خەتەنەی کوڕان / پیاوان
ئێمە پێشنیارتان پێ دەدەین ئەم جوڵەگڕافییەی سەرەوە کە سەبارەت بە خەتەنەی کوڕان ببینن. ئینجا بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی ئامارەکانی خەتەنەی کوڕان لە ئێران و کوردستان دەتوانن ئەم دەقە و دیکەی وتارەکانی ئەم لاپەڕە بخوێننەوە.
لە دەق و بەڵگەنامە و بەرهەمە دێرینەکانی ئێراندا هیچ ئاسەوارێکمان نییە کە گوزارشت لە خەتەنەکردنی ژن و پیاو بکا و لە بەڵگە بەردەستەکانیشدا وا دەردەکەوێ کە پێش هاتنی ئایینی ئیسلام خەتەنە لە ئێران و کوردستان دا ئەنجام نەدراوە و نەریتی خەتەنەکردنی ژنان و پیاوان لەگەڵ هاتنی ئایینی ئیسلام بۆ ئێران برەوی سەندووە.بە پێی فەرموودە و دەقە فیقهییەکان، خەتەنە واتە لابردنی هەموو یان بەشێکی ئەو پێستەی کە نووکی سیرەت (کڵاوە) دادەپۆشێت. خەتەنە یەکێک لە کۆنترین جۆرەکانی نەشتەرگەرییە کە هەتا ئەمڕۆش لە جیهاندا بەردەوامە و بە واتای بڕینی هەموو یان بەشێک لە پێستی پێشەوەی ئەندامی زاوزێی پیاوە. خەتەنە یان بڕینی بەشێک لە پێستی ئەندامی زاوزێی پیاو سەرەتا لای میسرییەکان و دواتر لای جوولەکەکان و عەرەبە موسڵمانەکان پەرەی سەند. ڕەگوڕیشەی خەتەنە دەچێتەوە سەر “ختان” و بە واتای قرتاندن یان بڕینی غەلاف (ئەو پێستەی کە نووکی سیرەتی پیاو دادەپۆشێت)ـه. هەر بۆیە بە پیاوی خەتەنەنەکراو دەڵێن ئەغلەف (داپۆشراو) /ئەغلەف/ئەغرال/ئەرغەل. بە پێی ئەوەی لە فەرهەنگی دێهخۆدادا هاتووە، بە زمانی باو، پیاوێک کە خەتەنە نەکراوە پێی دەوترێ خەتەنەنەکراو. خەتەنە لە ناوچە جیاجیاکانی جیهاندا بە شێواز و کەرەستەی جیاواز ئەنجام دەدرێ کە ئەمە بەربڵاویی ئەم دیاردە لە سەر ئاستی ناوچە جیاجیاکانی جیهان و فرەییەکەی پیشان دەدا، تا ئەو ڕادەی کە چەندین ئامێر بۆ ئەم نەشتەرگەرییە دیزاین و بەرهەم هێنراون . خەتەنە لە پیاواندا بە چوار شێوازی جیاواز ئەنجام دەدرێت:ئ) جۆری یەکەم بریتییە لە بڕینی بەشێک یان هەموو ئەو پێستەی کە کڵاوە (نووکی سیرەت) ئەندامی زاوزێی پیاو دادەپۆشێت. بەم پێستە دەڵێن “بەرپێست”.ا) لە جۆری دووەمدا کە زیاتر جوولەکەکان بەکاری دەهێنن، بەشێک لە بەرپێست بە دەستی چەپ دەگرن و دەیکێشن، ئەندازەی گونجاو بۆ بڕین هەڵدەبژێرن و ڕاگرێک دەخەنە ناوەوە بۆ ئەوەی کڵاوە لە ئەگەری ڕوودانی برین بپارێزن. پاشان بە دەستی ڕاست چەقۆکە هەڵدەگرن و بە جووڵەیەک بەرپێست بە درێژایی ئەو ڕاگرەی وا بۆ کڵاوەیان داناوە دەبڕن.ب) جۆری سێیەم بە لابردنی تەواوی پێستی ئەندامی زاوزێی و هەندێک جار پێستی گون و کەمێک لە بەشی سەرەوەی ئەندامی زاوزێ ئەنجام دەدرێت.