیریی هاوڕەگەزان هەمیشە هێزێکی بەتوانا و فاکتەرێکی دیاریکەرەوەیە. لە وڵاتی ئێران، هاوڕەگەزخوازی تاوانە و تڕەنسێتی نەخۆشییه. ئەم ڕاستییە تاڵە کۆمەڵایەتییە زۆر جار کاریگەری لە سەر ژیانی ناهاوسانانی ئێرانی دادەنێت. قوڕئان بە شێوەی دیاریکراو ئاماژە بە کەسانی تڕەنس ناکا، لە حاڵێکدا لەو پەڕی سەرسووڕماندا، دەوڵەتی ئێران ئاسانکاری نەشتەرگەریی گۆڕینی ڕەگەزی بۆ تڕەنسەکان کردووه.
لە ساڵی 1979، ئێران لە ژێر مادەی 2ـی یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆتە وڵاتێکی ئیسلامی. سیستەمی یاسایی ئێران بە گوێرەی حکومەتی یاسای مەدەنیی هاوشێوەی حکومەتی فەڕەنسە بنیات نراوه. سیستەمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بریتییە لە زانایانی ڕێبەری، ڕێبەری ئێران (وەلی فەقێ) و هێزی جێبەجێکار (دەوڵەت)، هێزی یاسادانەر (مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی و شۆڕای نگابان) و دەزگای داد.
بە گوێرەی یاسای ئێران، هاوڕەگەزخوازی نایاساییه. ڕیشەی یاسای سزای ئێران دەچێتەوە سەر شیکارییەک لە ئایینی ئیسلام کە هۆگریی بۆ پەیوەندیی لەگەڵ هاوڕەگەز وەک دۆخێکی هەمیشەیی قبووڵ ناکات. بە گوێرەی یاساکانی ئێران کە بە پێی شەریعەتی ئیسلامن، هاوڕەگەزخوازی نایاساییە و سزای سەد قەمچی هەتا سێدارەی لێ دەکەوێتەوه. لە نەبوونی بەڵگەکانی دیکه، «دانپێدانان» سزای سی و یەک هەتا 70 قەمچی بە دواوەیه؛ بەڵام دانپێدانانێک کە «چوار جار دووپات ببێتەوه» وەک بەڵگەی تاوان سەیر دەکرێ کە سزاکەشی سەد قەمچی یان سێدارەیە. هەڵبەت هەندێ کەس لەوانەیە لە ژێر ئەشکەنجەدا دان بە کردەوەکەیان دابنێن کە ئەم دانپێدانانە لە ڕووی یاساییەوە جێی مشتومڕە، چوونکە لە مادەی 241 یاسای سزای ئیسلامی هاتووە کە لە ئەگەری نەبوونی بەڵگە بۆ سەلماندنی یاسایی ڕوودانی تاوانی داوێنپیسی و نکۆڵیکردنی تۆمەتبار هەرچەشنە لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوەیەک بۆ دۆزینەوەی کاروباری شاراوە و نەبینراو قەدەغەیه. بە گوێرەی یاسای سزای ئیسلامیی ئێران کە لە ساڵانی 2012 هەتا 2013 پێداچوونەوەی بۆ کرا، یاساکانی پەیوەست بە هاوڕەگەزخوازی کەمێ گۆڕانیان بە سەر هات. ئەم کەمە گۆڕانە تەنیا بکەری دەگرتەوە و بکەر تەنیا لە حاڵەتێکدا دەستدرێژی کردبێتە سەر بەرکار یان بەر لە پەیوەندیی سێکسیی هاوڕەگەزخوازانە هاوسەرگیری کردبێ و لەگەڵ ژنی خۆی سێکسی کردبێ، لە سێدارە دەدرێت. هەروەها بارودۆخێکی دیکە که مەترسیی سێدارەی بۆ کەسی بکەر هەیە، ناموسڵمانبوونی بکەر و موسڵمانبوونی بەرکارە که لەم حاڵەتەدا بە پێی ڕوونکاریی 1 مادەی ۲۳۳ ئەم پڕۆژە یاسایە، فەرمانی سێدارە بۆ کەسی بکەر دەردەکرێت. ئەم یاسایانە و پێداگریی دووبارەی یاسادانەر لە سەر پڕۆژە یاسای نوێی سزای ئیسلامی لە کاتێکدایە کە هەندێ لە بەرپرسانی ئێرانی حاشا لە بوونی هاوڕەگەزخوازان لە ئێران دەکەن و لە زۆربەی ئەو ئێعدامانەی کە بە هۆی پەیوەندیی سێکسیی هاوڕەگەزخوازییەوە ئەنجام دەدرێ، تاوانی ئەم کەسانە «لواط به عنف» ــ که به واتای دەستدرێژییە ــ ڕادەگەیێندرێ و وەک فەراز سانعی، توێژەری ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ، دەڵێ: «لە ماوەی سالانی ۲۰۰۵ هەتا ۲۰۱۰ زایینی، هیچکەس «بە تەنیا به تاوانی هاوڕەگەزخوازی» لە سێدارە نەدراوە.»
یاسای کۆنی سزای ئیسلامی پێی وابوو هیچ کەسێک نییە که لە سەرتاسەری تەمەنیدا ، لە کانگای دڵەوە هەست بکا که هەمیشه هاوڕەگەزخوازە و هۆگریی سۆزداری و سێکسی ب هاوڕەگەزی خۆی هەیە، بەڵکوو کەسانێک هەن که بە هۆکاری نەڕوون و کاتی لەگەڵ هاوڕەگەزی خۆیان ڕوو دەکەنە سێکسی تاوانبارانە و لادەرانەی نێربازی یان موساحەقە. لە ڕاستیدا تێگەیشتنی یاسای کۆنی سزای ئیسلامی لە کەسی هاوڕەگەزخواز هەمان کەسی ئەنجامدەرە و لەم ڕووەوە لە یاسای کۆنی سزای ئیسلامی گۆڕانێکی گرنگ ڕووی داوە، زیادکردنی مادەیەک کە دەڵێ: «هاوڕەگەزخوازیی مرۆڤی نێر جگە لە نێربازی و تەفخیز (تێکەڵبوون) ماچکردن و دەست لێدان لە ڕووی هەوەس فەرمانی سزای بە پێی تاوانەکە و و کەسی تاوانبار بە ۷۴ قەمچی سزا دەدرێت.»
بە گوێرەی نموونەی کۆنتر «بەشداربووی چالاک (پیاو) لە هەموو حاڵەتەکاندا ئەگەر ژێر تەمەنی یاسایی نەبێ وەبەر سزای مەرگ دەکەوێت.» بەڵام سنووردارێتی «تەنیا» هەتا 74 قەمچی بۆ کەسانی ژێر تەمەنی نموونەی کۆنتر لەم نموونە نوێیە سڕدراوتەوه.
سزای سێدارە حەڕەشەیەکی هەمیشەییه. ئەگەر پیاوێک لە پەیوەندیی هاوڕەگەزخوازانەدا دەوری «بەرکار»ی هەبێ، هەمیشە ڕووبەڕووی سزای مەرگ دەبێتەوه. «بکەر» بە هۆی هەندێ بارودۆخەوە مەحکوم بە مەرگ دەبێ یان بە سەد قەمچی حوکم دەدرێت. کەواتە پیاوانی ئێرانی کە لەگەڵ پیاوان پەیوەندیی سێکسییان هەیە (MSM) یان ئەو ژنانەی کە لەگەڵ ژنانی دیکە پەیوەندیی سێکسی ساز دەکەن (WSW) بە هۆی ڕفتاری خۆیان مەحکووم دەبن؛ پیاوان بە سێدارە و ژن بە قەمچی.
لە وڵاتی ئێران، یاسا و ڕێساکانی پەیوەست بە کەسانی ناهاوسان لەگەڵ هی کەسانی تڕەنس جیاوازه. گوتاری مێژوویی لەم بوارە پیشاندەری جۆرە جیاوازەکانی گوتاری ئایینییە و زۆرێک لە شوێنکەوتووانی ئایین وایان پێ باشترە کە شووناسی تڕەنسیان لە چوارچێوەی ئایینی ئیسلام وەک نۆڕمێک سەیر بکەن. لە ساڵی 1967، ئیمام خومەینی وەها باسی لە فیقە کرد کە بە پێی ئەزموونی مێژوویی پێشنیاری ڕێنوێنی دەدات. کتێبی تحریر الوسیلەی خومەینی بەڵگەیەکی فەلسەفی گرنگ بوو کە لە سەرەتادا ئامانجەکەی تەنیا شوێنکەوتووانی خومەینی لەو کاتدا بوو و دواتر کە بوو بە وەلی فەقێی ئێران، ڕێی بردە ناو سیاسەتە نیشتمانییەکانیش. فیقهی خومەینی مافەکانی کەسانی تڕەنسی بۆ نەشتەرگەری گۆڕینی ڕەگەز بە فەرمی دەناسی. فیقهی پێشکەوتووی ئەو ئیدعای دەکرد کە «ئەلزۆهەریر یان نیگای یەکەم دژی ڕێگری لە نەشتەرگەری گۆڕینی ڕەگەزێتییه.» وەک پێشتریش وترا، زەخت بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە دەتوانێ زۆر توند بێت.
سیستەمی ئیداریی ئێران لە قوربانیکردنی تڕەنسەکان دەوری سەرەکی دەبینێ و ئەمە زیاتر لە سەر ئاستە جیاوازەکانی دەسەڵاتدارێتی، کۆمەڵایەتی و بنەماڵەییدا ڕوو دەدات. ئەم پرسە لە زۆرێک لە توێژینەوە ئیتنۆگڕافییەکانی وەکوو توێژینەوەی ئەفسانە نەجم ئابادی «خۆ لاساکەرەوەکان: تڕەنسێکسوالیتە و هۆگریی هاوڕەگەزخوازانە لە ئێرانی هاوچەرخ» (2013) باسی کراوه. ئەم توێژینەوە دەریدەخا کە چۆن کەمینە سێکسی و ڕەگەزێتییەکان لە وڵاتی ئێراندا تێکۆشاون لە گۆشە نیگای «خواست»ـەوە پەنا ببەنە بەر سیستەمی ئیداری ئێران تا لە گۆشە نیگای «حەق»ـەوه. ئەمە ئەوە دەگەیێنێ کە کەسانی تڕەنس سیستەمی ئیداری نایەکدەستی ئێران لە بەرژەوەندیی خۆیان دەقۆزنەوە بۆ ئەوەی جۆرەکانی یاسا و ڕێسا بێچم بدەن کە نە تەنیا دەست پێگەیشتن بە سەرچاوەی پزیشکی بەڵکوو پانتایەک بۆ مانۆڕی ڕێژەیی بۆ ژیانێکی شیاوی تابشت بۆ ئەوان مومکین بکەن. وەک نەجم ئابادی دەڵێ لە بری هەوڵ بۆ گۆڕینی یاساکان، بۆ وێنە لە ڕێگەی پەڕلەمان، کەمینە سێکسی و ڕەگەزێتییەکانی لە ئێران لەگەڵ ڕێکخراوی بێهزیستی (چاکژیانەوە) و دیکەی بەشە ئیدارییەکانی دەسەڵات بۆ هێنانە دی ئەو گۆڕانکارییانەی وا پێویستیان پێیەتی، ئیش دەکەن.
لە ساڵی 2010، نووسینگەی خەسارەتە کۆمەڵایەتییەکانی ڕێکخراوی بێهزیستی وڵامی لۆبیگەری و ئەکتیڤایەتی ستراتیژی تڕەنسەکانی دایەوە و پۆلێنبەندیی هۆکاری لێخۆۆشبوونیان لە خزمەتی سەربازی لە «بڕگەی کێشە دەروونییەکان»ـی گۆڕی بۆ «بڕگەی کێشە هۆرمۆنییەکان». ئێستا کە ئەم “کێشە هۆرمۆنی”ـیانە وەک هۆکاری لێخۆشبوون لە سەر کارتەکەیان تۆمار دەکرێ، لانیکەم بە شێوەی تیۆری، ئەو ڕێژە هەڵاواردنەی کە لە دژی تڕەنسە پیاوەکانی هەڵوەدای کار ئەنجام دەدرێ، کەمتر دەکاتەوه. نەجم ئابادی ڕوونی دەکاتەوە کە «بۆ بەرپرسانی پزیشکی و یاسایی، نەشتەرگەری گۆڕینی ڕەگەز بە شێوەی دیاریکراو چارەسەری نانۆڕمانەی نەخۆشئاسایە و هەندێ جار بژاردەی قبووڵکراوی ئایینی و یاسایی بەو دیترڕەگەزخوازانە دەناسێنن کە خواست بۆ پەیوەندیی سێکسی لەگەڵ هاوڕەگەز یان ئەم چەشنە ڕفتارانەشیان هەیه.»
سیستەمی یاسایی ئێران لە پەیوەندی لەگەڵ کەسانی ناهاوسان بێبنەما، ئازاردەر و سووکایەتیبەخشە؛ چوونکە هاوڕەگەزخوازی قبووڵ ناکا و بە فەرمی نایناسێت. دەزگای دادی ئێران هیچ چەمکێکی هۆگریی سێکسی بەدەر لە هۆگریی بۆ ڕەگەزی بەرامبەر بە فەرمی ناناسێت کەواتە لە ڕووانگەی یاساییەوە هاوڕەگەزخواز یان دووڕەگەزخواز مانای نییە و ئەمانە تەنیا کەسانێکن کە دەست دەدەنە ڕفتاری هاوڕەگەزخوازانه. کاریگەریی بەربڵاو و ڕووخێنەری ئەم یاسا و سزایانە لە سەر ڕفتاری سێکسیی تایبەتی دوو کەسی هاوڕەگەزی گەورەساڵ کە بەم ڕفتارە ڕازیین، چ لە سەر ئاستی شرۆڤە و چ لە سەر ئاستی کردەوە پێکەنینییه.
هەواڵنێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان، عەسما جەهانگیر، لە ڕاپۆڕتی دووهەمی خۆیدا سەبارەت بە بارودۆخی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران کە لە مەودای زەمەنیی یەکەمی مانگی ژانڤییە هەتا سی و یەکی مانگی جوون لە خۆ دەگرت، هەندێ زانیاری لە کۆمەڵێ لە کارناسان و سەرچاوەی کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ وێنە بنیاتی عەبدولڕەحمانی بروومەند کۆ کردەوە بۆ ئەوەی «کێشە مافە مرۆییە جیدییەکان» لە ئێراندا شرۆڤە بکات. خاتوو جەهانگیر لە ڕاپۆڕتی خۆیدا ڕەخنەی لە دەزگای دادی ئێران گرت و ڕێژەی ڕۆژ لە ڕۆژ زیادی لە سێدارەدان بە تاوانی هاوڕەگەزخوازی کە وڵاتی ئێران بە نایاسایی لە قەڵەمی دەدا، ئیدانە کرد. بۆچوونە کاریگەرەکانی ناوبراو دۆخی دژواری ناهاوسانانی لە ئێراندا پیشان دا.
شۆڕشی 1357ـی هەتاوی دەزگای دادی ئێرانی گۆڕی. بەشێک لەم گۆڕانکارییانە هاتنی یاسای شەریعەت بوو. لە وڵاتی ئێران، یاسای شەریعەت زۆر بە توندی لە ژێر کاریگەریی دەسەڵاتداریی ئایینییە کە کاریگەرییەکی زۆری لە سەر پرۆسە یاساییەکان هەیە. بە گوێرەی ئەم یاسایه، یاسای تاوان و مەدەنی گۆڕانیان بە سەر هات و یاساکانی بنەماڵە وەکوو هاوسەرگیری، تەڵاق، سەرپەرشتی منداڵان و زۆرێک لە یاساکانی ژنان گۆڕانکارییەکی زۆریان بە سەر هات.
