هاوسەرگیریی مسیار / زواجی مسیار

هاوسەرگیریی مسیار / زواجی مسیار

ئێمە پێشنیارتان پێ دەدەین ئەم جوڵەگڕافییەی سەرەوە کە سەبارەت بە هاوسەرگیریی مسیار ببینن. ئینجا بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی ئامارەکانی زواجی مسیار لە ئێران و کوردستان دەتوانن ئەم دەقە و دیکەی وتارەکانی ئەم لاپەڕە بخوێننەوە.
هاوسەرگیریی یان زەواجی مسیار یان سیغە گرێبەستێکی کاتییە کە بڕی مارەیی دیاری‌کراوی هەیە کە لە نێوان ژن و پیاودا دەبەسترێ و لە ئایین‌زای شێعەدا باوە، بەڵام لە ئێستادا بڵاوبوونەوەی ئەم دیاردە لە وڵاتی عێراق و هەرێمی کوردستانیشدا بۆتە باسی ڕۆژانە. لەم جۆرە هاوسەرگیرییەدا، لەگەڵ کۆتایی‌هاتنی ماوەی دیاریکراو پەیوەندیی هاوسەرێتییەکە خۆ بە خۆ هەڵدەوەشێتەوە و هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​بە هاوسەرگیریی کاتی ناسراوە.لێکدانەوەی زواجی مسیار یان سیغەی کاتی خەڵکە ئایینی و نەریتخوازە توندەڕەوەکانی کۆمەڵگا، هاوسەرگیریی کاتی بە فاکتەری ڕێگری‌کردن لە لەشفرۆشی و بەدڕەوشتیی تاکەکان دەزانن، لە بەرامبەردا نەیاران هاوسەرگیریی کاتی بە ڕێ‌دەرەتانێک بۆ داوێن‌پیسیی پیاوان و پێشێل‌‌کردنی مافەکانی ژنان و منداڵان دەیبینن.بە وتەی چالاکوانانی یاسایی، ئەم جۆرە هاوسەرگیرییە یەکێک لە هۆکارەکانی هاوسەرگیریی منداڵ و دەرکەوتنی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنانە. لەم جۆرە پەیوەندییەدا پیاو لە بەرامبەر بڕە پارەیەکی دیاری‌کراو و بە شێوەی پێشوەختە داوای سێکس لە ژنە دەکات.سیغە جگە لە فشارە دەروونییەکان و ناوناوتۆرەی کۆمەڵایەتی، ژن ڕووبەڕووی لێکەوتە و پرسگەلی پەیوەست سەرپەرشتیاری منداڵی بەرهەمی سیغە و هەروەها میرات دەکاتەوە.سیغە یان زواجی مسیار لە ڕوانگەی ژنەوەژمارەیەکی بەرچاوی ژنان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناڤین و کوردستان حەزیان لە سیغە نییە و پێیان قێزەونە و بە لایانەوە پەسەندکراو نییە، بەڵام یاسادانەران شەرعیەتی نیمچە یاساییان بە سیغە داوە و بەشی ئایین‌پەروەری کۆمەڵگای ئێران هاوسەرگیریی کاتییان لە چوارچێوەی سیغەی مەحرەمێتیدا قبووڵ کردووە و پێی پابەندن.

 