پ) لە جۆری چوارەمدا بڕینێکی کراوە لە سەر بۆریی میز لە گونەوە هەتا نوکی سیرەت (کڵاوەی ئەندامی زاوزێ) دروست دەکەن. لە هەر دوو ئایینی ئیسلام و جوولەکەدا خەتەنە وەک فەڕز و پێگەیەکی شەرعی لە ناو پەیڕەوانی خۆیدا سەیر دەکرێت. لە ڕووی مێژووییشەوە خەتەنەکردنی پیاو پەیوەست بووە بە کاروباری ئایینی و شوناسی نەتەوەییەوە.لە لێکدانەوەی فەرموودە و گێڕانەوە بەردەستەکان و هەروەها پرسیار لە ڕێبەرانی ئایینی وا دەردەکەوێ کە شوێنکەوتووانی شێعە و سوننەی ئایینی ئیسلام بە پشتبەستن بە هەر دوو ئایەتی ١٢٣ی سورەتی نحل و ئایەتی ١۶١ی سورەتی انعام، جێبەجێکردنی نەریتەکانی ئیبراهیم کە خەتەنە یەکێک لەو نەریتانەیە بە واجب دەزانن. بەڵام وا دێتە بەر چاو کە فەرمانە ئایینییەکانی ئیسلام سەبارەت بە خەتەنە بە پێی گێڕانەوە لە فەرموودە و حوکمە فیقهییەکان بیچمیان گرتووە کە ئەوانیش ڕەگ و ڕیشەیان دەچێتەوە سەر شێوازی ژیان و نەریتە باوەکانی جوولەکەکانی مەدینە لە سەردەمی پێغەمبەری ئیسلامدا.کەواتە دەکرێ بڵێین ڕاستە خەتەنە نەریتێکە کە لە سەردەمی پێش ئیسلامەوە باو بووە و بە هەندێک کۆت و بەندەوە هاتۆتە ناو سەردەمی ئیسلامییەوە، بەڵام بە بڕوای فەقێکان و زانایانی ئیسلامی وەک یەکێک لە پێویستییەکانی ئایین لە قەڵەم دەدرێ و ئایینزا جۆراوجۆرە ئیسلامییەکان سەبارەت بە چۆنیەتی و کاتی ئەنجامدانی خەتەنە ڕا و بۆچوونی جیاوازیان هەیە، بەڵام لە سەر پێویستیی ئەنجامدانی خەتەنە زۆر کۆدەنگن.بە پێی لێکۆڵینەوەی “تیغی نەریت لە ژێر ناوی ئایین”، جگە لەو زەختە ئایینییانەی کە پەیوەستن بە ئەنجامدانی خەتەنەوە، هۆکاری تریش هەن کە هاندەری بەردەوامبوونی ئەم کارەن، لەوانەش کاردا تەندروستی و پزیشکی و جوانیناسییەکانی خەتەنە، کاردا کۆمەڵایەتییەکان و کاردا ئابوورییەکان. لە بواری تەندروستی و کاردا پزیشکییەکانی خەتەنە دەتوانین ئاماژە بە ڕۆڵی ئەم کارە لە ڕێگریکردن لە حاڵەتگەلی وەکوو ئایدز و شێرپەنجەی ئەندامی زاوزیی پیاو و هەوکردنی بۆریی میز بکەین. لە ڕوونکردنەوەی کاردا کۆمەڵایەتییەکان دەتوانین پەنجە بۆ قبوڵکردنی ئایینی و نەتەوەیی و پێدانی شوناسی ڕەگەزی بە پیاوان و پیاوسالاری و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی پیاوان ڕابکێشین، و لە ڕوونکردنەوەی کاردا ئابوورییەکان دەتوانین باس لە بازاڕی خەتەنەچییەتی وەک پیشە و هەروەها وەک هۆکاری بازرگانی و مافیای پزیشکیی بکەین کە لە خەتەنە وەکوو نەشتەرگەریی جوانکاری لە سەر ئەندامی زاوزێی پیاو سوودمەند دەبن. مرۆڤ ئەو بوونەوەرەیە کە جەستەی خۆی بەڕێوە دەبا واتە دەتوانێ دەستکاری جەستەی خۆی بکا تەنانەت ئەگەر ئەو دەستکاریکردنە تەواونوێنی توندوتیژی بێت. یەکێک لەو دەستکارییانە خەتەنەیە، کە بۆ هەر دوو ڕەگەزەکە ئەنجام دەدرێت.