سازگاری و خۆڕاگری له مەهاباد

ئێتنۆگڕافی وێنەیی له کوردستانی ئێران: کاریگەری میدیاکان، جیاوازییه ڕەگەزێتییەکان و خۆڕاگری له ناو مێرمنداڵان


وەشانخانەی : وەشانخانەی مێهری، 139یی هەتاوی، وەشانخانەی ئاوای بووف و دانیشفەڕ، هەولێر-کوردستان

وەشانخانەی وەشانی ئینگلیزی: : Mehri Publication, London-UK 2020

سازگاری و خۆڕاگری له مەهاباد

توێژینەوەی “سازگاری و خۆڕاگری لە مەهاباد” یەک لە نموونە بینیارییە ئاراستەکراوەکانە کە بریتییە لە ئایدیالەکانی هەڵسوکەوتی گونجاو و لەهەمان کاتدا، لادانە جۆراوجۆرەکان لەو هەڵسوکەوتە کە ڕەنگە بتوانین وەک “وەشانە شاردراوەکانی” تاقمێک لە مێرمنداڵانی مەهابادی ئاماژەی پێ بدەین کە دەنگ و داواکارییەکانیان لەنێو بنەماڵە، پێکهاتە ڕەگەزێتییەکان، نەریتە کۆمەڵایتییەکان لە شوێنە گشتییەکان و یاسا و ڕێسا حکومییەکان ڕاگیراوە.

توێژینەوەی مەیدانیی ئەم بەرهەمە لە مانگی گوڵانی ساڵی 1385ی کۆچیی هەتاوی لە باشووری پارێزگای ئازربایجانی ڕۆژئاوا و شاری کوردنشینی مەهاباد (لەباری جوگرافیاییەوە ناوچەکانی باشووری ئەم پارێزگایە و پارێزگا کوردنشینەکان وەک “کوردستان یان کوردستانات” ئاماژەیان پێ دەکرێ) دەستی پێکرد. ئەم پڕۆژە بە هاوکاری “ناوەندی پەروەردەی فکر و هزری منداڵان و مێرمنداڵان” جێبەجێ کراوە و لەدرێژەی سێ مانگ کار لەگەڵ منداڵان و مێرمنداڵان و هەروەها ئەندامانی کاربەدەستی ئەو ناوەندە و باوک و دایکان و بەرپرسانی ناوچەکە؛ داتا بینیارییەکان، دەقەکان و وتووێژەکان کۆ کراونەتەوە.

ئامانجی سەرەتایی ئەم توێژینەوە دەستنیشانکردن و تاوتوێکردنی هۆکار و بەستێنە بەدیهێنەرەکانی “هەستی پێبەندبوون بە شوێن” لەنێو مێرمنداڵان و گەنجانی شاری مەهاباد بووە. ئامانجەکانی دیکەی توێژینەوەکە بریتی بوون لە: تێگەیشتن لە چەندوچۆنی دەکارهێنانی جۆرەکانی میدیا بریتی لە میدیای خۆماڵی، نەتەوەیی و نێودەوڵەتی؛ شێوازی کاریگەریدانانی ئەو کۆمەڵە میدیایە لەسەر ڕوانگەی کۆمەڵگا بەرامبەر بە ڕووداوەکان و ئاقاری ناوچەیی و شێوازی گێڕانەوەی ڕووداوەکان و ئاقاری ناوچەیی. پاش دەکارهێنانی شێوازێکی ڕەسمکێشان (وێنەگرتن)، داوا لە گرووپی ئامانج کرا تا کۆمەڵێک ڕەسم و وێنە کۆ بکەنەوە کە ناوەرۆکیان لە ڕوانگەی خۆیانەوە لەگەڵ ڕەوتی ڕووداوەکان و جێگەوپێگەی خۆیان لەو پرۆسانەدا پێوەندیی هەیە. پاشان بەرهەمی کارەکانیان لە پیشانگایەکی گشتی لە مەهاباد بۆ ماوەی یەک حەفتە پیشان درا. لە پیشانگاکەدا کاردانەوەی بەردەنگ و سەردانکەرانی پیشانگاکە لە کۆپەڕێکدا تۆمار دەکرا و لەگەڵ یاداشت و نووسراوەی بەشداربووان لەسەر کاتی دابینکردنی وێنەکان پێکەوە کۆ کرانەوە و هەر ئەمەش بووە هۆی دەستکەوتنی زانیاری و داتای زیاتر.

بەرهەمی مێرمنداڵانی کوڕ و کچ پیشاندەری هەبوونی هێزی کاریگەری چەندلایەنە و جاروبار لێکدژە کە ئامادەبوونیان لە ژیانی تاقمی گەنجی ئێراندا هەیە، و وێناکردنی ئۆتۆپیایی لە “ڕۆژئاوا” دەتوانێ دەستێوەردانی هەست و نەستی تاکەکەسیی گەنجان لەسەر زێد و شوێنی ژیانیان بکات. یاساکانی میدیا و “گێڕانەوە”ی نەریتی گشتی، واتە ئەو گوتارانەی بۆ وەسفکردنی کاروباری ئاسایی و دۆخە کۆمەڵایەتییەکان لە تەلەفیزۆن و سەتەلایتەکانی ئاسیا و ئەورووپا، فیلمەکان، میدیا مەجازییەکان و چاپەمەنییەکانی وەک ڕۆژنامە و گۆڤارەکان، و هەروەها ڕەوتە ناوچەییەکان دەکار دەهێنرێن، نەک هەر لەسەر هەڵبژاردنی ناوەرۆک و بابەت لەنێو گەنجاندا کاریگەرییان هەبووە، بەڵکوو شێوازی تێڕوانینیشیان بۆ ئەو ناوەرۆکانە و شێوازی پێوەندییان لەگەڵ ژیانی خۆیانیشی پێکهێناوە. هەروەها شێوازە ناوچەییەکانی شوناس، کە دەگەڕێنەوە سەر بەرخۆدانی کوردەکان بەرامبەر بە ناسیۆنالیزمی حاکم، لەهەندێ بەرهەمدا بەدی دەکرێت.

Mahabad Eng 1
Conformity and Resistance in Mahabad R copy
Conformity and Resistance in Mahabad

میدیاکان

کتیبی ده نگی ناسازگاری مه هاباد