گومانی ڕوو لە گۆڕانی خەتەنە

شێواندنی کۆئەندامی زاوزێی ژنان لە ئێران


وەشانخانە: ئاوای بووف

چاپخانەی ئاوای بووف، دانمارک و  دانیشفەڕ، هەولێر-کوردستان.

وەشانخانەی وەشانی فارسی: وەشانخانەی شیرازە؛ وەشانخانەی ئاوای بووف

وەشانخانەی وەشانی ئینگلیزی: Scholar press & Avya Buf Publication, London-UK 2019

گوومانی ڕوو له گۆڕانی خەتەنە

A title

Image Box text

خەتەنەی ژنان نەریتێکی کۆنە کە سەرەڕای ئەوەی دژی لایەنەکانی مافە سێکسییەکانی ژنانه بەڵام هێشتا باوه. دیاردەیەک که هەندێ چەمکی “شێواندنی کۆئەندامی زاوزێی ژنان”ـی بۆ به کار دەبەن و ئەوە له “خەتەنەی ژنان” به دروستتر دەزانن که هەڵگری شەرعییەتی نەریتیشه. هەندێ باوەڕ و نۆڕم و ڕوانگه و سیستەمی سیاسی و ئابووری هۆکاری بەردەوامبوونی ئەم نەریتەن. پێشتر سەبارەت به خەتەنە له ئێران هەندێ زانیاری کۆ کرابۆوه بەڵام سنووردار بوو.

 

بەرهەمی توێژینەوەیی به ناوی نەریت به شێوەی گشتگیر کردەوەی خەتەنەی ژنان و کچانی له ئێران تاوتوێ کردووه و پیشانی داوه که ئەم کردەوه له سەر ئاستی هەر چوار پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، کوردستان، کرماشان و هورمزگان باوه. هەروەها بە ئامانجی دابینکردنی داتاگەلی توێژینەوەیی و ورد سەبارەت به ژنان و کچان له ئێران هەوڵی داوه بناغەی بەرنامەیەکی گشتگیر بۆ بەرەنگاربوونەوەی خەتەنەی کچان و ژنان له ئێران دابڕێژێ و ئەم بابەتە بخاته ناو چوارچێوەی کاری جیهانییەوه.

 

توێژەر خۆی ڕۆڵەی ئەتنیک و ناوچەیەکه که خەتەنەی ژنان و کچانی تێدا باوه هەر له قۆناغی خوێندن و له میانەی کارە خێزخوازییەکانی له کیشوەری ئەفریقا ڕووبەڕووی پرسی خەتەنەی ژنان دەبێتەوه، هەر ئەم بابەتە بوو به ئەنگێزەیەکی سەرەکی بۆ ئەو که پاش کۆتاییهاتنی خوێندن و گەڕانەوه بۆ ئێران توێژینەوه له سەر خەتەنەی ژنان دەست پێ بکا که بەرهەمەکەی ناوی نرا “به ناوی نەریت” و له ساڵی 1395 له لایەن وەشانخانەی شیرازە له تاران بڵاو کراوه. توێژینەوەیەک که ئەنجامدانەکەی چەندین ساڵی خایاند.

 

نووسەر دوو ساڵ پاش بڵاوبوونەوەی یەکەم لێکۆڵینەوەی خۆی سەبارەت به پرسی خەتەنەی ژنان گەڕاوه بۆ ئەو ناوچانەی که تیمه لێکۆڵینەوەییەکەی لەوێ توێژینەوەیان ئەنجام دابوو و ئەم جارە لەگەڵ لێکۆڵینەوه، ڕوونکردنەوە و ڕاهێنانی چاو به چاویشی سەبارەت به خەتەنەی ژنان ئەنجام دا. ئەو به نیاز بوو کاریگەریی ڕاهێنان له سەر دابەزاندنی ئاماری خەتەنەی ژنان له ناوچه ڕووماڵکاوکاندا هەڵبسەنگێنێت؛ ئەو ڕاپۆڕته نوێیە که له ساڵی ۱۳۹۵ بڵاوی کردەوه، گوزارشت له دابەزینی ڕێژەی بەرچاوی ئاماری خەتەنەی ژنان لەو ناوچانه بوو که به شێوەی پایلۆت تاقیکردنەوەیان له سەر ئەنجام درا بوو.