خەتەنە مێژوویەکی کۆنی هەیە و سەبارەت بە هۆکاری ئەنجامدانی خەتەنە لە سەردەمی کۆندا ئاماژە بە چەندین بەڵگە کراوە بەڵام هەتا ئێستاش بە وردی نازانرێ ئەم کارە لەبەر چی کراوە.خەتەنەی پیاوان هاوشێوەی خەتەنەی ژنان لایەنگر و دژبەری خۆی هەیە و ئەوان بۆ ئەم ئاراستەیان هۆکاری جیاوازیان هەیە کە پرسی سێکسی و تەندروستیی سێکسی مژاری هاوبەشیانە و وەک خەتەنەکردنی ژنان کە زۆرێک پێی دەڵێن شێواندن یان بڕینی کۆئەندامی زاوێی ژنان، هەندێک لە نەیارانی خەتەنەکردنی پیاویش، بە خەتەنەکردنی پیاو دەڵێن شێواندن یان بڕینی کۆئەندامی زاوزێی پیاوان یان کوڕان.نزیکەی دوو لە سەر سێی کوڕان و پیاوانی جیهان هەرگیز خەتەنە ناکرێن و خەتەنەکردن لە ناو شوێنکەوتووانی ئایینی ئیسلام و جولەکە و هەندێک لە مەسیحییەکاندا باوە.لایەنگرانی خەتەنەی کوڕان پێیان وایە کە خەتەنە ڕێگری لە تووشبوونی پیاوان بە شێرپەنجەی ئەندامی زاوزێ و ئایدز دەکا و نەخۆشیی ئایدز کەمتر بۆ هاوبەشە سێکسییەکەیان دەگوازنەوە و هەروەها ئەو ژنانەی کە هاوبەشە سێکسییەکەیان پیاوێکی خەتەنەکراوە کەمتر تووشی شیرپەنجەی ملی منداڵان و منداڵدان و … دەبنەوە. لە خەتەنەدا بەرپێستی ئەندامی زاوزێی پیاو خەتەنە دەکرێ کە ئەو بەرپێستە شوێنی کۆبوونەوەی باکتریاکانە ئەم باکتریایانە دەبنە هۆی هەوکردنی بۆریی حالەب کە ئەو پیاوانەی خەتەنە کراون ئەندامی زاوزێیان تەشەنە ناکا و ئەم هەوکردن و باکتریایانە بۆ هاوبەشە سێکسییەکەیان ناگوازنەوە. نەبوونی بەرپێست دەبێتە هۆی ئەوەی کە کاتێک پیاوان لە ڕێگەی کۆمەوە سێکسیان لەگەڵ ژنان کرد باکتریا و هەوکردنەکانی کۆم بۆ پیاوە نەگوازرێتەوە. هەروەها لایەنگرانی خەتەنە پێیان وایە خەتەنە هیچ کاریگەرییەکی لە سەر ئۆڕگازم نییە.لە بەرامبەردا هەندێک لە نەیارانی خەتەنەی پیاو پێیان وایە دوای خەتەنەکردن هەستی سێکسیی ئەندامی نێرینە نزیکەی ٥٠% کەم دەبێتەوە ئەمان پێیان وایە پێستی شوێنی خەتەنەکردن (بەرپێست) کەسێکی باڵق نزیکەی 30 سانتیمەتری چوارگۆشە و لە پێستێکی قوڵ و دووچیندا پێک هاتووە، بەرپێستی هۆکاری زیادبوونی چێژی سێکسییە و لێکۆڵینەوەکان ئەوە نیشان دەدەن کە ئەم شوێنە بە شێوەی تایبەت لە چەند جۆر عەسەبی تایبەت پێک هاتووە کە بۆ سێکسی سروشتی گرنگە.