ئاسەواری چەوساندنەوە لە جیهانی منداڵی
توێژینەوەیەک سەبارەت بە جۆر، هۆکار و لێکەوتەکانی کاری منداڵان
کۆکردنەوە و سەرپەرشتیاری توێژینەوە: کامیل ئەحمەدی
وەشانخانەکان: ئاوای بووف، دانمارک؛ دانیشفەڕ، هەولێر-کوردستان.
ڕێکەوتی چاپ: ٢٠٢١
توێژینەوەیەک سەبارەت بە جۆر، هۆکار و لێکەوتەکانی کاری منداڵان
کۆکردنەوە و سەرپەرشتیاری توێژینەوە: کامیل ئەحمەدی
وەشانخانەکان: ئاوای بووف، دانمارک؛ دانیشفەڕ، هەولێر-کوردستان.
ڕێکەوتی چاپ: ٢٠٢١
“ئاسەواری چەوساندنەوە لە جیهانی منداڵی (توێژینەوەیەکی گشتگیر سەبارەت بە جۆر و هۆکار و لێکەوتەکانی کاری منداڵان) لەمەڕ دیاردەی کاری منداڵان لە تارانی پایتەختی ئێرانە، کە ساڵی ٢٠٢٣ لە لایەن دەزگای چاپ و پەخشی دانیشفەڕ لە هەولێر چاپ و بڵاو کرایەوە.
ئەنجامەکانی ئەم توێژینەوە له ڕۆژی ١٢ی مانگی حوزەیران (مانگی جوون) کە ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی کاری منداڵانه، بڵاو بووەوه. لەم کتێبەدا جگە لە ناساندنی ٢٣ جۆری کاری منداڵان، هەندێک لە زەمینه و هۆکارە بنەڕەتییەکانی بەردەوامیی کاری منداڵان و ئەو مەترسییانەی کە به هۆی کارکردنی پێشوەختەوە ئاوقانی منداڵان دەبێتەوە، باس کراوە.
توێژینەوەی “ئاسەواری چەوساندنەوە لە جیهانی منداڵی” لە چوار بەش پێک هاتووە و لە ڕێگەی وتەکانی ئەو منداڵانەوە، ڕاستەوخۆ خوێنەر لەگەڵ ڕەنج و کێشەکانی منداڵانی کار ئاشنا دەبێت. توێژینەوەکە لە بەشی چوارەمدا بە پشتبەستن بە ئەزموونەکانی کاری مەیدانی و بۆچوونی پسپۆڕان و کۆمەڵگەی ئامانج، هەندێ ڕێکاری بۆ کەمکردنەوەی لێکەوتەکانی ئەم زیانانە خستۆتە ڕوو. هەروەها لەم لێکۆڵینەوەدا هەوڵ دراوە وتەزای کاری منداڵان له ڕوانگەی هەموو چالاکوانە تەوەرییەکانەوە واته منداڵان خۆیان و دایک و باوکیان و خاوەنکاران و چالاکوانان و پسپۆڕانی بواری منداڵان و بەرپرسانی حکومی له ڕێکخراو و ناوەندەکانی پەیوەست بە بواری کاری منداڵان (وەکوو شارەوانی، بێهزیستی (چاکژیانەوە) و هێزەکانی ئینتزامی تاوتوێ بکرێت. کەواتە تێڕوانینێکی فرەلایەنەی بۆ دیاردەی کاری منداڵان هەیە.
ئەوەی ئەم توێژینەوە لە توێژینەوەکانی دیکەی بواری کاری منداڵان جیا دەکاتەوە و بۆتە تایبەتمەندی و سنووری جیاکەرەوەی ئەم توێژینەوە لە توێژینەوەکانیتر، شێواز و میتۆدە چۆنایەتییەکەیەتی کە لە ئێراندا نموونەی ئەوتۆی نییە و دەچێتە ڕیزی توێژینەوە نوێکانی بواری منداڵانەوە. لە توێژینەوە و دەقی نوێدا، لە بری “لێکۆڵینەوە دەربارەی منداڵان” (Research about Children)، “لێکۆڵینەوە لەگەڵ منداڵان یان لە لایەن منداڵانەوە” (Research with or by Children) بەکار دەهێنرێ و کۆمەڵگەی ئامانج، واتە منداڵان، بگێڕەوەی ڕاستەوخۆی ژیان و منداڵیی خۆیانن. کەواتە جۆر و چۆنایەتیی ئەم توێژینەوە، لە ناو دڵی مەیدانی توێژینەوەوە هەڵقولاوە؛ لە ڕاستیدا خودی کۆمەڵگەی ئامانج بە ڕوانگەیەکی دیاردەناسانە و فرەلایەنەوە وتەزای کار، جۆر و مەترسییەکان و ڕێکارەکانیان تاوتوێ کردووە کە لەم نێوەندەدا تێگەیشتن و ناسیارییان لە کار و ئەزموونە دەروونناسییەکان و تێگەیشتنە هزرییەکان لە ژینگەی کار جێی سەرنجە.
