چیرۆکی شاری قەدەغە کراو

توێژینەوەیەکی گشتگیر سەبارەت به ناهاوسانان له ئێران


وەشانخانەکانی کوردی: ئاوای بووف، دانمارک؛ دانیشفەڕ، هەولێر-کوردستان.

وەشانخانەی وەشانی فارسی: وەشانخانەی مێهری، 1398ی هەتاوی؛ وەشانخانەی ئاوای بووف

وەشانخانەی وەشانی ئینگلیزی: Mehri Publication, London-UK 2020

چیرۆکی شاری قەدەغە کراو

A title

Image Box text

ڕەگەزێتی یەکێک له گرنگترین ڕەهەندەکانی ژیانی مرۆڤه که بریتییه له شوناس و ڕۆڵی ڕەگەزیی، هۆگرییه سێکسییەکان، شاوەت، چێژ، دۆستایەتی و زک و زا. ڕەگەزێتی له حاڵێکدا که دەتوانێ بیر، خەیاڵپەروەری، خواست، باوەڕ، ڕوانگه، بەها، ڕفتار، شێواز، دەور و پەیوەندیی تاکەکان له خۆ بگرێ هەموو ئەوانه هەمیشه به ئەزموون ناکرێن یان دەرنابڕدرێن. ڕەگەزێتی له ژێر کاریگەری پەیوەندیی بایۆلۆجی، دەروونی، کۆمەڵایەتی، ئابووری، کەلتووریی، ئەخلاقی، یاسایی، مێژوویی، ئایینی و هۆکاره مەعنەوییەکاندایه. هەتا ئەوڕۆ، سەبارەت به ناهاوسانانی کۆمەڵگای ئێرانی ڕاپۆڕت و ڕووماڵی میدیایی زۆر کەم ئاماده کراوه که زۆربەی ئەم ڕاپۆڕتانه کۆمەڵەی دێکۆمێنتاری لەو کەسانەن که ئێرانیان به جێهێشتووه و له وڵاتێکی دیکه ژیان به سەر دەبەن. سەبارەت به ناهاوسانانی کۆمەڵگای ئێران و ئەوەی که ئەم کەسانه له ناو ئەم کۆمەڵگایەدا چۆن سەیری خۆیان دەکەن، خوێندنەوەی زۆر کەم ئەنجام دراوه. دەتوانین بڵێین زانیارییەکی کەم سەبارەت بە ئەزموونی کەسانی ناهاوسان بوونی هەیه. ئەم توێژینەوه به نیازه ئەم بۆشاییه زانستییه له بارەی بابەتێکی تا ئەم ڕاده گرنگه پڕ بکاتەوه و یەکەمی توێژینەوەیەکه سەبارەت بە “ناهاوسانان له ئێران” ئەنجام دراوه و به فوکووسکردنه سەر جوگرافیای شوێنی نیشتەجێبوونی ئەم گرووپه ئەو دەقانەی کە پەیوەست به ناهاوسانانە ڕەهەندێکی تایبەت و جیاوازیانە پێ دەبەخشێت.

خوێندنەوەی خەڵکناسانەی ناهاوسانان، بواری نەبینراوی ڕەگەزێتی له ئێران به ڕوانینه سەر لایەنه زۆر و ئاڵۆزەکانی شوناسی ڕەگەزیی و ناسکییەکانی له کۆمەڵگای ناهاوسانان و له بەستێنی ناسینی ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ زۆری هۆگرییه سێکسییەکان لێک دەداتەوه. بابەتە باوەکانی پەیوەست به ناهاوسانان له ئێران به چالنج دەکێشێ و ئەو ئەفسانه و گێڕانەوانەی که زۆر جار بوونەته هۆی ناسینی هەڵەی ڕەگەزێتی و ئامادەکردنی سیاسەت و شێوازی هەڵە ڕەخنەباران دەکا بۆ ئەوەی ڕێخۆشکەری ئاراستەیەکی گشتگیرتر بێت. ئەم توێژینەوه زۆر ئاڵۆزه، چوونکه زۆر زیاتر لە ڕوانینێکی گشتی و ساده بۆ هۆگریی سێکسی و بیر و باوەڕی پەیوەست به ڕەگەزێتی، بواری ژیانی تایبەتی و گشتی کەسانی ناهاوسانی تاوتوێ کردووه.

