ئێتنۆگڕافی وێنەیی ماتۆڕ تەکسییەکانی تاران (1383) BBC

ئێتنۆگڕافی وێنەیی ماتۆڕ تەکسییەکانی تاران (1383)  BBC

لە ئاسمانەوە کە دەگەیە سەر عەرز قرچەی گەرمای هاوین دەموچاو دەبرژێنێتەوە، فڕۆکەخانە وەک هەمیشە قەرەباڵغ، کوڵاو، پڕ لە دەموچاوی شاد و غەمگینە. لە وەها کەش و هەوایەکی گەرمدا بۆ خۆپارێزی لە قەرەباڵغی جادەکان و تڕافیکی تاران چی لە “ماتۆڕ تاکسی” باشترە. لە دەور مەیدانی ئازادی زۆر بە ئاسانی دەتوانین لە سەر نرخ لەگەڵ “مۆحسین تەوەکولی” ڕێک بکەوین.

مۆحسین بە بێ کڵاوی ماتۆڕ و بیمەی سەرنشین دەڵێ: “من خوێندکاری زانکۆم، دوو منداڵم هەیە. لە بەر بێکاری لە باکووری ئێرانەوە لە ڕەشتەوە هاتووم بۆ تاران. ڕۆژی 10 کاتژمێر مسافرکێشی دەکەم. ئەگەر بەخت یارم بێ و تووشی ڕوودای هاتووچۆ نەیەم و بڕە پارەی سزا نەدەم بە هاوکاری خزم و کەس دەتوانم هەتا سەری مانگ خەرجی بنەماڵە و خوێندنم دابین بکەم.”

چەند وێنە لە ماتۆڕسوارانی شەقامەکانی تاران لە ژێرەوە ببینن:

سەرچاوە: BBC

ماتۆڕسکیل‌سوارێک لە بەردەم بورجی ئازادیی تاران.

دیمەنی شەقام و ئۆتۆمبێلەکان لە پشت شوشەی ماتۆڕسکیلێکەوە.

سێ پیاو بە یەک ماتۆڕسکیلدا لە شەقامێک دەڕۆن.

ماتۆڕسکیل‌سوارێکی کاڵاو سوور لە تەنیشت پاسەکاندا کارتۆنێک دەگوازێتەوە.

شۆفێری ماتۆڕسکیلێک پارەی کاخەزی بە دەستەوە گرتووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *