منداڵی کار

منداڵی کار

ئێمە پێشنیارتان پێ دەدەین ئەم جوڵەگڕافییەی سەرەوە کە سەبارەت بە منداڵانی کار ببینن. ئینجا بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی ئامارەکانی منداڵانی کار لە ئێران و کوردستان دەتوانن ئەم دەقە و دیکەی وتارەکانی ئەم لاپەڕە بخوێننەوە.

منداڵانی کار بەگشتی بەرهەمی پێکهاتەی ئابووری – کۆمەڵایەتیی ناکارامە و نادادپەروەرانەی ناو کۆمەڵگایەکن.ئەم منداڵانە لە ژێر کاریگەریی هەژاریی ئابووریی خێزان، بەدسەرپەرشتی یان بێ‌سەرپەرشتی وەکوو ئالوودەبوونی دایک و باوک بە مادە هۆشبەرەکان، نەخۆشی یان کەم‌ئەندامیی دایک و باوک، زیندان، مردن یان لێک‌جیابوونەوەی دایک و باوک و کێشەی دیکەی خێزانی، ئەم منداڵانە ناچار دەکرێن کە بۆ دابین‌کردنی بژێویی ژیانیان و مانەوەی خۆیان و سەرپەرشتیارەکانیان کاری قورس و پڕمشەقەت بکەن.منداڵانی کار بە چوونی پێشوەختە بۆ ناو بەستێنە کۆمەڵایەتییەکان لە لایەن خانەوادە، تاقم یان گروپە سیستماتیکەکان دەچەوسێنرێنەوە و تووشی هەموو جۆرەکانی زێراندن و کەڵکاوەژۆیی دەبنەوە و ئەو توندوتیژی و دەستدرێژییانە بەئەزموون دەکەن کە کاریگەری لە سەر داهاتوویان دادەنێت.

زیاتر ببینە

گەڕان

وتارە زانسیتییەکان

بابەتە پەیوەندیدارەکان

ناساندنێکی کورت

کامیل ئەحمەدی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە. خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە بواری مرۆڤناسیی کۆمەڵایەتی و ئێتنۆگرافیای وێنەیی لە زانکۆی کێنت لە وڵاتی ئینگلتەرا، و هەروەها خولە پسپپۆڕییەکانی سیاسەت لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و شێوازی توێژینەوەی لە زانکۆکانی تری بەریتانیا وەرگرتووە و بە توێژەری بواری نەریتە زیانبەخشەکان ناسراوە . ئەحمەدی سەرپەرشتیار و سەرنووسەری کتێب و کۆمەڵە وتارە توێژینەوەییەکان بە هەر سێ زمانی فارسی و کوردی و ئینگلیزییە. ناوبرا و لە ساڵی ٢٠١٧ خەڵاتی “نامووس / شانازیی ڕاستەقینە”ـی لە ڕێکخراوی IKWRO لە زانکۆی یاسای لەندەن بە دەست هێناوە و لە ساڵی ٢٠١٨شدا خەڵاتی “ئەدەب و زانستە مرۆییەکان”ـی زانکۆی جۆرج واشینگتۆن بۆ کۆمەڵە بەرهەمەکانی بەشی ئەدەب و زانستە مرۆییەکان بەخشرایە کامیل ئەحمەدی. بەشێک لە بەرهەمەکانی بریتین لە: سازگاری و خۆڕاگری لە مەهاباد، ڕوانینێکی دیکە بۆ ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا (باکوری کوردستان)، بە ناوی نەریت، ماڵێک لەسەر ئاو، زایەڵەی بێدەنگی، تاڵانی منداڵی و….