بۆ یەکەم جار ئەم توێژینەوە له سەر دیمانەی قووڵ لەگەڵ نزیکەی 300 کەس له ناهاوسانان که 60 له سەدیان پیاو و 40 له سەدیان ئافرەت بوون فوکووسی خستە سەر ئاستی هەر سێ کەلانشاری تاران، مەشهەد و ئیسفەهان. لەم توێژینەوەدا، ئەو چالنجانەی کە هەڵقووڵاوی گۆڕانکارییەکانی ئەم سەردەمەن لە پەیوەندییه ڕەگەزێتییەکان و هەروەها چۆنیەتی ئەم پەیوەندییانە له ئێران تاوتوێ کردووە و له هەمان کاتدا، چوارچێوەیەکی تیۆریی و شێوازمەندی بۆ خوێنەران، ناهاوسانان، زانکۆکان و ناوەنده توێژینەوەییەکان، چالاکڤانی بەستێنی گشتی و کۆمەڵایەتی و خوێندکاران خستە ڕوو بۆ ئەوەی ناهاوسانان به پێی ئەوانه توێژینەوه و تاوتوێ بکرێن.

ئامانجه سەرەکییەکانی ئەم توێژینەوه بریتییە لە تێگەیشتن له هەست و باوەڕی سەبارەت به ناهاوسانان له ڕێگەی شیکاریی ڕەخنەیی له ڕوانگەی ئەم کەسانه خۆیان و لێکدانەوەی ئەو چالنجانەی که ئەوان به هۆی ژیان له کۆمەڵگایەکی ئایین‌پەروەر، چین‌تەوەر، نەریتی و باوکسالار – که ناهاوسانیەتی وەک شوناس ڕەت دەکاتەوه – به ئەزموونی دەکەن. پرسیارەکانی ئەم توێژینەوه لێرەوه دەست پێ دەکات. له  ڕاستیدا زەروورەتی فوکووسکردنه سەر کۆمەڵگای ناهاوسانان و خەسارهەڵگری ئەم کەسه سەرکوتکراو و به بێدەنگی ناچارکراوانه بوو به ئەنگێزەیەک بۆ ڕوونکردنەوەی بارودۆخی ئەم کەسانه که به ئەنقەست پشتگوێ خراون و له لایەن کۆمەڵگاوه خراونەتە پەراوێزەوه.

ئەم توێژینەوه سوودی له شێوازی ئاوێتەیی ئاراسته دیاردەناسانه، هێرمنۆنۆتیکی، پاش مۆدێڕن و دەروونناسانە  بینیوه بۆ ئەوەی شێوازێکی تیۆری بەدی بێنێ که بۆ توێژینەوەی سەبارەت به ئەزموونی ناهاوسان گونجاو بێ و له هەمان کاتدا بینراو و هەستی توێژەریش له خۆ بگرێت.

ئەم توێژینەوه له مەودای ساڵانی 1396 هەتا 1397 هەتاوی ئەنجام دراوه و داتا مەیدانییەکان له هاوین و پاییزی ساڵی 1396 هەتاوی کۆ کراوه. یەکێک له تایبەتمەندییەکانی پانتای ئەم توێژینەوه ئەوەیه که تەنیا فوکووسی له سەر ناهاوسانانی هۆگریی سێکسی (LGB) کردووه و کەسانی تڕەنس (Trans Sex) که هەر دوو دیوی ژنانه و پیاوانەی ڕەگەزێتیان هەیه و هەر دوو لایەنەکە هاوکات چالاکن، تاوتوێ نەکردووه.

له توێژینەوەی “چیرۆکی شاری قەدەغە کراو” هەتا هەنووکه سێ وتاری ئینگلیزی و دوو وتاری فارسی له گۆڤاره جۆراوجۆرەکاندا چاپ کراوه که کۆپیی هەندێکیان له لاپەڕەی وتارەکانی ماڵپەڕی کامیل ئەحمەدی بەدی دەکرێت.

Forbidden tale

A title

Image Box text

داستان شهر ممنوعه

A title

Image Box text

A title

Image Box text

جست و جو

وتاره‌کان

لینکی کڕینی ئەنتەرنێتیی کتێب

چیرۆکی شاری قەدەغە کراو، کامیل ئەحمەدی، کۆپیی فارسی، چاپخانەی مێهریایران وایر: توێژینەوەی کامیل ئەحمەدی له مەڕ هاوڕەگەزخوازانی ئێرانی؛ له خۆکوژییەوه هەتا خۆڕاگری