تاوتوێی ئاشتییانەی چالنجی شوناسی ئێتنیکی له ئێران

دابەزاندن PDFی وتار

(توێژینەوەیەک به شێوازی GT له نێوان پێنج گرووپی ئێتنیکی ئێران)

نووسەر: کامیل ئەحمەدی

پوخته

لە مێژووی هاوچەرخدا، ئێران بەرەوڕووی درێژەی فرەڕەنگیی شوناسی/ ئیتنیکی بۆوە کە لە سای گەشەی ڕەوتەکانی جیهانیگەری، شایەدی دەرکەوتنی ناکۆکیگەلی جیدیی نێوان ئیتنیکی بە هۆی هەڵاواردن و نایەکسانی لە پێناو شوناس‌خوازی و دادپەروەری بە ڕواڵەتێکی ئاشتی‌تەوەرانەین.

لەم توێژینەوەیەدا بە قووڵ‌بوونەوە لە ڕەهەندەکانی حکوومتگەلی ئیسلامی و رۆژئاوایی، کاریگەری‌دانانی شارستانییەتی ئێرانی (بەپێی بنەماکانی نیشتمانی، زمانی و ئایینی) لە سەر پێنج گرووپی ئیتنیکیی فارس، تورک، کورد، عەرەب، و بەلووچ لێک دراوەتەوە. چەسپاندنی قۆرغەکارانەی بنەماکانی شوناسی فارس وەک کۆمەڵەی شوناسی نەتەوایەتیی ئێرانی، دۆخێکی ڕوو لە دابەزینی بە شوناسی مێژوویی ئێرانی بەخشیوە و دۆزی شوناس‌خوازانەی گەلانی دیکەی ئێرانیی بە دواوە بووە.

ئەم توێژینەوه له سەر ئاستی 13 پارێزگای ئێران به شێوازی چۆنایەتی ئاوێتەیی (GT ) و ئەندازه گرتن و ئامرازی دیمانەی قووڵ و دێکۆمێنتی کتێبخانەیی و پرسیارنامەی کراوه داتاکانی له بوارەکانی «شوناسی ئاینی و شوناسی نەتەوەیی (سازان یان دژایەتی)»، «سنووره کەلتوورییەکانییە نێوان ‌ئێتنیکییەکان»، «لەمپەرەکانی بەر دەم بزووتنەوەی ئێتنیکی و نەتەوەیی»، «سڕینەوەی کەلتوورەکان»، «ئاراستەی ئاشتییانە بۆ تێپەڕین له قەیران» هەڵێنجاندووە و پۆلێنبەندی کردووه و مۆدێلێکی چەمکیی وەدەست هێناوه که تێیدا فاکتەرە سەرەکییەکان (ئابووریی و ئایدۆلۆژیایی)، فاکتەرە کاریگەرەکان (میدیا و شێوازی ژیان) و فاکتەرە زەمینەییەکان (پارامەتره یاسایی، کەلتووریی و بەدبەڕێوەبەرییەکان) دیاردەتەوەری (داخوازی دادپەروەری / لێکپسانی کۆمەڵایەتی) بێچمیان گرتووه و کردەوەی ستراتیژانەی (کردەوەی ئاشتییانه، قبووڵکردنی بارودۆخ و پەیوەندیی دەوڵەت و نەتەوه) و لێکەوتەکانی (سەقامگیری و دابەزینی سەرمایەی کۆمەڵایەتی) خراوەتە ڕوو.

وشە کلیلییەکان: ئێران، شوناسی ئێتنیکی، شوناسی نەتەوەیی ئێرانیی، فارس، تورک، کورد، عەرەب، بەلووچ، گەشە، دادپەروەری

پێشەکی و بەراییەکان

فرەیی و فرەڕەنگیی شوناس، وەک ڕاستییەکی کۆمەڵایەتی نه تەنیا له سەردەمی هاوچەرخ کەم نەبووەتەوه، بەڵکوو لە سای جیاوازیی و لێکنەچوونه شوناسییەکان بووەته بابەتێکی گەنگەشاوی. له نیوەی دووهەمی سەدەی بیستەمی زایینی، پرۆسەکانی به جیهانیبوون، بۆ وێنە گەشە و پەرەسەندنی میدیاکان، گەشەی وشیارییه شوناسییەکان و هەلی دووبارە نواندنەوەیان) له پاڵ سەرچاوه کۆنەکانی شوناس‌سازی (نەتەوه، ئاین، ئاینزا و نەتەوایەتی)، شوناس‌خوازییە نوێکان له سەر بنەمای ڕەگەزێتی، هۆگرییه سێکسییەکان، شێوازی ژیان، گرووپه نیمچه ئاینییەکان و دیکەی فاکتەرەکان داوای به فەرمی‌بوون دەکەن.

ئێران وڵاتێکی فرەئێتنیکییه و بابەتی یەکگرتن یان لێکبڵاویی ئێتنیکیی لە پەیوەندیی لەگەڵ یەکدەستی کۆمەڵایەتی و تەبایی کۆمەڵایەتییەکەی جێی تێڕامانه و لەگەڵ هەڵگیرسانی شۆڕشی ئیسلامی (1357)، سیاسەتە ئێتنیکییەکانی وڵات له زۆرێک له حاڵەتەکاندا نە پیشان دراوه و نە بەدی کراوە. حکوومەتەکانی ئێران بەردەوام هەڵوەدای لێکچوواندنی ئێتنیکەکان بوون؛ واته ڕوانگەی دەسەڵاتداران زیاتر تێکەڵکردنی شوناسه جۆراوجۆرەکان له چوارچێوەی شوناسێکی یەکگرتوو و له ژێر چەتری ئێتنیکی فارس بووه و ئێران تەنانەت پەسندکردنی سیاسەتە کەلانەکانی پەیوەست به ئێتنیکه ئێرانییەکان له ساڵی 1378 (حق پناه، 1382)، به هۆی بوونی هەڵاواردن و نایەکسانییەکانی ناو پێکهاتەی سیاسی، ئابووریی و کەلتوورییەکانی کۆمەڵگا، کێشمەکێش و چالاکییه شوناسخوازییەکان له سەر دوو تەوەری ئێتنیکایەتی و ئاین وەک گشتگیرترین ئاستی شوناسی گرووپیی بوو به تەوەری چالاکییه سیاسییەکان.

وێنەی ژماره 1: خەریتەی ئێران و دراوسێکانی

هۆکارگەلێکی گرنگی وەکوو سوودمەندبوون له هاوبەشییه کەلتووریی – زمانییە ناوئێتنیکییەکان، سازان و پەیوەندیی سۆزداریی ناوگرووپی، سەرهەڵدانی بزووتنەوەی بەکۆمەڵ له ناوچەکانی نیشتەجێبوونی ئێتنیکه تایبەتەکان، پەرەسەندنی میدیا خۆجێییەکان، بەجیهانیبوون، گەشەی هەستی خۆوشیاریی، کاریگەری هێزه گەورەکان له سەر بلیمەتە ئێتنیکییەکان و خستنە ڕووی داخوازییه تایبەتە ئێتنیکییەکان بووەتە هۆی تۆخ و تۆکمه بوونی شوناسه ئێتنیکییەکان. ئەم ئاسته له شوناسی گرووپیی له ئێران فرەڕەنگیی و فرەییەکی بێ‌ژومار لە خۆ دەگرێت، بەڵام له دێرزەمانەوه گوتاری زاڵی ئێتنیکی له پێناو لێکچوواندنی شوناسی (به ئاینی و ئێتنیکایەتییەوه) بووه و توانای قبووڵ کردنی فرە‌خوازی و فرەڕەنگیی نەبووه.

لێکچوواندنی شوناسی له ئێران و پاراستنی یەکدەستی و ئاسایشی نیشتمانیی و یەکپارچەیی وڵات ئامانجی بوۆچوونی دەوڵەتە جیاجیاکان بووه، بەڵام دەرهاویشتە و لێکەوتەی ئەم شێوازی حوکمڕانییه بۆتە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیی و هەروەها هەستی بەشخوراوی ئێتنیکەکان و پەرەسەندنی نایەکسانی و هەڵاواردی لێ کەوتۆتەوە و ئەویش بۆتە هۆی کەلێنی نێوان ئێتنیکی و هەروەها نێوان ‌ئێتنیکەکان و دەسەڵات. سەرهەڵدانی بزووتنەوەکان و گرووپه شوناس‌خوازه سیاسییەکان و سەرکووتکردنیان له لایەن حکوومەتی ناوەندی بۆتە هۆی تۆخبوونی ڕادیکاڵگەرایی و له ئەنجامدا کەمینەی خاوەن دەسەڵاتی سیاسی له بری شێوازی دیموکڕاتیکانه و ئاشتییانه، هۆگریی موونارشیکانە، دیکتاتۆرانه و سەرکووتکەرانەیان هەڵبژاردووه.

هۆی گرنگایەتی ئەم توێژینەوه له پێکهاتەی موزاییکی کۆمەڵگای ئێرانه. کۆمەڵگای ئێران له دێرزەمانەوه ژیانی جیهانی فرەئێتنیکی له خۆ گرتووه و لەگەڵ شوناسه گرووپییه بێژومار و هەمەجۆرەکاندا ڕاهاتووه. هەر لەبەر ئەوەش هەندێ له خاوەن تیۆرییەکان لەو باوەڕەدان که هەر چەشنه ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە تاوتوێکردنی گشتێتی ئەم کۆمەڵگا فرەئێتنیکییە، به بێ گرنگیدان و لێکدانەوەی فاکتەرە ئێتنیکییەکان ناتەواو و نووقسانه. بە ئاوڕدانەوه له گرنگایەتی ڕوو له هەڵکشان و پایەداری کۆمەڵگە ئێتنیکییەکان له پێکهێنان و پتەوکردنی یەکپارچەیی کۆمەڵایەتی، تاوتوێکردنی زانستییانەی ئێتنیکەکان پتر له جاران کەوتۆته بەر سەرنج. هاوپەیوەندێتی ئێتنیکایەتی و یەکپارچەیی شوناسەکان له کۆمەڵگە فرەئێتنیک و فرەکەلتوورەکان دەتوانێ ئاشتەوایی لێ بکەوێتەوه و کەلێنه ئێتنیکییەکان پڕ بکاتەوه. لێرەدا گرنگایەتی بابەت و پرسی سەرەکی چۆنیەتی و بۆچییەتی شوناسی گشتی ئێتنیکەکان له وڵاتی ئێرانه. شوناسی گشتی یان کۆمەڵایەتی هێمای ئەو مەڵبەندە و قەڵەمڕەوێک له ژیانی کۆمەڵایەتییه که کەسێک به ڕاناوی ئاماژەی «ئێمه» خۆی دەروەست و پێبەستراو و قەرزدار بەو دەزانێ و له ئاست ئەو هەست به پابەندیی و ئەرک دەکات.

مەیدانی توێژینەوه

سێ بنەمای سەرەکی شوناسی نیشتمانی له ئێران بریتییه له:1. جوگرافیا و وڵات به ڕاژانەکانی نێوان پێدەشتی ئێران لەگەڵ ناوچه کوێستانییەکانی؛ 2. زمانی فارسی به هەموو ئەو گۆڕانکارییانەی که به هۆی تێکەڵبوون لەگەڵ زمانەکانی تورکی، مغۆلی و عەرەبی بوویەتی؛ 3. ئاینی ئیسلام که سەرەڕای هەموو ناکۆکییه تاقمییەکان، بنەما و بناغەکەی جێگیره و به پتەوی ماوەتەوه.

شوناسی ئێرانی هاوشێوەی شوناسی هەر کام ئێتنیکه توێژینەوە له سەرکراوەکانی ئەم توێژینەوه له درێژەی قۆناغە مێژووییەکانی ئەم وڵاتەدا تووشی گۆڕانکارییەکی زۆر هاتووه و هەموو جارێ هەندێ لە توخمەکانی ئاڵوگۆڕی بە سەردا هاتووە، وەک چۆن هەندێ له بیرمەندانی ناسیۆنالیستی وەکوو ئاخووندزاده، میرزا ئاقاخانی کرمانی، سادق هیدایەت، مەلەکولشوعەرای بەهار و … به هۆی هەموو ئەو کاولکارییانەی که پاش ئەو هێرشەی کە کردیانە سەر ئێران سەرکۆنەی عەرەبەکانیان کردووه (بیگدلو، 1380).

له مەڕ شوناسی ئەوڕۆیی ئێران زۆر جار ئاماژه بەو فرەڕەنگیی و فرەییانە دەکرێ که ئاماژه به هەموو جۆره گوتارەکانی ژێرلقی ئەم شوناسه دەکەن. لێکدانەوەی چل‌پاژە لەو لێکدانەوه ڕاستانەیه که دەتوانین بۆ ڕوونکردنەوەی بارودۆخی شوناسی ئێرانی ئەوڕۆیی به کاری ببەین (شایگان، 1381 و 1378). له بزووتنەوه ئێتنیکی، سیاسی و ئاینییەکانی سەردەمی ساسانییەکاندا چەمکی مێژوویی شوناسی ئێرانی بێچمی گرت و له سەردەمی ئیسلامیدا، وێڕای هەوراز و نشێوێکی زۆر بەردەوام مایەوه و له سەردەمی سەفەوییەدا دیسان له دایک بوویەوه و له سەردەمی نوێدا، به شێوەی شوناسی نیشتمانیی ئێران خۆی نواند (اشرف، 1378).

شوناسی ئێرانی به هۆی هەلومەرجی تایبەتی جوگرافیاییەوە لە ژێر کاریگەری سێ شارستانییەتی ئێرانی، ئیسلامی و ڕۆژاواییه (کچوئیان، 1387). شایەنی ئاماژەیە که ستراتیژی ڕووناکبیرانی ئێرانی کە تێکەڵ و گرێدراو بەم سێ گوتارەیه له بێچمی جۆراوجۆر و فۆڕمدان به شوناسه ئاوێتەییەکان بووه، بەڵام هەتا هەنووکه زۆربەی نووسەرانی ئێرانی له بەرهەم هێنانەوه و ناساندنەوەی شوناسی ئێرانی زۆر خاڵی لاوازیان بووه، چوونکه زۆربەیان نووسەرن، نەک مێژووزان. هەر بۆیه دەقەکانیان زیاتر پەخشانێکی ڕەوان و ئەدەبییانەیه، بەڵام له ڕێسای زانستی مێژوونووسی بێبەریین. (بروجردی، 1379).

به باوەڕی زۆرێک له لێکۆڵەران، ئێتنیکه ئاریاییەکان یەکەم جار له باشووری ڕووسیا ژیانیان به سەر دەبرد و له دوای لێکەوتە جۆراوجۆر و ناخۆشەکانی وەکوو تووڕه بوونی سرووشت، نەبوونی خانوبەرەی تەواو، سازگارنەبوونی ڕەوشی کەش و هەوا و بێ پیتبوونی زەوی هێدییانه زێدی یەکەمین ژیانی خۆیان به جێهێشت و بۆ کەڵک وەرگرتن له پێدەشته ئاوەدان و لەبارەکان بۆ کشتوکاڵ و ژیان، له ئاسیای ناوەندیدا بڵاو بوونەوه. لقێک لەوان له کۆتاییەکانی نیوەی دووهەمی هەزارەی دووهەمی بەر له زایین و سەرەتای هەزارەی یەکەمی بەر له زایین، ورده ورده هاتنه ناو پێ‍‍دەشتی ئێران (صنیع اجلال، 1384، ل 55).

له ئێستادا له ئێران، ئێتنیکه جیاوازەکانی وەکوو لوڕ، بەلووچ، تورکەمەن، عەرەب، کورد و فارس نیشتەجێن و دەتوانین بڵێین که زۆربەی ئەم ئێتنیکانه له ناوچه سنوورییەکان نیشتەجێن و لەگەڵ ئێتنیکی وڵاتانی دراوسێ پەیوەندیی کەلتووریی و ئاینییان هەیه. بەم چەشنه ئێران له ڕووی پێکهاتەی کۆمەڵایەتییەوه وڵاتێکی ناهاوچەشنه که شوناسە جیاوازە ئێتنیکی، نەتەوەیی، زمانیی و ئاینییەکانی تێیدا دەژین و نموونەی هەندێ لەم گرووپه ئێتنیکییانه له وڵاتانی دراوسێشدا نیشتەجێن و هەر ئەمە له هەندێ له حاڵەتەکاندا بووەته هۆی ئەوەی سنوورەکان ببنه ناوەندی قەیران. گرووپه ئێتنیکییەکان له وڵاتانی دراوسێ، بۆ وێنە عەرەب و کوردەکان له عێراق، ئازەرییەکان له کۆماری ئازەربایجان و بەلووچەکان له پاکستان دەتوانن ناوەندی دروستبوونی گرژی و قەیران بن (فولر، 1372).

سەرەڕای ئەوەی زمانی فارسی زمانی فەرمی ئێران و زمانی هاوبەشی هەموو ئێتنیکه ئێرانییەکانه، بەڵام هەر کام له شوناسه ئێتنیکییەکان خاوەن زمان و زاراوه و بنزاراوەی جۆراوجۆرن. له ڕووی ئاینیشەوه ئاینێکی گشتگیر له ئێراندا زاڵه و لقگەلێک یان ئاینزاگەلێک لەو ئاینه له ناو ئێتنیکەکاندا بەدی دەکرێ که له ڕێسا ئاینییەکانیاندا هەندێ جیاوازی هەیە. له ئێستادا ئاینی ئیسلام وەک بناغەیەکی گرنگ له شوناسی نیشتمانیی ئێران سەیر دەکرێت. به باوەڕی نووسەره جۆراوجۆرەکان، هاوبەشیی و هێما نیشتمانییەکانی دیکەی وەکوو ئاڵا، هەستی نیشتمانیی، یاسای بنەڕەتی وەک پەیمانی نیشتمانی، داب و نەریت، ئاهەنگ و جەژنه نیشتمانییەکان بەشێک له شوناسه نیشتمانییەکانن (یوسفی، 1380، ل 17). له ڕووی فەرمییەوه، ئاینی ئیسلام و ئاینزای جەعفەری دوازده ئیمامی وەک بنەمایەکی هەمیشەیی و نەگۆڕ له یاسای بنەڕەتیدا هاتووه، بەڵام بۆ ئاینزا و ئاینەکانی دیکه بیر له هەندێ ئامادەکاری کراوەتەوه.

بڕگەی پازدەهەمی یاسای بنەڕەتی ـش وێڕای به فەرمی ناسینی فرەڕەنگی شوناسه ئێتنیکی و زمانییەکانیان له وڵات، جەختی له سەر زمانه خۆجێی و ئێتنیکییەکان له چاپەمەنی، ڕاگەیاندنه گرووپی و وتنەوەی ئەدەبیاتی ئێتنیکی له قووتابخانەکان له پاڵ زمانی فارسی کردووەتەوه. بڕگەکانی هەوتەم و شەست و چوارەم هەتا سەد و شەشەم به شێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ ئاماژه به مافەکانی ئێتنیک و کەمینەکان دەکەن. له بڕگەی بیست و چوارەم و بیست و شەشەمیش ئاماژه به ئازادی دامەزراندنی «حیزب و جڤاکەکان» و ئازادی گۆڤار و ڕۆژنامەکان کراوه. سەرەڕای هەبوونی هەندێ جیاوازیی زمانیی و کەلتووریی، گرووپه ئێتنیکه ئێرانییەکان له کۆمەڵگای ئێران یەکپارچەن و به پێچەوانەی زۆرێک له گرووپه ئێتنیکییەکان له ڕۆژاوا یان وڵاتانی فرەئێتنیک له سەرتاسەری جیهان، دەتوانین بڵێین تا ڕادەیەک هەموو گرووپه ئێرانییەکان به ڕەچەڵەک ئێرانین و له پاڵ سوودمەند بوون له شوناسی ئاینیی، زمانیی یان پێشینەی ناوچەیی دانیان بە کەلتوور و زمانی ئێرانیشدا داناوە و وەک شوناسی خۆیان پەسندیان کردووه (قاسمی و همکاران، 1390، ل 64).