زۆرێک لە پیاوە خەتەنەکراوەکان بە هۆی لێک سووانی شۆرت و جلی ژێرەوە لەگەڵ کڵاوەی ئەندامی نێرینەیان دەناڵێنن و بەتایبەت دوای ئەنجامدانی سێکس، کاتێک نووکی سیرەت یان کڵاوەی ئەندامی نێرینەیان زۆر هەستیار دەبێ، پەیوەندییەکەی لەگەڵ هەر شتێکدا بە ئازاربەخش و ناخۆش دەزانن.لە دەستدانی بەرپێست لە ئەنجامی خەتەنەکردن دەتوانێت زیانبەرکەوتن و سڕبوونی وردە وردەی چینی دەرەوەی نووکی سیرەتی بەتایبەت لە پیاوانی پیری لێ بکەوێتەوە، بەشێک لەو پیاوانەی کە لە مێرمنداڵیدا خەتەنە کراون، دەرکەوتووە کە بەشێکی دیاری هەستەوەرە سێکسییەکانی کڵاوەی سیرەتیان لە دەست داوە کە ئەمە یەکێک لە هۆکارە نەناسراوەکانی کێشەی ڕەپبوون پیاوانە. هەر جۆرە کەموکۆڕییەکی جەستەیی و دەروونی لە پیاواندا، کاریگەری لە سەر ژنانیش دادەنێت. ئەو ژنانەی کە هاوبەشەکانیان خەتەنە کراوە کەمتر ئارەزووی بەردەوامیدان بە پەیوەندییان هەیە و پێیان خۆشە هەرچی زووە کۆتایی بێت.لە باری دەروونییەوە ژنان زیاتر هەستی هۆگرییان بۆ هاوبەشە سێکسییە خەتەنە نەکراوەکەیان هەیە و لەگەڵ ئەو هەست بە ئارامی، گەرمی و ئۆڕگازم دەکەن، هەڵبەت بۆ روونبونەوەی زیاتر دەبێ لێکدانەوەی زیاتر بکرێ چونکە ئەوە بەو مانا نییە کە ژنان ناتوانن پەیوەندییەکی سۆزداری و سێکسیی گونجاویان لەگەڵ پیاوانی خەتەنەکراودا هەبێت.لە بەرامبەردا ئەو ژنانەی لەگەڵ پیاوانی خەتەنەکراودا خەوتوون لەوانەیە هەستەکانی خۆیان لەبارەی پەیوەندییە سێکسییەکانیان بەم شێوە باس بکەن: پێنەزان، دواکەوتوو، نادەروەست، نائومێد و ناڕازی. هەروەها پیاوان بە هۆی ئەوەی بەرپێستیان خەتەنە کراوە وبه لکو هەستی سێکسییان کەم بۆتەوە درەنگتر ئۆڕگازم دەبن و بۆیە بە توندوتیژییەوە سێکس دەکەن.لە لایەکی ترەوە زانیارییە پزیشکییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەرپێست، نووکی سیرەت بە شێداری دەهێڵێتەوە و لە ئەنجامدا پەیوەندیی سێکسی و دخوول بۆ پیاوان و ئافرەتان ئاسانتر دەکا و لە جوتبوون و دخوولدا ئەم پاش و پێشکردن و جوڵەی ئەم بەرپێستە لە ناو زێی ژن هەستێکی خۆشتر بە ژنەکە دەبەخشێ و ئەم بەرپێستە دەبێتە سەرچاوەی وروژاندنی زیاتری ژنان و هەبوونی پەیوەندییەکی سێکسیی تەندروستتر و چێژبەخشتر کە ئەمەش کاریگەریی ئەرێنی لە سەر ڕەزامەندیی سێکسی لە ناو ژیانی هاوسەرێتیدا.ئەمە ڕا و بۆچوونی لایەنگران و دژبەرانی خەتەنەیە. زیاترین بەکارهێنەرانی فیلمە پۆڕنەکان لە وڵاتانێکن کە پیاوان خەتەنە دەکرێن هەڵبەت لە هەندێکیان ژنانیش خەتەنە دەکرێن. زۆر کەس پێیان وایە کە خەتەنە ئارەزووی سێکسی کەم ناکاتەوە بەڵکوو چێژی سێکسی کەم دەکاتەوە و پیاوان بۆ دەستخستنی ئەو چیژە کە بە هۆی خەتەنەوە لێی بێبەش بوون ڕوو لە فرەیی پەیوەندیی سێکسی و فرەژنی و بینینی فیلمە پۆڕنەکان دەکەن. لە ئێستادا نزیکەی یەک لە سەر سێی پیاوانی جیهان بە هۆکاری ئایینی و نەریتی و تەندروستی و جوانکاری خەتەنە دەکرێن.