هاوسەرگیریی منداڵان یان منداڵهاوسەری
پێشنیارتیان پێ دەکەین کە مووشنگڕافیی سەرەوە کە سەبارەت بە و بابته یه ببینن، ئینجا بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر لە ئێران و کوردستان دەتوانن ئەم دەقە و دیکەی وتارەکانی ئەم لاپەڕە بخوێننەوە.
بە هۆی ئەو پێکهاتە ئایینییەی زاڵەی کە باڵی بە سەر ئێران و زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی لە خۆرهەڵاتی ناڤین و کوردستاندا کێشاوە، تەمەنی باڵقبوون و دەستپێکی یەکەمین سوڕی مانگانە لە کچاندا وەک سەرەتای گواستنەوە لە تافی منداڵییەوە بۆ هەڕەتی گەورەساڵی سەیر دەکرێت. گەیشتن بەم ئاستە فیزیکی و بایۆلۆژییە بەو مانا دێ کە ئەو کەسە بۆ هاوسەرگیری شیاوە.
گەڕان
وتارە زانسیتییەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان
پادکه ستی بڕی مارەیی دیاریکراو
مووشن گرافیی زایەڵەی بێدەنگی (توێژینەوەیەکی گشتگیر سەبارەت بە هاوسەگیریی منداڵان)
پوختەی کتێبی زایەڵەی بێدەنگی؛ توێژینەوەیەکی گشتگیر لەسەر هاوسەرگیریی منداڵان لە ئێران
پۆدکاستی بەختی ڕەش بە جلی سپییەوە
Changing the Attitude of Young People Towards Marriage with a Focus on Law and Environmental Conditions such as Religion
ئاسەواری چەوساندنەوە لە جیهانی منداڵان – توێژینەوەیەکی گشتگیر سەبارەت بە جۆر، هۆکار و لێکەوتەکانی کاری منداڵان
Attitudes of Present Generation Towards Marriage with a Socio-cultural Focus
دیمانە لەگەڵ کەناڵی تەلەڤیزیۆنی ڕووداو (بە کوردی) لە کتێبخانەی نیشتمانی لە تاران و لە پەراوێزی ڕوونوێنی لە کتێبی بە ناوی نەریت سەبارەت بە خەتەنەی ژنان لە کوردستانی ئێران
خەڵاتی نامووس
خەڵاتی ئەدەبیات و زانستە مرۆییەکان
Feminization of Poverty -The Cause and Consequence of Early Childhood Marriages in Iran
ناساندنێکی کورت
کامیل ئەحمەدی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە. خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە بواری مرۆڤناسیی کۆمەڵایەتی و ئێتنۆگرافیای وێنەیی لە زانکۆی کێنت لە وڵاتی ئینگلتەرا، و هەروەها خولە پسپپۆڕییەکانی سیاسەت لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و شێوازی توێژینەوەی لە زانکۆکانی تری بەریتانیا وەرگرتووە و بە توێژەری بواری نەریتە زیانبەخشەکان ناسراوە . ئەحمەدی سەرپەرشتیار و سەرنووسەری کتێب و کۆمەڵە وتارە توێژینەوەییەکان بە هەر سێ زمانی فارسی و کوردی و ئینگلیزییە. ناوبرا و لە ساڵی ٢٠١٧ خەڵاتی “نامووس / شانازیی ڕاستەقینە”ـی لە ڕێکخراوی IKWRO لە زانکۆی یاسای لەندەن بە دەست هێناوە و لە ساڵی ٢٠١٨شدا خەڵاتی “ئەدەب و زانستە مرۆییەکان”ـی زانکۆی جۆرج واشینگتۆن بۆ کۆمەڵە بەرهەمەکانی بەشی ئەدەب و زانستە مرۆییەکان بەخشرایە کامیل ئەحمەدی. بەشێک لە بەرهەمەکانی بریتین لە: سازگاری و خۆڕاگری لە مەهاباد، ڕوانینێکی دیکە بۆ ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا (باکوری کوردستان)، بە ناوی نەریت، ماڵێک لەسەر ئاو، زایەڵەی بێدەنگی، تاڵانی منداڵی و….