 

ئەم ڕاپۆڕتانه له ژێر ناوی «گومانی ڕوو له گۆڕانی خەتەنە / شێواندنی کۆئەندامی زاوزێی ژنان» وەک پەیوەست کتێبی به ناوی نەریت بڵاو بۆوه.

 

کامیل ئەحمدی هەر لەم بوارەدا فیلمێکی دێکۆمێنتاری له ژێر ناوی «به ناوی نەریت»ـیشی که بەرهەمی کاری مەیدانیی خەتەنەی ژنانه ئاماده کرد که له دەرەوەی ئێران چەندین جار له تەلەڤیزۆنه جۆراوجۆر و فێستیڤاڵەکانەوه بڵاو بۆتەوه.

 

گۆڕینی ڕوانگەی کۆمەڵگا، بەرزبوونەوەی ئاستی وشیاری لەمەڕ زیانه جەستەیی، سێکسی و دەروونییەکانی خەتەنەی ژنان، کۆچکردنی گوندنشینانی بەرەو شارەکان، مردنی خەتەنەچییەکان و هۆگرنەبوونی نەوەی نوێ به درێژەدان بەم کاره و هەروەها کاریگەریی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ڕاگەیاندنەکان (میدیا) له هۆکارەکانی دابەزینی ڕێژەی خەتەنەی ژنان له ماوەی ساڵانی ڕابردوو بووه.