بە ئاوڕدانەوە لە کاری نەجم ئابادی، تایلۆر و هاوکاران دەڵێن: «لە سەر ئاستی هەموو وڵاتانی جیهان، پاش تایلەند، کۆماری ئیسلامی ئێران زیاترین ڕێژەی نەشتەرگەریی گۆڕینی ڕەگەز لە ساڵدا ئەنجام دەدات.»
لەگەڵ سەرهەڵدانی شۆڕشی ئیسلامی، یاسای سزای ئیسلامی نوێ بە شێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ ژیانی ناهاوسانانی گۆڕی. بە شێوەی تایبەت، لە بەشی 2(حدود)، بەشی دوو (سزای نێربازی) مادەکانی 108 هەتا 241 پێ باشبوونی پەیوەندیی هاوڕەگەزخوازانە لە سیستەمی یاسایی بە تەواوەتی دیاری دەکەن. ناهاوسانان قبووڵکراو نین و پشتیوانیان لێ ناکرێت کە هەموو جۆرە سزایەکیان بۆ ڕەچاو کراوە کە هەندێکیان مادەکانی یاسای سزای ئیسلامی جەختیان لە سەر کراوەتەوە. هەندێ لەم مادانەی یاسای سزای ئیسلامی سەبارەت بە ناهاوسانان بەم شێوەیە:
مادەی 233 – نێربازی بریتییە لە تێخزانی ئەندامی زا و زێی پیاوان بارتەقای شوێنی خەتەنە بۆ ناو کۆمی مرۆڤێکی نێر (دخوول).
ڕوونکاری 2 – ئێحسان (احصان) ئەوەیە کە پیاوێک خاوەن هاوسەری هەمیشەیی و پێگەیشتوو بێ و لە کاتێکدا کە باڵق و ژیرە لە کاتی باڵقبووندا لەگەڵی خەوتبێ و هەر کات بیهەوێ بۆی هەیە دیسان لەگەڵی جووت ببێتەوە.
مادەی 235 – تەفخیز بریتییە لە دانان ئەندامی زا و زێی پیاو لە نێوان ڕان یان قوونی مرۆڤێکی پیاو.
ڕوونکاری – تێخزاندنی کەمتر لە شوێنی خەتەنە تەفخیزە.
مادەی 236 – لە تەفخیز، حەدی بکەر و بەرکار سەد قەمچییە و لەم حاڵەتەدا هیچ جیاوازییەک لە نێوان ژندار و بێژن و زۆرداری و نازۆرداری نییه.
ڕوونکاری – ئەگەر بکەر ناموسڵمان و بەرکار موسڵمان بێ حەدی بکەر سێدارەیە.
مادەی 237 – هاوڕەگەزخوازی مرۆڤی نێر بەدەر لە نێربازی و تەفخیز وەکوو ڕامووسان و دەست لێدانی بە هەوەس، سزای سی و یەک هەتا هەفتا و چوار قەمچی تەمبێی دەرەجە شەشی لێ دەکەوێتەوە.
ڕوونکاری 1 – حوکمی ئەم مادە مرۆڤی مێینەش دەگرێتەوه.
ڕوونکاری 2 – حوکمی ئەم مادە ئەو حاڵەتانە ناگرێتەوە وا لە ڕووی شەرعییەوە حەد و سزای بۆ دەبڕێتەوه.
مادەی 238 – مووساحەقە بریتییە لەوەی کە مرۆڤێکی مێینە ئەندامی زا و زێی خۆی لە سەر ئەندامی زا و زێی هاوڕەگەزی خۆی دابنێت.
مادەی 239 – حەدی مووساحەقە سەد قەمچییه.
مادەی 240 – لە حەدی مووساحەقه، هیچ جیاوازییەک لە نێوان بکەر و بەرکار و موسڵمان و ناموسڵمان و هاوسەردار و سەڵت و زۆرەملێیەتی و نازۆرەملێیەتی نییه.
مادەی 241 – لە ئەگەری نەبوونی بەڵگەی سەلماندنی یاسایی لە سەر ڕوودانی تاوانی داوێنپیسی و نکۆڵیکردنی تۆمەتبار هەرچەشنە لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوەیەک بۆ دۆزینەوەی کاروباری شاراوە و نەبینراو قەدەغەیه. حاڵەتەکانی لێوەشانەوەی ناچارکردن، نەخوازراوی، ئازاراندن، ڕفاندنی یان هەڵفریواندن یان ئەو حاڵەتانەی کە بە پێی ئەم یاسایە تووشی تاوانی ناچارکردن هاتووە ئەم حوکمە نایگرێتەوه.
لەو حاڵەتانەی سەرەوە دەتوانین تێبگەین کە یاسای سزای نوێ پەیوەندیی هاوڕەگەزخوازانە بە تاوان دەزانێ و لایەنێک لە سزاکان لە 100 قەمچی بۆ پەیوەندیی سێکسیی ڕێککەوتووانە لە نێوان دوو ئافرەت (مادەی 239) هەتا سێدارە بۆ دخوولی سێکسی بە پێی ڕەزامەندیی نێوان هەر دوو پیاو (مادەی 234) دەگرێتەوه. هەروەها ئەم یاسایە دیکەی ڕفتارەکانی هاوشێوەی نێوان دوو هاوڕەگەز وەکوو دەست لێدان و ماچکردن بە تاوان دەزانێ و نزیکەی 74 قەمچی وەک سزا بۆیان ڕەچاو کردووه. مادەکانی 232 و 233 سزای مەرگ بۆ «بەرکار»ی پەیوەندییەکی سێکسیی ڕەزامەندانەی نێوان دوو پیاو ڕەچاو دەکەن، لە حاڵێکدا یاسا «بکەر» بۆ 100 قەمچی (ئەگەر موسڵمان و سەڵت بێت) سزا دەدات. پیاوانی ناموسڵمان و هاوسەردار کە لە پەیوەندییەکی سێکسیی ڕەزامەندانەدا بەشداری دەکەن، بە مەرگ حوکم دەدرێن.
سەیر لەوەدایە کە دووهەمین کتێبی بەشی چوارەمی یاسای سزای ئیسلامی کە هەموو چەشنەکانی تاوانی سێکسی لە خۆ دەگرێت، بەرامبەر بە بابەتی دەستدرێژی ژن و مێردی بێدەنگی هەڵبژاردووه. دەستدرێژی تاوانێکی لە باو کەوتووه، مەگەر ئەوەی کە کردەوەی سێکسی لە دەرەوەی بازنەی پەیوەندیی قبووڵ کراوی ئایین ڕوو بدات. ئەم لۆژیکە نەخۆشە ئەوە دەگەیێنێ کە دوو پیاوی گەورە ساڵ کە لە پەیوەندییەکی سێکسیدان تاوانیان لێ وەشاوەتەوە و خۆیان تووشی مەترسیی مەرگ دەکەن؛ بەڵام کەسێک کە بە ناوی هاوسەرگیرییەوە پەیوەندیی سێکسی بە سەر کچۆڵەیەکی تەمەن دە ساڵاندا دەسەپێنێ، ئەوە تاوانی لێ نەوەشاوەتەوه.
بە گوێرەی سزای یاسای نوێ، هاوڕەگەزخوازی و سزای سێدارە زۆر لێک نزیکن. ئێستا دەتوانین تێبگەین کە بۆچی زۆرێک لە ناهاوسانان کە لە یاسا تێدەگەن لە بارودۆخێکی پڕ لە نیگەرانی و ترسدا دەژین.
هاوشێوەی دیکەی ئایینە ئیبراهیمییەکان، یاسا ئیسلامییەکانی سەبارەت بە هۆگریی سێکسی لە قوڕئانی و وتەکانی پێغەمبەر (فەرمووده) و فەرمانی ڕێبەرانی ئایینی (فتوا) هاتووە کە هەر هەموویان داکۆکیکاری سێکس لە نێوان ژنێک و پیاوێکن.
گوتاری هاوڕەگەزخوازی لە ئایینی ئیسلامدا لە بنەڕەتدا سێکسی نێوان پیاوان تاوتوێ دەکات. کەمن ئەو فەرموودانەی کە ئاماژە بە ڕفتاری هاوڕەگەزخوازانەی ژنان دەکەن. یاساناسان زۆر کوێرکوێرانە دەڵێن کە «هیچ سزایەکی حەدی بۆ لزباینەکان بوونی نییه؛ چوونکە ئەوە زینا نییه. بەو پێیەی کە ژنان ئەندامی زا و زێی پیاوانەیان نییە و ناتوانن دخوول (تێکەڵبوون) ئەنجام بدەن، بەم شرۆڤە ئەوان لە ڕووی فیزیاییەوە ناتوانن زینا بکەن. بەڵام دەتوانرێ سزای تەمبێکردنیان بۆ ڕەچاو بکرێ؛ چوونکە ئەم کارە گوناحه.»
سەرەڕای ئەوەی لە مێژوودا بە دەگمەن سزای لزباینەکان هاتووه، مێژووی تەبەری نموونەیەک لە سێدارە دانی دوو کچی لزباینی لە حەڕەمی ئەلهادی دەخاتە ڕوو. ئەم نموونە لە کۆمەڵێک لە چیرۆکە زۆر گرنگەکاندا هاتووە کە ئاماژە بە ئاکاری خەلیفەی دەسەڵاتدار دەکەن.
لە لایەکی تریشەوە، هەر سێ ئایینی ئیبراهیمی گەورە هاوڕەگەزخوازی بە تاوان دەزانن و زۆر دژی پەیوەندیی سێکسیی دوو کەسی هاوڕەگەزن. ئەم سنوودارێتییە فشار و نیگەرانییەکی زۆری بۆ لزباینەکان هێناوەتە گۆڕێ و بەردەوام بەدی دێنێ؛ چوونکە هەست، هۆگریی و سۆزەکانیان بە ناسرووشتی و لادەرانە دەزانرێت. مۆدێلی هاوڕەگەزخوازتۆقێنیی ئیسلامی کە دیترڕەگەزخوازنۆڕمی بەرز دەنرخێنێ، بە شێوەی کردەیی ژنانی لزباین کە ناچارن شووناسی خۆیان بشارنەوه، لەم گوتارەدا پشتگوێ دەخا و هۆگریی سێکسییان ڕەت دەکاتەوه. ژیانیان وەک لزباینی موسڵمان یەکتربڕییەکی تایبەت بەدی دێنێ کە تێیدا ئایین و هۆگریی سێکسی بەرکەوتنیان لەگەڵ یەکتر دەبێ و سەرەڕای ئەمە لە ڕێگەی هاوڕەگەزخوازتۆقێنی ئایینییەوە ئەم دوو هێمایە لێک دادەبڕێن و ڕێگە نادەن ئەم ژنانە ئارەزووی سێکسیی خۆیان بدۆزنەوە و دەریببڕن. زۆریان بە ژیانی شاراوە تێدەکۆشن خۆیان لەگەڵ ئەم دۆخە بگوونجێنن. تەنانەت ئەوانەی کە ئەندامی گرووپی پشتیوانی لە ناهاوسانانی موسڵمان بە ناوی «ئیمان»ـن، بەردەوام لەگەڵ تێکهەڵچوونەکان دەست و پەنجە نەرم دەکەن. ئاراستەی ئایینیی زەخت و دەمارگرژانە لە هەمبەر هاوڕەگەزخوازی ڕێگە نادا کە باوەڕی ئایینی و هۆگریی سێکسییان پێکەوە ئاشت ببنەوه.
کتێبی چاڵی تەنیایی لە نووسینی نووسەری ئینگلتەرایی، ڕادکلیۆف هاڵ، کە بۆ یەکەم جار لە ساڵی 1928 لە لایەن جاناتان کیپ بڵاو کراوه، چیرۆکی پڕ لە دەرد و ئازاری ستەیفن گۆردۆن، ژنی ئینگلتەرایی چینی خۆشگوزەرانی کۆمەڵگا دەگێڕێتەوە کە هەر لە تەمەنی کەمەوە دیاره کە هۆگری هاوڕەگەزی خۆیەتی. ئەم ڕۆمانە لزباینبوون وەک دۆخێکی سرووشتی و خوداپێداوانە دەخاتە بەر چاو و داوایەکی دیاریکراو دەکا: «مافی ژیان بە ئێمەش بدەن.» ئەم داوایە لزباینە موسڵمانەکانی ئێرانیش دەگرێتەوە کە لەگەڵ پرسە جیاوازەکانی وەکوو توندوتیژیی سێکسی، لاساییکردنەوەی کوێرانەی کەلتووری باوکسالاری، پەراوێز کەوتنی ژنان لە کۆمەڵگایەکی پیاوسالار، زەختی زۆر بۆ هاوسەرگیری و شووناسی سەرکوتکەری ئایینی دەست و پەنجە نەرم دەکەن. کاریگەریی ئایینی ئیسلام کە زەقانە لە بێچم گرتنی شووناسی کەسەکان لە هەموو ڕەهەندەکانی ژیانی ڕۆژانە و گەشەی تاکایەتیدا دەوری هەیه، دەتوانێ سەرچاوەی دەرد و ژانی ژنانی لزباینی ئێرانی بێ کە بەم شێوە ناتوانن شووناسی خۆیان دەرببڕن.
شێوازی توێژینەوە
ئەم توێژینەوە[12] ڕوانینێکی گشتی لە ئەکتیڤناسیی کەسانی ناهاوسان لە ئێران پیشان دەدا و کاری مدیدانی چەقی ئەم لێکدانەوانەیە. این توێژینەوە 400 گێڕانەوەی تایبەتی لە دەمارگرژی و بێچمە جۆراوجۆرەکانی هەڵاواردن لە خۆ دەگرێ که بەشداربووانی ناهاوسان لە هەر سێ گەورەشاری ئێران ئاماژەیان پیکردبوو. بە پێچەوانەی توێژینەوەکانی تری ئەم بوارە، ئەم لێکۆڵینەوە هۆکارە بنچینەدارەکانی ترس و سەرکوتی کۆمەڵایەتیی ناهاوسانان پیشان دەدات.
گرووپە شاراوەکانی ناهاوسانان لە ئێران سنوورێکی نەناسراویان هەیە کە ناسینەوە، لێنزیکبوونەوەیان و لە ئەنجامدا وەدەست هێنانی متمانەی ئەوان ئەستەم دەکات. یەکێک لە هۆکارەکانی ئەم نامتمانەییە، نەبوونی زانست و وشیاری لە بارەی هۆگریی سێکسییه. لە ڕاستیدا توێژینەوەی چەندایەتی لە مەڕ ڕوانگەی سەبارەت بە هاوڕەگەزخوازی لە ناو موسڵمانان ئەنجام دراون و هۆکاری سەرەکیش ئەو کێشانەن کە لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە بارەی بابەتێکی تابۆ دێنە دی. هەروەها، وەک مووری (1997) دەڵێ[13] لە کۆمەڵگە موسڵمانەکاندا کەلتووری نکۆڵی گشتی هاوڕەگەزخوازان بوونی هەیه. گرنگتر لە هەموو ئەمانە ، ئەم توێژینەوە بە نیازە یارمەتی کۆکردنەوە و شیکاریی سیستماتیکی داتاکانی پەیوەست بە ناهاوسانان لە ئێران بدا کە بۆشاییەکی گەورە و خواستێکی پێویسته.
وەک پێشتریش وترا، شێوازە بە کارهێنراوەکان بۆ شیکاریی شێوازگەلی پێکهاتەیین کە زۆر جار لە توێژینەوەی هەڵگری ناوەڕۆکی گشتگیر و هەستیار بە کار دەهێنرێن.[14] شێوازەکان بریتیین لە شێوازی چۆنایەتی، چەندایەتی و تیۆریی داتابنیات و تۆپەڵەبەفری. دەبێ بزانین لە حاڵێکدا کە ئەم شێوازانە لێرەدا بە ڕیزبەندییەکی تایبەتەوە هێنراون، پرۆسەکان لە ڕاستیدا ئەگەر زنجیرەیی بوون، دەگمەن بووه.