ئێتنیکه لێکبڵاوەکانی ئێران له درێژایی مێژوودا زیاتر ژیانێکی ئاشتییانه و کەم‌ئاڵۆزانەیان له پاڵ یەکتر بە سەر بردووە، بەڵام پاش دەرکەوتنی دەوڵەت – نەتەوه و پەرەسەندنی بزووتنەوه شوناس‌خوازەکان له جیهان له لایەک و کەوتنه پەراوێز و سەپاندنی هەڵاواردنه ئێتنیکییەکان له لایەن ئێتنیکه دەسەڵاتدارەکان له لایەکی تر، گرژییەکانی نێوانیان سەری هەڵدا.

لەم توێژینەوەدا، شوناسی ئێتنیکی پێنج گرووپی ئێتنیکی فارس، تورک، کورد، عەرەب و بەلووچ تاوتوێ کراون.

بەلووچەکان

بەلووچەکان له باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران نیشتەجێن و به ڕەچەڵەک ئاریایین. لەگەڵ زیاتر بوونی ڕکابەری نێوان ئینگلتەرا و ڕووسیا، شوێنی نیشتەجێ بوونیان له نێوان هیندستان، پاکستان و ئەڤغانستان دابەش کراوه (عبداللهی و همکاران، 1381، ل 104).

پەیوەندیی بەلووچەکان لەگەڵ دەوڵەتە ناوەندییەکاندا هەمیشه تێکەڵ به ناکۆکی و گرژیی بووه. له ڕاستیدا ئەم سیاسەتانه بۆتە هۆی کەوتنه پەراوێزی ئەم گرووپانه. یەکێک له هۆکاره گرژی‌هێنەرەکانی ئەوان لەگەڵ دەوڵەتە ناوەندییەکان، لێکچوونی کەلتووریی ئەوان لەگەڵ دانیشتووانی وڵاتی دراوسێیه که هەر ئەمه وای کردووه ئاستی هۆگرییان بۆ کەڵکوەرگرتن له کەناڵه بیانییەکان زیاتر و بەکارهێنانی کەناڵه ناوخۆییەکان کەمتر ببێتەوه و هەروەها کاریگەری له سەر بەهێز کردنی شوناسی ئێتنیکی له هەمبەر شوناسی نیشتمانیی و هەستی پابەندبوون به شوناسی گشتی ئەو دیوی سنوور داناوە و دەفرایەتی سەربەخۆیی‌خوازییانی بەدی هێناوه (مظفری، 1391).

لەو ڕووەوەی که زمانی بەلووچی له وڵاتانی جۆراوجۆردا باوه، هەر له سەرەتای پۆلێنبەندی ئەم زمانه، له ناو زمانناساندا هیچ ڕێککەوتنێک لەم بارەوه بوونی نییه. پۆلێنبەندیی جۆراوجۆر بوونی هەیه. بۆ وێنه، هەندێ وتوویانه “بەلووچی باکووری و بەلووچی باشووری” و هەندێکی دیکه وتوویانە ‘‘بەلووچی ڕۆژهەڵاتی و بەلووچی ڕۆژاوایی’‘ و هەندێکیش – که لەم دواییانەدا ئەم بۆچوونەیان خستۆته ڕوو – دەڵێن زمانی بەلووچی بۆ سەر سێ زمانی ڕۆژهەڵاتی، ڕۆژاوایی و باشووری دابەش دەبێت. بەڵام ئەگەر بمانهەوێ ئەم دابەشکارییه نیمچه ئاڵۆزه وەلا بنێین و ئاماژه به گرنگترین و ناسراوترین بنزاراوە بەلووچییەکان بکەین، دەبێ ئاماژه به زاراوەی ڕەخشانی بکەین که پڕبێژەرترین زاراوەی بەلووچییه و له ئێران، پاکستان، ئەڤغانستان و تورکەمەنستان ئاخافتنی پێوه دەکەن (طامە، 1396).

هەر هەموو خەڵکی بەلووچ موسڵمان یان سەر به زۆرینه موسڵمانی سوننەی حەنەفی یان کەمینەی شێعەی دوازده ئیمامین و تاقم و ئاینزا و ئاینێکی دیکه له ناویاندا بوونی نییه. جلوبەرگی دەرزی‌دووری لە بەرهەمی کەلتووریی و هونەری ئافرەتانی بەلووچه که ناوبانگێکی زۆری هەیه.

تورکەکان / ئازەرییەکان

ئەم گرووپه دراوسێی کۆماری ئازەربایجانە کە بنچینەی زمانی هاوبەشیان لەگەڵ تورکیادا هەیه و ئیدعای یەکگرتنی هەر دوو ئازەربایجانەکە و یەکگرتنی قەڵەمڕەوی هەر دوو بەر ڕووباری ئەرەس وەک خەونێکی نەتەوەیی بۆ پانتورکیزم له سەردەمی سۆڤییەتەوه بۆته باو. زۆربەی ئاخێوەرانی زمانی تورکی ئازەربایجان له باکووری ڕۆژاوای وڵات و له پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوا، ئەردەبیل، زەنجان و قەزوێن نیشتەجێن.

زۆربەی خەڵکی تورک زمانی دانیشتووی ئێران به زاراوەی تورکی ئازەربایجانی ئاخافتن دەکەن و هەڵبەت تورکی خوراسانیش له ئێراندا ئاخێوەری هەیه. زۆربەی خەڵکی ئازەری / تورک له ئێران موسڵمان و ئەهلی شێعەن. هەڵبەت له ناو ئازەرییەکانیشدا شوێنکەوتەی ئاینی یارسان بەدی دەکرێت.

ئازەرییەکان / تورکەکان جیا له پابەندێتیان به ڕێوڕەسمه نەتەوەیی و ئاینییەکان، له زۆر ڕووەوه داب و نەریتی تایبەت به خۆیانیان پاراستووه و له هەندێ حاڵەتدا، ڕێوڕەسم و داب و نەریتی باویان بۆته باسی نیشتمانیی، به جۆرێک که ڕیزەکانی ماتەم‌گێڕانی حسێنییەی مەزنی زەنجان، تەورێز، ورمێ و ئەردەبیل وەک به ناوبانگترین ڕیزەکانی ماتەمینی ئەهلی بەیت له ناو ئێرانییه ئازەرییەکان له مانگی موحەڕەمدا دێته هەژمار. هەروەها ڕێوڕەسمگەلی وەکوو تەشتدانان، تازیەخوێنی، شاهـ‌حسێن‌خوێنی، سینگ کوتان و زنجیر لێدان له داب و نەریتە باوەکانی ئەوانه و شینگێڕی و دولکه و لاواندنەوەکان به زمانی تورکی دەخوێنرێتەوه. ڕێوڕەسمەکانی ماتەمگێڕانی بازاڕی مێژوویی تەورێزیش تۆماری نیشتمانیی کراوه. هەروەها، مۆسیقای ئازەربایجانیش وەک بەشێکی گرنگ له شوناسی کەلتووری ئەم ئێتنیکه دێته هەژمار و هونەرمەندانی ئازەربایجانی به داهێنەرایەتی خۆیان مۆسیقایەکی ناوازەیان داهێناوه و ئەوانەی ئەم چەشنه مۆسیقایه لەگەڵ شێعرەکانی خۆیان به زمانی تورکی ئازەربایجانی دەچڕن پێیان دەڵێن ئاشیق. عاشیقەکان له وەسف کردنی ئازەربایجان و جوامێری گەورەکانیان، له بۆنەی ئاهەنگ و ماتەمین، شێعری زۆر خۆش لەگەڵ مۆسیقای ئازەربایجانی دەچڕن و زۆر سەرنجڕاکێشن. جلوبەرگی نەریتیی ئازەربایجانی له سیمبۆله تایبەتەکانی ئازەرییەکانه و له دوای پرۆسەگەلی دوور و درێژی کەلتوور و ئاین و دیکەی فاکتەرەکانی خەڵکی ئازەری بەدی هاتوون.

فارس (یان فارس زمانەکان)

فارسەکان گەورەترین ئێتنیکی ئێرانن که زۆریان دانیشتووی شارەکانی ناوەندی ئێرانن و له ڕووی سیاسییەوه له ئێراندا دەسەڵاتدارن و به واتایەک به هۆی توخمگەلی شوناسی خۆیان وەکوو زمان (فارسی)، ئاین (شێعه) و دیکەی توخمەکان به سەر دیکەی ئێتنیکەکاندا زاڵن. زۆربەی فارس زمانەکانی ئێران شوێنکەوتەی مەزهەبی شێعەی دوازده ئیمامین، بەڵام له هەندێ له ناوچە سنوورییەکانی ئێران، شوێنکەوتووانی سوننەی فارسی زمانیش نیشتەجێن.

فارسەکان زیاتر نیشتەجێی شارە گەورەکانی ئێرانن و له ڕوانگەی کەلتوورییەوە، هەلی زۆر زیاتریان له ئێراندا هەیه. زمانی فارسی له زمانه هیندوئورووپاییەکانه و خەڵک له وڵاتانی ئێران، ئەڤغانستان، تاجیکستان و ئۆزبەکستان ئاخافتنی پێ دەکەن و له ڕاستیدا زمانی فەرمی وڵاتانی ئێران و تاجیکستانە و یەکێک له هەر دوو زمانی فەرمی ئەڤغانستانە (له پاڵ پەشتۆ) و زمانی فەرمی وڵاتی هیندستان بووه (هەتا بەر له هاتنی کلۆنیاڵی بریتانیا).

کورد

کورد پاش عەرەبەکان، فارسەکان و تورکەکان وەک گەورەترین بلووکی ئێتنیکی له ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست له قەڵەم دەدرێت (Olson, 2003, p. 6). کوردەکان به گشتی له سنووری نێوان چوار وڵاتی ئێران، عێراق، سووریا و تورکیا نیشتەجێن.

زمانی کوردی یەکێک لە لقەکانی زمانی هیندوئەووروپاییه که لەگەڵ زمانەکانی وەکوو ئاستی، ئەڤغانی، فارسی، تاجیکی، تاتی و تالشی و … و لەگەڵ زمانە کۆنەکان، ئاڤێستایی، سۆغدی، خاڕەزمی، ئێسکیتی و زۆر زمانی دیکه هاوبنچینەیه (دیاکونف، 1383، ل 439). ئەم زمانه ئێرانییه و سەر به گرووپه زمانییەکانی باکووری ڕۆژاوایی یان باشووری ڕۆژاوایی ئەم بنچینەیەیه (برویین سن، 1383، ل 35) و بنزاراوەکانی کرمانجی باکووری، کرمانجی ناوەڕاستی و کرمانجی باشووری، گۆرانی و زازایی له سنووری جوگرافیایی کوردەکاندا بەدی دەکرێت.

عەباس وەلی و دیتران (1398) ڕوونی دەکەنەوه که شوناسی کوردی لەو جیاوازییانەدا دەردەکەوێ که شوناسی دەسەڵات پێناسە دەکات. ئەم شوناسه بەوەی کە هیچ شتێک دلالەت ناکا، لە سەر شتەکان دلالەت دەکا و لەگەڵ نەبوونە کە بوونی هەیە و ئەوە بە جۆریک سووژەمەندیی دەزانێ به بی ئەوەی بارودۆخی ئیمکانی نواندنەوە / دلالەتی لە میژوو و سیاسەتدا هەبێت. له ناو کوردەکان، هەر دوو ئاینزای شێعه و سوننه بەدی دەکرێ و ئەگەر ناوچه کوردنشینەکانی ئێران بۆ سەر دوو بەستێنی ئاینزایی دابەش بکەین، دەتوانین بڵێین زۆربەی کورده سوننه مەزهەبەکان له نیوەی باکووریی نیشتەجێن. هەڵبەت کۆمەڵێکی دیکەی کوردەکانیش هەن که پێیان دەڵێن یارسانەکان (کاکەیی / ئەهلی حەق) و زۆربەی شوێنکەوتووانی ئەم ئاینه له هەندێ له شار و گوندەکانی پارێزگای کرماشاندا دەژین.

کوردەکان له سەر بەڕێوه بردنی ڕێوڕەسمه نەتەوەیی و ئاینییەکان سوورن و لەو پەڕی شکۆمەندیدا نەورۆز بەڕێوه دەبەن و بایەخێکی زۆر به ڕێوڕەسم و جەژنه ئاینییەکانی وەکوو جەژنی قوربان و جەژن ڕەمەزان و بەتایبەت جەژنی له دایکبوونی پێغەمبەر دەدەن و له بۆنە ئاینییەکاندا له هەندێ ناوچەکان خۆراکی نەزری وەکوو ئاشی تایبەت لێدەنن و له ناو خەڵکدا دابەشی دەکەن و لەگەڵ ئەوەدا ڕێوڕەسمی زیکری دەروێشەکان و ژەنینی دەف و زیکرخوێنی بەتایبەت مەولوودی‌خوێنی، حەمد و ستایشی پێغەمبەری ئیسلام و پاڕانەوه له بەر درگای خوداش بەڕێوه دەچێت. له ناوچه کوردنشینەکان، جلوبەرگی جۆراوجۆر بۆ وێنە جلوبەرگی کوردی بەدی دەکەین به جۆرێک که به کەمێک گۆڕان له چاو یەکتر، هەر کام فۆڕم و دیمەنی جوانی خۆیانیان هەیه. جلوبەرگی نەریتانەی پیاوان و ئافرەتانی کورد بریتییه له باڵاپۆش، سەرپۆش و پێڵاو. پێکهاته و کارکردی هەر کام لەمانه به پێی وەرز و جۆری ئیش و بژێوی و بۆنه و جەژنەکان له یەکتر جیاوازه. ئەگەرچی جلوبەرگی ناوچه جیاجیاکانی کوردستان وەکوو هەورامان، سەقز، بانه گووگولاو، گەڕووس، سنه، مەریوان، مەهاباد و دیکەی شوێنەکان جیاوازه، بەڵام له ڕووی پۆشاکی سەرتاپاپۆش هەموویان هاوشێوەن.

عەرەبەکان

کۆمەڵگەی عەرەب زمان، له سەر ئاستی هەموو دنیادا، قەڵەمڕەوێکی بەربڵاویان له کیشوەرەکانی ئاسیا و ئەفریقا لە خۆ گرتووە و له ئێرانیش له باشوور و باشووری ڕۆژاوا، له بەشگەلێک له پارێزگای خووزستان نیشتەجێن (میراحمدی، 1377، ل 32). دەبێ بڵێین عەرەبەکانی ئێرانیش، هاوشێوەی تورکەکان لەگەڵ ناوەند هاوبەشێتی ئاینزاییان هەیه و ئەمه شوناسی ئێتنیکی ئەوپەڕسنوورییان لاواز دەکات.

عەرەبەکانی دانیشتووی ئێران زیاتر به زاراوەی عەرەبی خووزستانی که بنزاراوەیەکه له عەرەبی مزۆپۆتامیایی ئاخافتن دەکەن. عەرەبەکانی ئێران له سەر ئاستی چوار پارێزگای خووزستان و بەندەرعەباس و بووشێر و ناوچه باشوورییەکانی پارێزگای ئیلام بڵاو بوونەتەوه، بەڵام زۆربەیان له پارێزگای خووزستان نیشتەجێن و زیاتر شێعەی دوازده ئیمامین. هەڵبەت عەرەبە سوننه مەزهەبەکانیش له ئێران هەن، بەڵام ڕێژەیەکی کەمتر پێک دێنن.

عەرەبەکانی خووزستانیش هاوشێوەی دیکەی خەڵکی ئێران خاوەن کەلتووری تایبەت به خۆیانن و به لاساییکردنەوەی عەرەبەکانی وڵاتانی دراوسێ، جیژنی ڕەمەزان گرنگایەتی و بایەخێکی زۆر زیاتری له چاو کەلتووره گشتییەکانیان هەیه و به نۆڕم، ڕفتار و داب و نەریتی زۆرەوه ڕێزی لێ دەگرن. یەکێکی دیکه له نەریته کۆنه باوەکانی عەرەبەکانی خووزستان ڕێوڕەسمی گۆرگیعانه که هەموو ساڵێک له پازدەی مانگی ڕەمەزان له ئەهواز بەڕێوه دەچێت. یەکێکی تر له ڕێوڕەسم و بۆنه هەرە گرنگ و باوەکانی نەتەوەی عەرەب، دەتوانین ئاماژه به ڕێوڕەسمی قاوەخۆری و دەلەخۆری بکەین که به ڕێوڕەسمێکی زۆرەوه بەڕێوه دەچێت.

C:\Users\Osmani Repairs\Pictures\Capture.PNG

وێنەی ژمارەی 2: خەریتەی لێکبڵاوێتی ئێتنیک و ئاینەکان له ئێران

داتاکانی پەیوەست به ئێتنیکەکان شەفافێتی پێویستیان نییه، بۆ وێنە ئەوەی که ڕێژەی حەشیمەتی ڕاستەقینەی ئێتنیکەکان له سەرژمێرییەکاندا لە بەر دەستدا نییە و ئەوە تەنیا ناوەندی ئاماری ئێرانە کە به ڕاگەیاندنی حەشیمەت و تایبەتمەندیی پارێزگایی ڕازی دەبێت.

خشتەی ژماره 1: حەشیمەتی پارێزگاکانی وڵات به پێی سەرژمێری ساڵانی 85، 90، 95ـی هەتاوی

شوناس‌خوازی ئێتنیکه ئێرانییەکان

پێناسەی پاوانەکراوی شوناسی ئیتنیکی فارس لە ئاستی شوناسی نەتەوەیی ئیرانی بووەتە هۆی دابەزاندنی ئەم شوناسە بۆ شوناسی فارسی و زمان، ئاین، ئاینزا، کەلتوور و دیکەی توخمەکانی شوناسی ئێتنیکی فارسی له ژێر ناوی شوناسی فەرمی ئێرانی ناساندووه. بەم شێوه له قۆناغه جۆراوجۆرەکاندا، داخوازی شوناسخوازانەی ئێرانییەکان سەری هەڵداوه. ئەم ئێتنیکانه بە پێی هەلومەرجی سیاسی و کۆمەڵایەتی هەر سەردەمێک، شێوازی دەربڕینی داخوازێتی شوناسخوازانەیان جیاواز بووە. توێژینەوەی جۆراوجۆر لەم بارەوه گوزارشته لەوەی که لاوازیی دەوڵەت و بەرەوڕوو بوونەوەی لەگەڵ قەیرانه سیاسی، ئابووریی و کۆمەڵایەتییەکان دەرفەتێکی بۆ گرتنە بەری ئامانجی شوناسخوازانەی ئێتنیکەکان هێناوەته ئاراوه و بۆته هۆی کێشمەکێشی ئێتنیکەکان لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندیی (Amirahmadi, 1987, p. 363-391). له ڕاستیدا پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ له نێوان کەمبوونەوەی توانای کۆنتڕۆڵیی دەوڵەت و قەیرانه دەوڵەتیی و ئێتنیکەکان بوونی هەیه (رمضان زاده، 1377).