ئەوەی بە شێوەی تایبەت لە کۆمەڵگای ئێراندا گرینگە ئەوەیە کە زانیارییە بەردەستەکان سەبارەت بە خەتەنە یەکلایەنەیە و تەواو لە ئاراستەی پشتڕاستکردنەوەی خەتەنە و ئەنجامە ئەرێنییە ئەگەرییەکانیەتی و گەڕانی ئازادانەی زانیارییەکان بە جۆرێک نییە کە خەڵکی گشتی، هاوکات لەگەڵ خاڵە ئەرێنییەکان، دەربارەی لێکەوتە و زیانە ئەگەرییەکانی خەتەنە زانیاری وەدەست بێنن. با ئەوەشتان لێ نەشارینەوە کە باوترین نەشتەرگەرییەک کە لە سەر کوڕە کۆرپەکان لە سەر ئاستی جیهاندا ئەنجام دەدرێ نەشتەرگەریی خەتەنەیە. خەتەنەکردن یەکێک لە نەریتە گرنگ و پێویستەکانی ئایینی ئیسلامە و بۆ کوڕان سوودی زۆرە. هەندێک لە توێژینەوەکان جەختیان لە سەر خەتەنەکردن لە تافی کۆرپەیی و تەنانەت لە ڕۆژانی سەرەتای لەدایکبوونی منداڵی کوڕ کردووەتەوە. خەتەنە ڕێگری لە زۆر نەخۆشی دەکا و مرۆڤ لە منداڵی و گەورەییدا پارێزراو دەکات. کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆئەندامی زاوزێ، هەوکردنی کۆئەندامی زاوزێ، نەخۆشییە گواستراوەییە سێکسییەکان، هەوکردنی کۆئەندامی زاوزێ و … تەنها چەند نموونە لە هۆکارە زانستییەکانی سوودەکانی خەتەنەن. تەنانەت دەوترێ ئەو ژنانەی کە مێردەکانیان خەتەنەکراوە ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی ملی مناڵدان کەمترە.گێڕانەوەی خەتەنەکردنی پیاو لە ڕوانگەی ئایینییەوەیەکێک لەو ئایینانەی کە خەتەنەکردن تێیدا پێویستە، ئایینی جوولەکەیە. لە ئایینی حەزرەتی مووسا (د.خ) خەتەنەکردن واجبە و شوێنکەوتوانی ئەم ئایینە ئەنجامدانی خەتەنە لە سەریان واجبە. لەو سەردەمەدا خەتەنە بە کەرەستەی وەکوو چەقۆی تایبەت کە لە بەرد دروست کرابوو ئەنجام دەدرا. لە سەرەتای هاتنی ئایینی مەسیحی خەتەنەکردن لە سەر خەڵک واجب بوو، بەڵام وردە وردە، بۆ پەرەدان بەم ئایینە و هاتنی خەڵکێکی زۆرتر لە وڵاتە جیاوازەکانەوە بۆ ناو ئەم ئایینە، خەتەنەکردن لە حاڵەتی ناچاری هاتە دەرەوە. بەڵام ئەمڕۆ خەتەنە یەکێک لە واجباتی ئیسلام و جوولەکەیە. لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە لە دوای جەنگی جیهانیی دووهەمەوە خەتەنەکردن بۆ گەلان زۆر گرنگ بووە و ئەمڕۆ بە یەکێک لە باوترین نەشتەرگەرییەکان دادەنرێت.