ئێران سزای نۆ ساڵ زیندانی بەسەر توێژەرێکی کوردی ئێرانی-بەریتانیدا دەسەپێنێت

دادگایەک لە ناو ئێراندا سزای نۆ ساڵ زیندانی کردن و 600 هەزار یۆرۆ سزای دارایی سەپاندووە بە سەر کامیل ئەحمەدی، تووێژەر و مرۆڤناسی بە ڕەگەز ئێرانی- بەریتانی.

کامیل ئەحمەدی کوردێکی ئێرانە کە توێژینەوەی لەسەر چەند پرسی مشتومڕلەسەر کردووە وەک هاوسەرگیری منداڵان و خەتەنە کردنی کچان. بەهۆی ئەمەوە بە وتەی گروپەکانی مافی مرۆڤ لە هاوینی ساڵی 2019 دا دەستگیر کرا، بەڵام دوای سێ مانگ بە کەفالەت ئازادکرا.

پاش ئەوەی حکومەتی ئێران ناوبراوی دەستگیر کرد، هاوسەرەکەی بە ناوەندی مافی مرۆڤی لە نیویۆرک ڕاگەیاند، کە هاوسەرەکەی کاری سەربەخۆ دەکات و کارەکانیشی ڕەزامەندی حکومەتی ئێرانی لە سەر بووە.

کامیل ئەحمەدی وەک مرۆڤناس و لێکۆڵەر لەم دواییانەدا وتووێژی لەگەڵ ئاژانسی دەنگوباسی ئیسنای سەر بە حکومەتی ئێران ئەنجام دابوو کە تیایدا دەڵێت بە پێی توێژینەوەیەکی ئەو نزیکەی 14 هەزار کەس لە ئێراندا کە بۆ بژێوی ژیانیان نێو خۆڵوخاشاکەکان دەگەڕێن لە سەدا 89 ی کۆچبەری نایاسایین”.

چالاکوانانی مافی مرۆڤ ئێران تۆمەتبار دەکەن بە دەستگیرکردنی دەیان کەس لەو هاوڵاتیانەی کە پاسپۆرتی دوو وڵاتیان هەیە بە مەبەستی بەکارهێنانیان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ وڵاتانی دیکەدا.

بە پێی هەواڵێکی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستانیش کە لەسەر ئەم هەواڵە بڵاوی کردوەتەوە پارێزەری کامیل ئەحمەدی، ئەمیر ڕەئیسیان هەواڵەکەی لە تویتەری خۆیدا پشتڕاستکردوۆتەوە.

ئەمەریکا چەندین جار بە بارمتەگرتن و زیندانیکردنی هاوڵاتیانی ئەموریکا و وڵاتانی دیکە و هەروەها پێشێلکردنی بەردەوامی مافەکانیان لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە شەرمەزا کردووە.

منبع: دەنگی ئەمەریکا VOA

ئەم ماڵپەڕە کۆمەڵێک شەکرۆکەی (cookie) تێدا بەکار هێنراوە تا ئەزموونێکی جیاوازترتان بۆ سەردان و خوێندنەوە هەبێت. پاش گەڕان بەنێو ماڵپەڕەکەدا  ئێوەش کەڵک وەرگرتنی ئێمە لە شەکرۆکەکان بەسوود دەبینن