بە کارهێنانی پێکهاتەیی لە شێوازێکی هەمیشە یەکسان لە شیکاریی داتا، نموونە گیری و کۆ کردنەوەی داتا بە شێوەی بەردەوام ئەنجام درا و هەر کام بەوی دیکە وابەستە بوو. ئەم کارە پێویستی بە شیکاری لە هەر کام لە قۆناغەکان توێژینەوە بوو. پاش کۆ کردنەوەی داتا لە بەشداربووان، کە لە سەرتاسەری پرۆسەی دیمانە ئەنجام درا، دەستبەجێ شرۆڤەی داتا دەستی پێ کرد. ستراوس و کۆربۆن (1998) پێنج ئامانجیان بۆ ڕەوتەکانی کۆدینگ دیاری کرد: (1) دانانی تیۆری هەتا تاقیکردنەوەی؛ (2) خستنە ڕووی ئامرازی شرۆڤە بۆ تۆێژەران بە مەبەستی بەڕێوە بردنی قەبارەیەک لە داتا سەرەتاییەکان؛ (3) یارمەتیدانی شرۆڤەکاران بە ڕەچاوکردنی واتای تری دیاردەیەک؛ (4) سیستماتیک و هاوکات داهێنەر بوون و (5) ناسینەوه، بەرهەم هێنان و لکاندنی ئەو چەمکانەی کە بەشە سازێنەرەکانی تیۆرییەکن. لە کاتێکدا کە لە بنەڕەتەوە کۆکردنەوە و شیکاریی داتا شرۆڤەییە، ئەم پرۆسە هەڵگری هەنگاوی دیاریکراو دەبێت. یەکەمین هەنگاو کۆدینگی کراوەیە کە لە درێژەیدا پۆلێنبەندیی زانیارییەکان لە دیمانە سەرەتاییەکان ئەنجام دەدرێ و ژێرگرووپ، تایبەتمەندی و ڕەهەندگەلێک لە خۆ دەگرن (پانتا و جیاوازی لە هەر چینێکدا). لە کۆدینگی کراوه، داتاکان بۆ سەر بەشە دیاریکراوەکان دابەش دەبن، بە وردی تاوتوێ و بۆ دۆزینەوەی لێکچوون و لێکنەچوونەکان بەراورد دەکرێن.[15] هەر کات تایبەتمەندییەکان گشتین یان پێناسەی دیاریکراوی ڕیزێکن، ڕەهەندەکان پیشاندەری شوێنی ئەو تایبەتمەندییە لە لایەن یان پانتایەکن.[16] لەم خوێندنەوەدا، دەتوانین ئەم تایبەتمەندییانە و ڕەهەندەکانی لە دەرەوەی کۆ کردنەوەی داتا پێناسە بکەین.
هەنگاوی دووهەم لە شیکاریی کۆدینگی تەوەرییه، پرۆسەیەک لە دووبارە پێکەوە لکانی ژێرگرووپەکان بە یەکتر بە شێوەیەکی نوێ و لە ڕووی واتاییەوە جیاواز بۆ دۆزینەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تایبەتمەندی و ڕەهەندەکان. کاتێک کۆدینگ بە شێوەی تەوەریی ئەنجام دەدرێ، توێژەر خوازیاری «وڵامدانەوەی پرسیارگەلێکە وەکوو بۆچی یان چۆن، کوێ، چۆناوچۆن یان بە چ ئەنجامێک.»[17] لەم قۆناغەدا بارودۆخەکان تاوتوێ کران و خستنە ڕووی پەیوەندییەکان (گریمانە جیاوازەکان) ئامادە بوون.
کۆدینگ هەڵبژاردەی هەنگاوی دواییه[18] و «پرۆسەی تێکەڵکردن و پاڵاوتنی تیۆریی» یان دانانی ڕیزێکی ناوکی یان ناوەندی کە پەیوەستە بە هەموو ڕیزەکانی ترەوه. ئەمە هێڵی سەرەکیی چیرۆکە کە لە کۆتاییدا وڵامی پرسیارەکانی توێژینەوە دەداتەوه. بۆ ئەوەی تاقمێک، وەک تاقمی سەرەکی بزانرێ دەبێ توانای شیکاری هەبێ کە لە «توانای ئەو بۆ کۆ کردنەوەی ڕیزبەندییەکانی دیکە لە پاڵ یەکتر بۆ دانانی گشتێتییەکی ڕوونەوە دێت. لە هەمان کاتدا ڕیزێکی سەرەکی دەبێ بتوانێ ڕوونکردنەوەیەکی بۆ جیاوازیی شیاوی تێبینی ناو ڕیزەکان هەبێت.»[19] دانانی ڕیزێکی سەرەکی وای کرد «هێڵی گێڕانەوەیی» بەدی بێ کە بە ڕوونی دیاردەی لە حاڵی بێچم گرتنی ڕوون دەکردەوە کە لەم بارەوه، ئەزموونی کەسانی ناهاوسان و دروستکردنی هەستی کارامەیی و سازگاریی لەواندا لە داڕشتەی ئێراندا بوو.
لە کاتێکدا کە ئاراستەکان بەرامبەر بە جڤاکی ناهاوسانان لە سەرتاسەری جیهان لەم ماوەی دواییدا مدارایەکی زێدەتری بووە، ئێران هێشتا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە لە هەمبەر گۆڕان خۆڕاگری دەنوێنێت. لە هەندێ لە ناوچەکانی ئێراندا، تەنانەت هاوڕەگەزخوازی وەک بابەتی گفتوگۆ ڕەت دەکرێتەوە و لە ئەنجامدا گرووپەکانی پشتیواندۆزی ناهاوسانان پێک نایەت و هیچ گۆڕانێک نایەتە کایەوه. ژێربنەمای ئایینی لە وڵاتی ئێران «سەرووپێکهاته»ـی یاسایی و سیاسی دروست دەکا کە بە پێی فیقهی نەریتیی شێعە پێناسە دەکرێت. ئەم حکومەتە ئایدۆلۆژیکییە بە دەگمەن ڕێگە بە دەنگەکانی دیکە دەدا کە ببیسترێن و شرۆڤە ڕەق و تەقە ئایینییەکان دەپارێزێت.[20]
وەک کۆمەڵگایەکی نەریتخواز، ئێران پێداگری لە سەر ئایین (و مۆعجیزه) لە نۆڕم و بەها ڕفتارییەکان دەکا و هانی بەردەوامێتی (پەیوەندییە قووڵەکان)ـی ڕابردوویەکی ڕاستەقینە یان گریمانەیی دەدات.[21] ئایین لە وڵاتی ئێران دەوری تەوەریی هەیه. زۆربەی پێکهاتەکانی بنەماڵە بە پێی ئامۆژە ئایینییەکانن و زیاتر سەبارەت بە وانەکانی پێغەمبەری ئیسلامە (س.خ). کاریگەریی توندی ئایین لە سەر شووناس و شێوازی ژیانی تاکەکان ئێستاش سەرسامهێنەرە بەڵام بۆ ناهاوسانان لەوەش زیاتره؛ چوونکە باوەڕە ئیسلامییەکان لە بنەڕەتەوە هاوڕەگەزخوازتۆقاون. هەرچی بنەماڵەیەک ئایینیتر و دەمارگرژتر بێ، زەختێکی زیاتر دەخرێتە سەر تاک. ئایین تەنیا بابەتی باوەڕ و نوێژی تایبەتی نییه، بەڵکوو بوارێکی گشتی پێک دێنێ کە کۆی گەل لە خۆ دەگرێت. بە ئاوڕدانەوە لە پێگەی کۆمەڵایەتی و بایۆلۆژیکی کەمینە سێکسییەکان، ئایین کارتی زەختی بەهێز بۆ کۆنتڕۆڵی سێکسی دابین دەکات.
بە گوێرەی ئەوەی تاوتوێ کرا و خرایە بەر گفتوگۆ، تەنیا دەتوانین بەم ئەنجامە بگەین کە ئایین، یاسای پەسندکراوی وڵات و داڕشتەی نەرەتیی کۆمەڵگا هەر هەموویان فاکتەرگەلێکی گرنگن کە لە ژیانی سنوورداری هاوڕەگەزخوازاندا ڕۆڵیان هەیه. ئەمە پەیوەندیی ناهاوسەنگ، نانۆڕمێتی دەروونی و لە کۆتاییدا شێوازی ژیان و شووناسدۆزی جیاوازی لێ دەکەوێتەوه. ئەم شووناسە هەندێ هێما لە خۆ دەگرێ کە بە گوێرەی داتا کۆکراوەکانی ئیشی مەیدانی بابەتی فوکووس بوون. دیارە ئەم شووناسە تازە بێچم گرتووە ستراتیژ و کارکردی ڕفتاری تایبەت لە خۆ دەگرێ کە لە بەشی داپەڕە ستراتیژییەکان شی کرانەوه.
بە ڕەچاو گرتنی کاریگەریی ئایین بە سەر شاری مەشهەد و شووناسی تابۆی ئەم بابەته، ئەم دوو هێزە کاریگەریی ئایین، شووناس و شێوازی ژیانی تاکیان ڕوون کردەوه.[22] بەدەر لە کاریگەریی داڕشتەیی بە سەر بنەماڵە و شووناسدۆزی، باوڕە ئایینییەکان لە شاری مەشهەدیش زاڵن و ئەم بابەتە کەمینە سێکسییەکان لە شاری مەشهەد لە شارەکانی دیکە جیا دەکاتەوه. باوەڕی ئایینی کەمینە سێکسییەکان نە تەنیا ئەوان لە ئاست قبووڵکردنی خواستەکانیان خۆڕاگر دەکا، بەڵکوو دەبێتە هۆی ئەوەی لە سەر شاردنەوەی شووناسی خۆیان سوور بن. ناو و نیتکە لەگەڵ هاوڕەگەزخوازی لە کۆمەڵگا ئیسلامییەکان دەتوانێ کاریگەرییەکی زۆر لە سەر موسڵمانان دابنێ کە خۆیان بە گەی دەزانن. لە وڵاتی ئێران، زۆربەی خەڵک چەمکەکانی بنەمای ئیسلام لە ژیانی خۆیان بە کار دەبەن و پەیوەندییە سێکسییەکانیش هەتا ئەو جێی دژی نۆڕمە کۆمەڵایەتییە قبووڵ کراوەکان نەبێ، بە شیاو سەیر دەکرێت. هاوڕەگەزخوازی قبووڵ ناکرێ چ بگا بەوەی نۆڕمێکی کۆمەڵایەتیی قبووڵکراو بێت.
ئایین دیوێکی دیکەی زەختی سەر کۆمەڵگای ناهاوسانانی ئێرانییه. وەک لە بەشی 1دا وترا باوەڕە ئایینییەکان هەمیشە فاکتەر و هۆکاری سەرەکی بوون کە لە خاڵی یەکتربڕی چاکسازی کۆمەڵایەتیی پێشەنگ و قۆناغی تێپەڕیندان و لە قبووڵکردنی هاوڕەگەزخوازی کێشە دەنێنەوه. کۆمەڵگای ئێرانی بایەخێکی زۆر بە ڕەچاوکردنی عوڕف و باو دەدا و تێیدا دەربڕینی تاکایەتی سەرکۆنە دەکرێت؛ بە دەوری پێناسەکراو بۆ پیاوان و ژنان لە پانتایەکی دوو جەمسەریدا پێداگری لە سەر پاراستنی «نۆڕمە» کۆمەڵایەتییەکان دەکرێت. هاوڕەگەزخوازی بەربەرەکانێ لەگەڵ ئەم دیسیپلینی کۆمەڵایەتییەدا دەکات. بۆ ملیۆنان کەسی شوێنکەوتەی کوێرکوێرانەی ئایینێکی بێبەری لە مدارا و نەرمینوێنی کە بە پێداگرییەوە دەڵێ هاوڕەگەزخوازی گوناحێکی نەبەخشراوه، بابەتێکی گرنگه. کاتێ نۆڕمە کۆمەڵایەتییە پیرۆزەکان لە چوارچێوەی پارامەترە قبووڵ کراوە ئیسلامییەکان حەڕەشەیان لێ دەکرێ، ئایین دەبێتە ئامراز و یەکەیەکی هاوسەنگکەرەوە بۆ ڕێکخستن و کۆنتڕۆڵی ڕفتارە کۆمەڵایەتییەکان. بۆ بنەماڵه، هاوڕەگەزخوازی هاوشێوەی وازهێنان لە ئایینە (ارتداد: لادان لە ئایین).
«من هیچ کارێکی وا ناکەم کە کاریگەری لە سەر خودا دابنێم، نە نوێژ دەکەم و نە قوڕئان دەخوێنمەوه. ڕۆژوو ناگرم. سوێند بە خودا دەخۆم و سێکسی کۆمی دەکەم.»
28 ساڵان، دووڕەگەزخواز لە تاران
ئایین بە دروستکردنی پشێویی زەینی بۆ سەر تاک دەتوانێ گووشارێک بێ لە سەر بڕیارە تاکایەتی، کۆمەڵایەتی و ڕەگەزییەکانی تاک. شرۆڤەی زۆر لە گوتاردا بوونی هەیە کە ئایا گەی بوون لە ئایینی ئیسلامدا قبووڵ کراوە یان نا و زۆرێک لە هەوڵدان بۆ ئەوەی مەعنەوییەت و هۆگریی سێکسیی خۆیان هاوئاهەنگ بکەن. ئەو کۆمەڵە گەیە موسڵمانانە کە هۆگریی سێکسیی خۆیان وەک کردەوەیەکی نائەخلاقی یان هەڵە چەمکسازی دەکەن هەمیشە هەڵوەدای متمانە بە خۆبوونن. بۆ وێنه، ئەم ڕوانگە ڕەچاو بکەن و بە شێوەیەکی بەربڵاویش پەسند کراوە و پێی وایە هاوڕەگەزخوازی گوناحه. ئایین ئیسلام پێداگرانە و بە بێ دوودڵی هاوڕەگەزخوازی بە ڕفتارێکی لادەرانە دەزانێت. بۆ کەسانی ناهاوسان، دەستپێکی ناسینی هۆگریی سێکسی بە بێهیواییەکی مەعنەوی و ئایینیی ئێگزیستانسیال سەرکوت دەبێت. زۆر کەس بێگومانن لەوەی کە هاوڕەگەزخوازتۆقێنی بە هێزەوە لە کەلتووری ئێرانییدا دەمێنێتەوه. هەستی دەروونیسازکراوی ئایین کە توخمی بوونی تاکه، چەمکی کۆمەڵایەتی و ئایینیی ژنانە و پیاوانە و پەیوەندیی لەگەڵ ناهاوڕەگەز (ڕەگەزی بەرامبەر) وەک تەنیا پەیوەندییەکی کۆمەڵایەتیی قبووڵکراو لە چوارچێوەی ئیسلامی دەبنە هۆی ئەوەی تاک لە جاڕنامەی ئیدانەبوونی هاوڕەگەزخوازی و پێکهاتەیی ئایینیدا هەستی سرووشتیی خۆی بخاتە بەر قەزاوەت. دیارە ناو و نیتکەی لەگەڵ هاوڕەگەزخوازی لە کۆمەڵگا ئیسلامییەکان کاریگەرییەکی قووڵی لە سەر ئەو موسڵمانانە داناوە کە خۆیان پێ گەیه.
زۆر بە ئاسانی دەتوانین ببینین کە چۆن باوەڕی ئایینی لە ڕەتکردنەوەی هاوڕەگەزخوازی دەتوانێ ببێتە هۆی ئەوەی کە هەندێ لە گەیە موسڵمانەکان هاوڕەگەزخوازدژییەکی بە دەروونیکراو لە خۆیاندا پەروەردە بکەن. بۆ ئەو ناهاوسانانەی کە دەکەونە بەر نفرەتی هاوڕەگەزخوازدژان، هەوڵی دەروونی ناچارییان کە هەندێ جار تەنیا پاش ساڵانێک ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ هۆگرییە سێکسییە دیاریکراوەکان دەگۆڕێ، بەش بە حاڵی خۆی دەبێتە هۆی نکۆڵی لە ئایین و بێباوەڕبوون بە سزا ئایینییەکان.
