ڕوانینێکی دیکە بۆ ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیه

خەڵاتی باشترین توێژینەوەی ساڵی 2009 ناوەندی بەرهەم و بڵاوکردنەوەی مێزۆپۆتامیای شارەوانییەکانی گاب (GABB) خەڵات بۆ کتێبی ” ڕوانینێکی دیکە بۆ ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیە”

ئەم کتێبە جۆرێ ڕێنوێنی سەفەر بۆ ڕۆژهەڵاتی تورکیەیە کە بە ڕوانینێکی ئێتنۆگڕافانە بۆ سەر پازدە پارێزگای زۆرینە کوردنشینی کوردستانی تورکیە لە ساڵی 2009 بە زمانەکانی ئینگلیزی، تورکی و کوردی کرمانجی لە ئەستەنبوڵ چاپ کراوە. کتێبێک کە لە ڕواڵەتدا ڕێنوێنی سەفەر بۆ ئەم ناوچەیە بەڵام زۆر زیاتر لە ڕێنوێنی سەفەرە و زەینی خوێنەر لە وێنای دواکەوتوویی ئەم ناوچە دوور دەکاتەوە و  پێشانی خوێنەری دەدا کە ئێرە تەنیا بە گرژی و تێکهەڵچوونی سەربازی نەناسێ چوونکە ئەم ناوچە مێژووییەکی دوور و درێژ و شکۆمەندی هەیە. ئەم خەڵاتە لە لایەن شارەوانی ئەو کاتی شاری ئامەد (عوسمان بایدەمیر) کە دواتریش بوو بە نوێنەری پارلەمانی تورکیە و ئێستاش لە تاراوگەیە، درا بە کامیل ئەحمەدی.

سەرچاوە:

Another Look In Turkey ‘s Kurdistan[