زایەڵەی بێدەنگی

توێژینەوەیەکی گشتگیر سەبارەت به هاوسەرگیریی پێشوەختەی منداڵان له ئێران


وەشانخانەی وەشانی فارسی: وەشانخانەی شیرازە

وەشانخانەکانی کوردی: ئاوای بووف، دانمارک؛ دانیشفەڕ، هەولێر-کوردستان.

وەشانخانەی وەشانی ئینگلیزی: Nova publishing, USA -2017

زایەڵەی بێدەنگی

A title

Image Box text

نووسەر له کاتی کارکردن له سەر بابەتی خەتەنەی کچان هەستی به هەبوونی هاوسەرگیریی پێشوەختەی منداڵان و ئاماری زۆری ئەم دیاردە خەسارەتبەخشه له ئێران کرد. هەر بۆیه توێژینەوەیەکی دوو ساڵەی لەسەر هاوسەرگیریی منداڵان ئەنجام دا و حەوت پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی، ئازەربایجان ڕۆژهەڵات، خووزستان، سیستان و بەلووچستان، ئازەربایجان ڕۆژاوا، هورمزگان و ئەسفەهان به گوێرەی ئاماره فەرمییەکانی وڵات تاوتوێ کران. ئەنجامی ئەم توێژینەوه به هەر دوو زمانی فارسی و ئینگلیزی بڵاو بۆتەوه.

به پێی پێکهاتەی ئایینیی زاڵ به سەر وڵاتی ئێراندا، دەستپێکردنی یەکەم سووڕی مانگانه وەک سەرەتای تێپەڕین له تافی منداڵییەوه بۆ هەڕەتی گەورەساڵی ڕەچاو دەکرێت. گەیشتن بەم سەرەتای فیزیایی و بایۆلۆژییه به واتای شیاوبوونی کەسەکه بۆ هاوسەرگیری، بێ بەرچاوگرتنی تەمەنی ڕاستەقینه و توانای بەڕێوه بردنی ژیانی هاوبەش و بنەماڵەیی کەسەکەیه. ئەگەرچی هاوسەرگیریی پێشوەختە هەم بۆ کچ و هەم بۆ کوڕ به کار دەبرێ، بەڵام ڕاستیی تاڵی کۆمەڵگا پیشاندەری ئەوەیه که لێکەوته و ئاسەوارەکانی دیاردەی منداڵ‌هاوسەری بۆ سەر کچۆڵەکان زۆر زیاتر و مەترسیدارتره. بێ‌گومان سەرمایەگوزاری له سەر کچان، پەرەدان بە سەرمایەی کۆمەڵایەتی و ئابوورییان و دەستەبەریی دەستپێڕاگەیشتنیان به خزمەتگوزاری پەروەرده و تەندروستی هێمایەکی ڕوونه له یەکسانیی ڕەگەزێتی که ڕێ بۆ گەشەی کۆمەڵگا بەهێزترەکان خۆش دەکات. ئەگەرچی بە هۆی نەبوونی توێژینەوەی سەربەخۆ و بایەخدار سەبارەت به منداڵ‌هاوسەری له ئێران، زانیاری کەم لەم بارەوه هەیه، بەڵام به گێڕانەوەی ڕاوێژکاری جێگری یاسایی دەزگای داد ئاماری فەرمی و دەوڵەتی دەرخەری ئەوەیه که ساڵانه 500 بۆ 600 هەزار منداڵ له ئێران هاوسەرگیری دەکەن و ئەمەش ئاماری ئەو هاوسەرگیرییانەیه وا به شێوەی فەرمی تۆمار دەکرێن و ئەو کەسانه ناگرێتەوه که له دەرەوەی پرۆسەی فەرمی هاوسەرگیری دەکەن، ئێستا 14 هەزار منداڵ‌بێوەمان له ئێران هەیه و به پێی بەراوردی ڕێکخراوی نەتەوەکان 17 له سەدی کۆی هاوسەرگیرییەکانی ئێران هی ژێر تەمەنی 18 ساڵانه. ئەم ئامارە  17 له سەدی کۆی هاوسەرگیرییەکانی ئێران لە ژێر تەمەنی 18ساڵانە. له ئێراندا هەندێ لەو پیاوانەی که زیاتر له هاوسەرێکیان هەیه هاوسەرگیری خۆیان و هاوسەرگیرییەکانی تەمەنی کەم تۆمار ناکەن و یان به شێوەی نایاسایی به شاراوەیی دەیهێڵنەوه.

