نووسەرێکی کورد خەڵاتی ئەدەبیات و زانستی مرۆیی بونیادی ئاشتیی جیهانی بەدەست هێنا

کوردستان میدیا: نووسەر و لێکۆڵەرێکی کوردی خەڵکی شاری نەغەدە، خەڵاتی  ئەدەبیات و زانستی مرۆیی بونیادی ئاشتیی جیهانیی لە زانکۆی جورج واشنگتۆن وەرگرت.

ئەمڕۆ شەممە، ٥ی خەزەڵوەری ٩٧ی هەتاوی، کامیل ئەحمەدی خەڵکناس و لێکۆڵەری بوارەکانی فەرهەنگی ناوچەیی، منداڵان و ژنان و مافی کەمینەکان، لە کێبڕکێ لە گەڵ لێکۆڵەرانی میسر، کێنیا، بریتانیا و ئامریکادا، وەکوو براوەی یەکەمی خەڵاتی  ئەدەبیات و زانستی مرۆیی بونیادی ئاشتیی جیهانی لە زانکۆی جۆرج واشنگتۆن هەڵبژێردرا.

ئەحمەدی کە بڕوانامەی لێزانیی خۆی لە ئینگلیس وەرگرتووە، لە بەشی ئەدەبیاتدا بە هۆی ئەنجامی لێکۆڵینەوە و نووسینی کتێبەکانی بە ناوەکانی”قتل‌هاى ناموسى”، “بەنام سنت، پژوهشی جامع در باب ختنه زنان در ایران”، “طنین سکوت، پژوهشی جامع در باب ازدواج کودکان”، “خانەای با در باز، پژوهشی جامع در باب ازدواج سفید” ،  “تغییر هویت، تحقيقى بر هويت كوردهاى ايزدى در عراق، كوردستان عراق و سوريه ” و …و لە بەشی زانستی ئینسانیدا بۆ لێکۆڵینەوەکانی سەبارەت بە ڕەگەز، منداڵان و کەمینەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا وەکوو یەکێک لە بەربژێرانی ئەم خەڵاتە دیاری کرابوو.
بونیادی ئاشتیی جیهانی کە ئێن جی ئۆیەکی تایبەت بە کاروباری ژنانی پەنابەرە و لە ساڵی ١٩٨١ەوە دامەزراوە، هەموو ساڵێک لە بەشەکانی پەروەردە و بارهێنان، زانستی سیاسی، یاسا، پزیشکی و تەندروستی، ئەدەبیات و زانستی مرۆیی، دەنگەبەرەکان، هونەر و … ئەم خەڵاتە پێشکەش بە  لێکۆڵەرانی جیهان دەکات.

کامیل ئەحمەدی پێشتریش توانیویە خەڵاتی “نامووس”ی  IKWRO و زانکۆی مافی لەندەن، خەڵاتی “افتخار”ی کومیتەی کۆمەڵایەتیی ئافریقا IAC و “اتنوگرافی”ی باشترین لێکۆڵینەوەی قەوم نگاری مۆزەی شەرقی لەندەن HMS لە کومیتەی میراتی فەرهەنگی ئورووپا بە دەست بێنێت.

 ناوبراو لە فەیسبووکی تایبەتیی خۆیدا سەبارەت بە وەرگرتنی ئەم خەڵاتە نووسیویەتی: خەڵاتەکەم پێشکەش دەکەم بەو کەسانەی کە هاوکار و هاوڕێم بوون، بە تایبەت ئەوانەی کە ڕاسییە تاڵەکانی ژیانی خۆیان بۆ لێکۆڵینەوەکان لە بەر دەستمدا دانا کە بوون بە گرینگترین توخمە ئاماری، شیکاریەکان و هەروەها هۆکاری تێگەیشتن بۆ من، کە ئەگەر قسەکان و متمانەی ئەوان نەبایە، من هیچکات نەمدەتوانی لەم جێگایەدا بم.

منبع: کوردستان وکرد

ئەم ماڵپەڕە کۆمەڵێک شەکرۆکەی (cookie) تێدا بەکار هێنراوە تا ئەزموونێکی جیاوازترتان بۆ سەردان و خوێندنەوە هەبێت. پاش گەڕان بەنێو ماڵپەڕەکەدا  ئێوەش کەڵک وەرگرتنی ئێمە لە شەکرۆکەکان بەسوود دەبینن