لەسەر ئەو بابەتە مووشنگڕافیی سەرەوە ببینن؛ بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر و تەواوت دەق و وتارەکانی دیکەی ئەم مالپەڕە بخوێننەوە.
ڕەگەزێتی یەکێک لە لایەنە گرینگەکانی ژیانی مرۆڤە، کە بریتییە لە شوناس و ڕۆڵی ڕەگەزی، هۆگریی سێکسی، شاوەت، چێژ، دۆستایەتی و زاوزێ. ڕەگەزێتی لە کاتێکدا کە دەتوانێ بیر و باوەڕ، خەیاڵپەروەری، خۆزگە و ئارەزوو، تێڕوانین، ڕوانگە و بەها و ڕەفتار و ئاراستە و ڕۆڵ و پەیوەندیی تاکەکان لە خۆ بگرێ، بەڵام. ھاوڕەگەزخوازان (ناهاوسانی یان LGBT) یەکێک لە جۆرەکانی پەیوەندیی سێکسییە، کە کۆنترین بەڵگەنامەکانی دەگەڕێتەوە بۆ یۆنانی کۆن.هەندێک کەس بۆ تێرکردنی ئارەزووە سێکسییەکەیان و دابینکردنی خواستی خۆیان پێیان خۆشە سێکس لەگەڵ هاوڕەگەزی خۆیان بکەن کە پێیان دەوترێ ناهاوسان یان بە هەڵە ھاوڕەگەزخوازان. شوێنکەوتوانی زۆرێک لە ئایینەکان هاوڕەگەزخوازی بە ناسروشتی و گوناح دەزانن. ئەم دیاردە لە ڕابردوودا لە پۆلێنبەندیی DSM بە یەکێک لە لادانە سێکسییەکان دادەنرا، بەڵام ئێستا لە لایەن یاساکانی زۆرێک لە وڵاتان بە شێوەی یاسایی و فەرمی پەسەند کراوە.