وتارە زانسیتییەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان
پرسیارە باوەکان
• هاوسەرگیریی منداڵ یان منداڵهاوسەری چییە؟ بە پێی پێناسەی سندووقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNICEF) هاوسەرگیریی منداڵان جۆرێک لە هاوسەرگیریی فەرمی یان نافەرمییە کە کەسێک پێش لە گەیشتن بە تەمەنی ١٨ ساڵان هاوسەرگیری دەکات. دەستەواژەی “منداڵهاوسەری” ئەو کچۆڵانە دەگرێتەوە کە بە ناچارییەک کە بەرهەمی نەریتە نەتەوەییەکان یان کێشە ئابوورییەکانی خانەوادەیە، شوو بە پیاوی گەورەساڵ دەکەن، هەرچەندە ژمارەی ئەو کچانە کەم نییە وا هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو کوڕانەدا دەکەن کە چەند ساڵێک لەوان گەورەترن.
• تەمەنی یاسایی هاوسەرگیری لە ئێران و کوردستان؟ ئایینی ئیسلامی مەرجێکی دیاریکراوی بۆ تەمەنی هاوسەرگیری لە بەرچاو نەگرتووە، بەڵام تەمەنی باڵقبوونی شەرعی بۆ کوڕان بە پانزە ساڵی مانگی و بۆ کچان نۆ ساڵی مانگی دەزانێ و پێی وایە باڵقبوون، لایەنەکان بۆ هاوسەرگیری ئامادە دەکات. بە پێی مادەی 1041 یاسای مەدەنی، “هاوسەرگیری بۆ کچ بەر لە گەیشتن بە تەمەنی 13 ساڵی هەتاوی و بۆ کوڕ پێش لە گەیشتن بە تەمەنی 15 ساڵی هەتاوی، بەستراوەتەوە بە مۆڵەتی سەرپەرشتیار بە مەرجی پابەندبوون بە مەسڵەحەتی دادگای کارامە”. بەڵام لە هەندێک حاڵەتدا بینراوە کە کچان لە تەمەنی نۆ ساڵیدا هاوسەرگیرییان کردووە.
• لێکەوتەکانی هاوسەرگیریی منداڵان چین؟ هاوسەرگیری لە تەمەنی کەمدا کاریگەریی خراپی لە سەر گەشەی دەروونیی منداڵان بەتایبەت کچان هەیە. زۆربەى منداڵهاوسەرەکان ئاخێزگەی ئابوورىی کۆمەڵایەتىیان لاوازە و لە ڕاستیدا پەیوەندیی هاوسەرگیری جۆرە مامەڵەیەکی ئابووری لە نێوان خانەوادەکانە بۆ ئەوەی نانەخۆرەیەک لە بنەماڵە کەم بکەنەوە و هەمیش بە پێدانی شیربایی بە ماڵی باوکی کچە، لانیکەمی پێداویستییە مادییەکانیان مسۆگەر بکەن. هاوسەرگیری لە تەمەنی بچووکدا لێکەوتەگەلی وەکوو ئەمانەی خوارەوە بە دوای خۆیدا دێنێ: مانەوە و وازهێنان لە خوێندن، کورتبوونەوەی سەردەمی منداڵی، هەڵگرتنی بەرپرسایەتیی هاوسەرێتی لە تەمەنی بچووک بە کەمترین ئەزموونەوە، تێوەگلان بە کێشمەکێشی ڕۆژانە و لە ئەنجامدا نەبوونی پێگەیشتنی سۆزداری و نەزانینی هەڵسوکەوت، خۆتێهەڵقورتانی کەسانی دەوروبەر، نەبوونی ئەزموون بۆ لە ئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتیی دایکایەتی، ئەگەری بەئەزموونکردنی توندوتیژیی سێکسی، دووگیانبوونی پێشوەختە، مردن لە کاتی منداڵبووندا بە هۆی گەشەنەکردنی بایۆلۆژییەوە، نائومێدی و بێهیوایی بە هۆی دەستێوەردانی دیتران لە ناو کاروباری ژیان، پەشیمانبوونی لایەنەکان لە هاوسەرگیری پاش یەکترناسین و ئاگاداربوون لە خوو و خدەی یەکتر، منداڵبێوەیی و … .
• ڕێکارەکانی ڕێگریکردن لە هاوسەرگیریی منداڵ یان منداڵهاوسەری چین؟ بەرزکردنەوەی تەمەنی یاسایی هاوسەرگیری بۆ 18 ساڵ، هەموارکردنەوەی یاساکانی سیغەی مەحرەمێتی (هاوسەرگیریی کاتی)، بەستێنسازیی و ڕۆشنبیریی فەرهەنگی و پەروەردەیی، تۆمارکردنی وردی هاوسەرگیرییەکان، پێداگریی حکومەت و هەماهەنگیی ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی منداڵهاوسەری، خوێندنی ناچاری و بێبەرامبەر بەتایبەت لە ناوچە بێبەشەکان، هەڵکشاندنی ئاستی ئاگاداری لە لێکەوتە و زیانەکانی منداڵهاوسەری لە ڕێگەی ڕاگەیاندنی گشتی و تەکنەلۆژیای پەیوەندییەوە، پاڵپشتی دادوەری و یاسایی لە لایەن دەزگای دادەوە بۆ قەدەغەکردنی منداڵهاوسەری و دیاریکردنی سزای قورس بۆ ئەو کەسانەی کە هۆکاری منداڵهاوسەرین و لە کۆتاییدا بەکارهێنانی زانایانی ئایینی وەک دەستڕۆیشتووترین بانگەشەکاران بۆ گۆڕینی دیاردەی منداڵهاوسەری.