پرسیارە باوەکان

  • منداڵانی کار کێیە؟ لە باسە کۆمەڵایەتییەکاندا، منداڵی کار ئاماژە بۆ ئەو منداڵە دەکا کە بە هۆی هەژاری یان ئالوودەبوونی دایک و باوک بە مادە هۆشبەرەکان یان نەبوونی سەرپەرشتی بنەماڵە و بۆ دابین‌کردنی بژێویی ژیان ناچارە بۆ ماوەیەکی زۆر و بەردەوام کاری دژوار و سەخت بکات
  •  تایبەتمەندیی کاری منداڵان چییە؟ منداڵی کار بە بێ پشتیوانی و چاودێریی دایک و باوک و گەورەساڵەکان و دامەزراوە کۆمەڵایەتییەکان لە بارودۆخێکی زۆر سەختدا بە سەر دەبەن و لە لایەن خاوەنکارەکانیان و هاوتەمەنەکانیان و گەورەساڵەکانی دەوروبەریانەوە تووشی هەموو جۆرە توندوتیژی و کەڵکاوەژۆییەک دەبنەوە و لە خۆراکی چاک، تەندروستیی جەستەیی و دەروونی، و پەروەردەی فەرمی و دامەزراوەیی بێبەشن.
  •  پارەی یاسایی پەیوەست بە کاری منداڵان؟ بە گوێرەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کار، کارکردنی منداڵان بەو چالاکییە ئابوورییانەی منداڵان دەوترێ کە دەبێتە هۆی زیان‌گەیاندن بە تەندروستیی جەستەیی، دەروونی، ئەخلاقی یان کۆمەڵایەتی منداڵان یان پەروەردەیان تێک دەدا، و لەو حاڵەتانەدا ڕوو دەدا کە منداڵان بە هۆی هەژاریی ئابووریی یان فەرهەنگیی خێزانەکانیانەوە ناچارن واز لە خوێندن بێنن یان هەر نەچنە قوتابخانە یان ئەوەی کە ناچارن بۆ چەندین کاتژمێر لە شەو و ڕۆژدا شان بە شان لەگەڵ خوێندن کاریش بکەن. لە هەموو ئەم حاڵەتانەدا بەشێک لە مافە سەرەتاییەکانی منداڵان وەکوو مافی خوێندن و مافی یاری‌کردن و مافی خوێندنی بێبەرامبەر پێشێل دەکرێت. کەواتە لەم سێ حاڵەتەدا ئەو کەسانەی کە تەمەنیان خوار هەژدە ساڵانە، بە هەر شێوەیەک بەم چالاکییانەوە تێوەبگلێن، پێناسەی “کاری منداڵ” دەیانگرێتەوە.
  • هۆکارەکانی دەرکەوتن و پەرەسەندنی کاری منداڵ لە ئێران چین؟  منداڵانی کار بە گشتی بەرهەمی پێکهاتەی ئابووری – کۆمەڵایەتیی ناکارامە و نادادپەروەرانەی ناو کۆمەڵگایەکن. ئەم منداڵانە لە ژێر کاریگەریی هەژاریی ئابووریی خێزان، بێ‌سەرپەرشتی یان بەدسەرپەرشتی وەکوو ئالوودەبوونی دایک و باوک بە مادەی هۆشبەر، نەخۆشی یان کەم‌ئەندامیی دایک و باوک، زیندان، مردن یان لێک‌جیابوونەوەی دایک و باوک و کێشەی دیکەی خێزانی، ناچار دەکرێن کە بۆ دابین‌کردنی بژێویی ژیانیان و مانەوەی خۆیان و سەرپەرشتیارەکانیان کاری قورس و پڕمشەقەت بکەن. منداڵانی کار بە چوونی پێشوەختە بۆ ناو بەستێنە کۆمەڵایەتییەکان تووشی هەموو جۆرە چەوساندنەوە و کەڵکاوەژۆییەک دەبنەوە و دەکەونە بەر دەم هەموو جۆرە زێراندن و بەدڕفتارییەک و ئەو توندوتیژی و دەستدرێژییانە بەئەزموون دەکەن کە کاریگەری لە سەر داهاتوویان دادەنێت. بەم شێوە ئەو منداڵانەی کە وەک سامان و سەرمایەی کۆمەڵایەتی دەبێ بنیاتنەری داهاتووی کۆمەڵگاکەیان بن، بە هۆی ناکارامەیی بەرپرسان و سیاسەتی هەڵەی ئابووری و نەبوونی پشتیوانیی پێویست تووشی هەموو جۆرە خەسارەتێکی دەروونی و جەستەیی و سێکسی دەبنەوە.
  •  ئامار و ژمارەی ڕێژەیی منداڵانی کار و زبڵگەڕ لە ئێران؟  لە ئێراندا زیاتر لە یەک ملیۆن منداڵی کار هەن، بەڵام بە هۆی هەستیاریی سیاسی و ئایدیۆلۆژیکییەوە، ئامارێکی ڕێکخراوەیی ورد و پتەو لەم بوارەدا دەست ناکەوێت. هەندێک لە ئامارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە نزیکەی ٢٠ هەزار منداڵی کار لە تاران دەژین کە چوار هەزاریان منداڵی زبڵگەڕن. ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرماشان: بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوەی بێهزیستیی پارێزگای کرماشان 800 بۆ 1000 منداڵی کار ساڵی 2021 لەو پارێزگایە کاریان کردووە.سنە: بەپێی ئامارەکانی ساڵی 2018 ژمارەی منداڵانی کار لە شاری سنە 183 کەس خەمڵێندراوە کە ئەڵبەت ئامارە فەرمییەکان ئەم ژمارەیان تا 500 کەسیش خەمڵاندووە چونکە بەشێک لەو منداڵانە لە ژێر چاوەدێری ڕێکخراوەی دیکە بێجگە بێهزیستین. ئازاد هاشمی بەڕێوەبەری ڕێکخراوەی خێرخوازی شەمیم لەوبارەوە دەڵێت وێڕای ئەمانەش ژمارەیەکی دیکەی منداڵان لە کارگەکان کار دەکەن و کۆی گشتی تا 2000 کەس بەرز دەبێتەوە.ئیلام: ئامارەکانی ڕێکخراوەی بێهزیستی لە ساڵی 2022 ژمارەی منداڵانی کار لە پارێزگای ئیلام وەک 210 کەس دەخەمڵێنن. ئازربایجانی ڕۆژئاوا: بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوەی بێهزیستی پارێزگای ئازربایجانی ڕۆژئاوا ساڵی 2022 و لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێت لە مەودایەکی دوو ساڵەدا و لە دوو دەرفەتی جیاوازدا جارێک 50 منداڵی کار و جارێکی دیکەش 299 منداڵی کار کەوتوونەتە ژێر چاوەدێری ئەو ڕێکخراوەیە.باشووری کوردستان بەگوێرەی دوایین ئاماری منداڵپارێزی کوردستان، لە هەرێمی کوردستان هەزار و 248 منداڵ لە بازاڕ و شەقامەکاندا “کار دەکەن”.دهۆک 560 منداڵهەولێر 508 منداڵسلێمانی 180 منداڵهەڵەبجە 0 منداڵلەبارەی ناسنامەی منداڵانی “کارکەرەوە”، ئەندامێکیی دەستەی بەڕێوەبەری رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان دەڵێت، “زۆرینەیان ئاوارە یان پەنابەرن، بەشێکیشیان لە کۆچەرییەکانن؛ بەگشتی 92%یان خەڵکی دەرەوەی هەرێمی کوردستانن”