سیغە یان هاوسەرگیریی مسیار لە کوردستان

لە دوای ڕووخانی ڕژێمی سەدام حسێن هەرێمی باشووری کوردستان زیاتر دەروازەکانی بەرەو ڕووی جیهان بە گشتی و وڵاتانی دراوسێ بەتایبەتی کراوە. بە جۆرێک کە هەرێمی کوردستان بوو بە بەهەشتی دۆزینەوە هەلی کار و لە زۆربەی وڵاتانی جیهانەوە (لە هەر دوو ڕەگەزەکە بەتایبەت پیاوان) بارگەیان لە هەرێمی کوردستاندا هەڵدەخست. ئەم بیانییانە هەندێ جار بە ساڵ لە هاوسەرەکانیان بەدوور دەبوون و ئەمە ترسێکی لە ناو نەریتخوازان و ئیسلامییەکانی هەرێمی کوردستاندا دروست کرد کە نەکا بێ‌ڕەوشتی پەرە بستێنێ و ئەوە زەمینەی بۆ هێنانە گۆڕەوەی بابەتی هاوسەرگیریی مسیار خۆش کرد بەڵام لە لایەن ژنان و پیاوانی چالاکوانی مافەکانی ژنانەوە بە توندی بەرهەڵستی کرا بەڵام هەرچییەک بێ سیغە بە شێوەی یاسایی نەچووە بواری جێبەجێکردنەوە بەڵام لە ژێر جلی شاردا بە شاراوە و نیمچە ئاشکرا لە هەندێ شاری هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێ بەتایبەت شاری سلێمانی ئەویش لەبەر ئەوەی درێژایی سنوورەکەی لەگەڵ ئێران زیاترە و هەروەها خەڵکەکەشی لە چاو ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کودرستان زۆر نەریتخواز نین. ئەو ژنانەی کە سیغە دەکرێن هەندێکیان لە ناو شوقە و خانووی تایبەتدا دەژین کە لە ناویاندا ژنانی ئێرانی و هەروەها ژنانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بەدی دەکرێن دەینە هەرێمی کوردستان.

هەندێ لە پیاوە عەرەبەکان بە نیازی سیغەکردن یان هاوسەرگیریی مسیار ڕوو لە ئێران (مەشهەد) دەکەن. ماوەیەک لەمەوبەر مەشهەدییەکان لە دژی هاتنی عەرەبەکانی وڵاتانی کەنداو بە گشتی و عێراق بەتایبەتی بۆ مەشهەد بە نیازی سێکس‌کردن، ڕژانە سەر شەقامەکان و بە ناڕەزایەتی‌نواندن پیشانیان دا کە هەندێ لە شێعەکانیش دژی ئەم نەریتەن و داوایان لە دەوڵەتی ئێران کرد کە پێش بەم توریزمە سێکسییە بگرێت.

هەروەها لە هەرێمی کوردستانیشدا کە سیغە یان هاوسەرگیریی مسیار دیاردەیەکی تا بڵێی نوێ و نانۆڕمە بە جۆرێک کە لە هەرێمی کوردستان وشەی “سیغەیی” جنێوە، دەنگی چالاکڤانانی مافەکانی ژن و زانایانی ئایینی دەرهێناوە.

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش سیغە یان هاوسەرگیریی مسیار دیاردەیەکی نانۆڕمە بەڵام لە ژێر هەژموونیی دەسەڵاتی شێعە بەم جۆرە هاوسەرگیرییەوە تێوەگلاوە. لە ئێستادا هیندیک پیاوانی کوردستانی باشور بە بیانووی ئاڵوگۆڕی بازرگانی یان گەشت و سەیران لەگەڵ هاوڕێکانیان دەچنە مەشهەد و شومال (باکور) و لەوێ ژن سیغە دەکەن و لە ژێر ناوی سیغە کاری سێکسی بەئەزموون دەکەن.

زیاتر ببینە

گەڕان

وتارە زانسیتییەکان

بابەتە پەیوەندیدارەکان

ناساندنێکی کورت

کامیل ئەحمەدی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە. خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە بواری مرۆڤناسیی کۆمەڵایەتی و ئێتنۆگرافیای وێنەیی لە زانکۆی کێنت لە وڵاتی ئینگلتەرا، و هەروەها خولە پسپپۆڕییەکانی سیاسەت لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و شێوازی توێژینەوەی لە زانکۆکانی تری بەریتانیا وەرگرتووە و بە توێژەری بواری نەریتە زیانبەخشەکان ناسراوە . ئەحمەدی سەرپەرشتیار و سەرنووسەری کتێب و کۆمەڵە وتارە توێژینەوەییەکان بە هەر سێ زمانی فارسی و کوردی و ئینگلیزییە. ناوبرا و لە ساڵی ٢٠١٧ خەڵاتی “نامووس / شانازیی ڕاستەقینە”ـی لە ڕێکخراوی IKWRO لە زانکۆی یاسای لەندەن بە دەست هێناوە و لە ساڵی ٢٠١٨شدا خەڵاتی “ئەدەب و زانستە مرۆییەکان”ـی زانکۆی جۆرج واشینگتۆن بۆ کۆمەڵە بەرهەمەکانی بەشی ئەدەب و زانستە مرۆییەکان بەخشرایە کامیل ئەحمەدی. بەشێک لە بەرهەمەکانی بریتین لە: سازگاری و خۆڕاگری لە مەهاباد، ڕوانینێکی دیکە بۆ ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا (باکوری کوردستان)، بە ناوی نەریت، ماڵێک لەسەر ئاو، زایەڵەی بێدەنگی، تاڵانی منداڵی و….