The Changing Paradigms of Female Genital Mutilation

A title

Image Box text

A title

Image Box text

خەتەنەی ژنان نەریتێکی کۆنە کە سەرەڕای ئەوەی دژی لایەنەکانی مافە سێکسییەکانی ژنانه بەڵام هێشتا باوه. دیاردەیەک که هەندێ چەمکی “شێواندنی کۆئەندامی زاوزێی ژنان”ـی بۆ به کار دەبەن و ئەوە له “خەتەنەی ژنان” به دروستتر دەزانن که هەڵگری شەرعییەتی نەریتیشه. هەندێ باوەڕ و نۆڕم و ڕوانگه و سیستەمی سیاسی و ئابووری هۆکاری بەردەوامبوونی ئەم نەریتەن. پێشتر سەبارەت به خەتەنە له ئێران هەندێ زانیاری کۆ کرابۆوه بەڵام سنووردار بوو. بەرهەمی توێژینەوەیی به ناوی نەریت به شێوەی گشتگیر کردەوەی خەتەنەی ژنان و کچانی له ئێران تاوتوێ کردووه و پیشانی داوه که ئەم کردەوه له سەر ئاستی هەر چوار پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، کوردستان، کرماشان و هورمزگان باوه. هەروەها بە ئامانجی دابینکردنی داتاگەلی توێژینەوەیی و ورد سەبارەت به ژنان و کچان له ئێران هەوڵی داوه بناغەی بەرنامەیەکی گشتگیر بۆ بەرەنگاربوونەوەی خەتەنەی کچان و ژنان له ئێران دابڕێژێ و ئەم بابەتە بخاته ناو چوارچێوەی کاری جیهانییەوه. توێژەر خۆی ڕۆڵەی ئێتنیک و ناوچەیەکه که خەتەنەی ژنان و کچانی تێدا باوه هەر له قۆناغی خوێندن و له میانەی کارە خێزخوازییەکانی له کیشوەری ئەفریقا ڕووبەڕووی پرسی خەتەنەی ژنان دەبێتەوه، هەر ئەم بابەتە بوو به ئەنگێزەیەکی سەرەکی بۆ ئەو که پاش کۆتاییهاتنی خوێندن و گەڕانەوه بۆ ئێران توێژینەوه له سەر خەتەنەی ژنان دەست پێ بکا که بەرهەمەکەی ناوی نرا “به ناوی نەریت” و له ساڵی 1395 له لایەن دەزگای چاپی شیرازە له تاران بڵاو کراوه. توێژینەوەیەک که ئەنجامدانەکەی چەندین ساڵی خایاند. نووسەر دوو ساڵ پاش بڵاوبوونەوەی یەکەم لێکۆڵینەوەی خۆی سەبارەت به پرسی خەتەنەی ژنان گەڕاوه بۆ ئەو ناوچانەی که تیمه لێکۆڵینەوەییەکەی لەوێ توێژینەوەیان ئەنجام دابوو و ئەم جارە لەگەڵ لێکۆڵینەوه، ڕوونکردنەوە و ڕاهێنانی چاو به چاویشی سەبارەت به خەتەنەی ژنان ئەنجام دا. ئەو به نیاز بوو کاریگەریی ڕاهێنان له سەر دابەزاندنی ئاماری خەتەنەی ژنان له ناوچه ڕووماڵکاوکاندا هەڵبسەنگێنێت؛ ئەو ڕاپۆڕته نوێیە که له ساڵی ۱۳۹۵ بڵاوی کردەوه، گوزارشت له دابەزینی ڕێژەی بەرچاوی ئاماری خەتەنەی ژنان لەو ناوچانه بوو که به شێوەی پایلۆت تاقیکردنەوەیان له سەر ئەنجام درا بوو. ئەم ڕاپۆڕتانه له ژێر ناوی «گوومانی ڕوو له گۆڕانی خەتەنە / شێواندنی کۆئەندامی زاوزێی ژنان» وەک پەیوەست کتێبی به ناوی نەریت بڵاو بۆوه. کامیل ئەحمدی هەر لەم بوارەدا فیلمێکی دێکۆمێنتاری له ژێر ناوی «به ناوی نەریت»ـیشی که بەرهەمی کاری مەیدانیی خەتەنەی ژنانه ئاماده کرد که له دەرەوەی ئێران چەندین جار له تەلەڤیزیۆنه جۆراوجۆر و فێستیڤاڵەکانەوه بڵاو بۆتەوه. گۆڕینی ڕوانگەی کۆمەڵگا، بەرزبوونەوەی ئاستی وشیاری له مەڕ زیانه جەستەیی، سێکسی و دەروونییەکانی خەتەنەی ژنان، کۆچکردنی گوندنشینانی بەرەو شارەکان، مردنی خەتەنەچییەکان و هۆگرنەبوونی نەوەی نوێ به درێژەدان بەم کاره و هەروەها کاریگەریی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ڕاگەیاندنەکان (میدیا) له هۆکارەکانی دابەزینی ڕێژەی خەتەنەی ژنان له ماوەی ساڵانی ڕابردوو بووه.

A title

Image Box text

Including appaendix

A title

Image Box text

جست و جو

وتاره‌کان

بابەتە پەیوەندیدارەکان

 

دیمانه وێنەییەکان

دیمانه لەگەڵ کەناڵی ڕووداو (به کوردی) له کتێبخانەی نیشتمانیی ئێران له تاران و له پەراوێزی ڕوونوێنی له کتێبی به ناوی نەریت سەبارەت به خەتەنەی ژنان له کوردستانی ئێرانوتووێژ لەگەڵ بەرنامەی به عبارت دیگر بی بی سی فارسیڕوانینێک بۆ فیلمی “به ناوی نەریت” له ئاپاڕات، بی بی سی فارسی

زیاتر ببینە

میدیاکان

خبرآنلاین: خەتەنەی ژنان و کچان له ژێر سەقفی ناوشیاری / ژنان خۆیان تاوانباری نووقسانکردنی کۆئەندامی سێکسی ژنانندەنگی ئەمریکا: نووقسان کردنی کۆئەندامی سێکسی کچان و ژنان له ئێراندوویچه وله: ڕێژەی قوربانیانی شێواندنی کۆئەندامی زایەندیی ژنان زیاتر له مەزەندەکانهرادیو فردا: دابەزینی ئاماری خەتەنەی ژنان و بەرپرسایەتی دوڵەت

زیاتر ببینە