بەو پێیەی کە توێژینەوەی “ئاسەواری چەوساندنەوە لە جیهانی منداڵی” بە شێوازێکی تێروتەسەل زۆربەی جۆرەکانی کاری منداڵانی لە گەورەشاری تاران و دەوروبەر لێک داوەتەوە، دەتوانین ئەنجامەکانی ئەم توێژینەوە بۆ سەرتاسەری وڵاتی ئێران بەتایبەت گەورەشارەکانی دیکەش بگشتێنین.
خاڵێکی سەرنجڕاکێشی دیکەی ئەم توێژینەوە داتا چۆنایەتییەکانە کە لە شیکاریی کۆتاییدا بە دەست هاتوون و لە ناو گێڕانەوەی بەشداربوواندا هەڵێنجێندراون و بە شێوەی چەندایەتی و لە شێوەی چارتێکدا خراونەتە ڕوو. هەندێک لەم ئامار و ئەنجامە بەڕۆژ و سەرنجڕاکێشانە بریتین لە:
– کەمبوونەوەی مەودای تەمەنیی منداڵانی کار لەچاو جاری پێشوو کە لە کاتی توێژینەوەکەدا تەمەنیان لە نێوان ٨ بۆ ١٣ ساڵ بوو.
– چالاکیی ژمارەیەکی زۆری منداڵانی کاری کۆچبەر: لێکەوتەکانی ئەم توێژینەوە دەریدەخەن کە زیاتر لە 70%ی منداڵانی کار کۆچبەرن و هەروەها دیاردەی ڕاکێشانی هەرچی زیاتری منداڵانی ئێرانی بۆ ناو پرۆسەی کار تا دێ زیاتر دەبێ و ئێستاش منداڵان لە ناو کارگەلی وەکوو زبڵگەڕی، گوڵفرۆشی، دەستفرۆشی، کارگەی ژێرزەمینی، کارکردن لە ماڵەوە، کارکردن بە عەرەبانە لە ناو بازاڕ و … خەریکی ئیشن.
– بوونی بەرچاوی منداڵانی نەتەوە جیاوازەکان، ڕاکێشانی هەرچی زیاتری کچۆڵەکان بۆ ناو بازاڕی کار، وازهێنان لە خوێندن، نەخۆشی و ئالوودەبوونی دایک و باوک، هەژاری و بێبەشییە کۆمەڵایەتییەکان کاریگەرییان لە سەر دەرکەوتن و بەردەوامیی کاری منداڵان هەبووە و بەردەوامیش ڕووی لە زيادبوونە.
“ئاسەواری چەوساندنەوە لە جیهانی منداڵی” توێژینەوەیەکە کە فایلە فارسییەکەی لە لایەن دەزگای چاپ و پەخشی ئاوای بووف و فایلە کوردییەکەی (زاراوەی سۆرانی) لە لایەن دەزگای چاپ و پەخشی دانیشفەڕەوە لە دوو توێی ٦٨٠ لاپەڕەییدا چاپ کراوە و ئەم بەرهەمە هەوڵێکە بۆ ئەوەی منداڵانی کار بە مافەکانیان بگەن. داگرتنی ئەم کتێبە بە شێوەی خۆڕایی لە ڕێگەی بەستەرە ئاماژەپێدراوەکانی سەرەوە پێشکەش بە خوێنەران و هۆگرانی دەکرێت.
