لەسەر ئەو بابەتە مووشنگڕافیی سەرەوە ببینن؛ بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر و تەواوت دەق و وتارەکانی دیکەی ئەم مالپەڕە بخوێننەوە.
هاوسەرگیری سپی یەکێک لە جۆرەکانی پێکەوەژیانی هاوسەرەکانە کە گرێبەستی ئایینی یان یاسایی لە نێوانیاندا نییە و بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ کێشەکان و دابینکردنی پێداویستییەکانی جیهانی مۆدێرن سەری هەڵدا و هەروەها جۆرێک لە پێکهێنانی ژیانی هاوسەرێتییە کە بە فەرمی تۆمار ناکرێت.
لە هاوسەرگیریی سپیدا، زانیاریی پەیوەست بە ڕێککەوتنی لایەنەکان لە هیچ نووسینگەیەکی تۆمارکردنی بەڵگە یاساییەکان تۆمار ناکرێت. پرسی هاوسەرگیریی سپی لە جیهاندا پرسێکی نوێ نییە، بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا، لە شارە گەورەکانی ئێراندا ڕووی لە پەرەسەندنە.
هاوسەرگیریی سپی زاراوەیەکی کۆمەڵناسییە، لە ڕووی دابونەریت و ئایین و یاسا زاڵەکانی سەر ئێران و کوردستان، وەک ڕەفتارێکی تاوانکارانە و ناشەرعی دادەنرێت. بەڵام سەرەڕای ئەمە و بە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی وشیاریی تاکەکەسی و کێشە ئابوورییەکانەوە ڕێژەکەی بەرەو فراوانبوون دەچێ و سروشتە شاراوە و هەستیارییە ئایدیۆلۆژی و سیاسییەکانی حکومەت نەیهێشتووە لەم بوارەدا ئامارێکی ڕەها بخرێتە ڕوو.