زیاترین گرووپی ئێتنیکی له ئێران فارسەکانن؛ بێچمی توندڕەوانەی ئەم ڕوانگه، دیکەی ئێتنیکه ئێرانییەکان به سەرەتایی، عەشیرەیی و پەراوێزخراو دەناسێنێ و کەلتووری فارسی وەک پێوەرێکی باڵادەست و پێشکەوتوو خۆی بە دیکەی ئێتنیکەکان پیشان دەدات.

پاش فارسەکان، تورکەکان پڕحەشیمەتترین ئێتنیکی ئێرانن. زۆرینەی داخوازییه ئێتنیکییەکانیان دەگەڕێتەوه بۆ کەمتر له سەدەیەک و دیارترین نموونەکەی کۆماری ئازەربایجانه که به ڕێبەرایەتی جەعفەر پیشەوەری بوو. ڕادیکاڵترین خواستی تورکەکان، خواستی پان‌تورکیستییه که له ئێتنیکه به ڕەچەڵەک تورکەکانی ئێمپڕاتۆری سۆڤییەتەوە سەرچاوه دەگرێت. زۆرینەی داخوازیی شوناس‌خوازانەی تورکەکانی ئێران داخوازی کۆمەڵایەتی و دادپەروەرتەوەرە و له ئاخێزگەی داخوازی مەدەنییەوه دەخرێتە ڕوو، بەڵام حیزبه ئۆپۆزیسیۆنەکانی دەرەوەی وڵاتی ئێران زیاتر درێژە به ئامانجی سەربەخۆیی‌خوازانه دەدەن.

کوردەکانیش لایەنی جۆراوجۆریان له شوناس‌خوازی پیشان داوه؛ ڕەوتی زاڵی ناسیۆنالیستی کورد ڕەوتێکی نەتەوەخوازییه. به باوەڕی ئەوان نەتەوەی کورد بوونێکی سەرەتایی هەیه، بناغەیەکی سرووشتی که ڕیشەکەی دەچێتەوه سەر جەوهەری کوردەکان (وەلی، 1397، ل 89). پێشینەی داخوازیی ئێتنیک‌خوازانەی کوردەکان له ئێرانیش دەگەڕێتەوه بۆ کەمتر له سەدەیەک. بەڵام ڕەوته مێژووسازەکەی له ساڵی 1324ـی هەتاوی و لەگەڵ دامەزرانی کۆماری سەربەخۆی کوردستان (به پێتەختێتی مەهاباد) و ڕێبەرایەتی قازی محەمەد ڕووی دا. لەگەڵ دەستپێکردنی ناڕەزایەتی و بێچم گرتنی بڵێسەی شۆڕشی 1357ـی هەتاوی، حیزبی دیموکڕات سەر له نوێ خۆی ڕێک خستەوه و حیزبگەلی دیکەی وەکوو کۆمەڵە، ڕێکخراوی خەبات و … دروست بوون، شوناس‌خوازی ئەوڕۆیی کوردەکان فۆڕمی ڕێکخراوی مەدەنی و چالاکی کەلتووریی و هونەریی گرتۆته خۆی، حیزبه سیاسییە چەکدارە شوناسخوازەکان له دەرەوەی وڵات هێشتا چالاکن، ئەگەرچی دابڕانیش کەوتۆته نێوانیان.

پێشینەی داخوازی ڕێکخراوی شوناس‌خوازانەی عەرەبەکانی ئێران دەگەڕێتەوه بۆ 70 ساڵ بەر له ئێستا. ئەم گرووپانه پاش شۆڕشی 1357، هەستان به بڵاو کردنەوەی ئایدۆلۆژیا و ئامانج و تەنانەت داپەڕە سەربازییەکانیان. له ئێستادا دوو ئاستی جیاواز له داخوازێتی بوونی هەیه که گرووپێک خوازیاری سەربەخۆیی تەواوی خووزستان له ئێران و پێکهێنانی سیستەمێکی فیدڕال له چوارچێوەی نیشتمانی ئێرانه (احمدی، 1397).

بەلووچەکان خاوەن زمانی بەلووچی و مەزهەبی سوننەی حەنەفین. دابەشبوونی بەلووچستان له ساڵی 1879 زایینی له نێوان وڵاتانی ئێران و هیندستان (پاکستانی ئەوڕۆیی)، بووه هۆی دروستبوونی سنووری سیاسی له نێوان ئەم ئێتنیکه یەکپارچە. بوونی هەڵاواردنی ئێتنیکانه له لایەن هەر دوو وڵاتی ئێران و پاکستان بۆته هۆی ورووژانی هەستی ئێتنیک‌خوازانه و خستنه ڕووی داخوازیی ئێتنیکی له لایەن بەلووچەکانەوە. بوونی گرووپەکانی تالیبان و ئەلقاعیده له ئەڤغانستان و پاکستان بزووتنەوەی شوناس‌خوازانەی بەلووچەکانی له دوو ڕووی ئاینی و ئێتنیکییەوه تۆختر کردووه. بەڵام ئێستا داخوازییه ئێتنیکییەکان زیاتر له بێچمی چالاکی مەدەنی، کەلتووریی و کۆمەڵایەتیدا ئەنجام دەدرێ و کەلێنی ئاینی، هەڵاواردنی ئابووریی و بوونی پەیوەندیی ناوەند – دەورووبەر بووەتە هۆی زۆرتربوونی داخوازیی بەلووچەکان.

ئامانج و گرنگایەتی توێژینەوه

کۆمەڵگای ئێران له دێرزەمانەوه لەگەڵ ژیانی فرەئێتنیکی و فرەشوناسی ڕاهاتووه. هەر بۆیه، هەندێ له خاوەن تیۆرییەکان لەو بڕوایەدان که هەر چەشنه ڕوونکردنەوەیەکی گشتی سەبارەت بە کۆمەڵگا فرەئێتنیکەکان به بێ گرنگیدان و لێکدانەوەی فاکتەری ئێتنیکایەتی ناتەواو و نووقسانه. به پێی گرنگی ڕوو له هەڵکشان و پایەداری کۆمەڵگا ئێتنیکییەکان له پێکهێنان و پتەو کردنی یەکپارچەیی کۆمەڵایەتی بۆتە هۆی گرنگتربوونی تاوتوێی زانستییانەی ئێتنیکەکان. هەر لەم بوارەدا، زۆرێک له خاوەن بیرۆکەکان لەو بۆچوونەدان که ڕیشەی هاوپەیوەندیی و شوناسی نەتەوەیی دەچێتەوه سەر کۆمەڵگە ئێتنیکییەکان و هەستی زۆر کۆنی ئێتنیکایەتی وەک نەتەوەخوازی سەرەتایی. هاوپەیوەندیی ئێتنیکی و یەکپارچەبوونی شوناسەکان له کۆمەڵگا فرەئێتنیک و فرەکەلتوورەکان دەتوانێ ببێته هۆی ئاشتی و کەلێنی نێوان ئێتنیکەکان پڕ بکاتەوه. گرنگایەتی بابەت و پرسی سەرەکی لێرەدا چۆنیەتی و بۆچییەتی شوناسی گشتی ئێتنیکەکان له وڵاتی ئێرانه. شوناسی گشتی یان کۆمەڵایەتی هێمای ئەو مەڵبەندە و قەڵەمڕەوێک له ژیانی کۆمەڵایەتییه که تاک به ڕاناوی ئاماژەی «ئێمه» خۆی پەیوەست و پێبەستراو و قەرزدار بەو دەزانێ و له ئاستی ئەو هەست به پابەندیی و ئەرک دەکات.

به پێی پێناسەی ماکس وێبێر، دەوڵەت چوار بنەمای سەرەکی هەیه: وڵات یان سنوور که قەڵەمڕەوی جوگرافیایی دەوڵەتێک پێناسه دەکا؛ حەشیمەت یان خەڵک که به واتای کەسانێک دێ که سەر به دەوڵەتێکن؛ دەسەڵات بەو مانایه که له سۆنگەی ناوخۆییەوه، نابێ هەیمەنەیەکی ڕکابەر یان هاوئاستی دەوڵەت بوونی هەبێ و له سۆنگەی دەرەکییەوه، وڵات دەبێ له دەسەڵات و فەرماندەری هەر دەوڵەتێکی دیکه سەربەخۆ بێت؛ و حکوومەت که ئاماژه به ڕێکخراوه سیاسی و ئیدارییەکانی وڵات و چۆنیەتی و شێوازی بەڕێوەبردنی وڵاتێک یان یەکەی سیاسی دەکات. به پێی ئەم پێناسه، نەبوونی هەر کام لەم چوار پێوەرە کارامەیی دەوڵەت له ناو دەبات. وەک دەبینین، له ناو ئەم پێوەرانەدا، دوو پێوەری یەکەم، واته وڵات و حەشیمەت، پتر له هەمووان له ژێر کاریگەری بابەتی ئێتنکایەتی و شوناسی ئێتنیکیدان. دەوڵەتەکان بۆ گەیشتن به سەقامگیری و به مەبەستی پاراستنی ئاشتی و ئاسایش، که گرنگترین ئەرکی ئەوانه، زیاتر له هەمووان پێویستیان به تێگەیشتنێکی گشتگیر له شوناسی نیشتمانیی و شوناسه ئێتنیکییەکان، تۆڕی پەیوەندیی له نێوان ئەندامانی ئێتنیکێک لەگەڵ یەکتر و دیکەی ئێتنیکەکان به کەلتووریی فەرمی و زاڵ و لەگەڵ کۆمەڵگەی جیهانی هەیه. زەروورەتی بوونی تێگەیشتنێکی هەمەلایەنه له مەڕ ڕوانگەی ئێتنیکەکان و ئەو شوناسانەی که لەگەڵیان دووفاقێتی دەکەن، بۆ کۆمەڵگەی مەدەنی، ڕۆشنبیران، چالاکڤانانی بواری شوناس و کەلتوور و هەموو ئەو کەسانەی که هۆگری ئاشتی و تەبایی نێوان خەڵکی ئەم وڵاتەن ڕوونه.

ئەدەبیاتی توێژینەوه

شوناسی کەسێک یان گرووپێک پێویستی به «شوناسی ئەویتری»ـیه و له هەمان کاتدا لێی جیاوازه. لەم حاڵەتەدا، شوناس بەرهەمی جیاوازییه. بەڵام «جیاوازیی» و ماناکەشی هاوشێوەی شوناس سازکراوه. کەواته له قۆناغی یەکەمدا ئەوه «شوناسی ئەویتری»ـیە که بوونی هەیه و لایەنی تۆکمەبەخش یان پێکهاتەیی هەیه (Grossberg, 1996, p. 93-96).

لەم توێژینەوەدا، شوناس به واتای ئاگاداربوون له کێیەتی تاکایەتی و پەیوەندییه کۆمەڵایەتییەکانی به کار هێنراوه و ئەم وشیارییه ئەگەرچی له ڕێگەی پرۆسەی تاکایەتیبەخشین دروست دەبێ، تەنیا هەستێکی دەروونی و تاک نامێنێتەوه و له ڕێگەی پیشاندانی لێکچوون و لێکنەچوونی تاک لەگەڵ تاکەکان و گرووپەکانی دیکه بێچمی دەرەکی و گشتی دەگرێته خۆی و دەبێته بناغەیەک بۆ پەیوەندیی و کردەوەی کۆمەڵایەتی و سیاسیی (Jenkins, 2014, p. 6-20). بەم شێوه شوناس بێچمێکی کۆمەڵایەتی دەگرێته خۆی که له زانسته کۆمەڵایەتییەکاندا زۆر تاوتوێ کراوه. له ڕوانگەی کۆمەڵایەتییەوە، شوناس ناسینەوەی سنووری نێوان خۆیی و نامۆیه که زیاتر له ڕێگەی هاوبەراوردی و جیاکردنەوەی ناوگرووپەکان له دەرەوەگرووپەکان مومکین دەبێت (Brown, 1996, p. 9).

لە ڕوانگەی کۆمەڵناسییەوە ئێتنیکایەتی بەرهەمێکی کەلتووریی و هەڵقووڵاوی پەیوەندییه نێوان‌گرووپییەکانە. بیرمەندانی کلاسیکی کۆمەڵناسی (بەدەر له ماکس وێبێر)، سەرنجێکی ئەوتۆیان به چەمکی ئێتنیکایەتی نەداوه. فریدریک بارس (1969) ئێتنیکایەتی له دەرەوه بۆ ناوەوه پێناسه دەکا و چەقی بنەڕەتی لێکۆڵینەوه نەک دەروەستی هەندێ تایبەتمەندیی مادیی کەلتووریی بۆ گرووپێکی تایبەت بەڵکوو سنووری ئێتنیکایەتی دەزانێ که ناسێنەری گرووپه.

شوناسه گرووپییەکان له پەیوەندیی لەگەڵ ئەو شتەی که نین، واته کەسانێک که ئەندامی گرووپ نین، هەمیشه دەبێ پێناسه بکرێن (Eriksen,1993) و بەم چەشنەیه که ئەم جیاوازییانه لە پێناو جیاوازییه نێوان‌کەلتوورییەکان سنووریش پێناسه دەکەن. یەکێک لەو یەکەمین تیۆرییانەی که وەک بنەمای تیۆرییەکانی شوناسی کۆمەڵایەتی دێته هەژمار تیۆریی خۆئاوێنه ئاسای کوولییە که مید یش پەرەی پێداوه. لەم تیۆرییەدا، باس لە دەوری کۆمەڵگا له بێچم گرتنی شوناسی تاکەکان، بەتایبەت مێرمنداڵان کراوە.

بیرمەندانی کلاسیکی کۆمەڵناسی له چوارچێوەی دیسیپلینی کۆمەڵایەتی و پێکهاتەکان له شوناس دەڕوانن و پێیان وایه که ئەکتیڤ ئافرێنراو و خولقێنراوی سیستەمی کۆمەڵگایه. بەم پێیه، شوناسیش وەک ڕاستییەکی کۆمەڵایەتی کارتێکراوی پێکهاته و هەلومەرجی کۆمەڵایەتی بووه و تاک له بێچم گرتنی شوناسی خۆی هیچ ڕۆڵێک نییە. (عبداللهی، 1381، ل 108).

ڕوانگەی قوتابخانەی لێکدژی له بێچمگرتنی ڕفتارەکان، هەستەکان، ئەندێشەکان و ڕوانگەی تاکەکان و پەیوەندییه کۆمەڵایەتییەکاندا پێداگری له سەر بەرچاوەکیبوونی چین دەکات (گیدنز، 1398، ل 125). به باوەڕی ئەوان ئەم جیاوازییه چینایەتییه له سەر بنەمای جیاوازییه ئابوورییەکانه که شوناسه گشتییە جیاوازەکانی له کۆمەڵگا بەدی هێناوه و وشیاریی چینایەتی لەم پێناوەدا دەوری سەرەکی دەبینێت.

بیرمەندانی قوتابخانەی دژکردەوەی کۆمەڵایەتی ئاماژه به پەیوەندیی تاک و کۆمەڵگا له پرۆسەیەکی چالاک و دیالێکتیک دەکەن که چۆنیەتی ڕفتاری مرۆڤەکان و بێچمگرتنی کەسایەتی و به واتایەک، شوناسی کۆمەڵایەتی کەسەکان بەرهەمی پەیوەندیی تاک و کۆمەڵگای دەوروبەری خۆیەتی. به شێوەی گشتی ڕوانگەی دژکردەوە پێداگری له سەر چالاکی دژکردەوەی کۆمەڵایەتی نێوان تاک و کۆمەڵگا و ئەنجامەکانی ئەم پرۆسە دەکات (توسلی، 1398، ل 268).

ئەکتیڤان پێیان وایه که مرۆڤ له سەرەتای ژیانی کۆمەڵایەتیدا ناوکێکی بناغەیی یان شوناسێکی ڕێژەیی سەرەتایی هەیه که له ڕەوتی بە کۆمەڵایەتیبوون و کردەوەی دژ بە دیتران ڕۆژانه کۆمەڵە شوناسی نوێ بەدی دێنێت. به باوەڕی شوێنکەوتووانی ئەم قوتابخانه، هیچکات شوناس تەواو نییه و ڕۆژانه خەریکی دروست بوونه. یەکەی شیکاریی ئەکتیڤکاران تاکه و له تیۆری ئەواندا تاک له چاو کۆمەڵگا سەرترییەکی زیاتری پێ هەیە (Turner, 1998, p. 375 – 382). ئەم بابەته ئێمه بەرەو ئەو پرۆسەی بە کۆمەڵایەتیبوونە هان دەدا که له لایەن کوولی و مید خراوەته ڕوو که لەودا، تاکەکان بەها و نۆڕمەکانی ناو کۆمەڵگا هەمیشه به دەروونی دەکەن و لەم ڕێگەوه به کۆمەڵایەتیی دەبن.

به باوەڕی کۆمەڵناسانی ئاوێتەخواز، کۆمەڵگا بەستێنی هاونشینیی توخمه ورد و کەلانەکانە که دەرکەوتنی ئۆبژەییەکەی لە ڕەوابەخشین به فرەخوازیی و قبووڵکردنی شوناسه گشتییه جۆراوجۆرەکانە (توسلی، 1380، 16 268) و له ڕوانگەی ئەوان له سەردەمی ڕابردوودا، بەستێنی شوناس‌سازی له نێوان نەریت و مۆدێڕنیته به شێوەی پڕۆژەیەکی نوێندەرانه (reflector) بێچمی گرتووه و به پێی پەیوەندیی دیالێکتیکی توخمه خۆجێیی و جیهانییەکان دروست دەکرێتەوه (گیدنز، 1398، ل 81). گیدنز بە مەبەستی ئاوێته کردنی فاکتەرێتی و پێکهاته گەیشتووەته تیۆری پێکهاتەبەندیی. واته ئەکتیڤ به شێوەیەکی دووبارەئەندێشانه چالاکییەکانی خۆی له سازەی کۆمەڵایەتیدا هەڵدەسەنگێنێ و کاریگەری و گۆڕینی هەلومەرجی کۆمەڵایەتی تاکەکان له بنەڕەتەوه بەرهەمی توانای ئەوان له دووباره ئەندێشییان بەرامبەر به ڕفتاری خۆیانه (ذکایی، 1381، ل 3). له لایەکی تریشەوه، کاستلێز ـیش وێڕای باوەڕمەندبوون به پرۆسەی لێکدژی بەجیهانیبوون و کاریگەرییەکەی له سەر شوناسەکان دەڵێ بەجیهانیبوون له هەمان کاتدا که له ڕێگەی میدیا ئەلیکتڕۆنییەکانەوه بێچمگرتنی شوناسی جیهان نیشتمانیی خێراتر دەکاتەوه، دەبێته هۆی بێچمگرتنی شوناسه خۆجێییەکان له چوارچێوەی بناژۆخوازی و بلیمەتەخوازیی ئێتنیکی، ئایینی و … . بەدەر لەمه، ناوبراو باس له سێ چەشنی شوناسی ڕەوابەخش، شوناسی خۆڕاگریی و شوناسی بەرنامەدار دەکات (کاستلز، 1389).