پرسیارە باوەکان

  • هۆکارەکانی هاوسەرگیریی کاتی چین؟ لە ڕوانگەی ئایینی و لە ڕوانگەی هەندێک کەسی ئایین‌پەروەرەوە، هاوسەرگیریی کاتی ڕێکارێکی پاڵپشتانە بۆ بێوەژنەکان و ژنانی بێ‌سەرپەرشت و کەمدەرامەتە کە گوایا دەتوانێ ڕێگریش لە سۆزانێتی و لەشفرۆشی بکات. بەڵام جیا لە ئاراستەی ئایینی، هەندێک پێیان وایە کە بە هۆی هاوسەرگیری کاتییەوە کۆمەڵێ لە پیاوان چێژخوازی و فرەچەشن‌خوازییان بەدی هاتووە و پێگەی ژنان لە ناو کۆمەڵگادا لاواز و مافەکانیان پێشێل بووە.
  • یاساکانی سیغە چین؟ زۆرێک لە مەرجەکانی هاوسەرگیریی هەمیشەیی لە یاساکانی هاوسەرگیریی کاتیدا بوونی نییە. مەرجەکانی هاوسەرگیری کاتی بەم شێوەن: خوێندنەوەی خوتبەی مارەبڕینی هاوسەرگیریی کاتی لە لایەن کەسێکی ژیر و پێگەیشتووەوە (پێویست بە گرتنی پارێزەر ناکا و ئەگەر پیاو و ژنەکە شارەزای زمانی عەرەبی نەبن، دەتوانن خوتبەی هاوسەرگیریی کاتی بە زمانی فارسی بخوێننەوە)، و دیاری‌کردنی بڕی مارەیی و ماوەی هاوسەرگیریی کاتی بە پێی ڕەزامەندیی هاوسەرەکان. ژن لە کاتی هاوسەرگیریی کاتیدا نابێ ژنی هەمیشەیی یان کاتیی پیاوێکی دیکە بێ و ئەگەر پێشتر هاوسەرگیری کردبێ، ئەوا دەبێ ماوەی عەدەکەی تەواو بووبێت (ماوەی عەدەی هاوسەرگیریی هەمیشەیی نزیکەی سێ مانگە و عەدەی سیغەی کاتی نزیکەی چل و پێنج ڕۆژە. ژنی لەزک‌وێستاو بۆ سیغەبوون پێویستی بە ڕاگرتنی عەدە نییە). هاوسەرگیریی کاتی بە بێ مۆڵەتی باوک یان سەرپەرشتیاری کچەکە ڕێگەپێدراو نییە. هاوسەرگیریی کاتی لەگەڵ ژنی زیناکار لە پیاو حەرامە.
  • یاسای فەرمیی ئێران سەبارەت بە سیغەی کاتی چییە؟ لە فیقهـ و یاسای فەرمیی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا بنەماکانی هاوسەرگیریی کاتی و سیغەی مەحرەمێتی، تەنانەت بۆ هاوسەرگیریی کاتیی منداڵ و لێک مەحرەم‌بوونیان، سەرەڕای ئەوەی لێک جیاوازن بەڵام وەکوو یەک سەیر دەکرێن. کە ئەمە ئاڵۆزییە یاساییەکانی تۆختر کردۆتەوە، چونکە دەبێتە هۆی لێکەوتەی ناخۆشی وەکوو هاوسەرگیریی منداڵان، وازهێنانی منداڵان و مێرمنداڵان لە قوتابخانە، پێشێل‌کردنی مافەکانی ژنان، پێشێل‌کردنی مافەکانی منداڵان، و دەرکەوتنی زیانی جەستەیی و دەروونی، بەتایبەت بۆ سەر کچان و ژنان.
