زیارەتکاران کوردستانی

ئێتنۆگڕافی وێنەیی “زیارەتکاران” ڕاپۆڕتێکی وێنەیی لە سەر زیارەت لە کوردستانی ئێران (2005  BBC)

کامیل ئەحمەدی، ئێتنۆگڕافی وێنەیی، که لەم ماوەی دواییدا سەردانی ناوچه جیاجیاکانی ئێرانی کردووه، بابەت و وێنەگەلێک له پارێزگای کوردستان، جادەکان و هەروەها ماتۆڕتاکسییەکانی شاری تارانی بۆ ئێمه ناردووه. بابەت و وێنەکانی ژێرەوه سەبارەت به زیارەتگەکانی کوردستان و هەندێ له داب و نەریتی ئەم ناوچەیه. وێنەکانی دیکه له لای چەپی لاپەڕەکە ببینن:

زۆربەی خەڵکی ئێران خولیای سەردانی مەزارگەی ئیمام و ئیمامزادەکانن. له شاری میاندواو که دەکەوتێه ئازەربایجانی ڕۆژاوا، ئارامگەی ئیمامزاده باقر دەوری سەرەکی له ڕێوڕەسمی ئایینی مانگی محەڕڕەم و هەینی هەموو هەفتەیەک هەیه. به وتەی دانیشتووانی تورک زمان، ناوبراو له نەوەکانی ئیمام عەلییه. خەڵکی ئەم شوێنه شاڵی سەوزی ئەم ئیمام زاده له دەموچاوی منداڵه ساواکانیان دەسوون بۆ ئەوەی له بەڵا و نەهامەتییەکانی ڕۆژگار پارێزراو بن.

هەندێ جار مەزارگەی سەیدەکان له نزیک جادەی نێوان شارەکان بەدی دەکرێت. گەشتیاران بۆ نوێژ و پاڕانەوه دەچن بۆ ئەوێ. له نزێک شاری کوردنشینی مەهاباد، سەیدێکی بێ‌ناو هەیه که خەڵک بۆ گرتنەوەی “چل دانه” ڕوو دەکەنه ئەم شوێنه له کۆی ئەو چل ورده بەردەی که له گرووپی جیا جیا له ڕێژەی سێ و پێنج دانەیی جیا دەکرێتەوه، تاکه بەردێک که دەمێنێتەوه پەیامهێنەری نەزری خاوەنەکەیەتی.

مەزارگەی بوداغ سوڵتان (هی ١٠٦٢ـی مانگی) له دڵخوزارترین مەزارگەکانی ناوچەی موکریانی کوردستانه. بەپێی گێڕاونەوەیەک، بوداغ سوڵتان حاکمی شاری مەهاباد بووه. چوارشەممەی هەموو هەفتەیەک ژمارەیەکی زۆری ژنان و کچانی عازەب له شار و گوندەکانی دەوروبەر به نیازی زیارەت و نووساندنی بەرد له سەر دیواری دەرەکی زیارەتگه دێنه ئەوێ.

بوداغ سوڵتان و خۆشەویستیی ناوبراو له ناو ئافرەتاندا به هۆی ئەوەیه که به باوەڕی خۆجێیی، ژنانی نەزۆک پاش زیارەت کردنی ئەم مەزارگه دەتوانن دووگیان ببن و هەروەها نزای کچانی شوونەکردوو بەدی دێنێت. ژنان و کچان پاش زیارەت و دوعاخوێنی بەردێکی بچووک دەچەقێننه سەر خشتەی دیوارەکەی که ئەگەر بەردەکە به دیوارەکەوه نووسا و جێگیر بوو ئەوە نەزری خاوەنەکەی بەدی دێت.

پاش ئەوه ژنان و کچان له ناو حەوشەی مەزارگه چەندین کاتژمێر دادەنیشن و لەگەڵ ئافرەتانی دیکه گفتوگۆ دەکەن. چوارشەممانه شەقامه کۆتایی هاتووەکان به بوداغ سوڵتان لەو کوڕە گەنجانه جمەی دێ که بۆ بینینی کچان لەو دەوروبەرەدا پیاسه دەکەن.

مەزارگەی “کۆسەی هەجیج” له یەکێک له گوندەکانی هەورامان، له نزیک شاری پاوه له پارێزگای کوردستانه. هەورامییەکان دەڵێن کۆسەی هەجیج کوڕی ئیمام محەممەد باقر، ئیمامی پێنجەمی شێعەکانه که له ڕێگەی گەڕانەوه له عێڕاق له گوندی هەجیج (ناوی پێشووی گوند) نیشتەجێ دەبێ و خەریکی بینا کردنی مزگەوتێک بووە هەتا ئەوەی که له تەمەنی ٢٨ ساڵاندا کۆچی دوایی دەکات. ئەو ڕیش و سمێڵی نەبووه هەر بۆیه پێیان وتووه کۆسه.

کۆسەی هەجیج له ناوچه جیاجیاکانی وڵاتی ئێران به شێعه و سوننەوه زیارەتکار بەرەو لای خۆی ڕادەکێشێت. زۆربەی حەفتەکان گرووپی ژنانی سەر به شێخ سەنعان (که له شاری سنه نیشتەجێیه) دێن بۆ زیارەتگەی کۆسەی هەجیج، به لێدانی دەف ڕێوڕەسمی زیکر و نووحەخوێنی ئاینی بەڕێوە دەبەن.

زۆربەی کاتەکان له کاتی زیکرخوێنی ژنان حاڵ دەیانگرێ و سەرپۆشەکانیان له سەر دادەکەنن. قژیان پەرێشان دەکەن و جووڵە و سەما دەکەن.

سەرچاوە: BBC

 

 

 

ئەم ماڵپەڕە کۆمەڵێک شەکرۆکەی (cookie) تێدا بەکار هێنراوە تا ئەزموونێکی جیاوازترتان بۆ سەردان و خوێندنەوە هەبێت. پاش گەڕان بەنێو ماڵپەڕەکەدا  ئێوەش کەڵک وەرگرتنی ئێمە لە شەکرۆکەکان بەسوود دەبینن