کەسانی ناهاوسان هەمیشە بابەتی شرۆڤە مرۆییەکانن و ئەم شرۆڤانە لەوانەیە بە پێی کات، زەمەن و هەلومەرجی کۆمەڵایەتی گۆڕانیان بە سەردا بێت. لەم پێناوەدا، زۆربەی وڵامدەران پشتیوانیی شرۆڤەی ئەخلاقتەوەرتری دەقە ئایینییەکانن کە ڕێز لە زۆرینەیی و جیاوازییەکانی نێوان خولقێنراوەکانی خودا دەگرن و لە هەمبەر شرۆڤە زاڵەکانی قوڕئان کە بیرمەندان بۆ ئیدانەکردنی هاوڕەگەزخوازی پەنای بۆ دەبەن، خۆڕاگری دەکەن.
موسڵمانان پەنا دەبەنە بەر بەسەرهاتی لووت لە قوڕئان (وەکوو بەسەرهاتی لات لە ئینجیل) بۆ ئەوەی بڵێن ئیسلام ئەو پیاوانە ئیدانە دەکا وا هۆگری پیاوانن. گەی موسڵمانی زۆر شرۆڤەی جیاوازییان لێی هەیه: ئەم چیرۆکە توندوتیژی ئیدانە دەکا و نە کردەوەیەکی سێکسیی تایبەت.[23] لە هەوڵ بۆ ئاشتکردنەوەی ئیمان و هۆگریی سێکسیی خۆیان، ئەوان لە نێوان «ئاکاری هاوڕەگەزخوازانه» و «شووناسی هاوڕەگەزخوازانه» فەرق دادەنن بۆ ئەوەی ئەم ڕاستییە پشتڕاست بکەنەوە کە بە پێی گەڵاڵەی خودایی نادیترڕەگەزخواز لە دایک بوون. کەواته، هاوڕەگەزخوازی ئەوان دەربڕینی خواستی خوداییە و نە هەڵبژاردەیەکی تایبەتی پەتی هەوەس یان خواستێکی پڵیت و چەپەڵ. هەروەها ڕێژەیەکی کەمی بیرمەندانی ئیسلامی، زیاتر لە ڕۆژاوا، پێداچوونەوەیەکیان بە وانە ئیسلامییەکان لە مەڕ پەیوەندیی سێکسی دوو هاوڕەگەز دەست پێ کردووە و بەو ئەنجامە گەیشتوون کە ئیدانەکردنی تەنیای شرۆڤەیی زۆر هەڵەیه.[24]
سەرەڕای ئەمانه، زۆر کەس هەڵبژاردەیان سنوورداره؛ لە سەر بڕواکانتان وەفادار بن، خۆتان بن چوونکە ناتوانن بە دەمامک لێدان یان نکۆڵیکردن لە سەر هۆگریی هاوڕەگەزخوازیتان بەردەوام بن.
کاتێک کەسێک لە پشتیوانیی بنەماڵە و دەوروبەرییەکانی بێبەشە و ئایینیش سووکناییبەخش نییە و کەسەکە دەتارێنێ، هیچ سەیر نییە کە کەسەکە باوەڕە ئایینییەکانی لە دەست دەدا و چاوەڕوێی پشتیوانیی سەرچاوە سکۆلارەکانه.
لە بەرامبەردا، فاکتەری ئایین هەندێ جار تاکەکان بەرەو ئایدۆلۆژیایەکی کۆنسێرڤاتیڤانەتر هان دەدا. کەسانی ناهاوسان کە هەمیشە لە کاردانەوە و قەزاوەتی نەرێنیی بنەماڵە دەترسن، تێدەکۆشن سازگاری بنوێنن و ئەوەندەی دەکرێ لاسایی ڕفتار، گوتار و شێوازی جلوبەرگ لەبەرکردنی دیترڕەگەزخوازەکان بکەنەوه. ئەم مەحافزەکارییانە دەتوانێ پەیوەندیی کورتخایەنی لێ بکەوێتەوه.
ڕۆحی ئیسلام هاودڵی، نەرمینوێنی و تێگەیشتن نەبێ هیچی دیکە نییە و سەرەڕای ئەمەش ناهاوسانان هیچ چوارچێوەیەکی ئایینی ئەرێنیان بۆ پشتبەستن بە ئیسلام نییه. پەسندکردن یان داکۆکی هاوڕەگەزخوازی هاوشێوەی هەژاندنی بنەماکانی ئایینی ئیسلام سەیر دەکرێت. سەرەڕای ئەمه، خواست بۆ ئایینێک کە گرووپە ناهاوسانەکان بە فەرمی بناسێ و قبووڵی بکا کە پێیان باشە سکۆلار بن، لەم بڕگە زەمەنییە نابینرێت. ئەمە وای کردووە کە زۆرێک لە کەسەکان ڕێگەیەکی نوێ بەرەو هێزێکی مەتافیزیایی و ئایدۆلۆژیای مەعنەوی بەدیل لە ژیانی خۆیاندا بگرنە بەر بۆ ئەوەی درێژە بە ئایینی زاڵ و دەسەڵاتداری ئیسلام بدەن. ئەم چەمکانە بریتین لە مرۆڤایەتی، باوەڕ بە کەرامەتی مرۆیی وەک ئایینی ڕاستەقینە یان هۆگریی بۆ ئەو عیڕفانە نوێیانە کە باوەڕیان بە مەلەوەری سێکسییە. ڕەنگە ئەم سەدە بتوانێ گێڕانەوەیەکی مێژوویی بێ لە ئاوێتەیی، نەرمینوێنی و پێکەوە ژیان کە لە پشتیوانیی ڕووکەشی و هاشتاگی هاوپەیوەست سەرتر چوو بێت. وەک چیرۆکە دەستنیشانکراوەکانی خوارەوە پیشانی دەدەن لە ژێرەوە کۆمەڵێ لە دەنگە غەمبارەکانی جڤاکی ناهاوسانان لە کاری مەیدانیدا بەدی دەکەن: سەفەر بەرەو قبووڵکران سەفەرێکی دژواره.
باشم لە بیرە کە لە تافی منداڵیدا لەگەڵ دایک و باوکم دەچووم بۆ مزگەوت؛ بەڵام پاش ئەم پرس و کێشانه، لە قۆناغی یەکەمدا حاڵەتی بەرگریکارانەم بەرامبەر بە خودا هەبوو چوونکە بە ڕاستی لە ژێر گووشاردا بووم. خودا دەیتوانی منیش هاوشێوەی دیکەی کەسانی هاوڕەگەزم بخولقاندبوایه، دەمتوانی ژیانێکی ئاساییم هەبوایە، هاوسەرگیری بکەم؛ منداڵم بخستایەتەوه؛ دەمتوانی بە ئاسوودەیی بژیم. من هێشتاش هەمان هەستم هەیە. ئەو پرسەی ئێمە ڕووبەڕووی بووینەتەوە هەندێ جار وا دەکا باوەڕەکانمان پشتگوێ بخەین بەڵام ئەم کێشە بووە هۆی ئەوەی زۆرێک لە باوەڕەکانم لە دەست بدەم. پێم خۆشە ڕۆژێ بمرم و تەنیا لە خودا بپرسم بۆچی. کەسانێک هەن کە من لەگەڵیان لە پەیوەندیدام و هەندێکیش وەکوو من هەر ئەم کێشەیان هەیه. من بە ڕاستی ماندوو بووم.
لزباین، 31 ساڵان، لە مەشهەد |
هاوڕەگەزخوازان لە وڵاتی ئێران ئازاریان پێ دەگەیێنرێ و هێرش دەکرێتە سەریان. یاساکان لە دژی ئەوانن؛ ئەوان لە هەمبەر ئازار، چەوسانەوە و توندوتیژی بنەماڵە و کۆمەڵگا خەسارهەڵگرن. پەیوەندیی هەتا هەتایی و دانەبڕاوی نێوان ئایین و نۆڕمە سێکسییەکان لە ئێران و سیستەمی یاسایی و کۆمەڵە یاسایەکی توندوتیژدا بوونی هەیە کە ئەو کەسانە سزا دەدا کە ئایین و نۆڕمە سێکسییەکان ڕەچاو ناکەن. سزا یاساییەکان لە لایەن دەوڵەت، دەزگای داد و هەڵسووڕاوانی نادەوڵەتی وەکوو قوتابخانەکان، کۆمەڵگاکان و بنەماڵەکان دەسەپێنرێن. یاساکانی ئێران لە هەمبەر هەڵاواردن یان ئازار بە هۆی هۆگریی سێکسی یان شووناسی ڕەگەزێتی هیچ پشتیوانییەک ئاراستە ناکەن. کەسانی ناهاوسان لەم مافە یاساییە بێبەشن کە ئەم هەلەیان بۆ بڕەخسێنێ کە خۆیان بن.
یاسای سزای ئێران وشەی نێرباز بە گەڕانەوە بە ناوی حەزرەتی لووت (لووت لە قوڕئان) و چیرۆکی نێربازەکان بە کار دەبات. پەیوەندیی ئەم بەسەرهاتە لەگەڵ هاوڕەگەزخوازی جێی مشتومڕه؛ بەڵام هەر ئەوەندە بەسە کە بەرپرسانی ئایینی لە وڵاتی ئێران بڕیاریان داوە وەها شرۆڤەیەک بگرنە بەر.
لە یاسای سزای ئێران کە لە بەشی یەکی کتێبەکانی پێشووی نووسەر بە تێر و تەسەلی باسی لێ کرا، بۆشاییەکی نکۆڵیهەڵنەگر لە نێوان پەسندکراوە سزایی و ڕاستییە جێبەجێکارییەکاندا بوونی هەیه. توێژینەوەکانی ئەم دوواییانە پیشانیان دا کە سزاکان بۆ پەیوەندیی هاوڕەگەزخوازانە (بڕوانە بەشی 5)، منداڵبازی و لزباین بوون ئاوێتەیەکن لە سزای جەستەیی وەکوو قەمچی. لە ئەگەری دووبارە بوونەوەی ئاکارەکە و بوونی بەڵگە، کەسی هاوڕەگەزخواز بە مەرگ یان بەردبارانکردن سزا دەدرێت، ئەگەرچی ساڵانێکە وەها حوکمێک دەرنەچووە و وێدەچێ دەزگای داد و پۆلیس هەتا ئەو جێی لە ڕێژەیەکی زۆردا کۆ نەبنەوە و بە شاراوەیی بمێننەوه، جڤاکی ناهاوسانان قبووڵ دەکەن.
کاتێک سەبارەت بە زانیاری یاسایی ئەوان پرسیار لە کەمینە سێکسییەکان کرا، زۆریان سەبارەت بە وردەکارییەکانی جێبەجێکردنی یاساکان سەریان لێ شێواو بوون، ئەگەرچی هەندێ لە بەشداربووان کەڵکیان لە وشەگەلی وەک سێدارە یان بەردباران یان قەمچی وەرگرت. وەک بینرا لە کاتێکدا کە زۆرێک لە کەمینە سێکسییە بەشداربووەکان بە خەستی هەستیان دەکرد کە لە ژێر کۆنتڕۆڵدان، حاڵەتێک لە کەمتەرخەمیش بەدی دەکرا؛ چوونکە لەم ماوەی دواییدا هیچ حاڵەتێکی سێدارە یان بەردباران لە ئارادا نەبووە و زۆریان ئەگەری وەها سزاگەلێکیان زۆر بە کەم دەزانی.
تیمە لێکۆڵینەوەکەمان شایەتحاڵی حەڕەشەی هەمیشەیی پۆلیسی ئینتزامی بوو. پۆلیس و هێزەکانی گەشتی ئیڕشاد چەندین جار کاری مەیدانیان وەستاندووە و بوونەتە هۆی ئەوەی بەشداربووان خێرا بڵاوەی پێ بکەن بۆ ئەوەی نەناسرێنەوه. شایەنی ئاماژە پێدانە کە شێوازەکان لە شارەکانی تاران، مەشهەد و ئیسفەهان جیاواز بوون و تەنانەت ئەم جیاوازییانە لە گەڕەکە جۆراوجۆرەکانی شارێکیشدا بوونی هەبوو. بەدەر لە کێشەی دابینکردنی ئاسایشی بەشداربووان کە حەزیان لە دیمانە بوو، ئەم شێوازە پۆلیسییە هێرش و ڕاکردن وای کرد کاری دیمانە بە دەستێوەردانی پۆلیس دژوار بێت.
لە کاتی دیمانه، پیاوێکی گەی لە مەشهەد هەستی خۆی بەم شێوە دەربڕی:
«کۆبوونەوەی کەمینە سێکسییەکان بە گوێرەی داڕشتە و جۆریان خەسارهەڵگری ئێستایی دەورووژێنن. کۆبوونەوە بۆ ئاهەنگی لە دایکبوون یا ساڵیاد لە ئەگەری بوونی کەسانی تڕەنس یان کەسانێک کە ئارایشتیان کردووە یان جلوبەرگێکی نائاساییان لە بەره، کاردانەوەی جیاوازی پۆلیسی لێ دەکەوێتەوه. بەتایبەت لە شاری مەشهەد و تاران بیستوومە ڕووداوی باش بۆ هاوڕەگەزخوازەکان ڕووی داوە، وەکوو میوانی یان شتی تر بەڵام مەشهەد و هەر دوو شارەکان شوێنی مەزارگەی کەسایەتییە گرنگە ئایینییەکانن و هەر بەو هۆیەش تۆقێنەرن. بەڵام نازانم بۆچی.»
بە مەبەستی تێگەیشتن لە پەیوەندیی هاوڕەگەزخوازانه، دەبێ ڕیشەی ئەم چەشنە هۆگرییانە لێک بدرێنەوه. باسی زانستی پەیوەست بە ڕیشهناسی هاوڕەگەزخوازی و تاوتوێکردنی هۆگرییە سێکسییەکان بابەتێکی ئاڵۆز و لە دەرەوەی چوارچێوەی ئەم گەڵاڵە لێکۆڵینەوەییەیه. دوو تیۆریی سەرەکی لە بارەی هۆکارەکانی هۆگریی بۆ هاوڕەگەز هەیه؛ یەکیان ئەوەی کە هۆگریی بۆ هاوڕەگەز لە بنەڕەتەوە لە ژێر کاریگەریی فاکتەرە ژنێتیکی و بایۆلۆژیکییەکاندایه و هۆگرییەکی زکماکییە. بە واتایەکی ساناتر بەم پێیە کەسەکان «گەی یان لزباین» لە دایک دەبن. تیۆرییەکی دیکە دەڵێ هۆگرییە هاوڕەگەزخوازییەکان لە بنەڕەتەوە لە ئەنجامی کاریگەرییە دەروونی و ژینگەیی و ئەزموونە سەرەتاییەکان بەدی دێن. لە کۆتاییدا، ڕەنگە چەند فاکتەر هەبن کە دێنە پاڵ یەکتر و دەبنە هۆی هاوڕەگەزخوازی.
دایکم دەگێڕێتەوە کە بە منداڵی حەزم لێ بوو کوڕ بوایەم. تەنانەت بۆ منیش سەیره. پێیانم دەوت بە فەڕشاد بانگم لێ بکەن. جل و بەرگم لە بەر نەدەکرد. زۆرێک لە کچان وێنەیەکیان لە ڕۆژی بووکێنی و ئەم چەشنە شتانە هەیه، ئەو کات من بیرم لەوە دەکردەوە کە لەگەڵ بووکێک هاوسەرگیری دەکەم. هاوڕێ کچەکانمم خۆش دەویست؛ عاشقی کچی دراوسێکەمان بووم. دواتر شەیدای کچە مامەکەم بووم. چوونکە نۆڕمە کۆمەڵایەتییەکان پێت دەڵێن دیترڕەگەزخوازی ئاساییه، پێم وا بوو هەموو کەس وایه. وامدەزانی کاری دروست هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێکه.