 

ئەم لێکۆڵینەوه گشتگیره بۆ یەکەمین جار هەوڵی شیکاریی و تاوتوێی پەرەسەندنی هاوسەرگیریی منداڵان به پێداگریی له سەر فاکتەرە کۆمەڵایەتی – کلتوورییەکان دەدا که پیشاندەری ئەو نایەکسانییه قووڵ و بنچینەدارانەیە که بۆته هۆی بەردەوامیەتی دیاردەی منداڵ‌هاوسەری له ئێران. هۆکاری زانستیی ئەنجامدانی ئەم توێژینەوه لە پێناو ڕوونکردنەوەی بەڵگه و باوبوونی ئەم کردەوه زیانبەخشه له ئێران و یارمەتیدانی بڕیاردەرانی دەوڵەتیی له فوکووسکردنیان له سەر پشتیوانیی دەستبەجێ له مافه مرۆییەکانی ئەم کەسانەیه.

 

ئەم کتێبه که هەوڵ و کۆششێکە بۆ پیشاندان و دەرخستنی قووڵاییەکانی پرسی منداڵ‌هاوسەری له ئێران، له لایەن چالاکڤانانی مەدەنی، سیاسەتداڕێژەرانی دەوڵەتی و هەندێ له نوێنەرانی پەڕلەمان خرایه بەر تیشکی سەرنج و بوو به زەمینەی خستنه ڕووی پڕۆژە یاسای زیادکردنی لانیکەمی تەمەنی هاوسەرگیریی منداڵان واته چاکسازی له مادەی 1041 یاسای مەدەنی. ئەم پڕۆژە یاسایە ئەگەرچی له ناو پەڕلەمان به خێرایی و به زۆرینەی دەنگ پەسند کرا بەڵام له کومیسیۆنی یاسایی و دادی پەڕلەمان به هاودەنگی ڕەت کرایەوه. ئەنجامەکانی توێژینەوەی هاوسەرگیریی منداڵان و داخوازێتی کۆمەڵگای مەدەنی و داواکاری له پەڕلەمان بۆ چاکسازیی یاسا بووە هۆی دروستبوونی شەپۆلێکی له وشیاری گشتی له کۆمەڵگا به جۆرێک که بۆ ماوەی دوو بۆ سێ ساڵ بوو به هۆی داخوازێتیی جیدیی کۆمەڵگای مەدەنی بۆ قەدەغەکردنی هاوسەرگیریی منداڵان، داخوازییەک که هەتا ئێستاش بەردەوامه.

an echo silence

A title

Image Box text

A title

Image Box text

کتاب طنین سکوت

A title

Image Box text

جست و جو

وتاره‌کان

میدیاکان

اعتماد آنلاین: 17 له سەدی هاوسەرگیرییەکانی وڵان ژێر تەمەنی یاسایینڕۆژنامەی شهروند: هاوسەرگیری له منداڵی؛ تەڵاق له مێرمنداڵیایرنا: منداڵ‌هاوسەری، ئاواتی منداڵانە له کوشتارگەی دنیای گەورەساڵیدەنگی ئەمریکا: منداڵ‌هاوسەری له ئێران لەگەڵ زیاد بوونی “قەرزی هاوسەرگیری” چوار قات بووهڕۆژنامەی شرق: زیاترین هاوسەرگیریی منداڵان له مەشهەد

زیاتر ببینە