شوناس له پرۆسەی نەریت، مۆدێڕنیته و پاش‌مۆدێڕن به شێوەی خشتەی ژێرەوه ڕوون دەکرێتەوه:

خشتەی ژماره 2: چوارچێوەی گشتی سێ ئاراسته (نەریتیی، مۆدێڕن و شوناس) (رشیدی، 1387)

گۆڕانکارییە وەدیهاتووەکان له کۆمەڵگاکان، تەنانەت له وڵاتانی ڕوو له گەشە، پیشاندەری جووڵەی بەرەو سیستەمی بەڕێوەبەردنی هاوبەشانە بەتایبەت له دەیەی 1960ـە که ڕەچاوکردنی ڕێساکانی هاووڵاتیی و دامەزراندنی ڕێکخراوی مەدەنی له سەر بنەمای ئەم ڕێسایانەیه زەروورەتەکەیەتی (Faulks, 2000, p. 197).

لەو تیۆرییانەی که پەیوەستە به ئێتنیکەکان له سەردەمی ئێستادا، تیۆرییەکانی پەیوەست به هاووڵاتیبوونه. بنەماکانی هاووڵاتی له لایەک، ئیزنی دەستێوەردانی وشیارانه له چارەنووسی خۆ و کۆمەڵگا دەدا و له لایەکی دیکەشەوه، ئەم مافه به کۆمەڵگا دەدا بۆ ئەوەی چاوەڕوانی ئەوەی له ئەندامانی خۆی هەبێ که مافی دیتران به فەرمی بناسێت. شوناسی هاووڵاتی دەروەست بە شوناسی کۆمەڵایەتییه. ئەم شوناسه هاوشێوەی شوناسەکانی دیکه له دوو ڕووەوه گرنگه: 1. پیشاندەری وێنای تاک له خۆی و شێوازی وێنای دیتران لەو له کۆمەڵگایە؛ 2. به پێی هەلومەرجی کۆمەڵگایەکی چالاک بێچم دەگرێ و بەرهەمی پەیوەندیی شوناسێک له نێوان دەوڵەت و نەتەوەیە (Oldfield, 1990). بەم پێیه، قسه کردن له سەر ئاراستەی کۆمارخوازانی شوارتێزمێنتال شیاوە؛ ناوبراو پێی وایه که ئەگەرچی شوناسی نیشتمانیی (نەتەوەخوازی) له دروستکردنی هەستی هاوبەشی سیاسی یەکێک له هۆکاره بنەڕەتییەکانه، بەڵام ئەمه نەتەوەخوازیی مەدەنییه که کاریگەری له سەر هاندانی هەستی پەیوەست به هاووڵاتی و شوناسی سیاسی دادەنێت. لەم پێناوەدا، ناوبراو به بانگهێشت کردن بۆ بەهێزکردنی سیاسەتە دیموکراتییەکان له دامەزراندنی ڕێکخراوی مەدەنی، پێشنیاری بووژاندنەوەی بەستێنێکی گونجاو بۆ بەشداری تاکەکان له کۆماره نوێکان دەکات (Schwarzmantel, 2003).

جۆرەکانی شوناس

له درێژایی مێژووی مرۆڤدا ئێتنیکایەتی له سەرچاوه سەرەکییەکانی مانا و ناسینەوە بووه. واژەی ئێتنیک (Ethnic) له وشەی یۆنانیEthnos به واتای نەتەوە هاتووه. پێکهاتەیەکی چالاک له ڕەچەڵەکی هاوبەشی ڕاستەقینه یان گریمانەیی (یادی هاوبەشی مێژوویی)، وشیاریی هاوبەشی ئێتنیکی، توخمه سیمبۆلیکەکان، پەیوەندییه سیاسی – وڵاتییەکان له ناو گرووپێکی کۆمەڵایەتییدا دەبێته بنەمای ئەزموونی ئێتنیکی (Tiffin & Griffths & Ashcreft, 1998, p. 84). ئانتۆنی سمیت بۆ شوناسی ئێتنیکی ئاماژە بەم هێمایانەی ژێرەوه دەکات:

هێماکانی شوناسی ئێتنیکی له ڕوانگەی سمیت

کۆمەڵە وشەی نەتەوەیی و نەتەوایەتی پاش شۆڕشی پیشەسازی و پەرەسەندنی هەستی ناسیۆنالیستی هاته ناو وشەگەلی زانسته کۆمەڵایەتییەکانەوە. شوناسی نەتەوەیی له وڵاتێکی یەکگرتووی ناسراو و دەوڵەتی (سەربازی – سیاسی) سەرچاوه دەگرێ که ئێرنێست ڕەنان دوو تایبەتمەندی بۆ دێنێته هەژمار:

C:\Users\PCRAM.IR\Desktop\Presentation1.png

هەندێ له بیرمەندان دوو گرووپی توخمی ئۆبژەیی (وڵاتی) و زەینی (ئوستوورەیی، بیرەوەرییەکان، باوەڕەکان و کەلتوورەکان) وەک توخمی پێکهێنەری نەتەوە سەیر دەکەن و دوو تایبەتمەندیی و لایەنی سەرەکی بۆ له قەڵەم دەدەن (علمداری، 1383، ل 27 – 30). ئەحمەد ئەشرەفیش فاکتەرگەلێکی بۆ بێچم گرتنی شوناسی نەتەوەیی دێنێته بەر باس (اشرف، 1378، ل 139 – 140).

دەبێ بڵێین له کۆنەوه پەیوەست بوون به تایبەتمەندییه هاوبەشە مرۆییەکان جێی باس بووه، بابەتێک که له ژێر ناوی شوناسی جیهانیی به نیازه ئاسته زۆر گەورەکانی پەیوەست بوون به شوناسه گشتییه ئەوپەڕئێتنیکی و نەتەوەییەکان تاوتوێ بکات. له ئێستادا پەرەسەندنی ڕۆژ له دوای ڕۆژی میدیاکان گەڵاڵەی گوندی جیهانیی مارشال مەک لووهان  تۆختر کردووه و تەنانەت هەوڵه نێونەتەوەییەکانی وەکوو کۆنفڕانسی بێرتێن وودز و بێچم گرتن و پەرەسەندنی چالاکی سندووقی نێودەوڵەتی پاره بانکی جیهانی بەستێنه ئۆبژەییەکانی لواوتر کردووه.

به باوەڕی گیدنز، دۆخی شوناسی جیهانی ئەوڕۆیی سێ توخمی سەرەکی له خۆ دەگرێ:

لێک جیابوونی کات و شوێن، پاژەهەڵگری و وەدەرهێنانی پەیوەندییه کۆمەڵایەتییەکان له شانەی خۆجێیی و جێگیرکردنی دووبارەی له پاژه نادیارەکان له کات و شوێن که له لایەن هێما سیمبۆلیکەکان و سیستەمە کارناسییەکان [ئەنجام دەدرێت] و له کۆتاییدا دووبارە نواندنەوەی چەسپاو (گیدنز، 1380، ل 41). ناوبراو پەیوەندیی شوناسه جیهانی و خۆجێییەکانی بەم شێوه تیۆریزه کردووه:

خشتەی ژماره 3: جۆرەکانی شوناس له ڕوانگەی گیدنێز

ئەوەی له مەڕ پەیوەندیی نێوان ئاستەکانی شوناسی گشتی شایەنی ئاماژەیه ئەوەیە که ئایدۆلۆژیای نەتەوەخوازی له هەمبەر مەترسی بشێوی بلیمەت‌خوازییە ئێتنیکییەکان بەرگری له یەکێتی و هاوئاهەنگی نیشتمانیی دەکا و هۆگربوون بە شوناسی جیهانیش به پشتبەستن به چەمکی مرۆڤایەتی و بەها ئێتنیکییەکان وێڕای دژایەتی شوناسه نەتەوەییەکان، داخوازییه نەتەوەییەکانیشی تێپەڕاندووه، ئەگەرچی به ئاراستەیەکی خۆشبینانه دەتوانین ئەوە قبووڵی بکەین که بێچمگەلێک له پێکەوه ژیانی پلۆڕالیستی خەریکه پەرە دەستێنێ، بەڵام ڕاستییەکان گوزارشتن لەوەی کە دووباره نواندنەوەی میدیایی نه تەنیا دیارده کۆمەڵایەتییەکان پیشان دەدەن، بەڵکوو ئەوانەی کردووه به حەقیقەتی ڕۆژەڤ (Hall, 1997, p. 2002). زۆر توێژینەوه ئەم ئیدعایەیان پشتڕاست کردووەتەوه که وێنەی نەرێنی له گرووپه ئێتنیکییەکان یارمەتی بڵاوبوونەوەی ڕوانگەی جیاکارانه، وێنای چوارچێوەیی و ئەفسانەی جیاواز و سەرتربوون دەدا (بۆ وێنه بڕوانه: Entman, R. & Rojecki, 2000; Graves, 1999). دەبێ بڵێین ڕووداوه جۆراجۆرەکانی شوناسی خۆجێیی و بواره شوناسییەکان ئاڵۆزبوونی دەردەخا، به جۆرێک که بۆ ئەو تاقمە ئەکتیڤه کۆمەڵایەتییانه که له به تاکایەتیبوونی شوناس به هۆی ژیان کردن له تۆڕه جیهانییە مۆدێڕنەکان و سامان دوور خراونەتەوه یا له دژی بەرهەڵستی دەنوێنن، سەرەکیترین بەدیلی سازکردنی مانا (شوناس‌سازی) له کۆمەڵگای ئێمەدا ئەو کۆمەڵە کلتورییانەیە که له سەر بناغه ئاینی، نەتەوەیی یان ناوچەییەکانن و ئەگەری ئەوه له ئارادایه که ئێتنیکایەتی به هۆی ئاین، نەتەوە و ناوچە گۆڕانی به سەردار بێت (کاستلز، 1389، ل 87).

تیۆرییه ئێتنیکییەکان

خوێندنەوەی ئێتنیکایەتی و پەیوەندییه ئێتنیکییەکان له ئەندێشەی خاوەن تیۆرییه کلاسیکەکاندا هیچ پێگەیەکی نییه و گرنگیدان به پەیوەندییه ئێتنیکییەکان به شێوەی ڕاشکاوانه له ئەندێشەی کۆمەڵناسانێکی وەکوو مارکس، دۆرکهایم وێبێر، و زیمێل ئاماژەی پێ نەکراوه.

دۆرکهایم له تیۆری ئێتنیکەکەی خۆیدا زیاتر سێ بابەتی لێک گرێدراوی خستۆتە بەر تیشکی سەرنجی خۆی کە بریتییە لە:

ئـ) له ناوچوون یان کاڵبوونەوەی گرنگایەتی ئێتنیکایەتی به هۆی دەرکەوتنی مۆدێڕنیته؛ ب) ناوەڕۆکی هاوپەیوەندێتی گرووپی – ئێتنیکی؛ ج) سەیرکردنی گرووپی ئێتنیکی وەک بێچمێکی کۆمەڵگەی ئەخلاقی (Malesevic, 2004). شیکارییەکانی ناوبراو پاشینەی هاوپەیوەندیی میکانیکی / ئۆڕگانیکی پێگەی ئێتنیکایەتی له ئەندێشەی ئەودا دیاری دەکا و بەم پێیه، هەرچی کۆمەڵگا پێشکەوتووتر دەبێ، له دەروەستییە ئێتنیکی و نەریتییەکان زیاتر دوور دەکەوێتەوه.

وێبێریش ئێتنیکایەتی وەکوو بێچمێک له پێگەی کۆمەڵایەتی به پێی پەیوەندییه خۆیایەتییەکان ڕوون دەکاتەوه که لە دروستکردنیدا خەیاڵی کۆمەڵایەتی و له خۆبایی بوون دیاریکەرەوەیه (مالشوویچ، 1390، ل 48). وێبێر ئێتنیکایەتی بەم شێوەی ژێرەوه تاوتوێ کردووه: 1. ئێتنیکایەتی وەک بێچمێک له پێگەی کۆمەڵایەتی؛ 2. ئێتنیکایەتی وەک میکانیزمی دروستکردنی پاوانەی کۆمەڵایەتی؛ 3. فرەڕەنگیی بێچمه ئێتنیکییەکانی ڕێکخستنی کۆمەڵایەتی؛ 4. ئێتنیکایەتی و ئامادەکاری سیاسی (Weber, 1968).

به باوەڕی زیمێل، گرووپه ئێتنیکییەکان هێماگەلێکیان له دەمارگرژی گشتی، هەستیاریی، ناپەسندی، هەستی خۆ بە کەمزانین یان سەرتربوونیان هەیه. له تیۆری پەیوەندییه ئێتنیکییەکانی زیمێل سێ ناوەڕۆکی سەرەکی بوونی هەیه: ئێتنیکایەتی وەکوو بێچمێک له پرۆسەی هاوڕفتاریی. ناوەڕۆکی پەیوەندیی کۆمەڵایەتی، و ئێتنیکی و نەمان و کاڵبوونەوەی ئێتنیکایەتی به هۆی لێکبڕی کۆمەڵایەتی (مالشویچ، 1390، ل 43). له ڕوانگەی نوێسازی و گەشەوە، هەرچی توخمه مۆدێڕنەکان پەرە دەستێنن مرۆڤ وشیارانه له توخمگەلی ئەو دیو ئێتنیک، هۆز و شارەکەی خۆیدا بۆ شوناسی خۆی دەگەڕێت.

دوو ناوەڕۆکی سەرەکی تیۆری سیستەمی پارسۆنز پێداگریکردن له سەر هاوپەیوەندیی گرووپیی ئێتنیکی و کارکردی گرووپی ئێتنیکییه. ناوبراو تایبەتمەندیی کۆمەڵناسانەی سەرەکی ئێتنیک به درێژماوه و بەردەوامیی ئەوپەڕنەوەییەکەی ئەو دەزانێت. به باوەڕی ئەو، ئێتنیکایەتی له دوو توخمی سازێنەری “نەریتی کەلتووریی ئەوپەڕنەوەیی” و “وابەستەیی خۆبەخشانه به گرووپ” پێک هاتووه.

نیۆمارکسیزم به پێچەوانەی وێنای سەرەتایی مارکسیستەکان دەوری بەرچاوی ئێتنیکایەتییان له سیاسەتی کۆمەڵایەتیدا بۆ دەرکەوتووه و تەنانەت به شێوەی ئەزموونییانە سەرچەشنەکانی نایەکسانێتی ئێتنیکییان بە پێی چین و پەیوەندییەکانی ئەوان لەگەڵ سیاسەتە جیاکارییەکانی دەوڵەت له سیستەمی سەرمایەداریدا ئاشکرا کردووە. سەرەڕای ئەمه، نیۆمارکسیزم هێشتاش لەگەڵ ئەم ڕوانگه مارکسیستییه کلاسیکانه هاوبەشە که هیچ چەشنه کێشەیەک له شەڕە ئێتنیکی یان نەتەوەپەرستییەکاندا بوونی نییه که بتوانین بەدەر له تایبەتمەندییه پێکهاتەییەکانی کۆمەڵگای سەرمایەداری وێنای بکەین (1987, p. 107, Solom).

چەمکی بەشخوراوی ڕێژەیی که له ئێستادا سەبارەت بە ئێتنیکایەتی له کۆمەڵگا فرەئێتنیکییەکاندا دەخرێته بەر باس، له تیۆری ئێریکسۆن له مەڕ شێوازی بێچمگرتنی شوناس و خاوەن تیۆریگەلێکی وەکوو تاجفێل، تەرنێر و برانسکام (1999) له هاوپەیوەندیی شوناسی نەتەوەیی و ئێتنیکی باسی له سەر کراوه (Buurih, 1997, p. 589). له هێماکانی هەستی بەشخورای ڕێژەیی هەست به هەڵاواردنه. ڕۆبێرت گار سێ جۆر هەڵاواردن ناو دەبا؛ هەڵاواردنی ئابووریی، هەڵاواردنی سیاسی، و هەڵاواردنی کەلتووریی. گریمانەی سەرەکی ڕۆبێرت گار ئەوەیه که هەستی بەشخوراوی ڕێژەیی پێش‌مەرجی کێشمەکێشی ناوخۆیی تونداژۆیانەیه (قیم، 1380، ل 212).

سووژەی مەبەستی پۆست مۆدێڕنیزمەکان له سەقامگیری و بەرچاوەکی‌خوازی مۆدێڕن بێبەرییه و مەلەوەر و پێشبینی نەکراوه، بەم چەشنەیه که پرسی ئێتنیکایەتی و پەیوەندییه ئێتنیکییەکانیش له بەسێتێنێکی مەلەوەر و بێبەری له سازە دیاریکراوە پێشتر سازکراوەکان لەو پەیوەندییەدا به شیاوی باس و لێکدانەوه دەزانن.

سێ ئاسۆی تیۆری ڕکابەر سەبارەت به بێچم گرتنی شوناسه ئێتنیکی و نەتەوەییەکان

ئاراستەی یەکەم گرێ دراوەتەوه به ناوی ئانتۆنی سمیت و له ژێر ناوی دێرینەخوازی، شوناسی نەتەوەیی به بابەتێکی سروشتی و نەتەوەکان به خاوەن ناوکی ئێتنیکی دەزانێت (Barrington, 2006, p. 13). بۆ دێرینەخوازان، دەروونناسیی گوورانی (تەکاموولی) هێمای خۆگونجاندنی سەرکەوتووانەی مرۆڤ لەگەڵ هەلومەرجی بەدیهاتوو له درێژەی سەردەمانی بەر له مێژوو بووه (Kaufmann, 2015, p. 194). لێرەدا، بێچمێکی کەلتووریی نەگۆڕ وێنا دەکرێ که ئەکتیڤە ئێتنیکییەکان پێکیان هێناوه و له درێژەی نەوەکاندا مانابەخشییەکی بەردەوام ڕەخساوە.

ئامرازخوازی دووهەمین ئاراستەیه و به پێی ئەو ئێتنیکایەتی سەرچاوەیەکه که له لایەن بلیمەتەکانەوه بۆ پێناسەی شوناسی گرووپی، ڕێکخستنی ئەندامێتی و سنوورەکانی گرووپ و دروستکردنی سکاڵا و بەرهەم هێنانی سەرچاوه به کار دەهێنرێت (Brown & Langer, 2010, p. 413).

دوایین ئاراسته پاژەزانینه که دژی دێرینەخوازییه و پێداگری له سەر ئەو پرۆسانه دەکاتەوه که له ڕێگەی ئەوانەوه، گرووپه ئێتنیکییەکان سەر هەڵدەدەن و توخمگەلێک له هەر دوو ئاراستەی دێرینەخوازی و ئامرازخوازی له خۆ دەگرێت (Brown & Langet, 2010, p. 413). ئاراستەی سازەخواز بەڵگه دێنێتەوه که شوناسی نەتەوەیی هاوشێوەی شوناسی گرووپەکانی دیکه، واتە ئەو دێرینەخوازانەی که وەک سیمبۆڵەکانی شوناسی نەتەویی لێیان دەڕوانن، سازەیەکی کۆمەڵایەتی یە.