لە جیهاندا گرنگترین هۆکاری خەتەنەکردن کەمبوونەوەی هەوکردنی بۆریی میز لە کوڕانە. لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە ساڵانە یەک ملیۆن و 500 هەزار کەس لە ئەمریکا خەتەنە دەکرێن و ئەمەش مانای ئەوەیە کە سوودی خەتەنەکردن بۆ کوڕان زۆرە. ئەم کارە وەک زۆر بابەتی تر لایەنگر و نەیاری خۆی هەیە. بەڵام بە گشتی ئامۆژگارییە پزیشکییەکان پێداگریی لە سەر خەتەنەکردنی کوڕان دەکەنەوە. توێژینەوەیەکی دیاردەناسانە سەبارەت بە خەتەنەکردنی کوڕان یان پیاوان مرۆڤ ئەو بوونەوەرەیە کە جەستەی خۆی بەڕێوە دەبا واتە دەتوانێ دەستکاری جەستەی خۆی بکا تەنانەت ئەگەر ئەو دەستکاریکردنە تەواونوێنی توندوتیژی بێت. یەکێک لەو دەستکارییانە خەتەنەیە، کە بۆ هەر دوو ڕەگەزەکە ئەنجام دەدرێت.خەتەنە مێژوویەکی کۆنی هەیە و سەبارەت بە هۆکاری ئەنجامدانی خەتەنە لە سەردەمی کۆندا ئاماژە بە چەندین بەڵگە کراوە بەڵام هەتا ئێستاش بە وردی نازانرێ ئەم کارە لەبەر چی کراوە.کوردستانیش وەکوو هەموو نەتەوە موسڵمانەکانی دوروبەری خۆی کوڕ خەتەنە دەکات. بەڵام لەم چەند ساڵەی دواییدا لە ڕۆژهەڵات و هەرێمی کوردستان تاک و تەرا باس لە زیانەکانی خەتەنەی کوڕان دەکرێت. لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان نەوەی نوێ کە نەوەیەکی خوێندەوارەوە بە شکەوە لە سوودەکانی خەتەنەی کوڕان دەڕوانێ و لە هەرێمی کوردستانیش ئەو نەوەی کە لە ئەوڕووپا گەڕاوەتەوە و هەندێکیان هاوسەری ئەوڕووپاییان هەیە خەتەنە نەکردنی کوڕانیان پێ شتێکی بڤە و نائاسایی نییە. بە گشتی شەپۆلی بەدگومانی بەرامبەر بە خەتەنەی کوڕان نەک بە خێرای بەڵکوو زۆر بە هێواشی ڕووی لە کوردستان کردووە. هەڵبەت مافیای پزیشکیش لەبەر سوودی مادیی خۆی نکۆڵی لە زیانەکانی خەتەنە دەکا، ڕەنگە مافیای پزیشکییە کە ناهێڵێ خەڵک خۆیان سەبارەت بە خەتەنە بیر بکەنەوە.خەتەنەی کوڕان چییە؟
جۆرەکانی خەتەنەی کوڕان
بۆچی پیاوان خەتەنە دەکرێن؟
خەتەنە و تەندروستی جووت بوون
ئاماری خەتەنەی کوڕان لە جیهان
ئەنجامگرتنی سەبارەت بە خەتەنەکردن
خەتەنەی کوڕان/پیاوان لە کوردستان
گەڕان
وتارە زانسیتییەکان
تیغی نەریت له ژێر ناوی ئایین
تیغی نەریت بە ناوی ئایین خەسارناسیی فەرهەنگیی خەتەنەی کوڕان لە ئێران لە سەر تەوەری مافەکانی منداڵان و مافی جەستە
ئاراستە پزیشکی – تەندروستییەکانی بەردەوامبوونی خەتەنەی کوڕان _ پیاوان
سیاسەتی پەیوەندیدار بە فەرهەنگی خەتەنەی ژنان /شێواندنی کۆئەندامی زاوزێی ژنان لە ئێران
به ناوی نەریت
بابەتە پەیوەندیدارەکان
مووشنگرافیی کتێبی تیغی نەریت لە ژێر ناوی ئایین
