لەسەر ئەو بابەتە مووشنگڕافیی سەرەوە ببینن؛ بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر و تەواوت دەق و وتارەکانی دیکەی ئەم مالپەڕە بخوێننەوە.
هاوسەرگیریی یان زەواجی مسیار یان سیغە گرێبەستێکی کاتییە کە بڕی مارەیی دیاریکراوی هەیە کە لە نێوان ژن و پیاودا دەبەسترێ و لە ئایینزای شێعەدا باوە، بەڵام لە ئێستادا بڵاوبوونەوەی ئەم دیاردە لە وڵاتی عێراق و هەرێمی کوردستانیشدا بۆتە باسی ڕۆژانە.
لەم جۆرە هاوسەرگیرییەدا، لەگەڵ کۆتاییهاتنی ماوەی دیاریکراو پەیوەندیی هاوسەرێتییەکە خۆ بە خۆ هەڵدەوەشێتەوە و هەر لەبەر ئەم هۆکارەش بە هاوسەرگیریی کاتی ناسراوە.
لێکدانەوەی زواجی مسیار یان سیغەی کاتی خەڵکە ئایینی و نەریتخوازە توندەڕەوەکانی کۆمەڵگا، هاوسەرگیریی کاتی بە فاکتەری ڕێگریکردن لە لەشفرۆشی و بەدڕەوشتیی تاکەکان دەزانن، لە بەرامبەردا نەیاران هاوسەرگیریی کاتی بە ڕێدەرەتانێک بۆ داوێنپیسیی پیاوان و پێشێلکردنی مافەکانی ژنان و منداڵان دەیبینن.
بە وتەی چالاکوانانی یاسایی، ئەم جۆرە هاوسەرگیرییە یەکێک لە هۆکارەکانی هاوسەرگیریی منداڵ و دەرکەوتنی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنانە. لەم جۆرە پەیوەندییەدا پیاو لە بەرامبەر بڕە پارەیەکی دیاریکراو و بە شێوەی پێشوەختە داوای سێکس لە ژنە دەکات.
سیغە جگە لە فشارە دەروونییەکان و ناوناوتۆرەی کۆمەڵایەتی، ژن ڕووبەڕووی لێکەوتە و پرسگەلی پەیوەست سەرپەرشتیاری منداڵی بەرهەمی سیغە و هەروەها میرات دەکاتەوە.سیغە یان زواجی مسیار لە ڕوانگەی ژنەوەژمارەیەکی بەرچاوی ژنان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناڤین و کوردستان حەزیان لە سیغە نییە و پێیان قێزەونە و بە لایانەوە پەسەندکراو نییە، بەڵام یاسادانەران شەرعیەتی نیمچە یاساییان بە سیغە داوە و بەشی ئایینپەروەری کۆمەڵگای ئێران هاوسەرگیریی کاتییان لە چوارچێوەی سیغەی مەحرەمێتیدا قبووڵ کردووە و پێی پابەندن.
English
Farsi (فارسی)