هەر کات توخمه ئێتنیکییەکان ببنه بنەمایەک بۆ داخوازییه سیاسییەکان، شوناس‌خوازی ئێتنیکی و به سیاسی بوونی ئێتنکایەتی (ئێتنیک‌خوازیی سیاسی) دەردەکەوێت. ئەم لایەنە ئێتنیک‌خوازییه سنووری نەتەوه لەگەڵ سنووری گرووپی ئێتنیکیی دیار و سنووردار دەکاتەوه (ماتیل، 1383، ل 1411).

مایکڵ هەکتێر شوناس‌خوازیی ئێتنیکی و به سیاسی‌بوونی ئێتنیکایەتی له پەیوەندیی لەگەڵ “کۆلۆنیاڵی ناوخۆیی و دابەشکردنی کەلتوورییانەی کار” پێناسه و ڕوون کردۆتەوه (Hechter, 1975, p. 14 & 15). به پێی بۆچوونی ئەو، شەپۆلی ناهاوسەنگی نوێسازی له کۆمەڵگا وای کردووه که سەرچاوەکانی دەسەڵات له ناو گرووپ و جڤاکە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگا به شێوەی نایەکسانانه دابەش ببێت. به ڕای ئەو کاتێ دانیشتووانی قەڵەمڕەوێکی کەلتووریی جیاواز له هەمبەر تێکەڵبوون له ناو دەوڵەتێکی ناوەندیدا خۆڕاگری بنوێنێ و بۆ پاراستنی هێما شوناسییەکانی خۆی تێدەکۆشێ، نەتەوەخوازیی پەراوێزیی دێته بەرهەم و له سای ئەوە، هێما شوناسی و کەلتوورییەکانی گرووپه ئێتنیکی و نەتەوەییەکان ڕەنگ و بۆنی سیاسی دەگرنه خۆیان (Ibid, 2005, p. 39-60).

فێنتۆن بۆ ناسین و ڕوونکردنەوەی گرژییه ئێتنیکییەکان به نیازه ئەم بابەته ڕوون بکاتەوه که ئەوان چۆن به هاوپەیوەندیی ئێتنیکی (ڕوانین بۆ ناوخۆ) یان دژایەتی ئێتنیکی (ڕوانین بۆ دەرەوه) دەورووژێن (Fenton, 2004, P. 179). کاڕڵ دۆ ییچ دەوری پەیوەندییەکان له شۆڕشی ئێتنیکیدا به کاریگەر دەزانێت (مقصودی، 1380، ل 138). به باوەڕی واکێر کانێر یش پەیوەندییەکان، به شێوەیەکی گرنگ، له خولقاندنی وشیاریی ئێتنیکی دەور دەبینن. (سید امامی، 1379، ل 252 – 256). به باوەڕی کاستلێز، پرۆسەی به جیهانیبوون و لە سای ئەودا، کۆمەڵگای تۆڕیی دەبێته هۆی لاواز بوونی دەوڵەتی نیشتمانیی و شوناسی نیشتمانیی پەیوەست بەو.

ئامادەکاری ئێتنیکی

له هەموو قووتابخانەکاندا، پاشینەی ئامادەکاری ئێتنیکی، هۆکار و شێوازەکانی بە سیاسی بوون به وابەستەییه کۆنەکان و ئامادەکاری ئێتنیکی له سەردەمی نوێدا ڕوون بکرێتەوه. بۆچوونی سەرەکی ئەم ئاراسته – که لە بەرهەمەکانی گیرتێزه و بێرگه تووشی دەبین – ئەوەیه که شوناس و هەستی کۆن له ناو گرووپێکدا دەبێته ئامادەکاری گشتی ئێتنیکی (احمدی، 1397).

به پێی ئەم ئاراسته، ڕکابەری له سەر سەرچاوەکان تێکەڵبوونی سیاسی گرووپه ئێتنیکییەکانی ناو دەوڵەت – نەتەوەیەکی تایبەت چوارچێوەیەک دابین دەکا که تێیدا، ڕکابەری له سەر سەرچاوەکان، بەتایبەت پیشه دەوڵەتییەکان، ئەنگێزەی سەرەکی کێشمەکێشی نێوان‌ئێتنیکی بەدی دێنێ (Coughlan, 1985, p. 414) که دامەزرانی ڕێکخراوه ئێتنکییەکان و هەڵکشانی شوناسه ئێتنیکییەکانی لێ دەکەوێتەوه (Nagel & Olzak, 1982, p. 214) و له هەلومەرجێکدا که سەرچاوەی بەردەوام یان نابەردەوام له ئارادا بێ، ئەم ڕکابەرییه دەبێتە هۆی داپەڕی گشتیی ئێتنیکی (Olzak, 1985, p. 76)، به جۆرێک که کۆمگەیەک که خۆی لەگەڵ هەندێ پێوەر له دەروەستییە شوناسییەکان بە هاوشێوە دەزانێ و خۆی لە چاو ئەویتری به بەرکەوتووی هەڵاواردن لە قەڵەم دەدا یان به شیاوی سودمەندبوونێکی زێدەتر دەزانێ ئەگەری هاوپەیوەندیی و بێچمگرتنی ڕکابەری تۆختر دەکاتەوه.

داگیرکەرانی ئورووپایی له ڕێگەی باڵادەستی و پەنا بردنە بەر زۆرەملێیەتی و توند و تیژی، خەڵکانی خۆجێییان دەخسته ژێر ڕکێفی خۆیان و بزاڤی کۆمەڵایەتیی و سیاسیی ئەوانیان سنووردار دەکردەوه و له ڕووی کەلتوورییەوه به کەمیان دادەنان و دەستیان کرد به چەوساندنەوەی خەڵکانی خۆجێیی و تاڵانکردنی مادەی خاوی وڵاتەکانیان (Cashmore, 1996, p. 178). تیۆری کۆلۆنیاڵی ناوخۆیی به گشتاندنی ئەم پەیوەندییانه بۆ ناوخۆی وڵاتان پێداگری له سەر بوونی پەیوەندیی نایەکسانی کەلتووریی له نێوان کەلتووره باڵادەست و کەلتووره بندەستەکان له ناو کۆمەڵگەکاندا دەکات (Muir, 1997, p. 201). بەم شێوه ئەوان له تیۆریی‌سازیی باسەکان و هەروەها گشتاندنی پەیوەندییه نایەکسانەکانی له نێوان داگیرکەران و داگیرکراوان بۆ بواری پەیوەندییە ناوخۆییەکان قەرزداری چەمکی «کۆلۆنیاڵ» به واتای گشتی و کلاسیکییەکەین (Feagin, 1978, p. 37). میڵتۆن قۆناغەکانی ڕاکێشانی گرووپەکان و لێکچوواندنیان لەگەڵ ناوکی ناوەندی کۆمەڵگا له هەوت قۆناغدا دەناسێنێ: هاوشێوەسازی کەلتووریی، هاوشێوەسازیی پێکهاتەیی، هاوشێوەسازیی شوناسیی، هاوشێوەسازیی پێگە (زانایی)، هاوشێوەسازی ڕفتاری و هاوشێوەسازی مەدەنی (Milton, 1964, p. 71).

تیۆریسییەنگەلێکی وەکوو هانس کۆهێن و به شێوەیەکی ڕێکوپێکتر ئانتۆنی سمیت ڕۆڵی بلیمەتەکانیان له بزووتنەوە ناسیۆنالیستییەکاندا شی کردۆتەوه و پەرەسەندنی پانتای کۆنتڕۆڵی دەوڵەت و داشکانی زیاتر بۆ لایەنی ناوەندێتیی به هۆکاری دروستبوونی بارودۆخێکی گونجاو بۆ ئامادەکردنی ئایدۆلۆژیک لە لایەن «ڕووناکبیرانی زانستی» دەزانن. جان ویرویلی ـیش ناسیۆنالیزم به بێچمێکی تایبەت و سەرکەوتوو له سیاسەتە مۆدێڕنەکان دەزانێ که بلیمەتەکان بۆ سەندنەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت له بندەستی چینی دەسەڵاتداردا به کاری دەبەن (احمدی، 1397).

ئاشتیی بەردەوام

دێڕی ئاشتیی بەردەوام پاش بڵاوبوونەوەی نامیلکەی ئاشتیی بەردەوام بەرهەمی ئیمانووێل کانت له ئورووپا ناسرا. کانت پێش مەرجەکانی وەدیهاتنی ئاشتیی بەردەوامی له دەستێوەرنەدان له وڵاتانی تر و خۆبوواردن له زۆرداریی دەزانێ، به پێی ئەم تیۆرییه، ئاشتیی بەردەوام دەبێ لەگەڵ دادپەروەری بێت. ئاشتیی دادپەروەرانه به شێوەی ئەندێشەیەکی پێکهاتەمەند له لایەن بلیمەتەکانەوه دەتوانێ ببێته گوتارێک و بێته ناو بەستێنی کۆمەڵگاوه و ببێته ڕفتار یان کارکردێکی نێونەتەوەیی.

به بۆچوونی کانت، سازدانی ئاشتیی بەردەوام شەش پێش‌مەرجی هەیه (براتعلی پور، 1394، ل 41 و 42) و مەرجی یەکەمی ڕەچاوکردنیان دەبێ وەک کەمترین نیاز و خواستی دەوڵەتەکان له سەر پێویستیی ئەخلاق سەیر بکرێت. هەروەها ناوبراو سێ بنەمای بناغەیی بۆ وەدیهاتنی ئاشتیی بەردەوام بەم پێش مەرجانه زیاد دەکات (هەمان، ل 42). کەواته ڕەچاوکردنی مافەکانی مرۆڤ و مافەکانی هاووڵاتی له سەر بنەمای دەروەستبوونی سیاسی به دەوڵەت، هەر دووکیان، له بنیاتەکانی سیستەمی کۆماری لە قەڵەم دەدرێن (میرمحمدی، 1390، ل 123). ئاشتیی بەردەوام به بێ دامەزراندنی سیستەمی کۆماریی، که تێیدا هەر سێ هێزی جێبەجێکار و یاسادانەر و داد سەربەخۆن، نایەتە دی، بەڵام مەرجی دامەزراندنی وەها سیستەمێک، خۆی، عەقڵانییەت، دادپەروەرتەوەریی، پێگەیشتنی هزریی، ڕێبازی ئەخلاقی و دەسەڵاتداری به پێی یاسایه.

توێژەرانی توێژینەوەی ئاشتی له پەیوەندییه نێودەوڵەتییەکانی هاوچەرخ ڕوانینێکی بناژۆیانەیان بۆ بابەتی ئاشتی هەیه. یۆهان گاڵتۆنگ، باوکی توێژینەوەی ئاشتی، لە نێوان “ئاشتیی نەرێنی” و “ئاشتیی ئەرێنی” فەرق دادەنێت. ئاشتیی نەرێنی باس له نەبوونی توند و تیژیی دەکا، بەو واتایەی که ئاگربڕ به بارودۆخی ئاشتیی نەرێنی دەزانێ (Galtung, 1985, p. 65).

ئاشتی له ئەندێشەی ئاین‌تەوەری ئیسلام

ئیسلام وەک ئاینێکی خودایی، له سیستەمی مەعریفی خۆیدا، ئاین و سیاسەت به دوو وتەزای جیا له یەکتر نازانێت. له پێناسەی کۆمەڵگای سیاسیی ئیسلام، پەیوەندیی و هەڵسووکەوتی مرۆڤەکان و دووری له شەڕ و توند و تیژی هەمیشه هێمایەکی ناوەندی بووه (چینی چیان، 1396، ل 2). له بنەماکانی هەبوون‌ناسی قوتابخانەی ئیسلامدا مرۆڤ هۆگرییەکی سرووشتی بۆ ئاشتی هەیه.

چەمکی دادپەروەری له بیری ئیسلامیدا پێگەیەکی تایبەتی هەیه. دادپەروەری له بنەماکانی ئاینه و ڕیشەی له قوڕئان و سونەتدا هەیه. له قوڕئاندا، خودا دەفەرمووێ که یەکێک له ئامانجەکانی پەیام و دابەزاندنی قوڕئان بەڕێوه بردنی دادپەروەرییه (سوورەتی حدید، ئایەتی 25؛ سوورەتی آل عمران، ئایەتی 103).

له قوڕئان ئاماژەگەلێکی زۆر به قبووڵکردنی فرەخوازیی کراوه. ئاگاداربوون له سەلیقەی هاوبەش دەبێته هۆی پەرەسەندنی هەستی متمانەی دوو لایەنە و به شێوەی گشتی شوناسێکی پشتبەستوو به برایەتی و خۆشەویستی دوو لایەنە (فیرحی، 1390، ل 80). له ناو دەنگی بیرمەندانی موسڵمان، دوو تیۆری زەقتر له بارەی شەڕ و ئاشتی جێی ئاماژەیه؛ گرووپێک به پێی ڕوانینی تایبەت به بنەما یاسا و شەریعەتییەکانی ئیسلام هەڵدەستن به خستنه ڕووی شیکاری ڕەواڵەتخوازانه له دەقە ئاینییەکانی وەکوو ئایەتەکانی قوڕئان له بارەی جیهاد و کوشتنی کافران و هاوەڵدانەران، ڕێگەی ڕەوته سەلەفی، تەکفیری، وەهابی، جیهادی و ڕەوتگەلی وەکوو ئەلقاعیده و داعش دەگرنه بەر. بەشی هەرە زۆری بیرمەندانی موسڵمان، به ڕەخنه گرتن له ڕوانگەی گرووپی یەکەم و به پشتبەستن به ئایەته زۆرە قوڕئانییەکان، پێداگری له سەر یەکەمایەتی ئاشتی دەنوێنن. ئەوان له حاڵەتێکدا پێشنیاری جەنگ دەدەن که هیچ دەرەتانێک بۆ ئاشتی نەمابێتەوه. هەروەها به کارهێنانی ناڕەوای توند و تیژی تەنانەت دژ به دوژمنیش به دژی ئامۆژە ئیسلامییەکان دەزانن.

ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوه

داتاکانی لێکۆڵینەوه سەبارەت بە چەمکی شوناس، ئێتنیکایەتی و به حاڵەتێکی ئاشتییانه و یەکسانخوازانه گوزارشته له بۆشایی کارکردیی دەوڵەت؛ ئەنجامگەلێک که تەبایی نەتەوەیی له گەیشتن به ئاشتیی بەردەوام دەزانن و بەدەر لەو حاڵەتە، ئەگەری هەڵخلیسکانی کۆمەڵگەی نیشتمانیی بۆ ناو قەڵەمڕەوی قەیران و شپرزەیی دەگاتە ئەو پەڕی خۆی.

شوناسی ئاینی و شوناسی نەتەوەیی: سازان یان دژایەتی

ئەگەرچی نزیکەی سەدەیەک لەمەوبەر هۆگرییه ناسیۆنالیستییەکان گرنگییەکی زۆریان هەیه، دەتوانین دانی پێدا بنێین که له نیوەی کۆتایی سەدە، باڵادەستێتی هۆگرییه ئاینییەکان ناسیۆنالیزمی خسته پەراوێزەوه، بەڵام هۆگریی بۆ یەکێک له دوو بەرەی نەتەوەیی یان ئاینیی له بارودۆخی نەبوونی هەلی یەکگرتنی هەر دووکیان له ڕەوتێکدا، حاڵەتی زەق تا ڕادەیەک هاوئاست له نێوان هۆگرییه سیاسییه نەتەوەیی و ئاینییەکانی مێژووی هاوچەرخی ئێران بەدی دەکرێت. لەم بارەوه شاهین سێپێنتا (پزیشکی ئاژەڵ له ئیسفەهان) زمان و داب و نەریتی ئێرانی به هەڵگری دوو بەشی نەتەوەیی و ئاینی دەزانێت.

ئەگەرچی له کۆتاییدا وەها سیاسەتگەلێکی فەرمی شانسی گشتی بۆ ئەندێشه ئاینییەکانی تووشی لاوازیی کردووه و به پێی لێکۆڵینەوەکان له ناو نەوەی نوێدا، ڕێژەی هۆگریی گەڕانەوه بۆ مێژووی کۆن و ڕابردووی مێژوویی کەسایەتییەکانی ئێرانی کۆن بەرز بۆتەوه.

 

هۆگرییه ئاینییەکان دژی پرسە نەتەوەییەکان نین. بەڵام ئەگەر له هەندێ جێدا تووشی ناکۆکی هاتن، ئاستی خەسارهەڵگری پرسه ئاینییەکان له پرسه ئێتنیکی و شوناسییەکان زیاتره.

جەواد حەساری، ڕۆژنامەوان و چالاکڤانی سیاسی – کۆمەڵایەتی له مەشهەد

 

کەواته هۆگریی ئێتنیکه جۆراوجۆرەکان بۆ شوناسی ئێرانیی فرەئەندێش دیاره. له ڕاستیدا پاش هاتنی سێ شەپۆلی کۆچبەر (ماد، پارس و پارت) له درێژەی چەندین هەزاره پێکەوه ژیان تێکەڵبوونی ئەوان بەدی دەکەین.

ئەنجامەکانی ئەم لێکۆڵینەوه گوزارشته لەوەی که سەرەڕای پەیوەندیی نێوان‌ئێتنیکی کەمتری خەڵکی گشتی، 9/53 له سەدی بلیمەتەکان پەیوەندییەکی زێدەتریان لەگەڵ ئێتنیکەکانی دیکە هەبوو و 9/28 له سەدیان پەیوەندییەکی کەمتریان هەبوو.

ئەنجامه وەدەستهاتووەکانی ئەم لێکۆڵینەوه هاوئاراسته لەگەڵ توێژینەوەی بڕاون (Bowen, 2015, p. 2)ـه که دانی پێدا ناوە بەر له شۆڕشی 57، زیاتر پێداگری له سەر ئاراستەی نەتەوەیی دەکرا و ئاین پێگەیەکی پەراوێزخراوی هەبوو و لەگەڵ سەرکەوتنی شۆڕش، سیاسەتەکانی دەسەڵات له ئاراستەی سەرتری‌زانینی ئاین به سەر نەتەوایەتی بەرجەسته بووەوه. ئەشکان زارعی، (چالاکی کەلتووریی و میراتگریی، نووسەر له خووزستان) یەکێک له بەشداربووانی لێکۆڵینەوه، به گریمانەی ئەوەی که کەلتووری ئێرانی دوو قۆڵی ئێرانیی و ئیسلامیی له خۆ گرتووه، پێی وایه:

هەر دوو دەبێ بپارێزرێن و ئەگەر ئێمه پاش شۆڕش جۆرێک له خۆدۆڕاوی کەلتووریی یان نامۆیی کەلتووریمان هەیه هەر ئەوەیه که ئێمه ئیسلامێتیمان خراپ به منداڵی دوای شۆڕش فێر کردووه و له ئێرانێتی هیچ فێر نەبووین.

جەلال جەلالی زاده (چالاکی ئاینیی و سیاسیی له سنه) دانی پێدا دەنێ که بەداخەوه به هۆی ئەوەی حکوومەت له دەستی یەک ئاینزایە، تێدەکۆشێ که ئەم ئاینزایه له هەموو داب و نەریت و ڕێوڕەسم و کۆبوونەوه و ڕێکخراو و ئۆڕگانه دەوڵەتی و حکوومەتییەکان داببەزێنرێت.باڵادەستی جۆرێکی تایبەت له ڕوانگەی ئاینی (شێعه) بۆته هۆی ناڕەزایەتی کەمینه ئاینی – ئاینزایی و تەنانەت موسڵمانە (ئەهلی سوننه)کانی ئێران.