پۆدکاستی خەسارناسیی فەرهەنگیی خەتەنەی کوڕان له کتیبی تیغی نەریت بە ناوی ئایین
Cultural pathology of male circumcision in Iran, focusing on children’s rights and the right to the body
Medical and Economic Discussions of Male Circumcision in Iran
Male Circumcision / Genital Mutilation or cutting in Iran (MGM/C)
کاردا کۆمەڵایەتییەکانی خەتەنەی کوڕان / پیاوان لە جیهان و ئێراندا
ناساندنێکی کورت
کامیل ئەحمەدی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە. خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە بواری مرۆڤناسیی کۆمەڵایەتی و ئێتنۆگرافیای وێنەیی لە زانکۆی کێنت لە وڵاتی ئینگلتەرا، و هەروەها خولە پسپپۆڕییەکانی سیاسەت لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و شێوازی توێژینەوەی لە زانکۆکانی تری بەریتانیا وەرگرتووە و بە توێژەری بواری نەریتە زیانبەخشەکان ناسراوە . ئەحمەدی سەرپەرشتیار و سەرنووسەری کتێب و کۆمەڵە وتارە توێژینەوەییەکان بە هەر سێ زمانی فارسی و کوردی و ئینگلیزییە. ناوبرا و لە ساڵی ٢٠١٧ خەڵاتی “نامووس / شانازیی ڕاستەقینە”ـی لە ڕێکخراوی IKWRO لە زانکۆی یاسای لەندەن بە دەست هێناوە و لە ساڵی ٢٠١٨شدا خەڵاتی “ئەدەب و زانستە مرۆییەکان”ـی زانکۆی جۆرج واشینگتۆن بۆ کۆمەڵە بەرهەمەکانی بەشی ئەدەب و زانستە مرۆییەکان بەخشرایە کامیل ئەحمەدی. بەشێک لە بەرهەمەکانی بریتین لە: سازگاری و خۆڕاگری لە مەهاباد، ڕوانینێکی دیکە بۆ ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا (باکوری کوردستان)، بە ناوی نەریت، ماڵێک لەسەر ئاو، زایەڵەی بێدەنگی، تاڵانی منداڵی و….
وتارە زانسیتییەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان
پرسیارە باوەکان
- قازانج و هۆکارەکانی خەتەنەی پیاوان چین؟ تەنها بیست لە سەدی هەموو پیاوەکانی جیهان خەتەنە کراون کە زۆربەیان موسڵمان و جوولەکەن. ڕەنگە خەتەنە بە هۆکاری جۆراوجۆری ئایینی و فەرهەنگی و پزیشکی و هەروەها بە هۆی داخوازیی دایک و باوکەوە ئەنجام بدرێت. جگە لە فشارە ئاینییەکانی پەیوەست بە ئەنجامدانی خەتەنە، هۆکاری دیکەش هاندەری بەردەوامبوونی خەتەنەن، لەوانە سوودی بێژوماری پزیشکی و کاردا تەندروستی، پزیشکی و جوانیناسییەکان، کاردا کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان. هەڵبەت خەتەنە نەیاری زۆرە کە ئەم کارە بە پێشێلکردنی مافەکانی منداڵ دەزانن و پێیان وایە خەتەنە دەبێتە هۆی شێواندنی کۆئەندامی زاوزێ و لە پاڵ زیانە جەستەیی و دەروونییەکانی دیکە، چێژی سێکسی کەم دەکاتەوە.