  • ڕێکارەکانی کەم‌‌کردنەوەی زیانەکانی هاوسەرگیریی کاتی چین؟ یاسادانان بۆ زیاد‌کردنی تەمەنی هاوسەرگیریی کاتی و سیغەی مەحرەمێتی، تۆمار‌کردنی فەرمی و یاسایی سیغەی مەحرەمێتی / هاوسەرگیریی کاتی لە نووسینگەکانی تەڵاق و هاوسەرگیری، بە ناچاری‌‌کردن و بێبەرامبەر‌کردنی خوێندن، ئەنجامدانی ڕاوێژکاریی یاسایی و تەندروستیی بێبەرامبەر بۆ سیغەی مەحرەمێتی/هاوسەرگیریی کاتی، مەرجدار‌کردن و دانانی ئاستەنگی یاسایی بۆ سیغەی مەحرەمێتی/هاوسەرگیریی کاتی، یاسادانان لە بواری نەفەقە و مافی هەڵوەشاندنەوە بە قازانجی ژنان لە هاوسەرگیری کاتی، باشتر‌کردنی بارودۆخی ئابووری و ڕەخساندنی هەلی کار و کارخولقێنی بۆ ژنان، ڕۆڵ‌گێڕانی پیاوانی ئایینی وەک هێزی کاریگەر لە ناو ئایین‌پەروەرەکان لە پێناو گۆڕینی شێوەی هاوسەرگیریی کاتی لە ئێران، بەستێن‌سازیی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی لە ڕێگەی میدیای گشتی و ڕێکخراوە ناحکومییەکانەوە.
  • خوتبەی مارەبڕین بۆ سیغەی کاتی چۆنە؟  لە شێوازی یەکەمدا کەسی سێیەم بوونی هەیە کە مارەبڕە و دەبێتە نوێنەری هەر دوو لا و پاش ئەوە بە نوێنەرایەتی لە ژنە دەڵێ «زَوَّجتُ مُوکِّلَتی (ناوی ژنە) مُوَکَّلی (ناوی پیاوە) فِی المُدَّهِ المَعلُومَهِ عَلَی المَهر المَعلُوم» و ئینجا به نوێنەرایەتی لە پیاوە دەڵێ: “قَبِلتُ التَّزویجَ لِمُوَکِّلی (ناوی پیاو)”. لە شێوازی دووهەمدا ژن و پیاوە خۆیان خوتبەی سیغەی مەحرەمێتییەکەیان دەخوێنن. لەم حاڵەتەدا ژنە دەڵێ: «زَوَّجتُکَ نَفسِی فِی المُدَّهِ المَعلُومَهِ عَلَی المَهرِ المَعلُوم»؛ واتە من خۆم بۆ ماوەیەکی دیاری‌کراو و بڕە مارەییەکی دیاری‌کراو لە تۆ مارە کرد، و پیاوە لە وڵامدا دەڵێ: «قَبِلتُ التَّزویجَ» واتە من ئەم هاوسەرگیرییەم قبووڵ کرد. خوتبەی هاوسەرگیریی کاتی دەتوانرێ لە لایەن یەکێک لە لایەنەکان (پیاو یان ژن) بخوێنرێت. بۆ وێنە ئەگەر پیاوە خوتبەی مارەبڕینەکەی خوێند، لە پێشدا بە ژنە بڵێ: ئایا من دەتوانم ببمە نوێنەری تۆ و بۆ ماوە و بڕە پارەیەکی دیاریکراو تۆ لە خۆم مارە بکەم؟ ژنە لە وڵامدا دەڵێ: بەڵێ. ئەوجا پیاوە – وەک باسمان کرد – خوتبەکە دەخوێنێتەوە. هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکە لە دەرەوەی ماوەی دیاریکراو لە سیغەی کاتیدا دەتوانرێ بە تەنیا لە لایەن ژنەوە ئەنجام بدرێت.