ئاستەنگی یاسایی بۆ دانانی ناشێعەیەک (بڕگەکانی شەست و چوارەم، سەد و هەوتەم، سەد و پازدەهەم و سەد و بیست و یەکەم) بۆ پلەی ڕێبەریی، سەرۆک کۆماریی و دیکەی پۆسته سیاسی و بەڕێوەبەری ویاساییەکان له یاسای بنەڕەتیدا هاتووه که ئەم یاسایانه خۆیان هەستی سڕینەوه و هەڵاواردنی ڕاشکاوانە له خۆ دەگرن که بلیمەته بەشداربووەکانی دیمانه لەگەڵکراویش ئاماژەیان پێدا. چارتەکانی ژێرەوه کەلێن و هەڵاواردنی ئاینی له ڕوانگەی بەشداربووانی بلیمەت و کەسانی ئاسایی پیشان دەدات.

چارتی ژماره 1: کەلێن و هەڵاواردنی ئاینی – بلیمەتەکان

Presentation1

چارتی ژماره 2: کەلێن و هەڵاواردنی ئاینی – خەڵکی ئاسایی

ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوه هەواڵی بوونی پەیوەندیی نێوان وەها ڕوانگه و کارکردگەلێک دەدەن کە سەرەڕای بوونی ئاسایشی نیشتمانیی و هۆگرییه تیرۆریستییەکان و یان حاڵەتگەلێکی وەکوو تیرۆری بەرپرسان و مەلایانی پێشنوێژ و تەنانەت هێرش کردنه سەر پەڕلەمانی شوورای ئیسلامی (ساڵی 1396) بەدی دەکرێت.

سەرەڕای بوونی سیمبۆلە یەکدەستکەرەوەکان دەبێ باس له فرەڕەنگیی سیمبۆله کەلێنبەخشەکان بکەین. ڕەنگه بتوانین سیمبۆلە ناوخۆییەکانی وڵاتی ئێران – که دەسەڵات دەتوانێ له ڕێگەی ئەوانەوه یارمەتی یەکێتی و هاوپەیوەندیی کۆمەڵگای ئێرانی بدا – بۆ سەر سێ بەش دابەش بکەین؛ بەشێک لەم سیمبۆلانە وەکوو نەورۆز، چوارشەممه سووره، مێهرەگان، یەلدا و … کۆنن که بنچینەی ئوستورەییان هەیه. بەشی دووهەمی ئەم سیمبۆلانه وەکوو جەژنه ئاینییەکان، قوربان و غەدیر خووم، له دایکبوونی پێغەمبەر و شەهید بوونی ئیمام حسێن و دیکەی ئیمامانی ئەهلی شێعه، ڕیشەیان دەچێتەوه سەر بیری ئاینی پاش ئیسلام. بەشی سێیەم هی ئەم قۆناغەی کۆتاییه کە بەرهەمی دەسەلاتداریی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامییە، ڕێوڕەسمگەلی وەکوو ڕۆژانی دەیەی فەجر، سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، 13ـی ئابان، ڕۆژی قودس، ئاڵا و ماڕشی کۆماری ئیسلامی و … لەم چەشنەن.

سنوورە کەلتوورییە نێوان‌ئێتنیکییەکان

ئەنجامەکانی ئەم توێژینەوه لەم بارەوه دەریخستووه که فارس‌زمانان بە مەبەستی پێناسەی بنەمای شوناسی خۆیان زیاتر ڕوانگەی جیهانی و ئەوپەڕخۆجێییان هەیه و زۆربەی تایبەتمەندییه نەریتییەکانیان سەر لە نوێ دروست کردووەتەوه و تەنانەت گۆڕیویانه

من 40 له سەدی داب و نەریتەکانمم هاوشێوەی ڕابردووانم ڕەچاو دەکەم، بەڵام بەهەر حاڵ بیر و باوەڕی خۆشم کاریگەری له سەر داناوه.

کەتایوون ڕیاحی، ئەکتەر له تاران

بەڵام دیکەی گرووپه ئێتنیکییه توێژینەوە له سەر کراوەکان (کورد، ئازەری / تورک، بەلووچ و عەرەب) ئاستی قبووڵکردنیان زیاتره، تەنانەت ئەگەر هەندێ له سیمبۆلە نوێکان به سەر داب و نەریت و ڕێوڕەسمه نەریتییەکاندا له یەکەمایەتیدا بێ، دیسانیش هەم له شوناسی فارسەکان و هەمیش شوناسه گشتییە ناوچەیی و جیهانییەکان قبووڵکردنی کەلتوورییان زیاتره.

بنەمای هەر نەتەوەیەک ئەوەیه که هەموو داب و نەریتی ئێتنیکەکەی بپارێزێ و بەم شێوه درێژە به ژیانی بدا و خۆی به نەتەوەکانی دیکه بناسێنێت … بۆچی نابێ من جلوبەرگ و داب و نەریتی ئێتنیکیی خۆم بپارێزم؟

مەلا ئەحمەد بارامی، چالاکی ئاینی – کۆمەڵایەتی له جوانڕۆ (کرماشان)

 

بابەتی دیکه به سیاسی‌بوونی زمانی دایکی ئێتنیکه توێژینەوه لەسەرکراوەکانه. واته گرووپه ئێتنیکییەکان پەنجەی بێبەشبوون له فێربوونی زمانی دایکی بەرەو لای دەسەڵات ڕادەکێشن و لەم بوارەدا داخوازیی خۆیان له سیستەمی سیاسی کردووە.

له مافی خوێندن به زمانی دایکی بێبەشین … و ئەمه له یاسای بنەڕەتی وڵاتیشدا ئاماژەی پێ کراوه، بەڵام نەهاتۆته دی.

سەعدوون مازووچی، چالاکی مەدەنی و سیاسی له مەهاباد (ئازەربایجانی ڕۆژاوا)

 

چارتەکانی ژێرەوه بڕوای بلیمەت و کەسانی ئاسایی له بارەی ڕەواداری خوێندن به زمانی دایکی پیشان دەدەن.

Presentation1

چارتی ژماره 3: ڕەواداری خوێندن به زمانی دایکی – کەسانی بلیمەت

Presentation1

چارتی ژماره 4: ڕەواداری خوێندن به زمانی دایکی – کەسانی ئاسایی

ئەگەر ئەم یاسایەم قبووڵ بێ که ئێران فرەئێتنیکه، دەبێ یاسایەکی سرووشتی بێ که هەموو کەس به زمانی ئێتنیکی خۆی ئاخافتن بکا، دووانەیی پەروەردەیی دەبێته هۆی دواکەوتنی فێربوون.

ئەمیر سەجادی، مامۆستای وانەی مێژوو له سەقز

 

ئایدیای ئوممەی یەکگرتوو کە لە لایەن حکوومەتی کۆماری ئیسلامییەوە پێداگری لە سەرکراوە چەمکی دەوڵەت – نەتەوە قبووڵ ناکا و به سەپاندنی جۆرێ جیهانبینی ئیسلامی (شێعه) هەموو موسڵمانانی جیهان له وڵاتان و کۆمەڵگە جیاوازەکان به یەک نەتەوه گریمانه دەکات.

عەبدولڕەشید تریز (مەولەوی ئاینی، توێژەری مێژوو و چالاکی سیاسی و کۆمەڵایەتی له سیستان و بەلووچستان) وتوویەتی:

دەسەڵات هەڵوەدای پەرەپێدانی ئاینزای خۆیەتی و زۆرێک لەو سەرچاوانەی که هەمانە له وڵاتانی دیکه بۆ پەرە پێدانی ئاینزای شێعه خەرجی دەکات

 

حەڕەشەی به هۆی بەزاندنی سنوور له ئێتنیکه ئێرانییەکاندا ناوەندبێزیی خەستتر کردووه و هەڵگیرسانی قەیرانه ئێتنیکییەکانی له ناوچه سنوورییەکان زیاتر کردووه. ئازەرییەکان له نێوان سێ توخمی زمان، ئێتنیکایەتی و ئاینزا لەگەڵ ئەو دیو سنوور هاوچەشنن و تەنیا له سۆنگەی ئاینزاییەوە لەگەڵ ناوەند هاوچەشنن. پارێزگای کوردستان له سێ توخمی ئاینزا، ئێتنیک و زمان لەگەڵ ناوچه ناوەندییەکان جیاوازییان هەیه و لەگەڵ ئەو دیو سنوور هاوبەشن. بەلووچستانی ئێران و پاکستان له سێ توخمی ئاینزا، زمان و ئێتنیک پێکەوه هاوچەشنن.

شێوازی تونداژۆیانە و سەرکووتکارانەی دەسەڵاتدارانی ئێران له هەمبەر بزاڤی شوناس‌خوازانەی ئێتنیکەکان هۆکاری شۆڕش و سەرکێشییه کۆمەڵایەتییەکان بووه و دەبێت. هەر بەم پێیه، دەبوایه دەسەڵاتداران پاش کۆتایی هاتنی پرۆسەیەکی ناڕەزایەتییانه، گوێیان بۆ داخوازی گرووپه شوناسییەکان، که له ناخی کۆمەڵگاوه هەڵدەقووڵن، ڕاگرتبا، چوونکه زۆرێک لەم داخوازییانه حاڵەتی مەدەنییان هەیه و له ڕێگەی گفتگۆوه چارەسەر دەبن.

لەمپەری بزاڤه ئێتنیکی و نەتەوەییەکان

لاوازیی سیاسەتە شوناس‌سازییەکانی ڕژیمی پەهلەوی له نەتەوەسازی ئێتنیکی و پێداگری له سەر ناوەندسالاری ئێتنیکایەتی (فارس) بۆته هۆی بەهێزبوونی “بزووتنەوە خۆڕاگرییەکان” و تێکهەڵچوونی دەسەڵاتدارانی خۆجێیی له ناوچه جۆراوجۆرەکان و تەنانەت جیابوونەوەی ئازەربایجان و کوردستان له ئێران.

دەسەڵات تووشی دوگماتیزمی سیاسی و کەلتووریی بووه و بەرگەی هیچ ڕەخنەیەک ناگرێ و خۆشی چاک ناکات.

ڕەحمەتوڵا هیممەتی له سیمنان

 

بابەتێک که له ماوەی نیو سەدەی ڕابردوو و به بەشداریی دەوڵەتە جیاجیاکان له قۆڵی جیاوازی سیاسی ناو دەسەڵاتەوە گۆڕانێکی ئەتۆیان به خۆوه نەبینیوه و له دەوڵەتی سازندەگی و بەرەی چاکسازیی هەتا بناژۆخوازی ڕادیکالی (دەوڵەتی مەحموود ئەحمەدی نژاد) و تەنانەت دەوڵەتی میانەڕۆ و مامناوەندی (حەسەن ڕۆحانی) تەنیا خۆیان له خستنه ڕووی هەندێ پەرۆشی ئابووریی نایەکسانانه قەتیس کردووه و له هێنانه کایەی پەرۆشییه کۆمەڵایەتی و کەلتوورییەکاندا ماونەتەوه. ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەش بەردەوامیی ستراتیژی زاڵی دەوڵەتی ناوەندی له ماوەی سەد ساڵی ڕابردوو لەم بوارەدا پیشان دەدات.

یەکێک له دیمانەلەگەڵکراوه بەم شێوه لە هۆکاردۆزی بەردەوامێی ئەم ڕوانگە جیاکار و نادیموکراتییانه بیر و بۆچوونی خۆی دەربڕی:

 

کێشە لێرەدایه که ئێمه له کاتی جەنگ و کێشەکان و به کورتی له کاتی خەرج و تێچووەکاندا هەمووان به ئێرانی دەزانین و هەموو کەس دەبێ بچێ بۆ سەربازیی، بەڵام کاتی دابەشکردنی سەرچاوه و داهات، کۆمەڵێ به ئێرانیتر دادەنرێن و پشکی زیاتریان بەر دەکەوێت.

(ئەمیر نەبەوی له تاران)

 

و یان ئاماژەی بەڵگەیی بۆ سنووردارکردنی هێز و چالاکڤانانی کۆمەڵایەتی ئێتنیکی لە لایەن دەوڵەتەوە بەدی دەکرێ، وەک دکتۆر جەلال جەلالی زاده (چالاکی ئاینی – سیاسی له سنه) دەڵێ:

کاتێک کەسێک که سکرتێری گشتی حیزبێکه، له هەڵبژاردنەکانی دەوڵەتدا پەسند ناکرێ، ئایا به ڕاستی ئەمه دەتوانێ هیوای چالاکییه سیاسییەکان له ناو دڵی گەنجاندا زیندوو بکاتەوه و بیبووژێنێتەوه.

لێکدانەوەی ڕفتاره سیاسییەکانی ئازەری / تورکەکان پیشاندەری کارکردی چالاکتری سیاسی ئەوان له دەوڵەتە جۆراوجۆرەکانی هاوچەرخه و هەڵگری ئاستی وەفادارییەکی زیاتر به دەوڵەتی نیشتمانیی و ئەندامێتی و ئەکتیڤایەتی له چوارچێوه نۆڕمییەکانی ئەوانه، به جۆرێک که دامەزرانی دەوڵەتی ئازەربایجان (1945 – 1946 زایینی) به ڕێبەرایەتی سەید جەعفەر پیشەوەری یان داپەڕگەلی وەکوو هەڵدانەوەی ئاڵای وڵاتی ئازەربایجان و تورکیا له لایەن گروپێک له تەماشاوانانی له کاتی بەڕێوەچوونی کێبەرکێی تۆپی پێ له شاری تەورێز و دروشمگەلی پانتورکیستی و … نموونەگەلێک لەم ڕفتاره سیاسییانەن.هەندێکیش بوونی لاگیری جیاکارانەی ئێتنیکایەتی له پێ‌سپاردنی پۆستی دەوڵەتی، دامەزراندنەکان و … به هۆکارێکی کاریگەر دەزانن که له نەبوونی ئاگاداربوونی ئێتنیکەکان له مافەکانی خۆیان له یاسای بنەڕەتیدا خەستتر دەبێتەوە.

کوردەکان حەشیمەتێکی ناهێمن و هەڵوەدای دۆزینەوەی شوناسی سەربەخۆی کەلتووریی و سیاسین و ڕفتاری سیاسی سەربەخۆیی‌خوازانە و جیاخوازانەی ئەوان له ماوەی یەک سەدەی ڕابردوو له بزووتنەوەکانی سماییل ئاغای سمکۆ، دامەزراندنی حکوومەت له لایەن قازی محەمەد، و جووڵەی حیزبە کوردییەکان له پاش شۆڕش دەبینرێت.

سەرەڕای بوونی هاوبەشی ئاینزایی (شێعه) عەرەبەکانی خووزستان لەگەڵ بەشی ناوەندیی ئێران که دەسەڵاتی سیاسی ئێرانیان له سەردەمی هاوچەرخ به دەستەوه بووه و سەرنەکەوتوویی جەماوەریی بزاڤه سیاسییەکان له خووزستان، بزوتنەوەگەلی وەکوو ڕاپەڕینی شێخ خەزعەل و هەندێکی دیکه له قەیرانەکانی هێزه ناوەندبێزەکان زۆر جار چانسی جەماوەرییان لەگەڵ نەبووه.

ناوچەی بەلووچستان له ماوەی سەدەی ڕابردوو هەندێ جار بەستێنی چالاکی سیاسی بۆ وەدەستهێنانی سەربەخۆیی بووه، به جۆررێک که شۆڕشی دۆست محەمەدخان (1906 – 1928 زایینی) و بزاڤی ناسیۆنالیستی بەلووچ به ئامانجی سەربەخۆیی له سەرەتاکانی شۆڕشی 57ـی هەتاوی و بزووتنەوەی کەسانێکی وەکوو عەبدولمالک ڕیگی و گرووپی جندووڵا نموونەگەلێک لەم چالاکییانەن.

سەردەمانێک هەمووان ئێرانی بوون و له پاڵ یەکتر ژیانیان به سەر دەبرد. له ئێستادا هەر کەسێک خۆی به ئێتنیکەکەی خۆیەوه دەنوسێنێت.

ئەشکان زارعی، چالاکی کەلتووریی و کەلەپووریی، نووسەر له خووزستان

شیاوی وتنه ئەنجامی لێکۆڵینەوه جیاوازەکان و داتاکانی ئەم لێکۆڵینەوه گوزارشت لەوە دەکا کە له ناو دڵی کۆمەڵگەی ئێتنیکیی زۆربەی ئەو داخوازییانەی کە لە سەرەوە ئاماژەی پێکرا بەردەوامن و سیاسەتە حکوومییەکان سنوورە شوناسییەکان و دەرکەوتنی کەلێنی کۆمەڵایەتی و کۆمەڵێ دابڕانی تۆختر کردووە که ڕێکاری تایبەت به خۆی دەوێت.

سڕینەوەی کەلتوورەکان

له هەلومەرجی فرەڕەنگیی ئێتنیکی و کەلتووریی، ئەوه جۆری بەڕێوەبردنی فرەڕەنگیی ئێتنیکی – کەلتوورییه که مەترسیداریی یان دەرفەتداربوونی دیاری دەکا، بەڵام زۆر جار بەرژەوەندیی ڕەوتێکی تایبەت له ناو حکوومەتەکان و لاوازییان له بەڕێوە بردنی فرەڕەنگییەکان ئەوان بەرەو سڕینەوەی کەلتوور و فرەڕەنگییه ئێتنیکییەکان دەبات.

له ئەنجامەکانی توێژینەوه ئەم بواره، زاڵبوونی سێ وتەزای خۆڕاگریی، سڕینەوه و گاڵتەپێکردن به هێما کەلتوورییەکانی ئێتنیکەکان له زۆربەی قۆناغەکانی مێژووی ئێراندا پۆلێنبەندیی دەکرێ که جۆرێک لەم سڕینەوانه له لایەن میدیای نیشتمانییەوە ئەنجام دەدرێت.

له ناوەندی دەنگ و ڕەنگی ئەم پارێزگایه که 70 – 80 له سەدی بەلووچن، کەمترین بەرنامه تەرخانی زمانی بەلووچی کراوه و سەرمایەگوزاری له سەر فۆلکلۆر و کەلتووری گشتی بەلووچستان ناکرێ و بوار به چالاکڤانان نادەن.

عەبدولڕەشید تریز. مەولەوی ئاینی، توێژەری مێژوو و چالاکی سیاسی، – کۆمەڵایەتی له سیستان و بەلووچستان

چارتی ژێرەوه ڕوانگەی بەرامبەر به ڕێژەی سنووردارێتی له ڕێوڕەسمی ئێتنیکی و ئاینی پیشان دەدات.

1

چارتی ژماره 5: سنووردارێتی له ڕێوڕەسم – بلیمەتەکان

2

چارتی ژماره 6: سنووردارێتی له ڕێوڕەسم – خەڵکی ئاسایی

کەواته زۆرێک له بیرمەندان و خاوەن تیۆرییەکانی بواری زانسته کۆمەڵایەتییەکان لەو باوەڕەدان که هەلومەرجی ئێستای وڵات بارودۆخێکی ئانۆمیکه و باس له سستبوونی دیسیپلینی کۆمەڵایەتی و شپرزه بوونی یەکدەستی کۆمەڵایەتی دەکەن (اباذری، 1393). به شێوەی جیدی، یەکەمین جار عەباس عەبدی (1385) بابەتی داڕمانی کۆمەڵایەتی تاوتوێ کرد. مەحموود ئەحمەدی نژاد و هاوبیرەکانی یەکێکی تر لەو کەسانه بوون که لەم ماوەی دواییدا، بابەتی داڕمانی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگای ئێرانیان هێنایه بەر باس. لەم بوارەدا، دکتۆر مەهدی فەیزی (مامۆستای زانکۆی مەشهەد) دەڵێ:

کۆمەڵێ قەیران و چالنج و له ڕاستیدا سەروو‌چالنجمان له وڵاتدا هەیه که هاوشێوەی بۆمبی کاتژمێریی ئامادەی تەقینەوەن.