ایرنا: داهاتی ملیاڕدیی شارەوانی، پەیمانکاران و ئەربابەکانیان له ئیشی منداڵانی زبڵگەڕ
ایسنا: بوونی 14 هەزار “زبڵگەڕ”ـی نافەرمی له وڵات / 89 له سەدی زبڵگەڕەکان کۆچبەری نایاسایین
ایسنا: پشکی ملیاڕدیی شارەوانی له سووڕی دارایی “زبڵ” / قازانجی پەیمانکاران له سەرپێچییه زبڵگەڕییەکان
ڕۆژنامەی شرق: ڕانتی ملیاڕدیی زبڵەکان
خبر آنلاین: هەژاریی منداڵان له ناو زێڕی پیس
ڕادیۆ زمانه: چەوساندنەوەی منداڵانی کۆچبەر له لایەن “مافیای زبڵ”
ڕۆژنامەی ایران: ڕۆڵی نکۆڵی هەڵنەگری سلێبریتییەکان له ئامادەکردنی بیری گشتی
اعتماد آنلاین: داهاتی ملیاڕدیی له کۆکردنەوەی زبڵەکانی تاران / بوونی 14 هەزار زبڵگەڕی نافەرمی له وڵات
دەنگی ئەمریکا: پتر له 4 هەزار منداڵ له تاران زبڵگەڕن
همشهری آنلاین: ئەو منداڵیانەی که به تاڵان دەبرێت!
ایلنا: نامەی کامبیز دیرباز بۆ شارەوانی تاران له بارەی منداڵانی زبڵگەڕ
ایرنا: وڵامی “حەناچی” به “دیرباز” له بارەی منداڵانی زبڵگەڕ
ایلنا: ناڕەزایەتی پەریناز ئیزەدیار له سەر بارودۆخی منداڵانی زبڵگەڕ
یانا: ئازاده سەمەدی: ئێمه به بینینی ڕەنجی منداڵانی زبڵگەڕ ڕانەهاتووین
آپاڕات: تاڵانی منداڵی، منداڵێتی به تاڵانچووی منداڵانی زبڵ به کۆڵ
هەواڵدەری آنا: بەرەنگاربوونەوەی باندەکانی کۆکردنەوەی زبڵ؛ ئیدعایەک که هیچ کات نەسەلمێنرا
ڕۆژنامەی جام جم: هاتنی منداڵان بۆ ناو پرۆسەی کۆکردنەوەی زبڵ
سلامت نیوز: ئاماری تاڵی زبڵگەڕیی منداڵان
اقتصاد آنلاین: 14 هەزار منداڵی زبڵگەڕیی هەڵوەدای زێڕی ڕەش!
ڕۆژنامەی تعادل: منداڵان ئامرازی دەستی مافیای زبڵگەڕی
ڕۆژنامەی مردم سالاری: 89 له سەدی زبڵگەڕان کۆچبەرانی نایاسایین
ڕۆژنامەی مردم سالاری: بڕی داهاتی پەیمانکارانی شارەوانی له منداڵانی زبڵگەڕ چەندەیه؟
ڕۆژنامەی خراسان: هۆشداری سەبارەت به هەڵکشانی ئاماری زبڵگەڕان
میدان: داهاتی پەیمانکارانی شارەوانی له کاری منداڵانی زبڵگەڕ چەندەیە؟
توسعه ایرانی: پشکی 2/4 له سەدی منداڵان له داهاتی 766 ملیاڕد تمەنی زبڵگەڕی
رکنا: به فەرمانێک، بازرگانی گەوره و پڕداهاتی “زبڵگەڕی” ناوەستێنرێت
رکنا: گواستنەوەی منداڵانی زبڵگەڕ بۆ ناو چاڵ و گاراژەکان / منداڵان له پرۆسەی زبڵگەڕی ناسڕدرێنەوه
دیدار نیوز: منداڵیم له ناو زبڵەکاندا به تاڵان دەچێت
توانمندسازی حاکمیت و جامعه: دەسەڵات و دەستڕۆیشتوویی پەیمانکاران و خاوەن بەرژەوەندییەکان له بەڕێوەبردنی پاشماوەی وشک
رویداد 24: داهاتی زۆری زبڵ / ئایا شارەوانییەکان له بوونی منداڵانی زبڵگەڕ بێ ئاگان؟
شرق نیوز: ڕۆژی جیهانیی کاری منداڵ، دیمانه لەگەڵ ڕۆژنامەی شەڕق: تڕاژێدیای کپی منداڵانی زبڵگەڕ
ڕۆژنامەی شرق: تاڵانی منداڵی له بازاڕی 3 هەزار ملیاڕدیی زبڵئازاده سەمەدی: ئێمه به بینینی ڕەنجی منداڵانی زبڵگەڕ ڕانەهاتووین
ایرناپلاس: داهاتی ملیاڕدیی شارەوانی، پەیمانکاران و ئەربابەکانیان له ئیشی منداڵانی زبڵگەڕ