- زیان و هۆکارەکانی خەتەنەی کوڕان چین؟ هەشتا لە سەدی پیاوانی جیهان هەرگیز خەتەنە ناکرێن. لە ڕووی مێژووییەوە خەتەنەکردنی پیاو پەیوەست بووە بە کاروباری ئایینی و شوناسی نەتەوەییەوە. هەندێک لە نەیارانی خەتەنە پێیان وایە دوای خەتەنەکردنی پیاو هەستی سێکسییان هەتا ئاستی نیوە دادەبەزێت. بۆیە پێویستە کاتێ منداڵەکە گەورە بوو خۆی بڕیار بدا و مافیای پزیشکی ڕێگە بدەن کە زانیارییەکان لە ناو ئاپۆرەی خەڵکدا گەڕانی ئازادانەی هەبێت.
- بەشێک لە چالاکوانانی منداڵان بە پێی زانیارییە سەربەخۆکانی زانستی پزیشکی و لێدوانەکانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی پێیان وایە بەرپێست دەبێتە هۆی شێدارهێشتنەوەی نووکی سیرەت، پارێزراوبوونی ئەندامی زاوزێی لە حاڵی گەشە و هەڵکشاندنی ئاستی چێژی سێکسی بە هۆی بوونی ڕێژەی زۆری وەرگری عەسەبی و هەروەها دابینکردنی پێستی پێویست لە کاتی ڕەپبوون (نعووز). بەرپێست لە کۆرپەکاندا دەبێتە هۆی ئەوەی ئەندامی زاوزێیان لە هەمبەر ئاموونیاک و گووی ناو دایبی بپارێزرێ و هەروەها نووکی سیرەت لە هەمبەر خورین و برینداربوون لە کاتی چالاکییە سێکسییەکاندا پارێزراو بێت.
- ئایا خەتەنە ئارەزووی سێکسی کەم دەکاتەوە؟ سەبارەت بە کاریگەریی خەتەنە لە سەر چالاکیی سێکسی بەڵگە و بۆچوونی لێکدژ لە ئارادایە. هەندێک لە نەیارانی خەتەنە پێیان وایە دوای ئەنجامدانی خەتەنە هەستی ئەندامی سێکسی هەتا ئاستی نیوە کەم دەبێتەوە. هەندێک لە لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە ئەزموونی سێکسیی کەسانی خەتەنەنەکراو زیاتر لە ئەزموونی کەسانی خەتەنەکراوە و خاڵی دیاریکراویش ئەوەیە کە بەرپێست لە ڕووی حەشەریبوونەوە خاڵی هەستیارتری هەیە و لە حاڵەتی خەتەنەکردندا، ورووژانی ئەندامی زاوزێی پیاو هەتا ئاستی نیوە کەم دەبێتەوە. بەڵگەکان دیکە دەریدەخەن کە بەرپێستی ئەندامی زاو لە کاتی جووتبوون و پاش و پێشکردندا بۆ هەر دوو ڕەگەزی ژن و پیاو چێژێکی زیاتری لێ دەکەوێتەوە.
خەتەنەی کوڕێک شتێکە کە گەورەکان بڕیاری لە سەر دەدەن. وەلێ منداڵانیش دەبێ لە سەر دەستکاریکردنی جەستەیان بڕیار بدەن.
کوڕان کە دەگەنە هەڕەتی گەنجێتی لەوانەیە پێیان خۆش نەبێ لەوەی کە خەتەنە کراون. ئەوە بڕیارێکی تاکەکەسییە و پەیوەندیی بە بیروباوەڕی مەزهەبی و فەرهەنگیی کەسەکانەوە هەیە.