تەمەن 28 ساڵان، دووڕەگەزخواز، تاران
یەکەمین پەیوەندیی سێکسی لە قۆناغی خوێندنی ئامادەییدا ڕوو دەدا واتە لە تەمەنی 15 یان 16 ساڵ بۆ سەر ڕوو دەدا، سەرەڕای ئەوە لە هەندێ حاڵەتی دەگمەندا لە قۆناغی خوێندنی سەرەتاییشدا بەدی کراوه. وەها پەیوەندییگەلێک پەیوەندیی سێکسیی جیدیتریان لێ دەبێتەوه. لەم تەمەنەدا، کەسەکان هێشتا پاکێتی منداڵییان هەر هەیه.
مێرمنداڵی لەگەڵ گۆڕانکارییە قووڵەکان لە بوارە جیاوازەکاندایە. باڵقبوونی هزری، گەشەی دەروونی – کۆمەڵایەتی و کۆمەڵێک لە گۆڕانکارییە فیزیاییەکان کە ڕەنگدانەوەی پروسەی عەسەبی و هۆرمۆنین، هەر هەموویان تێهەڵکێشی پرۆسەیەکن کە پێیان دەوترێ باڵقبوون (پێگەیشتن). پرۆسەی باڵقبوون لەگەڵ هەڵکشانی ڕێژەی هۆرمۆنە سێسکییەکانه. لە ماوەی باڵقبوون، کۆمەڵێ هۆرمۆن دەدڵێن کە دەبنە هۆی ئەوەی هێلکەدانەکان هۆرمۆنی ئافرەتانەی سترۆژن بەرهەم بێنن. دیارترین گۆڕانکارییەکانی لە ماوەی باڵقبوون کاریگەریی زۆری هۆرمۆنەکان پیشان دەدەن. هێما دووهەمییەکانی گۆڕانکاری ڕەگەزی (دروستبوونی مەمک، گەشەکردنی جووتە گونەکان و ئەندامی زاوزێی پیاوانە و تووکی ئەندامی زاوزێ)، گۆڕانکارییەکان لە پێکهاتەی فیزیایی و زک و زادا بە تەواوەتی دەبینرێن.[25]
ئەنجامی چەندایەتی توێژینەوه
لە سەردەمی زانکۆ ئەزموونی زۆر دژوار هاتە پێشەوە کە هەموو ژیانمی گۆڕی. کەسێک لە زانکۆ بوو و ئێمە زۆر هۆگری یەکتر بووین. من هۆگریی خۆمم بۆ ئەو دەربڕی و ئەویش وێدەچوو کێشەی نەبوو. بەڵام ئەو دیترڕەگەزخواز بوو. بە هەر حاڵ ئێمە دوو ساڵ لە پەیوەندیدا بووین کە ساڵ و نیوێک زۆر بە لامەوە دژوار بوو. پێی وابەستە بووم. ژیانم لە دەست چوو. ستۆدیۆیەکم هەبوو کە تێیدا گۆرانیم دەچڕی. وازم لە هەموو شتێک هێنا. دەستم لە شێعر هۆنینەوە هەڵگرت و دەستم کرد بە خواردنەوەی شەراب، زیاتر لە بەر ئەوەی پەیوەندییەکی هەڵەم دەست پێکردبوو.
بە ئاوڕدانەوە لە ژیانی پەنامەکیی ناهاوسانان و ترسی شیاوی تێگەیشتنی ئاشکرابوونی شووناسی ڕەگەزی، ئەم توێژینەوە ناتوانێ لە سەدا سەد ئیدعا بکا کە حەشیمەتی نموونە نوێنەری حەشیمەتی گشتیی ناهاوسانانه. سەرەڕای ئەمه، داتاکان هەڵگری هەندێ ڕاستیین کە سێبەری خستۆتە سەر جڤاکی ناهاوسانان. ئەم توێژینەوانە بۆ وەدەستهێنانی مەزەندەیەک لە ڕێژەی هاوڕەگەزخوازان لە وڵاتی ئێران بە چڕبوونەوە لە سەر سێ کەڵانشاری تاران، مەشهەد و ئیسفەهان، تەکنیکی مەیدانی و دیمانەی ئامانجداری بە کار هێناوە کە ئەنجامەکانی لە ژێرەوە دەخرێتە ڕوو:
چارتی ژمارە 1 پیشاندەری باوبوونی باوەڕە ئایینییەکان لە ناو ئەم حەشیمەتە لە تاران، مەشهەد و ئیسفەهانه. بە گوێرەی ئەم چارته، 14.28 لە سەدی هاوڕەگەزخوازان لە تاران، 33.3 لە سەدیان لە مەشهەد و 20 لە سەد لە ئیسفەهان باوەڕیان بە چەمکگەلی ئایینی وەکوو خودا و نوێژ و ڕۆژوو هەبوو. ئەم داتایانە پیشان دەدەن کە هاوڕەگەزخوازان لە شاری مەشهەد باوەڕی ئایینی بەهێزتریان هەیه؛ چوونکە پەروەردە و بە کۆمەڵایەتی بوونیان لە سایەی ئایین لەم شارەدا باوتره. ئیسفەهان و تاران مۆدێڕنترن و باوەڕی ئایینی لەواندا کاڵتره.
وەک پێشتریش ڕوون کراوە، ئیمان و باوەڕی زۆرێک لە ناهاوسانان بە پرسە ئایینییەکان وەکوو دیکەی خەڵک عوڕفی و نەریتییە و لە بۆنە و ڕۆژانی ئایینییدا ناهاوسانانیش بەشدارییان بووە و زۆبەیان لەم چەشنە بۆنە ئایینییانە بۆ وێنە ڕێوڕەسمی عاشوورا بەشداری دەکەن.
چارتی ژمارە 1: ڕێژەی باوەڕە ئایینییەکان لە حەشیمەتی نموونە
بە ئاوڕدانەوە لە ژیانی پەنامەکیی ناهاوسانان و ترسی شیاوی تێگەیشتنی ئاشکرابوونی شووناسی ڕەگەزییان، ئەم توێژینەوە ناتوانێ لە سەدا سەد ئیدعا بکا کە حەشیمەتی نموونە نوێنەری حەشیمەتی گشتیی ناهاوسانانه. سەرەڕای ئەمه، داتاکان هەڵگری هەندێ ڕاستیین کە سێبەری خستۆتە سەر جڤاکی ناهاوسانان. ئەم توێژینەوانە بۆ وەدەستهێنانی مەزەندەیەک لە ڕێژەی هاوڕەگەزخوازان لە وڵاتی ئێران بە چڕبوونەوە لە سەر سێ کەڵانشاری تاران، مەشهەد و ئیسفەهان، تەکنیکی مەیدانی و دیمانەی ئامانجداری بە کار هێناوە کە ئەنجامەکانی لە ژێرەوە دەخرێتە ڕوو:
لە وڵاتی ئێران، سێ هێز کە ڕفتاری تاک ئاراستە دەکەن بیریتین لە یاسا، ئایین و عوڕف کە هەر سێکیان لە دژی هاوڕەگەزخوازیین. ئەوان بە شێوەی جیا، بە کۆمەڵ و هاوکات ئیش دەکەن. کەواتە هاوڕەگەزخوازان لە وڵاتی ئێراندا ناتوانن هاوشێوەی ناهاوسانان لە وڵاتی دیکە شووناسی خۆیان ئاشکرا بکەن. سەرەڕای ئەمه، هێماگەلێک هەن کە پێوشوێنێک لە قبووڵکردنی هاوڕەگەزخوازی پیشان دەدەن؛ ئەوەی کە ئەم شێوازی ژیانە تایبەتە بە ڕەچاو گرتنی خۆپارێزی پتر لە جاران ڕووی لە گەشە کردنه.
لە سیستەمی ئەخلاقی و یاسایی پێشمۆدێڕن، کردەوەی سێکسی زۆر جار تەنیا وەک ئامرازی زک و زا و وەک گرنگترین کارکردەکەی سەیر دەکرا. هەر چەشنە کردەوەی سێکسی کە زک و زای لێ نەکەوێتەوه، بە نائەخلاقی لێی دەڕوانرا. بۆ وێنه، خۆڕەحەتکردن و سێکسی کۆمی لەگەڵ ئافرەتان، بە کارهێنانی کەرەسەی بەرگیری و پەیوەندیی سێکسی لەگەڵ کەسانی هاوڕەگەز بە نائەخلاقی و لە ڕوانگەی ئایینییەوە بە گوناح دەهاتە هەژمار.
چارتی ژمارە 2 ڕێژەی توندوتیژی، هەڵاواردن و سووکایەتی داسەپێنراو بە سەر هاوڕەگەزخوازان لە تاران، مەشهەد و ئیسفەهان پیشان دەدات. بە گوێرەی ئەم چارته، زیاترین ڕێژەی توندوتیژی و هەڵاواردن لە ئیسفەهان (80 لە سەد) و ئینجا لە ئیسفەهان (66.6 لە سەد) و تاران (7.1 لە سەد) ڕوو دەدات. لە چاو تاران، مەشهەد و ئیسفەهان نەریتخوازتر و ئایینپەروەرترن؛ کەواتە هاوڕەگەزخوازی بە لادان و نانۆڕمی دەزانن. هیچ سەیر نییە کە ئەم دوو شارە ڕێژەیەکی زۆر لە توندوتیژی لە دژی هاوڕەگەزخوازان پیشان دەدەن.
بەرهەڵستکارانی هاوڕەگەزخوازی، ئەوە بە گەندەڵی ئەخلاقی یان بابەتێکی ناسرووشتی لە قەڵەم دەدەن. هاوڕەگەزخوازدژی و ناو و ناتۆرەی ناشیرین لەم کۆمەڵگایانەدا هۆکارە سەرەکییەکانی توندوتیژی و هەڵاواردنن. لە کۆمەڵگای ئێران، هاوڕەگەزخوازی بە پێی یاسا شیاوی سزاگەلی وەکوو سێدارە و قەمچییه. لە ڕەهەندی ئایینییەوه، ئەم بابەتە شیاوی قبووڵکردن نییە و ڕفتارێکی نەشیاوە.
چارتی ژمارە 2. ڕێژەی توندوتیژی و هەڵاواردن لە دژی هاوڕەگەزخوازان لە ڕووانگەی ئایینەوە
ئەنجامی توێژینەوە لە کۆمەڵگا ئیسلامییەکان
لە کاتێکدا کە هاوڕەگەزخوازی لە زۆرێک لە وڵاتانی ڕۆژاوایی زیاتر قبوڵ کراوه، هێشتا لەقەمی لەگەڵە و لە زۆرێک لە وڵاتانی ئیسلامی قەدەغەیه.[26] ئاراستەکان بۆ جڤاکی ناهاوسانان هاوشێوەی هەموو جیهان، لە خۆرهەڵاتی ناڤین هیچ گۆڕانێکی بە سەردا نەهاتووه. خۆرهەڵاتی ناڤین هێشتا بەرامبەر بەم گۆڕانە ئەوپەڕی خۆڕاگری دەنوێنێت. لە زۆرێک لە دەڤەرەکانی ئەم ناوچەدا قسەکردن لە سەر هاوڕەگەزخوازی سەرکۆنە دەکرێ و ئەمە گۆڕانکاریی بۆ گرووپە پشتیواندۆزە ناهاوسانەکان ئەستەم دەکات. لە توێژینەوەیەکدا سەبارەت بە ئاراستە جیهانییەکان بۆ هاوڕەگەزخوازی لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی پیو دەرکەوت[27] کە لە هەمبەر 80 لە سەدی کەنەدی و ئینگلتەراییەکان، کەمتر لە 5 لە سەدی کەسانی توێژینەوە لە سەر کراو لە وڵاتانی میسر، ئەندۆنسیا، ئۆردن، پاکستان، فەڵەستین و توونس باوەڕیان وایە کە کۆمەڵگا دەبێ دان بە هاوڕەگەزخوازیدا بنێت. تەنیا وڵاتانێکی موسڵمان کە زیاتر مدارایی نواند، مالێزی (9 لە سەد)، تورکیا (9 لە سەد) و لوبنان (18 لە سەد) بوون کە دیارە ئایینی ئیسلام لە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتیی ئەواندا دەورێکی کەمتری هەیه.[28]
زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی هاوڕەگەزخوازی بە قەدەغە دەزانن و لە زۆرێک لەو وڵاتانە سزای هاوڕەگەزخوازی مەرگه. لە کۆمەڵگا ئیسلامییەکان، هەر دوو ئامادەکاریی داد و بانداد ئامادەکاری لە دژی هاوڕەگەزخوازی گیراوەتە بەر کە پەیامێکی ڕوون بۆ کۆمەڵگا دەگوازێتەوە کە هاوڕەگەزخوازی هەڵە، نائەخلاقی و نایاساییە و هەر لە بەر ئەمەش سزای لەگەڵە. کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە ژێر دەسەڵاتی یاسای شەریعەته، ڕوانگەیەکی یاسایی توندوتیژی بەرامبەر بە هاوڕەگەزخوازی هەیە کە بریتییە لە قەمچی و سێداره. بە پێی یاسای سزای ئیسلامیی ئێران “ئەگەر دوو پیاو کە خزنایەتیی ڕێژەییان لەگەڵ یەکتر نییە لە سەر جێیەک بخەون و بە بێ ئەوەی پێویست بکا لە ژێر داپۆشەرێکدا ڕووت و قووت بن هەر دووکیان بۆ 99 قەمچی سزا دەدرێن. [29] “ئەگەر دوو ئافرەت کە خزنایەتیی ڕێژەییان لەگەڵ یەکتر نییە لە سەر جێیەک بخەون و بە بێ ئەوەی پێویست بکا لە ژێر داپۆشەرێکدا ڕووت و قووت بن هەر دووکیان بۆ کەمتر لە سەد قەمچی سزا دەدرێن. ئەگەر ئەم کارە دووپات ببێتەوە و دووبارەکردنەوەی سزا بۆ جاری سێیەم یەکی سەد قەمچییان لێ دەدرێت.»[30]و «هەر کات کەسێک لە ڕووی هەوەسە یەکێکی دیکەی ماچ بکا بۆ 60 قەمچی سزا دەدرێت»[31] هەروەها سزای هاوڕەگەزخوازانە بە بێ دخوولی کۆمی سزاکەی 100 قەمچییه. هەر بەم پێیه، دخوولی کۆمیی سزای سێدارەی لێ دەکەوێتەوه.[32] بە پێی یاسای شەریعەت، کەسەکان تەنیا کاتێک بە هاوڕەگەزخوازی سزا دەدرێن کە چوار جار دانیان پێدا بنێن یان چوار پیاوی موسڵمانی «خۆپارێز» شایەتی بدەن کە پەیوەندیی سێکسیی ئەوانیان بینیوه.
ناتوانین بڵێین کە هیچ کام لە وڵاتانی ئیسلامی ژینگەیەکی کۆمەڵایەتی یان یاسایی پشتیوانی بۆ ناهاوسانان دابین دەکەن؛ لانیکەم ئەم بابەتە لە ئێستادا بوونی نییه. بۆشایی میکانزیمە پشتیوانییە کۆمەڵایەتییەکان یان ڕێکخراوە پشتیوانییە ئیسلامییەکان بۆ ئاسوودەیی دەروونی و کۆمەڵایەتیی ناهاوسانان زۆر هەستی پێ دەکرێت. لە ساڵانی ڕابردوودا نمایشی گشتیی بەدڕفتارییەکانی داعش لە سووریایەک کە پێش بوونی داعشیش دۆخێکی مەترسیداری هەبوو، سەرنجی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەرەو لای خۆی ڕاکێشابوو.[33] هەلومەرج بۆ کۆمەڵگای ناهاوسانانی عێراقی پاش ڕووخانی سەدام حسێن لە ساڵی 2003 ڕووی لە کزبوونەوە نا. گرووپە ئیسلامییەکان لەم پشێویی سیاسییەدا سەریان هەڵدا و دەستیان کرد بە کردنە ئامانجی گەیەکان و تەنیا لە ساڵی 2012، 200 ناهاوسانیان کوشت. ئەوڕۆکه، ئەم گرووپانە لە دژی داعش هاوکاریی دەوڵەتی عێراق دەکەن و ئازادیی بەردەوامیان لە کوشتنی کەمینە سێکسییەکانیان پێ دراوه.
