کامیل ئەحمەدی

ئەم ماڵپەڕە پرسە کۆمەڵایەتییە تازە دەرکەوتووەکان، سەرچەشنه فەرهەنگییه نوێکان و ڕەگ و ڕیشەی داب و نەریتەکان تاوتوێ دەکا و ڕەهەندە جیاوازەکانیان بەڵگەمەند دەکات. ئەو وتار و ناوەڕۆکانەی که لێرەدا خراونەتە ڕوو بەرهەمی ئەو توێژینەوه مەیدانییه بەردەوام و قووڵانەن که به کەڵکوەرگرتن لە شێوازی زانستی مرۆڤناسیی (خەڵکناسی) فەرهەنگی و ئێتنۆگڕافی له بواری ژیانی ڕۆژانه له ناو کۆمەڵگا جیاجیاکاندا دەست کەوتوون.

لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا، کامیل ئەحمەدی وەک توێژەرێکی کۆمەڵایەتی، لەگەڵ توێژەرانی دیکە و یاریدەدەرانی مەیدانی هاوکاریی بەردەوامی هەبووە بۆ ئەوەی ڕەهەندە فەرهەنگییەکان، مافەکانی منداڵان، ڕەگەز، پرس و چاڵنجەکانی کەمینەییەکان/نەتەوەکان و شوناسەکان، و ڕێکاری ئاشتیی بەردەوام تاوتوێ بکات. ئەنجامەکانی ئەم هەوڵانه لە زنجیرەیەک کتێب، وتار، و ڕاپۆرت و دۆکیۆمێنتاریدا خراوەتە ڕوو کە لێرەدا بە شێوەی بێبەرامبەر دەست دەکەون.

بایۆگرافی خەڵاتەکان

ئەم توێژینەوە مەیدانییە تیشک دەخاتە سەر دوو بوار: پرسە کۆمەڵایەتییە نوێکان و ئەو بابەتانەی کە بە هۆی قەدەغەکران و هەستیاریی زۆرەوه، به شێوەی پێویست ئاوڕیان لێ نەدراوەتەوه. باردۆخی گروپە کۆمەڵایەتییە بێبەشەکانی وەکوو منداڵانی کار، ژنان و کەمینە سێکسی و ئێتنیکییەکان لەو بابەتانەن که تیشک خراوەتە سەریان.

گروپەکانی کۆکردنەوەی دەستکەوتی توێژینەوەکان به کەڵکوەرگرتن له ئاراستەی جیاجیا، چەمکە زانستییەکان سادە و ساکار دەکەنەوە و سەبارەت به ڕەهەندەکانی ژیانی خەڵک له ناو کۆمەڵگا جۆراوجۆرەکاندا ئاستێکی بەرزی زانیاری ئامادە دەکەن و دەیخەنە ڕوو که هەم دەخرێته بەر دەم جەماوەر و هەمیش دەتوانرێ له لایەن کەسانی پسپۆڕەوە سوودی لێ وەربگیرێت.

بوارەکانی توێژینەوە

ئامانجی کۆتایی ئەم هەوڵانە ئەوەیه که به دەرخستن و پیشاندانی ئازادانەی ئەنجامەکانی توێژینەوەکان له فایلی هەمەجۆری وەکوو دەق، وتار، کتێبی دەنگی و کورتەڤیدیۆ و پۆدکاست ئاستی هۆشیاری و یەکسانی و ئاشتی بەرز بکاتەوه.

ئەنجامی هەوڵەکانی کامیل ئەحمەدی و تیمەکانی هەتا ئێستا بریتین لە کتێب و وتارگەلی تایبەت بە ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوین و ناوچەکانی دیکە وەکوو ڕێنوێنی گەشتکردنی سەرەتایی بۆ باکووری کوردستان. بابەتەکانی دیکە بریتین لە: قەتڵی نامووسی (کوشتن لەسەر شەرەف و نامووس) له عێراق و هەرێمی کوردستان، خەتەنەکردنی کوڕان و کچان (شێواندن یان بڕینی کۆئەندامی زاوزێ)، هاوسەرگیریی منداڵ، هاوسەرگیریی کاتی (سیغه)، زینا لەگەڵ مەحارم و دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر منداڵان، هاوسەرگیریی سپی یان پێکەوەبوون، پرسەکانی پەیوەست به ناهاوسانان (LGBTQ+) و شوناس و ئێتنیک/نەتەوە.

کتێبەکان و توێژینەوەکان

دوایین بابەتەکان

میدیا

تۆمارکردنی ڕووداوەکان

گەلەری وێنە پێوەندیدارەکان بە کار و چالاکییەکانی کامیل ئەحمەدییەوە

گەلەری دیکۆمێنتاری
عروس با لباس سفید و تور قرمز در میان مهمانان مراسم عروسی
دو مرد رو به دیواری سنگی، با دست‌ها و سرهای نزدیک به دیوار
دو کودک با لباس‌های رنگی در فضای باز
کودکی پشت نرده‌های فلزی، با دو دست بالا و انگشتان به شکل V

ناساندنێکی کورت

کامیل ئەحمەدی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە. خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە بواری مرۆڤناسیی کۆمەڵایەتی و ئێتنۆگرافیای وێنەیی لە زانکۆی کێنت لە وڵاتی ئینگلتەرا، و هەروەها خولە پسپۆڕییەکانی سیاسەت لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و شێوازی توێژینەوەی لە زانکۆکانی تری بەریتانیا وەرگرتووە و بە توێژەری بواری نەریتە زیانبەخشەکان ناسراوە. ئەحمەدی سەرپەرشتیار و سەرنووسەری کتێب و کۆمەڵە وتارە توێژینەوەییەکان بە هەر سێ زمانی فارسی و کوردی و ئینگلیزییە. ناوبراو لە ساڵی ٢٠١٧ خەڵاتی “نامووس / شانازیی ڕاستەقینە”ـی لە ڕێکخراوی IKWRO لە زانکۆی یاسای لەندەن بە دەست هێناوە. لە ساڵی ٢٠١٨دا، کامیل ئەحمەدی پلەی یەکەمی بەشی ئەدەبی لە خەڵاتەکانی Global Woman P.E.A.C.E. Foundation بەدەست هێنا. بەشێک لە بەرهەمەکانی بریتین لە: سازگاری و خۆڕاگری لە مەهاباد، ڕوانینێکی دیکە بۆ ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا (باکوری کوردستان)، بە ناوی نەریت، ماڵێک لەسەر ئاو، زایەڵەی بێدەنگی، تاڵانی منداڵی و….