تاڵانی منداڵی
توێژینەوەیەک سەبارەت بە ناسین، ڕێگری و کۆنتڕۆڵی دیاردەی زبڵگەڕیی منداڵان له تاران
سەرپەرشتیاری توێژینەوە: کامیل ئەحمەدی
وەشانخانە: ئەنجومەنی پشتیوانیی لە مافەکانی منداڵان و مێرمنداڵان
A title
Image Box text
توێژینەوەیەک سەبارەت بە ناسین، ڕێگری و کۆنتڕۆڵی دیاردەی زبڵگەڕیی منداڵان له تاران
سەرپەرشتیاری توێژینەوە: کامیل ئەحمەدی
وەشانخانە: ئەنجومەنی پشتیوانیی لە مافەکانی منداڵان و مێرمنداڵان
Image Box text
منداڵان لەو کەمینانەن که هەمیشه پێویستیان به چاودێرییه و له ئەگەری زیانبەرکەوتنی ئەم گرووپه، چارەسەری زیانەکان ئاڵۆز و ئەستەمه و له درێژماوەدا کۆمەڵگا گیرۆده دەکات. له ناو خەسارەتەکانی پەیوەست بە منداڵان، زبڵگەڕی وەک زیانبەخشترین و پیسترین جۆری کاری منداڵان و دژی کەرامەتی مرۆیی ناسێنراوه.
بەکارهێنانەوەی زبڵ له وڵاتی ئێمەدا پیشەیەکی پڕداهاتە، بەڵام بە داخەوە چەندین فاکتەر بۆ وێنه جیانەبوونەوەی زبڵ له سەرەتا، نەبوونی ئیمکانیات و میکانیزمی ستانداڕدی کۆکردنەوه و جیاکردنەوەی زبڵ و هەروەها لاوازیی پەروەرده وای کردووه که لەم پیشەسازییەدا مرۆڤ وەک ئامرازی کۆکردنەوه و جیاکردنەوەی زبڵ به کار بهێنرێت. به هۆی ئەوەی پیشەسازیی زبڵ فەرمی نییە، یاسای کار و دیکەی ستانداڕدە باوەکانی پیشه جۆراوجۆرەکان لەم پیشەسازییەدا ڕەچاو ناکرێت. هەر بۆیه، کرێکارانی ئەم بەشە له ئیمتیازی پیشەیی وەکوو بیمه بێبەشن و له ماوەیەکی دوور و درێژی کاری و ژینگەیەکی له ڕادە بەدەر پیس کارێکی زۆر مەترسیدار و خەسارەتبەخش ئەنجام دەدەن. ئەم هۆکارانه و هۆکارەکانی دیکه وای کردووه که زیاتر کۆچبەران و منداڵان هێزی مرۆیی کرێکار لە پیشەسازیی زبڵگەڕی بن.
منداڵی زبڵگەڕ له تارماییەک دەچێ که به هۆی جلوبەرگ و بە دەموچاوی پیسی چەوسێنراو نابینرێت. ئەنجامەکانی ئەم توێژینەوه پیشانی دا که داهاتی زۆری چوارسەد ملیاڕدی پاشماوەی وشک له ساڵدا دەچێته گیرفانی شارەوانییەکان و پەیمانکاران. ئەم بابەتە ئەو کاته دڵتەزێنتر دەبێ که بزانین هەر زبڵگەڕێک له ڕۆژدا سەد و پەنجا کیلۆ زبڵ کۆ دەکاتەوه بەڵام پشک و داهاتی لەم بازرگانییه تەنیا هەژده له سەده و منداڵانی زبڵگەڕ تەنیا له شەش له سەدی ئەم بازرگانییە بەش و داهاتیان هەیه. زۆربەیان له هەراتی وڵاتی ئەڤغانستان به شێوەی نایاسایی بەرەو ئێران کۆچ دەکەن، بەڵام تەنگژه ئابوورییەکان بۆتە هۆی ئەوەی کە بنەماڵه و منداڵانی ئێرانیش بێنه ناو پرۆسەی زبڵگەڕی.
نەبوونی توێژینەوەی گشتگیر و ئامانجدار له بواری دیاردەی باوی زبڵگەڕی، نەناسراوبوونی ئەم کێشه و سیگناڵی مەترسی هەڵکشانی ڕێژەی منداڵانی زبڵگەڕ بوو به ئەنگێزەیەکی سەرەکی بۆ دەستێپکردنی لێکۆڵینەوەیەک کە ئامانجەکەی ناساندنی دیاردەی زبڵگەڕی، تاوتوێی فاکتەرە بەستێنسازەکان و کەمبوونەوەی خەسارەتەکانی بۆ سەر منداڵانی زبڵگەڕە. ئەم لێکۆڵینەوه له ژێر ناوی “تاڵانی منداڵی” به سەرپەرشتی کامیل ئەحمەدی و به هاوکاری، پشتیوانیی دارایی و پێشنیاری “ئەنجوومەنی پشتیوانی له مافەکانی منداڵان و مێرمنداڵان” له ساڵی 1398 بڵاو بۆوه بۆ ئەوەی دیوه شاراوه و ئاشکراکانی دیاردەی زبڵگەڕیی منداڵان له سەر ئاستی 22 گەڕەکی تاران بۆ یەکەم جار تاوتوێ بکا و لێکۆڵینەوەی له سەر ئەنجام بدا. بەو هیوایەی ئەنجامەکانی ئەم لێکۆڵینەوەی لێکۆڵینەوە له لایەن ڕێکخراوه دەوڵەتییەکانی وەکوو شارەوانییەکان، ئێنجیئۆکان و بەرگریکارانی مافەکانی منداڵ ئاوڕی لێ بدرێتەوه.
