هاوڕەگەزخوازی یان ناهاوسانان

ئێمە پێشنیارتان پێ دەدەین ئەم جوڵەگڕافییەی سەرەوە کە سەبارەت بە ھاوڕەگەزخوازان ببینن. ئینجا بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی ئامارەکانی ھاوڕەگەزخوازان لە ئێران و کوردستان دەتوانن ئەم دەقە و دیکەی وتارەکانی ئەم لاپەڕە بخوێننەوە.

ڕەگەزێتی یەکێک لە لایەنە گرینگەکانی ژیانی مرۆڤە، کە بریتییە لە شوناس و ڕۆڵی ڕەگەزی، هۆگریی سێکسی، شاوەت، چێژ، دۆستایەتی و زاوزێ. ڕەگەزێتی لە کاتێکدا کە دەتوانێ بیر و باوەڕ، خەیاڵ‌پەروەری، خۆزگە و ئارەزوو، تێڕوانین، ڕوانگە و بەها و ڕەفتار و ئاراستە و ڕۆڵ و پەیوەندیی تاکەکان لە خۆ بگرێ، بەڵام.

ھاوڕەگەزخوازان (ناهاوسانی یان LGBT) یەکێک لە جۆرەکانی پەیوەندیی سێکسییە، کە کۆنترین بەڵگەنامەکانی دەگەڕێتەوە بۆ یۆنانی کۆن.هەندێک کەس بۆ تێر‌کردنی ئارەزووە سێکسییەکەیان و دابین‌کردنی خواستی خۆیان پێیان خۆشە سێکس لەگەڵ هاوڕەگەزی خۆیان بکەن کە پێیان دەوترێ ناهاوسان یان بە هەڵە ھاوڕەگەزخوازان.

زیاتر ببینە

پرسیارە باوەکان

 

  • ھاوڕەگەزخوازان چییە؟ ھاوڕەگەزخوازان کورت‌کراوەی هەموو هۆگرییە سێکسییەکانی کەسانی هاوڕەگەزخواز، دووڕەگەزخواز، تراسێکشواڵ کوییر و نێوان‌ڕەگەزییەکانە. ئاڵای کۆڵکەزێڕینەیی پڕاید (شانازی) هێمای دڵخوازی ناهاوسانانە. ئەم ئاڵایە ڕەمزی شانازی، فرەچەشنی، نەرمی‌نوێنی و مدارا و ڕێزگرتن لە هاومرۆڤەکانە.
  • سزای پیاوانی ھاوڕەگەزخوازان لە ئێراندا چییە؟  ئێران یەکێک لەو کەمە وڵاتانەی جیهانە کە بە پێی یاساکانی، هاوڕەگەزخوازان سزای سێدارەیان بە سەردا دەسەپێنرێت. لە مادەی ١٠٩ی یاسای سزادانی ئیسلامی کە لە ساڵی ١٣٧٠ هەتاوی پەسەند کراوە، بۆ پەیوەندیی سێکسیی نێوان دوو پیاو حوکمی نێربازی دەرکراوە و سزای سێدارە دیاری کراوە. لە پڕۆژە یاسای نوێدا، مەرجەکان کەمێک گۆڕانکارییان بە سەردا هاتووە و بە پێی مادەی (233) ئەم پڕۆژە یاسایە، کەسی بەرکار لە هەر حاڵەتێکدا لە سێدارە دەدرێ، و کەسی بکەر تەنها لە حاڵەتی “زۆرەملێ، نابەدڵی و هاوسەرداری”دا لە سێدارە دەدرێ، بەڵام ئەگەر کەسی بکەر دەستدرێژی کردبێتە سەر کەسێک یان بەر لە پەیوەندیی هاوڕەگەزخوازانە هاوسەرگیری کردبێ و لەگەڵ هاوسەرەکەی خۆیدا سێکسی کردبێ لە سێدارە دەدرێت. حاڵەتێکی دیکە کە بکەر تووشی مەترسیی لەسێدارەدان دەکاتەوە ئەوەیە کە کەسی بکەر ناموسڵمان بێ و بەرکار موسڵمان بێت. لەم حاڵەتەدا بە پشتبەستن بە تێبینیی یەکی مادەی ٢٣٣، سزای سێدارە بۆ کەسی بکەر لەبەرچاو گیراوە.
  • سزای ژنانی ھاوڕەگەزخوازان لە ئێراندا چییە؟ لە مادەی ١٢٩ی یاسای سزادانی ئیسلامیدا ١٠٠ قامچی بۆ پەیوەندیی سێکسیی نێوان دوو ژن دیاری کراوە. لە مادەی ١٣۵ی یاسای نوێی سزای ئیسلامیدا هەمان سزا بۆ ژنانی لزباینیش لە بەرچاو گیراوە. لە هەمان کاتدا لە مادەی ١٣۵ی ئەم پڕۆژە یاسایە سزای لەسێدارەدانی بۆ دووبارەبوونەوەی هاوڕەگەزخوازی لە ژناندا پەسەند کردووە: “ئەگەر ژنێک سێ جار لەسەر تاوانی پەیوەندیی سێکسی لەگەڵ ژنێکی دیکە دادگایی بکرێ و حەد بیگرێتەوە، ئەوا ئەو ژنە جاری چوارەم لەسێدارە دەدرێت.”
  • ڕێکارەکانی کەم‌کردنەوەی گوشارە کۆمەڵایەتی و یاساییەکان سەبارەت بە کەسانی ھاوڕەگەزخوازان لە ئێراندا چین؟ پڕکردنەوەی بۆشایی زانیاری، ڕوونکردنەوە بوونی چەندین گروپی سێکسی، دوورکەوتنەوە لە دووانەزانینی نەریتخوازانەی پەیوەندییە دیتررەگەزخوازییەکان و تەواوکەرئەندێشی سەبارەت بە پەیوەندییە سێکسییەکان، ناسینی بیرە تەسکە ئایدیۆلۆژیکییەکان، قبوڵکردنی نا‌دەمارگرژانەی ئەم بابەتە، کونجکۆڵی لە داتاکان و کۆکردنەوەی داتای تۆکمە، پاڵپشتی لەو توێژینەوانەی کە لەم بوارەدا ئەنجام دراون، تاقیکردنەوەی بیرۆکەی نوێ و داهێنەرانە و دابین‌کردنی ڕێکاری خۆجێیی کە لەگەڵ فەرهەنگ و داب‌ونەریتی ناوچەکە بگونجێ، پلاندانان لە سەر بنەمای هەڵسەنگاندنی ورد، ددان‌نان بە مافە تاکەکەسییەکان و ئازادیی هەڵبژاردنی تاکەکان، پەرەدان بە ڕێزگرتن لە شان و شکۆی مرۆیی تاکەکان و … .