English
Farsi (فارسی)

جیا لە تەمەنی ڕاستەقینە و توانای بەڕێوەبردنی ژیانی هاوسەرێتی، لە هەندێک وڵاتی ڕوو لە گەشەدا هاوسەرگیریی پێشوەختە وەک ئامرازێکی ئابووری لە قەڵەم دەدرێ کە دەتوانێ باری ئابووریی خانەوادە باشتر بکات. هەرچەندە ناوی هاوسەرگیریی منداڵان ئاماژە بۆ هەر دوو لایەنی هاوسەرگیرییەکە واتە کچ و کوڕی کەمتەمەن دەکا، بەڵام واقیعی تاڵی کۆمەڵگا ئەوەمان بۆ دەردەخا کە لێکەوتە و کاریگەرییەکانی دیاردەی هاوسەرگیریی منداڵ بۆ کچان زۆر جددیتر و مەترسیدارترە.
دووساڵەدا بە پشتبەستن بە ئاماری فەرمیی وڵاتی ئێران بەدواداچوون و توێژینەوەی لە سەر حەوت پارێزگای ئێران واتە خوراسان ڕەزەوی، ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات، خوزستان، سیستان و بەلووچستان، ئازەربایجانی ڕۆژاوا، هورمزگان، و ئیسفەهان ئەنجام دا و ئەنجامەکانی ئەم لێکۆڵینەوەی بە هەر سێ زمانی فارسی و ئینگلیزی و کوردی چاپ کرد.بە بۆچوونی زۆرێک لە پسپۆڕان، هاوسەرگیریی منداڵان کاریگەری لە سەر ژیانی منداڵان دادەنێ و بە لێکەوتە زیانبەخشەکانی تەندروستیی ژیانیان دەخاتە مەترسییەوە و لە هەموو ئاستێکی گەشەکردندا، کاریگەری لە سەر گەشەی تاک دادەنێت.
هەڵبەت دەبێ ئاماژە بەوە بکرێ کە لە ئێران و کوردستاندا هەندێک پیاو کە زیاتر لە یەک ژنیان هەیە بە فەرمی هاوسەرگیریی دووەمیان یان هاوسەرگیری لەگەڵ ژنە کەمتەمەنەکانیان تۆمار ناکەن و ژیانی هاوسەرگیرییان بە نهێنی یان بە تۆمارنەکراوی دەهێڵنەوە.
ئەنجامەکانی توێژینەوەی هاوسەرگیریی منداڵان لەگەڵ داخوازیی کۆمەڵگەی مەدەنی و داواکاریی لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بۆ هەموارکردنەوەی یاساکە، شەپۆلێکی وشیاریی گشتی لە ناو کۆمەڵگادا دروست کرد، بە جۆرێک کە لە ماوەی دوو بۆ سێ ساڵ، داخوازیی جیدی کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ قەدەغەکردنی هاوسەرگیریی منداڵانی لێکەوتەوە، داخوازییەک کە هەتا ئێستاش بەردەوامە.ڕێژەی هاوسەرگیریی منداڵان بە نیسبەتی کۆی هاوسەرگیرییەکان لە ئێرانبەپێی لێکۆڵینەوەکان، لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا هیچکات هاوسەرگیریی منداڵان لە 35 لەسەد کەمتر نەبووە.
هاوسەرگیریی منداڵان کێشەیەکی جیهانییە و تەنیا لە کوردستاندا سنووردار نابێتەوە. دەبێ قسەی لە سەر بکەین و دەبێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕژدانە ئەم دیاردە ئیش بکەین. دەبێ مافەکانی منداڵان و داهاتوویان بپارێزین.
منداڵان دەبێ منداڵانە بژین و هاوسەرگیریی پێشوەختە ئەم مافەیان لێ زەوت دەکات. باشترین شت بۆ منداڵ ئەوەیە کە بخوێنن و ببنە کەسانێکی لێهاتوو.