ئەوڕۆکه سەلمێنراوه و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیش پێداگری له سەر ئەم خاڵه دەکا که خەتەنه نه تەنیا هیچ سوودێکی پزیشکی بۆ ژنان نییه و هەروەها دەبێته هۆی شێواندنی کۆئەندامی زایەندییان، بەڵکوو زیانی مەترسیداری جەستەیی و ڕۆحی – دەروونیشی لێ دەکەوێتەوه. سەرەڕای ئەمه هێشتا له زۆرێک له ناوچە گوندییەکان و له ناو ئەو کەسانەی که باوڕی ئاینی تایبەتیان هەیه، نەریتی “خەتەنەی ژنان” باوه و کەم کەس لەم بارەوه زانیاری هەیه. فیلمی “به ناوی نەریت” بەرهەمی لێکۆڵینەوه و توێژینەوەی چەند ساڵەی ناوچه گوندییەکانی ڕۆژاوا و باشووری ئێرانه.