جگە لە هەوڵی سنوورداری خۆجێیی، لە داهاتوویەکی نزیکدا ئاسەوارێک لە گۆڕانی پێگەی کۆمەڵایەتی یان یاسایی ناهاوسانانی میسر بەدی ناکرێت. لە وڵاتی لوبنان، دەرکەوتنی ڕێکخراوەکانی پشتیوانیی ناهاوسانان لە خەبات لە پێناو مافە کۆمەڵایەتی و یاساییەکان هەنگاوێکی گرنگ بووە و لە ڕوانگەکاندا هەندێ گۆڕانکاری لێ کەوتۆتەوه. ئەم گۆڕانکارییە وەک بەرهەمی فاکتەرگەلی کۆمەڵایەتی – سیاسی پێناسە دەکرێ کە ئەمە وای کردووە لە لوبنان لاگیریی نوێ دەربکەوێت.
سەرباری ئەوەی ناهاوسانبوون لە زۆرینەی وڵاتانی ئیسلامی قەدەغەیه، هەندێ حاڵەتی ناوازەش لە خۆ دەگرێت. تەنیا ڕێژەیەکی کەمی وڵاتانی خاوەن زۆرینە موسڵمانی وەکوو ئۆردن هاوڕەگەزخوازییان بە یاسایی کردووه؛ بەڵام تەنانەت لەم وڵاتانەشدا پشتیوانیی یاسایی کەم لە کەسانی ناهاوسان دەکرێ و لەوانەیە سزایان بۆ ببڕدرێتەوه.
گەورەترین وڵاتی موسڵمانی جیهان، ئەندۆنسیایە کە کەلتوور و نەریتی دووڕەگەزخوازی پڕ جموجۆڵی هەیە کە بە شێوەیەکی بەربڵاو لە لایەن خەڵکەوە بە موداراوە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ دەکرێت.[34] هاوڕەگەزخوازی و پەیوەندیی سێکسی گەیەکان لە ئەندۆنسیا نایاسایی نییه. سەیر ئەوەیە کە پیاوان و ئافرەتانی تڕەنس لە زۆرێک لە کەلتوورە ئیسلامییەکان لە سەرتاسەری جیهان قبووڵ کراون. لە ڕاستیدا ئایدیای پیاو یان ئافرەتێک کە خۆی وەک ئەندامێکی ڕەگەزی بەرامبەر دەزانێ، قبووڵکراوتر لەو پیاو یان ئافرەتەیە وا هۆگریی سێکسی بۆ کەسێکی هاوڕەگەزی خۆی هەبێت.
نە ئەوەی کە بە تەواوەتی هیوادار بین بەڵام هەندێ هەنگاو لە ژیانی تڕەنسەکان لە وڵاتانی میسر و ئێران هاوێژراوه. لە ساڵی 1988 نەشتەرگەری گۆڕینی ڕەگەز لە لایەن بیرمەندانی ئەلئەزهەر لە میسر، کۆنترین زانکۆی ئیسلامیy جیهان، بە گوێرەی یاسای شەریعەت بەقبووڵکراو ڕاگەیەنرا. لە ئێران لە ساڵی 1987 زایینی (هاوکات لەگەڵ 1343 هەتاوی) ئایەتوڵا خومەینی لە کتێبی تحریرالوسیلە گۆڕانی ڕەگەزی بە ڕێگە پێدراو ڕاگەیاند. و فیقهی شێعە لە پاڵ قبووڵکردنی گۆڕینی ڕەگەز، هەندێ پێوەری بۆ شووناسی تازەی کەسەکە و ئەرکە شەرعییەکانی دیاری کرد. بنەمای ئەم ئاراستە قبووڵکردنی ئەم باوەڕەیە کە کەسەکە بە تڕەنسێتی لە دایک دەبێ بەڵام هاوڕەگەزخوازی بژاردەیه؛ کەواتە هاوڕەگەزخوازی وەک گوناح لە قەڵەم دەدرێت. بەم حاڵەوه، زۆر موسڵمانی تڕەنس هێشتا پاش نەشتەرگەری گۆڕینی ڕەگەز بە هۆی توندوتیژیی فیزیایی و بێژەیی و تاراندنی کۆمەڵایەتی و کەلتووری لە کۆمەڵگاکانی خۆیان دەناڵێنن، چوونکە لە پێگەی پێشووی خۆیاندا دەبینرێن. زۆریان ناتوانن ڕا بکەن و بچن بۆ وڵاتێکی دیکە بۆ ئەوەی نەناسرێنەوه. بێگومان زۆر مومکینە کە زۆریان بە هۆی گووشار و زەختەوە ئامادەن نەشتەرگەری گۆڕینی ڕەگەز بکەن (بۆ وردەکاریی زیاتر سەبارەت بە نەشتەرگەری گۆڕینی ڕەگەز بڕوانە بەشی 3).
ڕاپەڕێنییەتی بۆ ناهاوسانان لە لوبنان دامەزرانی ڕێکخراوگەلێکی وەکوو هێلێم (HELEM) بۆتە گرووپی پێشڕەوی دنیای عەرەب کە خزمەتگوزاری تەندروستی و یاسایی بۆ ناهاوسانان دابین دەکات. ئەم ناوە کورتکراوەی ڕێکخراوی پشتیوانی لە لزباین، گەی، دووڕەگەزخوازان تڕەنسەکانی لوبنانه. لوبنان وڵاتێکە کە لە ناوچەکەدا زیاترین مودارا لەگەڵ شێوازی ژیانی ناهاوسانان لە خۆی پیشان دەدات. هێلێم هێندەی پێویست قبووڵ کراوە و ئەوەندە لە لوبنان دەستی دەڕوا کە بەردەوام میوانداریی ڕووداوەکانی پەیوەست بە ناهاواسانانە و تەنانەت لە شەقامەکاندا خۆپیشاندان لە دژی توندوتیژی بەرامبەر بە جڤاکی ناهاوسانان لە لوبنان دەکات. سەرەڕای ئەمه، لە کاتێکدا کە بەیرووت لە چاو وڵاتان و شارەکانی دراوسێی خۆی لیبرالتره، بەڵام لە چاو کۆمەڵگا ڕۆژاواییەکان نەرمینوێنی و مودارایەکی کەمتر لە خۆی دەنوێنێت. خزمەتگوزارییەکانی هێلێم تەنیا لە پشتیوانیی ڕێژەیەکی کەمی تاکەکاندا بەسوود بووە کە زۆریان کەسانی دەوڵەمەندتری کۆمەڵگان و ئەو کەسانەی کە سەر بە گرووپی پەراوێزخراو و بێبەشن، پشتگوێ خستووە و لە هەندێ لە حاڵەتەکاندا زیانی پێ گەیاندوون.[35] بۆ وێنه، بیرمەندانێکی وەکوو ماساد لەو باوەڕەدان کە ئەم ڕێکخراوانە بیانین یان لە لایەن بیانیگەلی وەکوو ئیلگا و هێلێم پاڵپشتی دارایی دەکرێن کە بە پەرە سەندنی ڕیزەکانی شووناسی ڕەگەزیی کۆمەڵگای ڕۆژاوایی لە هەوڵی دامەزرانی کۆمەڵگای گەی لە لوبنانن. بە گوێرەی بۆچوونی نووسەر، ئەم بابەتە ڕفتاری ناهاوسانانە بە کێشەیەک دەزانێ و لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی دەستێوەردانی زیاتر بۆ پشتیوانیی لەم کۆمەڵگایانه.[36] ئەم بابەتە سەرنجی ڕاگەیاندنە عێراقی و عەرەبییەکانی بەرەو لای خۆی ڕاکێشاوه. بۆ وێنه، لە بەغدا، زانای ئایینی شێعە موقتەدا سەدر، لە هەڵوێستێکی گشتیدا پشتیوانی لە ئاراستەی مرۆیی بەرامبەر بە ناهاوسانان کرد و وتی ئەم کەسانە نابێ بە توندوتیژییان هەڵسوکەوتیان لەگەڵ بکرێت.[37] بەو پێیەی کە زانایانی ئایینی بۆ دەستێوەردان لە هەموو کاروبارە حکومەتییەکان و لە وردەکارییەکانی ژیانی کۆمەڵایەتیی خەڵکدا خاوەن مافی ئەخلاقین، شایەنی ئاماژەیە کە زانایانی ئایینی لە وڵاتی عێراق لە دیاریکردنی ڕای گشتی گرنگترین و کاریگەرترین و ڕۆڵبەخشترین بوون. ڕاگەیەنراوی ئایەتوڵا سەدر کێشەساز بوو؛ چوونکە لەگەڵ هەڵوێستی دیکەی زانایانی ئایینی و ناوەندە ئایینییەکانی وەکوو بیرمەندانی شێعە لە عێڕاق و لە ئێران یەکی نەدەگرتەوه. لە حاڵێکدا زانایانی ئایینی لە هەر دوو وڵات بانگەشەیان بۆ قەدەغەی هاوڕەگەزخوازی لە ئیسلام دەکرد، جیاوازیی لە شێوازی تاوتوێکردنی بابەتەکەیه.
زۆربەی حەشیمەتی عێراق سەرکۆنەی هاوڕەگەزخوازی دەکەن؛ بەڵام لایەنگری توندوتیژی لە دژی ئەم کەسانەش نین. لە عێراق و لووبنان لە یاسادا جەخت لە سەر هیچ سزایەک دژ بە هاوڕەگەزخوازان نەکراوە. لە ئێران بەم شێوە نییە و دۆخەکە تەواو جیاوازه. یاسای بنەڕەتی بە پێی شەریعەتی ئێران هاوڕەگەزخوازیی پیاوان بە تاوانێکی شیاوی سێدارە لە قەڵەم دەدا و بە گوێرەی یاسای بنەڕەتی ئێران، لزباینەکان بۆ 100 قەمچی سزا دەدرێن.[38]
ئێران یەکێکە لەو هەوت وڵاتەی جیهان کە هێشتا سزای مەرگ بۆ هاوڕەگەزخوازی جێبەجێ دەکات. هەروەها ئێران لە چاو حەشیمەتی خۆی زیاترین ئاماری سێدارەی لە کۆی وڵاتانی دیکەدا هەیه. بە گوێرەی ژمارەی ڕەها، تەنیا وڵاتی چین ڕێژەی زیاتری سێدارەی لە چاو ئێران ئەنجام داوه. لە ساڵی 2009، ئێران 388 کەسی لە سێدارە داوه. لە نێوان ساڵانی 2010 و 2014، ڕێژەی سێدارەکان هەڵکشانی بە خۆوە بینیوە و بە گشتی گەیشتووەتە لانیکەم سێ هەزار و 242 حاڵەت.
ئێران بە پێچەوانەی ئەندامێتی لە هەموو جۆرەکانی پەیماننامەکانی مافەکانی مرۆڤ، لە ساڵی 2007، ئێران هەشت مێرمنداڵی لە سێدارە دا و لە ساڵەکانی 2008 و 2009، ئێران تاکە وڵاتێک بوو کە هێشتا بە پێچەوانەی پابەندییەکانی بڕیارنامەی مافەکانی مرۆڤ درێژەی بە لە سێدارە دانی منداڵان داوە. لە ساڵانی 2013 و 2014 ئێران لانیکەم یانزە حاڵەتی لە سێدارە دانی منداڵانی هەبووە و ئەمانە تاکە حاڵەتگەلێکن کە ئاشکرا بوون.
لە ساڵی 2014، دوو پیاو بە ناوەکانی عەبدوڵا قەوامی چاهزەن جیری و سەلمان قەنبەری چاهزەن جیری لە ڕێکەوتی 6 ئاگێست لە باشووری ئێران لە سێدارە دران و تاوانەکەیان ڕەنگە کردەوەی نێربازی بوو بێت. ڕوون نییە کە ئایا ئەوان بە هۆی گەیبوون لە سێدارە دران یان نا؛ چوونکە گێڕانەوەی لێکدژ و لێکنەچوو لە بارەیانەوە هەیه: سەرچاوەیەک لە ئێران وتی کە ئەوان گەی بوون و سەرچاویەکی دیکە لە مەڕ «تاوان»ـی ئەوان ڕوون نەبوو بەڵام ئەوانی وەک «تاوانبارانی نائەخلاقی» ناوزەد کرد.
. لە ساڵی 2011، سێ پیاوی ئێرانی پاش مەحکوومبوون بە تاوانی هاوڕەگەزخوازی لە سێدارە دران. ئەم کەسانە تەنیا بە پیتی یەکەمی ناویان ناسران، لە باشووری ئێران لە شاری ئەهواز، ناوەندی پارێزگای خووزستان لە سێدارە دران. بەرپرسێکی داد لە ناو ئاپۆرەی خەڵکدا وتی کە ئەم سێ تۆمەتبارە بە هۆی ئاکاری دژ بە شەریعەتی ئیسلام و «کردەوەی گڵاو» بە مەرگ حوکم دران. ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ لە نەرویج وتوویەتی کە تاوانی ئەم پیاوانە «نێربازان» (تێکەلبوونی یان دخوولی سێکسی نێوان دوو پیاو) بووه. دیار نییە کە ئایا ئەم پیاوانە هاوڕەگەزخواز بوون یان وەک هاوڕەگەزخواز ناسێنران. لە ساڵی 2007 ڕاگەیەنرا کە بیست تاوانبار بە تاوانی جۆراوجۆری وەک دەستدرێژی و نێربازی لە تاران لە سێدارە دران. وردەکاریی زیاتر سەبارەت بەم ڕووداوە بە خەڵک نەدرا.
لە ساڵی 2005، لە سێدارە دانی دوو کوڕی مێرمنداڵ بە ناوەکانی مەحموود عەسکەری و ئەیاز مەرهوونی لە ئاستێکی بەربڵاودا بە میدیایی کرا. ئەوان لە ئاپۆڕەی خەڵکدا بە تاوانی بەشداری لە کردەوەی نێربازی و دەستدرێژیی لە سێدارە دران و وێنەی دڵتەزێن و هەژێنەری لە سێدارەدانی ئەوان بە شێوەی بەربڵاو لە ئەنتەرنێت بڵاو کرایەوه. ئەم دوو کەسە لە کاتی تاواندا، منداڵ بوون و دەوترێ کە یەکیان تەنانەت لە کاتی جێبەجێکردنی فەرمانی لە سێدارە دان هێشتاش منداڵ بووه. هێشتا ڕوون نییە کە ئایا ئەم دوو لە سێدارە دانە بە شێوەی تایبەت بە هۆی هاوڕەگەزخوازبوونیان بوو یان نا. ئەو ڕاستییانەی کە بە پێی ئەوان وەک تاوان ناسراوە هەتا ئەوڕۆ هێشتا بە ناڕوونی ماوەتەوە.
هەر بەم شێوه، کوڕێکی مێرمنداڵ بە ناوی مولوودزادە بە تاوانی نێربازی و دەستدرێژی بۆ سەر سێ کوڕی مێرمنداڵ لە تەمەنی سیانزە ساڵاندا لە سێدارە درا. ئەوە لە حاڵێکدا بوو کە هەموو شایەتحاڵەکان لە سکاڵاکانی خۆیان پاشگەز ببوونەوە و مولەوودزادەش دانپێدانانی خۆی وەرگرتەوه. یاسای سزای ئیسلامیی نوێ ئەو کەسانەی کردۆتە ئامانج کە وا دەزانرێ هۆگریی سێکسییان نۆڕمە کۆمەڵایەتییەکان تێک دەدا و ئەمە پاساوێکە بۆ دەسەڵات بۆ ئەوەی «سەرپێچیکاران» لە سەر ڕووی زەوی بسڕێتەوه. ئەگەر لە سەر زەینی گشتی نەبێ، لانیکەم لە پێکهاتەی زۆرێک لە یاسا سزاییەکان، یاساکانی نێربازی بە تاوانی چەپەڵی وەکوو کەڵکاوەژوویی، دەستدرێژیی سێکسی، زینا و چەوساندنەوەی سێکسیی منداڵان گرێ دراوە و ئەمە سەرلێشێواوی و توڕەیی گشتیی خەڵکی لێ دەکەوێتەوە کە بەم شێوە هاوڕەگەزخوازی دەخەنە ڕیزی تاوانی ترسناکی وەکوو توندوتیژی سێکسی. ئازاری سێکسیی منداڵان و دەستدرێژی تاوانی شەرمەزارهێن و تۆقێنەرن؛ بەڵام هاوڕەگەزخوازی وا نییه. وەک لە بەشەکانی ڕابردوودا وترا، مەخابن هاوڕەگەزخوازی هەمیشە دەخرێتە ڕیزی منداڵبازی و داوێنپیسی سێکسی کە لە لایەن کۆمەڵگاوە بە شیاوی تاراندن، سزا و سێدارە دەزانرێن.
