گومانی ڕوو لە گۆڕانی خەتەنە
شێواندنی کۆئەندامی زاوزێی ژنان لە ئێران
وەشانخانە: ئاوای بووف
چاپخانەی ئاوای بووف، دانمارک و دانیشفەڕ، هەولێر-کوردستان.
شێواندنی کۆئەندامی زاوزێی ژنان لە ئێران
وەشانخانە: ئاوای بووف
چاپخانەی ئاوای بووف، دانمارک و دانیشفەڕ، هەولێر-کوردستان.
خەتەنەی ژنان نەریتێکی کۆنە کە سەرەڕای ئەوەی دژی لایەنەکانی مافە سێکسییەکانی ژنانه بەڵام هێشتا باوه. دیاردەیەک که هەندێ چەمکی “شێواندنی کۆئەندامی زاوزێی ژنان”ـی بۆ به کار دەبەن و ئەوە له “خەتەنەی ژنان” به دروستتر دەزانن که هەڵگری شەرعییەتی نەریتیشه. هەندێ باوەڕ و نۆڕم و ڕوانگه و سیستەمی سیاسی و ئابووری هۆکاری بەردەوامبوونی ئەم نەریتەن. پێشتر سەبارەت به خەتەنە له ئێران هەندێ زانیاری کۆ کرابۆوه بەڵام سنووردار بوو.
بەرهەمی توێژینەوەیی به ناوی نەریت به شێوەی گشتگیر کردەوەی خەتەنەی ژنان و کچانی له ئێران تاوتوێ کردووه و پیشانی داوه که ئەم کردەوه له سەر ئاستی هەر چوار پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، کوردستان، کرماشان و هورمزگان باوه. هەروەها بە ئامانجی دابینکردنی داتاگەلی توێژینەوەیی و ورد سەبارەت به ژنان و کچان له ئێران هەوڵی داوه بناغەی بەرنامەیەکی گشتگیر بۆ بەرەنگاربوونەوەی خەتەنەی کچان و ژنان له ئێران دابڕێژێ و ئەم بابەتە بخاته ناو چوارچێوەی کاری جیهانییەوه.
توێژەر خۆی ڕۆڵەی ئەتنیک و ناوچەیەکه که خەتەنەی ژنان و کچانی تێدا باوه هەر له قۆناغی خوێندن و له میانەی کارە خێزخوازییەکانی له کیشوەری ئەفریقا ڕووبەڕووی پرسی خەتەنەی ژنان دەبێتەوه، هەر ئەم بابەتە بوو به ئەنگێزەیەکی سەرەکی بۆ ئەو که پاش کۆتاییهاتنی خوێندن و گەڕانەوه بۆ ئێران توێژینەوه له سەر خەتەنەی ژنان دەست پێ بکا که بەرهەمەکەی ناوی نرا “به ناوی نەریت” و له ساڵی 1395 له لایەن وەشانخانەی شیرازە له تاران بڵاو کراوه. توێژینەوەیەک که ئەنجامدانەکەی چەندین ساڵی خایاند.
نووسەر دوو ساڵ پاش بڵاوبوونەوەی یەکەم لێکۆڵینەوەی خۆی سەبارەت به پرسی خەتەنەی ژنان گەڕاوه بۆ ئەو ناوچانەی که تیمه لێکۆڵینەوەییەکەی لەوێ توێژینەوەیان ئەنجام دابوو و ئەم جارە لەگەڵ لێکۆڵینەوه، ڕوونکردنەوە و ڕاهێنانی چاو به چاویشی سەبارەت به خەتەنەی ژنان ئەنجام دا. ئەو به نیاز بوو کاریگەریی ڕاهێنان له سەر دابەزاندنی ئاماری خەتەنەی ژنان له ناوچه ڕووماڵکاوکاندا هەڵبسەنگێنێت؛ ئەو ڕاپۆڕته نوێیە که له ساڵی ۱۳۹۵ بڵاوی کردەوه، گوزارشت له دابەزینی ڕێژەی بەرچاوی ئاماری خەتەنەی ژنان لەو ناوچانه بوو که به شێوەی پایلۆت تاقیکردنەوەیان له سەر ئەنجام درا بوو.
ئەم ڕاپۆڕتانه له ژێر ناوی «گومانی ڕوو له گۆڕانی خەتەنە / شێواندنی کۆئەندامی زاوزێی ژنان» وەک پەیوەست کتێبی به ناوی نەریت بڵاو بۆوه.
کامیل ئەحمدی هەر لەم بوارەدا فیلمێکی دێکۆمێنتاری له ژێر ناوی «به ناوی نەریت»ـیشی که بەرهەمی کاری مەیدانیی خەتەنەی ژنانه ئاماده کرد که له دەرەوەی ئێران چەندین جار له تەلەڤیزۆنه جۆراوجۆر و فێستیڤاڵەکانەوه بڵاو بۆتەوه.
