ماڵێک بە درگای ئاوەڵاوه

توێژینەوەیەکی گشتگیر سەبارەت بە هاوسەرگیریی سپی لە ئێران


وەشانخانەی وەشانی ئینگلیزی: Mehri Publication, London -UK 2019

وەشانخانەکانی کوردی: ئاوای بووف، دانمارک؛ دانیشفەڕ، هەولێر-کوردستان

وەشانخانەی وەشانی فارسی: وەشانخانەی شیرازە؛ وەشانخانەی ئاوای بووف

ساڵی چاپ: 1397

ماڵێک بە درگای ئاوەڵاوه

A title

Image Box text

پەیوەندییەکانی نێوان ژن و مێرد و پەیوەندییەکانیان لە ئێران بە پێی نۆڕمی ئایینی و نەریت پێناسە کراوە و پەیوەندیی هاوسەرێتی ئەگەر لە چوارچێوەی هاوسەرگیریی هەمیشەیی و هاوسەرگیریی کاتی نەبێ، وەک پێوەندییەکی ناشەرعی و تاوان سەیر دەکرێ. سەرەڕای ئەمە لەم ساڵانەی دواییدا، گۆڕانکارییەکانی کۆمەڵگای ئێران کە دەگەڕێنەوە بۆ هەلومەرجی نالەباری ئابووری وەک مەندیی ئابووری و بێکاری لە لایەکەوه، دەرکەوتنی مۆدێڕنیتە و گۆڕانی بەهایی – نۆڕمی لە لایەکیترەوە بوونەتە هۆی ئەوەیکە گەنجان ژیانی هاوبەشیی بە بێ هاوسەرگیری یان هەمان هاوسەرگیریی سپی وەک ڕێکارێکی لۆژیک بۆ دابینکردنی ئارەزووە تاکایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی خۆیان ڕەچاو بکەن کە بەرپرسایەتی یاسایی و کۆمەڵایەتی و باری قورسی خەرجە ئابوورییەکانی هاوسەرگیریی فەرمی نییە. ئەم دیاردە زیاتر لە ناو گەنجانی خوێندەوار و خوێندکارانی زانکۆدا باوە کە بە مەبەستی کار و خوێندن بەرەو گەورەشارەکان ڕۆیشتوون. بەرپرسان بە هۆی هەستیارییە ئایینی و کەلتوورییەکانەوە تا ئەوڕۆ بە وردی ئەم دیاردە کۆمەڵایەتییەیان تاوتوێ نەکردووه. زانیاری و داتاکانی ئەم توێژینەوە بە کەڵکوەرگرتن لە تەکنیکی دیمانەی قووڵ (گڕەند تیۆری GT) کۆ کراونەتەوه. گۆڕینی شێواز و ڕوانگەی گەنجان بەرامبەر بە ژیان و هاوسەرگیری، مافی هەڵبژاردن و مافی جەسته، کێشە و ئاستەنگەکانی هاوسەرگیریی هەمیشەیی بۆ ژنان، تەنگەژە ئابوورییەکان، نەبوونی پیشەی گونجاو و ئایینبێزی وەک سەرەکیترین هۆکارەکانی پەرەسەندن، دەرکەوتن و بەردەوامبوونی هاوسەرگیریی سپی یان پێکەوەبوون لەم توێژینەوەدا خراونەتە ڕوو.

ئەم توێژینەوە بۆ یەکەم جار بە شێوەی گشتگیر پاش لێکدانەوەی بنەما کۆمەڵایەتی و یاساییەکانی هاوسەرگیری سپی؛ فاکتەرە کاریگەرەکانی سەر هاوسەرگیریی سپی شرۆڤە و لێکەوتەکانی دەرکەوتنی تاوتوێ کردووه. لە کۆتاییدا، هەندێ ڕێکار خراونەتە ڕوو بۆ ئەوەی لە پێناو کەمکردنەوەی لێکەوتە نەرێنییەکانی ئەم دیاردە کۆمەڵایەتییە هەنگاوێکی کاریگەر بن و هەروەها ئاستی وشیاری گشتی لەم بارەوە بەرز بکاتەوه.

ئەم کتێبە هاوشێوەی دیکەی کارە توێژینەوەیی و لێکۆڵینەوەییەکانی ئەم دواییەی کامیل ئەحمەدی کە بە شێوەی زنجیرەئاسا پێکەوە گرێ دراون لە درێژەدا و بە جۆرێک پەیوەست بە توێژینەوەی پێشوو لە سەر بابەتی هاوسەرگیریی هەمیشەیی و بڕیاری مەحرەمێتییه. ئەم توێژینەوە لەژێر ناوی “توێژینەوەیەکی گشتگیر سەبارەت بە هاوسەرگیریی سپی لە ئێران” بڵاو دەبێتەوە کە بۆ یەکەم جار لە ئێران لایەنە ئاشکرا و شاراوەکانی ئەم دیاردە لەسەر ئاستی بەربڵاوی وڵات بە پێداگریی لە سەر گەورەشارەکانی تاران، مەشهەد و ئیسفەهان بە کۆمەڵگای ئاماری بەرز و بەڕۆژ تاوتوێ دەکات. پوختەی ئەم لێکۆڵینەوە لەم لاپەڕە و هەروەها لاپەڕەی وتارەکانی ماڵپەڕی نووسەر دەست دەکەوێت.

A title

Image Box text

A title

Image Box text

جست و جو

وتاره‌کان

میدیاکان

ایسنا: بە پێی ئامارە لێکۆڵینەوەییەکان تەمەنی هاوسەرگیریی سپی لە ئێران لە نێوان یەک هەتا سێ ساڵه

ایرنا: خاوەنی سەرەکی ئەم توێژینەوە کێیه؟

ڕۆژنامەی ایران: تەمەنی هاوسەرگیریی سپی لە ئێران لە نێوان یەک هەتا سێ ساڵه

همشهری آنلاین: ڕاپۆڕتێک لە سەر بارودۆخی هاوسەرگیریی سپی لە ئێران / تەمەنی هاوسەرگیریی سپی یەک هەتا سێ ساڵە

زیاتر ببینە

پوختەی توێژینەوه