چاودێری مافەکانی مرۆڤ ڕاپۆڕتێکی تەواوی لە ساڵی 2010 زایینی لە سەر بارودۆخی هاوڕەگەزخوازان و دیکەی کەمینە سێکسییەکان لە وڵاتی ئێران بڵاو کردەوه. ئەم ڕاپۆڕتە ڕایگەیاند لەو ڕووەوەی کە دادگاکانی پەیوەست بە «پرسە ئەخلاقییەکان» گشتی نین، لێکدانەوەی ئەوەی کە چەند کەس بە هۆی پەیوەندیی لەگەڵ هاوڕەگەز لە سێدارە دراون، دژواره. لێبووردنی نێودەوڵەتی مەزەندە دەکا کە لە ساڵی 1979، نزیکەی 5 هەزار کەس بە هۆی پەیوەندیی لەگەڵ هاوڕەگەز لە سێدارە دراون. هەڵبەت بە هۆی نەبوونی بەڵگە و ئاماری فەرمی ئەمە ئیدعایە و سەلماندنی تا ڕادەیەک نامومکینە.
کومیتەی مافە کەلتووری، کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان لەگەڵ کومیتەی مافەکانی مرۆڤ بە چەندین جار داوایان لە هەموو وڵاتانی ئەندام بۆ وێنە ئێران کردووە بۆ ئەوەی ئەو یاسایانە هەڵبووەشێننەوە کە پەیوەندیی لەگەڵ هاوڕەگەز بە تاوان دەزانێت. دەوڵەتی ئێران ئەندامی ICESCR و ICCPR ـه. مەرج و پابەندییەکانی ئەم بەڵگە نێودەوڵەتییانە ڕوونن. سەرەڕای ئەمه، وڵامی دەزگای دادی ئێران بە کار هێنانی یاسای سزای ئێستا بۆ بە تاوان زانینی پەیوەندیی لەگەڵ هاوڕەگەزه. ئەو کێشە و گرفتانەی کە گرووپە ناهاوسانەکان لە ئێراندا ڕووبەڕووی دەبنەوه، لە بنەڕەتدا ناوەڕۆکی یاساییان هەیه. لە ئەگەری زیان یان پشێلکردنی مافەکان، ئەگەر نەڵێین هیچ هارکارییەک لە ئارادا نییه، یارمەتی یاسایی سنوورداریان پێ دەگات؛ یاساکان بە شێوەی کردەیی لە پێناو پێشێلکردنی مافەکانی ئەم کەسانە جێبەجێ دەکرێن. یاساکان بە شێوەی سرووشتی بەرامبەر بە بەشە خەسارهەڵگرەکانی کۆمەڵگا، جیاکارییانە و دەمارگرژانەن و زۆر دژی پابەندێتییە نێودەوڵەتییەکانی ئێرانن.
ناهاوسانان خۆیان بە تەواوەتی لە لەقەم و ناتۆرەی هاوڕەگەزخوازی و دەمارگرژی نواندن بۆ ئەو و لە هەندێ حاڵەتدا لە ئەگەری ئاشکرابوونی شووناسی ڕەگەزی کە سزایەکی زەخت چاوڕێیانه، ئاگادارن. بۆ ئەو ناهاوسانانەی کە لە وڵاتی ئێران سەرەڕای هەموو هەڵاواردن و نەبوونی مداراکان ژیان بە سەر دەبەن، وێنەیەکی ڕەشه.
تاوتوێی بارودۆخی هاوڕەگەزخوازان و دووڕەگەزخوازان لە وڵاتانی دراوسێ دەتوانێ بە شێوەیە پەنگراو ڕوانگەیەکی بەربڵاوتری بۆ چاکسازی یاسایی مومکین و ڕێگە چارە بۆ بەرەنگاربوونەوەی چالنجە کۆمەڵایەتییەکان لە ئێران دابین بکات. بۆ وێنه، لە وڵاتی تورکیا لە ساڵی 1858 پەیوەندیی لەگەڵ هاوڕەگەز تاوانسڕینەوە کرا و هەڵاواردنە یاساییەکان سنووردارتر کراوە. یەکێک لە گەورەترین دەستکەوتەکانی جڤاکی ناهاوسانان، چالاکڤانانی کۆمەڵایەتی و ئێنجیئۆکان لە وڵاتی تورکیا ڕێژەی شانازیی ناهاوسانان لە ئەستەنبۆڵ بوو کە تورکیای خستە ڕیزی یەکەمین وڵاتی موسڵمان کە ئەم ڕووداوەی تێدا بەڕێوە چوو. ناهاوسانانی ئێرانی لە هەندێ لەم ڕێژانە لە ئەستەنبۆڵ، ئامستردام و ستۆکهۆڵم لە ساڵانی 2015 و 2016 زایینی بەشدارییان نواند.
سەرەڕای ئەم هەڵوێستە گشتییە زۆر مژدەبەخش و ڕوونه، کۆمەڵگای تورکیا هێشتا ڕوانگەیەکی نەرێنی بەرامبەر بە کەسانی ناهاوسان هەیه. بە پێی توێژینەوەیەک کە لە لایەن ناوەندی توێژینەوەکانی پیو لە ساڵی 2013 ئەنجام درا، تەنیا 9 لە سەدی تاکەکان لە وڵاتی تورکیا باوەڕیان بە قبووڵکردنی هاوڕەگەزخوازی لە کۆمەڵگا هەبوو و خەڵکی تورکیا زۆر دژی قبووڵکرانی هاوڕەگەزخوازی لە سەر ئاستی کۆمەڵگا بوون. ئەم بەرهەڵستینواندنە لە وڵاتانی ڕووسیا و لوبنانیش بەدی کراوه. پەیوەندیی سێکسی لەگەڵ هاوڕەگەز تاوان نییه؛ بەڵام بە ڕیز 80 لە سەد و 74 لە سەدی تاکەکانی ئەم وڵاتانە پێیان وا بوو کە کۆمەڵگا نابێ هاوڕەگەزخوازی قبووڵ بکات. سەرەڕای چاکسازیی یاسایی کە بێگومان هەنگاوێکی مەزنه، چالنج و ململانێ کۆمەڵایەتییەکان هەمیشە کۆسپی بەر دەم نەهێشتنی ئەو ململانێیانەن وا بەردەوام ڕووبەڕووی ناهاوسانان دەبێتەوه.
ئاکامگرتن و کارەکانی داهاتوو
ئەو سەرکوتە کۆمەڵایەتییەی کە ناهاوسانان بەرەو ڕووی دەبنەوه، لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی دیکە جیاوازە و ئاستە جیا جیاکانی توندوتیژی، هەڵاواردن و لەقەم لە خۆ دەگرێ کە داڕشتەی خۆجێیی زاڵ پێشان دەدات.
ئەنتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پانتایەکیان بۆ ئاڵۆگۆڕی زانیارییە ئەرێنییەکان سەبارەت بە شووناسەکانی ناهاوسانان دابین کردووه. لە هەمان کاتدا، ئەنتەرنێت شوێنێکی لەبارە بۆ پەرە پێدانی – لانیکەم لە سەر کاغەز – پشتیوانیی یاسایی لە مافەکانی کەمینەی ناهاوسانان.
لەو وڵاتانەی کە لەقەمی نادیترڕەگەزخواز بوون زۆره، کەسەکان لە ڕێگەی ئەنتەرنێتەوە دیکەی ناهاوسانان دەدۆزنەوه. ئەنتەرنێت ئامرازی دەستی کەسانی سوودمەندترە، سەرەڕای ئەمە هێشتا کەناڵێکە بۆ ئاڵوگۆڕ و هاوپەیوەندێتی. شووناسی پەیوەندیی ئەنتەرنێت پانتایەک دروست دەکا کە تێیدا کۆبوونەوەکان بێچم دەگرن و گفتوگۆ دەست پێ دەکات. دنیاکانی ئۆنلاین و ئافلاین دەرفەتگەلێک بۆ پەیوەندیی کەسەکان، پشتیوانی، بزووتنەوە و تەکنیکەکانی ئاڵوگۆڕی زانیاری بۆ مانەوە دابین دەکەن. لە ئێران، دەوڵەت ئەو وێبگایانەی کە لە ڕووی سیاسی، ئایینی یان ئەخلاقییەوە بە مەترسیداریان دەزانێ، دایدەخات؛ بەڵام زۆر کەس لە ئێران دەست پێڕاگەیشتنیان بە نەرم ئامێری فیلتەرشکێن هەیە کە ڕێگەیان پێ دەدا ئەم سەنسۆڕانە دەور لێ بدەنەوه.[39]
لە ئێران، کەسانی ناهاوسان هەمیشە لە بەر دەم ئازار دان. یاساکانی دژ بەوان وشک و نامودارایانەیە و لە هەمبەر ئازار، چەوسانەوە و توندوتیژی لە لایەن بنەماڵە و کۆمەڵگا ئەوان خەسارهەڵگرتر دەکات. فیلم، دیکۆمێنت، مۆسیقا و دیکەی بێچمە هونەرییەکان لە ساڵانی دواییدا ترووسکە هیوایەکی بۆ ناهاوسانان لە ئێران بەدی هێناوە کە ڕوانگەیەکی نوێ دەخاتە ڕوو کە دەتوانێ ببێتە هۆی گۆڕانی ئاراسته. بۆ وێنە لە ساڵی 2011، فیلمی ئێرانیی «ئاوێنەکانی ڕووبەڕوو» (آینههای روبرو) هەلی گۆڕانکاری ئاراستەی هێورانە لە ناو کەسانی ئایینپەروەر بەرامبەر بە کەمینە سێکسییەکان پیشان دەدات. فیلمی چیرۆکیی ئێدی، پیاوێکی گەنجی تڕەنسە کە تێدەکۆشێ لە ناو بنەماڵەیەک ڕا بکا کە ناچار بە هاوسەرگیری دەکەن بۆ ئەوەی حەیا و وەجی بنەماڵە بپارێزرێت. لەم فیلمەدا، ژنێکی ئایینپەروەری نەریتخواز پیشان دەدا کە لە پێشدا زۆر لە ژنانی تڕەنس بێزار و وەڕەزە. پاش کەمێک، بە بینینی ئازاری ژنێکی تڕنس بە هۆی توندوتیژیی باوکییەوە، ژنە ئایینییەکە لە کۆتاییدا بەم ئەنجامە دەگا کە سەپاندنی وەها دەرد و ئازارێک بە سەر دیتران وێناکردنی «شەڕ» بە واتای ئایینییەکەیەتی. «ئاوێنەکانی ڕووبەڕوو» ئیدعا ناکا کە ڕێگە چارەیەکی بۆ کێشەکە دۆزیوەتەوه؛ بەڵام تێدەکۆشێ بە ڕوانینێکی مرۆڤانە لەم گۆشە تاریکەی کۆمەڵگا پشتیوانی لەم ئایدیایە بکا کە «نکۆڵی لێکردن یان بە هەند وەرنەگرتنی ئەم کەسانە ڕێگە چارەی کێشە نییه.»
داعش لە کاتی دەرکەوتنیەوه، بە شێوەی یاسایی دەستی کرد بە ڕاوەدوونانی کەمینە ئایینییەکان، ژنان و ئەو کەسانەی کە شووناس یا شێوازی ژیانیان لەگەڵ باوەڕە وشک و دەمارگرژییەکانی ئەم تاقمە هاوئاراستە نەبوو.[40] هەر ئێستاش ڕێژەی جیاوازیی توندوتیژی، گۆشەگیریی زۆر و لەقەمی کۆمەڵایەتیی بە ئەنقەست هەمیشە وێرانکەرن؛ بەڵام لە دەوڵەتی ئیسلامیدا دۆخەکە بە لای ڕووخێنەریدا شکاوەتەوه. لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی دەوڵەتی ئیسلامی، جیهادیستەکان لە دژی ڕفتاری هاوڕەگەزخوازانە و مۆدێلی قژی ئاڵاو واڵا کۆمەڵێ فەرمانیان دەرکرد و هەر کەسیان لە کاتی کردەوەی نێربازیدا بگرتبایه، سزای مەرگ بوو. تەنیا لە ڕۆژێکدا، دەوڵەتی ئیسلامی 9 پیاو و کوڕێکی تەمەن 15 ساڵانی بە هۆی هاوڕەگەزخوازبوونەوە لە شارێکی سووریا کوشت. دادگا فۆرمالیتەکانی داعش پەیوەندیی سێکسیی گەیەکانی بە تاوانی شیاوی سزای مەرگ ڕاگەیاند، سزای دڕندانەی هاوئاراستە لەگەڵ خوێندنەوەی توندڕەوانەی شەریعەتیان بۆ ئەم کارە دیاری کرد.
ئەم نموونە تەنیا یەکێک لە نموونە خراپ بە کارهێنانەکانی داعش لە دەمارگرژی کۆمەڵایەتی و ئایینییە کە پێشتر لە مەڕ کەسانی گەی بوونی هەبوو و ئێستا بۆ پاساوی کردەوەکەیان سوودی لێ دەبینن. ئەم شێوازە هەتا ساڵی 2017 سەرەڕای چەندین پاشەکشێ درێژەی هەبوو.
ئەم وتارە هەوڵێکە بۆ هاوکاریکردنی توێژەران و ڕاپەڕێنەران بۆ پێداچوونەوەیەکی زیاتر سەبارەت بە شێوازە مانەوەییەکان کە لەوانەیە بتوانن ژیانی ناهاوسانان لە وڵاتی ئێران باشتر بکەن. ململانێ سەرەکییەکانی ناهاوسانان لە ئێران لە ناوبردنی ڕوانینی نەرێنیی کۆمەڵگا و جڤاکێکە کە بە توندی خوازیاری نامدارایی، هەڵاواردن و ڕاوەدوونانی یاساییه. ئەم ڕوانگە نەرێنییە کاتێ جیدیتر دەبێ کە یاسا و ڕێساکانی ئێران نکۆڵیی لێبڕاوەی مافەکانی ناهاوسانان پشتڕاست و بەهێز دەکات. ئاگادارکردنەوە و خەبات لە دژی بێزاری ئامانجی سەرەکیی ڕاپەڕێنەرانی کۆمەڵایەتیی ئێنجیئۆکانە. ئاگادارکردنەوە سەبارەت بە ناهاوسانی لە کۆمەڵگای ئێران و بەشدارییەکی چالاکتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تێگەشتنێکی گشتیی باشتر لە ناهاوسانان دەداتە دەست و لە چارەسەرکردنی زۆرێک لە پرسەکانی ئەوان دەور دەبینێت.
کۆمەڵێ لەو پرسانەی کە پێشتر ئاماژەیان پێ کرا، دەبێ ڕەچاو بکرێن. هەر بەم شێوه، چالنج و ململانێکانی ژیان، پرسە کێشەسازەکان پێناسە و پۆلێنبەندی بکرێن و زمانی بە کارهێنراو بۆ وەسفی ناهاوسانان دەبێ بخرێنە بەر تیشکی سەرنج. سەرەڕای هەموو کێشەکان تەنانەت لە زەختترین وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناڤین، ناهاوسانان هێشتا بە شێوەی ژێرزەوینی کۆ دەبنەوە و لە هەمبەر باوەڕی گشتی، بەها کەلتووری و ڕێکخراوە ئایینییەکان کە هێشتا سووکایەتیان پێ دەکەن و ڕێگەی دەست پێڕاگەیشتنیان بە مافەکانیان پێ نادا، درێژە بە گەشە و باڵاکردن دەدەن.