چارتەکانی ژێرەوه ڕوانگەی کەسانی بلیمەت و ئاسایی سەبارەت به بارودۆخی سیاسی وڵات پیشان دەدات.دەوڵەتی ناوەندی له سەردەمی پەهلەوییەوه هەتا ئێستا کەمترین هەنگاوی بۆ ڕاکێشانی متمانەی گشتی لەم بوارانەدا هاویشتووه و سادەترین ستراتیژ، واته بەرەنگاربوونەوه و بەکارهێنانی هێزی تونداژۆیی کردووه به پیشەی خۆی.

1

چارتی ژماره 7: بارودۆخی سیاسی وڵات – بلیمەتەکان

2

چارتی ژماره 8: بارودۆخی سیاسی وڵات – خەڵکی ئاسایی

له ڕێگەی داتاکانی ئەم لێکۆڵینەوه بۆمان دەردەکەوێ که پرسه ئێتنیکییەکان له ئاڵۆزترین و له هەمان کاتدا پڕکاریگەرترین پرسە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان له وڵاتی ئێران بوون. و ڕەنگه تۆخترکردنی شوناس و لێکۆڵینەوە ئێتنیکییەکان له داهاتوویەکی نزیکدا ببێتە یەکێک له بەرچاوترین هێماکانی داینامیزمی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئێران و فاکتەرەکانی ئەم پرسە بریتین له: زیادبوونی پسانی نێوان شوناسی نەتەوەیی و ئێتنیکیی، بەرزبوونەوەی ئاستی داخوازییه کۆمەڵایەتییەکان – پێگەیی، ئابووریی، سیاسی و کەلتووریی، گەشەی ڕوو له هەڵکشانی ڕێکخراوەکان، هیمەکان و ناوەنده ئێتنیکییەکان، دروست بوونی هەستی ئێتنیکخوازی ڕادیکاڵانه له ناو هەندێ له بلیمەت و ڕووناکبیران و حیزبه سیاسییەکان، هەڵکشانی ئاستی نامۆیی سیاسی و نانەوەی مەودا له نێوان ئێتنیک و سیستەمە سیاسییەکان، دەرکەوتن و سەرهەڵدانی داخوازیی ئێتنیکی له دەرفەتی ئازادییه سیاسییەکانی وەکوو هەڵبژاردنی نیشتمانی و خۆجێیی (کریمی مله، 1388، ل 23).

ئاراستەی ئاشتییانە بۆ تێپەڕین له قەیران

ئەنجامی زۆربەی بەشەکانی پێشووی لێکۆڵینەوه بوونی قەیرانی سیاسی – کۆمەڵایەتی له وڵاتدا پیشان دەدا که خستنه ڕووی ڕێکارگەلێک بۆ تێپەڕین لەم قەیرانانه زەرووری و پێویست دەکات. به باوەڕی بەشداربووانی ئەم لێکۆڵینەوه بە ڕەچاو کردنی ئەم حاڵەتانه له بری ئەوەی وڵات بەرەو ئاقاری داڕمان بچێ، له کۆتاییدا بەرەو ئاشتی نیشتمانیی و ئاشتیی بەردەوام مل دەنێت.

بابەتی “یەکێتیی نەتەوەیی” له دوو ڕوانگەوه شیاوی لێکدانەوەیه؛ له لایەک یەکێتیی نەتەوەیی له سەر بنەمای ڕوانگەی ناسیۆنالیستی و نەتەوەخوازیی ڕادیکاڵانەیه که کۆمەڵگایەک نەتەوایەتی خۆی تێکەڵ به خەرمانەیەک له پیرۆزیی و پەرستن دەکا و دیکەی نەتەوە و نەتەوایەتییەکانی دیکه نەک هاوسەنگ و هاوئاستی نەتەوەی خۆی بەڵکوو له ئاستێکی نزمتر و بێ‌بایەختر سەیر دەکات. لەم ڕوانگەوه، یەکێتیی نەتەوەیی پێویستی به فیزدان و سەرتریخوازی نەک لە سەر بنەمای بەها ڕەسەن و هاوبەشەکان بەڵکوو له سەر دەمارگرژیی ئێتنیکیی و نەتەوەییه و ئەنجامەکەی به ڕەودارزانینی بالادەستێتی به سەر دیکەی نەتەوەکان و به ئامراززانینی ئەوانه. له لایەکی دیکەشەوه، یەکێتیی نەتەوەیی به واتای خۆباوەڕیی و پشتبەستن به سەرمایه و تواناکانی نەتەوه و کەمکردنەوەی ئەو مەودا و کەلێنانەیە کە به هۆی جیاوازیی ئاینی، ئێتنیکی، نیشتمانی و زمانی ناویەتی بۆ ئەوەی هاوپەیوەندیی و هاودڵی و هاوکاری چین و توێژەکان و جەماوەری خەڵک له پێناو گەشە و بەرزیی ئەو بەهیز ببێت. لەم ڕوانگه، پەیوەندیی ئێتنیکی و نەتەوەیی هەرگیز بایەخی جەوهەری و ڕەهایان نابێ و دەمارگرژیی لێ ناکەوێتەوه و پابەندیی به یەک نەتەوه و وڵات هیچکات ڕوانگەی نەرێنی یان سەرتریخوازی بەرامبەر به دیتران ناورووژێنێت. به پێی داتاکانی ئەم توێژینەوه، خواستی زۆرینەی ئێتنیکه ئێرانییەکان گشتگیربوونی ڕوانگەی دووهەمه.

 

شوناسه گەوره سیاسییەکان هاوشێوەی قۆڵبەندییە سەرەکییەکان که تا ڕادەیەک نوێنەرایەتی بەرژەوەندیی کەرت و گرووپه گەورەکانی کۆمەڵگا دەکەن، ئیش ناکەن و له بری ئەو شوناسە ورد و بچووکترە ئێتنیکیی، ناوچەیی، خۆیایەتی و دۆستایەتییەکان گەشەیان کردووه.

(مۆحسین گوودەرزی، کۆمەڵناس و توێژەر له تاران)

 

یەکەم هەنگاو بۆ گەیشتن به بارودۆخی دڵخوازی ئاشتیی بەردەوام، له ڕێگەی میکانیزمانەی دیالۆگ، پێداچوونەوه به باوەڕی ئێرانییەکان چ له سەر ئاستی دەسەڵات و چ له سەر ئاستی نەتەوەییه و بۆ هێنانه دی وەها بابەتێک، پێویسته پێداچوونەوه به تەوەرەکانی ژێرەوه بکرێت:

  1. خۆبوواردن له گاڵتەجاڕیی ئێتنیکی له سەر هەموو ئاستە کۆمەڵایەتییەکان، له قسە و باسی ڕۆژانە هەتا دەگاته بەرنامەکانی ناوەندیی دەنگ و ڕەنگ و ئەدەبیاتی سیاسەتمەداران و کەسایەتییەکان؛
  2. خۆ بوواردن له خۆسەرترزانینی ئێتنیکی بۆ گەیشتن به گفتوگۆ و سازدانی ئاشتیی بەردەوام؛
  3. ڕێزگرتن له ئاین و ئاینزاکان و ددان نان به یەکسانیی مافه کۆمەڵایەتییەکان بۆ شوێنکەوتووانی هەموو ئاینەکانی دانیشتووی ئێران؛
  4. خۆبوواردن له هەڵاواردنی ڕفتاریی لەگەڵ ئێتنیکەکانی دیکە؛
  5. گۆڕینی شێوازە حکوومییەکان به مەبەستی وەدیهێنانی یەکسانیی ئابووریی، سیاسیی، ئاینیی و کۆمەڵایەتی بۆ هەموو ئێرانییەکان.

به باوەڕی گرووپێکی دیکه، زۆرێک له داخوازییەکانی ئێتنیک و گرووپه کەمینەییەکان له یاسای بنەڕەتی وڵاتدا ڕەچاو کراون و کێشه تەنیا جێبەجێ نەبوونیانه. به بۆچوونی ئەم کەسانه، هۆی جێبەجێ نەبوونی ئەم یاسایانە زیاتر سوودمەندیی سەلیقەییانە و تاکەکەسییانەی بەرپرسانی پەیوەندییداره.

ئەگەر ئەوەندە ماف که له یاسای بنەڕەتی به هاووڵاتیان دراوه بچێتە بواری جێبەجێ کردن، له ئێران شۆڕش هەڵدەگیرسێت.

سەلاحەدین خدیو، چالاکی مەدەنی و توێژەر له مەهاباد

له گۆشە نیگایەکی دیکەوه، هاووڵاتی چەمکێکه که به هۆی ئەوەوه، کۆمەڵگاکانی ئەوڕۆ دەتوانن وێڕای فرەیی شوناسیی، ژیانێکی کۆمەڵایەتی دیموکڕاسییانەیان هەبێ و لەگەڵ ئەوەی کە پشت به داتاکانی لێکۆڵینەوه دەبەستین، به کارنەهێنانی پتانسێله ئێتنیکی و ئاینییەکان له پۆسته گرنگ و ستراتیژییەکانی وڵات وەکوو سەرۆک کۆماریی، وەزارەت، پارێزگاریی و … ، وەک زەختکردنه سەر مافه هاووڵاتییەکانی گرووپە ئێتنیکییەکان سەیر کراوە و سەرباری بوونی کۆمەڵێکی زۆری شوێنکەوتووانی ئەهلی سوننه لەم شاره پەرستگەی ئاینی وەکوو مزگەوت له شاری تاران بوونی نییە، کە ئەمە سڕینەوەی کەلتوورییه که به بێ ڕەچاو کردنی مافه هاووڵاتییەکان ئەنجام دراوه.

ئەم دوو چارتەی ژێرەوه ئاستی ڕەزامەندی و هەڵاواردن له مافه هاووڵاتییەکان له ڕوانگەی بلیمەتەکانەوه پیشان دەدەن.

C:\Users\Osmani Repairs\Desktop\Presentation1.png

چارتیی ژماره 9: ڕەزامەندی له مافەکانی هاووڵاتی – بلیمەتەکان

C:\Users\Osmani Repairs\Desktop\Presentation1.png

چارتیی ژماره 10: هەستی هەڵاواردن له مافەکانی هاووڵاتی – بلیمەتەکان

له ئێستادا دەرکەوتووه که به یاساکردنی دیسیپلینی مۆدێڕن پێویستی به کەلتوورسازییه و لەم پێناوەدا، به دەروونیبوونی بەهاکان له چاو شێوازی کۆنتڕۆڵی کۆمەڵایەتی زۆر کاریگەرتر بووە. به واتایەک، بەشداریی مەیدانیی توێژەر، ئەوەی پیشان دا کە گرووپی مەبەستی خەڵکی ئاسایی توێژینەوه لەسەرکراو سەبارەت بە وێنایەکی ئاڵۆزیان هەبوو و تەنانەت له هەندێ حاڵەتدا، بلیمەتە توێژینەوه لەسەرکراوەکان تێگەیشتنێکی ڕاستەقینەیان لە مافەکانی هاووڵاتیی نەبوو. گۆڕانه کۆمەڵایەتییەکان پێویستی به وشیاریبەخشین و ڕێکخراوەسازییەکانی پەیوەست بە مافەکانی هاووڵاتییە بۆ ئەوەی له گۆڕانی شێوازی ژیان و خوو و داب و نەریتەکاندا ئاسانکاری بکرێت.

بەهەر حاڵ، ئەوەی دیاره دەست پێڕاگەیشتن به ئاشتیی بەردەوام مەرجی سەرەکی بۆ پێکەوه ژیانی ئێتنیکەکانه و بێگومان گرنگترین باس له سەر بابەتی ئاشتی باسی سازان و گفتوگۆیه. بابەتی بزووتنەوه کۆمەڵایەتی و ئێتنیکییەکان بابەتێکه که زۆرینەی وڵاتانی جیهانی به خۆوه گیرۆده کردووه. یەکێک له هێما ئۆبژەییەکانی ئەم بزووتنەوانه و داخوازێتی ئەم گرووپانه جووڵەی ناڕەزایەتی سەر شەقامه که له هەندێ حاڵەتدا لەوانەیه له لایەن کۆمەڵێک و به کەڵک وەرگرتن له ورووژانی گەنجان بەرەو چەواشه و ئاژاوه بکێشرێت. لەم نێوەندەدا، ئەوەی گرنگه شێوازی هەڵسووکەوت لەگەڵ ئەم جووڵه ناڕەزایەتییانەیه.

“کاتێک نەتوانی لەگەڵ دەروێشە گونابادییەکانی پەیوەندیی ساز بکەی، ئەوه دەریدەخا تۆ تەنانەت لەگەڵ بنیاتنەرانی شێعەی ئێرانیی که دەروێش بوون و پیاوماقووڵترین مرۆڤەکان بوون ناتوانی بسازی … کاتێک دەرفەتم بۆ وتووێژ لەگەڵ هاوسەر، خۆشەویستی، نەوازشی منداڵ و خوێندەوەم نییه، چیم لێ دەکەوێتەوه؟ …. بتهەوێ و نەتهەوێ توند و تیژی خۆی دەنوێنێت.”

(جەواد تەریری، پارێزەری دادگا، نووسەر و چالاکی سیاسی، مامۆستای زانکۆ له خووزستان)

ئەگەر ئەمانه خۆیان کۆ نەکەنەوه، ئێران لەوانەیه وەکوو سەرەتاکان پاچه پاچه بێت. به دەست خودایه. ئەگەر دۆخەکە هەر وا بێ، هەر ئەوەیه.

(بۆچوونی محەمەد دیدگاهـ، مەولەوی ئاینی له سیستان و بەلووچستان)

 

گەڕانەوه بۆ وتووێژی میکانیزمی له بواری گشتی بۆ گەیشتن به ئاشتیی بەردەوام بۆ ئێران گرنگییەکی زۆری هەیه.

ئەنجامی کۆتایی و خستنه ڕووی مۆدێلی چەمکیی لێکۆڵینەوه

زیاترین پرسی کۆمەڵایەتی له بارەی بابەتی ڕووماڵکراوی ئەم توێژینەوه لێکپسانی کۆمەڵایەتی و سیاسییه که بۆته هۆی ئەوەی له لایەن ئێتنیک و چین و توێژەکانی کۆمەڵگای ئێران داخوازییه دادپەروەریتەوەرەکان بێچم بگرێت. ئەو مۆدێله پاڕادایمییه که له ژێرەوه هاتووه له چوارچێوەی شێوازی GT، فاکتەرگەلی (سەرەکی، دەستێوەردەر و پێش زەمینەیی)، دیاردەتەوری، کردەوەی ستراتیژی و لێکەوتەکانی تاوتوێ کردووه.

C:\Users\PCRAM.IR\Desktop\Presentation1.png

وێنەی ژماره 3: مۆدێلی چەمکیی تاوتوێ کردنی شوناسی ئێتنیکی ئێران به پێداگری کردن له سەر ئاشتی (1397 – 98)

به ئاوڕدانەوه لەم مۆدێله، ئابووریی نایەکسان له سەر بنەمای بگۆڕه ئێتنیکایەتی، ناوەند – پەراوێز و ئاینییەکانی کۆمەڵگای ئێران بێچمی گرتووه و بارودۆخی گەشەسەندوویی ڕوون دەکاتەوه، بابەتێک که زۆربەی داخوازییەکانی سەبارەت به دیاردەتەوەری لێکۆڵینەوە له لایەن ئێتنیکه ڕووماڵکراوەکان دیاری دەکات.

پاش فارسەکان، له سۆنگەی دابین کردنی داهاته ئابوورییەکانەوە ئازەرییەکان / تورکەکان (بەتایبەت له پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات) له قۆناغی دووهەمی سوودمەندیدان. سەرەڕای بوونی وەها سوودمەندێک، ناڕەزایەتی ئازەری / تورکەکان بەرامبەر به دەسەڵات له دیکەی گرووپه ئێتنیکییەکان کەمتر نییه و داخوازیی کەلتووریی و تەنانەت سەربەخۆیی‌خوازانەشیان لەم ماوەی دواییدا له شوێنگەلێکی وەکوو تەورێز دەبیسترێت. له ناوچه کوردنشینەکانی ئێران، له شاره باشوورییەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاواوه بگره تا دەگاته پارێزگاکانی کوردستان و کرماشان و ئیلام، کەرتی گەشەی پیشەسازی، بوونی کارخانه و کارگه و شارۆچکەکان له ئاستێکی ئەتۆدا نییه و سەرەڕای بوونی ڕێژەی هێزی مرۆیی گەنج و خوێندکاری زۆر لەم ناوچانه، ئاماری بێکاری زۆره و خەڵکی ئەم ناوچانه ناچارن بۆ دابین کردنی بژێوی ژیان بەرەو پارێزگا فارس‌نشینەکان بەتایبەت تاران کۆچ بکەن یان ڕۆژانه له کارگه جۆراوجۆرەکانی پارێزگاکانی دراوسێ یان ناوەندیدتر ئیش بکەن. هەروەها، له نەبوونی پیشەی فەرمی لەم ناوچانه، پیشەگەلی مەترسیداری وەکوو کۆڵبەری ڕێژەیەکی بەرفراوانی له خۆ گرتووه و تەنانەت گەنجانی بێکار به ئاستی خوێندەواری باڵاشەوه خەریکی ئەم پیشەن. له پارێزگاکانی خووزستان، بووشێر و هورمزگان سەرەڕای نەوتداربوونی ئەم ناوچانە، جیا له هێزی کاری ناوچەیی، هێزی کاری ناوچەکانی دیکەش وەردەگرێ و هەر ئەم بابەته بۆتە هۆی دروستبوونی هەستی نایەکسانی و ناڕەزامەندیی خەڵکی عەرەبی ناوچەکەی دژ به دەسەڵات. ئەم ناوچانە هەمیشه ئاخێزگەیەکی گونجاو بۆ گرووپه جودایی‌خوازە عەرەبەکان بوون که هەندێ لەم گرووپه بچووکانه هەندێ جار دەستیان داوەتە چەکیش.

له کۆتاییدا دەتوانین بڵێین هەستی ناڕەزایەتی و نایەکسانی له ناو ئێتنیکەکان و وێنای ڕۆڵی دەسەڵات له بنیاتنان و درێژەدانی له ڕابردوودا بێچمی گرتووه و ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ گەیشتووەته ئەوپەڕی خۆی. لەم بارەوه داتاکانی توێژینەوه گوزارشتن لەوەی کە هەستی خراپترین دۆخی ئابووریی و زیاترین ئاستی ناڕەزایەتی هی بەلووچەکانه که زیاتر ئەوه به دەرەنجامی جیاوازی دووانەی ئێتنیکایەتی و ئاینزایی لەگەڵ دەسەڵات له سوودمەند بوون له بەڕێوەبەریی و پۆسته ئیدارییه پارێزگایی و وڵاتییەکان دەزانن و ئاماژه به دەرکەوتەگەلی وەکوو پەرەسەندنی قاچاغ، خەسارەتە کۆمەڵایەتییەکان، ڕادیکالیزمی ئاینی و ئێتنیکایەتی و … کراوه.

