١٤ هەزار بێوەژنی ژێر ١٨ ساڵ لە ئێران هەیە

پێکهێنانی ژیان هاوبەش و بێمافیی ژنان

نووسەر: ژیلا ئەحمەدی

بەپێی لێکۆڵینەوە نوێیەکانی لێکۆڵەرێکی کۆمەڵناسی، ١٧%ی هاوسەرگیرییەکان لە ئێراندا لەگەڵ کچانی ژێر تەمەن ١٨ساڵ ئەنجام دەدرێت و ١٤ هەزار بێوەژنی ژێر تەمەن ١٨ ساڵیش لە ئێراندا هەیە.
بە وتەی کامیل ئەحمەدی، لە کۆڕی گەشەی منداڵاندا، لە ساڵی٩٠دا، ٣٩هەزار و ٦٠٩ کەس (٤.٥ لەسەد) لە منداڵگەلێک کە هاوسەرگیرییان کردووە، لە نێوان تەمەنی١٠ تا١٤ ساڵیدا بوون، ئەم ئامارە لە ساڵی ٩١ بە زیاتر لە٤٠ هەزارکەس (٤.٩ لەسەد) گەیشتووە و لە ساڵی ٩٢گەیشتووەتە (٣.٥ لەسەد) و لە ساڵی ٩٥دا (٥.٥ لەسەد)، کە ئەم ئامارە ڕووی لە زیادبوونە.
ئاماری تەڵاق و لەدایکبوونی منداڵ لەم چەشنە دایکانە لە سەرەوەیە، بە شێوەیێک کە لە ساڵی ٩٤دا ٩٧هەزار و ٨٦٢ منداڵ لە دایکانی ژێر ١٩ ساڵ لە دایک بوون، کە ١٥١١ کەسیان ژێر١٥ ساڵ بوون و بەپێی دوایین سەرژمێرییەکان لە ساڵی ٩٠ تا ٩٤ ئاماری تەڵاقی منداڵانی ژێر١٩ ساڵ ٩٥ هەزار کەس بووە کە لە ساڵی ٩٤دا ئاماری تەڵاقی منداڵانی ژێر١٤ساڵ گەیشتووەتە ١٢٠٠ کەس.
ئەم ئامارانە، لە کاتێکدایە کە تەمەنی یاسایی بۆ بڕیاردانی تاکەکان لە کۆمەڵگا جیهانییەکان ١٨ساڵە، بەڵام لە ئێراندا ئەم تەمەنە ڕەچاو ناکرێت و حکوومەتیش هیچ هەوڵێک لە پێناوی چارەسەریی ئەم کێشە کۆمەڵایەتییانەدا نادات و تەنانەت پڕوپاگاندەشیان بۆ دەکات.
ماویەک پێش لە مەجلیسی ئێراندا گەڵاڵەی قەدەغەکرنی بەشوودانی کچانی تەمەن ١٣ ساڵ ڕەد کرایەوە.

منبع : یکسانی

ئەم ماڵپەڕە کۆمەڵێک شەکرۆکەی (cookie) تێدا بەکار هێنراوە تا ئەزموونێکی جیاوازترتان بۆ سەردان و خوێندنەوە هەبێت. پاش گەڕان بەنێو ماڵپەڕەکەدا  ئێوەش کەڵک وەرگرتنی ئێمە لە شەکرۆکەکان بەسوود دەبینن