گۆڕینی ڕوانگەی کۆمەڵگا، بەرزبوونەوەی ئاستی وشیاری لەمەڕ زیانه جەستەیی، سێکسی و دەروونییەکانی خەتەنەی ژنان، کۆچکردنی گوندنشینانی بەرەو شارەکان، مردنی خەتەنەچییەکان و هۆگرنەبوونی نەوەی نوێ به درێژەدان بەم کاره و هەروەها کاریگەریی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ڕاگەیاندنەکان (میدیا) له هۆکارەکانی دابەزینی ڕێژەی خەتەنەی ژنان له ماوەی ساڵانی ڕابردوو بووه.
وتووێژ لەگەڵ بەرنامەی به عبارت دیگر بی بی سی فارسی
ڕوانینێک بۆ فیلمی “به ناوی نەریت” له ئاپاڕات، بی بی سی فارسی
خەتەنەی ژنان و هاوسەرگیریی منداڵان له ئێران: دیمانه لەگەڵ بی بی سی فارسی
ڕوانینێک بۆ فیلمی “به ناوی نەریت” له ئاپاڕات، بی بی سی فارسی
وتووێژی ئاپاڕات لەگەڵ کامیل ئەحمەدی دەرهێنەر و دیانا نامی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی مافەکانی ژنانی ئێرانی و کورد له بارەی فیلمی “به ناوی نەریت”
وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی ئیرنا؛ کەمبوونەوەی ئاماری خەتەنەی ژنانگۆرانی: گۆرانی یەک له هەزاران به دەنگی چیمەن ڕەحمانی، ڕاوێژکار و سپۆنسەر: کامیل ئەحمەدی
دیمانه لەگەڵ کەناڵی تەلەڤیزیۆنی ڕووداو سەبارەت به خەتەنەی ژنا
نکەناڵی من و تو: ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی “خەتەنەی ژنان”: 200 ملیۆن ئافرەت له جیهان بوونەته قوربانی
.ایران اینترنشنال: ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی نووقسانکردنی کۆئەندامی زایەندیی ژنا
دەنگی ئەمریکا: نووقسان کردنی کۆئەندامی سێکسی کچان و ژنان له ئێران
دوویچه وله: ڕێژەی قوربانیانی شێواندنی کۆئەندامی زایەندیی ژنان زیاتر له مەزەندەکانه
رادیو فردا: دابەزینی ئاماری خەتەنەی ژنان و بەرپرسایەتی دوڵەت
کیهان لندن: توێژینەوەیەکی نوێ سەبارەت به خەتەنەی ژنان و هاوسەرگیرییه ژێر تەمەنەکان له ئێران
دویچه وله: له ئێراندا سیاسەتێک بۆ کۆتایی هێنان به خەتەنەی ژنان بوونی نیی
هبی بی سی: ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەک: خەتەنەی ژنان و کچان له سەر ئاستی چوار پارێزگای ئێران ئەنجام دەدرێت.
اینترنشنال: کەمبوونەوەی 50 له سەدیی خەتەنەی کچان له هورمزگان
خانه امن: توندوتیژییەک به ناوی نەریتکلید ملی: خوێندنەوەی کتێبی “ژنان و نەریت” له نووسینی کامیل ئەحمەدی
کوردپرێس: خەتەنەی ژنان له یاساکانی ئێراندا به فەرمی نەناسراوه
.رویداد 24: خەتەنەی ژنان؛ نەریتێک که هێشتا له ئێران قوربانی دەگرێ / گێڕانەوەیەکی تاڵ له کچێک که له هەڕەتی منداڵیدا خەتەنە کراوه
فرهنگ امروز: به ناوی نەریت توێژینەویەکی گشتگیر سەبارەت به خەتەنەی ژنان له ئێران
زیتون: کولبوونی “تیغی خەتەنە” له سەر جەستەی ژنان
مانگنامەی زنان امروز: به ناوی نەریت (توێژینەوەیەک له سەر نووقسانکردنی کۆئەندامی زایەندیی ژنان)
برنا: کەمبوونەوەی 50 له سەدیی خەتەنەی ژنان له ئێران / پەیوەندیی ڕاستەوخۆی نێوان ئەم دیارده لەگەڵ منداڵهاوسەری
رویکرد امروز: خەتەنەی ژنان، توندوتیژییەک به ناوی نەریت
سلامت نیوز: وەزارەتی تەندروستی بۆ پرسی خەتەنەی ژنان و کچان بێته سەر خە
تبیدار زنی: خەتەنەی ژنان له ئێران: تراژێدیایەکی بێدەنگرویداد 24: باوبوونی خەتەنەی ژنان له ناوچه باشوورییەکانی هورمزگان
فرارو: کەمبوونەوەی ڕێژەی خەتەنەی ژنان له ئێران
دیدار نیوز: خەتەنەی ژنان، توندوتیژییەک به ناوی نەریت
هەواڵدەریی زنان افغانستان: ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەک: خەتەنەی ژنان له ئێران ڕووی له کەمبوونەوەیه
انصاف نیوز: “خەڵک دەیانوت کچێکی بێئابڕوو و ناپاکه!”
نایرانیان انگلستان: به ناوی نەریت (ڕوانینێک بۆ خەتەنەی ژنان له ئێران – فیلمێک له کامیل ئەحمەدی)