ئەم توێژینەوه دوو سناریۆی سەرەکی بۆ ئێران کێشاوەتەوه: سەقامگیری کۆمەڵایەتی و له ناوچوونی سەرمایەی کۆمەڵایەتی. له ئەگەری بەردەوامبوونی ئەم بارودۆخەی ئێستا، سەرمایەی کۆمەڵایەتی له ڕەهەندە جۆراوجۆرەکاندا له ناو دەچێ و له کۆتاییدا داڕمانی کۆمەڵایەتی، ئابووریی، سیاسی و کەلتووریی ڕوو دەدات. بەڵام له سناریۆی دووهەمدا، سەقامگیری کۆمەڵایەتی بەرهەم دێ و دەتوانین ئەم سناریۆیه به سناریۆیەکی باش بزانین. ئەم سناریۆیه وابەسته به چاکسازی بنەڕەتی له ژێربنەما و سەربنەما ئابووریی، کۆمەڵایەتی، کەلتووریی، پەروەرده، تەندروستی و … له پەیوەندیی لەگەڵ ڕێکخراوه دەسەڵاتدار و ئێتنیکەکانی وڵات دەبێت.

له هەلومەرجی قبووڵکردنی بارودۆخدا، درێژەی ناڕەزایەتی و نایەکسانی و پەرەسەندنی کەلێنە نێوان‌ئێتنیکییەکانیش بەردەوام دەبێت. ئەم سناریۆیه دەبێته هۆی پەرەسەندنی کەلێنی کۆمەڵایەتی، ئێتنیکی و ئاینیی که ڕێگه بۆ داڕمانی سیستەمی کۆمەڵایەتی و دژومنایەتی و لێکدژی نێوان جڤاکە کۆمەڵایەتییەکان خۆش دەکا و دەرچوونی نەوەی گەنج لە وڵات، بەتایبەت بلیمەتەکان و بەردەوامبوونی قەیرانی هێزی مرۆیی لێ دەکەوێتەوه.

له سناریۆی دوهەم کە سناریۆی باش و داهاتووبینانەشی پێ دەڵێن، وڵاتی ئێران له بواره کەلتووریی، کۆمەڵایەتی و ئابووریی و سیاسییەکاندا بارودۆخێکی سەقامگیر و چالاکی دەبێت. به گەڕانەوه بۆ ئەنجامەکانی توێژینەوه، دەتوانین بڵێین له ماوەی سێ ساڵی داهاتوودا، ڕەوتی کۆتایی داهاتووی ئێران و بارودۆخی وەدیهاتنی ئەم دوو سناریۆیه دیاری دەبێت. به شێوەی گشتی دەتوانین ئاسۆی داهاتووی وڵات لەم حاڵەتە دڵخوازەی ژێرەوەدا بەم شێوه بکێشینەوه:

ئێران دەبێته وڵاتێک به فرەڕەنگیی ئێتنیکی و ئاینییەوە که ئەم فرەڕەنگییه سەرچاوەی یەکێتی و هاوپەیوەندیی نیشتمانییه. بڕیاره سیاسی و کەلتوورییەکان له پێناو گەشە کردنی پەیوەندیی نێوان‌ئێتنیکییەکان له سەر تەوەری ئاشتی نیشتمانیی دەبێ و سیستەمی سیاسی، به قبووڵ کردنی هاوسەنگی شوناسی ئێتنیکی له پاڵ شوناسی نەتەوەیی، سیستەمی کۆمەڵایەتی زنجیرە پلەیی و پۆلێنبەندی هاووڵاتیان له سیاسەتداڕێژی ناوخۆیی ڕەت دەکاتەوه و دەیفەوتێنێ و ئیرادەی نەتەوەیی له پێناو نەهێشتنی کەلێن و هەڵاواردن بێچم دەگرێت.

به مەبەستی وەدیهاتنی ئاسۆی سەرەوه، ستراتیژ و ڕێکاری میکانیزمی له بواره جۆراوجۆرە کۆمەڵایەتی، کەلتووریی، سیاسی و یاساییەکان به گوێرەی ئەنجامی دیمانەی بەشداربووانی ئەم لێکۆڵینەوه، ئاماده و پێشنیار کراوه.

سەبارەت به نووسەر

کامیل ئەحمەدی، خەڵکناسی کۆمەڵایەتی و توێژەر، براوەی خەڵاتی «نامووس» له زانکۆی یاسای لەندەن له بنیاتی مافەکانی ژنان (IKWR) و براوەی خەڵاتی «ئاشتی» بنیاتی جیهانی ئاشتی بەشی ئەدەبیات و زانسته مرۆییەکان له زانکۆی جۆرج واشینگتۆنه. توێژینەوەکانی کامیل ئەحمەدی سەبارەت به گەشەی کۆمەڵایەتی و نێودەوڵەتی، ئێتنیکەکان و پرسەکانی پەیوەست به ڕەگەزێتی (جێندەر) و منداڵان بووه. وتار و توێژینەوەکانی پێشووی ناوبراو به زمانەکانی ئینگلیزی، تورکی ئەستەنبۆڵی، فارسی و کوردی له ژێر ئەم ناوانه چاپ کراون:

ڕوانینێکی دیکه بۆ ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا (ڕوانینێکی خەڵکناسانە بۆ داب و نەریتی مزۆپۆتامیا)؛ Etkim press (Istanbul, Turkey 2009)

– به ناوی نەریت (توێژینەوەیەکی گشتگیر سەبارەت به خەتەنەی ژنان له ئێران) که له لایەن Uncut Voices Press-Frankfurt و وەشانخانەی شیرازه چاپ کراوه؛

زایەڵەی بێدەنگی (توێژینەوەیەکی گشتگیر سەبارەت به هاوسەرگیری پێشوەختەی منداڵان له ئێران) بڵاو بۆتەوه له Nova Science Publisher, Inc., New York 2017 ؛

ماڵێک له سەر ئاو (توێژینەوەیەکی گشتگیر سەبارەت بە سیغە / هاوسەرگیری کاتی له ئێران) که دەقە فارسییەکەی له لایەن وەشانخانەی شیرازه بڵاو بۆتەوه و وەشانخانەی مێهری لە لەندەنیش دەقە ئینگلیزییەکەی چاپ کراوە؛

ماڵێک بە درگای ئاوەڵاوە (توێژینەوەیەکی گشتگیر سەبارەت به هاوسەرگیری سپی له ئێران) بە ئینگلیزی و فارسی کە وەشانخانەی مێهری لە لەندەن چاپ کراوە؛

– توێژینەوەیەکی دیکه به ناوی تاڵانی منداڵی بۆ ئەنجوومەنی پشتیوانی له مافەکانی منداڵان ئەنجام درا که بابەتی زبڵگەڕی منداڵانی له تاران تاوتوێ کردووە و له ساڵی 1398ـی هەتاوی ڕوونوێنی کرا؛

– دەقی ئینگلیزی و فارسی دەقی شاری قەدەغەکراو (توێژینەوەیەک سەبارەت بە ناهاوسانان له ئێران) که هەندێ وتاریشی به زمانەکانی فارسی و ئینگلیزی لێ دەرکێشراوه و چاپ کراوه و لەم ماوەی دواییدا له لایەن وەشانخانەی مێهری له لەندەن چاپ کرا؛

– و توێژینەوەیەکی ناوبراو له ژێر ناوی له سنوورەوه هەتا سنوور (توێژینەوەیەکی گشتگیر سەبارەت به شوناس و ئێتنیکایەتی له ئێران) که 5 ئێتنیکی عەرەب، بەلووچ، کورد، فارس و تورکی تاوتوێ کردووە که هەندێ وتاریشی به زمانەکانی فارسی و ئینگلیزی لێ دەرکێشراوه و چاپ کراوه و لەم ماوەی دواییدا له لایەن وەشانخانەی مێهری له لەندەن چاپ کرا؛

-دوایین توێژینەوەکانی نووسەر سەبارەت بە خەتەنەی پیاوان و جۆرەکانی کاری مندالان لە ئێران خەریکە چاپ دەکرێت.

توێژینەوەکانی لە ماڵپەڕی خۆیان دەست دەکەوێت: www.kameelahmady.com

سەرچاوەکان

– اتابکی، تورج. (۱۳۸۱). آذربایجان و ناسیونالیسم ایرانی. فصلنامه گفتگو، ۳۳، ص ۱۷-۳۶.

– احمدی، حمید. (۱۳۹۷). قومیت و قوم گرایی در ایران از افسانه تا واقعیت تهران نی.

– اشرف، احمد. (۱۳۷۸). هویت ایرانی در بین ایرانیان خارج از کشور (جلد دوم سنت و تجدد). بولتن فرهنگی معاونت امور بین الملل مدارات فرهنگ و ارشاد اسلامی، تهران.

– امیراحمدی، هوشنگ. (۱۳۷۷) قومیت و امنیت (ترجمة حسن شفیعی) فصلنامه مطالعات راهبردی، ۱ (۲)، ص ۲۰۷ – ۲۳4.

– براتعلی پور، مهدی. (۱۳۹۶). مسلح پایدار و عدالت سیاسی جهانی. فصلنامه علمی – پژوهشی سیاست جهانی، ۱۱، ص ۳۹ – 64.

– بروجردی، مهرداد. (۱۳۷۹). فرهنگ و هویت ایرانی در فراسوی مرز. فصلنامه مطالعات ملی، ۲ (5) ص ۳۱۷- 330.

– بیگدلو، رضا، (۱۳۸۰)، باستان گرایی در تاریخ معاصر. تهران: مرکز.

– بیگدلی، علی، (۱۳۸۰). اندیشه های میلیتاریستی در دوره پهلوی اول (قسمت اول). موجود در

2070023 851/ www . farsnews . com / iews (ڕێکەوتی دەستپێڕاگەیشتن 6 / ۱۲ / ۹).

– توسلی، غلامعباس، (۱۳۹۸). نظریه های جامعه شناسی. تهران: سمت.

– حق پناه، جعفر، (۱۳۸۲). روکن تدوین سیاست های قومی در جمهوری اسلامی ایران. فصلنامه مطالعات راهبردی، 6 (۹۱)، ص 462 – 542.

– خامه ای، انور. (۱۳۸۱). پان ترکیسم و ارزش علمی و تاریخی آن. اطلاعات سیاسی – اقتصادی، ۱۷ (۸۱ و ۸۲)، ص ۴۰.

– دیاکونف، ميخائيل، (۱۳۸۳). تاریخ ایران باستان (ترجمه روحی ارباب). تهران: علمی و فرهنگی.

– ذکایی، محمدسعید. (۱۳۸۱). اخلاق شهروندی، رابطه هویت یابی جمعی و ارزش های دیگر خواهانه. نامه انجمن جامعه شناسی ایران، 5.

– رشیدی، حسن. (۱۳۸۷). بررسی رابطه عوامل اجتماعی با هویت جمعی (قومی، ملی و جهانی در بین دانشجویان دانشگاه آزاد اسلامی واحد مهاباد (پایان نامه کارشناسی ارشد). دانشگاه آزاد اسلامی واحد تبریز.

– رمضان زاده، عبدالله (۱۳۷۷). روند بحران قومی اتر ایران. فصلنامه مطالعات راهبردی، پیش شماره 1، ص ۲۱۷-۲۲۸

۔ ——— (۱۳۷۹). توسعه و چالش های قومی، توسعه و امنیت عمومی. تهران: همایش توسعه و امنیت عمومی.

– شایگان، داریوش. (۱۳۸۱). بت های ذهنی و خاطره ازلی. تهران: امیرکبیر

– ــــــــــ (1384). افسون زدگی جدید: هویت چهل تکه و تفکر سیاز (ترجمه فاطمه ولیانی). چاپ چهارم. چاپ چهارم، تهران: فرزان روز.

– صنيع اجلال، مريم. (1384). درآمدی بر فرهنگ و هویت ایرانی. تهران: مؤسسه مطالعات ملی.

– عبداللهی، محمد و حسین بر، محمد عثمان. (۱۳۸۱). گرایش دانشجویان بلوچ به هویت ملی در ایران مجله جامعه شناسی ایران، 4 (4)، ص ۱۰۱ ۱۲۹.

– علمداری، کاظم، (۱۳۸۳). چرا ایران عقب مانده و خوب پیش رفت؟. چاپ دهم، تهران: توسعه.

– فولر، گراهام. (۱۳۷۲)، قبله عالم (ترجمة عباس مخبر). تهران: مرکز.

– قاسمی، علی اصغر؛ خورشیدی، مجید و حیاداری، حسین. (۱۳۹۰). همسازی هویت ملی و قومی در ایران و رویکرد اقوام ایرانی به وحدت ملی و حق تعیین سرنوشت. فصلنامه علوم اجتماعی، ۱۸ (۵۵)، ص ۵۷-۹۲.

– قيم، عبدالنبی، (۱۳۸۰)، نگاهی جامعه شناختی به زندگی و فرهنگ مردم عرب خوزستان. فصلنامه مطالعات ملی، ۲ (۷)، ص ۱۵-۲۲۹.

– کاستلز، مانوئل. (۱۳۸۹). عصر اطلاعات: ظهور جامعه شبکه‌ای (ترجمه احد علیقلیان و افشین خاکباز). تهران: طرح نو.

– کچوئیان، حسین، (۱۳۸۷). تطورات استان های هویتی در ایران تهران: نی.

– کسروی، احمد، (۱۳۵۷)، تاریخ هیجده ساله آذربایجان. تهران: امیرکبیر.

– گورونگ، شن. (۱۳۸۱). دموکراتیک سازی مناسبات بین المللی گزارش گفت وگو. ۱ (۲)، ص ۳۹ – 44.

– گیدنز، آنتونی. (۱۳۸۵). جامعه شناسی (ترجمه منوچهر صبوری). تهران: نی.

– ــــــــــ (1398). تجدد و تشخص (ترجمه ناصر موفقیان). تهران: نی.

– ماتيل، الكساندر، (۱۳۸۳). خاورمیانه: دایرة المعارف، ناسیونالیسم (ترجمه کامران مائی و محبوبه مهاجر) تهران: کتابخانه وزارت امورخارجه.

– مالشویچ، سينیشا. (۱۳۹۰). جامعه شناسی قومیت (ترجمه پرویز دلیرپور). تهران: آمه.

– مظفری، آرزو. (۱۳۹۱) قومیت و امنیت اجتماعی، مطالعه موردی قوم بلوچ ساکن استان سیستان و بلوچستان. همایش ملی شهرهای مرزی و امنیت؛ چالش ها و رهیافتها.

– میر محمدی، معصومه سادات. (۱۳۹۰). مقایسه صلح پایدار در اندیشه انسان محور کانت، و صلح عادلانه در اندیشه متفکران شیعی. معرفت ادیان، ۲(4)، ص ۱۱۷ – 146.

14. – ولی، عباس و دیگران، (۱۳۹۷). گفتار در خاستگاه ناسیونالیسم کرد. تهران: چشمه.

– یوسفی، علی. (۱۳۸۰). روابط بین قومی و تأثیر آن بر هویت اقوام در ایران. فصلنامه مطالعات ملی، ۲ (۸)، ص ۱۱ – 42.

– Ashcreft, B.; Griffths, G. & Tiffin H. (1998). Key Concepts in post colonial studies. London: Routledge.

– Barrington, Lowell W. (2006). After Independence Making and Protecting the Nations in Postcolonial and Postcommunist States. The University of Michigan Press.

– Barth, F. (1969). Introduction Ethnic Groups and Boundaries. (In F. Barth ed.). Bergen: Universitetsforlage.

– Brown, Graham K. & Arnim, Langer. (2010), Conceptualizing and Measuring Ethnicity. Oxford Development Studies, 38 (4).

– Brown, R. (1996). Social Identity )In A. Kuper and J. Kuper(. The Social Science Encyclopedia, New York: Rouledge.

– Buurih, j. (1997) Culture Identity and immigration. Ethnic and Racial Studies, 21, p. 574-601. – Cashmore, Ellis. (1996). Dictionary of Race and Ethnic Relations. Fourth edition, London: Routledge Fenton, S. (2004). Beyond Ethnicity: The Coughlan, Reed (1985), Ethnicity and the State: Five Perspective. Choice.

– Entman, R. & Rojecki, A. (2000). The Black Image in the White Mind: Media and Race in America. Chicago: Chicago University Press.

– Eriksen, Thomas H. (1993). Ethincity and nationalisim. London: Pluto press.

– Faulks. K. (2000). Citizenship. New York: Routedg

– Graves, S. (1999). Television and Prejudice Reduction: When Does Television as a Vicarious Experience Make a Difference?. In Journal of Social Issues, 55 (4), p. 707-725.

– Hall, S. & Gieben, B. (1990). Formation of Modernity. Cambridge: polity press

– Hassanpour A. (1992), Nationalism and Language in Kurdistan, Mellen Research University Press.

– Hechter, M. (1975). Internal Colonialism: The Celtic Fringe in British Nional Development, 1536-1966. London and Henley: Routledge & Kegan Paul.

– Jenkins, R. (2014). Rethinking Ethnicity. London: Sage.

– Kaufmann, Eric. (2015). Land, History or Modernization? Explaining Ethnic Fractionalization. Ethnic and Racial Studies, 38, (2), pp. 193-210.

– Lson, Eric T. (2002). Personal Identity. In The Stanford Encyclopedia of Philosophy (Edward N. Zalta ed.)

– Malesevic, S. (2004). Sociology of Ethnicity. London: Sage Publication Ltd.

– Milton, M. Gordon. (1964). Assimilation in American Life. New York: Oxford University Press. Brown, Graham K. & Arnim, Langer. (2010), Conceptualizing and Measuring Ethnicity. Oxford Development Studies, 38 (4).

– Muir, Richard. (1997). Political Geography – A New Introduction. Hong Kong: Mac Millan Press Ltd.

– Nagel, Joanne & Olzak, S. (1982). Ethnic Mobilization in New and Old States: An

Extension of Competition Model, Social Problems, 30 (2), pp. 127-143.

– Oldfield. A. (1990). Citizenship and Community: Civic Rebublicanism and The Modern World. London: Routledge.

– Olson, Eric T. (2002). Personal Identity, In the Stanford Encyclopedia of Philosophy (Edward N. Zalta ed.).

– Olzak, Susan. (1985). Ethnicity and Theories of Ethnic Collective Bahavioue. Research in Social Movements. Conflicts and Change, 8, pp. 65 85.

– Popper, K. (1962). The Open Society and its Enemies. London.

– Schwarzmantel, John. (2003). Citizenship and Identity: Towards a new republic. Routledge.

– Solomos, John. (1986). Varieties of Marxist Conceptions of Race, Class and the State: A Critical Analysis. In Theories of race and ethnic relations, edited by John Rex and David Mason. Cambridge: At the University Press.

– Turner, Jonathan, H. (1998). The Structure of sociological theory. Sixth edition, Belmont: Hadsworth publication.

– Weber, M. (1968). Economy and Society. Berkeley: University of California Press.

Global Comparative Analysis of Ethnic Conflict. International Journal of Comparative Sociology, 45 (3-4), p. 179-194.