پتر لە 31 لە سەدی حەشیمەتی هەشتا ملیۆنی تەمەنیان لە نێوان 15 بۆ 29 ساڵانە و ئەم حەشیمەتە زۆر گەنجە دەرفەتێک بۆ گۆڕان، چالاکیی نوێی سیاسی و بە شێوەی پەنگراو ڕوانگەیەکی نوێ بۆ ڕەگەزێتییە. بەرەو پێشەوە بردنی ئەم ڕوانگە نەوەییە پێویستی بە کۆکردنەوه، خستنە ڕوو و فرمۆلیتەکردنی بەرنامەیەکی فێرکاری سەبارەت بە تێکەڵبوونی ناهاوسانان لە هەموو ئاستەکانی ژیانه. هەر چەشنە پێشکەوتنێک لە تاوتوێکردنی پێویستییە بنەڕەتییەکانی جڤاکی ناهاوسانان لە ئێران بە هاوکاری ئەم هێمایانە خێراتر دەبێت: پڕکردنەوەی بۆشایی زانیارییەکان، تاوتوێی داتاکان و کۆکردنەوەی داتای پتەو، پشتیوانی لە توێژینەوەکان، تاقیکردنەوەی ئایدیای نوێ و داهێنەرانە و بەرنامەداڕشتن بە پێی هەڵسەنگاندنی ورد. هەر کات ئەنجامگەلی وەها تێکۆشانێک بە شێوەی ڕوون و شەفاف بخرێنە ڕوو، کۆمەڵگای ڕوو لە گەشە کە لەم بوارەدا ئیش دەکەن، دەتوانێ پەرە بە بژاردە سەرکەوتووەکان بدات و خۆی لە دووپاتکردنی هەڵەکان بە دوور دەگرێ و بێگومان هاتنی ئێنجیئۆکان بۆ ناو ئەم بوارە و داکۆکییە کۆمەڵایەتییەکان لە جڤاکی ناهاوسانان دەتوانێ ئەو ڕێگە خۆش بکات.
سەرەڕای ئەمه، لە هەمبەر حەشیمەتی ناهاوسان تێبینییەکی سەختی هەیە و بە گشتی دژی کەسانی نادیترڕەگەزخوازه. کەواتە پێویست ناکا دەوڵەت، لە خۆرهەڵاتی ناڤین بە گشتی و لە ئێران بەتایبەتی، هیچ ئیشێک بکات. گووشاری نکۆڵی لێکردن و دژایەتی لە لایەن کۆمەڵگا، ڕێکخراوە مەدەنییەکان و بنیاتی بنەماڵە دەسەپێنرێ کە وای کردووە دەوڵەت زەحمەت نەکێشێ و بە هەندی وەرنەگرێ و هەڵبەت ئەم بابەتە بە تەواوەتی لە بزووتنەوەکانی سەرتاسەری خۆرهەڵاتی ناڤیندا بەدی دەکرێ کە کەسەکان لە هەمبەر ناهاوسانان هیچ مودارا و نەرمینوێنییەکیان نییه. لەم سیناریۆیەدا، ناوەندە دەوڵەتییەکان چێژ لە بارودۆخێکی دڵنیا و سەقامگیر دەبینن. لە هەر حاڵەتێکدا ئەم دۆخەی ئێستا پێویستی بە گۆڕانە و مافی سەلمێنراوی ناهاوسانان دەبێ لە هەموو بەستێنە کۆمەڵایەتییەکاندا بە فەرمی بناسرێت.38
سەرچاوه
Beemyn, Genny; Rankin, Susan. (2011). The Lives of Transgender People. New York: Columbia University Press.
هەمان.
هەمان.
Steven Waldman. (2003). A Common Missed Conception. From
http://www.slate.com/articles/life/faithbased/2003/11/a_common_missed_conception.html.
جەکڵ، ئێس؛ وێنزڵبێرگێر، جی. (2015). گۆڤاری هاوڕەگەزخوازی، ل. 207-241.
Horrie, C.; Chippendale, P. (2007). What is Islam? A Comprehensive Introduction. Virgin Books Limited.
Maoz, Z.; Henderson, E.A. (2013). The world religion dataset, 1945–2010: Logic, estimates, and trends. International Interactions, 39 (3), pp.265-291.
Kessler, RC.; Mickelson, KD.; Williams, DR. (1999). The prevalence, distribution, and mental health correlates of perceived discrimination in the United States. Journal of Health and Social Behavior, 40 (3), pp. 208–230.
لێبووردنی نێودەولەتی. 2001. ل. 45.
http://www.bbc.com/persian/arts/2012/05/120517_l41_mh_homophobia_day.
ئەحمەدی کامیل، (1397). چیرۆکی شاری قەدەغەکراو: توێژینەوەیەکی گشتگیر سەبارەت بە ناهاوسانان لە ئێران. لەندن: چاپخانەی مێهری؛
Murray, S.O (1997).The will not to know: Islamic accommodations of male homosexuality. In S.O. Murray & W. Roscoe (eds.), Islamic homosexualities: Culture, history and literature. New York: New York University Press, pp.14-54.
Jones, Susan R, Vasti Torres, and Jan Arminio.(2013). Negotiating the Complexities of Qualitative Research in Higher Education: Fundamental Elements and Issues. Routledge; Whitaker, Brian. (2011). Unspeakable Love: Gay and Lesbian Life in the Middle East. Saqi.
Strauss & Corbin (20011) The world we see: A study on LGBTQ in Asia, Tauris publishing, USA, LA , p. 102.
Corbin, J.; Strauss, A. (2008). Basics of qualitative research: Techniques and procedures for developing grounded theory. Thousand Oaks: Sage Publications , p. 116.
Corbin, J.; Strauss, A. (2008). Basics of qualitative research: Techniques and procedures for developing grounded theory. Thousand Oaks: Sage Publications, p. 116.
Corbin, J.; Strauss, A. (2008). Basics of qualitative research: Techniques and procedures for developing grounded theory. Thousand Oaks: Sage Publications, p. 143.
Corbin, J.; Strauss, A. (2008). Basics of qualitative research: Techniques and procedures for developing grounded theory. Thousand Oaks: Sage Publications, p. 146.
Denied Identity: Human Rights Abuses Against Iran’s LGBT, from www.iranhrdc.org/english/publications/reports/1000000398.
Difference between Traditional and Modern Society, from www.yourarticlelibrary.com›Society.
Between Religion and Desire: Being Muslim and Gay in Indonesia, from www.sjsu.edu/…/courses/soci172/s0/10GayMuslim.pdf.
Muslim attitudes about LGBT are complex, far from universally, from wwww.usatoday.com/…/muslim-lgbt-gay-views/86046404.
Islam and Homosexuality: What does the Koran say, from www.haaretz.com/middle-east-news/1.724908.
الف) ئەحمەدی، کامیل و هاوکارانی. (1396). زایەڵەی بێدەنگی: توێژینەوەیەکی گشتگیر سەبارەت بە هاوسەرگیریی پێشوختەی منداڵان لە ئێران. تاران: شیرازه؛
ب) هەمان. (1395). بە ناوی نەریت: توێژینەوەیەکی گشتگیر سەبارەت بە خەتەنەی ژنان لە ئێران. تاران: شیرازه؛
ج) هەمان. (1398). ماڵێک لە سەر ئاو: توێژینەوەیەکی گشتگیر سەبارەت بە هاوسەرگیریی کاتی و سیغەی مەحرەمێتی لە ئێران. تاران: شیرازه.
Puberty stages for boys and girls, from www. emedicine.com.
Homosexuality and Islam | Rusi Jaspal – Academia.edu, from www.academia.edu/6868516/Homosexuality_and_Islam.
Whitaker, Brian. (2006).Unspeakable Love: Gay and Lesbian Life in the Middle East. Berkeley: University of California, p.184
Homosexuality and Islam | Rusi Jaspal – Academia.edu, from www.academia.edu/6868516/Homosexuality_and_Islam.
یاسای سزای ئیسلامی، بەشی دووهەم، بڕگەی دووهەم، مادەی 123.
یاسای سزای ئیسلامی، بەشی دووهەم، بڕگەی دووهەم، مادەی 134.
یاسای سزای ئیسلامی، بەشی دووهەم، بڕگەی دووهەم، مادەی 124.
Parnian, H. (2006). The sexual rights of women and homosexuals in Iran ( In S. Seidman, N. Fischer & C. Meeks eds.). Handbook of the new sexuality studies, London: Routledge, pp.348-352.
Jaspal, R.; Breakwell, G.M.(Eds). (2014). Identity Process Theory: Identity, Social Action and Social Change.
Cambridge: Cambridge University Press, pp. 211-267
The sudden intensity of Indonesia’s anti-gay onslaught, from http://www.bbc.com/news/world-asia-35657114. [Accessed December 27th, 2017].
Leave or be killed. (6 July 2010). The Sydney Morning Herald.
Massad, J. (2015). Islam in Liberalism. Chicago: University of Chicago Press, p. 89.95.
https://www.al-monitor.com/pulse/originals/2016/09/homosexuality-lgbt-iraq-iran-muqtada-sadr.html. Accessed: October 16, 2017.
https://www.al-monitor.com/pulse/originals/2016/09/homosexuality-lgbt-iraq-iran-muqtada-sadr.html. Accessed: October 16, 2017.
LGBT Rights in Iran by Shima Houshyar, published October 21, 2015.
Sources: ARA News, Iraqi News, Daily Mail.
- – توێژەر و مرۆڤناس، ماستەری مرۆڤناسی کۆمەڵایەتی، زانکۆی کێنت – ئینگلتەرا[email protected] & https://kameelahmady.com ↑
- – بیمین، جێێنی و سۆزان ڕانکین. The Lives of Transgender People .2011 نیۆیۆرک: چاپخانەی زانکۆی کلۆمبیا ↑
- ↑
- – سالیوان و ڤودارسکی. (2002) Social alienation in gay youth بڵاڤۆکی ڕفتاری مرۆیی لە ژینگەی کۆمەڵایەتی. 5 (1).. 17-1، ل 4 ↑
- – سالیوان و ڤودارسکی. (2002) Social alienation in gay youth بڵاڤۆکی ڕفتاری مرۆیی لە ژینگەی کۆمەڵایەتی. 5 (1).. 17-1، ل 4 ↑
- – سەیڤد واڵدمەن (2003)A Common Missed Conception- .http://www.slate.com/articles/life/faithbased/2003/11/a_common_missed_conception.html ↑
- – جەکڵ. ئێس، ڤێنزلبێرگێر، جێی (2015). Religion, religiosity, and the attitudes toward homosexuality—A multilevel analysis of 79 countries… گۆڤاری هاوڕەگەزخوازی، 207 – 241 ↑
- – هۆری. سی. و چیپیندێل، پی. 2007 What is Islam?: A Comprehensive Introduction ،. چاپخانەی Virgin Books Limited ↑
- – مائۆز، زێد. و هەندرسۆن، ئێی ئای، 2013. The world religion dataset, 1945–2010: Logic, estimates, and trends. International Interactions, 39(3 ↑
- – کەسلێر ئار. سی، میڵکسۆن کێی. دی. ویلیامز دی. ئار. The prevalence, distribution, and mental health correlates of perceived discrimination in the United States. . گۆڤاری تەندروستی و ڕفتاری کۆمەڵایەتی 1999;40(3):208–230. [PubMed] ↑
- – لێبووردنی نێودەوڵەتی، 2001. ل 45 ↑
- احمدی، کامیل. (1397). داستان شهر ممنوعه :پژوهشی جامع در باب دگرباشان در ایران. لندن: نشر مهری؛ ↑
- – Murray, S.O (1997).The will not to know: Islamic accommodations of male homosexuality.
In S.O. Murray & W. Roscoe (eds.), Islamic homosexualities: Culture, history and literature
(pp.14-54). New York, NY: New York University Press. ↑ - – ones, Susan R, Vasti Torres, and Jan Arminio. Negotiating the Complexities of Qualitative Research in Higher
Education: Fundamental Elements and Issues. Routledge, 2013. Whitaker, Brian. Unspeakable Love: Gay and Lesbian Life in the Middle East. Saqi, 2011. ↑ - – (Strauss & Corbin, p. 102). ↑
- – Corbin, J. and Strauss, A., 2008. Basics of qualitative research: Techniques and procedures for developing grounded theory. Thousand Oaks.Page. 116 ↑
- – Corbin, J. and Strauss, A., 2008. Basics of qualitative research: Techniques and procedures for developing
grounded theory. Thousand Oaks.Page. 116 ↑ - – Corbin, J. and Strauss, A., 2008. Basics of qualitative research: Techniques and procedures for developing
grounded theory. Thousand Oaks. Page. 143 ↑ - Corbin, J. and Strauss, A., 2008. Basics of qualitative research: Techniques and procedures for developing
grounded theory. Thousand Oaks. Page 146 ↑ - – Denied Identity: Human Rights Abuses Against Iran’s LGBT … www.iranhrdc.org/english/publications/reports/1000000398… ↑
- – Difference between Traditional and Modern Society, www.yourarticlelibrary.com › Society↑
- – Between Religion and Desire: Being Muslim and Gay in Indonesia,
ww.sjsu.edu/…/courses/soci172/s0/10GayMuslim.pdf ↑ - – Muslim attitudes about LGBT are complex, far from universally … www.usatoday.com/…/muslim-lgbt-gay-views/86046404 ↑
- – Islam and Homosexuality: What does the Koran say … www.haaretz.com/middle-east-news/1.724908 ↑
- – Puberty stages for boys and girls, WWW; emedicine.com ↑
- – Homosexuality and Islam | Rusi Jaspal – Academia.edu www.academia.edu/6868516/Homosexuality_and_Islam ↑
- – Whitaker, Brian. Unspeakable Love: Gay and Lesbian Life in the Middle East. Berkeley: University of California, 2006 ↑
- – Homosexuality and Islam | Rusi Jaspal – Academia.edu www.academia.edu/6868516/Homosexuality_and_Islam ↑
- . یاسای سزای ئیسلامی، بەشی دووهەم، بڕگەی دووهەم، مادەی 123. ↑
- . یاسای سزای ئیسلامی، بەشی دووهەم، بڕگەی دووهەم، مادەی 134. ↑
- . یاسای سزای ئیسلامی، بەشی دووهەم، بڕگەی دووهەم، مادەی 124. ↑
- – Parnian, H. (2006). The sexual rights of women and homosexuals in Iran. In S. Seidman, N. Fischer & C. Meeks (eds.), Handbook of the new sexuality studies(pp.348-352).London: Routledge. ↑
- – Jaspal, R. & Breakwell, G.M. (Eds) (2014). Identity Process Theory: Identity, Social Action and Social Change
. Cambridge: Cambridge University Press. ↑ - – The sudden intensity of Indonesia’s anti-gay onslaught. http://www.bbc.com/news/world-asia-35657114.
[Accessed December 27th, 2017]. ↑ - – Leave or be killed,” The Sydney Morning Herald, July 6, 2111 ↑
- – Massad, J. (2015) Islam in Liberalism, Chicago: University of Chicago Press ↑
- – https://www.al-monitor.com/pulse/originals/2016/09/homosexuality-lgbt-iraq-iran-muqtada-sadr.html.
Accessed: October 16, 2017. ↑ - – https://www.al-monitor.com/pulse/originals/2016/09/homosexuality-lgbt-iraq-iran-muqtada-sadr.html.
Accessed: October 16, 2017.↑ - – (LGBT Rights in Iran by Shima Houshyar, published October 21, 2015).↑
- – Sources: ARA News, Iraqi News, Daily Mail ↑