Image Box text
Image Box text
ایرنا: داهاتی ملیاڕدیی شارەوانی، پەیمانکاران و ئەربابەکانیان له ئیشی منداڵانی زبڵگەڕ
ایسنا: بوونی 14 هەزار “زبڵگەڕ”ـی نافەرمی له وڵات / 89 له سەدی زبڵگەڕەکان کۆچبەری نایاسایین
ایسنا: پشکی ملیاڕدیی شارەوانی له سووڕی دارایی “زبڵ” / قازانجی پەیمانکاران له سەرپێچییه زبڵگەڕییەکان
ڕۆژنامەی شرق: ڕانتی ملیاڕدیی زبڵەکان
خبر آنلاین: هەژاریی منداڵان له ناو زێڕی پیس
ڕادیۆ زمانه: چەوساندنەوەی منداڵانی کۆچبەر له لایەن “مافیای زبڵ”
ڕۆژنامەی ایران: ڕۆڵی نکۆڵی هەڵنەگری سلێبریتییەکان له ئامادەکردنی بیری گشتی
اعتماد آنلاین: داهاتی ملیاڕدیی له کۆکردنەوەی زبڵەکانی تاران / بوونی 14 هەزار زبڵگەڕی نافەرمی له وڵات
دەنگی ئەمریکا: پتر له 4 هەزار منداڵ له تاران زبڵگەڕن
همشهری آنلاین: ئەو منداڵیانەی که به تاڵان دەبرێت!
ایلنا: نامەی کامبیز دیرباز بۆ شارەوانی تاران له بارەی منداڵانی زبڵگەڕ
ایرنا: وڵامی “حەناچی” به “دیرباز” له بارەی منداڵانی زبڵگەڕ
ایلنا: ناڕەزایەتی پەریناز ئیزەدیار له سەر بارودۆخی منداڵانی زبڵگەڕ
یانا: ئازاده سەمەدی: ئێمه به بینینی ڕەنجی منداڵانی زبڵگەڕ ڕانەهاتووین
آپاڕات: تاڵانی منداڵی، منداڵێتی به تاڵانچووی منداڵانی زبڵ به کۆڵ
هەواڵدەری آنا: بەرەنگاربوونەوەی باندەکانی کۆکردنەوەی زبڵ؛ ئیدعایەک که هیچ کات نەسەلمێنرا
ڕۆژنامەی جام جم: هاتنی منداڵان بۆ ناو پرۆسەی کۆکردنەوەی زبڵ
سلامت نیوز: ئاماری تاڵی زبڵگەڕیی منداڵان
اقتصاد آنلاین: 14 هەزار منداڵی زبڵگەڕیی هەڵوەدای زێڕی ڕەش!
ڕۆژنامەی تعادل: منداڵان ئامرازی دەستی مافیای زبڵگەڕی
ڕۆژنامەی مردم سالاری: 89 له سەدی زبڵگەڕان کۆچبەرانی نایاسایین
ڕۆژنامەی مردم سالاری: بڕی داهاتی پەیمانکارانی شارەوانی له منداڵانی زبڵگەڕ چەندەیه؟
ڕۆژنامەی خراسان: هۆشداری سەبارەت به هەڵکشانی ئاماری زبڵگەڕان
میدان: داهاتی پەیمانکارانی شارەوانی له کاری منداڵانی زبڵگەڕ چەندەیە؟
توسعه ایرانی: پشکی 2/4 له سەدی منداڵان له داهاتی 766 ملیاڕد تمەنی زبڵگەڕی
رکنا: به فەرمانێک، بازرگانی گەوره و پڕداهاتی “زبڵگەڕی” ناوەستێنرێت
رکنا: گواستنەوەی منداڵانی زبڵگەڕ بۆ ناو چاڵ و گاراژەکان / منداڵان له پرۆسەی زبڵگەڕی ناسڕدرێنەوه
دیدار نیوز: منداڵیم له ناو زبڵەکاندا به تاڵان دەچێت
توانمندسازی حاکمیت و جامعه: دەسەڵات و دەستڕۆیشتوویی پەیمانکاران و خاوەن بەرژەوەندییەکان له بەڕێوەبردنی پاشماوەی وشک
رویداد 24: داهاتی زۆری زبڵ / ئایا شارەوانییەکان له بوونی منداڵانی زبڵگەڕ بێ ئاگان؟
شرق نیوز: ڕۆژی جیهانیی کاری منداڵ، دیمانه لەگەڵ ڕۆژنامەی شەڕق: تڕاژێدیای کپی منداڵانی زبڵگەڕ
ڕۆژنامەی شرق: تاڵانی منداڵی له بازاڕی 3 هەزار ملیاڕدیی زبڵئازاده سەمەدی: ئێمه به بینینی ڕەنجی منداڵانی زبڵگەڕ ڕانەهاتووین
ایرناپلاس: داهاتی ملیاڕدیی شارەوانی، پەیمانکاران و ئەربابەکانیان له ئیشی منداڵانی زبڵگەڕ